ئیعتیکاف سوننه‌ت مزگه‌وت رۆژوو موعته‌کیف ڕه‌مه‌زان
ئیعتیکاف کردن چیه له ڕه‌مه‌زاندا ؟ چۆن و بۆچی ؟
ئیعتیکافی سوننه‌ت ئه‌وه‌یه که موسوڵمان له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره و بۆ نزیک بوونه‌وه لێی و به ئومێدی وه‌ده‌ست هێنانی پاداشت و ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و وه‌ک سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر r له مزگه‌وتێکدا به نییه‌تی ئیعتیکاف بمێنێته‌وه . ئه‌ویش له ده رۆژی ئاخیری ره‌مه‌زاندا .
۱ـمانای : ئیعتیکاف به مانای پابه‌ند بوون و خوو گرتنه به شتێکه‌وه ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ 🙁 ما هذه التماثیلُ التی انتم لها عاکِفُونَ ) الانبیا‌ء/۵۲ واته : ئه‌م په‌یکه‌رانه چییه وا ئێوه پێیانه‌وه پابه‌ندن و خووتان به پهرستنیانهوه گرتووه ؟
له زاراوهییشدا مه‌به‌ست له پابه‌ند بوون و مانه‌وه‌یه له مزگه‌وتێکدا به نیازی خواپه‌رستی و نییه‌تی له خوا نزیک بوونه‌وه .
۲ـ شیاوێتی : هه‌موو زانایان رایان وایه که ئیعتیکاف جائیزه ، چونکه پێغه‌مبه‌ر r ( کان النبی صلى الله علیه وسلم یَعْتَکِفُ ، فی کُلِّ رمضانَ عَشَرَهَ أیَّامٍ ، فلما کان العامُ الذی قُبض فیهِ ، اعْتَکَفَ عِشرینَ یوماً (۱). رواه البخاری ، وأبو داود ، وابن ماجه ) واته : ده رۆژ له هه‌موو ره‌مه‌زانێک ئیعتیکافی ده‌کرد . له‌و ساڵه‌شدا که کۆچی دوایی تێدا کرد بیست رۆژ ی ره‌مه‌زانه‌که‌ی ئیعتیکافی کرد . یاوه‌ران و خێزانه بهرِێزهکانی و ئه‌وانه‌ی له خزمه‌تیدا بوون و ئه‌وانه‌ی پاش جه‌نابیشیان هاتوون ، هه‌موو هه‌ر ئیعتیکافیان کردووه . ئیعتیکاف هه‌ر چه‌نده خێریکی چاکه به‌ڵام حه‌دیسێکی وای به هێزی له‌سه‌ر نه‌هاتووه . ئیمامی ئه‌بو داوود ده‌فه‌رموێ : له ئیمام ئه‌حمه‌دم پرسی : ئه‌رێ هیچ شتێک ده‌رباره‌ی فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ئیعتیکاف ده‌زانیت ؟ فه‌رمووی : نا . نه‌خێر ، مه‌گه‌ر حه‌دیسی زه‌عیف .
۳ـ به‌شه‌کانی : ئیعتیکاف ده‌بیت به دوو به‌شه‌وه : سوننه‌ت و فه‌رز .
ئیعتیکافی سوننه‌ت ئه‌وه‌یه که موسوڵمان له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره و بۆ نزیک بوونه‌وه لێی و به ئومێدی وه‌ده‌ست هێنانی پاداشت و ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و وه‌ک سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر r له مزگه‌وتێکدا به نییه‌تی ئیعتیکاف بمێنێته‌وه . ئه‌ویش له ده رۆژی ئاخیری ره‌مه‌زاندا .
ئیعتیکافی فه‌رز ئه‌وه‌یه که موسوڵمانێک له‌سه‌ر خۆی نه‌زر کردووه‌و بۆته فه‌رزێک له‌سه‌ری که ده‌بێت بیکات . بۆ نموونه ووتوێتی : شه‌رت بێت به شه‌رتی خوا ئه‌وه‌نده رۆژ ئیعتیکاف بکه‌م . یان به شتێکیه‌وه په‌یوه‌ست کردووه . بۆ نموونه ووتوویه‌تی : ئه‌گه‌ر خوا بکات و ئه‌م نه‌خۆشیه‌م یان ئه‌م نه‌خۆشه‌م چاک بێته‌وه مه‌رج بێت ئه‌وه‌نده رۆژ ئیعتیکاف بکه‌م . له‌م حاڵه‌تانه‌شدا ئیعتیکاف کردنه‌که واجبه‌و ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت . له سه‌حیحی بوخاریدا هاتووه که پێغه‌مبه‌ر r فه‌رموویه‌تی 🙁 مَنْ نَذَرَ أنْ یُطِیعَ اللّهَ، فَلْیُطِعْهُ)واته : هه‌ر که‌س نه‌زرێکی له خۆ گرتبوو که گوێ رایه‌ڵی فه‌رمانێکی خوا بکات با بیکات . هه‌روه‌ها هه‌ر له بوخاریدا هاتووه که سیدنا عومه‌ر ـ خوا لێی رازی بێت ـ پرسی 🙁 إنِّی نَذَرْتُ فی الجاهلیهِ أنْ أعْتَکِفَ لیلهً فی المسجِدِ الحَرامِ . فقالَ : أوْفِ بنَذْرِکَ واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌زرم کردووه شه‌وێک له مزگه‌وتی حه‌رام ( که‌عبه ) دا بمێنمه‌وه ، فه‌رمووی : نه‌زره‌که‌ت بێنه دی .
۴ـ کاته‌که‌ی : ئیعتیکافی نه‌زر به گوێره‌ی کاته نه‌زر کراوه‌که‌یه ، گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی ووتبێتی نه‌زری رۆژێکم له‌سه‌ر بێت یان دوو یان سێ ، هه‌ر ئه‌وه‌نده ئیعتیکاف ده‌کات که برِیاری له‌سه‌ر داوه .
ئه‌مما ئیعتیکافی سوننه‌ت کاتی دیاری کراوی نییه . چونکه خۆی به گوێره‌ی نییهتهکهیه که کابرا ده‌یه‌وێت چه‌ند له مزگه‌وته‌که‌دا بمێنێته‌وه . زۆر بێت یان که‌م مه‌یلی خۆیه‌تی و پاداشتیشی بێ گومان به گوێره‌ی زۆر‌و که‌می مانهوهکهیهتی .. ئه‌گه‌ر پێویستی کرد و چووه ده‌ره‌وه‌و پاشان هاته‌وه‌و به ته‌ما بوو ئیعتیکاف بکاته‌وه ، نییه‌ته‌که‌ی تازه ده‌کاته‌وه . یه‌علای کورِی ئومه‌ییه فه‌رمووی : من جاری وا هه‌یه له مزگه‌وت به نییه‌تی ئیعتیکاف بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌مێنمه‌وه . عهگائیش فه‌رمووی : تا بمێنێته‌وه هه‌ر به ئیعتیکاف بۆی حسێبه . که‌سێک هه‌ر که له مزگه‌وت به نییه‌تی خواپه‌رستی بمێنێته‌وه ، ئه‌وه ئیعتیکافی کردووه . گه‌ر نییهتهکهشی وا نه‌بوو ئه‌وه هیچ .
۵ـ مه‌رجه‌کانی : ئه‌و که‌سه‌ی ئیعتیکاف ده‌کات مه‌رجه که موسوڵمان بێت ، له له‌ش گرانی ( له‌ش پیسی ) و حه‌یزو زه‌یستانی پاک بوو بێته‌وه . که‌وا بوو ئیعتیکاف بۆ کافر‌و منداڵ و له‌ش گران و حه‌یزدارو زه‌یستان ناشێت .
۶ـ روکنه‌کانی : ئیعتیکاف که مانه‌وه‌یه له مزگه‌وت به نییه‌تی خواپه‌رستی . له غه‌یری مزگه‌وت نابێت و به نییه‌تی غه‌یری خواپه‌رستیش ناشێت . له‌به‌ر گرنگی و روکنێتی نییه‌ته که خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ 🙁 وَمَا أُمِرُوا إِلاَّ لِیَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِینَ لَهُ الدِّینَ ) البینه/۵ )واته : هه‌ر وایان فه‌رمان پێ کرا بوو که ته‌نها خوای گه‌وره بپه‌رستن وپهرستنهکانیان تایبه‌ت به‌و که‌ن . پێغه‌مبه‌ریش r ده‌فه‌رموێ :(إنما الأعمال بالنیات ، وإنما لکل امرئ ما نوى )واته : هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک هه‌ر به گوێره‌ی نییهتهکهیهتی ، هه‌ر که‌سه‌و نییه‌تێکی هه‌یه .
ئه‌مما که ده‌بێت ئیعتیکافهکه له مزگه‌وتدا بێت ، چونکه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ 🙁 وَلاَ تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنتُمْ عَاکِفُونَ فِی الْمَسَاجِدِ ) البقره/۱۸۷ )واته : کاری سه‌رجێیی له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانتاندا ئه‌نجام مه‌ده‌ن له‌و کاتانه‌ی که ئیعتیکافتان له مزگه‌وتدا کردووه . ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئیعتیکاف کردن له مزگه‌وت ده‌بێت .
۷ـ ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی ئیعتیکافیان تێدا ده‌کرێت : را جوێییهک له نێوان زانایاندا ده‌رباره‌ی ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی که بۆ ئیعتیکاف ده‌شێن هه‌یه . ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌و ئه‌حمه‌د و ئیسحاق و ئه‌بو پور رایان وایه که له‌و مزگه‌وتانه‌دا ئیعتیکاف ده‌کرێت که پێنج فه‌رزه‌ی نوێژیان به جه‌ماعه‌ت تێدا ده‌کرێت . ئیمامی مالیک و شافیعی و داوود ده‌فه‌رموون له هه‌موو مزگه‌وتێکدا ده‌شێت بکرێت ، چونکه هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێز له‌سه‌ر تایبه‌ت کردنی جۆری مزگه‌وت نه‌هاتووه .
مه‌زهه‌بی شافیعی ده‌فه‌رموێ : چاکتر وایه له مزگه‌وتی جامیع دا ئیعتیکاف بکات . واته ئه‌و مزگه‌وته‌ی که نوێژی کۆمه‌ڵ و هه‌ینی ( جومعه‌و جه‌ماعه‌ت ) تێدا بکرێت . چونکه پێغه‌مبه‌ر r له مزگه‌وتی جامیع دا کردوێتی ، چونکه به‌رده‌وام نوێژی جه‌ماعه‌تی تێدا ده‌کرێت . باله مزگه‌وتێکدا نه‌یکات که نوێژی جومعه‌ی تێدا ناکرێت تا ناچار نه‌بێت بۆ جومعه کردنه‌که‌ی برِواته ده‌ره‌وه‌و ئیعتیکافه‌که‌ی به‌تاڵ کاته‌وه .
موعته‌کیف ( ئه‌و که‌سه‌ی له ئیعتیکاف دایه ) بۆی هه‌یه بچێته سه‌ر هه‌یوان وحهوشهو سه‌ربان ومنارهی مزگه‌وته‌که بۆ بانگدان به‌و مه‌رجه‌ی رێی هه‌موویان هه‌ر له ده‌رگای مزگه‌وته‌که‌وه ( له شوێنی ئیعتیکافهکهیهوه ) بۆیان بچێت ، چونکه هه‌موویان هه‌ر به ناو مزگه‌وته‌که حسێبن . ئه‌مما ئه‌گه‌ر رێی یه‌کێکیان ( بۆ نموونه مناره‌که ) پێویستی ده‌کرد له مزگه‌وته‌که بچێته ده‌ره‌وه‌و له‌وێوه سه‌رکه‌وێته سه‌ری ، ئه‌وه ناشێت ، چونکه به چوونه ده‌ره‌وه‌که‌ی ـ گه‌ر به ئه‌نقه‌ست بوو ـ ئیعتیکافه‌که‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه . به رای ئیمامی مالیک و رایه‌کی ئیمامی ئه‌حمه‌د موعته‌کیف بۆی نییه بچێته هه‌یوان و حه‌وشه‌که‌ش چ جای سه‌ربان و سه‌ر مناره‌که ، به‌ڵام له مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و شافیعی و ریوایه‌تێکی تری ئیمام ئه‌حمه‌د بۆی هه‌یه بچێته هه‌موویان مادام هی مزگه‌وته‌که بن .
جمهوری زانایان ده‌فه‌رموون ئافره‌ت بۆی نییه ئیعتیکاف له جێ نوێژی ماڵه‌که‌ی خۆیدا بکات ، چونکه سیفه‌تی مزگه‌وتی نییه . به‌ڵام ئه‌ویش وه‌کو پیاو ده‌توانێت له مزگه‌وتێکدا ئیعتیکاف بکات . چونکه خێزانه بهرِێزهکانی پێغه‌مبه‌ر r ئیعتیکافیان له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ردا r ده‌کرد .
۸ـ رۆژوو گرتنی موعته‌کیف : له غه‌یری ره‌مه‌زاندا ئه‌گه‌ر موعته‌کیف له‌گه‌ڵ ئیعتیکافهکهشیدا بهرِۆژوو بێت چاکتره ، بهرِۆژووش نه‌بێت هیچی له‌سه‌ر نییه . بوخاری له ئیبنو عومه‌ره‌وه ـ خوا لێیان رازی بێت ـ دهگێرِێتهوه که سه‌ییدنا عومه‌ر له پێغه‌مبه‌ری r پرسی 🙁 إنِّی نَذَرْتُ فی الجاهلیهِ أنْ أعْتَکِفَ لیلهً فی المسجِدِ الحَرامِ . فقالَ : أوْفِ بنَذْرِکَ )واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌زرم کردووه شه‌وێک له مزگه‌وتی حه‌رام ( که‌عبه ) دا بمێنمه‌وه ، فه‌رمووی : نه‌زره‌که‌ت بێنه دی .ئه‌م حه‌دیسه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که رۆژوو مه‌رجێک نییه له ئیعتیکاف کردن . چونکه خۆ رۆژوو به‌شه‌و ناگیرێت . سه‌عیدی کورِی مه‌نسور ( مامۆستای ئیمامی موسلیمه ) له ئه‌بو سه‌هله‌وه دهگێرِێتهوه : ئافره‌تێکمان نه‌زرێکی له خۆ گرتبوو ، بۆم له عومه‌ری کورِی عبدالعزیز پرسی ، فه‌رمووی : رۆژووی له‌سه‌ر نییه ، مه‌گه‌ر خۆی بیه‌وێت بیگرێت . ئیمامی زوهری که هه‌ر له‌و کۆرِهدا بوو ، فه‌رمووی : ئیعتیکاف بێ رۆژوو نابێت . عومه‌ری کورِی عبدالعزیز لێی پرسی : هیچ به‌ڵگه‌یه‌کت له پێغه‌مبه‌روه هه‌یه ؟ فه‌رمووی : نه‌خێر ، عومه‌ر پرسی : ئه‌دی قه‌ولێکی ئه‌بو به‌کر ؟ فه‌رمووی : نه‌خێر ، عومه‌ر پرسییه‌وه : ئه‌دی هی عومه‌ر ؟ فه‌رمووی : هی ئه‌ویش ( واته هی ئه‌ویشم هه‌ر نییه ) ، سه‌هل ده‌فه‌رموێ وا بزانم دیسان عومه‌ر لێی پرسیه‌وه : ئه‌دی هی عوسمانت هه‌یه ؟ فه‌رمووی نه‌خێر هی ئه‌ویشم نییه .. له کۆرِی ئه‌وان هاتمه ده‌رێ ئیمامی عهگاء و گاووسم بینی ، لهوانیشم پرسی :ئه‌وانیش هه‌ر فه‌رموویان : رۆژووی له‌سه‌ر نییه مه‌گه‌ر خۆی له زیاده بیگرێت .
ئیمامی الخگابی ده‌فه‌رموێ : خه‌ڵکی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا راجوێن . حه‌سه‌نی به‌سری و شافیعی ده‌فه‌رموون : ئیعتیکاف بی رۆژوو ده‌شێت . سه‌ییدنا عه‌لی و سه‌ییدنا ئیبنو مه‌سعود فه‌رموویانه : که‌یفی خۆیه‌تی ، ده‌توانێت بهرِۆژوو بێت ودهشتوانێت بهرِۆژوو نه‌بێت . به‌ڵام ئیمامی مالیک و ئه‌وزاعی هه‌ر ده‌فه‌رموون : حه‌تمه‌ن ئیعتیکاف ده‌بێت رۆژووی له‌گه‌ڵ بێت . ئه‌مه رای ئه‌هلی ره‌ئی و سه‌عیدی کورِی موسه‌ییب و عوروه‌ی کورِی الزوبهیریشه .
۹ـ کاتی سه‌ره‌تاو کۆتایی ئیعتیکاف : ووتمان ئیعتیکافی سوننه‌ت کاتێکی دیاری کراوی نییه . هه‌ر کاتێک موعته‌کیف چووه مزگه‌وتێک و نییه‌تی وا بوو ئیعتیکاف ده‌کات ، تا دێته ده‌ره‌وه ئیعتیکافی بۆ حسێبه . ئه‌گه‌ر که‌سێک وویستی ده رۆژی کۆتایی ره‌مه‌زان ئیعتیکاف بکات ، ئه‌وه پێش خۆرئاوا بوون ده‌چێته جێ ئیعتیکافه‌که‌ی . چونکه بوخاری دهگێرِێتهوه که سه‌ییدنا ئه‌بو سه‌عید ـ خوا لێی رازی بێت ـ گێرِاوێتییهوه که پێغه‌مبه‌ر r فه‌رمووی 🙁 مَنْ کانَ اعْتَکَفَ مَعِیَ ، فَلْیَعْتَکِفْ العَشْرَ الأواخِرَ )واته : ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ڵ من ئیعتیکاف ده‌کات با ده رۆژه‌که‌ی ئه‌خیر بیکات . یه‌عنی رۆژی بیسته‌م یان بیست و یه‌که‌می ره‌مه‌زان . هه‌روه‌ها حه‌دیسی موسلیم که ده‌فه‌رموێ 🙁 کانَ إذا أرادَ أنْ یَعْتَکِفَ ، صَلَّى الفَجْرَ ، ثُمَّ دَخَلَ مَعْتَکِفِهِ. )واته : که پێغه‌مبه‌ر r بیوویستایه ئیعتیکاف بکات ، نوێژی به‌یانییه‌که‌ی ده‌کردو ته‌شریفی ده‌برده جێ ئیعتیکافه‌که‌ی . یه‌عنی ئه‌و جێگایه‌ی که له ناو مزگه‌وته‌که‌دا بۆ ئیعتیکافی خۆی ته‌رخانی کردبوو . ئه‌مما کاتی ته‌شریف برنی بۆ مزگه‌وت به مه‌به‌ستی ئیعتیکافهکه ئه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شه‌وه‌وه ده‌بوو .
هه‌ر که‌س له ده رۆژی کۆتایی ره‌مه‌زاندا ئیعتیکافی کرد ، له دوای خۆر ئاوا بوونی کۆتا رۆژی ره‌مه‌زان کۆتایی به ئیعتیکافه‌که‌ی ده‌هێنێت . ئه‌مه‌ش رای ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌و ئیمامی شافیعییه . ئیمامی مالیک و ئیمامی ئه‌حمه‌د ده‌فه‌رموون : موعته‌کیف بۆی هه‌یه دوای ئاوا بوونی خۆری کۆتا رۆژی ره‌مه‌زان کۆتایی به ئیعتیکافه‌که‌ی بهێنێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام له ئیعتیکافهکهیدا بمێنێته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی سبه‌ینێ دهرِواته ده‌رێ بۆنوێژی جه‌ژن ، چاکتره . ئه‌مه‌ش ـ وه‌کو الاپرم له ئه‌بو ئه‌ییوب و ئه‌ویش له ئه‌بو قهلابهوه دهگێرِێتهوه ـ که پیشه‌ی یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر بووه ، ئه‌وان هه‌میشه حه‌زیان ده‌کرد که شه‌وی جه‌ژنی رهمهزانهکهش تا نوێژی جه‌ژن هه‌ر له ئیعتیکافهکهیاندا بمانایه‌ته‌وه . پاشان به چوونیان بۆ نوێژی جه‌ژن کۆتای‌یان به ئیعتکافهکانیان ده‌هێنا .
ئه‌و که‌سه‌ی ئیعتیکافێکی نه‌زری له خۆ گرتووه ، جا له رۆژانی ره‌مه‌زاندا بێت ، یان له رۆژانی تر ، به هه‌مان شێوه پێش ئه‌وه‌ی سپێده‌ی ئه‌و رۆژه دیاری کراوه‌ی هه‌ڵ بێت ، ده‌بێ بچێته جێ ئیعتیکافه‌که‌ی و ئه‌و ماوه‌یه‌ی خۆی نه‌زری کردووه تێیدا بمێنێته‌وه تا ده‌بینێت خه‌پله‌ی خۆر( قرص الشمس )ی کۆتا رۆژی نه‌زر کراوی به ته‌واوی ئاوا بوو ، ئیتر کۆتایی به ئیعتیکافه‌که‌ی ده‌هێنێت . ئه‌گه‌ر نه‌زری که‌سێک شه‌و بوو ، یان وویستی شه‌وێک یان چه‌ند شه‌وێک ئیعتیکافی سوننه‌ت بکات ، ئه‌ویش ده‌بێت ئه‌و ساته بچێته جێ ئیعتیکافهکهیهوه که ده‌بینێت هه‌موو خه‌پله‌ی خۆر وا ئاوا بوو . بۆ کۆتایی پێ هێنانیشی ئه‌و کاته ده‌بێت که له هه‌ڵهاتنی خۆر دڵنیا ده‌بێت .
ئیمامی ئیبنو حه‌زم ده‌فه‌رموێ : چونکه سه‌ره‌تای شه‌و بریتیه له ئاوا بوونی خۆر . کۆتا هاتنیشی بریتیه له هه‌ڵهاتنه‌وه‌ی خۆر . هه‌ر وه‌کو که سه‌ره‌تای رۆژ بریتیه له هه‌ڵهاتنی خۆر و کۆتا هاتنیشی بریتیه له ئاوا بوونی ، که‌وا بوو که‌س بۆی نییه کاتی زیاده له‌سه‌ر خه‌ڵکی فه‌رز کات ، هه‌ر که‌س و هه‌ر چه‌ندێکی نه‌زر کرد یان برِیار دا ئیعتیکافی تێدا بکات ئیتر ماوه‌که هه‌ر ئه‌وه‌یه . ئه‌گه‌ر ئیعتیکافی مانگێکی نه‌زر کردبوو ، یان هه‌ر وه‌کو سوننه‌تێک وویستی مانگێک ئیعتیکاف بکات له‌سه‌ره‌تای یه‌که‌م شه‌ویه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات . ئینجا پێش ئه‌وه‌ی خه‌پله‌ی خۆر به ته‌واوی ئاوا ببێت ده‌چێته جێ ئیعتیکافه‌که‌ی و به ئاوا بوونی هه‌موو خه‌پله‌ی خۆری کۆتا رۆژی نه‌زره‌که‌ی کۆتایی به ئیعتیکافه‌که‌ی ده‌هێنێت ، ئیتر له ره‌مه‌زاندا بێت یان غه‌یری ره‌مه‌زان .
۱۰ـ ئه‌وی چاکه یان خراپه بۆ موعته‌کیف : شتێکی چاکه موعته‌کیف خواپه‌رستی وه‌کو نوێژ‌و قورئان خوێندن و زیکرو ته‌سبیحات زۆرتر بکات . ته‌سبیحاتی وه‌کو سبحان الله و الحمد لله ولا اله الا الله والله اکبر واستغفر الله و سه‌ڵه‌وات دان له پێغه‌مبه‌رو r دوعا‌و زۆر پارِانهوهو هی تر .. چونکه ئه‌مانه هه‌موویان عیباده‌تن و موسوڵمان زیاتر له خوای په‌روه‌ردگار نزیک ده‌که‌نه‌وه‌و خۆشه‌ویستی ئه‌وی زیاتر له دڵ و ده‌رووندا ده‌چه‌سپێنن.
خوێندنی دینیش هه‌ر له ریزی ئه‌م خێر‌و چاکانه‌ن : وه‌کو ته‌فسیرو حه‌دیس و بابه‌ته‌کانی تری عیلمی شه‌رعی ، هه‌روه‌ها سیره‌ی ژیانی پرِ به‌ره‌که‌تی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاکان و شه‌هیدان . باشتریش وایه شوێنێکی مزگه‌وته‌که بۆ خۆی دیاری بکات که هه‌ر له‌و شوێنه‌دا زۆرتر بمێنێته‌وه هه‌ر وه‌کو که پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست r وای ده‌کرد .
باش نییه بۆ موعته‌کیف خۆی به قسه‌و قسه‌ڵۆک و شهرِه ده‌مه‌وه خه‌ریک کات ، یان خۆ له کاروبارو قسه‌یه‌ک هه‌ڵقورتێنێت که په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه . موسوڵمان ـ نه‌ک هه‌ر له ئیعتیکافیدا ـ به‌ڵکو له هه‌موو کاتێکیدا هه‌ر ده‌بێت ئه‌مه ره‌فتاری بێت ، وه‌کو پێغه‌مبه‌ر r ده‌فه‌رموێت 🙁 مِنْ حُسْنِ إسْلامِ المرءِ ، ترکُهُ ما لا یَعنیهِ )واته : له دینداری و ئیسلامخوازی کابرا ئه‌وه‌یه واز له‌و شتانه بێنێت که په‌یوه‌ندییان به‌مه‌وه نییه ..
هه‌ندێ که‌س وا ده‌زانێ ئه‌گه‌ر خۆی له قسه کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی بگرێته‌وه بۆ ئیعتیکافه‌که‌ی چاکه‌و زیاتر له خوای گه‌وره نزیک ده‌بێته‌وه ! به‌ڵام ئه‌مه وا نییه . ئیمامی بوخاری و ئه‌بو داوودو ئیبنو ماجه له ئیبنو عه‌بباسه‌وه ـ خوا لێی رازی بێت ـ گێرِاویانهتهوه که جارێک پێغه‌مبه‌ر r له‌سه‌ر مینبه‌ر بوو ووتاری ده‌فه‌رموو ، بینی وا پیاوێک هه‌ر به پێوه‌یه‌و دانانیشێت ، پرسیاری ده‌رباره‌ی کرد ، ووتیان : ئه‌وه ئه‌بو ئیسرائیله ، نه‌زری کردووه گه هه‌ر به پێوه بێت و دانه‌نیشێت ، قسه‌ش ناکات و بهرِۆژووشه .. فه‌رمووی 🙁 مُرْهُ فَلْیَتَکَلَّمَ ، ولیَسْتَظِلَّ ، ولیَقْعُدَ ، ولِیُتِمَّ صَومَهُ ) .واته : فه‌رمانی پێ بکه‌ن با قسه بکات ، با بشچێته به‌ر سێبه‌ر ، با داشنیشێت و رۆژووهکهشی ته‌واو کات . هه‌روه‌ها ئه‌بو داوود له رێگای سیدنا عه‌لییه‌وه ـ خوا لێی رازی بێت گێرِاوێتییهوه که پێغه‌مبه‌ر r فه‌رموویه‌تی : ( لا یُتْمَ بعدَ احتلامٍ ، ولا صُماتَ یومٍ إلى اللیل ) واته : دوای باڵغ بوون هه‌تیووی نامێنێت و هیچ بێ دهنگیهکیش نابێت بگاته شه و…
سه رچاوه به خته وری