به شی کوردیبیروڕامطالب جدید

توند و تیژی بۆ هه موو لایه نێک دزێوه

توند و تیژی بۆ هه موو لایه نێک دزێوه

مامۆستا عەلی ڕەحمانی

وه ناو خودا، که دەهنده و دلۆڤانه

قال الله تعالی: «قالوا ربُّنا یعلَمُ إنا إلَیکُم لمُرسلُون * وَ ما علینا إلاّ البلاغُ المُبین * قالُوا إنَّا تطیَّرنا بِکُم لئِن لَمْ تَنْتَهُوا لنَرْجُمَنَّکُم وَ لَیَمَسَّنَّکُم مِنَّا عذابٌ ألیم» (یاسین /۱۸ـ۱۶)

[وتیان: پەروەردگارمان ئاگای لێیەتی که بێگومان ئێمه بۆ لای ئێوه نێرراوین. ئێمەش بێجگه له راگه-یاندنێکی روون، هیچی ترمان له سەر نییه. وتیان: بێگومان ئێمه ئێوه به شووم و نەگبەتی دەزانین، بێگومان ئەگەر دەست هەڵنەگرن حەتمەن بەردبارانتان دەکەین، بێگومان له لای ئێمەشەوه سزای بەژانتان پێدەگا.]

به بۆنەی دروس بوون و سەرهەڵدانی داعشەوه له ماوەی ئەم چەن مانگەدا زۆر نووسراو بڵاو بووه-تەوەو زۆر کەس باسیان کردووەو لێکۆڵینەوەی زۆر کراوه له سەر ئەم رووداوه. له میدیاکاندا، له رۆژنامه و گۆڤاری جۆراوجۆرا.

ئەم باسانیشه هەر یەک بەشێوەیە کراوەو نووسراوه. هی وا بووه تایبەتمەندی خۆی بووه. هینی واش بووه ئەو باسه به گوریسی حەوت باڵی نەبەسراوه بەو کەسەوه، بەڵام هەر خۆیی تێ¬کوتاوه. هینی وا بووه له باسەکەیا له شەقامی عەداڵەت و ئینساف لای نەداوەو نەترازاوه. هینی واش بووه زۆر لای ¬داوه له راسته شەقامی عەدالەت و قەزاوەتی نابەجێگەی کردوه.¬ هینی وا بووه تائەندازەیه-ک سەری داوه له ریشەی دروس بوونی ئەم جۆره شتانه. هینی واش بووه نەچووه بەقەرەیا و شه-ل و کوێرم ناپارێزم، هەرچی بەر دەس کەوتووه، دایپاچیوه و بێ ئەوە له ریشەی شتەکه بکۆڵنەوه و ئەسپاب و هۆیەکانی پەیدا بوونیان باس کەن و بیانخەنه بەر لێکۆڵینەوه. لەم روەوه هێرشیان کردوەته سەر لایەنێک و کەسانێکیان پێ تاوانبار کردوه. لەم مەیدانەدا، ئەوەی که زیاتر تیروتەوانج و تانەو ته-شەریان بۆ هاوێشتووه، ئیسلام و کەسایەتی ئیسلامی بوون. وه ئەوانیان بەتایبەتی به سەرچاوەی ئەم توندڕەویانه داناوه. که بەداخەوه زۆر جار له باس و لێکۆڵینەوەدا هەر مەعلوول و ئاسەوار ئه-بینرێ و قسەی لە سەر ئەکرێ و ئەبێ به ئەساس. کەمتر باسی عیللەت و ریشەی پەیدا بوونی ئەم جۆره رووداوانه ئەکرێ، که هەر ئەم شێوه باسانەیه زیاتر ئەبێ به هۆی ئاڵۆزبوونی دۆخەکه و زۆرتر قوڕەکه خەس ئەکاتەوه، بێ ئەوەی لایەک بکرێتەوه به لای ئەم¬دا که بەڕاستی بۆ هەر یەک لەم رووداوانه ریشەی سەرەکی هەیه. وه بێ ئەوەی بیر بکرێتەوه که ئەم قسە و باس و نووسراو و تۆمارکراوانه، رۆژێ ئەبێ ئەکەوێته بەر دەستی خەڵک دەساو دەس و دەماو دەمی پێ ئەکرێ و ئه-چێته ناو مێژووەوه و¬ ناشاریەتەوەو پاشان خەڵک قەزاوەت ئەکەن له بارەیانەوه و راستی و ناڕاستی شتەکان روون ئەبێتەوەو ئەخرێته پێش چاو.

هەر بەم بۆنەوه له تاریخی (بەڕواری) ۱۷/۹/۹۳ له دانشگای کوردوستانا دانیشتنێ ئەبێ. لەو دانیشتنەدا راستەوخۆ ئاماژه ئەکەن به ناوی چەن کەسایەتی ئیسلامی و ناراستەوخۆ ئیسلامیشیان پێ تاوانبار کردوه، که سەرچاوەی ئەم توندڕەویانه و بێشکه و لانکەی بارهێنانی ئەم جۆره فیکرانه، ئاساری ئەو کەسایەتیانه بووه.

بۆ نموونه: ناوی حسن¬البنا و سید قوتب و ئیبن¬تەیمییه و ئیمام ئەحمەدیان ناوبردوه. بە رێکەوت ناوی¬ کەسانێکیان بردووه که: خۆیان بوون به قوربانی توندڕەوی و کوژراون و له سێداره دران و بەند کراون و تیرۆر کراون، به دەستی ستەمکاران و بارگە و بنەی ژیانیان پێچراوەتەوەو گیانیان سپاردوه.

له سەر ئەم ئەساسه، به پێویستم زانی له بارەی ئەم مەسەلەوه ئاماژه بکەم به چەن شتێ.

  1. ئێمەی موسڵمان جگه له پێغەممەران هیچ کەس به مەعسووم و دوور له هەڵه نازانین. هەر وەکوو ئەیشزانین هەڵەو ئیشتیبا بەشێکه له تایبەتمەندی ئینسان.

که وایه من بەش به حاڵی خۆم، فیکرو بیری توندڕەوی، هی هەر کەسێ بێ، وه هەر کەس باسی کات وه له بیری هەر کەسێکەوه سەرچاوەی گرتبێ، وه به هەر ناوێکەوه بێ، وه به قەڵەمی هەر کەس نووسرابێ، من له گەڵی نیم و رەخنەم رووی تێئەکا. وه پڕ به دەم هاوار ئەکەم و ئەڵێم و ئه-نووسم تەواوی توندڕەوی و توندوتیژی، له هەر لیباسێکا بێ، وه له هەر بیرو مەکتەبێکا بێ، عکس-العمل بێ یان عکس¬العمل نەبێ، له بیری ئیسلامیدا بێ یان غەیری ئیسلامی، ریشەی هەرچی بێ، ئەو عەمەل و کردەوانه، وه ئەو گوفتار و رەفتارانه مەحکوومه. وه ئەو بیرەی که ئەم شتانه دروس ئەکات، فیکرێکی لار و لەوێر و سەقەته. وه ئەبێ دڵسۆزان بۆ وشک کردنی ریشەی ئەم شته هەوڵ بدەن و دەس بدەن به دەستی یەکەوه، تا ئەم رفتاره دزێو و ناشیرین و دژ به مرۆڤایەتیه، چیخ و چەڵانی بپێچرێتەوه.

  1. هەر وەکوو ئاگادارین توندوتیژی له ناو هەموو ئایین و مەدرەسەیەکی فیکریدا هەیه و بووه. له گەڵ له دایک بوونی ئینسان و دروس بوونی یەکەم بنەماڵه، لەم گۆیی زەویەدا، توندوتیژیش له دایک بووه و بوونی هەیه. وه ئەوەش ئەزانین تەنیا تایبەت نییه به فیکری ئیسلامییەوه. ئەم دەردە و ئەم بەڵا ریشەی ئەگەڕێتەوه سەر ئەم چەن شته: یان سیاسییه، یان ئابووری و ئیقتیسادییه،یان فەرهه-نگییه،یان خانەوادەگی و بنەماڵەییه، یان فیکری و ئیدئۆلۆژییه، یان دەروونی و رەوانییه وه یان کۆمەڵایه-تییه. که هەر یەک لەمانه ئەبێ سەربەخۆ باسیان لێ کرێ و وردکرێنەوه. وه ئەکرێ ریشەو سەرجه-می هەموو ئەمانیشه له گشت ئایین و مەدرەسەیەکی فیکری و سیاسیدا ببێ.
  2. هەر وەکوو ئاگادارین،فیکری ئیسلامی جیایه له ئیسلام. فیکری ئیسلامی بیر و بۆچوونی بەشەره و بەرداشتی زانایانه له درێژایی مێژوودا له ئیسلام. هەر زۆر ئاسایی و عادی و تەبیعی¬یه که ئەم فیکره هەڵه و ئیشتیبا رووی تێکا و حاشای لێ ناکرێ. وه ئەگەر به وردی لەم شتانەیش بکۆڵینەوه و بیان دەین به یەکا، بۆ تەواوی ئەم مەعلوولانه، عیللەت هەیه، ریشەکەیانیش ئەکەوێته دەرەوه و ئەسپاب و هۆیەکانمان بۆ رۆشن ئەبێتەوه.
  3. له مێژووی سەر هەڵدانی فیکری ئیسلامییەوه تا ئێستەو، وه لەوانەیه، لەمەو دواش ببێ، کەسانێ بوون و هەن، له بیرمەندانی ئیسلامی، که له ئاسەوارەکانیانەوه، بەرداشتی توندوتیژی ئەکرێ. بەڵام ئەگەر به عەدالەتەوه، ئەم شتانه باس کرێ، زۆر شتمان بۆ روون ئەبێتەوه.

ئەبێ ئەو لێکۆڵەره له باسەکەیا، ئەو رۆژگاره و ئەو دۆخه و ئەو سەردەمەی که ئەو بیرمەندەی تیا ژیاوه، له پێش چاو بێ و باسیان کات. چونکه ئەگەر وێنەیەکی زیندوو لەو رۆژگاره پیشان نەدرێ و نه-خرێته روو، باسەکه نیوەو ناتەواو دەر ئەچێ و لێکۆڵینەوەکه نەزووک ئەبێ و دیمەنێکی تاریک و لێڵ پیشان ئەدات. بەڵام ئەگەر بەسەرهاتی ژیانیان له گەڵ دۆخی ئەو رۆژگارەدا، به جوانی باس کرێ، زۆر شتی نادیار خۆی دەر ئەخات بۆمان. بۆ نموونه، بیرمەندێکی وەکوو سەیید قوتب، له ناو به-ندیخانەدا و له ژێر سەختترین شێوازی ئەشکەنجه و ئەزیەت و ئازاردا، نموونەی ئەوه که به تورمپا بایان تێکردوه و تەپڵیان پێ لێداوه به سکی و یارییان کردوه و یارییان پێ کردوه. زۆر ئاساییه چاوەڕوانی ئەوه بکرێ، که لەوانەیه ئەم بیرمەندو نووسەره عەکسولعەمەلێ پیشان بدات و له نووسینەکانیا بازێ هەڵه ببێ. وه ئەوەش ئەزانین که ئەم ئەشکەنجە و ئەزیەت و ئازاره وه ئەو کاره زۆر دزیوو ناشیرینانه که ئینسان شەرم ئەکات باسی کات و بینووسێ به دەستی سکۆلار و عیلمانی توندڕەو، به ناو ئازادیخوازنێ بووه و کراوه، که دەنگی بۆق و کەڕەنای ئازادیخوازییان گوێی دونیای کەڕ ئەکرد. بەداخەوه ئێستەیش هەر بازێ لەوانەن که هەر ئیسلام تاوانبار ئەکەن به ریشەی توندوتیژی. بێ عەدالەتییه هەموو ئەم کاره دزێو و نابەجێگەیانه بێ لێکۆڵینەوه و ووردکردنەوه بکرێته مل موسڵمانان و بەتایبەتی بیئاڵێنن به قول و قاچی ئەوانا و باقی وەکوو بەرزی بانان دەرچن و له کوولەکەی تەڕیشدا باسیان نەکەن.

تەنانەت ئەو کەسایەتیه ئیسلامیانه هەر خۆیان بوون به قوربانی به دەستی ستەم و تیرۆرەوه. به-ڕاستی بێ عەدالەتییه، هەر ئەو کەسانه وا پیشان بدرێن که تیرۆریست و تیرۆریست¬پەروەر بوون!

ئابەم شێوە قەزاوەت کردن وا ئەکات هیچ شتێ له جێگەی خۆیا نەمێنێ و هەر شتێ به پێچەوانەوه پیشان بدرێ، ئاڵ و گۆڕێکی وا نابەجێگه، لەبەر چاوی خەڵک و مێژوو و راستی، وا بیان خەنه ¬ڕوو، وه-ها چاوبەس بکەن، وەکوو ئەوەی تا ئێسته ئەم حەقیقەتانه که هەر هەموو لای خەڵک زانراوه و تۆمار کراوه و نووسراون، شتێکی¬تره و وانین و بەم شێوەیه که ئەمان ئەڵێن، ئەبێ وابێ!

بۆ نموونه:

حسن البنا به دەستووری ئینگلیس، مەلیک فارووقی تیرۆر کرد!

سەییدقوتب، جەماڵ عەبدولناسری له سێدارەدا!

ئیبن¬تەیمییه، دەسەڵاتدارەکەی زەمانی خۆیی خسته بەندیخانه و لەوێ مرد!

ئیمام ئەحمەد، به ناو خەڵیفەی زەمانی خۆیی، زیندانی کرد تا لەوێ گیانی سپارد!

مووسا، فیرعەونی فەقیری ئاوارەو دەربەدەر کرد و تەواوی لایەنگرانی قەتڵ ¬و عام کرد.

ئیبراهیم، نەمروودی خسته ناو ئاگرو سووتاندی!

پێغەمبەر، ئەبووجەهلی هەژاری له مەککه دەر کرد و ئاوارەی کرد و تەواوی ماڵ و داراییەکەیی داگیر کرد.

عومەر، له میحرابا و له کاتی نوێژا، ئەبوو لۆلۆی هەژاری کوشت!

کابرای خەواریجی فەقیر، ئەچوو بۆ نوێژی بەیانی. عەلی سەر رێگەی پێ¬گرت و دایه بەر شمشێر و کوشتی!

ئیمام ئەبوو حەنیفه، بەناو خەڵیفەی زەمانی خۆیی خسته بەندیخانه تا لەوێ مرد!

سەلاحەددین بوو هێرشی برده سەر قودس و بەر بووه گیانی ئەو خەڵکه و هەرکەس موسڵمان نەبوایه، له دەمی شمشێرەوه تێی ئەپەڕاند و ئەوەنده خەڵکی کوشت خوێن لاشەی ئەبرد! ئەوه نییه گۆستالۆبۆن باسی لێ ئەکات!

موسڵمانانی شۆرەوی سابیق(سۆڤییەت) بوون که هەزارانیان له لایەنگرانی ستالین کوشت.

موسڵمانانی ئەفغانستان بوون که وڵاتی شۆرەوی هەژاریان داگیر کرد و مسکۆیان کرده پایتەختی خۆیان!

موسڵمانانی بۆسنی و هەرزەگۆیین بوون ئەو گشته سربەیان قەتڵ و عام کرد!

ئیخوان بوون که له ساڵی ۱۳۵۸ هەتاویدا، حەمای سووریایان بۆمباران کرد و نزیکی سی هەزار نەفەریان کوشت. ¬! و هەر لەو ساڵانەدا بوو بێ حورمەتییان کرد به سەدان ژن و هەتکیان کردن له بەندیخانەکاندا!

ئیخوانەکانی عێراق بوون سەدو هەشتاو دوو هەزار نەفەریان ئەنفال کرد.

عومەر بوو له سەر کوڕەکەی عەمری کوڕی عاس، کابرای قیبتی دا بەر شەلاق!

مەودوودی بوو ئەییووب خانی دەسەڵاتداری پاکستانی زیندانی کرد و حوکمی له سێدارەدانی دا، بەڵام پاشان گۆڕیان به زیندان!

موسڵمانانی ئەلجەزایر بوون که له ساڵی ۱۳۷۰ هەتاویدا، نەیانهێشت ئەو حیزبه سکۆلار و عیلمانیه فەقیرانه بگەن بە دەسەڵات و هەڵبژاردنەکەیان بەتاڵ کردەوەو ئەو گشته قه-تڵ و عامەیان کرد. هەر به زۆر نەیانهێشت دیمۆکراسی لەو وڵاتەدا جێگیر بێ!

ئیخوانی میسرن ساڵەهایه ئەو حزبه سکۆلار و عیلمانیه هەژارانه ئەچەوسێننەوه، ئه-یانکوژن و دووریان ئەخەنەو له و¬ڵات، زیندانییان ئەکەن، ئەشکەنجەو ئازاریان ئەدەن، له وڵاتانی دیکەیشدا نایەڵن ئیسراحەت بکەن و بحەسێنەوه. گاور دڵی ئەسووتێ بۆیان!

ئیخوان بوون که کوودتایان کرد به سەر ئەو سیسیه فەقیرەداو خستیانه بەندەوه! لەوانه-یه له سێداره بدرێ. کەسیش باس ناکات و به جارێ دیمۆکراسییان سەرکوت کرد له میسرا! ئەوەیه ئەیبینین.

موسڵمانانی فەلەستین بوون ئەو گشته جوولەکەیان کوشت و ئاواره و دەربەدەریان کردن و لانه و کاشانەیان لێ شێواندن و ماڵیان کاول و وێران کردن و تا ئێسته به هه-زارانیان لێ کوشتون و هەر جارێ به بیانوویەکەوه قەتڵ و عامیان ئەکەن! وه ئەوەیه نایه-ڵن ئەو جوولەکه هەژارانه، له سەبراو شەتیلایشدا بحەوێنەوه و سەر کز گرن. زیاد له-مانیشه بۆمبی هەستەییان هەیه هەڕەشه له دونیا ئەکەن!

شارۆنی هەژار و فەلەج که لەسەر چەرخ هاتوچوویان پێ ئەکرد و بەیانی ئەیانبرد بۆ عیبادەت بۆ کەنیسه، ئەحمەد یاسین دەستووری تیرۆریدا و ئەو هەژارەیان کوشت و نه-یانهێشت عیبادەتەکەی ئەنجام بدات. له ناو خاک و خوێنا تلاندیانەوه!

عومەر بوو کاتێ چووه ناو شاری قودسەوه، ئەوەی له دەستی هات، له خۆێن رشتن، ئه-نجامیدا و تەنانەت کلیسا و عیبادەت¬خانەکانیشیانی وێران کرد، یان دەستووری دا بیانکەن به مزگەوت!

ئەوەیه له مێژوودا نووسراوه پێغەمبەر بوو بەو دەسەڵاتەوه، کاتێ جووه ناو شاری مه-ککه، دەستی کرد به تۆڵەسەندن و کوشت و کوشتارێکی نایەوه مێژوو شەرمی کرد که باسی کات. هەر کەس سەری بەرز کردایەتەوه، سەریان له لاشەی ئەکردەوه!

بەڵێ، ئەمەو هەزارانی¬تر، مشتێ نموونەی خەروارێکه، گشتی بەڵگەن له سەر ئەوه که بێشکه و لانکەی ئەم توندڕەویانه تەنیا ئیسلامەو بەس، وه گەرای ئەم توندوتیژیانه له-مانەوه سەرچاوه ئەگرێ!

بەڵێ، بەم شێوه راستی و حەقیقەتەکان ئەکرێ به زۆر بگۆڕیەن. دەی فەرموون خۆتان و خوا، قه-زاوەت بکەن. وایه؟!

ئەگەر به ئینسافەوه قەزاوەت کرێ، هەر تەنیا ئەم ئایەته له قورئان که ئەفەرموێ:

«إنَّ الهب یأمُرُ بالعَدلِ و الإحسانِ و إیتاء ذی القربى و ینهى عن الفحشاء و المُنکرِ و البغی یعِظُکم لعلَّکُم تذکَّرُون»

[بەڕاستی خودا فەرمان دەدا، به دادگەری و چاکەکاری و دەست گورۆیی خزم و کەس و کار، هەروه-ها فەرمانیش دەدا، بەئەنجام نەدانی کاری ناشیرین و کردەوەی ناپەسەند و سەرکەشی و ستەم، ئامۆژگاریتان دەکا بەو هیوایەی که پەند وەرگرن.]

بەڵگەیەک زۆر روونه له سەر ئەوەی که ئەم شته دزێو و ناشیرینانه، که روو ئەدەن، نالکێ به ئیسلامەوه.

ئەو ئیسلامەی که دەستوور ئەدات به عەدالەت و داد،دەستوور ئەدات به ئێحسان و چاکەکاری.

ئەو ئیسلامەی که دەستوور ئەدات نزیک و توخنی خراپه و خراپکاری و بەرەڵایی نەکەون.

ئەو ئیسلامەی که دەستوور ئەدات، ستەم مەکەن، دوور بن له ستەمکارەوه و نزیکیان نەکەون.

ئەو ئیسلامەی که رێز له موخالیفینی خۆی ئەگرێ و دەستوور ئەدات به عەدالەت و داد رەفتار کەن له گەڵیان. وەکوو ئەفەرموێ:

«لا ینهاکم اله عن الذین لَم یُقاتِلوکُم فِی الدین و لم یخرجکم من دیارکم أن تبرُّوهم و تقسطو إلیهم إن الها یُحبُّ المقسطین»

[خودا رێتان لێناگرێ سەبارەت بەو کەسانەی که له سەر دین شەڕیان له گەڵتان نەکردووه و له وڵات و زێدی خۆتان دەریان نەکردوون، چاکەیان له گەڵدا بکەن و، دادگەریان له گەڵ بنوێنن. بێگومان خودا دادگەرەکانی خۆش دەوێ.]

ئەو ئیسلامه که بەرانبەرەکەی خۆی به رەسمی ناسیوه و ئەناسێ و به رێزەوه ناوی لێئەبات. وەکوو ئەفەرموێ:

«و إنّا أو إیاکم لعلى هدى أو فی ضلالٍ مُبین»

[بەبێ گومان ئێمه یا ئێوه له سەر رێبازی راستین، یا خود، له گومڕایییەکی ئاشکراداین.]

یان ئەفەرموێ:

«فَمَن شاء فلیُؤمِن وَ مَن شاء فَلیَکْفُر»

[کەواته، هەر کەس ئەیەوێ ئیمان بێنێ، هەرکەسێکیش نایەوێ، با بێ¬بڕوا بێ.]

یان ئەفەرموێ:

«لا إکراهَ فِی الدین»

[هیچ جۆره زۆرلێکردنێک له ئاییندا نییه.]

یان ئەفەرموێ:

«لکُم دینُکُم ولیَ دین»

[ئایینی خۆتان بۆ خۆتان، دین و ئایینی خۆم بۆ خۆم.]

وه ئایاتی تر…

ئیسلام یاسای بەرپرسیارەتی و مەسئوولییەته له بەرابەری خۆی و خەڵکەوه، یاسای، برایەتی و هاوکاری و هاوسۆزییه بۆ تەواوی خەڵک. لەم شەریعەتەدا، هێز راستییه و راستی هێزه. به پێچه-وانەی قانوون و یاسای جەنگەڵەوه که راستی هێزه و هێز راستییه. توندوتیژی پەیڕەویکردنه له یاسای جەنگەڵ.

ئیسلام هاتووه ژیان ببەخشێ، بەڵام توندوتیژی ژیان له ناو ئەبات.

ئیسلام هاتوه دونیا ئاوەدان کاتەوه، توندڕەوی کاول و وێرانی ئەکات.

ئیسلام سەرتاپای ئەمن و ئارامی و سکوونەت ئەبەخشێ به ئینسان. توندوتیژی سەرتاپای ترس و تۆقاندن و قەلەق و نائارامی دروس ئەکات بۆ کۆمەڵگا.

ئیسلام به عیلم و زانین و مەنتیقەوه هاتوەته مەیدان. توندوتیژی سەرتاپای جەهل و نەزانین و بێ¬ مەنتیقییه.

ئەم گشته کاره دزیو و ناشیرینانه که توندڕەوەکان پێی هەڵئەستن، که موسڵمان شەرم ئەکات نیسبەتی بدات له ئینسان، گشتەکەی سەرچاوەی له نەزانین و جەهلەوه ئەگرێ.

ئەگەر به ئینسافەوه تەماشای قورئان بکەین و به عەدالەتەوه قەزاوەت بکەین، قورئان و ئیسلام هەر هەمووی بۆ چارەسەری گیروگرفت و توندوتیژی و ئیفرات و تەفریت و بێ عەدالەتی و لابردنی ستەم و ستەمکار هاتووه. ئەو ئیسلامەی که به یەکەم ئایەتی قاپی عیلم و زانین و خوێندەواری له سەر خەڵک کردەوه و نرخ و بایەخیدا به عەقڵ و ئاوەز، وه شان بەشانی وەحی، باسی لێئەکات. وەکوو له سوورەتی الملک¬دا ئەفەرموێ:

«و قالُوا لو کُنَّا نسمَعُ أو نعقلُ ما کُنَّا فِی أصحابِ السعیر»

[وتیان: ئەگەر ئێمه گوێمان بگرتایه و بەوردی بیرمان لێبکردایەتەوه، له دۆزەخیەکان نەدەبوین.]

پەیڕەوی نەکردن له وەحی و عەقڵ دونیای کردوه به دۆزەخ لێمان. بەداخەوه ئیسلامی وەحی و عه-قڵ غەریب کەوتوه و بووه به گاڵتەجاڕی نەیارانی توندڕەو، ئەو به ناو دۆستانەی بێ ئاگا له دینی خوا و ئەو دیکتاتۆر و ستەمکار و دەسەڵاتدارانەی که ئەترسن کورسی و دەسەڵاتیان له دەس بدەن. ئەم سێ دەستەیه به ماڵۆکەن بەربوونەته ساختمانی ئیسلام و خەریکن وێرانی ئەکەن به رۆژی رۆشن. له گەڵ ئەمیشەدا بازێ له موسڵمانان هەر خەریکی پاکانه کردنی «توجیهه» کردەوە و رەفتاری ناڕه-وای ئەوانن، که به ناوی ئیسلامەوه، ئیسلامیان کردوه به نیشانه و ئێستەیش هەر سەرگەرمی پینەکردنی کاره ناشیرینەکانیانن.

نازانم تا کەی ئەبێ وەختی خۆمان بگرین به پاک کردنەوەی بازێ لەو لاپەڕه رەشانەی مێژووی موسڵمانان و ئەو بەناو خەڵیفه و دەسەڵاتداره نامەشرووعانەی که پاش نەمانی شووراو ئیدارەی خولەفای راشیدین هاتنه سەر کارو خۆیان داسەپاند و هیچ نرخ و بایەخێکیان بۆ رای خەڵک دانەنا؟ وه تاکەی هەر خەریکی بەڵگەتاشین و پاکانەکردنی بازێ بۆچوونی لاواز و بێ¬بنەما بین که له فەرهەنگ و فیکری ئیسلامیدا هەن، بەداخەوه وەکوو شتی واقیعی و راسیش جێگەیان گرتوه له کۆمەڵگادا؟

تاکەی هەر خەریکی پینەپەڕۆی لیباسی داڕزاو و پڕتووکاو بین؟ پاک ناکرێنەوه و پینه هەڵناگرن. ئەو بیر و بۆچوونه لاوازانه که له فیکر و فەرهەنگی ئیسلامیدان، بۆچوونی خاوەنەکانیانن و نامۆ و بێگانەن به ئیسلام و قورئان. له جیاتی ئەم کاره بێ نەتیجه و بێ ئامانجانه، پڕ به دەم بڵێین و هاوار کەین و بنووسین که ئیسلام و قورئان، دوورن له تەواوی ئەو خاڵه رەش و ناشیرینانەی که چەسپێنڕاون به داوێنی سپێ ئیسلامەوه.

به داخەوه ئێستەیش کەسانێک هەن که هەر بەردەوام کارەکانی ئەوان دووباره ئەکەنەوه و له سه-ری ئەچن و هەر بەو شێوه ئەڵێن و قسه ئەکەن و هەر بەو شێوه ئەنووسن. کاتێ دائەخوڕن و وتار ئەدەن، له جیاتی خوا و پێغەمبەر قسه ئەکەن. خۆیان کردوه به خاوەنی دین و دونیای ئەو خەڵکه. وەکوو ئەوەی باوه ئادەم و دایه حەوا تەنیا ئەوانیان هەیه، ئەگەر ئەوانیان نەبوایه وەجاخیان کوێر ئه-بوو.

داعەش و هاو وێنەیان و تەواوی توندڕەوەکان، له هەر لیباسێکا بن، وه به هەر ناوێکەو بن، هەر لەو لاپەڕه رەشانەن و هەر ئەو لەکه و خاڵه ناشیرینانەن به داوێنی ئیسلامەوه که هەر هەموویان وەکوو چەته و رێگر بەربوونەته گیانی ئیسلام، به ناوی ئیسلامەوه، بەر بوونەته گیانی خەڵک به ناوی دۆستایەتیەوه، وەکوو دۆستی خاله خرسه.

له کۆتاییدا، به هیوای رۆژێ که هەموو قەزاوەتەکانمان عادڵانه بێ، بیر و فیکری توندوتیژی بارگه و بنەی پێچێتەوه له هەموو جێگەیەکدا، له دەروونا، له نووسراوەدا، له بێروونا، له وتنا، هەموو لایەک رزگارمان بێ لەم شێوه بیرکردنەوانه وه هەموومان بیسەلمێنین که دۆستی هەموو خەڵکین، بێ جیاوازی بیر و باوەڕ و رەگەز و نەژاد. وه به خۆشەویستی هەموو ئادەمیزادەوه سەر کەینه سەر سه-رین و بێدار بینەوه. وه هەر کەسێ مافی رەوای خۆیی بدرێته دەستی وه به جارێ چیخ و چەڵانی ستەم و کاخی ستەمکار بکرێ به مووزەی عیبرەت، وه له پاڵیا کۆشکی داد و یەکسانی و بەرابەری و برایەتی ئینسانی دروس بێ.

به هیوای ئەو رۆژه

سنه، عەلی رەحمانی

۳ سەرماوەزی۹۳

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا