له زنجيره توێژينه‌وه‌ى توندره‌ويي ئه‌ڵقه‌ى ( 4 – 6 )
له زنجيره توێژينه‌وه‌ى توندره‌ويي ئه‌ڵقه‌ى ( 4 – 6 )
نوسه ر: دوکتور عمر عبدالعزیز
ئه‌ڵقه‌ی (4): له زنجیره‌ی توندڕه‌ویی
(زیاده‌ڕۆیى له ئایندا)، نه‌ك (زیاده‌ڕۆیى ئاینیى):
له باسى توندڕه‌وییدا، پێویسته ئه‌و سه‌رنجه بده‌ین، كه هه‌ندێك جار به هه‌ڵه زاراوه‌ی (الغلو الدینى) واته: (زیاده‌ڕۆیى ئاینیى)، له‌لایه‌ن هه‌ندێ نووسه‌ر یان خه‌ڵكى گشتییه‌وه، له جیاتى (الغلو فی ا‌لدین) واته: (زیاده‌ڕۆیى له‌ئایندا)، به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كى مه‌نهه‌جییه‌و پێویسته ڕاست بكرێته‌وه، چونكه دانه‌پاڵى ئه‌و صیفه‌ته بۆ ئاین، یان بگوترێ له‌وه‌وه هاتووه، جێگه‌ى قبوڵكردن نیه، له‌كاتێكدا ئاین له خودى خۆیدا- وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كى خودایى- بێگوناهه له‌وه‌ى له‌لایه‌ن شوێنكه‌وتووانیه‌وه ده‌خرێنه سه‌رى، یان لێى كه‌مده‌كرێته‌وه. كه‌واته، قسه‌و باسه‌كه له‌سه‌ر كردارێك یان كارێكه خۆى له (زیاده‌ڕۆیى ئاینیدا) ده‌بینیته‌وه، سا بهزیادكردن بێت، یان دهستتوندكردن، جا به نه‌زانی بێت، یان به ئه‌نقه‌ست، لێره‌وه شتێكى ڕاست نیه وشه‌ى (الغلو الدینى) واته زیاده‌ڕۆیى ئاینى، یان زیاده‌ڕۆیى ئاین، یان توندڕه‌ویى ئاینیى به‌كاربهێنرێت.
پێشه‌وایانى ته‌فسیرو فه‌رمووده سه‌رنجى ئه‌م مه‌سه‌له‌یان داوه -ئه‌وه‌نده‌ى ئاگادار بم له هه‌موو كتێبه‌كانى كه‌لتورى ئیسلامی‌دا وشه‌ى (الغلو الدینى) به‌كار نه‌هاتووه، سه‌ربارى به‌دواداگه‌ڕانى بهردهوامو لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌رفراوانم له‌وبواره‌دا،بهحوكمى به‌دواداچوونم بۆباسهكه.
لێره‌وه پێشه‌وا (بوخاری) له (الجامع الصحیح)ه‌كه‌یدا، به‌شێكى ته‌رخانكردووه به‌ناوى (ما یكره من التعمق والتنازع والغلو فی ا‌لدین)، واته ئه‌وه‌ى بێزراوه سه‌باره‌ت به قوڵكردنه‌وه‌و ملهجهڕێو زیاده‌ڕه‌ویى له ئایندا). به‌دواى ئه‌ویشدا پێشه‌وا (مسلم)ى نهیسابورىو چه‌ندین پێشه‌واى فه‌رمووده‌ناسى تریش به‌دوایدا هاتوون. هه‌روه‌ها زانایانیش له نووسه‌رو بانگخوازه هاوچه‌رخه‌كانیش زاراوه‌ى (الغلو الدینى)، یان (توندڕه‌ویى ئایینى)یان به‌كارنه‌هێناوه، مه‌گه‌ر كه‌سانێكى كه‌م، كه سه‌رنجى جیاوازیى نێوان دوو زاراوه‌كه‌یان نه‌داوه، یان هه‌ندێ سیكۆلار كه به‌لایانه‌وه گرنگ نیه چ صیفهتێكى زیادهڕۆیىو توندڕه‌وى بخرێته پاڵ ئاینه‌وه، یان ئاینپه‌روه‌ران بكرێنه زیاده‌ڕه‌و، له‌وانه‌ش به‌كارهێنانیان بۆ زاراوه‌ى زیاده‌ڕۆیى، ئاینى به مه‌به‌ست بێت بۆ شێواندنى ئه‌و لایه‌نه‌ى بیانه‌وێ له‌ئیسلامدا ناشیرینى بكه‌ن، ئه‌ویش تۆمه‌تباركردنى به توندڕه‌ویى‌و ئوسوڵگهرایىو توندوتیژیى‌و گۆشه‌گیریى، له‌كاتێكدا له‌بیریان چوو، یان له‌بیر خۆیان برده‌وه كه ئاین -وه‌ك ئاین، نه‌ك وه‌ك ههڵێنجانو بیرى مرۆڤ- پاك‌و پارێزراوه له‌هه‌ر كهمیىو زیاده‌ڕۆییه‌ك، چونكه ڕێنومایى خوداییه‌و له‌لایه‌ن خوداى دانا‌و زاناوه كه شاره‌زایه به كاروباری بهندهكانىو بێگه‌رده له‌هه‌ر له‌كه‌یه‌ك، دابه‌زیوه.
پێویسته -له‌م سه‌روبه‌نده‌دا- ئاماژه‌یه‌ك بده‌ین به‌وه‌ى كه پابه‌ندبوونى ته‌واو به ئیسلام‌و گوێڕایه‌ڵى فهرمانهكانىو شوێنكه‌وتنى سووننه‌ته ڕاستهكهىو ده‌ستگرتن به كاروباره گرنگهكانهوهو دوركه‌وتنه‌وه لهجێگومانهكانو كاركردن به پارێزه‌ره فهرمانهكانو ڕاوبۆچوونه ڕا لهسهرزۆرهكان، له‌جیاتى كاروباره جیاوازه‌كان؛ ئه‌مانه پێیان ناگوترێ زیاده‌ڕۆیى له‌ئایندا، (زیاده‌ڕۆیى له‌ئایندا) وه‌ك پێشتر له پێناسه زمانىو زاراوهییهكهیدا ڕوونمان كرده‌وه، ناگوترێ مه‌گه‌ر به‌سه‌ر شتێك‌دا كه سنورشكێنییهكى ڕوونى تێدابێت، له‌وه‌ى شه‌رعى خوداوه‌ند دایناوه، یان پابه‌ندكردنى خه‌ڵك به‌و كاره.
زنجیره‌ی توێژینه‌وه‌ی (توندڕه‌ویی له ئایندا) :
ئه‌ڵقه‌ی 5: نمونه‌كانى زبادهڕهویى (ئه‌هلى كتاب له قورئاندا ):
له قورئانى پیرۆزدا نموونه‌ى زۆر هه‌یه له‌و زیادهڕۆییهى ئه‌هلى كیتابى تێكه‌وتووه، جا له ڕه‌هه‌ندى فیكریىو باوه‌ڕیه‌وه بێت یان ڕه‌هه‌ندى هه‌ڵسوكه‌وتى كرداریه‌وه، له‌گه‌لأ هۆشیاریدان به میلله‌تى ئیسلام نه‌بادا بكه‌ونه ئه‌و هه‌ڵانه‌ى ئه‌وانى تێكه‌وتن. ده‌كرێ چه‌ند نموونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه كه تیایدا ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییه -به هه‌ردوو جۆره‌كه‌یه‌وه- به‌رجه‌سته ده‌بێت كه قورئان هۆشیاریى له‌سه‌رداوه، زۆرتریشى ئه‌و ڕێ‌و شوێنانه‌ش كه باسى ناكردنى ڕوون‌و بێ گرێ ده‌كات له سوره‌تى(النسا‌و)و (المائده) دان، به‌ده‌سته‌واژه‌ى (لا تغلوا) واته: زیاده‌ڕۆیى مه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌هلى كیتابه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌وتى خۆیان سووربوون‌و ملیان نه‌دا، به‌شێكى زۆریان به‌رده‌وامبون لهسهرگهردانى فیكرى خۆیان، چه‌نه نموونه‌یه‌ك له‌وانه:
زیاده‌ڕه‌وییان له گه‌وره‌كردنى هه‌ندێ پێغه‌مبه‌رو پیاوچاك‌و كردنیان به په‌روه‌ردگارو بریكارى خودا، پێیان وابوو كه سوود یان زیان ده‌گه‌یه‌نن، خوداى گه‌وره فه‌رموویه‌تى:جووله‌كه وتیان: عوزه‌یر كوڕى خودایه، نهسرانییهكانیش وتیان: مه‌سیح كوڕى خودایه، ئه‌وه گوته‌ى ده‌مى ئه‌وانه، خۆیان به‌قسه‌ى بێ باوه‌ڕه پێشینه‌كان ده‌چوێنن، خوا له‌ناویان به‌رێت كه چۆن بوختان هه‌ڵده‌به‌ستن. ئه‌وان قه‌شه‌و چلهكێشهكانى خۆیان‌و مه‌سیحى كوڕى مه‌ریه‌میان -بێ له خودا- كردبووه په‌روه‌ردگارى خۆیان، له‌كاتێكدا كه فه‌رمانیان پێنه‌كرابوو، جگه له‌وه‌ى تاكه فه‌رمانڕه‌واو په‌رستراوێك بپه‌رستن، جگه له‌و په‌رستراوى تر نیه، ئه‌و بێگه‌ردو پاكه له‌و شیركهى ده‌یخه‌نه پاڵى.التوبة/30-31.
زیاده‌ڕه‌ویى نه‌سرانیه‌كان له گهورهكردنو به مه‌زن زانینى عیسادا:
وه‌ك په‌رچه‌كردارێك بۆ ئه‌و زیادهڕۆییهى كه جوله‌كه سوكایه‌تیان ده‌رهه‌قى كردبوو، ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى بكه‌ونه داوى شیركه گه‌وره‌كه‌وه، كه شیركى به‌ناو سێكوچكهكهیه، خوداى گه‌وره فه‌رموویه‌تى: ئه‌وانه كافربوون كه وتیان خودا عیسا كوڕى مه‌ریه‌مه، مه‌سیحیش وتى: هه‌ى ڕۆڵه‌كانى ئیسرائیل ئه‌و خودایه بپه‌رستن كه په‌روه‌ردگارى من‌و ئێوه‌شه، هه‌ركه‌سێ شیرك بۆ خودا بڕیاربدات، ئه‌وا خودا به‌هه‌شتى لێ حه‌رام دهكاتو ماڵى دۆزه‌خه، سته‌مكارانیش هیچ پشتیوانێكیان نابێت، ئه‌وانه‌ى گوتیان خودا سێیه‌مى سێ كه‌سه‌كه‌یه كافربوون، هیچ په‌رستراوێك باوه‌ڕى پێ ناكرێ جگه له خودایه‌كى تاقانه، خۆئه‌گه‌ر وازنه‌هێنن له‌وانه‌ى ده‌یڵێن، ئه‌شكه‌نجه‌ى به‌ئازار بهرئهوانه ده‌كه‌وێت كه كافربوون. المائده/٧٢–٧٣،
پاشان قورئانى پیرۆز ئه‌وه‌یان بیرده‌خاته‌وه كه عیسا جگه له مرۆڤێكى پێغه‌مبه‌ر شتێكى دیكه نه‌بوه، زیان‌و سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێت ده‌فه‌رمووێت: مه‌سیحى كوڕى مه‌ریه‌م شتێك نه‌بووه جگه له په‌یامبه‌رێك كه پێش ئه‌و چه‌ندین پێغه‌مبه‌رى تر ڕۆیشتوون، دایكى كه‌سێكى زۆر ڕاستگۆ یوو، هه‌ردووكیان پێكه‌وه خۆراكیان ده‌خوارد، بڕوانه چۆن ئێمه ئایه‌ته‌كان ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه بۆیان، پاشان بڕوانه چۆن درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن. پێیان بڵێ: ئێوه جگه له خودا كه‌سێك ده‌په‌رستن، كه هیچ زیان‌و سوودێكى نیه بۆتان؟ له‌كاتێكدا كه خودا بیسه‌رو زانایه!.
المائده/ ٧٥-٧٦.
زیاده‌ڕۆیى هه‌ندێكیان له حه‌رامكردنى جوانییه‌كان و ڕۆزییهكان خودا:
زیاده‌ڕۆیى هه‌ندێكیان له حه‌رامكردنى جوانییه‌كانى خودا‌و ڕۆزییه باشه‌كانیدا بوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆى كهوتنهداوى شیركى تهشریعكردنى هه‌ندێك شت كه خواى گه‌وره ڕێگه‌ى پێنه‌دابوو، هه‌روه‌ها فره‌ڕۆیى له خواپهرستیىو خۆئازاردانو بێبه‌شكردنى له چێژهكانو وازهێنان له هاوسهرێتىو زیاده‌ڕۆیى له داهێنانى سروتى خواپهرستیداو شوێنكه‌وتنى باوه‌ڕى پڕوپوچو داهێنراوو شتى بێزراو، ئه‌م كارانه ئه‌وانى خسته ئه‌و هه‌ڵدێرى ڕههبانیهتو كهنارهگیرییهى كه خودا ڕۆژێك له ڕۆژان له‌سه‌رى دانه‌نابوون، خوداى گه‌وره فه‌رموویه‌تى: به‌شوێن نه‌ته‌وه‌ى نوح‌و ئیبراهیمدا، پێغه‌مبه‌رانى خۆمانمان هێنا، عیساى كوڕى مهریهمیشمان به‌دوایاندا هێناو ئینجیلمان پێداو بهزهیىو میهره‌بانیمان خستهدڵى شوێنكه‌وتووانى، گۆشهنشینیىو ڕههبانیهتێكیشیان داهێنا، ئێمه ته‌نها بۆ ڕه‌زاى خودا له‌سه‌رمان نهنووسیبون، به‌ڵام وه‌كو خۆى پارێزگاری‌یان لێنه‌كرد، جا، ئه‌وانه‌یان كه باوه‌ڕیان هێنا پاداشتهكهیانمان دانه‌وه، زۆرینه‌یه‌كیش له‌وان له ئاین ده‌رچوون. الحدید/٢٧.
پێشه‌وا (قورتوبى) له ته‌فسیرى ئایه‌تى (171)ى سوره‌تى (النساء)دا كه ده‌فه‌رموێت: [لا تغلوا فی دینكم] وتوویه‌تى: موفه‌سسیران گوتویانه: مه‌به‌ست له‌وه زیاده‌ڕه‌ویى جووله‌كه بوو، سه‌باره‌ت به عیسا، كه تۆمه‌تیان خستهپالأ مه‌ریه‌مى دایكى (سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بێت)، هه‌روه‌ها زیاده‌ڕۆیى نه‌سرانیه‌كان ئه‌وه‌بوو عیسایان برده ڕیزى خودا، بۆیه هه‌موو زیادهڕهۆیىو كهمڕهوییهك خراپ‌و بێ باوه‌ڕیه. شاعیرێك وتویهتى: نه‌كه‌ى له‌هیچ كاروبارێكدا زیاده‌ڕه‌وى بكه‌ى، به‌ڵكو میانه‌ڕه‌و به. لادان به‌ملا یان بهولاى میانه‌ڕه‌ویدا بێكهڵكو خراپه.
(نه‌وه‌وی جامی) له ته‌فسیرى هه‌مان ئایه‌تدا وتوویه‌تى: “زیاده‌ڕه‌ویى مه‌كه‌ن لهئاینهكهتاندا، واته فره‌ڕۆیى مه‌كه‌ن له گه‌وره‌كردنى عیسادا، چونكه ئه‌وه ڕاست نیه، هه‌روه‌كو جووله‌كه زیاده‌ڕه‌وییان كرد له تانه‌لێدانى، كاتێ گوتیان: ئه‌و ڕۆڵه‌ى زینایه، كه‌واته هه‌ردوو جه‌مسه‌رى میانهڕهوییهكه خراپه.
هه‌روه‌ها زاناى بلیمه‌ت (محمد رشید رچا) له هه‌مان جێكهوتهدا وتویهتى: ئه‌م ئایه‌تانه بۆ وه‌ڵامى به‌ڵگه‌ى نه‌صرانییه‌كان دابه‌زیوه، پاش وه‌ڵامى به‌ڵگه‌كانى جوله‌كه‌و نه‌هێشتنى به‌هانه‌كانیان.. جوله‌كه له سوكایه‌تیكردن به عیسا‌و بێ ڕێزیكردن بهرامبهرىو بهكافركردنى، زۆر ڕۆچوون، نهصرانیهكانیش له گهورهكردنو پیرۆزكردنى عیسادا زیاده‌ڕۆییان كرد‌و زۆر ڕۆچوون.
كاتێ خوداى گه‌وره گومانه‌كانى ئه‌وانى ڕه‌وانده‌وه، گومانه‌كانى ئهمانیشى نه‌هێشت، فه‌رمووى: (ئه‌ى خاوه‌ن كیتابه‌كان! زیاده‌ڕۆیى مه‌كه‌ن له ئاینهكهتاندا) نه‌كه‌ن ئه‌و سنوورانه بشكێنن كه خودا بۆى داناون، زیادكردن بۆ ئاین وه‌ك لێكهمكردنهوهیهتى، هه‌ردووكیان ده‌رچوونه له‌بارى ئاسایى ئاینه‌كه. (جگه له ڕاسته‌قینه هیچ له‌باره‌ى خوداوه مه‌ڵێن). واته: ئه‌و شته‌ى چه‌سپاوو به‌دیهاتووه له‌خودى خۆیدا، یان به ده‌قێكى ئاینى ده‌ماوده‌م، یان به به‌ڵگه‌یه‌كى عه‌قڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه، به‌ڕاستى ئێوه بۆ هیچ قسه‌یه‌كتان سه‌باره‌ت به‌عیسا به‌ڵگه‌یه‌كى له‌و جۆره‌تان پێ نیه، (به‌ڕاستى مه‌سیحى كوڕى مه‌ریه‌م په‌یامبه‌رى خودایه).
هه‌روه‌ها له ته‌فسیرى ئایه‌تى (77)ى سوره‌تى (المائده)دا كه باسمان كرد، وتویهتى: (غلو): بریتیه له زیادهڕهویىو له‌سنوور ده‌رچوون، ئه‌گه‌ر له‌ئایندا بێت ئه‌و ده‌رچوونه له‌سنورى وه‌حى دابهزیو، به‌ره‌و حه‌زو ئاره‌زووه‌كانى نه‌فس، وه‌ك دانانى پێغهمبهرانو پیاوچاكان به په‌روه‌ردگار، كه سوودو زیان ده‌به‌خشن به‌پێى ده‌سه‌ڵاتێكى غه‌یبیى به‌ده‌ر لهسووننهته خوداییه‌كان كه یاساى هۆو هۆكاره بهردهستهكانهو به‌و هۆیه‌وه كردویانن بهخواوهندو ده‌په‌رسترێن! له‌جیاتى خودا بانگیان لێده‌كرێت، یان له‌گه‌لأ خودا هانایان بۆ ده‌برێت.. هه‌روه‌ها وه‌ك كۆمه‌ڵه په‌رستنێك كه خودا مۆڵه‌تى پێنه‌داوه‌و حه‌رامكردنى شتێك حه‌رام نه‌كرابێ، وه‌ك ئه‌و حهڵاڵانهى كه شیش‌و گۆشه‌گیره‌كان له‌سه‌ر خۆیان‌و شوێنكه‌وتووانیان حه‌رامیان كردووه، وه‌ك فرهڕهوییهك له‌په‌رستندا، جا ئه‌وه بۆ ڕه‌زامه‌ندیى خودا یان بۆ ڕوپامایىو شۆره‌ت بووبێت وه‌ك یه‌كه، خوداى گه‌وره قه‌ده‌غه‌ى كردووه له‌سه‌ر ئه‌هلى كیتابه‌كان -ئه‌وانه‌ى هاوژیانى دابه‌زینى قورئان بوون- ئه‌و جۆره زیاده‌ڕه‌وییه بكه‌ن كه پێشتر خه‌ڵكى میلله‌ته‌كه‌یان كردویانه، هه‌روه‌ها ئه‌و لاساییهى بووه هۆى سه‌ر لێشێواندنیان.
له‌و پێگه‌یه‌وه خوداى گه‌وره هۆشیارى داوه‌ته میلله‌تى ئیسلام له كه‌وتنه چاڵى ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییه‌ى ئه‌هلى كیتاب له چه‌ندین جێگه‌ى تردا تێى كه‌وتوون، له‌وانه ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه كه باسى ڕوونكردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌هلى كیتابه، كه چۆن كه‌وتوونه‌ته ئه‌و زیادهڕۆییهى خودا له ئایینه‌كه‌یاندا لێى قه‌ده‌غه‌كردوون: ئه‌ى خه‌ڵكى باوه‌ڕدار، ئه‌و شته باشانه‌ى خودا بۆتانى حه‌ڵالأ كردووه، حه‌رامى مه‌كه‌ن، ده‌ست درێژیى مه‌كه‌ن، خودا دهستدرێژیكارانى خۆشناوێت، بخۆن له‌و ڕۆزییه حهڵاڵهى خودا پێى داون به حه‌ڵاڵى نۆشتان بێت، خۆپارێز بن له‌و خودایه‌ى ئێوه باوه‌ڕتان پێیه‌تى. (زهمهخشهرى) له ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌ڵێت: “به‌ماناى ئه‌وه، لهخۆتانى قه‌ده‌غه مه‌كه‌ن وه‌ك حه‌رامكردن، یان به‌زیاده‌ڕۆیى مه‌ڵێن: ئه‌وه‌مان حه‌رامكرد له‌سه‌ر خۆمان، به‌نیازى وازلێهێنانو چلهكێشىو سكهه‌ڵگوشین. له سنوره حهڵاڵهكانى خودا ده‌رمه‌چن بۆ حهرامهكانى، یان ده‌ستبڵاوى مه‌كه‌ن له‌خواردنى حه‌ڵاڵدا، یان به‌زۆرو سته‌مكاریى شته حه‌ڵاڵه‌كان حه‌رام مه‌كه‌ن. المائده/ ٨٧ – ٨٨.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه له ئایه‌ته‌كه‌دا خواى گه‌وره تا ئاستى حه‌رامكردن قه‌ده‌غه‌ى كردووه، كه ئیمانداران شتێك له‌سه‌ر خۆیان یان خه‌ڵك حه‌رام بكه‌ن كه خودا حه‌ڵاڵى كردبێت‌و ئه‌وه‌ى ڕوونكردۆته‌وه كه هه‌موو حهڵاڵێكى باش ڕۆزییهكى خوداییه‌و دروسته چێژى لێ وه‌ربگیرێت‌و حه‌رامكردنى شتهباشهكانو ڕۆزى حه‌ڵاڵ، شكانى سنوره‌كانى شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى هه‌روه‌كو ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر باشه‌كان به كردنیان به‌شتى پیس‌و حه‌رامكراو، ئه‌ویش سنوورشكێنیه وه‌ك یه‌ك. له حیكمه‌تى ئه‌و قهدهغهكردنهدا ده‌فه‌رموێت: (خودا دهستدرێژكارانى خۆش ناوێت) ئه‌وه زیاده هاندانێكه بۆ خۆلادان لهسنورشكێنى. هه‌روه‌كو په‌یوه‌ستكردنى فه‌رمانه‌كه به(ته‌قواى) خوداوه‌و به‌خواردنى ڕۆزى باش‌و حه‌ڵاڵ، ئاماژه‌یه بۆ ئاوێته‌بوونى مانا ئیمانیه‌كان له‌گه‌لأ ڕه‌هه‌نده ژیانیهكانى تر‌و ئه‌و غهریزانهى خودا مرۆڤى له‌سه‌ر دروست كردووه، به‌ته‌واوى پێچه‌وانه‌ى ئه‌و تێڕوانینه‌یه یان ئه‌و ڕێبازه‌یه كه هه‌ندێ زیاده‌ڕه‌و له‌ئاییندا ده‌یگرنه‌به‌ر، له‌ڕێگه‌ى وازهێنانى ئه‌و حهڵاڵهى خودا به‌مرۆڤى به‌خشیوه‌و ئه‌و نازو نیعهتهى داواى لێ كردون باسى بكهنو چێژى لێ وهربگرنو وه‌ك ئه‌و ڕه‌وشه‌ى زۆرێكى خه‌ڵك تێیكه‌وتن له‌هه‌ندێ قۆناغى مێژووى ئیسلامی‌دا به‌ناوى خواپهرستنو خۆنزیك كردنه‌وه له‌خواوه، ئه‌وه‌ش بهشوێنكهوتنى ئه‌و چلهكێشه نهسرانیانهى خوداى گه‌وره هۆشیارى پێداین شوێنیان نه‌كه‌وین.
(قورتبی) له ته‌فسیرى ئه‌و ئایه‌ته‌دا وتویهتى: ((زانایان وتویانه، ئه‌م ئایه‌ته‌و هاوشێوهكانىو ئه‌و فه‌رموودانه‌ش كه به‌و مانایه هاتوون. به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه بۆ زیاده‌ڕه‌وه چلهكێشهكانو خه‌ڵكه ده‌ست به‌تاڵه سۆفیه‌كان، چونكه هه‌ریه‌كێك له‌و تاقمانه له‌سه‌ره ڕێگاى خۆى لایداوه‌و ئامانجى نه‌پێكاوه.)) (ته‌به‌ری) وتویهتى: ((هیچ موسڵمانێك بۆى نیه شتێك حه‌رام بكات له‌سه‌ر خۆى له‌و شتانى خودا حه‌ڵاڵى كردون بۆ ئیمانداران، له خواردنى باش‌و پۆشاكى باش‌و هاوسه‌رى باش)).
ده‌گێڕنه‌وه كه هه‌ندێك له هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ری خوا له ماڵه‌كانیان دانیشتن‌و ویستیان وه‌ك كارى نه‌سرانیه‌كان بكه‌ن بهحهرامكردنى خۆراك‌و پۆشاكى باش‌و خۆ جیاكردنه‌وه له ژنه‌كانیان، ویستیان چلهكێشى بكه‌ن -نه‌گۆشت بخۆن‌و نهچهورى. كه ئه‌و هه‌واڵه گه‌یشته‌وه به پێغه‌مبه‌ر قه‌ده‌غه‌ى لێكردن‌و ئاگادارى كردن كه ئه‌و ژن دههێنێتو خۆراك دهخواتو دهخهوێتو شه‌و نوێژدهكاتو ڕۆژو دهگرێتو هه‌ندێ جاریش به‌ڕۆژو نابێت، هه‌ر كه‌سێكیش له‌و ڕێبازه لابدات له‌ئه‌و نییه، هه‌روه‌ها پێى فه‌رموون: گه‌لانى پێش ئێوه به‌م توندڕه‌ویه له‌ناوچوون، له‌سه‌رخۆیان توندكرد خودا‌ش ده‌ستى له‌سه‌ر توندكردن، ببینن ئه‌وه پاشماوهكانیانه.
له (دێر)و (كڵێسا)كاندا، ئه‌و ئایه‌ته‌ش له‌باره‌ى ئه‌وانه‌وه دابه‌زیوه، ئه‌م فه‌رمووده‌یه (ابن عباس)و كه‌سانى تریش گێڕاویانه‌ته‌وه.
ره‌شید ڕه‌زا- له‌م باره‌یه‌وه- ئاماژه ده‌دات به‌وه كه: راسته، له‌وانه‌یه حه‌رامكردنى حه‌ڵاڵه‌كان په‌یوه‌ندیى به به‌جێهێنانى سوێندێك یان نهزرێكهوه نه‌بێت، له‌وانه‌شه پابه‌ندیی بێت به‌وانه‌وه، هه‌ردوكیشیان دروست نین، پابه‌ندبوون بۆ مه‌به‌ستى خۆڕاهێنان له‌سه‌ر بارى بێ به‌ش بوون لهخۆشیى، یان له‌وانه‌یه بۆ ڕازیكردنى سه‌ره‌تای توڕه‌بونێك بێت، به‌ڵام وازهێنان له حه‌ڵاڵه‌كان به‌شێوازى وازهێنان له حه‌رامه‌كان -با به‌بێ نه‌زرو سوێندیش بێت- خۆ نزیككردنهوهش بێت له‌خوداى گه‌وره، بهخۆڕهتاندنو بێ به‌شكردنى، ئه‌مه جێگه‌ى گومان‌و به‌شێكى زۆرى خه‌ڵك‌و سۆفیه‌كانى پێوه ئاڵوده‌بوون، بیدعه‌ى وازهێنانى وایان هه‌یه، هاوچه‌شنه له‌گه‌لأ بیدعه كرده‌ییه‌كان شوێنى خه‌ڵكانى پێش خۆیان كه‌وتن بست بهبستو بالأ به باڵ وه‌ك كوڕانى ئیسرائیل‌و ڕاهیبه نه‌سرانیه‌كان، ئه‌وانیش له‌هه‌ندێ بت په‌رستى وه‌ك ئه‌و به‌رهه‌مانه وه‌ریان گرتبوو كه هه‌موو جۆره گۆشتێكیان حهرامكردبوو.. له‌گه‌لأ جوانى‌و نازو نیعمه‌ته‌كان.
له‌و میانهیهدت ده‌كرێت ئاماژه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى كه خراپ تێگه‌یشتنێك هه‌یه له‌و ئایه‌ته پیرۆزه: ﱡﭐ ﱬ ﱭ ﱮ ﱯ ﱰ ﱱﱠ المزمل: ٨
المزمل: ٨{ واته: دڵسۆزانه ڕووبكه خودا چۆن دڵسۆزیه‌ك…. له‌كاتێكدا كه ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه جگه له دڵسۆزى لهخواپهرستیشو پشت كردن لهبتهكان چیتر ناگه‌یه‌نێت. (أبوبكر ابن العربی الاصولی) وتویهتى: ماناى ئه‌م ئایه‌ته ئه‌مه‌یه: دڵت تاك بكه‌ره‌وه بۆ خودا، دابڕێ له بتى داروبه‌رد، به‌هه‌مان شێوه (مجاهد) وتویهتى : ماناى ئایه‌ته ئه‌وه‌یه له‌خواپه‌رستیدا دڵت ته‌نها بۆ خودابێت.
بۆ ڕێكخستنى نێوان ناكردن له‌و (تبتل)هى له سوننه‌تدا هاتووه، چونكه له وتهزایهكدا هاتووه (نهچلهكێشىو نهتهبهتول دروسته له‌ئیسلامدا) هه‌روه‌ها ئایه‌تى (وتبتل إلیه تبتیلا) ابن العربی وتویهتى: وابه‌سته‌یى فه‌رمان جیایه لهوابهستهیى نه‌كردن، ئه‌و دووانه دژه‌وانه نین، چونكه پێغه‌مبه‌ر ی خوا نێردراوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن خوداوه بۆیان هاتووه ئه‌و (تبتل)هى فه‌رمانى پێدراوه له‌ئایه‌ته‌كه‌دا بریتیه له‌دابڕان بۆ خودا به‌دڵسۆزى خواپه‌رستى وه‌كو فه‌رموویه‌تى: فه‌رمانیان پێ نه‌دراوه مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى بهدڵسۆزیىو ملكهچیى، خودابپهرستن. ئه‌و (تبتیل)ه قهدهغهكراوهش بریتیه له‌جێ پێههڵگرتنى ڕێچكه‌ى نه‌سرانیه‌كان لهوازهێنانى هاوسهریىو گۆشه‌گیرى لهكڵێساكاندا. البینه/5، واته:هه‌روه‌ها وتوویه‌تى پێغه‌مبه‌ر ی خوا به‌كردار (تبتل)ى قه‌ده‌غه‌كردووه، لهشهرحى ئه‌وه‌دا ده‌ڵێ، بریتیه لهفهرمانبهرداریىو دووركه‌وتنه‌وه له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، نه‌ك وازهێنان له‌ڕێگه پێدراوه‌كان، پێغه‌مبه‌رى خودا ئه‌گه‌ر هه‌بووایه گۆشتى ده‌خوارد، جلى واى له‌به‌رده‌كرد بایى سه‌د بار حوشتربوو، زۆر ده‌چووه لاى هاوسه‌ره‌كانى، كه بوار نه‌بووایه دانى به‌خۆدا ده‌گرت، هه‌ركه‌سێكیش له‌سه‌ر ڕێبازى ئه‌و نه‌بێت له‌و نییه.
به‌و شێوه‌یه ڕوون ده‌بێته‌وه كه خوداى گه‌وره ڕێى نه‌داوه بهئههلى كیتاب -پاشان موسڵمانه‌كانیش- كه زیاده‌ڕه‌ویى بكه‌ن له‌ئایین دا -جا له‌تێگه‌یشتنى مه‌به‌سته‌كانى دا بێت، یان له‌مامه‌ڵه‌كردندا بێت له‌گه‌لأ حكومهكانى، بهتوندڕهوى له كاروبارهكانداو ده‌رچوون له‌و خواپهرستیانهى خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى دایان ناوه، یان بهحهرامكردنى خۆشى‌و جوانیه‌ك كه خودا بۆ به‌نده‌كانى خۆى وه‌ده‌رنابێت، به‌جۆرێك خوداى گه‌وره ئه‌و كاره به‌ده‌ست درێژىو ده‌رچوون داناوه له‌و سنوره‌ى بهڕٍهواى زانیوه بۆ به‌نده‌كانى. هه‌روه‌ها فه‌رمانى پێداون -له‌جیاتى ئه‌وه- بهشوێنكهوتنى ڕێبازێكى میانهیى ئاسان‌و دوور لهتهنگهتاویىو چێژوه‌رگرتن له‌نازو نیعمه‌تى حه‌ڵاڵى خودا‌و چه‌ندینى تر كه له‌ناوه‌ڕۆكى باسه‌كه‌دا به‌یارمه‌تى خودا ئاماژه‌ى پێده‌ده‌ین ..
زنجیره‌ی توێژینه‌وه‌ی (توندڕه‌ویی له ئایندا):
(6) ئه‌وه‌ى ده‌رباره‌ى زێده‌ڕۆیى له سووننه‌تى پێغه‌مبه‌ردا هاتووه:
له سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ردا چه‌ندین فه‌رمووده هاتوون كه ئه‌و بنه‌ما قورئانییه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه، سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنى زیاده‌ڕۆیى له ئایندا، چ له قورئانى پیرۆز‌و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خودا ، چ له خواپهرستىو گۆشه‌گیریى ئاین‌و حه‌رامكردنى شته باشه‌كاندا. هه‌روه‌ها چه‌ندین فه‌رمووده گێڕڕاونهتهوه كه ئاماژه بۆ چه‌ندین لایه‌نى زیاده‌ڕۆیى دهكهنو هه‌واڵیان داوه كه زیاده‌ڕۆیى هۆیه‌كى له‌ناوچوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى میلله‌تى پێشووبووه.
پێشه‌وا بوخارى هه‌ستى كردووه كه پابه‌ندبوون به قورئان‌و سوننه‌ته‌وه پارێزه‌رى له‌ناوچوونه لهچاڵى زیادهڕٍۆیى، له‌به‌رئه‌وه به‌شێكى له (جامع الصحیح)ه‌كه‌ى ناوناوه (كتاب الاعتصام بالكتاب والسنة) واته: خۆپاراستن بهقورئانو سوننه‌ت، هه‌روه‌ها بهتێگهیشتنو لێزانینى ساغ‌و دروستى خۆى، هه‌ستى كردووه كه شوێنكه‌وتنى پێغه‌مبه‌ر ی خوا، موسوڵمان ده‌پارێزێت، ده‌ركى به‌وه‌ش كردووه كه (قووڵبوونه‌وه له پرسیاره‌كان) و (ململانێ له زانست)و (زیاده‌ڕۆیى له ئاین)و (داهێنان له خواپه‌رستیدا) له گرنگترین ڕواڵه‌ته‌كانى شوێن پێههڵنهگرتنى پێغه‌مبه‌رن، له‌وێشه‌وه ده‌بنه نیشانه‌ى دووركه‌وتنه‌وه له قورئان‌و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر .
لێره‌وه به‌شێكى تر‌ى ته‌رخانكرد به‌ناوى (باب الاقتداء بسنن الرسول) واته: به‌شى شوێنكه‌وتنى سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ر ، به‌شێكى تریشى تایبه‌ت كرد به‌ناوى (باب مایكره من كثرة السؤال، ومن تكلّف ما لا یعینیه)، واته: خراپیى زۆر پرسیاركردنو خۆ هه‌ڵقورتاندن له‌كارێكدا كه په‌یوه‌ندیى به كه‌سێكه‌وه نه‌بێت. هه‌روه‌ها به‌شێكى تر‌ى ته‌رخانكرد بۆ (باب الاقتداء بأفعال النبی) واته: به‌شى شوێنكه‌وتنى كاره‌كانى پێغه‌مبه‌ر ، به‌شێكى تریشى دانا بۆ (باب ما یكره من التعمق والتنازع فی العلم والغلو فی ا‌لدین والبدع)، واته: خراپیى قووڵبونه‌وه‌و ململانێ له زانستداو زیاده‌ڕۆیى له ئاین‌و بیدعهكردندا، له‌به‌ر ئایه‌تى (ئه‌ى ئه‌هلى كتێب! زیاده‌ڕۆیى مه‌كه‌ن له ئاینهكهتاندا)، تێیدا چه‌ندین فه‌رمووده‌ى هێناوه كه پێغه‌مبه‌ر ڕێگه‌ى نه‌داوه به‌ڕۆژووی لێكدانهبڕاوو داهێنانى هه‌رشتێك به‌ناوى ئاینه‌وه‌و خۆپابه‌ندكردن به‌شتێكه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر مۆڵه‌تى تێدا داوه‌و زۆر پرسیاركردن. هه‌روه‌ها به‌شێكى تر‌ى تایبه‌ت كردوه، به‌ناونیشانى: (وكذلك جعلناكم أمة وسطا)ﱠ البقره/١٤٣، واته: ئێوه‌مان كردووه بهمیللهتێكى میانه، له‌به‌شى (الأذان)یشدا چه‌ندین فه‌رمووده‌ى تر‌ى هێناوه، كه ڕێگرییان تێدایه له درێژ خوێندنه‌وه‌ى قورئان له نوێژدا بۆ ئیمام‌و فه‌رماندان بهسوككردنو خێرا ئه‌نجامدانى. هه‌روه‌ها سهرزهنشتێكى (معاذ)ى كوڕى(جبل)ى تێدایه، به‌هۆى درێژكردنه‌وه‌ى نوێژهكهیهوه، بوخارى به‌سه‌نه‌دى خۆى له (ابن مسعود)ه‌وه گێڕاویه‌تیه‌وه، كه پیاوێك وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا! سوێندبێ من له‌نوێژى به‌یانى دوادهكهوم به‌هۆى فڵانه كه‌سه‌وه‌یه، چونكه نوێژه‌كه درێژ ده‌كاته‌وه، دوایی هیچ جارێك پێغه‌مبه‌رم به‌و توڕه‌ییه‌وه نه‌بینیبوو وه‌ك وتاره‌كه‌ى ئه‌و ڕۆژه‌ى، كه تیایدا فه‌رمووی: (ئێوه خه‌ڵك ده‌تۆرێنن، هه‌ركه‌سێك له ئێوه پێشنوێژیى كرد بۆ خه‌ڵك با كورتى بكاته‌وه، چونكه مرۆڤى لاواز‌و بهتهمهنو خاوه‌ن پێداویستییان تێدایه.
به‌و شێوه‌یه ده‌بینین كه پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له سه ر بيت هیچ ڕۆژێك به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌و ڕۆژه تووڕه نه‌بووه، كه ده‌بینێ یه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كانى درێژه به‌نوێژ ده‌دات لهپێشنوێژیى كردنیدا بۆ خه‌ڵكیی، چونكه ده‌بێته هۆى تۆرانى نوێژخوێنه‌كان، چه‌ندین پێشنوێژى ئه‌مڕۆ هێشتا -به‌داخه‌وه- له‌م ڕێنوماییه پێغه‌مبه‌رییه تێنه‌گه‌یشتوون، ده‌بینى نوێژه‌كه به‌خه‌ڵك درێژده‌كه‌نه‌وه، نه‌خوازه‌ڵا له‌و مزگه‌وتانه‌ى نوێژى هه‌ینى تێدا دهكرێتو جمه‌ى دێت له خه‌ڵك، یان له‌ناوه‌ڕاستى بازاڕ‌و گه‌ڕه‌كه قهرهباڵغهكانداو له‌ناو نوێژكه‌راندا خه‌ڵكى پیرو نه‌خۆشى تێدایه، چه‌ندینى تریش هه‌ن دوكان یان كاریان به‌جێ هێشتووه، بێ ئه‌وه‌ى پاداشتى نوێژى هه‌ینییان ده‌ستكه‌وێت، به‌ڵام درێژكردنه‌وه‌ى نوێژى پێشنوێژه‌كه دهیانتۆرێنێ، له‌وانه‌شه واز لهجهماعهتهكه بهێننو له‌ناو قهرهباڵغىو دوكان‌و بازاڕ‌و ماڵه‌كانیاندا نوێژێكى بێ‌گیان بكه‌ن، یان به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه بێبه‌شیان ده‌كه‌ن له‌ده‌ستكه‌وتنى خێرى نوێژى به‌كۆمه‌ڵ‌و ئاماده‌بوونى مزگه‌وت.. پێشه‌وا (بوخاری) به سه‌نه‌دى خۆى له (عائیشه)وه ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى: پێغه‌مبه‌ر كارێكى كرد‌و مۆڵه‌تى نهكردنیشى دا، كه‌چى كه‌سانێك هه‌ر كردیان، ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته‌وه پێغه‌مبه‌ر ، ده‌ستى كرد به‌وتارو سوپاسى خوداى كرد، پاشان فه‌رمووى: ئه‌وه چیه كه‌سانێك هه‌ن مله‌جه‌ڕێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كارێك كه من ده‌یكه‌م، سوێندم به‌خودا من له‌هه‌موویان خوداناسترو لهخواترسترم.
(حافظ العسقلانى) ده‌ڵێت: فه‌رمووده‌كه هاندانى تێدایه بۆ شوێنكه‌وتنى پێغه‌مبه‌رو خراپى قۆڵكردنهوهى شت‌و خۆڕه‌تاندن به‌دواى ڕێگهپێدراوهكانو باش سهودایى له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى ئامۆژگاریىو گۆڕینى خراپه‌ش به ئارامیى.
(نسائى) له (سنن)ه‌كه‌یدا به سه‌نه‌دى خۆى له (ابن عباس) ده‌گێڕێته‌وه، پێغه‌مبه‌ر له‌به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى (عه‌قه‌به)- كه له‌سه‌ر پشتى وشتره‌كه‌ى بوو- فه‌رمووى: ئاده‌ى هه‌ندێ ورده به‌ردم بۆ كۆكه‌ره‌وه، منیش هه‌ندێ به‌ردى (حذف)م بۆ كۆكرده‌وه. هه‌ریه‌كه‌یان به ئه‌ندازه‌ى ده‌نكه پاقله‌یه‌ك ده‌بوو، كه دامهدهستى، فه‌رمووى: ئابه‌م شێوه به‌ردانه. به‌ردى (ڕهجمى شه‌یتان) جه‌مه‌رات فڕێ بده‌ن، نه‌كه‌ن زیاده‌ڕه‌ویى بكه‌ن له‌ئایندا، گه‌لانى پێش ئێوه بهزیادهڕهویى له‌ئایندا له‌ناوچوون.
له گێڕانه‌وه‌یه‌كى (ابن ماجه)شدا هاتووه، (ابن عباس) فه‌رمووى: حه‌وت ورده به‌ردى (حژف)م بۆ كۆكرده‌وه، له‌ناو له‌پى ده‌ستیدا ئاڵ‌و وێرى پێ ده‌كردن‌و فه‌رمووى: به‌م شێوه به‌ردانه به‌ردبارانى (شه‌یتان) بكه‌ن. جا ئایا حاجییه موسڵمانه‌كان – له‌م سه‌رده‌مه‌دا- ، له‌كاتى فڕێدانى به‌رده‌كانى جهمهراتدا، به‌گوێى ئه‌م فه‌رمانه‌ى پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ن ؟ ئایا ڕۆڵه‌كانى میلله‌تى موسڵمان ئاگادارن كه شهریعهتو حوكمه‌كانى ئامانجیان هه‌یه‌و ده‌بێ بزانرێن، هه‌روه‌ها پهرستشهكانو دروشمه‌كان حیكمه‌تى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه‌و ده‌بێ لێیان تێبگهینو پاشان پابه‌ندى شێوازه‌كانى ببین، به‌وشێوه‌ى كه خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى فه‌رمانیان پێ داوین.
هه‌روه‌ها چه‌ندین فه‌رمووده گێڕاونه‌ته‌وه كه ڕێگه ده‌گرن له زیاده‌ڕۆیى له‌قورئانى پیرۆزدا، له (سنن أبی داود) دا هاتووه، كه پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تى: یه‌كێك له ماناكانى به‌گه‌وره ناسینى خودا، ڕێزگرتنه له موسڵمانانى ڕیشسپیىو هه‌ڵگرى قورئان، بێ زیادهڕۆو لاتهریكو ڕێگرتن له سوڵتانى دادپه‌روه‌ر. هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كى دیكه‌دا ده‌ڵێت: (قورئان بخوێنن، زیاده‌ڕۆیى تێدا مه‌كه‌ن، بێنازى مه‌كه‌ن، نانى پێ په‌یدا مهكهنو پاره‌و پوولى پێ زۆر مه‌كه‌ن).
سه‌باره‌ت به مافى زیاده‌ڕۆیى له‌خودى پێغه‌مبه‌رى خوادا ، له (صحیح)ى (بخارى)دا هاتووه: كه پێغه‌مبه‌ر سه‌رنج ده‌دات هه‌ندێ هاوه‌ڵى لهوهسفكردنیدا سنور دهبهزێننو كارێكى له‌گه‌لأ ده‌كه‌ن له‌كردارى نهصرانیهكان ده‌چوو كه كردیان به‌رامبه‌ر به (عیسا) پێغه‌مبه‌ر ئه‌وجا فه‌رمووى: -له‌و فه‌رموده‌یه‌دا كه عومه‌رى كوڕى خه‌تتاب ریوایه‌تى كردووه- پیامدا هه‌ڵمه‌ده‌ن،وه‌ك ئه‌وه‌ى نه‌صرانییه‌كان هه‌ڵیاندا به (عیسا)دا، بڵێن ئه‌و: به‌نده‌و پێغه‌مبه‌رى خودایه. وشه‌ى (الإطراء) كه له‌فه‌رموده‌كه‌دا هاتووه به‌ماناى پیاهه‌ڵدانى زیاد لهپێویستو درۆكردن تیایدا. (قورتوبى) وتویهتى:ماناى ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك پیامدا هه‌ڵمه‌ده‌ن بهسیفهتێك كه له‌مندا نه‌بێت، مه‌به‌ستتان له‌و پیاهه‌ڵدانه به‌باشى باسكردنى من بێت، هه‌روه‌كو چۆن نهصرانیهكان وه‌صفى (عیسا)یان كرد به‌شتێك كه تیایدا نه‌بوو، كردیانه كوڕى خودا، بۆیه بهوكارهیان كافربوونو سه‌ریان لێ شێوا، ئه‌وه‌ش ماناكه‌ى ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌سێك كارێك زیاتر له‌ئاستى خۆى به‌رزبكاته‌وه‌و له‌ئه‌ندازه‌ى خۆى تێى په‌ڕێنێت، بهوهصفێك كه تیایدا نه‌بێت گوناهباره، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه دروست بوایه بۆ هه‌ر كه‌سێك ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر له‌هه‌موو كه‌سێك له‌پێشتر بوو.
به‌م شێوه‌یه پێغه‌مبه‌ر كۆتایى ده‌هێنێ به پیاهه‌ڵدانى خۆى، نهخوهزهڵا ئه‌گه‌ر بۆ پیاو چاكانى تر بێت! سه‌ربارى ئه‌وه‌ش هێشتا زۆرێك له‌خه‌ڵك ده‌بینین زیاده‌ڕۆیى ده‌كه‌ن له گه‌وره‌كردنى پێغه‌مبه‌ردا له‌و شیعر‌و مهدحنامانهدا كه له رێ‌و ڕهسمو ئاهه‌نگه‌كاندا ده‌خوێنرێنه‌وه، به‌خه‌یاڵى هه‌ندێ له‌وانه گوایه ئه‌مه گوزارشته له‌خۆشه‌ویستى بۆ پێغه‌مبه‌ر، له‌كاتێكدا كه خۆشهویستیىو پێ‌زانین له ناسینى ڕێز‌و پله‌وپایه‌ى پێغه‌مبه‌ردایه، هه‌روه‌ها صهڵاوهتدان له‌سه‌ر خۆى‌و ئال‌و بهیتىو شوێنكه‌وتنى ڕێنوماییهكانىو فهرمانبهرداریى فهرمانهكانىو وازهێنان قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى (حافظ العسقلانی) له لێكدنهوهى ماناى فه‌رمووده‌كه‌دا ده‌ڵێت: (ابن الجوزی) وتوویه‌تى: قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌رشتێك مه‌رج نیه ڕوو بدات، چونكه ئێمه كه‌سێكى وه‌ها ناناسین بانگه‌شه‌یه‌كى له‌جۆرى شوێنكه‌وتوانى عیسا بۆ پێغه‌مبه‌رى ئیسلام كردبێت، به‌ڵكو هۆى قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه به‌ڕواڵه‌ت ئه‌وه‌یه كه ڕوویداوه له‌و فه‌رمووده‌یه‌ى (معاذ)ى كوڕى (جبل) ده‌یگێڕێته‌وه كه داواى مۆڵه‌تى درێژكردنه‌وه‌ى سوژده‌ى لێ‌كرد ڕێگه‌ى پێنه‌دا، وه‌كو مه‌ترسى ئه‌وه‌ى هه‌بووبێت كه كه‌سێكى تر زیاتر له‌وه‌ش بكات، بۆیه وه‌ك جه‌خت له‌سه‌ر نه‌كردنى كاره‌كه قه‌ده‌غه‌ى كرد، (ابن التنین) وتوویه‌تى: فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر كه فه‌رموویه‌تى: به‌مندا هه‌ڵمه‌ده‌ن، واتا وهصفو سه‌نام مه‌كه‌ن، وه‌ك وه‌صفى نهصرانیهكان، هه‌تا هه‌ندێكیان زێده‌ڕۆییان كرد سه‌باره‌ت به عیسا‌و، كردیانه هاوبه‌شى خودا، بگره هه‌ندێكیان وتیان: عیسا خۆى خوایه، هه‌ندێكى تریان وتیان كوڕى خودایه، پاشان كۆتایى قسه‌كانى هێناو فه‌رمووى: من به‌نده‌ى خودام… ده‌ڵێ: خاڵى سه‌ره‌كى له هێنانى ئه‌م باسه بۆ (عومه‌ر) له‌وه ترساوه زیاده‌ڕۆیى بكه‌ن.
له سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا ڕوویداوه كه هه‌ندێ هاوه‌ڵى ویستویانه گۆشه‌گیریى بكه‌ن، به وازهێنان له ژنهێنانو نه‌خواردنى گۆشت‌و چه‌ندین خۆراكى باش‌و حه‌ڵالأ، یان نهخهوتنو ڕۆژووگرتنى بهردهوامو چلهكێشیى، وه‌ك كارى هه‌ندێ نهصرانىو مانه‌وه لهماڵهكانداو له‌به‌ركردنى جلى زبر‌و خۆخهساندنو شتی تریش -وه‌ك باسمانكرد- گوایه بۆ گه‌ڕان به‌دواى تهواویىو گه‌یشتن به‌پله ههرهباڵاكان -به‌پێى بۆچوونى خۆیان- پێغه‌مبه‌ر خۆى ده‌ركى بهترسناكێتى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كرد‌و وه‌ك لادان له‌سوننه‌تى خۆى‌و وازهێنان له ڕێبازهكهىو ده‌رچوون له ڕێگه‌ى ڕاست سه‌یرى كرد‌و وه‌ك توندڕهوییهكى سه‌ره‌خۆره ئه‌ژمارى كرد -وه‌ك هاوشێوه‌ى ئه‌و چاره‌نووسه‌ى به‌سه‌ر گه‌لانى تریشدا هات- هه‌روه‌كو جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه له‌ناو بردنى مافى گیان‌و مافى كهسو كاره.
(بوخاری) به سه‌نه‌دى خۆى له (ئه‌نه‌س)ى كوڕى (مالك)ه‌وه گێڕاویه‌تیه‌وه كه سێ تاقم هاتنه ماڵى هاوسه‌ره‌كانى پێغه‌مبه‌ر پرسیارى شێوازى خواپهرستیى پێغه‌مبه‌ریان كرد، كه هه‌واڵیان پێبده‌ن وه‌ك به‌كه‌میان زانیبێ، وتیان: جا ئێمه لهكوێو پێغه‌مبه‌رى خودا له‌كوێ؟ خوا له‌گوناهه پێشینو پاشینهكانى ئه‌و خۆش بووه، یه‌كێكیان وتى: هه‌میشه شه‌ونوێژ ده‌كه‌م، ئه‌وى تریان وتى: منیش هه‌میشه ساڵه‌كه به‌ڕۆژوو ده‌بم ناى شكێنم، سێیه‌میان وتى: واز له ژنهێنان دههێنمو هه‌رگیز هاوسه‌رگیرى ناكه‌م، كه پێغه‌مبه‌ر هاته‌وه فه‌رمووى: ئه‌رێ ئێوه‌بوون ئاوا‌و ئاواتان وت؟ سا سوێندم به‌خودا، من له‌هه‌مووتان لهخواترسترو خۆپارێزترم، به‌ڵام به‌ڕۆژوو دهبمو دهیشیشكێنم، شه‌ونوێژ ده‌كه‌م‌و ده‌شخه‌وم، ژنیش ده‌هێنم، هه‌ركه‌سێكیش پشت له ڕێبازى من بكات له من نیه. له ڕیوایه‌تێكى (ابن جریر)دا له (ابی قلابه)وه هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر به‌قسه‌ى ئه‌وانه توڕه بووه، پاشان فه‌رموویه‌تى: خه‌ڵكانى پێش ئێوه بهتوندڕهویى له‌ناوچوون، له‌سه‌ر خۆیان توند كرد‌و خودا‌ش ده‌ستى له‌سه‌ر توندكردن، ببینه ئه‌وه ئاسهوارهكانیانه له دێرو كڵێساكاندا. كه‌واته خوا بپهرستنو هاوبه‌شى بۆ دامه‌نێن، حهجو عومره بكه‌ن، ڕاست بن، هه‌موو شتێكتان بۆ ڕاست ده‌بێت. هه‌روه‌ها له گێڕانه‌وه‌یه‌كى تریشدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر كه‌سێكى نارد بۆلاى ئه‌و گه‌نجانه‌و فه‌رمووى: (گیانى خۆتان مافى هه‌یه، كهسو كارتان مافیان هه‌یه، شه‌ونوێژ بكهنو بخه‌ون، ڕۆژوو بگرن‌و جاروباریش بیشكێنن، كه‌سێك واز له سوننه‌تى ئێمه بهێنێت، له ئێمه نییه.)
هه‌روه‌ها (ترمذی) فه‌رمووده‌یه‌كى هێناوه به (حسن)ى داناوه، به‌سه‌نه‌دى خۆى له (ابن عباس)وه ده‌گێڕێته‌وه پیاوێك هاته لاى پێغه‌مبه‌ر و وتى: پێغه‌مبه‌رى خوا، من كه گۆشت ده‌خۆم گیانم گه‌رم ده‌بێ، شه‌هوه‌تم زاڵدهبێو ده‌چمه لاى ژنه‌كه‌م، بۆیه گۆشتم له‌سه‌ر خۆم حه‌رام كردووه، ئایه‌ت هاته خواره‌وه‌و فه‌رمووى: (ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه، شتێكى باش له‌سه‌ر خۆتان حه‌رام مه‌كه‌ن كه خوا حه‌ڵاڵى كردووه بۆتان).
به‌م شێوه‌یه پێغه‌مبه‌ر بنه‌ما قورئانیه‌كه له قه‌ده‌غه‌كردنى زیاده‌ڕۆیى له ئایندا ڕوونده‌كاته‌وه بۆ میلله‌ته‌كه‌ى، به‌لێكدانه‌وه‌ى ڕواڵه‌ته‌كانى، ورد‌و درشتكردنى كایهكانىو ڕوونكردنه‌وه‌ى مه‌ترسى داخزانه ناوى، بهئاگاداركردنهوهى میلله‌ته‌كه‌ى له نزیكبوونه‌وه‌ى، بهقهدهغهكردنى هه‌ر كارێك سه‌ربكێشێ بۆ زیاده‌ڕۆیى، ئامۆژگاریكردن به پابه‌ندبوون به قورئان‌و سوننه‌ته‌وه وه‌كو دوو پارێزه‌ر له‌كه‌وتنه نێو داوى هه‌ڵه‌ى توندڕه‌ویى‌و زیادهڕۆییو كهللهشهقىو سهختگیریىو قورسكاریىو تۆراندنو سهرسهختىو خۆڕه‌تاندن له‌جیاتى وه‌رگرتنى مۆڵه‌ته خوداییهكانو خۆڕاهێنان له‌سه‌ر شتێك شه‌رع ڕێگه‌ى پێنه‌دابێت.
به وردبوونه‌وه له‌و فه‌رموودانه‌ى باسمان كردن، هه‌ندێك ما‌نایان لێوه‌رده‌گرین له‌وانه:
- زیاده‌ڕۆیى له‌ئایندا به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه، به‌هه‌ر به‌هانه‌یه‌ك بێت كارێكى خراپه، خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ڕ‌ازى ناكات.
- ئاسانكاریى له كاروبار‌و سوككردنى بارى شانى خه‌ڵك، یه‌كێكه له ئامانجه ههرهگهورهكانى شهرعدانهرى دانا‌و حه‌كیم.
- نهرمو نیانیىو لێبوردهیىو بهدهستهوههاتنو وازهێنان له توندیىو لاوازیى، له ڕه‌وشته جوانه هاوتهریبهكانى سروشتى ئینسانین.
پشت به‌ستن به‌وانه، پێویسته له‌سه‌ر شانى ئه‌و بنكه ئیسلامیىو دام‌و ده‌زگایانه‌ى له ڕیزى پێشه‌وه‌ى بزاڤى بانگخوازین له‌ناو میلله‌تدا، هه‌ستن بهزهقكرنهوهى ئه‌م مانایانهو كاركردن بۆ تێگه‌یاندنى خه‌ڵك له‌سه‌ریان، هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر موسوڵمانانیش ڕه‌فتارى پێبكه‌ن، چونكه وێنه‌ى ئیسلام له‌وانه‌وه وه‌رده‌گیرێت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاكانى تره‌وه. له‌و باره‌یه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆرى فه‌رمووده ده‌هێنین (له‌كاتى قسه‌كردنمان له‌سه‌ر زاراوهكانو ئه‌و چه‌مكانه‌ى وابه‌سته‌ن به زیادهڕۆیىو ڕواڵه‌ته‌كانى. له‌سه‌ر باسى داهاتوو سهرباسهكانى دواى ئه‌ویشدا به‌هاوكارى خودا.).
پهراوێزو ژێده‌ره‌كان:
1 – صحيح البخارى، كتاب الآذان، باب61، رقم الحديث، 702.
2- صحيح البخارى: كتاب الادب- باب 72، رقم الحديث 6101.
3 – فتح البارى صحيح البخارى، أحمد بن حجر العسقلانى، بيت الأفكار الدولية، الرياض، ج3، ل78 26
4 – (حذف) وردة بةردة بؤ فرِيَدانى جةمةرات بةكاردةهيَنريَت.
5 – واتة بةمشيَوةية بةردى جةمةرات فرِيَبدةن.
6- سنن النسائى الصغرى، أحمد بن نصيب النسائي، باب مناسك الحج، مكتبة ابن حجر، دمشق، 2004، حديث رقم 3007 و 3009.
7 – سنن ابن ماجة، محمد بن يزيد ابن ماجة القزوينى، باب مناسك الحج، مكتبة ابن حجر، دمشق، 204، الحديث رقم 3020.
8- سنن أبي دواد: سليمان اشعث السجستانى، كتاب الادب الحديث رقم، 4203.
9 – مسند أحمد بن هلال الشيبانى: مسند المكيث، بيت الأفكار الدولية الاردن، 2004، حديث رقم 15614 و تكرار الحديث في الأرقام 15756، 15758.
10- صحيح البخارى، كتاب الاحاديث الأنبياء، باب قوله تعالى (واذكر في الكتاب مريم) رقم الحديث، 3245.
11- تفسير القرطبى ، 5/ 247، (سةرضاوةى ثيَشوو).
12 – فتح الباري للعسقلاني 12/181 (سةرضاوةى ثيَشوو).
13 – صحيح البخاري. كتاب النكاح، باب، الترغب في النكاح، رقم الحديث، 5063 وصحيح مسلم كتاب، استحباب النكاح، رقم الحديث (1401) واللفظ نبي
14- تفسير المنار- 25/7 لة (الدر المنثور)ى سيوتى وةرطيراوة.
15 – سنن الترمذي-كتاب تفسير القرآ‌ن، رقم الحديث: 3054.
بابه تی دیکه :
له زنجيره توێژينه‌وه‌ى توندره‌ويي ئه‌ڵقه‌ى ( 1 – 3 )



