دیداری ۱۵۰ که‌سی ده‌گه‌ڵ کاک ئه‌حمه‌د موفتی زاده
دیداری ۱۵۰ که‌سی ده‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو کاک ئه‌حمه‌د
ئاماده‌کردن و پێداچوونه‌وه: کێله‌شین
گشتان به خێر بێن، به‌سه‌ر چاوه‌کانم، گه‌وره‌و بوچکتان به‌سه‌ر چاوم هاتن.
سهروهرهکانم! که‌لیمه‌یه‌ک گه‌ره‌کمه عه‌رز که‌م له خزمهتتانا، به سه‌میمی دڵه، تهعارف نییه، بۆ تهشهککورو قه‌دردانی نییه. خوا ئاگای لێیه به دڵ ئێژم: لایه‌قی زه‌حمه‌ت کێشانی مناڵترینتان نیم، به دڵ ئێژمی. جا چ جای که‌سانێکتان برای گه‌وره‌ن بۆم، یا وه‌ک باوک به‌و جۆره‌ن بۆ من. من که‌ی خۆم به لایه‌قی ئه‌وه بزانم که ئێوه هه‌ڵسن چه‌ن ڕۆژ زه‌حمه‌ت بده‌نه خۆتان‌و دهردیسهرو موشکیلاتی سه‌فه‌ر، بۆ ئه‌وه بکه‌ونه شۆین کارێ که به من مه‌ربووته؟ ئه‌وه لایه‌کی مه‌تڵه‌ب.
لاییکیتریشی ئه‌وه‌یه که زاهیره‌ن من گرفتارییکم هه‌یه ئێوه زه‌حمه‌ت ئه‌کێشن بۆ ئه‌وه ئه‌و گرفتاریه له مل من ببێته‌وه. له‌م چه‌ن ساڵه باسی زۆر له‌م باره‌و پێش هاتووه، له‌گه‌ڵ عه‌زیزان، به تلیفون، به موکاته‌به.
له له‌حازی گرفتاریهوه ـ ههموووتان ئه‌هلی عیلمن و ئهزاننـ خۆ قه‌رارمان ئه‌وه نییه حه‌یاتی مووهققهتی ڕووی زه‌وی، ببێته حه‌یاتی دائیمیمانو به‌هه‌شتمان بێ، «سِجْنُ الْمُؤمِنِ». ده‌ی با ناخۆش بێ. به خوا ئینسانی عاقڵ‌و خۆشبه‌خت له ده‌ره‌وه بێت‌و، له زیندانا بێ، نییه به شۆین خۆشییه‌وه.
دوو حاڵ پێش دێ بۆ ئینسان، جار جار لایه‌ک ئه‌کاته‌وه له جسمیو، له ماڵی دنیا‌و جاهـوجهلالی خهڵکو دهمو ده‌زگای خه‌ڵک، هه‌وه‌س ئه‌دا له که‌لله‌ی، به‌ڵێ، منیش خۆش بگوزه‌رێنم. ئه‌وه بچوکی ئینسانه، وه‌ختێ، ئینسان بچوک ئه‌بێته‌وه، ئاوا فکر ئه‌کاته‌وه، وه‌ختی وایش هه‌یه که دڵی‌و عه‌قڵی دا ئهچڵهکی. لایه‌ک ئه‌کاته‌وه له ئینسانییه‌تی خۆی، ڕێبوارێکم چوار ڕۆژ هاتووم به ناو ئه‌م جسمه خۆێڕیه، که سۆزی ئه‌بێته خاک‌و خۆڵێک له به‌را ئه‌بێته شتێکی بۆگهنو، له‌وه دوا ئه‌بێته خاک‌و خۆڵێک.
دوای چوار ڕۆژ، ئه‌م جسمه وێڵ ئه‌که‌م فڕێی ئه‌ده‌م؛ قه‌فه‌سێکه، ئه‌ڕۆم به‌ره‌و ماڵی حه‌ساوی، به‌ره‌و حه‌یاتی حه‌ساوی. لایه‌ک خۆی، ئاوا ئه‌بینێ، له‌و لایشه‌وه خوا ئه‌بینێ. خاوه‌نی خۆی ئه‌بینێ، خالقی خۆی ئه‌بینێ، مه‌نزڵه حهساویهکهی ئه‌بینێ. که باشان هه‌موو له‌وێ جه‌من.
یاران جه‌من له‌و سه‌حرایه چ سهحراێی؟ له باس نایه
هه‌ر کهلیمهیک تر له‌م شێعره:
له‌وێ میوانی خوا گیانی له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رانی
جێگه‌ی وه‌ها هه‌ر وچانی حهممو دنیا به قوربانی
وه‌خت وا هه‌یه ئینسان دڵی دائهچڵهکی، عه‌قڵی ڕۆشن ئه‌بێته‌وه، ئا به‌و جۆره له حه‌یات حاڵی ئه‌بێ.
ده‌ی جا گیانه‌کانم! ئه‌گه‌ر ئینسان، جار جارێ، خوا کردیه قسمه‌تی داچڵهکیاو ئائه‌وا، له حه‌یات حاڵی بوو، ئیتر که‌ی ئه‌هه‌میه‌ت ئه‌دا به‌وه که جێگه‌که‌م خۆشه یا ناخۆشه؟
نهنکینی ڕێگاکه‌م دووره
بۆ ماندو ببێ بێژی: مه‌سه‌له‌ن په‌نجا ساڵ، شه‌س ساڵ، حه‌فتا ساڵ حه‌یات، چۆن به سه‌ختی ئهگوزهرێنم؟ چۆن بتوانم به تاڵی بگوزه‌رێنم؟
مردن ئاخرین سنوره
هه‌ر مردی عاله‌م به‌رزه‌خ، ـ ئه‌گه‌ر به ئومیدی خواـ بزانی زینده‌گیت باش بێ، بزانی وه‌ک باشان زینده‌گی بکه‌ی، هه‌ر عاله‌می به‌رزه‌خ، عاله‌می خۆشبه‌ختی تۆیه. ئیتر نامێنی تا قیامه‌ت. تۆ ماتڵ نابی، هه‌ر ئه‌گه‌یته خزمت باشان، هه‌ر فه‌وره‌ن حه‌یاتی واقیعیت، ئه‌وه وا قورئان پێی ئه‌فه‌رمێ: هِیَ الْحَیَوَانُ (۶۴:عنکبوت)
ئه‌وه‌یه یه‌ک زیندگی. ئه‌مه شتێکه، ئیستیعارهیکه، مه‌جازێکه له زیندگی. سه‌رو پۆرتێک هه‌یه‌و، ته‌واو ئهبێو، ئه‌کوژێته‌وه. ئینسانی ناشیو له زیندگی حاڵی نه‌بوو، دڵی پێ خۆش ئه‌کا.
حه‌یاتی واقیعی ئه‌وه‌یه. مردن ئاخرین سنوره، هه‌ر مردی ئه‌گه‌یته سنوری خۆشبه‌ختی. ده‌ی ئه‌وه، که‌ی دوره؟
له به‌ر ئه‌وه، ئومیده‌وارم منیش وا بموـ ئیسه ئیددعا ناکه‌م وامهـ منیش وا بم‌و، ئێوه‌یش وا بن. ته‌واوی ئه‌وانه، وا عه‌قیده‌یان هه‌یه به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ـ صلوات الله و سلامه علیه و آلهـ پێیانخۆشه بگه‌ینه خزمه‌تی، بزانن وه‌ک پێغه‌مبه‌ری خۆیان زیندگی بکه‌ن، به فکری خۆشی نه‌بن. جنێو قه‌بوڵ که‌ن، تاڵه قه‌بوڵ که‌ن، مه‌شه‌ققه‌ت قه‌بوڵ که‌ن، به‌ڵکه به‌نده‌گانی خوا خۆشبه‌خت بن. یا خوا منیش وا بم، ئێوه‌یش وا بن، هه‌موو.
له به‌ر ئه‌وه له به‌ر چاوم زۆر نانوێنێ. ئه‌و که‌لیمه، که خه‌یاڵمه بیگێڕمه‌وه له خزمهتتانا، ئه‌مه‌یه چه‌ن ساڵێ له‌مه‌و بهرـ ساڵی شهسو چوار بووـ وه‌ختێ براو خۆشکه عه‌زیزه‌کانم، هه‌موو مه‌ره‌خه‌س بوون‌و چونه ده‌ره‌وه، حهمهژیان هات بۆ مولاقاتمو خه‌وه‌ری دا پێم ـ له قزل حه‌سارا بووم، وا بزانم. به‌ڵێ.ـ
وتم پێی: ڕۆڵه گیان! سه‌لامو ئیحترامو ته‌شه‌ککوری من بگه‌ینه به خزمه‌تی هه‌موو برایانی عه‌زیزێ که ئه‌م چه‌ن ساڵه، زه‌حمه‌تیان کێشاوه بۆ کاری من‌و ئه‌م براو خۆشکانه که له زندانا بوون. عه‌رزیان که به زبانی منه‌وه، منیش یه‌کجار ناره‌حه‌ت بووم له زندانبوونی ئه‌و جه‌ماعه‌ته. وه خۆیشم زۆرم ئیقدام ئه‌کرد. له به‌ر ئه‌وه، زۆرم پێخۆش بوو ئێوه‌یش ئیقدامتان ئه‌کرد، بۆ ئه‌وه ئه‌وانه نه‌جاتیان ببێ. ئیسه که ئه‌وانه نه‌جاتیان بووه، من تهکو ته‌نها ماومه‌ته‌وه له زندانا، منیش له له‌حاز زیندگی شهخسیمهوه، نانێکم به سه‌ر ساجه‌وه نه‌سووتاوه. موشکڵو گرفتاریهکم نییه. ئه‌ونه‌یشه موقهییهدی زندانو ده‌رو ئه‌وانه نیم. شوکر بۆ خوای موته‌عال، له ده‌ریشه‌وه زۆر خۆش ڕابوێرو، ئه‌هلی کهیفو تهفریحو ئه‌وانه، نه‌بووم. له به‌ر ئه‌وه، له به‌ر چاوم نانوێنێ.
عه‌رزیان بکه: که به هیچ وهجهێ ڕازی نیم، ئینسانێک، خۆی بخاته زه‌حمه‌ت له به‌ر خاتری من.
حهمهژیان برێک فکری کرده‌و وتی: به سه‌ر چاو. ئه‌م پهیغامه ئهگهینم.ـ ئه‌ڵبه‌ته زۆر موفهسسهل ته‌وزیحم بۆ داـ.
له ئاخرهو سوئالێکی کرد من له به‌رابه‌ر سوئالهکهیهوه، ئیتر په‌کم که‌وت. وتی: ده‌ی بابه گیان! ئه‌مه تۆ، له جه‌نبه‌ی شه‌خسی خۆته‌وه، ئاوا تماشای قه‌زیه ئه‌که‌ی، نه‌زه‌رت وایه. ئه‌ی ئێمه، له ده‌ره‌وه ته‌کلیفێکی ئیلاهی، ڕوومان لێ ئه‌کا چبکه‌ین؟ ـ به حه‌سه‌بی ئه‌و ته‌کلیفه‌ی خۆمانـ وتم: ڕۆڵه گیان! ئه‌مه مهسئهلهیک دوومه ئیتر. ئتیر، ئا له ئه‌مه‌یا، من سهلاحیهتم نییه، ئیزهار نه‌زه‌ر بکه‌م. ئه‌وه شوکور بۆ خوا، ئه‌هلی عیلمتان یه‌کجار زۆر هه‌یه، خۆتان فکری لێکهنهو، بزانن خوا ره‌زای له چیه؟
به حه‌سه‌بی ته‌کلیفی خۆتانـ نه به عونوانی ئه‌وه که من ئینتزارم ببێـ به عونوانی ته‌کلیفی خۆتان له به‌رابه‌ری خوای خۆتانه‌وه، ئه‌نجامی بده‌ن. ئیتر، ئه‌وه من حه‌قم نییه ده‌خاڵه‌تی تیا بکه‌م.
جا عه‌زیزه‌کانم! براکانم! برا گه‌وره‌کانم! ڕۆڵه‌کانم! ئه‌وانتانه وا مناڵن، ئه‌م زه‌حمه‌ته کێشاوتانه، به عونوانی موعامهلهیک له‌گه‌ڵ ئینسانێکی پوچ‌و فانی، حه‌سابی مه‌که‌ن. یه‌کجار گه‌وره‌تره. هه‌ر وا که زووتر ئیعلامم کردوه: موعامهلهیهکه له‌ته‌ک خوای خۆتان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن. به نییه‌تێکی خێره‌وه، که خزمه‌تێکه به ئینسانێک له به‌ر ئه‌وه خوا وای پێخۆش بێ، هاتوونو زه‌حمه‌تتان کێشاوه.
«إِنَّمَا الْأَعْمَالُ بِالنِّیَّاتِ وَإِنَّمَا لِکُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى»
له به‌ر خاتر ئه‌و نییهتهتان، حهسابتان له لای خوایه.
به خوا کاکه گیان، ئه‌گه‌ر بۆ من‌و بۆ ته‌واوی به‌شه‌ر بێ، ته‌واوی قودره‌تی عاڵه‌م، جه‌م ببێته‌وه له یه‌ک نه‌فه‌را، له به‌ر ئه‌وه گه‌ره‌کتان بێ هه‌نگاوێک هه‌ڵبگرن، ره‌نجتان به خه‌ساره؛ به فیڕۆ ئه‌چێ، فه‌رموو، سۆزی ئێوه‌یش ئهمرنو، ئه‌و یه‌ک نه‌فه‌ره‌و، ئه‌و قودرهتیشه، ئه‌مرێ.
ئه‌توانێ جه‌زای زهحمهتهکهتان بداته‌وه؟ ناوه‌ڵڵا.
وَکُلُّهُمْ آتِیهِ یَوْمَ الْقِیَامَهِ فَرْدًا (مریم:۹۵)
هیچ که‌س نییه، فه‌ریاد ره‌س. خۆت ئهمینیتو حهسابت لای خودات.
ئومیدم هه‌یه ئێوه‌یش، له دڵی خۆتانا، ئا به‌و جۆره کاره‌که‌ی خۆتان گه‌وره ته‌ماشا بکه‌ن. له به‌ر خاتر ئینسانێک، ره‌زای ئینسانێک، یا ره‌زای جه‌ماعه‌تێک، هه‌نگاوتان ههڵنهگردوێ. حه‌تتا یه‌ک هه‌نگاو، له‌م گشته هه‌نگاوه سه‌خته که ههڵتانگردگه، له‌م گشته سه‌ختیه‌که نه‌ک ته‌نیا ئه‌م سه‌فه‌ره (میقدارێ خه‌به‌رم هه‌یه چه‌ن سه‌خت گوزهرانگتانه)، ساڵهایه، خۆتان ماندوو ئهکهنو زه‌حمه‌ت ئه‌کێشن. ئومیده‌وارم بچوکی نه‌که‌ن، بیگۆڕنه‌وه به ره‌زای ئه‌هلی دنیا، عومومهن ناڵێم، ـ فه‌ردێک. ته‌واوی ره‌زای ئه‌هلی دنیا، ته‌واوی سهروهتو جاهو جهلالو قودرهتو مه‌قامی ئه‌هلی دونیا بده‌ن پێتان، حازر نه‌بن، ههنگاوێکی به‌و جۆره هه‌ڵبگرن زه‌حمه‌تێکی ئاوا بکێشن، با زهحمهتهکهتان، بچوک‌و فانی نه‌بێ. ئه‌زانم نییهتهکهتان، بۆ خوایه‌و خالسه. وه‌لیکن:
«إِنَّ الذِّکْرَى تَنْفَعُ الْمُؤْمِنِینَ» (ذاریات: ۵۵)
موعامهلهتان هه‌میشه له‌گه‌ڵ خوا بێ. جا، یه‌ک جار ئه‌رزش په‌یا ئه‌کا.
جا گیانه‌کانم! ئه‌و وه‌خته، وا نامه‌ی ئه‌عماڵ ئه‌که‌وێته ده‌ره‌وه وا خاسان سه‌ر بهرزنو خراوگهلو خائینگهل، سه‌ر ئهفکهندهو ڕسوا، ئێوه له زه‌حمه‌تی که کێشاوتانه، ئیحساسی ره‌زاو سه‌رفه‌رازی ئه‌که‌ن.
له خوا داوا ئه‌که‌م، زه‌حمه‌ته‌کانی منیش‌و ئێوه‌یش، هه‌موومان، هه‌ر چی سه‌ختی قه‌بوڵ ئه‌که‌ین، ـ بوچک یا گه‌وره‌ـ ئه‌ونه خالس بێ، مایه‌ی سهرفهرازیمان بێ سۆزی به لای خوا‌و، خۆشه‌ویسانی خواوه.
ئه‌مه، بۆ قهدردانێکی شه‌خسی، عه‌رزم نه‌کرد. ئه‌گه‌ر نه، من هیچ وه‌خت لایه‌قی ئه‌وه نیم، قه‌دردانی بکه‌م له زه‌حمه‌تی ئێوه. ئه‌وه، ته‌شه‌ککورم کرد، ئه‌وه ده‌ستانم ماچکرد، ئه‌وه پیتانم ماچکرد، ئه‌بێ به چی بۆ ئێوه؟ چ فایده‌یه‌کی هه‌یه؟ ئه‌سڵه‌ن ـ هه‌روا له ئه‌ووه‌ڵه‌وه عه‌رزم کردـ مناڵترینتان، زه‌حمه‌تێکی کێشابێ، لایه‌قی ئه‌وه نیم که یه‌ک ساعه‌ت، ـ مناڵترینتانـ له به‌ر دڵی من، خۆی، خستبێته زه‌حمه‌ت.
په‌س ئه‌مه به عونوانی قه‌دردانی نییه. فه‌قه‌ت به عونوانی به‌یانی واقیعیهتێ، عه‌رز ئه‌که‌م. یا خوا له‌مه به‌و لاوه منیش‌و ئێوه‌یش، هیچ کارێکمان پوچ‌و بێ ئه‌رزش نه‌بێ. گوم نه‌بێ له حه‌یاتی دنیا. وه‌ک ئه‌وانه نه‌بێ که:
«ضَلَّ سَعْیُهُمْ فِی الْحَیَاهِ الدُّنْیَا» (کهف:۱۰۴)
چونکه: زه‌حمه‌ته‌که‌یان، بێ نییه‌تێکی گه‌وره‌یه، بێ چاو به ئایه‌نده‌وه بوونه، فه‌قه‌ت بۆ ئه‌م حه‌یاته دنیایه‌یه، له ناو خاک‌و خۆڵا گوم ئه‌بێ «ضَلَّ سَعْیُهُمْ فِی الْحَیَاهِ الدُّنْیَا….» وا نه‌بین. تهلاشمان له‌مه به‌ولاوه، گشتی پڕ خێر‌و به‌ره‌که‌ت بێ. یا خوا. له ته‌واو ئومورمانا، ئومیده‌وارم.
ئه‌مما، هه‌مووتان واردن ـ که‌م یا زۆرـ به مه‌سائیلی دین. ئه‌وه وا ئه‌بێته باعیسی خه‌تا چوون، غه‌فڵه‌تی ئینسانه، نه نابه‌ڵه‌د بوون. زۆر بوون به‌ڵه‌د، خراپ، وه زۆر بوون نابه‌ڵه‌د، باش. هه‌میشه‌یش هه‌ر وایه، هه‌ن به‌ڵه‌دی خراپ، هه‌ن نابهڵهدو نه‌خوێنده‌واری باش. په‌س، زانین نییه عاملی باشی. زانین نوورێکه. ئه‌گه‌ر که‌سێک باش بوو، باشتری ئه‌کا. جا، ئه‌زانێ چۆن باش بێ. وه‌لێ په‌نا به خوا ئه‌گه‌ر که‌سێ باش نه‌بوو، زانینه‌که، له‌وانه‌یه ببێته مایه‌ی کوڵوڵیو شه‌ڕی زۆرتر بۆ خۆیشی‌و بۆ دیگهرانیش.
عه‌زیزه‌کانم! باش بوون له جامیعهیهکی پاک‌و ساڵمو ساڵحا، هونه‌ر نییه.
«بَدَأَ الْإِسْلَامُ غَرِیبًا وَسَیَعُودُ کَمَا بَدَأَ غَرِیبًا فَطُوبَى لِلْغُرَبَاءِ» (رواه مسلم)
ئه‌وه هونه‌ره، له وه‌ختێکا که خه‌ڵک هه‌ر چه‌ن به ناو موسوڵمان، ئه‌مما به دڵ موسوڵمان نین‌و، رهغبهتیان نییه بۆ ڕێگه‌ی ئیسلام، ئا له‌و وه‌ختا بتوانی خالسانهو موخلسانه هه‌وڵ بده‌ی بۆ ئیسلام چ بزانی چ نه‌زانی، چ خۆینهوار بی، چ نهخۆینهوار بی.
جامیعه‌ی که حازر نییه، خۆی بخاته عهزابو زه‌حمه‌ت بۆ شوێنکه‌وتنی ڕێی حه‌ق، تۆ له‌وێ هه‌وڵ بده‌ی که خه‌ڵک داچڵهکێنی. دڵسوزی خه‌ڵک بی. ڕێ نیشان به‌ی به خه‌ڵک.
وه‌ختێ وات کرد، دیاره غه‌ریب ئه‌بی … طُوبَى لِلْغُرَبَاءِ ئه‌وه‌یه. یانی: له هه‌ر زه‌مانێکا که دین، دووباره نامهئنوسه له ناو جامیعاو خه‌ڵک لێی ئهسڵهمێنهوه، ئاله‌و زه‌مانا، تۆ ته‌حه‌ممولی مه‌شه‌ققه‌ت بکه‌ی. وه‌ک: پێشه‌وا عه‌زیمه، مه‌حبوبه گهورهکهـ سهلواتو سه‌لامو ره‌حمه‌ت‌و به‌ره‌کات خوای لێ بێـ، به‌رده بارانت که‌ن، جنێوت پێ بده‌ن، نفرینت پێ بکه‌ن، ته‌حه‌ممولی بکه‌ی، بۆ ئه‌وه خه‌ڵکی به‌دبه‌خت حاڵی بکه‌ی، ده‌رمانی ده‌ردی کامه‌یه بیدۆزێته‌وه، بڕوا به‌ره‌و لای. ئه‌و وه‌خته غه‌ریب ئه‌بی ….
«طُوبَى لِلْغُرَبَاءِ» موژده‌یه‌که که پێغه‌مبه‌ری خواـ صلوات الله و سلامه علیه و آلهـ به ئینسانی ئا وه‌ک ئێوه‌ی داوه، زه‌حمه‌تی بۆ قه‌بوڵ که‌ن.
نامه‌یه‌کم نوسیووه بۆ یه‌ک نه‌فه‌ر له برایان که بڕێک سوئالی بووه، جوابی سوئالهکانیم داوه‌ته‌وه. ئه‌م ئاخرین قسمهتیه، له نهزهرمانا ئهههمیهتدار بوو ڕامگرتبوو لێره که عه‌رزی ئێوه‌ی بکه‌م، له باتی ئه‌وه شفاهی بیڵێم، هه‌ر وا عه‌ینی مهتڵهبهکهی ئه‌و ئهخوێنمهو کورت‌و موخته‌سه‌ره. سوئالی کردبوو -زووتر، من بهحسێکم کردبوو که: وه‌ختێ، جه‌ژن تێته به‌ره‌وه له‌و جهژنانا گه‌رده‌ن ئازادیه‌ک، موتهداوله له ناو کورده‌واری خۆمانا به دڵ ئه‌نجامی بده‌ن، نه به ڕواڵه‌ت. له‌وه‌و دوا، نه هه‌ر ئه‌وانه وا ئهیانبینینو موسافهحهیان له‌گه‌ڵا ئه‌که‌ن، ته‌واو ئه‌وه وا ئێژێ: «أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ»، بیبه‌خشن به‌م که‌لیمه‌یه. له به‌ر عیشق ئه‌م که‌لیمه، به دڵ بیبه‌خشن.- ئه‌م برا سوئالی کردووه که: وا ئه‌که‌م جه‌ژنان. هه‌موو ئه‌هلی ئیسلام، گه‌رده‌ن ئازا ئه‌که‌م، ئه‌مما له ئاخره‌وه، جار جارێ تماشای ده‌رونم ئه‌که‌م، هێشتا له‌که‌ی تیا ماوه. چاره‌م چیه؟
جوابم داوه‌ته‌وه: اما چاره اینکه در عیدها، یا هر زمانی دیگر چنان بندگان خدا را حلال کنید که، دیگر گردی بر دل نماند این است که، گویند: عارف محبوب خواجه عبدالله انصاری ـ ره‌حمه‌ت‌و به‌ره‌کاتی خوای لێ بێـ بر در نوشته بود: آنکه خدای را به جانی شاید، عبدالله را یعنی بنده خدا را، ته‌نیا مه‌نزوری ناوه‌که‌ی خۆی نه‌بووه. ئه‌و خودایه، گیانێکی پێ ئه‌دا، من به‌نده‌ی خودام، بنده خدا را به نانی شاید.
ئه‌سڵی عیبارهتهکهی ئه‌و بوزۆرگواره ئه‌وه بووه: آنکه خدای را به جانی شاید، عبدالله را به نانی شاید… بندهای را به اربابش میبخشند. من و تو هم، بندگان ربّالارباب را به ارباب آنان و خودمان -که خوایه-، من و تو هم، بندگان ربّارلاباب را به ارباب آنان و خۆدمان ببخشیم. ـ نسبت به حق خۆدمان، طبعاًـ.
ئه‌مه موقهددهمهییکه، مه‌تڵه‌به ئهسڵیهکهم ئه‌م جومله دوومهیه: در نزدیکی، جمله‌ی خیرات و برکات بهشتی در زمین روضهی مبارک نشسته بودیم، جستجوگری در تلاش مشتاقانهی یافتن نشیمنگهی بود، نشستهای را لگد کرد. -دانشتۆکه- این بر وی داد کشید. کمی زبان عربی میدانست (ئه‌وه وا تووڕه بوو، بووه ژێر پێیه‌وه).ـ ئه‌مه جومله موعتهرزهیکه: آن‌جا بود که خوب فهمیدم دانستن زبان بین‌المللی اسلامی -یانی: عه‌ره‌بی- برای هر مسلمان، چه اندازه پر ارزش است ـ. گفتم: برادر عزیزم!
به یاد آر خاطرهی دوران حیات مبارک دنیوی همین محبوب را گفتم: برادر عزیزم به یاد آر خاطرهی دوران حیات مبارک دنیوی همین محبوب را. ـ صلوات الله و سلامه علیه و آله و جمیع احبابهـ در همین مدینه و در مکه و هر جا که شرف می‌بردند.
آنگاه به یادش آوردم انواع آزارها و حتی سنگباران اشراف، در جواب ندای سعادت و قسط و آزادگی آن حضرت را! و گفتم: من و توی پیرو مخلص او، تنها آزار یک لحظه فشار بدون عمد دست یا پای کسی را تحمل می‌کنیم. آنهم نه از دشمن، بلکه از محبّان مشتاقِ زیارت منبر و روضه و مزار همان محبوب. آیا سزاوار نیست خدا را شکر گوییم که اکنون سرزمین آزار دشمنان زیارتگاه جانهای جاننثاران گشته؟
گریه‌ی وجد حالش را مبارکتر گردانید. گفت: أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ، از این همه قدر ناشناسی. [نه، گیانه‌که‌می وا ئاسوده‌ترم، چاوم به ئه‌م ناو چاوه مباره‌که عهزیزانهوه بێ، باشه.]
گیانه‌کانم! براکانم! ئائیسه مه‌بینن چوار ڕۆژه‌و، ئاوا له ناو ئه‌م جسما ههینو، له ناو ئه‌م حه‌یاتی دنیا‌و، ئه‌م ماڵ‌و، ئه‌م خیابان‌و، ئه‌و ماشینا هاتوچوو ئه‌که‌ین. چوار ڕۆژه، ته‌واو ئه‌بێ. هیچ کاممان نه‌ماوین نه له‌م جسمانهمان وا زاهیره‌ن به شتی ئه‌زانین، غه‌یر خاک‌و خۆڵ شتێک نه‌ماوه. ئه‌ڕۆین به‌ره‌و مه‌نزڵه واقیعیه‌که‌ی خۆمان.
گیانه‌کانم! برا عه‌زیزه‌کانم! ناسپاس نه‌بین. شوکری ئه‌و خوا به جێ بێنین‌و قه‌دری ئه‌و پێشه‌وا خۆشهویسهـ صلوات الله و سلامه علیه و آلهـ بزانین که ئه‌و نوره‌ی ناردوه‌و ئه‌و نوره گه‌یشتوه به ئێمه، ئێمه ئیسه موسوڵمانین. له شوکرانه‌ی ئائه‌م هیدایهتاو، رهحمهتاو ئه‌م به‌شه وا گه‌یوه پێمان، حازر بین خۆشی ڕانهبوێرین، سه‌ختی ڕابوێرین.
والسلام علیکم و رحمه الله و برکاته.
زۆرتان هه‌ن ئه‌ووه‌ڵ جاره خزمه‌تتان ئه‌گه‌م. تا ئیسه نه‌تانم دیوه. بۆ من زه‌حمه‌ته؟
خه‌م ئه‌خۆن نه‌وا من ماندو بم، نه گیانه‌که‌م ماندو نابم، یه‌کجاریش که‌یف خۆشم.
وه‌ڵڵاهی کاکه گیان! فه‌قه‌ت له یه‌ک زه‌مانا، ئیستسنائهن ـ جه‌نابت له من بهڵهدتری، باشتر ئهزانیـ که‌سێک که خه‌ریکه به‌حس ئه‌کا بۆ مه‌ردم، حه‌قی هه‌یه له جێگه‌ی بهرزترا دانیشی، ئه‌ویش له به‌ر ئیحترامی خه‌ڵک نه خۆی. له‌وه‌و دوا ئیتر حه‌قی نییه. ئه‌وه یه‌ک.
دو: هه‌ر وه‌ک ئه‌وه که‌سێک که ئیمامه‌تی نویژ ئه‌کا بۆ خه‌ڵک، تا ئیمامه‌تی نویژه‌که ئه‌کا، حه‌قی هه‌یه له پێش خه‌ڵکه‌وه بی. ئه‌زانن ده‌ستور ئه‌وه‌یه هه‌ر نویژهکهی ته‌واو بوو، بیلافاسله بێته دواوه. ده‌ی گیانه‌که‌م! من حه‌قم نییه له ناو جهمعێکا له بان سهنهڵیهوه دانیشم، ناوه‌ڵڵا، نه‌وه‌ڵڵا.
هه‌ی هه‌زار جار، یا خوا دوعام خوا لی قه‌بوڵ کا، به خێر بین، به خێر بین یانی چه؟ یانی: زه‌حمه‌تتان خێر‌و به‌ره‌که‌تی تیا بێ. یا خوا مایه‌ی ڕه‌زای خوا بی لێتان. یا خوا ئه‌وه خێره، بۆمان پێش بێ، ئه‌وه خێره، خوا پێشی بینێ بۆمان. انشاءالله، بۆ هه‌موومان خێر پێش بێ، ئیتر که‌یفی خۆیه، خێر له خۆشیا بێ، له ناخۆشیا بێ، موهیم نییه. خودی خێر، مه‌تڵوبه. ئهرێوهڵڵا یا خوا.
[ئه‌وانه، وا له‌و په‌ره‌وه ویساون، ئه‌گه‌ر داشنیشن هه‌ر دیارین به یه‌که‌وه.. ..
وه‌ڵڵا قه‌ی ئه‌کا گیانه‌که‌م. من یه‌ک نه‌فه‌ر به پێوه بم هیچ ئیشکالێکی نییه. باقیتر دانیشن، پێمخۆشتره. خۆسوسهن ئه‌وانه وه‌ک برا گه‌وره‌ن بۆ من، وه‌ک باوکن بۆ من، ئه‌وان حه‌ز ئه‌که‌م دانیشن. جا ئیتر براکانی هاو عومر‌و بوچکتر قه‌ی ناکه یا خوا خۆش بن گیانه‌که‌م].
یه‌ک جار مه‌تڵه‌ب هه‌س له دڵما، که حه‌ز ئه‌که‌م له فرسه‌تی دیدارا، عه‌رزی بکه‌م. وه‌لێ له ناو مهتاڵبا کامی ئینتخاب بکه‌م؟ هه‌شت، نۆ ساڵه، من دورم له عهزیزانمو، مه‌تڵه‌ب له زێهنما جه‌م ئه‌بێته‌وه‌و، پێمخۆشه فرسه‌ت ببێت‌و، عه‌رزی بکه‌م. ده‌ی دیاره خۆ به ساعهتو دو ساعهتو ڕۆژو دوو سی‌و ئه‌مانه ئه‌و هه‌مووه باسانه ناکرێ. وه‌ک کاکه حه‌سه‌ن فه‌رمووی:. .. فه‌قه‌ت بڕێک له ناو ئه‌و مهسائیلا که موهیممه، ئه‌وه وا یه‌کجار موهیممو ئه‌ساسی بوو، له ئه‌ووه‌ڵه‌وه چه‌ن کهلیمهیکم عه‌رز کرد. ئینسان مه‌سیری له‌به‌ر چاو بێ، له ناو ڕێیا ون نه‌بێ، سه‌ری لێ نه‌شێوێ. شتی جالبی ناو ڕێ، تهوهججوهی جه‌لب نهکاتو، له بیری بچێته‌و که ڕێبواره، مه‌قسه‌دێکی هه‌یه، به‌ره‌و مه‌قسه‌دی خۆی ئه‌ڕوا. ئه‌سڵی مه‌تڵه‌ب ئه‌وه‌یه به ئیزنی خوا.
ئه‌مما گیانه‌کانم! چونکه دوورم له مهسائیلو جهرهیاناتتان، داخ‌و حه‌سره‌ت… ئه‌زانم موشکیلاتێک که بۆتان پێش بێ، یه‌کجار زۆره زۆرتره له‌وه که ئه‌گه‌ر پێکه‌وه بوایتین، له ده‌ره‌و بوایم له خزمهتتانا. چوونکه ئه‌و وه‌خته جار جار باس‌و ته‌بادولی نهزهرێکمان ئه‌کرد له حاڵێکا ئیسه، له‌به‌ر دووری، ناکرێ. به ڕاسی به ئه‌خباری نارهحهتیتان، موشکیلاتتان، گیر‌و گرفتتان، ئاشوفتهگیتان، یه‌کجار زیاتر له‌وه که له ده‌ره‌وه بم، ناره‌حه‌ت ئه‌بم. منیش ئه‌لئان ته‌واوی ئه‌م عه‌زیزانه ناناسم، نازانم که چ ڕێ‌و شوێنێکمان ـ یه‌که یه‌که‌ی ئه‌م جهماعهتهـ هه‌یه به‌ره‌و لای خوا، چوونکه داخی داخانم! هه‌موو ئه‌زانن له بڕێ جێگای تریشا، له نووسراوه‌و ئه‌وانه، باسمان زۆر کردوه.
په‌روه‌ردگاری ئه‌م عاڵه‌مه، که به‌رنامه‌ی نارد بۆ سه‌عاده‌تی عاڵه‌م، بۆ ئه‌وه تووشی ده‌سه‌ده‌سه بوون‌و ته‌فره‌قه نه‌بین نیزامێکی دانا، ئه‌سڵێکی مه‌علوم فه‌رموو که: ئه‌سڵی شورایه. یه‌کجار توول ئه‌کێشێ که ته‌وزیح بده‌م له باره‌ی ئائه‌و سێ جومله‌وه: «وَالَّذِینَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمْ وَأَقَامُوا الصَّلَاهَ وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَیْنَهُمْ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ یُنْفِقُونَ» (شوری: ۳۸)
«وَالَّذِینَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمْ وَأَقَامُوا الصَّلَاهَ» دو جومله‌ی فیعلیه (فعل ماضی) «وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَیْنَهُمْ»، جوملهیکی ئیسمی «وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ یُنْفِقُونَ» دوباره فیعلی وه‌لێ مضارع. ئه‌وانه ئه‌هلی بهلاغهتن، ئه‌توانن موتهوهججیه بن
ساده‌ترین مه‌تڵه‌ب له باره‌ی «وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَیْنَهُمْ» ئه‌وه‌یه که‌وتۆته مابه‌ینی دو روکنی عومده‌ی رابته‌ی ئینسان له‌گه‌ڵ خالقو خه‌لق. دوای ئیستجابه‌ی رهبب دوای؛ قه‌بوڵی ئیسلام، ئیقامه‌ی سهلاتو ده‌س گورویی له خه‌ڵک که، ئیتائی زه‌کاته نه‌ک هه‌ر ئه‌و زه‌کاته مه‌حدوده، نه. به مه‌عنا وه‌سیعه عامه‌که‌ی ئێژم. ئه‌مانه دو وه‌زیفه‌ی ئه‌سڵی ئینسانی موسوڵمان. «وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَیْنَهُمْ» که‌وتۆته نیو ئه‌و دوانه به جومله‌ی فیعلییهیش نهوێژراوه.
ئه‌و برا عهزیزانهم، وا له به‌لاغه‌دا به‌ڵه‌دن، ئه‌زانن بۆ؟ یانی: قسه له‌وه نییه ڕووداوێک (حدث) بێ، جار جار پێش بێ، نه. ئه‌سڵه‌ن ڕێگه‌ی ئوممه‌تی ئیسلامی ئه‌مه‌یه. غه‌یری ئه‌مه، هیچ نییه. حه‌ده‌س نییه. جهریانێکه موستهمیرر بێ تهوهققوف.
ئوممه‌تی ئیسلامی وه‌ختێ ئوممه‌تی ئیسلامیه، ئه‌مری، شورا بێ. تا ئه‌و سی ساڵه که حهدیسیشمان هه‌یه، پێغه‌مبه‌ر ـ صلوات الله و سلامه علیهـ به دروسی ئه‌زانێت و له‌وه دوا به حکومه‌تی باتڵو جائر، تا ئه‌و سی ساڵه، ئومور ـ هه‌ر چه‌ن ئیختلافیش، ته‌بیعییه‌و ئه‌بێـ وه‌لێ له ڕێ شوراوه حه‌ل ئه‌بوو. ئوممه‌ت، له سه‌ر ڕێگه‌ی خۆشبهختیو سه‌عاده‌تی خۆی که: «هَذِهِ أُمَّتُکُمْ أُمَّهً وَاحِدَهً» (انبیاء:۹۲)
سابتو پایه‌دار بوو، دوای سی ساڵه شیویا نیزامی شورا، ئاشکرایه ئه‌گه‌ر شورایه‌ک له ساحیبنهزهران-شورای اولیالامر- نه شورایه‌ک که دهستوریو دنیایی‌و ئه‌و جۆره بێ که ئه‌لئان له دنیا وجودی هه‌یه، که ئه‌غڵه‌بی مه‌مالیکی دنیا به ره‌وشی به ناوی پارلمانی‌و شورا‌و ئه‌مانه ئیداره ئه‌ون ئه‌وه نییه! یا به تهبلیغاتو هه‌راو به‌زم دوروس کردن‌و مه‌ردم خه‌ڵه‌تانن! نه. له کتیبێکی موخته‌سه‌ر به ناو «حکومت اسلامی»دا ته‌فاوتی شورای ئیسلامی له‌گه‌ڵ باقی شورا‌و ئه‌وانه، موخته‌سه‌ر ته‌وزیحێک دراوه. شورای ئیسلامی، ئه‌وه‌یه که: خوا ئه‌فه‌رمی: شورای اولیالامر. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بن، دیاره ئیختلافاتو ناکۆکی به‌ینی خه‌ڵک، ئاخری مونته‌هی ئه‌بێته یه‌ک حوکم‌و ئه‌بڕێته‌وه. هه‌ر وا که ئه‌و سی ساڵه وا بوو. وه‌لێ ئه‌وه نه‌ما، چی؟ هه‌ر که‌سێک که ساحیبنهزهره، خۆی هه‌یه‌و خوای خۆی، مه‌سئولیه‌تی له به‌رابه‌ر خوای خۆیه‌وه.
مهجمهعێک نییه که لهینهدا له ته‌ک باقی خاوهننهزهران، کۆببێته‌وه‌و ته‌بادولی نه‌زه‌ر بکا، تا ڕێگه‌یه‌کی واحید نیشانی ئوممه‌ت بده‌ن. خۆی چۆن حاڵی بووه، مه‌سئوله له به‌رابه‌ر خوای خۆیه‌وه ئه‌نجامی ئهداتو تهوزیحیشی ئه‌دا بۆ موسوڵمانان. ده‌ی جا جه‌ماعه‌تێ له موسوڵمانان قسه‌ی ئه‌و ساحیبنهزهره قه‌بوڵ ئه‌که‌ن جه‌ماعه‌تی قسه‌ی ئه‌و یه‌که‌ی تر، جه‌ماعه‌تی قسه‌ی ئه‌ویتر. ئا به‌و جۆره که ئیسه تماشا ئه‌که‌ی ئوممه‌تی ئیسلامی دوچاری ئه‌م هه‌موو تهفهرروقه بووه.
لێره دو مه‌تڵه‌ب تهزهککور بده‌م:
یه‌ک: زووتریش جارێک له کرماشانا، بووین، دوای ئینقلاب، خه‌به‌ریان پێم گه‌یان وتیان: ئه‌و موسوڵمانانه که وان له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی قورئانا، ئیستلاحیان دایر کردوه، به خۆیان ئه‌ڵێن: موسوڵمانانی مه‌کته‌بی!، به خه‌ڵکیتر ئه‌ڵێن: غه‌یره مه‌کته‌بی! زۆر به‌حسم کرد له‌و باره‌وه، که‌سانێک که له‌وێ بوون، له بیریانه. یا ره‌نگه له نهواریشا زه‌بت کرابی.
عه‌زیزه‌کانم! ئه‌وه وا بۆ ئێمه موهیممه، ئه‌وه‌یه تماشای نییه‌تی خۆمان بکه‌ین، خۆمان خالس بین. که‌ی ئێمه سهلاحیهتمان هه‌یه خۆمان هه‌ڵسه‌نگێنین له‌گه‌ڵ موسوڵمانانی که به ڕێگایه‌کی تر، به مهسلهحهتو به دروس ئه‌زانن وا حاڵی بوون، ڕێگایه‌کی تر باشه. خۆمان ببێنه قازی‌و، خۆمان هه‌ڵسه‌نگێنین، بڵێین: ئێمه باشترین له‌وان. له نامهیکێشا له‌م ئاخرانه‌وه ئیشاراتێکم کردوه به‌م مه‌تڵه‌به. له شیعرێکی تولانیشا که ئه‌وه ئه‌بێته ده‌فته‌ری چوارم ته‌قریبه‌ن شایه‌ت به ناو روحی وه‌سییه‌تنامه موفهسسهل له‌م باره‌وه به‌حسم کردوه. ده‌خیله تووشی ئائه‌و نفرینه خراپه‌ی خوا نه‌بن. له باره‌ی ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌وه له په‌یره‌وانی دینێک، وه‌ختێ ده‌سته ده‌سته ئه‌بنه‌وه، یه‌کترین نفرین ئهکهنو هه‌ر که‌س ئه‌ڵێ: من باشمو باقی خراپ!
«کُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَیْهِمْ فَرِحُونَ» (مؤمنون:۵۳)
ده‌خیله! ئا له‌وانه نه‌بن:
هه‌م به ئێوه: ئه‌و جه‌ماعه‌ته که خۆتان به هاوڕێی من، به هاوڕێو هاو به‌رنامه‌ی مه‌کته‌بی قورئان ئه‌زانن عه‌رز ئه‌که‌م، هه‌م به باقی موسوڵمانانێک که ده‌نگم ببیسن. وه نییه من هه‌ر خێر خواهیو دڵسۆزی بۆ هاوڕێیه‌کانی خۆم بکه‌م! ئومیدم به خوایه، نه ته‌نها نێسبه‌ت به موسوڵمانان نێسبه‌ت به ته‌واوی به‌نده‌گانی خوا خێر خوا بین، دڵسوز بین. وه‌ڵڵاهی، بۆ دوشمنه خراپ خراپه‌کانیشم ئاره‌زووی خێر ئه‌که‌م. حه‌ددی ئه‌قه‌ل ئه‌ڵێم: یا خوا سهعادهتمهندانه بمرن. ئه‌گه‌ر ناتوانن له حه‌یاتی دنیا باش بن، به‌ر له مه‌رگیان هیدایه‌ت ببن‌و خۆشبه‌خت بن، که مردن تێههڵدهیان نه‌بێ، شهرمهسارییان نه‌بێ. بۆ دوژمنه خراپ خراپه‌کانیشم ئه‌مه ئاره‌زو ئه‌که‌م، جا، چ جای موسوڵمانان.
به خوا گیانهکانمان! یه‌کجار زۆر هه‌ن له موسوڵمانانێک که نین له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی قورئان، ڕێگه‌و مه‌سیریان جۆریتره من، دوور نزیک دیومن ناسیومن، غیبتهیان پێ ئه‌به‌م ـ گوناهه بلیم: حه‌سودی، غیبتهیان پی ئه‌به‌م، کاش لیاقهتم بووایه وه‌ک ئه‌وانه با سه‌فاو با سه‌داقه‌ت بوایتمـ. ده‌ی جا چوونکه ئه‌و ڕێگایه‌ی دوای ئه‌وه تهفهرروق به وجود هاتووه و شورا نه‌ماوه، به‌دیهییه نهتیجهکهیچی ئه‌وه‌یه که: ڕێگا جۆر جۆر ئه‌بێته‌وه، چونکه ڕێگایه‌ک که ئه‌و ئینتخابی کردوه، ڕێگاکه‌ی من نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه ئه‌زانم ئه‌ونه ساڵحه، که من غیبته‌ی پێ ئهبهمو ئاره‌زو ئه‌خوازم خۆزیا من وه‌ک ئه‌و بووایتم، بلیم: چونکه ڕێگه‌که‌ی ڕێگه‌ی من نییه، له به‌ر ئه‌وه ئینسانێکی خراپه؟! ئاممان تووشی ئه‌و شیرکانه نه‌بن! په‌نا به خوا، چه‌ن موسته‌حه‌قی نفرینن ئه‌و که‌سانه‌ی که له به‌ر خاتری ئیختلافی رێ، خۆسومهت ئه‌که‌ن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک یا حه‌تتا نه خۆسومهت، خۆشیان ناوێن، خۆشی ناوێ، چونکه له‌گه‌ڵ من نییه! ئه‌گه‌ر وا بی، ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه تو منت، ئه‌وێ! ها! له ئیکسیری گه‌وره‌دا، ها له نهزهرتانا که زۆر که‌س هه‌یه وڵاتی، میلله‌تی، حه‌تتا مه‌زهه‌به‌که‌ی، حه‌تتا دینه‌که‌ی، له به‌ر خۆدی خۆی گه‌ره‌که! حه‌تتا خۆداو پهیغهمهریش چونکه خۆدای خۆمه بۆیه خۆشیهوی! پیغه‌مبه‌ری خۆمه بۆیه خۆشیهوی! یانی: هه‌موو شتی تیتهوه سه‌ر خۆدخواهی. ئه‌گه‌ر موسوڵمانی ساڵح‌و مه‌حبوبی خوایه هاوڕێ تو نییه، له لای خوا مه‌حبوبه، چۆن له لای تۆ، نامهحبوبه؟! ئه‌گه‌ر وا بێ ڕێی تۆ له ڕێی خوا، جیایه. جا، وایه. ئه‌گه‌ر دار‌و ده‌سته‌ت ببێت‌و قودره‌تت گه‌ره‌ک بێ، به‌ڵێ وه‌ڵڵا، ڕێی تۆ له ڕێی خوا جیایه.
ئاممان عه‌زیزه‌کانم! ئه‌م تهفهرروقه، ئه‌مرێکه خوا زووتر ئیعلامی کردوه که: شورا نه‌ما، پێش دێ. هیچ وه‌خت له به‌ر خاتری ئه‌وه که ڕێگای موسوڵمانان له یه‌کتر جیایه، نفرینی یه‌کتر مه‌که‌ن. یا حه‌تتا بێ مه‌حه‌ببه‌ت نه‌بن نیسبه‌ت به یه‌کتر. چاوتان، چاوی فرقهییو گروهیو ئه‌م مهکتهبو ئه‌و مه‌کته‌ب نه‌بێ. هه‌ر که‌سێک به میعیاری من‌و به‌رنامه‌ی من بوو، باشه به میعیاری من‌و به‌رنامه‌ی من نه‌بوو، خراپه! ئاوا مه‌بن.
چاوتان به‌وه‌وه بێ، خوا کێ خۆش ئه‌وێ، کێ وا ره‌فتار ئه‌کا که خۆشه‌ویس بێ به لای خواوه، ئێوه‌یش ئه‌وه‌تان خۆش گه‌ره‌ک بێ ئه‌وه موحته‌ره‌م بێ به لاتانهو ئه‌و وه‌خته خۆشه‌ویسن له لای خوا.
ئه‌گه‌ر هه‌یه فه‌ردێک که ئه‌م براتانه، نسبه‌ت به بهعزێکتان برا گه‌وره‌یه‌و نسبه‌ت به بهعزێکتان برا بچوک، له‌م براتانه خزمهتکارتره به دین، ساڵحتره، هه‌زار جار ئه‌م براتانه بکه‌ن به نۆکه‌ری، بیکه‌ن به قوربانی؛ چونکه ئه‌وه موهیممه کێ خزمه‌تکار بێ، کێ باش خزمه‌ت بکا، کێ رابته‌ی راستر بێ له‌گه‌ڵ خوای خۆی، کێ ساڵحتر بێ، کێ پاکتر بێ. با ناوی ئه‌حمه‌د نه‌بێ، مه‌حمود بێ. با ڕێگه‌ی ناوی مه‌کته‌بی قورئان نه‌بێ، هه‌ر ناوێکیتر بی! بۆ هه‌میشه، به ئێوهیشو به ته‌واوی ئه‌و موسوڵمانانه وا خۆیان به هاوڕێی من ئهزاننو، به ته‌واوی ئه‌و موسوڵمانانه وا سه‌رفی نه‌زه‌ر له‌م ڕێگا ورده‌واڵه موتهفهررقانه، خۆیان به په‌یره‌وی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د ـ صلوات الله و سلامه علیه و آلهـ ئه‌زانن، ئه‌مه تهزهککور ئه‌ده‌م: سبه‌ینێ له حیسابی خوا سه‌رفه‌راز بن شه‌رمه‌سار نه‌بن. ئه‌گه‌ر به حه‌ساوی ده‌سته‌و گروهو مهکتهبو جه‌ماعه‌ت، ئه‌رزش بده‌ن به خه‌ڵک، سبه‌ینێ شه‌رمه‌سار ئه‌بن، سه‌ر دا ئه‌خه‌ن.
ئه‌گه‌ر به حیسابی ته‌قوای خوا‌و «إِنَّ أَکْرَمَکُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاکُمْ…» هیچێتر، کێ زیاتر باتهقوایه، ئه‌وه‌تان فره‌تر خۆش بووێ، راسن له ته‌ک خوا‌و خه‌ڵکا. تهقوایش هه‌ر ئه‌وه نییه که یارۆ، گوناه نه‌کا (: ئه‌و گوناهانه وا ناسراون).
ته‌قوا ئه‌وه‌یه، که نافه‌رمانی خوا نه‌کا، ته‌رکی وه‌زیفه نه‌کا، هه‌ر چی باشتر خزمه‌ت بکا، جهنبهگهل موختهلیفی، وه‌زائیفی گه‌وره‌و بچوکی دینی، هه‌موو ژێر که‌لیمه‌ی ته‌قوا جه‌م ئه‌بێته‌وه، هه‌مووی. هه‌ر که‌س با ته‌قواتر بوو، ئه‌وه خۆشه‌ویستره. ئه‌گه‌ر تۆ وا نه‌بووی ـ کابرات له به‌ر ته‌قوا خۆش نه‌ویست ـ، سبه‌ینی شه‌رمه‌سار ئه‌بێ.
گیانه‌کانم! تو خوا با شه‌رمه‌ساری سبه‌ینێمان به سه‌را نه‌یێ. به هه‌موو ئهگهینم. به ئومیدی خوای موته‌عال، ئێوه‌یش بیگه‌ینن به هه‌موو عاله‌م. ئه‌وه یه‌ک مه‌تڵه‌ب.
مهتڵهبیتر، وه‌ختێ وتمان: تهفهرروق پێش دێ و هه‌ر که‌سێ بۆ خۆی هه‌وڵ ئه‌دا، جا ئیتر خۆی‌و زانینی خۆی، نییه‌تی خۆی که چون ڕێگه‌ی خوا دووباره ڕۆشن کاته‌وه بۆ خه‌ڵک.
نه‌تیجه‌ی ئه‌وه که منی هیچو پوچی نالایه‌ق، له ناو جه‌ماعه‌تێکی موسوڵمانی باشا، کارم کردوه، ئه‌وه‌یه که جه‌ماعه‌تێکی موسوڵمان، بوونه‌ته هاو مه‌سیر. چ هاومهسیر؟ من، به نۆکه‌ری هه‌مووتان بم. چ هاو مه‌سیر، نه به ناو هاو مهسیرن. هه‌موو زه‌حمه‌تکێش، ده‌ردیسه‌ر قه‌بوڵ که‌ن.
له بهرخاتر ڕێگه‌ی خوا‌و له به‌ر خاتر به‌نده‌گانی خوا، ئه‌و هه‌موو عه‌زابه قه‌بوڵ ئه‌که‌ن، که میقدارێکی ئاگام لییه، ئه‌زانم. وه‌لێ به ناو هاو ڕێگه‌ین به یه‌که‌و. وه‌ختێک ئێمه بووینه جه‌ماعه‌تێک به یه‌که‌وه‌و هاو ڕێگه، ئه‌ووه‌ڵین نوکته ئه‌وه‌یه که ـ دوباره ئیشارهیکی پێ ئه‌که‌م ـ: نسبه‌ت به باقی ئه‌هلی ڕێگهکانیتر له موسوڵمانانیتر، به میعیاری ده‌سته‌و گوروه تماشا مه‌که‌ن به میعیاری ته‌قوا تماشا بکه‌ن. ئه‌وه هیچ. ئه‌سڵی مه‌تڵه‌ب ئه‌وه‌یه.
له‌وه دوا، به ئیعتباری خۆمان فکرم کردوه‌ته‌وه که: ئێمه‌یش، نمونه‌یکی چکۆله له ئوممه‌تی ئیسلامی، دوای ئه‌وه ئه‌م تهفهرروقانه پێش هاتووه، له ولاتێکی ئیسلامییا، وجودمان هه‌یه، ئه‌بێ ئه‌و نه‌زمه، وا ئیسلام دایناوه، هه‌ر وا له مه‌سائیل فهردیمانا، له مه‌سائیل جهمعیمانا، ئه‌وانه وا ناسراوه‌و ئه‌زانین‌و به‌ڵه‌دین نوێژ، ڕۆژو، موعامه‌لات، باقی مه‌سائیل هه‌موو، موقهییهدین به قانون‌و نه‌زمی دین بێ، له مه‌سائیلی جه‌معی‌و ئیرتباتی عمومیشمانا موققهییهد بین. ئه‌گه‌ر خۆم له ده‌ره‌و بووایتم، بڕێ تهکالیفیتر مه‌تره‌ح بوو. ئه‌لئان که خۆم له ده‌ره‌وه نیم، ئه‌وانه که به‌ڵه‌دن له قورئان وه له سوننه‌تی عهمهلیچو لهفزیچ، موتهوهججیهی ئه‌و مه‌تڵه‌به هه‌ن ئیتر زۆر موفهسسهل عه‌رز ناکه‌م. ئه‌لئان که زۆر ئیمکانی رابتهم نییه، ته‌نها ته‌کلیفی ئه‌و جه‌ماعه‌ته که به عونوانی مهجموعهیک شهبیه به یه‌ک ئوممه‌ت مه‌تره‌حن، ئه‌وه‌یه که ئه‌و شورا، وا خوا ده‌ستوری فه‌رمووه، له ناو ئه‌م مهجموعهیچا دوروس بێ. زوتریش جارێک له‌م باره‌وه بڕێک ته‌وزیحم داوه. ئیسه فه‌قه‌ت ئه‌م کهلیمهتانه عه‌رز ئه‌که‌م:
براکانم! عه‌زیزه‌کانم! نه‌بێته بێ ئه‌ده‌بی، غاڵبهن ئینسان به ئه‌وه که ئیمتیازی هه‌یه، یا ماڵی زۆرتری هه‌یه یا جه‌ماڵی زۆرتری هه‌یه یا قوده‌رتی زۆرتری هه‌یه یا عیلمی زۆرتری هه‌یه، له باتی موتهوازعتر بێ، قهدرشناستر بێ، شوکرانه‌ی خوا، زیاتر به جێ بێرێ، داخی داخانم، غاڵبهن له خۆی ده‌ر ئه‌چێ! سه‌ری لێ ئه‌شێوێ!
له ره‌حمه‌تی خوا‌و به زه‌حمه‌تی خه‌ڵک ئه‌گه‌ر ئینسان بی، بووگی به ئینسان
جا، فکری لێکه‌نه‌وه که: چه‌نێ ئه‌بێته ناسپاسی بۆ ئینسان، خوا ره‌حمه‌تی له‌گه‌ڵ بکا، خه‌ڵک زه‌حمه‌ت بکێشێ ـ دیار‌و نادیار
ئه‌و لیباسه ئه‌یکه‌یته به‌رت، چه‌ن به‌نده‌گانی خوا زه‌حمه‌تیان کێشاوه، تا بۆته لیباس، ئه‌و پووڵه دێته ده‌ستی تۆ، وا مه‌زانه هه‌ر پووڵی خۆته. چه‌ن به‌نده‌گانی خوا زه‌حمه‌تیان کێشاوه تا ئه‌و پووڵه بێته ده‌ستی تۆ، خه‌رجی ئه‌که‌یتو لیباسی پێ ئهسێنیو نانی ئه‌خۆی، بیگره تا نیعمهتگهل تر‌و تا ماڵ‌و جاهو جهلالو عیلم‌و هه‌ر شتێ، هه‌مووی له ره‌حمه‌ت خوا‌و له زحمه‌تی خه‌ڵک گه‌یشتۆته ده‌ستت، له باتی ئه‌وه قهدرشناس بی، پۆز ئه‌که‌ی؟ ده‌عیه ئه‌نوێنی به سه‌ر خهڵکێکا که له زه‌حمه‌تی ئه‌وان تۆ بوویته شتێک.
داخی داخانم! زۆر وا هه‌یه ئه‌وانه وا نیعمه‌تی زۆرتریان هه‌یه، له باتی موتهوازیعتر بن‌و با ئهدهبتر بن نیسبه‌ت به خۆداو خه‌ڵک، ـ چ نیعمه‌تی ماددی‌و چ نیعمه‌تی مه‌عنه‌وی ـ پۆز په‌یا ئه‌که‌ن! غورور په‌یا ئه‌که‌ن به سه‌ر خه‌ڵکا!!
داخی داخانم! وا پێش دی که: که‌سانێک به ئیتتکای ئه‌وه که عیلمیان هه‌یه، پێیانخۆش نه‌بێ، په‌یره‌وی بکه‌ن له‌و شورا که من تهعینم کردوه! چونکه پێیان وا بێ که ئه‌گه‌ر دو کهلیمهو له‌تێ فره‌تر بزانن، ئیتر که‌سری شه‌ئنه بۆیان که په‌یره‌وی بکه‌ن له جه‌ماعه‌تی شورا!!
وه‌لی ئه‌ووه‌ڵه‌ن، ئه‌گه‌ر موته‌عه‌هید به ئیسلامن ئه‌و تهزهککوراته جاری پێش‌و عه‌رزم کردوه، تماشای سوننه‌تی عه‌مه‌لی بکه‌ن. ئه‌گه‌ر موته‌عه‌هید به ئیسلامنو، وایچ ئه‌زانن که ڕێگه‌ی ئیسلام ئه‌وه‌سه وا ئیسه گرتومانه‌و به یه‌که‌وه ئهروین، من هه‌ر له‌و ئیسلامه ئه‌وه‌م حاڵی بووه که ئومورتان ئه‌وه وا ناگاته من، چونکه من دورمو، عه‌رزم کرد یه‌که یه‌که‌یی له مه‌سائیل مومکینه بگاته من. ئه‌گه‌ر شتی گه‌یه من، خۆم نه‌زه‌ری خۆم عه‌رز ئه‌که‌مو هه‌ر که‌سێکیش نه‌زه‌رێکی بوو له به‌رابه‌ری نهزهرهکهی منه‌وه، زانی من ئیشتبام کردوه، خێری ئه‌گه‌یی، بۆم ئه‌نووسێ، به هه‌ر جۆرێ بێ حاڵیم ئه‌کا که ڕۆشن ئه‌بمه‌وه. ئه‌گه‌ر نه، تا وه‌ختێ به سه‌حیحی ئه‌زانێ باشه، ئه‌وه نه‌زه‌ری خۆم وتووه، وه قه‌بوڵی ئه‌که‌م. وه‌لێ ئه‌وه یه‌که یه‌که‌یی. ئه‌ی بۆ باقی مه‌سائیلی ڕۆژمهڕڕه چی؟ بۆ ئه‌و مه‌سائیله ڕۆژمهڕڕه، ئه‌و شورامه داناوه. ئه‌وانه وا به‌ڵه‌دن له سوننه‌تی عه‌مه‌لی، ئه‌زانن واجبه ئه‌شێ په‌یره‌وی لێبکه‌ن، ئاممان! به غوروری ده‌وڵه‌مه‌نی، به غوروری قودره‌ت، به غوروری عیلم، به هیچ شتێک تووشی ئه‌وه نه‌بن که پێتان به‌ر بخوا به قسه‌ی شورا بکه‌ن!
«یَا أَیُّهَا النَّاسُ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ فَلَا تَغُرَّنَّکُمُ الْحَیَاهُ الدُّنْیَا وَلَا یَغُرَّنَّکُمْ بِاللَّهِ الْغَرُورُ إِنَّ الشَّیْطَانَ لَکُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا إِنَّمَا یَدْعُو حِزْبَهُ لِیَکُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِیرِ» (فاطر/۵-۶)
غهرور یانی ئه‌وه وا کارێک ئه‌کا، ئینسان له خۆی ده‌ر بچێ. مه‌نزور ته‌نیا شه‌یتان نییه، مه‌نزور، هه‌ر شیاطین الانس نین، ماددی‌و مه‌عنه‌وی هه‌ر شتێک ببێته باعیس ئه‌وه له خۆت ده‌ر چی، خۆت به زل بزانی، ده‌عیه بفرۆشی به سه‌ر دیگهرانا، پێت عه‌یب بێ وه‌زایفی خۆت ئه‌نجام بده‌ی، ئه‌وه غهرورهو «فَلَا تَغُرَّنَّکُمُ الْحَیَاهُ الدُّنْیَا» هۆشتان بێ نهخڵهتن، سه‌رتان لێ نهشیوێنێ ئه‌و حه‌یاتی دنیا به زهخارفو جاهو جهلالو زهرقو به‌رق‌و قودرهتگهلیهوه.. ..«وَلَا یَغُرَّنَّکُمْ بِاللَّهِ الْغَرُورُ» سهرشێوێن، هه‌ر چییه‌ک هه‌یه، ئینسان خه‌ڵه‌تێن، هه‌ر چییه‌ک هه‌یه، نه‌تان خه‌ڵه‌تێنێ.
«إِنَّ الشَّیْطَانَ لَکُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا» له یه‌کێ له شێعرهکانا هه‌یه باسێ، جا ئه‌وه نهزهرێکه که زووتر ده‌رسی ته‌فسیرم ئه‌وته‌وه، جۆرێترم ته‌سه‌وور ئه‌کرد. ئیسه حاڵیم بووه، ئیشتبام کردوه. مه‌سه‌له‌ی خه‌لافه‌ت، له جێگهییکێشا شتێکم نوسیووه‌و، ئیشاره‌م کردوه، ئه‌لئان وه‌ختی ئه‌وه نییه: توولانی به‌حسی بکه‌م. مه‌سه‌له‌ی خه‌لافه‌تی ئینسان، خه‌لافه‌تی الله نییه ئه‌وه که وێژراوه هه‌میشه. ئه‌وه‌یش نییه وا جاران من تهسهوورم ئه‌کرد، مهوجودیکی قودره‌ت دارتر له باقی موجوداتیتر به‌ر له ئینسان، وه‌لێ ناقس ئینسان هاتووه، له‌و کاملترو بۆته جێنشینی. نه تماشای قورئان بکه‌ی، ئاشکرایه: خه‌لافه‌تی جێنشینی جن‌و جه‌ماعه‌تی له مه‌لائیکه که به‌ر له ئینسان، قسمه‌تی له ئوموری ئه‌م کوره‌ی زه‌وینه، به ده‌سیان بوو. جن وه قسمه‌تی له مه‌لائیک ئه‌وانه ساحیبی ئیختیاری زه‌وین بوون. خوای موته‌عال، ئه‌و میقداره وا ئیسه داویه به به‌شه‌ر، له دوای خه‌لقی به‌شه‌ر، که زووتر له ئیختیاری جن‌و مهلائیکا بوو، یانی: هه‌ر ئه‌و جه‌ماعه‌ته له مه‌لائیکه، که زووتر مه‌ئموری بڕێ له ئوموری زه‌وی بوون. وه‌ئیللا:
«وَمَا یَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّکَ إِلَّا هُوَ» (مدثر:۳۱)
عیددهیک له مه‌لائیک که به‌عزی له ئوموری زه‌وی، به دهسیانهو، بووه. ئه‌و عیدده له مه‌لائیکه‌و له دوا جن که ئه‌وان مودیری ئه‌م زه‌وینه بوون، کاریان له سێنراوهو، دریا به ئینسان. ئه‌وه خۆڵاسه‌ی مه‌تڵه‌به. خه‌لافه‌ت یانی ئه‌وه.
له جومله‌ی ان الشیطان لکم عدو فاتخذواه عدوا… قه‌ستم ئائه‌وه بوو. شه‌یتان له به‌ر خاتر ئه‌وه غرور له کهللهیا بوو، پێی عه‌یب بوو.
«خَلَقْتَنِی مِنْ نَارٍ وَخَلَقْتَهُ مِنْ طِینٍ»(ص:۷۶)
له به‌ر ئه‌وه ده‌سی کرده دوشمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌وجوده تازه، که هاتووه بۆته جێنشینی، قودره‌ت له‌م سینراوهتهوهو، دراوه‌ته ئه‌و مه‌وجوده تازه. غورورو ئیستکبار، خۆ به زل زانین، بووه باعیسی ئه‌وه که ئیزهاری ئیتاعه‌ت نه‌کا نیسبه‌ت به ئینسان.
نهلی: ته‌سلیم. باشه، ئه‌وه وا تا ئیسه له ئیختیاری منا، بووه، خوا تۆی خه‌لق کردوه، بیسپێرێ به تۆ. ئیتاعه‌تی ده‌ستوری خالقی خۆم ئه‌که‌م. خالقی خۆم ئه‌وه به خێر ئه‌زانی بۆ منیش‌و بۆ تۆیش، به سه‌ر چاو. ئیتاعه‌تی نه‌کرد!؟
«إِنَّ الشَّیْطَانَ لَکُمْ عَدُوٌّ»
بزانن: ئا له‌و وه‌خته‌وه شه‌یتان له‌گه‌ڵمان دوشمنه له به‌ر ئه‌وه که مه‌قامێک له ئه‌و سینراوهتهوه، دراوه به ئینسان، «فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا»، عاقڵ بن! که‌سێک که واقیعه‌ن دژمنتانه، مه‌یکه‌نه دوس. ئێوه‌یش ئه‌و به دژمن بزانن. وا نه‌بن که: ئه‌و ڕێگه‌تان پێ نیشان بدات‌و بکه‌ونه شون ڕێگه‌ی. که ئه‌بنه دوس له‌گه‌ڵی، هیچ، ئه‌یکه‌نه سه‌رپه‌ره‌ست بۆ خۆتان! ئه‌یکه‌نه خاوه‌نی خۆتان! نه‌تیجه‌ی چیه؟
«إِنَّمَا یَدْعُو حِزْبَهُ لِیَکُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِیرِ»
وه‌ختێ ئێوه جه‌ماعه‌تی ئینسان بانگ ئه‌کا، بانگتان ئه‌کا به‌ره‌وه کوێ؟ به‌ره‌و خۆشی؟ به‌ره‌و عیززه‌ت؟ به‌ره‌و عاقبه‌ت خێری؟ نه! نه‌وه‌ڵڵا! هه‌ر جه‌ماعه‌تێ ئه‌ونه نهفامو سه‌تحی بوون‌و به قسه‌ی شه‌یتانیان کرد، مه‌سیره‌که‌یان ئه‌وه‌یه که بانگیان ئه‌کا بۆ ئه‌وه ببنه خاوهنو ره‌فیقی ئاگری سوزانی جه‌هه‌ننم!
عه‌زیزه‌کانم! ئه‌و ره‌نو خه‌سله‌ته وا له شه‌یتانا بوو، با له وجود هیچکامێکمانا نه‌بێ،
دوچاری غورورو ئیستکبار نه‌بین.
خلقتنی من نار و خلقته من طین، من ده‌وڵه‌مه‌نم، شورا فه‌قیر! من عالممو شورا که‌م عیلم! من با سوادترم له‌و! من ساحیب قودرهتو ئه‌و بێ قودره‌ت! ئه‌وه دهردهکهس وا شه‌یتان تووشی بوو. ده‌خیل! موتمهئیننم ـ هه‌ر وا له یه‌کێ له نامه‌کانا ئیشاره‌م کردوهـ خه‌ڵکێک که خۆیان به ساحبی ئه‌م ئیمتیازاته نازانن، وا نازانن فره ده‌وڵه‌مه‌نن، وا نازانن فره قودره‌تیان هه‌س، فره جاهو جه‌لالیان هه‌س، وا نازانن فره عالیمن، ئه‌وانه ئه‌و نه‌وعه دهردانهیان نییه، که ئه‌و ئیمتیاز دارانه هه‌یانه. مومکینه ئه‌وان دهردیتریان ببێ، ده‌ردی خراپ خراپێش. وه‌لێ ئائه‌و ده‌ردی عوجبو غوروره، ئه‌و ده‌ردی شوهره‌ت ته‌ڵه‌بیه، که ئیمتیازداران ههیانهـ ئیمتیازی ماددی یا مه‌عنه‌وی ـ مه‌عموله‌ن خه‌ڵکی عادی نییه‌تی. ئه‌زانم به قسه‌ی شورا نه‌کردن یا غورور، له‌وه که به قسه‌ی شورا بکرێ. کاری خه‌ڵکی عادی نییه. کاری ئه‌وانه‌ن وا ئیمتیازاتی ماددییان هه‌یه، یا مه‌عنه‌وییان هه‌یه، خۆیان به دهوڵهمهنو ماقوڵ‌و ساحیب قودره‌ت ئه‌زانن یا خۆیان به باسهوادتر ئه‌زانن!
براکانم! ئه‌گه‌ر خۆتان به هاوڕێی من ئه‌زانن، پێم ناکرێ له‌م وه‌خته که‌مه‌دا، ته‌واوی مهتاڵبو ده‌ردی دڵی هه‌موو که‌س ببیسم. فرسه‌ته‌که به‌ش ئه‌وه ناکا. یا ناشکرێی له مولاقاتا، ته‌واوی مهتاڵبی که هه‌مه‌و عه‌رزی هه‌مووتانی بکه‌م، ناکرێ. یه‌که یه‌که‌یی که تبقی قه‌واعیدو موقهررهراتی خۆیان، به بۆنه‌ی رهوابتو نسبه‌تی خانهوادهگییهوه، ئه‌توانن ته‌ماسیان له‌گه‌ڵ من ببێ، به‌و جۆره که خۆتان ئه‌زانن که‌سانێ زه‌حمه‌تیان کێشاوه، به‌ینا به‌ین یا په‌یغامی له‌فزی یا مهتاڵبی نوسیووتانه، هیناویانهو گهیاندویانه به من منیش جوابم ـ یا له‌فزی یا کهتبیـ عه‌رز کردوه. له‌م مهوریدا دو ئیشاره‌ی بچوک بچوک ئه‌که‌م.
هه‌ر وا له نامه‌یه‌کا ئیشاره‌م کردوه، ئیعتمادتان ببێ که ئه‌مانه خه‌یانه‌تتان پێ ناکه‌ن. ئه‌م ئه‌شخاسه وا رابتی به‌ینی من‌و ئێوهنو، هاتو چوو ئه‌که‌ن، ئه‌ونه ئیعتمادم په‌یا کردوه به تولی ره‌فاقه‌ت له‌گه‌ڵیان.ـ ئهکسهریشیان ته‌قریبه‌ن هه‌ر وه‌ک مناڵی خۆم، ئابه‌و جۆره به یه‌که‌و بووین‌و په‌روه‌رده بوون. ئه‌زانم خه‌یانه‌ت ناکه‌ن، به دڵنیاییه‌وه، مه‌گه‌ر شتێ نامه‌شروع بێ، ئه‌گه‌ر شتێک نامه‌شروع بێ، ناکرێ به لای که‌سه‌وه بێژنی، وه‌لێ ئه‌گه‌ر شتێک نامه‌شروع نه‌بێ، به دڵنیاییه‌وه بێژنی به‌مانه، یا بینووسن.
ئه‌مه یه‌ک مه‌تڵه‌ب.
دو: ئه‌گه‌ر شتی یه‌کجار حادو موهیم نییه، ئێوه له ته‌ریقی شوراوه هه‌وڵی بۆ بده‌ن.
ئه‌گه‌ر جه‌نبه‌یه‌کی شه‌رعی هه‌یه‌و به هه‌یئه‌تی ئیفتا مه‌ربووته، ـ مه‌سائیلی شه‌خسی، نه‌ک مه‌سائیلی مه‌کته‌ب مه‌سائیلی مه‌کته‌ب فه‌قه‌ت به شورا مه‌ربووته. هه‌یئه‌تی ئیفتا حه‌ققی به سه‌ر ئوموری مه‌کته‌به‌وه نییه‌ـ،
مه‌سائیلی شه‌رعی وه‌ک باقی ئه‌فرادی موسوڵمان بین ئیستفتا بکه‌ن له هه‌یئه‌ت ئیفتا. ئه‌گه‌ر سوئالێکی ئاواتان هه‌یه، موراجه‌عه ئه‌که‌ن به هه‌یئه‌تی ئیفتا. ئه‌گه‌ریش کاری یا سوئالێکتان هه‌یه، که مه‌ربووته به مه‌کته‌بی قورئان، یا بۆ باقی مه‌سائیلی جۆراو جۆر، موراجه‌عه ئه‌که‌ن به شورا. حتیالمقدور بیکه‌نه عاده‌ت له‌و ڕێگاوه مهسائیلتان حه‌ل بکه‌ن، نه ئینکی هه‌ر شتێ بوو، بینووسن بۆ من یا سفارشی که‌ن بۆ لای من. ئه‌ی ئه‌وان چی بکه‌ن؟ ئاخر با ئه‌وانیش عاده‌ت بکه‌ن، با ئه‌وانیش فێر بن.
به‌ڵێ، ئه‌زانم زه‌حمه‌تیان یه‌کجار زۆره، هه‌م هه‌یئه‌تی ئیفتا، هه‌م شورا. به راسی زۆره. خۆسوسهن خۆیشم نیم که کومهکێکیان پێبکهمو تۆزێ بار سووکی بێ بۆیان. وه‌لێ ئیشکالی نییه. ئه‌و زه‌حمه‌ته زۆره، لازمه خوا تۆفیقیان بدا به ئیخلاسه‌وه، زه‌حمه‌ت بکێشن، هه‌م عیباده‌ته بۆیان، هه‌م ڕۆژ به ڕۆژیش پوخته‌تر ئه‌بنه‌وه. بینابهرین تا شتێک مه‌جبووری نه‌بێ، نهینیرن بۆ من، ـ نه به له‌فزی، نه به که‌تبی ـ. له ته‌ریقی شورا‌و له ته‌ریقی هه‌یئه‌تی ئیفتاوه هه‌وڵی بۆ بده‌ن، حه‌ل بێ. ئه‌گه‌ر زانیتان حه‌ل نابێ، جا ئه‌و وه‌خته به په‌یغامی له‌فزی یا که‌تبی ـ ئه‌گه‌ر به مهشروعتان زانی ـ ئه‌توانن به وه‌سیله‌ی ئه‌م برایانه، بیگه‌ینن بۆ من، بزانن سادقانه په‌یغامی ئێوه یا نامه‌ی ئێوه تێرن، سادقانه جوابتان بۆ تێرنهوه.
دیسان هه‌زار جار، والسلام علیکم و رحمه الله و برکاته جمیعا و علی جمیع عبادالله الصالحین من آدم الی الاخر.
هه‌رچه‌ن پێموایه مهتڵهبهکه ڕۆشن بوو. ئه‌مما مومکینه بڕێ که‌س باش حاڵی نه‌بووبن له توزیحهکهی من. له ئه‌ووه‌ڵه‌وه عه‌رزم کرد ئوممه‌ت تووشی تهفهرروق بووه، هیچ وه‌خت ئێوه ناتوانن به که‌سانێک که هاوڕێی مه‌کته‌بی قورئان نین، بڵێن: ئیشتباه ئه‌که‌ن. یا خوا نه‌که‌رده حه‌تتا خۆشیانتان نه‌وێ، ئیحترامیان نه‌بێ له لاتانه‌وه. ئه‌مه‌مه له به‌را وت.
مه‌تڵه‌بی دوه‌م، ته‌به‌عییه‌ت له شورا بوو. ته‌به‌عییه‌ت له شورا بۆ کێیه؟ بۆ که‌سانێکه که ئه‌م ڕێگایهـ ڕێگای مه‌کته‌بی قورئان، ئه‌م به‌رنامه‌ی منهـ به سه‌حیح ئه‌زانن. وه‌ئیللا، وه‌ک عه‌رزم کرد هه‌یه له ناو موسوڵمانانا، من به نۆکهریشی نابم. هاوڕێ مه‌کته‌بی قورئان نییه؛ئه‌و مه‌تره‌ح نییه بۆی په‌یره‌وی له شورا.
فه‌قه‌ت که‌سانێک که خۆیان به هاومهسیری من ئهزاننو ئه‌ڵێن: ئێمه تیبقی به‌رنامه‌ی مه‌کته‌بی قورئان، وه‌زایفی موسوڵمانی خۆمان ئه‌نجام ئه‌ده‌ین. وا ئه‌زانین ڕێگای موسوڵمانی ئه‌وه‌یه که فڵانه که‌س به‌یانی ئه‌کا بۆمان ئا ئه‌وانه موکه‌له‌فن که موتیعی شورا بن‌و، ده‌ستورات له شورا وه‌رگرن. نه موسوڵمانانێک که ئه‌م ڕێگه‌یانه پێ سه‌حیح نییه‌و، ڕێگایتر ئه‌چن. ئه‌وانه وا ڕێگه‌یان جیایه له ڕێگای ئێمه، مومکینه بیان بێ یه‌کجار، یه‌کجار ساڵح‌و موقه‌دده‌س. له خۆشه‌ویسترین ساڵحه‌کانی ئێمه باشتر. نه‌ک مومکینه، هه‌یشه. حه‌تمه‌نیش ئهیزانمو ئهیشناسم. موتهوهججیهی ئه‌وه بن نه هه‌ر موسوڵمانێک موکه‌له‌ف بێ به په‌یره‌وی له شورای مه‌کته‌بی قورئان. موسوڵمانانی مه‌کته‌بی قورئان موکه‌لله‌فن به په‌یره‌وی له‌و شورایه‌ی مه‌کته‌بی قورئان. والسلام.