چه‌ن هه‌ڵه‌یه‌ک ، ئاگاداری به ئه‌ی دایک
چه‌ن هه‌ڵه‌یه‌ک ، ئاگاداری به ئه‌ی دایک
هه‌ندێک هه‌ڵه هه‌ن ئێمه‌ی دایکان تێ ی ده‌که‌وین بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بکه‌ین، جا لێره‌دا ئاماژه به‌و هه‌ڵانه ده‌که‌ین تا ئاگاداری بین وه منداڵه‌کانمان دوور بن له زیانی:
یه‌که‌م: دواکه‌وتنی خه‌وی منداڵ
دواکه‌وتنی خه‌و به‌نیسبه‌ت منداڵه‌وه ئه‌بێته هۆی شڵه‌ژاوی و توڕه‌یی، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌خه‌و هه‌ستێت بچێت بۆ قوتابخانه یان
باخچه و تێر خه‌ویش نه‌بووبێت، که وای لێ ئه‌کات بێ ئاگابێت و هه‌ندێ جاریش له شوێنی یاری کردن یان له پۆلدا خه‌وی لێ
ده‌که‌وت و خه‌و ده‌یباته‌وه، یان به‌رده‌وام توڕه‌ده‌بێت و تاقه‌تی یاری و شت خواردن و قسه‌کردنی نابێت..
دووه‌م: دیاری کردنی کاتێکی نه‌گۆڕ بۆ خه‌وی منداڵ:
هه‌ندێ خێزان هه‌ن کاتێکیان دیاری کردوه بۆ خه‌وی منداڵ که به هیچ جۆرێک نای گۆڕن ئه‌گه‌ر هه‌رچ بار و دۆخێکیش بێته پێش بۆ نمونه کاتژمێر ۹ ی هه‌موو شه‌وێک منداڵه‌کانیان ده‌خه‌وێنن، که ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، چونکه ئه‌گه‌ر منداڵ به دڵخۆشیه‌وه یاری بکات ومه‌شغوڵ بێت پاشان دایکه‌که بێت به‌زۆر بیخه‌وێنێت، ئه‌م زۆره ملێیه لای منداڵه‌که وه‌ک بێ ڕێزیه‌ک به که‌سایه‌تی ئه‌وی لێ دێت و به دڵه‌ڕاوکێ یه‌وه و به نابه‌دڵی ئه‌خه‌وێت، که ئه‌مه‌ش کار له‌و خه‌وه‌ی ئه‌کات و خه‌وی ناخۆش ئه‌بینێت و ناحه‌وێته‌وه.
سێ یه‌م: له‌خه‌وهه‌ستاندنی منداڵ به‌زۆر:
هه‌ندێک له باوکان منداڵه‌کانیان به‌زۆر له‌خه‌و هه‌ڵئه‌ستێنن بۆ ئه‌وه‌ی یاری له‌گه‌ڵ بکه‌ن یان بیری ئه‌که‌ن یان دیاریه‌کی بۆ کڕیوه و ئه‌یه‌وێت پێ بدات، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر باوکێک به‌ڕۆژ هه‌ر خه‌ریکی کار بێت و فرسه‌تی تری نه‌بێت بۆ مانه‌وه له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌ی، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، چونکه ئه‌و خه‌وه خۆشه‌ی له‌منداڵه‌که کرد که مه‌حاڵه جارێکی تر ئاوا به ئیسراحه‌ت خه‌وی لێ بکه‌وێته‌وه.
چواره‌م: ترساندنی منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی زوو خه‌وی لێ بکه‌وێت:
هه‌ندێ له دایکان و باوکان بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌که‌یان زوو خه‌وی لێ بکه‌وێت و هه‌ڵنه‌سێته‌وه چیرۆک و باس و قسه‌ی ترسێنه‌ریان بۆ ده‌که‌ن، که ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه به‌رامبه‌ر به‌و منداڵانه ئه‌کرێت چونکه ترس و بیمێک دروست ئه‌کات له دڵی ئه‌و منداڵه‌دا که له‌وانه‌یه دوای هه‌ستانیشی هه‌ر کاریگه‌ری له‌سه‌ری هه‌بێت و هه‌ندێ جار ئه‌و چیرۆکه ترسناکه‌ی که دایکه‌که بۆی ئه‌گێڕێته‌وه ده‌بێته شێوه‌ی خه‌وێک و ده‌یبینێت، که ئه‌مه‌ش وا ئه‌کات ئه‌و منداڵه سود له خه‌وتنه‌که‌ی نه‌بینێت.
پێنجه‌م: ده‌رگا داخستن و گڵۆپ کوژاندنه‌وه له کاتی خه‌وتنی منداڵ دا:
داخستنی درگای ژووری منداڵ و کوژاندنه‌وه‌ی گڵۆپی ژووره‌که‌ی له کاتی خه‌وتنی منداڵدا ترس و بیم له دڵی منداڵدا دروست ئه‌کات، چونکه هه‌ندێ جار گه‌وره‌ش حه‌ز به‌و شێوه‌یه ناکات و ده‌ترسێت چ جای منداڵێکی بچوک.
شه‌شه‌م: جیانه‌کردنه‌وه‌ی شوێن خه‌وی منداڵ:
هه‌ندێ له خێزانه‌کان ڕێگه به منداڵه‌کانیان ده‌ده‌ن که هه‌ر له‌گه‌ڵ دایک و باوکه‌که بخه‌ون ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار ته‌مه‌نی منداڵه‌که گه‌یشتۆته شه‌ش و حه‌وت ساڵی، وه فێری ئه‌وه نه‌کراون به‌ته‌نها بخه‌ون، که ئه‌مه زۆر هه‌ڵه‌یه چونکه زۆر جار ئه‌و منداڵه هه‌ست به‌و شتانه ده‌کات که ده‌یبینێت و زۆر جاریش له‌مێشکی خۆی دا بیر ئه‌کاته‌وه له‌و شتانه‌ی به‌رچاوی ده‌که‌ون، وه زۆر جاریش ڕووده‌دات که دایک وباوکه‌که خه‌ریکی کارێکی شه‌رعی بن و له‌وکاته‌دا منداڵه‌که به‌خه‌به‌ر بێت، به‌هه‌ستانی منداڵه‌که دایک و باوکه‌که شپرزه ئه‌بن و هاوار له منداڵه‌که ئه‌که‌ن که بخه‌وێته‌وه، له‌م کاته‌دا منداڵه‌که شپرزه ئه‌بێت و تووشی ترس و هه‌روه‌ها بیر کردنه‌وه‌ش ئه‌بێت.
حه‌وته‌م: میز به‌خۆدا کردنی منداڵ له‌کاتی خه‌ودا:
گومانی تێدا نی یه هه‌موو دایکێک پێ ی ناخۆشه منداڵه‌که‌ی میز بکات به‌خۆیه له کاتی خه‌ودا و زۆرێک له‌دایکان به‌م کاره بێزار ئه‌بن و هه‌ندێکیشیان له‌منداڵه‌که ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و کاره، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، چونکه تاوانی منداڵه‌که نی یه به‌ڵکو پێویسته له‌سه‌ر دایکه‌که ئاگاداری ئه‌وه بێت که منداڵه‌که‌ی ڕاسته‌وخۆ پێش خه‌وتن ئاو یان شه‌ربه‌ت یان شیر نه‌خواته‌وه، به‌ڵکو به‌لایه‌نی که‌مه‌وه یه‌ک سه‌عات پێش خه‌وتنی پێ ی بدات و پاشان بیباته سه‌رئاو و پاشان بیخه‌وێنێت تا ئه‌م حاڵه‌ته ڕوو نه‌دات.
هیوادارین دایکانی به‌ڕێزمان سوودیان له‌م چه‌ند وه‌بیرهێنانه‌وه کردبێت و زیاتر به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری خێزان هه‌نگاو بنێین.
له‌لایه‌ن/ پێگه‌ه‌ی منداڵه‌که