خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورت و چه‌ند تێبینی له‌سه‌ر کتێبی «په‌یامه‌که‌ی موفتی زاده …»
خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورت و چه‌ند تێبینی له‌سه‌ر کتێبی «په‌یامه‌که‌ی موفتی زاده …»
مه‌ولوود به‌هرامیان
له ساڵی ۲۰۱۰ز له باشووری کوردستاندا، کتێبێک له ژێر نێوی «په‌یامه‌که‌ی موفتی زاده؛ له‌نێوان چه‌قبه‌ستن و گۆڕاندا» له‌سه‌ر پێناسه‌کردنی بیر و هزر و په‌یامی خوالێخۆشبوو کاک ئه‌حمه‌د موفتیزاده له نووسینگه‌ی ته‌فسیر له هه‌ولێری پایته‌خت چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه. عه‌بدولکه‌ریم فه‌تاح نووسه‌ری کتێبه‌که خۆی به هۆگری به‌ڕێز موفتیزاده پێناسه کردوه. ناوبراو له‌م کتێبه‌دا چه‌ند هۆکار و پاڵنه‌ر، بۆ نووسینی ئه‌م په‌رتووکه ده‌سنیشان ده‌کا:
– گه‌وره‌یی و مه‌زنی په‌یامه‌که‌ی مفتیزاده که کاکڵه و جه‌وهه‌ری ئه‌و، «داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌خلاقی مرۆڤی کورد» بوو. ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌وه پێ داده‌گرێ که که‌سایه‌تی موفتیزاده و مه‌دره‌سه‌که‌ی لێکوڵینه‌وه و وردبوونه‌وه‌ی زیاتری پێویسته.
– نووسه‌ر پێیوایه که له‌لایه‌ن یاران و نه‌یارانی کاکه ئهحمهدوه سته‌م له په‌یامه‌که‌ی کراوه. هه‌رچه‌ند زۆر به وردی نه‌چۆته ناو کڕۆکی باسه‌که‌و شی نه‌کردۆته‌وه که دوژمنان و دۆستان، چ سته‌مێکیان له‌په‌یامه‌که‌ی موفتی زاده کردوه.
نووسه‌ر له ده‌سپێکی نووسینه‌که دا جوداوازی ده‌خاته نێوان شوێنکه‌وتووانی کۆی ئه‌م په‌یامانه‌ی بۆ مرۆڤه‌کان دێن. ئه‌و ده‌نووسێ نه‌سلی یه‌که‌می شوێنکه‌وتووی هه‌ر په‌یامێک له تهسلیمبووانی په‌یامه‌که‌ن و که‌سی عاریف و عاشقیان لێ دروست ده‌بێ. به‌ڵام نهسهلهکانی داهاتوو ده‌بنه په‌یڕه‌و. نووسه‌ر لای وایه له ته‌سلیمبووندا مرۆڤ خودا ده‌په‌رستێ به‌ڵام له په‌یڕه‌وی کردندا "په‌رده" ده‌که‌وێته نێوان مرۆڤ و خوداوه و دواجار له ته‌سلیمبووندا ئازادییه‌کی راسته‌قینه‌ی بێ‌سنوور سه‌ر هه‌ڵده‌دا؛ به‌ڵام له په‌یڕه‌ویی کردندا قاڵب، مه‌زهه‌ب و چوارچێوه دێته ئاراوه.[1] له په‌یڕه‌ویی کردندا جۆرێک لاسایی کردنه‌وه، کۆپی و جووڵه‌ی بێ‌ڕۆح و گیانی به‌رهه‌م دێ. دانه‌ر پێی وایه که په‌یام له‌سه‌رتاوه به گوڕ و تینه‌وه ده‌س پێده‌کا (دۆخی ئیمانگه‌رایی) و به‌سه‌ر که‌ند وکۆسپهکاندا زاڵ ده‌بێ و ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی گه‌شه و که‌ماڵی خۆی. به‌ڵام وه‌کوو ڕه‌وتی مێژوو ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه هه‌ر په‌یام یا ژیارێک بیهه‌وێ بۆ هه‌میشه له لووتکه‌دا بمێنێته‌وه ده‌بێ خۆی تازه کاته‌وه، ئه‌گینا ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری گۆڕان و له لووتکه دادهبزێنرێ. به باوه‌ڕی نووسه‌ر لێره‌وه «چه‌قبه‌ستن» ڕوو له په‌یام ده‌کا و ڕووبه‌ڕووی پیری و نه‌خۆشی ده‌بێته‌وه، و له ترۆپکه‌وه به‌ره‌و نزمترین شوێن دایده‌به‌زێنێ و ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ و تێداچوونی ده‌کاته‌وه.
پاشان نووسه‌ر باسی نوێکردنه‌وه‌ی په‌یام ده‌کا و لای وایه که ته‌جدید و نوێگه‌ری له یه‌که‌مین چرکه‌ساتی له‌دایکبوونی په‌یامه‌وه ده‌ست پێده‌کا و هه‌میشه له‌گه‌ڵ په‌یامدا ده‌مێنێته‌وه، دواجار ئه‌گه‌ر به‌ر به نوێکردنه‌وه‌ی په‌یام بگیرێ، ئه‌وه گۆڕان ده‌س پێده‌کا. لێره‌وه وا هه‌ست پێده‌کرێ که نووسه‌ر جیاوازی ده‌خاته نێوان دوو چه‌مکی تجدید و گۆڕان واته تغییر و یه‌که‌میان به دیارده‌یه‌کی ئه‌رێنی ده‌زانێ و دووهه‌میان به نه‌رێنی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا.
له ته‌وه‌رێکی باسه‌که‌دا باسی ئه‌و گیر‌و گرفتانه ده‌کرێ که هاتوونه سه‌ر ڕێگه‌ی موفتی زاده و یه‌ک له‌وان کۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمینه که به ڕای نووسه‌ر که‌سایه‌تی موفتیزاده‌یان به گه‌وره ته‌ماشا نه‌کردوه و کاک ئه‌حمه‌د، شوێنکه‌وتووان و هه‌وادارانی ئه‌ویان به دروست ده‌رک نه‌کردنی گشتگیری و جیهانگیری په‌یامی ئیسلام و نه‌خوێندنه‌وه‌ی واقیع تۆمه‌تبار کردوه. ئه‌وه‌ی له‌م بڕگه‌یه دا جێی ڕامانه، نووسه‌ر بۆ ئه‌م بانگه‌شانه‌ی ده‌یکا هیچ دیکۆمێنت و به‌ڵگه‌یه‌ک پێشانی خوێنه‌ر نادا.
له به‌شێکی دیکه‌ی نامیلکه‌که‌دا نووسه‌ر باسی ئاخر گۆڕانکاریه‌کان و پێداچوونه‌وه‌کانی کاک ئه‌حمه‌د له قۆناغی ده ساڵه‌ی زینداندا ده‌کا و به «دوایین وێستگه« وه‌سفی ده‌کا و پێی وایه به‌ڕێز موفتی زاده له‌م قۆناغه دا گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناوخۆ هه‌بووه و عیرفانێکی مه‌زن له ناخی ئه‌ودا سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌و، پێی وایه کاک ئه‌حمه‌د نه ته‌نیا ده ساڵ زیندان و … کاری نه‌کردۆته سه‌ر هه‌ڵوێست و بۆچوونه‌کانی بگره نه‌رم و نیان تر له پێش زیندان بۆته‌وه و تووند‌و تیژیی له قسه‌کان و لێدوانه‌کانی ده‌رناکه‌وێ؛ به‌ڵام به ڕای نووسه‌ر ته‌نانه‌ت که‌سێکی گه‌وره‌ی وه‌کوو سه‌ید قوتب جۆره په‌رچه‌کردارێک له بۆچوونه‌کانی دۆخی زیندانیدا به‌دی ده‌کرێن که دواتر ئاکامی بۆچوونه‌کانی کۆمه‌ڵی الهجره والتکفیر و جه‌ماعه‌تی ئیسلامی لێکه‌وتۆته‌وه.
جێی ئاماژه‌پێدانه که کاکه ئه‌حمه‌د زۆر به سه‌ید قوتب[۲] موعجیب بووه و پێده‌چێ به یه‌کێک له «مههدییون»ی بزانێ – دواتر دێینه سه‌ری و به کورتی باسی مههدییون ده‌که‌ین- و هه‌ر بۆیه ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نووسێ:
بر آن قطبی است شایان غبطه بردن
که محبوبش فرا خواند به افطار
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌دا باس له شوێنکه‌وتووانی موفتی زاده ده‌کا و پێی وایه که به‌ڕێز موفتیزاده له کۆتا قۆناغی ژیانی وه‌کوو عاریفێکی گه‌وره، هه‌ڵگری زۆر په‌یامی گه‌وره بووه و که‌سی وای له هاوڕێیانی پێ شک نه‌هاتووه که بتوانێ وه‌رگری ئه‌م حه‌قیقه‌تانه بێ. نووسه‌ر ئه‌م شه‌ش مانگه‌ی دوای زیندانی کاک ئه‌حمه‌د به‌رز ده‌نرخێنێ و ده‌ڵێ به قه‌ده‌ر هه‌موو قۆناغه‌کانی تری ته‌مه‌نی ئه‌و عاریفه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. به‌ڵام پێده‌چێ که به‌ڕێز عه‌بدولکه‌ریم فه‌تاح ئه‌م ڕاستییه‌ی نه‌بیستووه که به‌ڕێز موفتی زاده خۆی وه‌کوو عاریف یان عالم یان سۆفی پێناسه نه‌ده‌کرد و ده‌یگووت زۆربه‌ی عارفه‌کان قهلبزهدهن، عالمان و زانایان زیهنزهده و سۆفیه‌کان عهمهلزهدهن. به‌ڵکوو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که هیچ کام له‌وانه به ته‌نیا ئیسلام نین و به‌ڵکوو ئیسلام هه‌مووی ئه‌وانه‌یه؛ هه‌رچه‌ند له نووسین و ووتاره‌کانیاندا حاشا له‌وه ناکا که ئه‌و پتر ڕۆحیه‌ی عیرفانی هه‌یه و عاریفه‌کان به‌لایه‌وه خوێنشیرنتر بوونه تا ئه‌وانی دیکه. لام وایه نووسه‌ر ئه‌مه‌ی نه‌بینیێ یان نهیبستبێ که به‌ڕێز موفتی زاده خۆی وه‌کوو ڕه‌هبه‌رێکی شۆڕشگێڕ (رهبری انقلابی) یا مههدییهک له مههدییون که له زومره‌ی"سابقین بالخیرات"ـن[۳] پێناسه ده‌کا که له قۆناغێک دا که "دین" غه‌ریب و نامۆ ده‌بێته‌وه و جاهلییه‌ت و نه‌فامی سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه، ئه‌و جۆره که‌سانه (واته مههدییون) کاری پێغه‌مبه‌رانه ده‌که‌ن و جۆره ریسالهتێکیان به‌ناوی «رساله الصغری» هه‌یه و پێوه‌ندیان – به خه‌ون یا وه‌خه‌به‌ری- له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر-د.خ- دا ده‌بێ و ئه‌و به ودمی شهماڵشانای هه‌ناسه‌ی خۆی وه‌کوو بارانی به‌هار، گیان و حه‌یاتیان پێ خه‌ڵات ده‌کا و گیانی به‌هاری و دلێ شێرانیان ده‌داتێ. ئه‌و مههدییانه ڕێژه‌ی حاڵی بوونیان له یه‌کتر جیاوازه و کاری پێغه‌مبه‌رانی به‌نی ئیسڕائیلی ده‌که‌ن و له میراتگرانی پێغه‌مبه‌رن و به سێ قۆناغی سه‌ره‌کی دا ده‌بێ بڕۆن: قۆناغی یه‌که‌م؛ بێداربوونه‌وه و به‌رپرسیاریه‌تی فه‌ردیه که به "ق‌م فأنذر" ده‌س پێده‌کا؛ قۆناغی دووهه‌م به په‌روه‌رده کردنی هێنده‌ک که‌س له شوێنکه‌وتووان که بۆ ئه‌وه ده‌بن له کاروباردا پرسیان پێ‌بکرێ و ئایه‌تی "وشاورهم فی الأمر" ئاماژه‌یه بۆ ئه‌م دۆخه و قۆناغی سێهه‌م و کۆتاییش، دوای کۆچی دوایی ڕه‌هبه‌ر یا مه‌هدی ده‌س پێده‌کا که قۆناغی هاتنه سه‌رکاری شۆڕا و جێبه‌جێکردنی ئه‌مری هه‌میشه‌یی" وأمرهم شوری بینهم"ـه.[4]
نووسه‌ر دواتر دێته سه‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ی که له‌تبوونی دۆستانی کاک ئه‌حمه‌دی لێکه‌وته‌وه و لای وایه که که‌متر ده‌سته و تاقم هه‌ن که دوای کۆچی ڕێبه‌ره‌که‌یان- به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕێبه‌ره‌که‌یان که‌سایه‌تێکی کاریزما بێ- بتوانن پارێزگاری له یه‌کێتی بیر و ڕیزی خۆیان بکه‌ن. ئه‌و هه‌ر دوو باڵه‌که له دۆستانی کاک ئه‌حمه‌د به ڕه‌سمی ده‌ناسێ و هێنده‌ک ڕێنموونی بۆ هه‌ر دوو لایه‌ن هه‌یه و ده‌نووسێ شیمانه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌کرێ که ده‌سته‌ی سێهه‌میش له‌م گرووپه فۆڕم بگرێ.
له به‌شێک له کتێبه‌که‌دا هاتووه که به‌شێکی به‌رچاو له دۆستانی کاک ئه‌حمه‌د پێیان وایه که کاک ئه‌حمه‌د له‌پاش مردنیشی، ڕۆڵی خۆیی به دوو جۆر له کاروباری ئه‌واندا ده‌گێڕێ:
۱- له ڕێگه‌ی کاسێت و نووسین و شێعر و ئه‌و نامه و په‌یامانه‌ی له دوای خۆی به‌جێی هێشتوون.
۲- ئه‌و قسه و باسه نهێنییانه‌ی که په‌یوه‌ندییان به ڕه‌وتی ئێستا و داهاتووی ئه‌م بزاڤه‌وه هه‌یه و مفتی زاده لای که‌سێکی متمانه‌پێکراو، باسی لێکردووه و به نه‌هێنی دایناوه و ده‌شێ بۆ داهاتووی کاری ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه سوودی لێ ببینرێ. شتێکی دیکه‌ی که سرنجراکێشه ئه‌وه‌یه که ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه هه‌ندێک له دۆستانی مفتی زاده ده‌توانن ته‌ماس له‌گه‌ڵ ڕۆحی ئه‌ودا بگرن و ئه‌گه‌ر لاریی و لادانێک له کاریاندا هه‌بێ به ڕێگه‌ی مه‌عنه‌وی، کاک ئه‌حمه‌د بۆیان ڕاست بکاته‌وه و هوشداریان پێ‌بدا، ئه‌م ڕێگه‌یه له په‌یوه‌ندی کردن له باس و خواسه‌کانی کاک ئه‌حمه‌د دا قسه‌ی لێکراوه و ئاواتی خواستووه له‌داوی مردنیش بتوانێ سه‌ردانیان بکا و له هه‌ڵه و لادان و تێکهوتنهکان ئاگاداریان بکاته‌وه.
ئه‌مه‌ی خوێندتانه‌وه پێداچوونه‌وه‌یه‌کی کورتی نامیلکه‌ی «په‌یامه‌که‌ی موفتی زاده؛ له‌نێوان چه‌قبه‌ستن و گۆڕاندا» له نووسینی عه‌بدولکه‌ریم فه‌تاح بوو، بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌قی نامیلکه‌که دابه‌زێنن، له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه کرته بکه‌ن.
زۆر سپاس
په‌یامه‌که‌ی موفتی زاده؛ له‌نێوان چه‌قبه‌ستن و گۆڕاندا
په‌ڕاوێزه‌کان
—————————————–
[۱] – لاپه‌ره 15.
[۲] – رسالتک الکبرى بلغت کمالها
ولکن تری «قطباً» هدى أکبر الفطر
(دیاریێ بۆ یاران، دیوانی شێعری کاکه ئه‌حمه‌دی موفتیزاده، ش۱۲۸، ل ۱۱۱.)
[۳] -ثُمَّ أَوْرَثْنَا الْکِتَابَ الَّذِینَ اصْطَفَیْنَا مِنْ عِبَادِنَا فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ لِنَفْسِهِ وَمِنْهُمْ مُقْتَصِدٌ وَمِنْهُمْ سَابِقٌ بِالْخَیْرَاتِ بِإِذْنِ اللَّهِ ذَلِکَ هُوَ الْفَضْلُ الْکَبِیرُ. (فاطر:۳۲)
[۴] – نه‌واری ژماره 259.
هَا أَنْتُمْ هَؤُلَاءِ تُدْعَوْنَ لِتُنْفِقُوا فِی سَبِیلِ اللَّهِ فَمِنْکُمْ مَنْ یَبْخَلُ وَمَنْ یَبْخَلْ فَإِنَّمَا یَبْخَلُ عَنْ نَفْسِهِ وَاللَّهُ الْغَنِیُّ وَأَنْتُمُ الْفُقَرَاءُ وَإِنْ تَتَوَلَّوْا یَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَیْرَکُمْ ثُمَّ لَا یَکُونُوا أَمْثَالَکُمْ
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزمدا بۆ خوالێخوشبوو کاک ئه‌حمه‌دی موفتیزاده و هه‌روه‌ها بۆ نووسه‌ری کتێبی په‌یامی مفتیزاده من پێم وایه له‌باره‌ی پله‌ی زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تی کاک ئه‌حمه‌د ئیغڕاق و زێده‌ڕۆییه‌کی یه‌کجار زۆر له ناو پێڕهوانیدا کراوه. ئه‌م زێدهڕۆییهش له ئاکامی بێخه‌به‌ریی له‌و سامانه زانستی و تێئۆریکهیه که له مێژووی ئیسلام هه‌ر له چاخی تابیعهنهوه بگره هه‌تا ده‌ورانی مۆدێڕن، وه‌سه‌ر یه‌ک نراوه. ئه‌وانه‌ی له بواری ئه‌ندیشه و فه‌رهه‌نگی ئیسلامی دا شاره‌زاییان هه‌یه ده‌زانن له‌م مێژووه دوور و درێژه دا ده‌یان هه‌زار و بگره سه‌دان هه‌زار که‌س له ئاستی زانیاریی کاک ئه‌حمه‌دمان هه‌بووه و ته‌نانه‌ت نێویشیان له مێژووی هزری ئیسلامی‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌ر ئه‌و که‌سه مامناوه‌ندییانه له‌به‌رچاوی پێڕه‌وه‌کانیان به زانای سه‌یر وسه‌مه‌ره و عاریفی کامڵ و شتی له‌م چه‌شنه ناسراون. با واقیعبین بین و ئاوڕێک له مێژووی فه‌رهه‌نگی ئیسلامی بده‌ینه‌وه و چاوێک له میراتی زانایانی گه‌وره له غه‌ززالی و فه‌خری ڕازێیهوه بگره هه‌تا ئیبنی ته‌یمیه و هه‌تا سه‌ید قوتب بخشێنین و ئه‌و میراته گه‌وره‌یه ده‌گه‌ڵ ئه‌و حه‌وت هه‌شت جوزوهیهی کاک ئه‌حمه‌د پێکه‌وه به‌راورد بکه‌ین به چ ئاکامێک ده‌گه‌ین. دوور نه‌ڕۆین با هه‌ر ئاوڕێک له گه‌وره زانایانی کورد بده‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر وه‌ک عالم چاو له کاک ئه‌حمه‌د ده‌که‌ین، قورسایی کاک ئه‌حمه‌د له لای زانایانێکی وه‌ک پیره‌باب و قزڵجی و زه‌هاوی چه‌نده‌یه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ک عاریفی چاو لێ ده‌که‌ین سه‌نگی کاک ئه‌حمه‌د له لای مولانا خالیدی شاره‌زووری چه‌نده‌یه؟
هر دیدگاهی قابل نقد است نقد مغرضانه و قبول مدافعانه هر دو مردود است
و عین الرضا عن کل عیب کلیله و عین السخط تبدو المساویا
ایشان بسیار متواضع و اهل تقشف بودند اما بخاطر مسایل سیاسی و زندان دیدگاه های قابل نقدی دارند خداوند رحمتش کند که مردانه زندان و مرگ را بر ذلت ترجیح داد