به شی کوردیشيعر و ئه ده بمطالب جدیدناودارانی کورد

سۆزێک بۆ گوندی نسڵ و ڕابردووی

سۆزێک بۆ گوندی نسڵ و ڕابردووی

ئاوایی نسڵ جوان و ناودارە
کۆنە هە‌واری، خۆشتر لە شارە

خۆش ئاو و هە‌وا، باخی پڕ لە بە‌ر
چاو کە‌س تێر ناوێ لێ بکا نە‌زەر

باخ و گۆڵزار و کێوانی بەرزی
میوە و بە‌رهەمی درەخت و عەرزی

هە‌ر وەک نموونەی دەشتی بە‌هە‌شتە
چاوکە‌ی ژیان و سە‌یران و گە‌شتە

چە‌م لای ئاوایی تاکوو کانی سێف
دڵگیر، دڵڕفێن ئاو جاری لە کێف

بە سە‌یر دیمە‌نی دڵت خۆش ئە‌وێ
لێرە دانیشم یا بچمە ئە‌وێ؟

لە هە‌ر لایێکیە‌و دانیشی چاکە
چوون هە‌وای خۆشە و ئاوە‌کەی پاکە

بە‌رە‌و سە‌رمە‌رە‌ز تا ناو دڵ هە‌وار
خە‌م و پە‌ژارە لە لات ئە‌کا بار

خە‌مە‌کان هە‌موو تۆ بە جێ تێڵن
بێجگە لە خۆشی هیچی ناهێڵن

چە‌می حە‌شۆڵێ و چە‌می مۆمنایی
ئە‌کە‌وێتە لای سە‌رووی ئاوایی

لە‌وێچە‌و تاکوو ناو پۆلە‌وەزان
جێگە‌ی سە‌یرانە لە هە‌موو وەرزان

میامە‌ران ئیتر لە تاریف دوورە
کە‌ش و هەوای پاک سە‌راپا نوورە

بە‌‌رە‌‌وخوار بێتە‌و دێ‌کۆن، باخ مە‌ولوو
تاریف ناکرێ بە یەک و بە دوو

لادێ، تووە ڕە‌ش، تاکوو گۆشخانی
تامێڵە‌بە‌گە، زە‌وینە و کانی

ڕوو بە ڕووی نسڵ تا ناوشە‌وبۆەکان
نازانم چۆنی باس بکە‌م بۆتان

کانی دۆخە‌وا تا پاناچە‌رموو
تا دێم گە‌ل دۆڵاو بیکە بە پە‌موو!!

قسە‌ی من بۆتان ئە‌مە‌یە ئازیز
لە تاریف نایێ سێ وە‌رز و پاییز

با بچینە سە‌ر باس پیاوانێ ناودار
لە نێو ئە‌م گوندە ژیاون هۆشیار

بزانە باسی هە‌موو نە‌کراوە
چوون جێگە نیە ئا لە‌م نووسراوە

باوک و باپیرم وەکوو مامۆستا
عۆمریان بە سەر برد لە خزمە‌ت خەڵکا

مامۆستا تە‌یێب، مامۆستا مە‌عرووف
بە شایە‌تی خە‌ڵک بە چاکە مە‌وسووف

مامۆستا مە‌عرووف نە‌وە‌ی سە‌ی مۆراد
شێحی مە‌ردۆخی لێهاتوو و ئازاد

خە‌ڵیفە محمد خە‌ڵیفە براییم
بە پێ زانایی مۆخلیس بوون داییم

خە‌ڵیفە سە‌عید، دە‌روێشانی دێ
پیاوانێ باش بوون با حەق بێتە جێ

سۆفیگە‌ل مۆخلێس حاجیگە‌ل دیندار
کە ئیستە بۆ من نایێنە ئە‌ژمار

شێرە ژنانیچ زور لە‌وێ ژیاون
خوا بیانبە‌خشێ ئیستا نە‌ماون

هە‌موو خە‌ڵکی دێ باش بوون و ناودار
لە جلدوور، جە‌ڕاح، ئۆسا و کرێکار

خوا لە هە‌موویان ڕازی بێ ئامین
جێگایان بێتە بە‌هە‌شتی بە‌رین

گۆشخانیش هە‌روا گوندێ جوانە
جێگە‌ی گە‌ڕان و خۆشی هە‌مووانە

با بمێنێ جادە‌ی نسڵ و گۆشخانی
چاوگە‌ل تێر ناوێ لە دیمە‌ن جوانی

ئە‌ویچ تیا بوە پیاوانێ مە‌شهوور
مە‌رحووم شێخ مە‌زهە‌ر خۆش خۆلق و سە‌بوور

هە‌روا شێخ حە‌سە‌ن کوڕی شێخ مە‌زهە‌ر
دیندار و شاعێر خۆشخە‌ت و نووسە‌ر

مە‌ولانا عبدالرحمان ڕە‌حمانی
نموونە‌ی زانای مە‌شهوور گۆشخانی

باوکی مامۆستا مە‌لا مۆحە‌ممە‌د
کوڕی ئە‌بێتە مامۆستا ئە‌حمە‌د

باوکی مامۆستا کاک عبدالرحمان
خوا بیپارێزێ لە داوی زە‌مان

مامۆستا عە‌لی فامیل شاوە‌یسی
شاعێر، قسە‌خۆش حە‌یفە نە‌ینوسی

مامۆستا مە‌لا کە‌ریمیش لە‌وێ
شۆرە‌ت مۆحە‌ممە‌دی ئاگاتان بوێ

کە‌سانێ تر هە‌ن کە ناینە ئە‌ژمار
ئینسانی ساڵح دڵ پاک و دیندار

هە‌موو نە‌تە‌وە‌ی ئە‌وانین کە هە‌ین
با دابچڵە‌کین بزانین کە چە‌ین

لە خزمە‌ت کردن کردە‌وه‌ی چاکە
چیمان بردووە بە میراس کاکە؟

بە عیلم و زانین کردە‌وە‌ی ڕاسی
ژیان بە‌ینە‌سە‌‌ر دوور بین لە کاسی

خوایە هە‌موومان خە‌یتە سە‌ر ڕاسی
کردە‌وە‌ی خراو نە‌مێنێ باسی

۱۳۹۸/۹/۸
✍?مۆحە‌ممە‌د عە‌لیزادە لە سنە

? @eslahe

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا