رۆژوو ڕه‌مه‌زان كات زانست سه‌عات ته‌مه‌ن
رِۆژوو وانه‌یه‌ك بۆ پابه‌ندبوون به‌كاته‌وه!
د.ئاراس محمد صالح
ئێمه‌ى موسڵمان كێشه‌مان ئه‌وه‌یه زۆر شت به قسه ده‌ڵێن و به‌كردوه نایكه‌ین، یان وته‌كانمان رِه‌نگدانه‌وه‌ى نییه له‌سه‌ر كردوه‌كانمان، بۆ نمونه باس له‌زانست و زانیارى ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین زانست له ئیسلامدا زۆر پیرۆزه‌و خواى گه‌وره سوێندى به پیت وقه‌ڵه‌م و نووسین خواردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ساڵێكدا ئاماده نین ته‌نها یه‌ك كتێب بخوێنینه‌وه، زۆرجار مامۆستایه‌ك باس له‌گرنگى زانست ده‌كات له ئیسلامدا و لهبهركهمتهرخهمى خۆى كۆمه‌ڵێك كورِو كچى نه‌خوێنده‌وارى هه‌یه، كىَ هه‌یه له ئێمه باس له‌وه نه‌كات كات زۆر پیرۆزه له رِوانگه‌ى ئیسلامه‌وه‌و نه‌ڵێین خواى گه‌وره سوێندى به‌كات خواردوه‌و زۆر شتى تریش، به‌لاَم كامان وه‌ك پێویست رِێز له‌كاته‌كانمان ده‌گرین و به‌فیرِۆى ناده‌ین؟ كامه كۆرِو كۆبونه‌وه‌مان هه‌یه نیوسه‌عات وسه‌عات دواناكه‌وێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێكمان كۆرِێكى هه‌بێت له‌سه‌ر گرنگى كات به‌لانى كه‌مه‌وه نیوسه‌عات كۆرِهكهى دواده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر خۆشى له‌كاتى خۆیدا ئاماده‌بێت، ئه‌وا گوێگرهكانى نیوسه‌عاتێك دوا ده‌كه‌ون و ده‌بێت چاوه‌رِوانى ئه‌وان بكات و ئه‌وانه‌ى له‌كاتى خۆیدا ئاماده بوون ده‌بێت له چاوه‌رِوانیدا وه‌رِس ببن بۆ جارى داهاتوو ئه‌وانیش دره‌نگ ئاماده ده‌بن هه‌تا به‌ده‌ردى جارى پێشوو نه‌چن، ئه‌م كولتووره زاده‌ى چییه‌و چاره‌ى چییه؟ ئێمه كه رِهههندێكى ئاینى ده‌ده‌ین به كات و پیرۆزى ده‌كه‌ین و برِوامان وایه كات لاى خوا پیرۆزه ئه‌ى بۆچى به پیرۆز سه‌یرى ناكه‌ین و به‌هه‌ده‌رى ده‌ده‌ین؟ باشه ترسی ئه‌وه‌مان نییه خواى گه‌وره لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا بكات؟ به‌ڵىَ هه‌موومان ئیمانمان به‌وه هه‌یه كه ته‌مه‌نمان هه‌مووى كاته‌و به‌رِۆیشتنى كات ژیانمان كه‌م ده‌بێته‌وه‌و له‌مردن نزیك ده‌بینه‌وه‌و پاش مردن خواى گه‌وره پێش ئه‌وه‌ى قاچ بخه‌ینه به‌رقاچ پرسیارمان لێ ده‌كات ته‌مه‌نت كه چه‌ند چركه‌و سه‌عات و رِۆژو هه‌فته‌و مانگێك بوو چۆن گوزه‌راندت؟ به‌هه‌ده‌رت دا یان به‌پێى نه‌خشه‌و پلانێك هه‌موویت له‌كارى باش‌دا به‌سه‌ربرد؟ به‌م ئاكارو مامه‌ڵه‌ى ئه‌مرِۆى كۆمه‌ڵگاى موسڵمانان له‌گه‌ڵ كاتدا ده‌یكه‌ن به‌زاهیرى هه‌موومان یان زۆربه‌مان تووشى لێپرسینه‌وه ده‌بین لاى خوا له به فیرِۆ دانى ساته‌كانى ته‌مه‌نمان، بۆیه جێگه‌ى خۆیه‌تى لێره‌دا رِۆژوو بكه‌ینه قوتابخانه‌یه‌كى به‌خۆداچوونه‌وه‌و خۆپهروهردهكردنمان له سه‌ر پابه‌ند بوونمان بهكاتهوهو به‌هه‌ده‌رنه‌دانى، له‌وانه‌یه هیچ خوا پهرستیهك وه‌ك رِۆژوو كاتهكى ورد‌و هه‌ستیار نه‌بێت، بۆ نمونه هه‌ر نوێژێك ده‌توانیت له ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكدا ئه‌نجامى بده‌یت، به‌لاَم رِۆژوو له‌كاتى ده‌ست پێكردنیه‌وه نا‌توانیت ته‌نها یه‌ك چركه كاته‌كه‌ى ببه‌زێنیت له‌كاتى ده‌ركه‌وتنى تیلماسكى كازیوه‌دا:[ وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّواْ الصِّيَامَ إِلَى الَّليْلِ] البقرة: 187.. كاتێك ئه‌و تیلماسكه رِوون بوه‌وه ئیتر بۆت نییه‌ته‌نها یه‌ك چركه پابه‌ند نه‌بیت به‌كاته‌وه ئه‌گه‌رنا رِۆژووهكهت دروست نابێت، له‌كاتى ئیواره‌شدا ته‌نها یه‌ك چركه پێش بانگى ئێواره رِۆژووهكهت بشكێنیت ئه‌وا رِۆژووهكهت ناته‌واوه، هیچ كه‌س بۆی نییه یه‌ك چركه پێش كاتى خۆى رِۆژووهكهى بشكێنێت، ته‌نانه‌ت هه‌موومان وه‌ها پابه‌ندین به‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر بانگى مزگه‌وته‌كه‌ى دراوسێمان چه‌ند خوله‌كێك دوابكه‌وێت دڵمان برِوایى نادات رِۆژووهكهمان بشكێنین هه‌رچه‌ند كاتژمێرمان پێیه‌و ئیمساكیهى رِه‌مه‌زانیشمان هه‌ڵواسیه‌وه‌و ده‌شزانین ئه‌وكه‌سه‌ى له‌مزگه‌وت بانگ ده‌دات كه‌سێكى وه‌ك ئێمه‌یه‌و ئه‌ویش سه‌یرى كاتژمێر‌و ئیمساكیه ده‌كات بۆ بانگ دان، لێره‌دایه كات پیرۆزى وه‌رده‌گرێت و ته‌واو ورد دهكرێتهوهوپابهندین به چركهكانیهوه، باشه بۆنه‌توانین ئه‌مه بكه‌ینه وانه‌یه‌ك و ههمووكاتهكانى ژیانمان به‌هه‌ده‌ر نه‌ده‌ین وپابه‌ند نه‌بین بهچركهو خولهكانیهوه، چونكه ته‌مه‌نمان هه‌مووى كاته‌و ده‌رِوات و گه‌رِانه‌وه‌ى نییه‌و كورد گوته‌نى هه‌موو ساته‌كانى ماڵه له‌سه‌رمان وحسابمان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت له‌سه‌رى ونمره‌مان بۆ داده‌نرێت لاى خواى گه‌وره هه‌تا چه‌ند ده‌سته‌به‌رمان كردوه‌و خۆمان گوته‌نى نه‌مان كوشتوه به‌شتى بێكهڵك و پوچه‌وه، چونكه له‌هه‌موو ساتێك‌دا بانگخوانێك بانگمان ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ] الحشر: 18..ئه‌ى كه‌سانێك كه ئیمانتان هێناوه ته‌قواوخواپه‌رستى خوا بكه‌ن، برِوانن چیتان بۆ سبه‌ینىَ ئاماده‌كردوه، خواناسی خوابكه‌ن، خوا ئاگاى له كرده‌وه‌كانتانه. ده‌با كاته‌كانى ئه‌مرِۆ بخه‌ینه خزمه‌تى سبه‌ینىَ كارى چاكى تێدا بكه‌ین ونهیكوژین، چونكه سبه‌ینىَ سه‌فه‌رمان له‌به‌ره‌و ده‌بینه رِێبوارى رِێگاى هه‌تا هه‌تایى و گه‌رِانه‌وه‌ى نییه‌و توێشووى ئه‌و سه‌فه‌ره ئه‌مرِۆ ئاماده ده‌كرێت ئه‌گه‌رنا سبه‌ینىَ رِێبوارێكى ده‌ستبه‌تاڵى په‌شیمانى رِه‌نج بێوه‌رین.