به شی کوردیمطالب جدیدناودارانی کورد

عه للامه مه لا عه بدولکه ریمی شاریکه ندی

عه للامه مه لا عه بدولکه ریمی شاریکه ندی

نوسه ر : دوکتور ئه حمه دئه حمه دیان  – مه هاباد- ۷ی خاکه لیوه ی ۱۳۹۶ ی هه تاوی

۲ی خاکه لێوه ی ۱۳۹۶ی هه تاوی هاوڕێکه وته ده گه ڵ ۳۵ ـه مین ساڵوە گه ڕی ماڵئاوایی خوێنینی سوورخه ڵاتی ڕێبازی”کوردایه تی و ئیسلامه تی”و شه هیدی ڕچه ی نیشتمان دۆستی و ئایین په روه ری و ئه ندێشه سه روه ری و خوادۆستی وگه ل ویستی وڕاستی وپاکی ودڵڕووناکی،عه للامه مه لا عه بدولکه ریمی شاریکه ندی.

مامۆستا شاریکه ندی له شه وی سێ شه ممۆ ،۷ی پووشپه ڕی ۱۳۰۵ هه تاوی له گوندی “سێوه دین”سه ربه شاری بۆکان له بنه ماڵه یه کی هه ژاری ئایینی و نه ته وه په روه ر هاتووە ته دنیا و باوکی “مه لا قادر”خه ڵکی گوندی “شاریکه ند”ی بۆکان، و دایکی “ڕابێعه”خه ڵکی “گه ردیگلان”ی سه قز بووه.سه ره تاکانی خوێندنی له حوجره ی باوکی ده ست پێده کا ودوای کۆچی دوایی باوکی له تە مە نی ۱۰ساڵی دا  سه رله نوێ ده گە ڕێنه وه بۆ زێد باوکی واته “شاریکە ند”.دواتر له حوجره کانی موکریان وله فێرگه ی زانا ئایینی یه نێوبه ده ره وه کانی ئه وسە ردە مه وه ک”مامۆستا مه لا عه لی وە ڵزی”له حه مامیانی بۆکان و”مامۆستا مه لا عه لی ڕه ببانی”  له بوغده کە ندی سه قز و “عه للامه مه لا حوسێن مه جدی”له فێرگه ی مزگه وتی بازاری مه هاباد سه رجه م زانسته باوه کانی ئایینی به شیاوی و به قووڵی و به وردبینێکی ڕه خنه-تە وه ره وه ده خوێنێ و له و ماوه دا وشیاری و زیره کی وتوانست وبڕشتی بیرگه و زه ینی عاجباتی ئه و فه قێ بلیمه ت وهه ڵکه وته یه و ڕاده ی ئاگاداری ئه و له ده قه پیرۆزه کان و په ڕتووک و کتێبه باوه کانی ناو فێرگه ئایینی یه کان و هه ر وه ها ڕا وبۆچوونی جیاوازو شڕۆڤه کارانه ی خۆی له سه ر ناوه ڕۆکی زۆرێک له م کتێب وپه رتووکانه ی وه ک وانه و ده رس خوێندبووی،ببووه هۆی سه رسوڕمانی له ڕاده به ده ری مامۆستا کانی خۆی و مامۆستاکان وخوێندکارانی فێرگه کانی تری موکریان وده ره وه ی موکریان. ئه م هه ڵکه وته یی وبلیمه ت بوونه ی ببووه هۆی ناو ونا وبانگ ده رکردنی له سه رجه م فێرگه ئایینی یه کان تا ئه و جێیه ی که یه کێک له ئاواته کانی خوێندکار و فه قێ یه کانی ئه و سه رده می موکریان وده روه ی موکریان ئه وه ده بێ که هه ل وبواری ئه وه یان بۆ بڕه خسێ که فه قێ عه بدولکه ریمی نابیغه و هه ڵکه وته به چاوی خۆیان ببینن.مه شهووره که عه للامه مه لا حوسێن مه جدی  گوتوویه : دوای په نجاساڵ ده رس گوتنه وه به پتر له ۲۰۰ فه قێ ،له مه لا که ریم وشیارتر وزاناتر وقووڵ تر و وردبین ترم چاو پێ نه که وت.له هه موو فه قێ کانم خۆشتر ده وێ وله هه موویانم پتر هیوا پێیه بۆ دواڕۆژی میلله تی کورد.

مامۆستاشاریکە ندی له ساڵی ۱۳۳۱  له فێرگه ی مزگه وتی بازاری مه هاباد و له ده ست مامۆستا ی زانا و ناوداری کورد عه للامه مه لا حوسێن مه جدی(= وه زیری داد/ ۱۹۴۶) بڕوانامه و ئیجازه نامه یی ئیجتیهادو موده ڕڕیسی وه رده گرێ و ماوه یه ک له گوندی خه لیفه لیانی ناوچه ی سندووسی نه غه ده  وتاربێژ و ده رسوێژ وپێش نوێژ ده بێ و هه ر له و ماوه دا حه مه ڕه زا شا دێته ناوچه ومامۆستاشاریکە ندی وه ک مه لا کانی تر ناچێ بۆ پێشوازی له شا. ساواک له دوی ده نێرێ وئه ویش هه له که ده قۆزێته وه وبه شا ده ڵێ ئه من ته مام نه بوو بێم بۆ پێشوازبه ڵام ئێستا که به داخوازی ساواک وبه زۆری و به تۆپزی هاتووم پێم خۆشه  زوڵم و حه قخۆری وزێف وزۆری وزۆره ملی به رپرسه کان و کاربه ده ستانی ناوچه ت به تێر وته سه لی بۆ باس بکه م چونکه دڵنیام جیا له من ئه و شتانه ت له که سی دی گوێ لێ نابێ و که سی تر ئه و خزمه تە ت پێ ناکا که من پێت ده که م!!!.ماوه یه ک دواتر ودوای ڕۆیشتنە وه ی شا بۆتاران،ساواک ماوه یه ک مامۆستاشاریکه ندی ده سبه سه ر ده کا وئازاری ده دا و مه جبوو ر ده بێ له و ناوچە کۆچ بکا و بڕوا.ڕێک له و که ش وهه وا وهه ل ومه رجه ش دا جه ماوه رێکی یه گجارزۆرله خه ڵکی گه ڕه کی مزگه وتی مه وله وی مه هاباد به که یخودا وپیر وبه ساڵاچوو ولاو وخوێندکار وتازه لاوه وه که ده بیستن مامۆستاشاریکه ندی لێبڕاوه له وناوچه یه کۆچ بکا وبڕوا، ده چن بۆ خزمه تی و به تامه زرۆیی و تاسه و خۆزیا وبریایه کی زۆرتکای لێده که ن ولێی ده پاڕێنه وه که بێته سه ر مزگه وتی مه وله وی مه هاباد ومامۆستا شاریکه ندی ساڵی ۱۳۴۱دێته مه هاباد.

مامۆستا شاریکه ندی له ساڵی ۱۳۴۱ڕا تا نزیکه ی ۱۰ ساڵ له “فێرگه ی گه وره ی زانسته دینی یه کانی مزگه وتی سوور”ی مه هاباد هاوڕێ ده گه ڵ مامۆستا خۆشه ویسته که ی ،عه للامه مه جدی و چه ندین مامۆستای زاناو ناوداری تر کتێب و بابه ته کانی زانسته کانی فه لسه فه وحیکمه ت وکه لام وته فسیر ومێژووی ئیسلامی گوته وه و خوێندکاروفه قێی زۆر زانا و لێهاتوویان په روه رده کرد که زۆربه یان دواتر بوونه ده رسوێژ و موده ڕڕیسی ناوداری ناوچه و هه روه ها به شێکی زۆریان بوونه مامۆستای زانکۆ ونووسه ر و وێژه وان و قازی و که سایه تی ڕامیاریی نه ته وه په روه ر.دوای داخرانی ئه م فێرگه گه وه ره ئایینی یه له لایه ن ده سه ڵات لە ساڵی ۱۳۵۱ ڕا مامۆستا شاریکه ندی بوو بە مامۆستای قوتابخانه دوا ناوه ندی یه کان و بووه به خۆشه ویست و جێی بڕوا وباوه ڕی له ڕاده به ده روبێ وێنه ی لاوان وخوێندکاران له بواری زانستی وئایینی و فیکری و مه عریفی و کوردناسی وته نانه ت له بواری وێژه یی و که لتووریی یه وه .مامۆستاشاریکه ندی وه ک ئینسایکلۆپیدیایه کی ڕێ پیشانده ر و ڕێنوێنی که ر وڕووناکی ده ر و تە نانه ت وه ک پێشه نگی ڕوناکبیری و فیکری وپێشه وای زانستی ومه عریفی و خۆرێکی پڕشنگ هاوێژ وژین به خش، ببووه داڵده و ڕچه شکێن و ڕێ پیشانده رێکی کاریزماتیکی سه رجه م فه قێ و مه لا و خوێندکارو قوتابی وموده ڕڕیس ومامۆستاکانی زانکۆ و چالاکانی بواری کۆمه ڵایه تی و ڕامیاری وته نانه ت وێژه یی و که لتووری.زۆریک له مامۆستاکانی زانکۆکان ڕێساله وتێزی دوکتۆرایان به ڕێنووینی خۆبه خشانه و بێ به رانبە ری مامۆستا شاریکه ندی نووسی.مامۆستا شاریکه ندی که سایه تی یە کی یه گجار فره ڕه هه ند و “مجمع الفضایل”و”بحرالعلوم”و”ذوفنون”بوو.جیا له بواره کان و لقه کانی جۆراوجۆری زانسته ئایینی وئیسلامی یه باوه کان وه ک:فیقه و ئوسول و فیقهوللوغه و مە نتیق و ئاداب و تە فسیر وحه دیس وبه لاغه و وێژه ی عاڕه بی و سه رف ونە حوو هه یئه ت و نجووم وئە ستێره ناسی ،هه روه ها له مێژووی ئیسلام ومێژووی ئێران و مێژووی کوردوکوردوستان ومێژووی ئه دیان و کۆمه ڵناسی وفه لسه فه ی ڕۆژئاوا و وێژه و ئه ده بی کوردی وفارسی دا سه رده رچوویی وشاره زایی یه کی زۆری هه بوو.هه ر به و بۆنه وه و به بونه ی پێوە ندی ده گه ڵ زانستگاکانی وڵاتانی ئیسلامی   وگۆڕینه وه ی ڕا وبۆچوونی ده گه ڵ زانستگای ئه لئه زهه ری میسر وزانستگانی تر،خە ڵاتی تایبه تی ئه و زانستگایانه ی پێشکه ش کرابوو.

مامۆستاشاریکه ندی وه ک ڕێفۆڕمخواز وچاکسازێکی ئایینی دژ به ڕادیکاڵیزم وتوندئاژۆیی ،هه روه ها وه ک بیرمه ند وئیسلام ناس وشه رعزانێکی نوێخواز وڕووناکبیرێکی دژبه ری خوڕافه ی ئایینی و دژی به ڕێچوون له ڕێی ئایین (=بژیو ئه ندێشی ئایینی )ودژبه چه وساندنه وه ی خه ڵک به نێوی ئایین ،هه روه ها وه ک وێژاوه ر ووێژه وانێکی کوردناس وکوردی زان و شاره زا له مێژووی کوردوکوردستان و وه ک هزروانێکی شوناس خواز وماف خواز ونه ته وه په روه ر، بۆ سه رجه م شارۆمه ندان وچین وتوێژه کانی جۆراوجۆری موکریان وده ره وه ی موکریان وبه تایبه ت بۆ چینی نوخبه وئێلیتی گشت موکریان وبگره ده ره وه ی موکریان جێی ڕێز وحورمه تی له ڕاده به ده ر وجێی شانازی وفه خر وهه وێنی هیواوهومێدی دواڕۆژیان بوو.

هه ر له به ر سه رجه م ئه م تایبه تمه ندی یه بێ وێنانه بوو که گشت چین وتوێژه کانی کۆمه ڵگای موکریانی ئه وسه رده مه بۆ ڕاوته گبیر وپرسیار ووڵام وه رگرتن له مه ڕ کێشه وتە نگ وچه ڵه مه کانی خۆیان وبۆکردنه وه ی گرێ وگرفنچک وگرێ پووچکە کانی زه ینی وفیکری وئایدیۆلۆژیکی وفیقهی وتێئۆلۆژیکی وتە نانه ت ده روون ناسانه و بگره وێژه یی وکه لتووری خۆیان،وه ک مه رجه عێکی باوه ڕ پێکراوی بێ وێنه هانایان ده برده به ر بارگای زانست و ئه ندێشە وحیکمه ت وتێگه یشتوویی وپێگه یشتوویی ئه م حه کیمه بلیمه ته وئه م زانا هه ڵکه وته یه ی کورد تا له زه ریای بێ بن وفره ڕه هه ندی زانیاری وهۆزانی وچاکزانی وفره زانی ئه م زاته خوداپێداوه دا،خۆیان تێرئاو کە ن وبه ڕاده ی توانست و بڕشت وبیر وفامی خۆیان لێی هه ڵێنجن.

له ڕاستی دا مامۆستا شاریکه ندی داهات وسامان وسه رمایه یێکی کۆمه ڵایه تیی بێ وێنه بوو بۆ دواڕۆژی نە تە وه کە مان کە به هۆی سپڵه یی و ناسپاسی وناشوکری وناتێگه یشتوویی ونه زانی ونه فامی وگە وجی وگه مژه یی وگە ندە ڵی،به بڕیاری ڕادیکاڵیسمی چە کمە ڕه قانه ی توندئاژۆی وله ته مه نێک دا که تازه کاتی حاسڵاتی ئه و باغ وگوڵستانه پڕبه هره و پڕ میوه وپڕگوڵ وپڕ عه تروپڕبۆن وبه رامه یه گه یشتبوو، بێ به زه یی یانه و شه خته ئاسا، دوژمنانی گه ل و ئایین له ناویان برد.

مە خابن که ئێستاکه جێگه وشوێنی به تاڵ وله کیس چووی ئه م حه کیمه گه وره وئه و خواناس وکوردناسه هه ڵکە وته یه ی گه له که مان له هه رکات وسات وزه مه نێکی ترپترهه ست پێ ده که ین .یاده وه ری گه وره یی وشکۆی ئه م حه کیم وخواناس وکوردناسه نه مره ده بێته هۆی ئه وه که پێداویستی وئاتاجی وموحتاجی گه له چە وساوه کە مان به و پێشه نگ وڕابە ر و پێشه وایه له و هه ل ومه رجه ناسکه مێژوویی یه ی ئێستا دا، پتروپتر وه بیر خۆمان بێنیته وه.به ڵکوو وردبوونه وه وخوردبوونه وه وتێڕامان وتێفکرین وخوێندنه وه ی ڕه خنه گرانه وسه رله نوێی به سه رهاتی میژووی  ڕابردوومان پاڵنه ر و یارمه تیده ر مان بێ بۆ پێناسه کردنی پاڕادۆکسیکاڵیته ی نێوان:نه ته وه ونه ته وی ، ویار ونه یار ،وبه ره ودژبه رمان …

بە ڵکوو چی دی له وه به دوا ئه وچیڕۆک و پێناسه و وه سف و ناسکردنه ی شاعیروبیرمه ندی ڕاستگۆی گه له که مان مامۆستاعه بدوڵڵا په شێو له بابه ت گه له که مان  ڕاست نه بێ و وه راست نه گه ری که ده فه رموێ:

مناڵه کان،

ئه ی یاخییە ژین تاڵه کان،

سبه ی ئێوه کە گه وره بوون،

له لاوکا،

له حە یرانا،

له مزگه وت ودیوه خانا،

له چیڕووکا،

له هۆنراوه ی شاعیرێکی ترسه نۆکا،

ڕه نگه زۆرتان به رگوێ که وێ،

باسی ئێمه وئازایه تی،

باسی ئێمه وکوردایه تی،

به ڵام نه که ن بڕوابکه ن،

—-
له کۆتایی داو له زمان نزیکترین وخۆشه ویست ترین دۆست وهاوڕێ وهاوبیری دواساته کانی ژیانی مامۆستا شاریکە ندی، واته عه للامه ئه حمه دیان که له کاتی ته لقین دادانی مامۆستا شاریکە ندی وله نێوان چین وتوێی گریان وئه سرین وفرمێسک وهاوار وناڵه ونکه وفیغان وڕۆڕۆی حه شیمه تی ۲۰ هه زار کە سی وله ناو جمبووره ی جه ماوه ر وئاپۆره ی چین وتوێژه کانی سه رجه م شاروگونده کانی موکریان دا ئاوای گوت ،ئێمه ش هه رئاوا ده ڵێین:

“… پیرۆز بایی ئه و ماڵه تازه ت پێ ده لێین که له و دنیا هه راوه ودوای چل ساڵ کاروماندووبوون ،ته نیا خانوویه کی تازه ومڵکی تۆ،هه رئه و بستە قه بره بووه!!!

ئه ی کۆگای نوور و ڕووناکی ،ئه ی پێشه نگی ئیمانداری ودڵپاکی ،ئه ی ڕێنومای دینداری وکارچاکی،ئه ی مامۆستاشاریکە ندی،ئه ی زانای هه ڵکه وتووی کورد ،ده ڕۆی وخودات له گه ڵ بێ،به هه شتی به رین جێگە ت بێ،خێروخۆشی وڕه زای خودات له پله یه کی زۆربه رزدا به نسیب بێ وهه روه کوو ئه تۆ وه فریای هه مووکه س ده هاتی خوداش وه فریای تۆبێ…..”

به شێک له شێعرێکی کوردی مامۆستاشاریکه ندی(=تە خمیس):

به گه رمی ئاوری سینه م عه جه ب دڵ بۆ نه برژاوه

به سه یفی قاتیعی هیجری ڕه گی مل چۆنە نە بڕاوە

له دووری میهری وه ک موهری وجوودم غه رقی خوێناوه

له توغیانی قه تاری ئه شکی لێڵم بێ ئه سه رماوه

موسافیرخانه ی چاوم ده ڵێی سێڵاوه لێڵاوه

سه رم گێژی خه یاڵاته له سه حراوبادیه ی مه یلا

وه کوو مه جنوونی سه رگه شته له عیشق وسۆزشی له یلا

سه فینه ی زاته که ی ماتە م غه رق بۆبووله ناوسه یلا

دڵم که وتۆته زاری وگاه گاهێ شین و واوه یلا

به زه عمی من له خە وداشه و په ری خۆیان نیشان داوه

ته ماشای شه عشه عه ی دوونێرگسی کاتی پڕئازه رمی

ده ڕێژێ خوێنی موشتاقانی مه فتوونی، به بێ شه رمی

به بێ هاویشتنی تیری موژه ی قه لبم ده کا زه خمی

خە ریکی جه زبی ڕۆحه،کافره ی زوڵفی به بێ ڕه حمی

له زومره ی زاهیره گە رچاوی فه تتانی دنه ی داوه

نه خۆشه تایری ڕۆحم چ زۆره عیلله ت وزامی

چه قاندی به یره قی هیممه ت دەنێرێ پیاو وپه یغامی

ده ڵێ نایه وسووڵی مه قسه دی دڵ وە خت وهه نگامی

بڵێی هه روابناڵێ عه نده لیبی دڵ به ناکامی

بڵێ پێی دوگمه یی سینه ی له بۆ کێیه ترازاوه

ئه گە ر سه ر کە یته پێ، سه دڕۆژه ڕێ له و دائیره ی ڕاکە ی

به مه علوومی کە ده تکێشێ که مە ندی زولفه تاتاکه ی

منیش گیرۆده بووم به ینێ به قه یدی ئاڵ و واڵاکه ی

وتم سه روی جیهان ئارا ئه رێ تۆبی وخوداتاکە ی

دیاری شوانه،ئاڵه کۆکی بۆجێژنانه هێناوه

سه رچاوه : هاژه

‫۲ دیدگاه ها

  1. سلام علیکم
    برای به ریز و خوشه ویست
    له خواره وه نوسراوه سه رچاوه هاژه
    به لام به داخه وه ناوی نوسه ر له قه له م که وتبو ، شیوازی کاری ئیمه یش وا نیه که فه رموتانه
    که ئیستا دروست کرا
    سپاس

  2. سلاو…..به ریزان ئه من نووسه ری ئه م وتاره م وزورم پی سه یر بوو کاتیک دیتم ئه و وتاره به بی نیو ونیونیشانی من بلا وبوته وه. براله ،ئه وه بو سایتیکی دینی وئیسلامی شیاو نییه و زور سه یر وسه رسورهینه ره که نیو ونیونیشانی نووسه ری وتار بسرنه وه وپاکی بکه نه وه .تکایه هه ر چی زووتر نیو ونیو نیشانی نووسه ر بنووسن وئه م هه له قه ره بوو بکه نه وه تا نه بیته هوی بی متمانه یی وبی باوری و بی به لینی له راست ئه م سایته -سپاس- —–دوکتور ئه حمه دئه حمه دیان——-مه هاباد-۷ی خاکه لیوه ی ۱۳۹۶ ی هه تاوی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا