ئیسلامییه‌کانی کوردستان نه‌یانتوانیوه جووڵانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پێک بێنن
ئیسلامییه‌کانی کوردستان نه‌یانتوانیوه جووڵانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پێک بێنن
سه‌ره‌تایه‌کی پێویست: ماڵپه‌ری ڕۆژنامه بۆ تیگه‌یشتن له واقیعی ئێستای کوردی له کوردستانی ئێران‌و خستنه‌ڕووی ئه‌و واقیعه وه‌ک خوی‌و ئاگادارکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له دۆخی سیاسی‌و رێکخراوهییو به تایبه‌ت چالاکی رێکخراوه ئیسلامیه‌کان هه‌وڵی داوه چه‌ند چالاکێکی بواری ئیسلامی سیاسی له کوردستان ئێران بدوێنێ. ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ش که ده‌یخویننه‌وه، دیمانه‌یه‌که له گه‌ڵ ئاسۆى بارام میرزا رۆشنبیری دینی‌و چالاکی مه‌ده‌نی که سه‌رنجتان بو خوێندنه‌وه‌ی رادهکیشین:
ئهحزابو جه‌ریاناتی سیاسی کوردی ڕێکاری سیاسی جیاوازیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد له ئێران خستۆته ڕوو که کۆی ئه‌وانه له کۆمه‌ڵێک چاره‌سه‌ری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌بیننه‌وه. پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ده‌کرێ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌رانه به دووی چاره‌سه‌رێکی ئیسلامیی بۆ ئه‌و پرسه بگه‌ڕێین‌و له ئیستای ئێران ده‌کرێ حزبێکی ئیسلامی به کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسانه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و پڕۆسه‌یه بکات؟ ڕای ئێوه له‌و باره‌وه چیه؟
بۆ وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره سه‌ره‌تا ده‌بێ پێناسه‌یه‌کی کورت بۆ نه‌ته‌وه و ره‌هه‌نده‌کانی نه‌ته‌وه‌گه‌ری یان ناسیۆنالیزم بکه‌ین. پێم باشه ئاماژه به‌و ڕاستییه بکه‌م که نه‌ته‌وه چه‌مکێکی مۆدێڕن‌و ئاکامی مودێڕنهیه و دیارده‌یه‌کی هاوچه‌رخه که پتر له دووسه‌د ساڵ له ته‌مه‌نی تێناپه‌ڕێ. ئه‌گه‌ر وابێ ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین نه‌ته‌وه چییه ده‌بێ ئاگادارێکی چڕمان سه‌باره‌ت به مودێرنیزم و مۆدێڕنیته و ئاسهوارهاکانی هه‌بێ. دیاره له ڕووی مێژووییه‌وه کورد ئاخیر نه‌ته‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته که دوای هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان و ئه‌تنیکه‌کانی ناوچه ئه‌م دروشمه‌ی هه‌ڵگرتووه. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێ که ناسیۆنالیزمی کوردی له‌سه‌ره‌تاوه به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر کاریگه‌ری ئیسلام و به تایبه‌ت ڕێبازی سوننه مه‌زهه‌بدا بووه. بۆ نموونه شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری که به باوکی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی ده‌ناسرێ یان له خوێندنه‌وه‌یه‌کی دی ئه‌حمه‌دی خانی به‌و ناوه ناودێر کراوه؛ هه‌ردووکی ئه‌م به‌ڕێزانه په‌روه‌رده‌ی دینییان هه‌بووه و به هۆی باڵاده‌ستبوونی په‌روه‌رده‌ی ئایینییه‌وه هه‌ڵگری بیرۆکه‌یه‌کی ڕه‌وا و جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر دابینکردنی مافه‌کانی تاکی کورد بوونه و دواتریش شێخ سه‌عید، قازی محه‌ممه‌د، مه‌لامسته‌فا و … هه‌موویان به‌جۆرێک له جۆران له‌ژێر کاریگه‌ریی و په‌روه‌رده‌ی ئایینی دا بوون. دواتر به هۆی شۆڕشی ئۆکتۆبری ۱۹۱۹ ڕووسیه که شۆڕشیکی مارکسیستی بوو، و زاڵبوونی گووتاری مارکسیستی به‌سه‌ر به‌شێکی به‌رچاو له دونیا و کوردستانیش به‌تایبه‌تی، بیرۆکه‌ی چه‌پ بوو به نێوئاخنی ناسیۆنالیزمی کوردی و ئاشکرایشه هه‌ڵوێستی مارکسیزم هه‌روه‌ک سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه نیگه‌تیڤ بوو و به ئامرازێک له‌ده‌ستی بۆرژۆواکانی دا ده‌بینێ سه‌باره‌ت به دین سهدههنده نه‌رێنی بوو و به ئه‌فیوونی گه‌لانی ده‌ناساند. به‌ڵام هێڵه گشتییه‌که‌ی ناسیۆنالیزمی کوردی که له سه‌ره‌تادا ڕواڵه‌ت و نێوئاخنێکی دینی (سووننه‌تی) بوو، ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی له ژێر ته‌ئسیری چه‌پدا، گۆڕانی به‌سه‌ردا هات. بۆ نموونه هه‌ر له کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک دا توخمی ئیسلامی زۆر به جوانی دیاره و هه‌موو ئه‌ندامانی نه‌هێنی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه سوێندیان به قورئان خواردوه‌و هه‌ر هه‌مووشیان په‌روه‌رده‌ی حوجره بوونه. به‌ڵام دواتر ئه‌م ڕه‌وته به‌لاڕێدا برا که به هیچ جۆرێک ناتوانین نێوی ته‌کامول و گه‌شه‌ی لێبنێین. ئه‌مه لایه‌کی مه‌سه‌له.
لایه‌نی دووهه‌می پرسیاره‌که ئه‌مه‌یه که ئه‌م ڕه‌وته نائیسلامیانه چه‌نده سه‌رکه‌وتوو بوونه له هه‌ڵگرتنی ئه‌م پرسه ئاڵۆزه‌ی که نوێنه‌رایه‌تیان کردوه، که جێگای خۆیه‌تی پسپۆڕان به پێوه‌ری زانستی له‌م مه‌سه‌له‌یه بدوێن.
خاڵێکی دیکه‌ی له‌م پرسیاره‌دا جێگه‌ی باس لێکردنه، ئه‌وه‌یه که له لێکۆڵینه‌وه ئیسلامییه‌کاندا ده‌بێ دوو شت لێک جودا بکرێنه‌وه: یه‌که‌م ئیسلام وه‌کوو ده‌قی نه‌گۆڕ (قورئان و فه‌رمووده)، دوهه‌م؛ بیر‌و هزری ئیسلامی یان مه‌عریفه‌ی دینی. یه‌که‌میان شتێکی نه‌گۆڕه‌و پیرۆزه له‌هه‌مان کاتدا دووهه‌میان شتێکه که لێهاتوویی گۆڕانی تێدا به‌دی ده‌کرێ و ناموقه‌ده‌س و ناپیرۆزه و به گوێره‌ی گۆڕان و گه‌شه له کۆی زانسته ئیسانییهکانی ئه‌مڕۆ، ئه‌م مه‌عریفه‌ی دینییهش تووشی گۆڕان ده‌بێ و له‌گه‌ڵ ئه‌و زانستانه هه‌ماهه‌نگی و دانوستانی ده‌بێ و ته‌واو شتێکی عه‌سری و ئینسانی دێته ئاراوه که به ره‌خنه‌گرتن و پێداچوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌ڵه‌و کورتییه‌کانی له بۆته‌ی تاقیکاری و ئه‌زموونی پڕاتیکدا پتر ده‌رده‌که‌ون و ڕێفۆرمیان تێدا ده‌کرێ. له‌م بۆچوون و تێڕوانینه‌دا به شێوه‌یه‌کی مهقاسیدیانه ده‌قه دینییه‌کان خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌کرێ و ده‌گه‌ڵ زانسته هاوچه‌رخه‌کان وه‌کوو فه‌لسه‌فه، مێژوو و زانسته تهجریبیهکاندا هاوته‌ریب، هارمۆنێکی جوان به‌دی دێ. له‌م شێوه ڕوانینه‌دا ئیسلام وه‌کوو به‌شێکی تۆخ و تۆکمه له سوننه‌ت، ده‌گه‌ڵ ئاوه‌زی هاوچه‌رخ دێته دیالۆگ و پهیڤینهوهو قه‌ت تووشی چه‌قبه‌ستوویی و ڕاوه‌ستان نابێ.
له‌م بۆچوونه مه‌عریفیه‌دا توخمه‌کانی پێکهێنه‌ری ناسیۆنالیزم به شێوه‌یه‌کی ته‌حلیلی باسیان لێده‌کرێ، له قۆناغی دوایی دا ده‌گه‌ڵ ده‌قه‌کانی ئیسلامی به‌راوه‌رد ده‌کرێ له ئاکامدا له کارلێکی عه‌قڵی خوێنه‌ر، واقیعی زانستی، کۆمه‌ڵایه‌تی و … له ده‌قه دینییه‌کان، خوێندنه‌وه‌یه‌کی هاوچه‌رخانه ده‌کرێ. که‌وایه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه ده‌کرێ له فیکر یان مه‌عریفه‌ی ئیسلامی سه‌رده‌م بۆ کێشه‌ی کورد، چاره‌سه‌ر به‌دی بکرێ.
له کوردستانی ئێران‌دا له سه‌ره‌تای شۆڕشی ۱۹۷۹دا لایه‌نێکی ئیسلامی که زۆرتر له پارێزگای سنه و کرماشان‌دا به‌رجه‌سته ده‌بووه نه ته‌نیا بۆ کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ری پێشکه‌ش کرد؛ به‌ڵکوو له‌ژێر کارتێکه‌ری گوتاری زاڵی مارکسیستی و شۆڕشگێڕانه و خوێنده‌وه‌ی ئیدئۆلۆژیانه بۆ دین، لابردنی سته‌می چینایه‌تی (ته‌به‌قاتی) و مه‌زهه‌بیشی له به‌رنامه‌ی دابوو که که‌سایه‌تێکی ناسراوی وه‌کوو ئه‌حمه‌دی موفتیزاده دانه‌ری ئه‌م پلانه ئیسلامییه بوو که به داخه‌وه-به‌هۆکاری جوراوجۆر- نه‌یتوانی له هیچکام له‌م سێ بوواره‌دا، لانیکه‌می سه‌رکه‌وتن به ده‌س بێنێ. ماوه‌ته‌وه بڵێم به ئێستاشه‌وه بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌کانی کوردستان، نه‌یانتوانیوه شتی وا پێشکه‌ش به ڕای جه‌ماوه‌ر بکه‌ن و هه‌نده‌کیان باوه‌ڕیان به بوونی کێشه‌ی کورد هه‌ر نییه.
له کۆمه‌ڵگای کوردستانی ئێران که به ده‌ست ده‌یان کیشه‌ی سیاسی‌و.. ده‌نالێنێ ئهحزابو جه‌ریاناتی ئیسلامی ده‌توانن چ کاریگه‌ریه‌کیان له سه‌ر پرسه‌کانی کۆمه‌ڵگا هه‌بێت؟
به ڕای من ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سه‌ر بگرێ و هه‌ر شته‌ی له جێگای خۆی دابنرێ ئه‌وه هه‌ر لایه‌ن و بیرۆکه‌یه‌ک له چوارچێوه‌یه‌کی مۆدێڕن‌دا ده‌توانی به بوونی لانی که‌مێک له هه‌واداران و ئه‌ندامان، وه‌کوو حیزب یان وه‌کوو ئه‌نجوومه‌ن به‌رنامه‌و پڕۆگرامی خۆی پێشکه‌شی جه‌ماوه‌ر بکا. جه‌ره‌یاناتی ئیسلامیش ده‌توانن له درووستکردنه‌وه‌ی بینای ئه‌خلاقی و ڕه‌وشتی و په‌روه‌رده‌ی دینی تاکێکی موسوڵمانی هاوچه‌رخدا ڕۆڵێکی کاریگه‌ر ببینن. چونکه ئه‌گه‌ر تاکی کورد که زۆرینه‌ی کورد موسوڵمانه په‌روه‌رده‌یه‌کی جوانی دینی هه‌بێ ئه‌م په‌روه‌رده‌یه له هه‌ڵسوکه‌وت، سیاسه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ردن و هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی ژیانی ئه‌م شه‌خسه خۆی پیشان ده‌دا و ئه‌وه‌شه ڕازی ئه‌م نه‌هێنییه که سیاسه‌ت و دین هه‌رگیز لێک جیا ناکرێنه‌وه. بزاڤه ئیسلامییه‌کان ده‌توانن به سه‌رنج دان به ئه‌م به‌شه له که‌سیه‌تی و شوناسی کوردی که له‌لایه‌ن تاقم و حیزبه سکۆلاره‌کانه‌وه چاوپۆشی لێکراوه، ڕۆڵێکی گرنگیان له بووژانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی هه‌بێ. دواجار من پێموایه بۆ ژیانێکی هێمنانه پێویستیمان به دیمۆکڕاسی و بۆ بواری فه‌ردیش پێویستیمان به ته‌قوا و هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی فه‌ردی هه‌یه، که پێم وایه هیچ قانوون و یاسا و به‌رنامه‌یه‌ک ناتوانی وه‌کوو دین ئه‌م به‌شه دابین و گه‌شه‌ی پێ‌بدا.
ئه‌گه‌ر که‌ش و هه‌وایه‌کی ئازادی سیاسی هه‌بێ و ئه‌حزاب و گرووپه‌کان ئازادی به‌یان و چالاکیان هه‌بێ، ئه‌وه پرۆژه و پلان و به‌رنامه‌ی حیزبه‌کان و پڕاکتیزهکردنیان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعه که ده‌توانێ ڕاده‌ی خزمه‌ت و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان دیاری بکا، به‌ڵام له که‌ش و هه‌وای لێڵ وکپکراودا هیچ شتێک ڕوون نییه و … هیچ ههڵسانگهندن و تهرجیحێک دروست نییه.
هۆی چیه کۆمه‌ڵێک جه‌ریانی ئیسلامی له کوردستان له روانگه‌ی پێویستیه‌کانی کۆمه‌لگای کوردیه‌وه خۆیان پیناسه ناکه‌نه‌وه، واته پێش ئه‌وه‌ی وه‌ک هێزێکی کوردی خو ده‌ربخه‌ن له هێزێکی هاورده‌ی ئیسلامی ده‌چن که کاریان ته‌نیا گه‌یاندنی په‌یامه دینییه‌کان ده‌بێت؟
جارێ پیمخۆشه هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌نهه‌جی له پرسیاره‌که‌ی جه‌نابتدا ڕوون که‌مه‌وه، من پێموایه وشه‌ی هاورده‌ی ئیسلامی چه‌مکێکی ته‌واو نامه‌فهووم و ناڕوونه، ئه‌گه‌ر شێوازێک له بیرکردنه‌وه‌ی ئیسلامی هاورده بێ، ئه‌وه ته‌واوی ئه‌و بیرۆکه سیاسیانه‌ی وه‌کوو سۆسیال دیمۆکڕاسی، لیبڕالیزم و … نامۆ ده‌بنه‌وه. ئه‌گه‌ر پێمان وایه ئه‌مانه به‌رهه‌می زانستی ئینسانین ئه‌وه مه‌عریفه و هزری ئیسلامیش ده‌توانێ بچێته ژێر بازنه‌ی زانستی ئینسانییه‌وه و ڕه‌هه‌ندێکی قووڵی هێرمینۆتیکی و ته‌ئویلی فه‌لسه‌فی وه‌ربگرێ، من پێم وایه له ئێران‌دا له هه‌موو جێگایه‌ک پتر له بواری ڕیفۆرمی دینی و هه‌ماهه‌نگکردنی دین و زانستی هاوچه‌رخ، کار کراوه و ده‌رفه‌تێکه بۆ ئه‌و بزاڤه ئیسلامیانه‌ی ناوخۆ که ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه و که‌ڵک له‌م سه‌رمایه فه‌رهه‌نگییانه وه‌ربگرن و گوتاری خۆیانی پێ نوێ که‌نه‌وه‌و خۆیان له بازنه سوننه‌تیه ته‌قلیدیه‌که بهێننه ده‌ره‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌روه‌کی له وڵامی پرسیاری یه‌که‌مدا باسم کرد، ئیسلامییه‌کانی کوردستان زۆر زۆر که‌م له‌م ئاسه‌واره کولتورییانه که‌ڵک وه‌رده‌گرن و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م هێڵه‌ی که خوالێخۆشبوو موفتی زاده دایمه‌زراند نه‌ڕۆیشتن و به ئێستاشه‌وه نه‌یانتوانیوه ببنه به‌شیک له خه‌ڵک و جووڵانه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی پێک بێنن.
هه‌ر له ده‌قه ئیسلامییه‌کاندا وه‌کوو قورئان و فه‌رمووده زۆر شتی بنه‌ڕه‌تی له‌م بواره‌دا هه‌ن که ئه‌گه‌ر کارا بکرێنه‌وه ده‌توانن خزمه‌تێکی له‌باری گه‌لی کوردی موسوڵمان بکه‌ن؛ بۆ نموونه له قورئاندا مافی هه‌موو گه‌لان (شه‌عب و هۆزه‌کان به مانا سوننهتیهکهی) به ڕه‌سمیه‌ت ناسراوه و هیچ گه‌ل و هۆز و نیژادیک بۆی نییه خۆی له گه‌لان و ره‌گه‌زه‌کانی دی باڵاتر بگرێ و پێوه‌ریش بۆ گه‌وره‌یی، شتێکی نادیاره که هه‌مان ته‌قوا و هه‌ست به مه‌سئوولیه‌تی فه‌ردییه. یان زمان وه‌کوو پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌کان ئایه‌ت و جهعلێکی خواییه و هه‌رکه‌س و لایه‌نێک بیهه‌وێ زمان یان ره‌گه‌زێک پاکتاو بکا، ئه‌وه شه‌ڕی ده‌گه‌ڵ ویست‌و ئایه‌تی خوا کردوه. یان زوڵم و سته‌م له هه‌ر که‌س و نه‌ته‌وه‌یه‌ک بکرێ ئه‌وه له‌لای خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا قوبووڵ ناکرێ و له فه‌رمووده دا ده‌فه‌رموێ: «یا عبادی إنی حرمت الظلم على نفسی وجعلته بینکم محرماً» واته ئه‌ی به‌نده‌کانم، من زوڵمم له خۆم قه‌ده‌غه کردوه‌و له ناو ئێوه‌شدا حه‌رامم کردوه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌ده‌مه‌وه‌چوونی کێشه‌ی کورد ده‌شێ وه‌کوو ئه‌رکێکی ئیسلامی و خواناسی چاوی لێبکرێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شێکی زۆر له دۆستانی ئیسلامخواز لێم زوێر نه‌بن ده‌توانم بڵێم یه‌که‌م به‌رپرسیاره‌تی ئیسلامخوازانی کورد ره‌خساندنی بوارێکی ئازاد و ره‌هایه بۆ گه‌له‌که‌یان هه‌روه‌کوو له ژیانی مووسای په‌یامبه‌ردا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وه‌کوو یه‌که‌م وه‌زیفه‌ی ناوبراو له‌قه‌ڵه‌م دراوه.
ئه‌گه‌ر ناسیۆنالیزم وه‌کوو وشیاریه‌کی کۆیی بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه تاکیو کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کان پێناسه بکه‌ینه‌وه ئه‌وا به‌م خوێندنه‌وه‌یه به‌رگری له مافه‌کانی تاکی کورد و لابردنی زوڵم و زۆری له‌سه‌ر موسوڵمانان و ئینسانه‌کان به‌گشتی، به‌شێکی گه‌وره له لێپرسراویه‌تی دینی موسوڵمانان و ئیسلامخوازان له خۆ ده‌گرێ. به‌داخه‌وه ئیسلامییه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستانی ئێران -به له‌به‌رچاو گرتنی واقیعی سیاسی ئه‌مڕۆ و دوێنێی ئێران به گشتی- له‌م بواره‌دا بێ یه‌ک و دوو لێکردن، پله‌یه‌کی باش وه‌رناگرن، ته‌نانه‌ت بگره به نیسبه‌ت شه‌سته‌کانی هه‌تاوی تا ڕاده‌یه‌کی باشیش دابه‌زیون.
هۆکاری پێویستی ئه‌حزابی ئیسلامی له کوردستان له چی دا ده‌بینی؟
وڵامی ئه‌م پرسیاره تا ڕاده‌یه‌کی باش له پرسیاره‌کانی سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه، کوردستانی ئێمه گۆمه‌ڵگایه‌کی زۆرینه موسوڵمانه و هه‌ر به‌و پێیه زۆر که‌س و لایه‌ن پێیان خۆشه به مه‌رجه‌عییه‌تێکی ئیسلامی و به پاشخانێکی دینی و ئه‌خلاقی دینییه‌وه، کۆمه‌ڵه‌یه‌ک ساز بدرێ، به مه‌رجێک ئه‌م کۆمه‌ڵه و گرووپانه له راستای پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی و هاوچه‌رخدا بن، نه ته‌نیا هیچ ته‌نگژه‌یه‌ک دروست ناکا بگره ده‌بێته هۆی جۆره پلۆڕالیزمێکی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵگایه‌کی هه‌مه‌چه‌شن و فره‌ده‌نگ پێک دێ. که که وایه با هه‌ر حیزب و گرووپێک به بوونی پڕۆژه‌یه‌کی ژیاری، سیاسی، خزمه‌تگوزاری، فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌شداریی له ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌دا بکه‌ن و هه‌ر که‌س به ڕێگه‌ی خۆیه‌وه خزمه‌ت به‌م خه‌ڵکه لێقه‌وماوه بکا، من دووپاتی ده‌که‌مه‌وه گه‌وره‌ترین ئه‌رکی ئه‌حزابی ئیسلامی به په‌روه‌رده‌کردنی هاووڵاتیه‌کی به ئه‌خلاق و ڕێک و پێک ده‌زانم که گه‌وره‌ترین په‌یامی دینیش پێم وایه هه‌ر ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی به‌رزه و پێم وایه ئه‌وان ده‌توانن به بیری ئیسلامی خزمه‌تی لێقه‌وماوان و داماوان له ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وییشه‌وه بکه‌ن. بۆ نموونه ئێستا به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو دام و ده‌زگای ناحکوومی خه‌یری و فریاگوزاری، مناڵانی هه‌تیوو بێسهرپهرهست، به‌رگری له ئیعتیاد، … له‌ژێر چاوه‌دێری کوردهئیسلامیهکانهوه به‌ڕێوه ده‌برێن.
ئه‌وه‌تا ئێستا له کوردستانی عێڕاقدا ئیسلامییه‌کان جۆرێک موماره‌سه‌کردنی ئه‌خلاقیان له سیاسه‌تدا پێشکه‌ش کرد (به‌تایبه‌ت یه‌کگرتووی ئیسلامی) که به‌ڕێژه‌یه‌کی باش پاڵنه‌ر بوو بۆ ئاشته‌وایی و پێکهاتنه‌وه‌ی دوو هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌که و سه‌قامگیربوونی ڕێژه‌یی دیموکڕاسی و کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه و دیمۆکڕات.
تا چه‌ند ئه‌و ره‌خنه‌یه راسته که ده‌گوترێت دامهزراندنو چالاکی جه‌ریاناتی ئیسلامی سوننه له کوردستانی ئێران ئۆکه‌ی حکومه‌تی ئیرانی له گه‌ڵه بۆ که‌مره‌نگ کردنه‌وه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئێران؟ ئێوه چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه؟
من پێم وایه ئه‌م بۆچوونه، بۆچوونێکی ڕه‌شبینانه‌یه و له زیهنیه‌تێکی تۆتالیتێرهوه سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌گه‌ر به چاوێکی مێژووییه‌وه بڕوانین ده‌بینن که بزوتنه‌وه‌کان له بۆشاییدا به‌دی نایه‌ن و بێگومان زه‌روره‌تێکی تاریخی، سیاسی و فه‌رهه‌نگی بۆ به‌دیهاتنیان له ئارا دابووه. شایه‌د سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وتی ئیسلامی به هه‌ردوو باڵه سهرهکێکهوه (مه‌کته‌ب قورئان و ئیخوان موسلیمینی ئێران) له‌سه‌ره‌تای شۆڕش جگه له به‌رگریکردن له مافی سوننه مه‌زهه‌به‌کان، به‌رگری و دیفاع له مافی کورد بوو که زۆرینه‌ی کوردستان سوننیمهزههبن و مه‌زهه‌ب وه‌کوو ره‌هه‌ندێکی سه‌ره‌کی شوناسی کورد چاوی لێکراوه. له‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌دا چه‌شنه دژایه‌تیه‌ک به‌دی ده‌کرێ، هه‌روه‌کوو له پێشدا ئاماژه‌م پێدا، ده‌کرێ لایه‌نێک ئیسلامی بێ و ده‌سکه‌وته‌کانی ژیانی هاوچه‌رخیشی قه‌بووڵ بێ و پڕۆژه‌ی بۆ خزمه‌تی خه‌ڵک پێبێ و دژی هیچکه‌س و لایه‌نێکی نائیسلامیش نه‌بێ. پێم وایه ئه‌م چه‌شنه بیرکردنه‌وه‌یه زیاتر خزمه‌تمان پێده‌کا تا ئه‌وه‌ی وه‌کوو ئینجیلییه‌کان ده‌ڵێن: «هه‌رکه‌س له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌بێ و هاوبیری ئێمه نه‌بێ، دژ به ئێمه‌یه.» ئه‌م بیرۆکه‌یه سه‌ر له داپلۆسین و حه‌زف و تووندوتیژیی ده‌ردێنێ.
کام یه‌ک له‌و هیزانه توانیویانه ته‌ئویلی عه‌قڵانی له دین بخه‌نه روو، چون؟
به باوه‌ڕی من ئه‌م پرسیاره هه‌ڵگری قسه و باسی زۆره و مه‌به‌ست له ته‌ئویلی عه‌قلانیش ناڕوونه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ده‌کارهێنانی عه‌قڵ له خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه دینییه‌کاندا بێ، ئه‌وه به کورتی ده‌توانم ئاماژه به کۆمه‌ڵه‌ی «ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران» بکه‌م که تا ڕاده‌یه‌کی باش توانیویانه به ئامرازی ئیجتهاد و به له‌به‌رچاو گرتنی سه‌وابیت (بنه‌ما نه‌گۆڕه‌کان) و موتهغهییراتێک که خۆیان باوه‌ڕیان پێی هه‌یه، گونجاویه‌کی تا راده‌یه‌ک باش له‌گه‌ڵ ئاخر به‌رهه‌مه‌کانی ئاوه‌زی هاوچه‌رخدا بکه‌ن و مانیفێستی په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌ی دووهه‌میان ئه‌م ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێ که تا ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو کاریگه‌ری ڕه‌وتی «ڕۆشنفیکریی دینی» له ئێران‌دا پێیانه‌وه دیاره. له مانیفێستی کۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو دا؛ شۆڕا، مافی مرۆڤ، ئازادی، دادپه‌ره‌وه‌ری، نۆێخوازیی، دووره‌په‌رێزی له تووند‌و تیژیی، هه‌مبه‌سته‌گی و مهعنوییهتگهرایی هاتوون و وه‌کوو بۆچوونی بنه‌ڕه‌تی جه‌ختیان له‌سه‌ر کراوه و بۆ هه‌ر کامیش له‌م هه‌شت چه‌مکه ڕێگاچاره‌ی گونجاو پێشنیار کراوه، خۆ دیاریشه ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان له بایه‌خه‌کانی سه‌رده‌م و گوتاری زاڵی لیبڕاڵن و له‌گه‌ڵ ده‌قه دینییه‌کاندا ته‌ریب دراون و خوێندنه‌وه‌یه‌کی عه‌سری بۆ ئه‌م چه‌مکانه کراوه. جێگای ئاماژه‌یه که له ناو نوخبه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌دا هه‌ن که‌سانێک که خۆیان له «ڕه‌وتی ڕۆشنبیریی دینی و نوێیئهندیشی دینی»دا ده‌بیننه‌وه و له‌م بواره‌شدا چالاکییان هه‌یه.
به‌ڵام به نیسبه‌ت دوو باڵه‌که‌ی مه‌کته‌ب قورئان، لایه‌نی زۆرینه که به به‌ره‌ی شورای مودیریه‌ت ناسراون، ئه‌وان پێڕه‌وی ته‌ئویلات و موکاشفاتی خوالێخۆشبوو کاک ئه‌حمه‌دن و له‌ژێر کاریگه‌ری کاریزمای ڕێبه‌ره‌که‌یاندا، هه‌رچه‌شنه ته‌ئویلێکی عه‌قڵانی له دین جگه له بۆچوونه‌کانی موفتی زاده، ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه. باڵی که‌مینه به کرانه‌وه‌یه‌کی زیاتره‌وه جگه له پابه‌ند بوون به هێڵه سه‌ره‌کیه‌کانی هزری کاک ئه‌حمه‌د،باوه‌ڕیان به ئیجتیهاد له دیندا و ئیستیفاده له به‌رهه‌می ئیجتیهادی زانایانی هاوچه‌رخ و پێشوو هه‌یه.
سه رچاوه : رۆژنامه