بیروڕا

پەروەردی ئیسلامی و مەبەستە کانی

تیشکێ لە سەر پەروەردی ئیسلامی و مەبەستە کانی

نوسه ر: ڕزگار کریم رشید

پەروەردی ئیسلامی وەک باسمان کرد مرۆڤ ئامادە ئەکات لەرووی نە فسی و رۆحی و جەستەیی و عقڵیەوە بۆ ئە وه ی لە دونیا دا رۆڵی راستە قینە ی خۆی ببینێت و لە قیامە تیش دا پاداشتی کردەوە کانی وەربگرێتە وە.

پەروەردی ئیسلامیش کارگە یە کە و تیایدا مرۆڤی صاڵح و باش پە روە ردە ئە بێت بەڕەچاو کردنی ەاوسەنگی لە نێوان مەبەست و ەۆکار و ئە وکرددارە لە کاتێکدا خاڵی جیاوازی پەروەردی ئیسلامی لە پەروەردەکانی تر ئەوە یە پەروەردی ئیسلامیە ههمیشە تا کە کانی ناو بازنەی پەروەردەدا وا لێدە کات لە جوڵەیەکی کاریگەردا بن لە گەڵ نەفسی خۆیان و خالکی و گەردوون دا،ئەوەتا زەوی ئاوەدان دەکاتە وە و سوود لە دەریاو ئاژڵ و باڵندە و دارو بەرد وەردەگرێتلەو سۆنگەیەوە کە خوایی گەورە بۆی رەخساندوە نابێت دانیشێت و مامەڵە لەگەل ئەو گەردوونە بەرفراوانە نەکات.

پەروەردی ئیسلامیش خاوەنی مەبەستی تایبەتی خۆیەتی و ئەو مەبەستانە تایبەتین بەو پەروەردەیەوە لەو مەبەستانش:

۱ . پەرەستنی خوای گەورە بە پی ێ ئەو شەرعەی ناردویەتی: خوای گەورە دەفەرموێت:

«وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِیَعْبُدُونِ»[الذاریات/۵۶]

واتە:( من جنۆکەو ئادەمم دروست نەکردوە بۆ ئەوە نەبێ کە بم پەرەستن)

ئەو بەندایە تیەش داوا کاری چەن شتێکە لە مۆسڵمان کە ئیمان و ئیسلام و چاکەو داد پەروەری و تێکوشان و قەدەغەکردنی خراپەو… ەتد تا شەرعی خوا بەرقەرار بێتلە گەردون دا.

 2 . جێنشینی خوای گەورە لە سەر زەوی دا: خوای گەورە دەفەرموێت :

«إِنِّی جَاعِلٌ فِی الأَرْضِ خَلِیفَهً»(بقرە/۳۰)

واتە:( یەکێک دائەنێم بە جێنشین لە سەر زەوی دا)

کە واتە ئەو جێنشیەنەلە پێداویستە کانی سوودوەرگرتنە لە زەوی بەوهه مو خێرو بێرەوەکە لە زەوی دایەولە ، مامەڵە کردنی لەگەڵ زەوی و گەردوون دا بە بەکبەر هێنانی زانیاری هاوچەرخ ئەمەش بە ئەرکێکی شەرعی دائەنرێت و نابێت موسڵمان لی ێ دوابکەون.

۳ . یەکتر ناسین خەڵک:خوای گەورە دەفەرموێت:

«یَا أَیُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاکُم مِّن ذَکَرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاکُمْ شُعُوباً وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا»(حجرات/۱۳)

واتە: (ئەی ئادە میزادبە تێکڕایی ئێمە ئێوەمان دروست کردووە لە نێر و مێیەک و کردومانن بەچەند تیرە و تائیفەیەک بۆ ئەوەی یکەتر بناسن)

خوای گەورە خەڵکی دروست کردوە لە هه مان جنس و رەنگ و بۆیان جیاوازە و هه رە یە کەشیان جۆرەنەفسیەتێکیان هه یە بەڵام هه مویان لە یەک ئەسل دروستکراون ئەویش ئادەمە بۆیە ناگونجێترق و کین و لە یەکتر و دژایەتی بێتە نێوانیان بەڵکو دەبێت برایەتی و پشتگیری و ەاودەمی و سۆز و بەزەیی هاتنەوە بە یە کتردا جێ ی بگرێت لە  ئەم مەبەستەش یەکێکە لە مەبەستە گەورە کانی پەروەردی ئیسلامیتا مرۆڤ بەیەکەوە بژین و یەکتریان خۆش بوێت و لە ژێر ئاڵای یەک عەقیدەیا کۆببنە وە بو سەقام گیرکردنی شەرعی خواش تێ بکۆشن.

۴ . جێگیربۆن لە سەر زەوی و سەرکردایەتی کردن تیایدا:

خوای گەورە دەفەرموێت:

«وَعَدَ اللَّهُ الَّذِینَ آمَنُوا مِنکُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَیَسْتَخْلِفَنَّهُم فِی الْأَرْضِ کَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِینَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَیُمَکِّنَنَّ لَهُمْ دِینَهُمُ الَّذِی ارْتَضَى لَهُمْ وَلَیُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْناً»(نور/۵۵)

واتە:(خوا بەڵێنی داوەد و بەڵێن دەدات بەوانەتان کە ئیمانیان ەێناوە و ئیمان دەھێنن و کردەوەی چاکە دەکەن دەیانکات بە خەلیفەو کاربەدەست لە وڵاتدا ھەرچۆنێ ئیماندار و خاوەن کردەوە چاکەکانی پێش ئێوە کرد بە جێنشین و کاربە دەست ئەو ئاینەی بۆی دیاری کردوون و ھەڵی بژاردووە بۆیان دامەزراو ئەکات بە خاوەنی و بیم و ترسەشی کە ھەیانە ئەیگوڕێ بە ئاسایش و بێ باکی)

 ئەوەش پەیمانێکە لە لایان خوای گەورەوە ھاتوە بۆ ئەوانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوەی چاکە دەکەن پەیمانێکە بە سێ شت:

۱         –  جێنشین کردنیان لە سەر زەوی و پێدانی دەستە ڵات و سوود وەرگرتن لە خێرو بێری.

۲     جێگیر کردنیان لە سەر زەوی بەو ئیسلامەی ھەڵیان گرتووە و کردویانە بە پروگرام دینە کەیان ئاشکرا و زاڵ دەبێت و حوکمی خەڵکی دەکەن.

۳         حڵیان لە ترسەوە دەگۆڕێت بۆ دڵنیایی و ھەست کردن بە ئاسایش.

بۆ گەیشتن بەم مەبەستە گەورەیە دەبێت میکانیزمی پەروەردە بگیرێتەبەر تا دەگەن پێ ی.

۴         . فەرمان کردن بە شەریعەت :

خوای گەورە دەفەرموێت:

«ثُمَّ جَعَلْنَاکَ عَلَى شَرِیعَهٍ مِّنَ الْأَمْرِ فَاتَّبِعْهَا» (جاثیه/۱۸)

واتە:(ئینجا لە پاش نەوەکانی ئیسرائیل نەی پیغەمبەر لە کاروباری ئاینەوە تۆمان خستۆتە سەر رێگای شەریعەتێکی گەورە و بەنرخ).

ئەم خاڵەش مەبەستێکی گەورەی پەروەردی ئیسلامیە بەڵکو پێش لەومەبەستانەی تریش ھاتوە و ھەمو مەبەستەکان لە خزمەتی ئەو مەبەستەدان و نابێت باوەڕدار ەیچ پرۆگرامێکی تری پێ باش بێت یان قەبوڵ بێت جگە لە شەرعی خوا،و پەروەردەش چەندمەبەستێکی ھەیە لەوانە:

یەکەم: تاک و ھەرشتێک پەیوەست بێت بە دامەزراندنی کە سایە تیەوە.

دووەم: خانەی موسڵمان و ئەو بنە ما وقیەمە رەوشتیانەی پێویستە بیگرێتە خۆ.

سێ یەم: کۆمەڵگای موسڵمان لەگەڵ ئەو پەیوەندیانەی ھەیەتی لەگەڵ دەورەبەدرا.

چوارەم: نەتەوەیەکی موسڵمان لەگەڵ پەیوەندی ھەیە پێوەی لە خۆئامادە کردن و کار کردن بۆ ئەومەبەستە.

پێنجەم: دەوڵەتی موسڵمان لەگەڵ پابەند بونی بە نەھەجی خواو یاساوە.

——————————–

ناوی کتێب:ئیخوان موسلمین، مێژوویەکەی پرشنگدارو خەباتێکی بێ وچان / چاپی :یەکەم/سڵی ۲۰۰۰ز/۱۴۲۱ک / چاپەمەنی: چاپەمەنی و ئۆفێستی گۆڤار

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا