بیروڕا

دانی زه‌کات به‌ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌کان و کاری بانگه‌واز و فێرخوازانی‌ زانستی‌

زه‌کاتدانی زه‌کات به‌ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌کان و کاری بانگه‌واز و فێرخوازانی‌ زانستی‌

مامۆستایان و زانایانی‌ ئایینی: زه‌کات به‌ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌کان و کاری بانگه‌واز و فێرخوازانی‌ زانستی‌ شه‌رعی‌ و پڕۆژه‌ی‌ هه‌تیو و ده‌شێ.

دڵشاد هه‌رته‌لی‌ ـــ هه‌ولێر

زانایانی‌‌ دیاری‌ ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن، زه‌کات به‌ ده‌زگاکانی‌ راگه‌یاندنه‌کانی‌ حیزبه‌ ئیسلامییه‌کان و کارمه‌نده‌کانیان و به‌پڕۆژه‌ی‌ خێرخوازی‌ و کاری بانگه‌واز و فێرخوازانی‌ زانستی‌ شه‌رعی‌ و پڕۆژه‌ی‌ هه‌تیو ده‌شی‌ و دروسته‌ له‌ ئیسلامدا و هیچ رێگرێکی‌ نییه‌،راشیده‌گه‌ێنن ئه‌وانه‌ی‌ ده‌ڵێن ناشێ‌ دیعایه‌ی‌ دروستکراوی‌ عه‌لمانییه‌ته‌ بۆ لێدانی‌ رابوونی‌ ئیسلامیی‌.

هه‌ندێک خه‌ڵک و لایه‌ن وگروپی‌ ئیسلامیی‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ زه‌کات به‌ ده‌زگاکانی‌ راگه‌یاندنه‌کانی‌ حیزبه‌ ئیسلامییه‌کان و پڕۆژه‌ی‌ خێرخوازی‌ و بانگه‌واز ناشێ‌ و ته‌نها به‌هه‌ژران ده‌شێت به‌مه‌ش پیلانی‌ عه‌لمانییه‌کان په‌یڕه‌و ده‌که‌ن و ئیسلام په‌یکیش ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی‌ مامۆستایانی‌ ئایینیه‌وه‌ ئه‌و بۆچوونه‌ هه‌ڵه‌یه‌ راست بکاته‌وه‌

 

مامۆستا مه‌لا سه‌لیم شوشکه‌یی‌ زانایی‌ ئایینی‌ و پێشنوێژو و وتارخوێن له‌شاری‌ هه‌ولێر،تایبه‌ت به‌(ئیسلام په‌یک)وتی‌:"(فی‌ سبیل الله‌)موجاهیده‌ واته‌ ئه‌وکه‌سانه‌ن که‌له‌رێگه‌ی‌ خوا ده‌جه‌نگن،زانا نوێیه‌کانی‌ سه‌رده‌م ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ ئیسلامییه‌کان واته‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئیشی‌ کاری‌ ئیسلامی‌ ده‌که‌ن به‌(فی‌ سبیل الله‌)حساب ده‌که‌ن،به‌ڵام زۆربه‌ی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ زاناکان یه‌کده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ که‌زه‌کات به‌مزگه‌وت و مه‌دره‌سه‌ ناچێ‌،ئیلا له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ که‌ ئه‌و هه‌شت جۆره‌ که‌سه‌ ده‌ست نه‌که‌وت که‌زه‌که‌تیان پێده‌شێت عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز(ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت)ته‌وجیهی‌ زه‌کاتی‌ کردوه‌ته‌ سه‌ر پڕۆژه‌ی‌ تر،ئه‌مڕۆ ئێمه‌ پێویستمان به‌وه‌ هه‌یه‌ باردوخی‌ خه‌ڵک باشتر بکه‌ین،ده‌کرێ‌ ئه‌و که‌سانه‌ی‌ که‌ له‌ده‌زگاکان ئیش ده‌که‌ن بۆنموونه‌ که‌ناڵێکی‌ ئیسلامیی‌ هه‌یه‌ که‌ بیدعه‌ت و خوارفیات و شتی‌ بیدنی‌ تێدا نه‌بێت و شته‌کانیان ته‌واوبێت دروسته‌ زه‌کات بدرێته‌ کارمه‌دنه‌کانیان که‌له‌وێ‌ ئیش ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ فه‌قیر نه‌بن".

 

مامۆستا مه‌لا مه‌حمودفه‌قیش زانای ئایینی‌ و پێشنوێژو و وتارخوێن له‌شاری‌ هه‌ولێر،تایبه‌ت به‌(ئیسلام په‌یک)وتی‌:"حیزبه‌ ئیسلامییه‌کان و ده‌زگاراگه‌یاندنه‌کانیان و کاری‌ بانگه‌واز ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ی‌(فی‌ سبیل الله‌) و(فی‌ سبیل الله‌) ئه‌وان ده‌گرێته‌وه‌ که‌وته‌ زه‌کاتیان پێده‌شێت".

 

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌هه‌مان بابه‌ت،د.سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی‌زانای ئایینی‌ و پێشنوێژو و وتارخوێن له‌شاری‌ هه‌ولێر،تایبه‌ت به‌(ئیسلام په‌یک)وتی‌:"به‌ڕاستی‌ ئه‌وه‌ دیعایه‌ێکی‌ دروستکراوه‌ پێچه‌وانی‌ لوب و مه‌قاسیدی‌ شه‌ریعه‌ته‌،گه‌وره‌ترین روکنی‌ ئیسلام له‌دوای‌ پێنج روکنه‌که‌ ئه‌مر به‌چاکه‌ و نه‌هی‌ کردنه‌ له‌خراپه‌ که‌ ئێمه‌ ته‌ئویلی‌ لیده‌ده‌ینه‌وه‌ به‌بانگه‌وازی‌ خوا،ئه‌وه‌ روکنی‌ دینه‌،که‌سه‌که‌ مه‌عنی‌ بێ‌،ته‌که‌فولی‌ داعی‌ بێ‌، ته‌که‌فولی‌ شه‌هیدبێ‌، ته‌که‌فولی‌ رادیو و ته‌له‌فزیۆنێکی‌ ئیسلامی‌ بێ‌، ته‌که‌فولی‌ جیهه‌تێک، باره‌گایه‌ک، سیدێک، هه‌ر جیهه‌تێکی‌ تر که‌ بانگه‌وازی‌ خوا بڵاوده‌کاته‌وه‌ ئه‌وه‌ (فی‌ سبیل الله‌) به‌نه‌س ده‌یگرێته‌وه‌ نه‌ک به‌قیاس،(فی‌ سبیل الله‌)عامه‌ و عامه‌که‌ش ته‌خسیس نه‌کراوه‌،له‌شوێنه‌کانی‌ تریش خوای‌ گه‌ره‌ باسی‌ نه‌فه‌قه‌ و سه‌ده‌قه‌ی‌ زۆر ده‌کات،ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ نه‌گرێت‌ ده‌بێت ئایه‌ته‌که‌ ته‌ئویلێکی‌ باتڵ بکرێ‌ که‌ هیچ قه‌واعیدێکی‌ شه‌رع نه‌یگرێته‌وه‌".

ناوبراو وتیشی‌"ئه‌وه‌ دیعایه‌ێکی‌ عه‌لمانییه‌ جا ئه‌گه‌ر که‌سێکی‌ ریشدار و شه‌رواڵ کورتیش بیکات هه‌ر دیعایه‌یه‌ بۆ عه‌لمانییه‌ت و لێدانی‌ رابوونی‌ ئیسلامیی‌،تێرکردنی‌ خه‌ڵک ئیشی‌ حکومه‌ته‌،له‌م کاره‌ باشتر نییه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌ تێدایه‌ و له‌ بانگه‌واز هه‌موو که‌س به‌ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار و به‌پیاو ژن و به‌هه‌تیو و پیر سودمه‌ند ده‌بێت،به‌ڵام له‌مه‌سه‌له‌ی‌ فه‌قیره‌که‌‌ هه‌ر گروپێک سود وه‌رده‌گیری‌".

راشیگه‌یاند:زه‌کات به‌ حیزبه‌ ئیسلامییه‌کان و ده‌زگاکانی‌ راگه‌یاندیان و به‌پڕۆژه‌ی‌ خێرخوازی‌ و بانگه‌واز و که‌سانی‌ بانگه‌وازکار ده‌شی‌ و دروسته‌ له‌ ئیسلامدا و هیچ مانعێکی‌ نییه‌،وتیشی‌:"ئه‌وانی‌ ده‌ڵێن ناشێ‌ به‌ته‌ئکید ئه‌وه‌ دژایه‌تی‌ کردنی‌ رابوونی‌ ئیسلامییه‌".

 

له‌لایه‌کی‌ تره‌وه‌ مامۆستا نادر کانی‌ کوردیی‌،زانای ئایینی‌ و پێشنوێژ و وتارخوێن له‌شاری‌ هه‌ولێر،تایبه‌ت به‌(ئیسلام په‌یک)وتی‌:"ئه‌و هه‌شت سنفه‌ی‌ که‌ خوای‌ گه‌وره‌ له‌قورئانی‌ پیرۆز باسی‌ کردون که‌ زه‌کاتیان پێده‌چێ‌ یه‌کێکیان(فی‌ سبیل الله‌)یه‌،کاتی‌ خۆی‌ زیاتر بۆ ئه‌وانه‌ به‌کارده‌هات که‌ قورئان دابه‌زی‌ له‌ به‌ر جیهاد و تێکۆشان له‌پێناوی‌ خوا بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی‌ ئیسلام ئیش و کاریان پێنه‌ده‌کرا به‌رده‌وام له‌غه‌زا بوون ئه‌وانه‌ سنفێکن له‌و هه‌شت جۆره‌ی‌ که‌زه‌کاتیان پێده‌درا،زانایانی‌ سه‌رده‌م ده‌ڵێن(فی‌ سبیل الله‌)هه‌موو پڕۆژه‌یه‌کی‌ خێرخوازی‌ ده‌گرێته‌وه‌ وه‌کو پڕۆژه‌ی‌ هه‌تیم و پڕۆژه‌ی‌ زانستی‌ شه‌رعی‌ و خوێندنگه‌ی‌ شه‌رعی‌ و بانگه‌وازی‌ و ئه‌و که‌سانه‌ی‌ هه‌ڵده‌ستن به‌به‌نگاواز،هه‌ندێ‌ له‌زانایانایی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ ئیسلامیی ده‌ڵێن(فی‌ سبیل الله‌) ئه‌وه‌نده‌ کورت نییه‌ ته‌نها له‌ موجاهید کورت بکرێته‌وه‌ که‌ واته‌ له‌سه‌ررای‌ ئه‌م زانایانه‌ ئه‌و که‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ ده‌عوه‌و بانگه‌وازی‌ ئیسلامیی‌ ده‌که‌ن و له‌ علومی‌ شه‌رعی‌ و پڕۆژه‌ یه‌تیم کارده‌که‌ن".

له‌وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌ش ئایا زه‌کات به‌ حیزبه‌ ئیسلامیه‌کان ده‌شی‌؟مامۆستا نادر وتی‌:"شه‌رت نیه‌ بڵێن هه‌ر حیزبی‌ ئیسلامیی‌،هه‌ر که‌سێک ئیش بۆ ئیسلام بکات زه‌کاتی‌ پێده‌شێ‌".

 

هه‌روه‌ها مامۆستا مه‌لا خالید گه‌ردی‌،زانای ئایینی‌ و پێشنوێژ و وتارخوێن له‌شاری‌ هه‌ولێر،تایبه‌ت به‌(ئیسلام په‌یک)وتی‌:"زۆرینه‌ی‌ زانایان رایان وایه‌ بینای‌ مزگه‌وت و خێرخوازی‌ زه‌گاتیان پێ‌ ناشێ‌،به‌ڵام ئیمامی‌ سه‌نعانی‌ ده‌ڵێ‌ بۆ هه‌مووکارێکی‌ خێرخوازی‌ دروسته‌ پاره‌ی‌ زه‌کات سه‌رف بکرێت واته‌ بۆ مزگه‌وت و بۆ ده‌زگای‌ خێرخوازی‌ و هه‌ر پڕۆژه‌ێکی‌ تر بێ‌،کۆتا فتوای‌ د.یوسف قه‌رزاویش له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ وایه‌ ئه‌گه‌ر عه‌لمانییه‌کان پاره‌یان به‌کارهێنا بۆ ئه‌و جێگایانه‌ی‌ خۆیان،ئه‌وانه‌ش له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ وه‌کو له‌رووی‌ راگه‌یاندنه‌وه‌ دروسته‌ زه‌کات به‌کاربهێنن و ئاسایه‌".

 

مامۆستا مه‌لا عه‌لی‌ هه‌رته‌لی‌،زانای ئایینی‌ و پێشنوێژ و وتارخوێن له‌شاری‌ هه‌ولێر،تایبه‌ت به‌(ئیسلام په‌یک)وتی‌:"مه‌به‌ست له‌جیهاد به‌رزکردنه‌وه‌ی‌ که‌لیمه‌ی‌ ته‌وحیده‌،ئه‌مڕۆ ئه‌و رابوونه‌ ئیسلامییه‌ هه‌یه‌ و ئه‌و خزمه‌ته‌ی‌ له‌میدکان و میمبه‌ره‌کان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌(فی‌ سبیل الله‌)نه‌بێ‌،مانای‌ جیهادی‌(فی‌ سبیل الله‌)نه‌ماوه‌،مادام ده‌زگا و خه‌ڵکان و حیزبێکی‌ ئیسلامیی‌ واهه‌بێ‌ خزمه‌ت به‌ئایینی‌ ئیسلام بکات ئه‌وانه‌(فی‌ سبیل الله‌)ن ئه‌مڕۆ به‌قه‌ڵام جیهاد ده‌که‌ن که‌ واته‌ زاه‌کاتیان پێده‌شێت،پێویسته‌ زاناکانیش به‌خۆ بکه‌ون و فتواێک ده‌ربکه‌ن که‌ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ (فی‌ سبیل الله‌) و هه‌ڵگری‌ ئاڵای‌ ئیسلام و موجاهیدی‌(فی‌ سبیل الله‌)ن".

وتیشی‌:"مادام شته‌که‌ له‌پێناوی‌ خودا و بۆ هێناوه‌ی‌ حوکمی‌ خوابێ‌ من پێموایه‌ له‌وه‌دا هاوبه‌شن چۆن ئه‌و که‌سه‌ی‌ کاتێ‌ خۆی‌ له‌جه‌نگی‌ به‌در به‌شداربوون موجاهیدبوون،به‌ڕاستی‌ ئه‌و جیهاده‌ ئه‌مڕۆ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ خه‌باتی‌ سیاسیی‌،بۆیه‌ پێویسته‌ هیمه‌تێک بکرێت ئه‌وانه‌ی‌ پاره‌دارو خواپێداون که‌ هاوکاری‌ که‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌کانی‌ حیزبه‌ ئیسلامییه‌کان بکه‌ن چونکه‌ ده‌سه‌ڵات بودجه‌ و مافی‌ خۆی‌ ناتداتێ‌ ئه‌گه‌ر هاوکریش نه‌کرێن په‌کیان ده‌که‌وێت،هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی‌ ده‌عوه‌ و بانگه‌واز په‌کی‌ ده‌که‌وێت بۆیه‌ ئه‌وانه‌ (فی‌ سبیل الله‌)ن و زه‌کات ده‌یان گرێته‌وه‌".

مامۆستا مه‌لا عه‌لی‌ هه‌رته‌لی‌ وتیشی‌:"ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌و پڕۆپاگه‌ندانه‌ ده‌که‌ن که‌ زه‌کات به‌و لایه‌نانه‌ ناشێت ئه‌وانه‌ به‌کرێگیراوی‌ ده‌ستی‌ عه‌لمانییه‌کانن".

 

مامۆستا مه‌لا ئیدریس که‌ریم مه‌ولود زانایی‌ ئایینی‌ و پێشنوێژو و وتارخوێن له‌شاری‌ هه‌ولێر،تایبه‌ت به‌ئاژانسی‌ ده‌نگوباسی‌(ئیسلام په‌یک)وتی‌:"ئه‌گه‌ر کارمه‌نده‌کانی‌ ده‌زگا راگه‌یاندانه‌ ئیسلامییه‌کان له‌زمنی‌ هه‌ژاره‌کان بن ئه‌وا زه‌کات به‌وانیش ده‌شێت،بۆخودی‌ ده‌زگاکانی‌ راگه‌یاندیش بۆ کڕینی‌ ئامێره‌کان زه‌کاتیان پێده‌شێت چونکه‌ ئه‌و ئامێرانه‌ پێویستن چونکه‌ ئه‌وه‌ش بانگه‌وازه‌و ده‌نگی‌ ئیسلام و قورئان وخوا ده‌گه‌ێنی‌ به‌ خه‌ڵک".

ناوبراو وتیشی‌:"ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌زگایانه‌ پێویستیان بێت زه‌کاتیان پێده‌شێت چونکه‌ ئه‌ویش(فی‌ سبیل االله‌)یه‌ و په‌یامی‌ خوا و شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلام به‌خه‌ڵک ده‌گه‌ێنن". مامۆستا مه‌لا نامیق شێراوه‌یی‌،زانایی‌ ئایینی‌ و پێشنوێژو و وتارخوێن له‌شاری‌ هه‌ولێر،تایبه‌ت به‌ ئاژانسی‌ ده‌نگوباسی(ئیسلام په‌یک)وتی‌:"زۆر ته‌بیعی‌ و شه‌رعیه‌ ئه‌وه‌ش(فی‌ سبیل الله‌)یه‌ بۆیه‌ ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ زه‌کاتیان پێده‌شێت،هه‌رشتێک مادام له‌خزمه‌تی‌ بانگه‌وازی‌ ئیسلامدا بێت زه‌کاتی‌ پێده‌شێت و هیچ مانیعیشی‌ تێدانییه‌،ئه‌وه‌ی‌ ده‌شلێت پێیان ناشێت ئه‌وه‌ قسه‌یه‌که‌ له‌به‌ڕکی‌ خۆی‌ ده‌ری‌ ده‌هێنێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌ندێ‌ که‌س ئه‌و قسه‌یه‌ ده‌که‌ن".

مامۆستا مه‌لا هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی‌ زانای ئایینی‌ و پێشنوێژو و وتارخوێن له‌شاری‌ سلێمانی‌،تایبه‌ت به‌ ئاژانسی‌ ده‌نگوباسی(ئیسلام په‌یک)وتی‌:"مه‌سه‌له‌ی‌(فی‌ سبیل الله‌)هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندێکی‌ گشتیی‌ موسڵمانان ده‌گرێته‌وه‌،به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیی‌ بێ‌ نه‌ک شه‌خسی‌ و ده‌توانرێت به‌شێک له‌سه‌همی‌ زه‌کات به‌و ده‌زگایانه‌ بدرێت ته‌نها تایبه‌ت نییه‌ به‌جه‌نگاوه‌ران و غوزافه‌وه‌،چونکه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌مێک موجاهید نه‌بوو شتی‌ تر هه‌بوو بۆ خزمه‌تی‌ ئیسلام ئه‌وه‌ زه‌کاتی‌ پێده‌شێت به‌پێی‌ ره‌ئی‌ ئه‌و زانایانه‌ی‌ که‌ حه‌سری‌(فی‌ سبیل الله‌)له‌ غوزات ناکه‌ن و ده‌ڵێن ده‌زگا ئیسلامیی‌ و راگه‌یاندنه‌کانیان زه‌کاتیان پێده‌شێت".

له‌لایه‌کی‌ تریشه‌وه‌ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی‌ قامیشی‌،زانای ئایینی‌ و وتاربێژی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌واری‌ شار له‌شاری‌ سلێمانی‌،تایبه‌ت به‌ ئاژانسی‌ ده‌نگوباسی(ئیسلام په‌یک)وتی‌:"زه‌کات به‌ هه‌شت چین ده‌شێت یه‌کێک له‌و چینانه‌(فی‌ سبیل الله‌)یه‌ ئه‌وانه‌ی‌ که‌ له‌رێگه‌ی‌ خوا و بۆ دینی‌ خوا ئیش ده‌که‌ن،ئه‌و ده‌زگا ئیسلامییانه‌ی‌ که‌ ئیستا ده‌یان بینین و خزمه‌تێکی‌ راسته‌وخۆ به‌ ئیسلام ده‌که‌ن زه‌کاتیان پێده‌شێت چونکه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌زگایانه‌ نه‌بێت ئه‌ی‌ ئێمه‌ له‌کوێ‌ راسته‌وخۆ ئیسلام وه‌ربگرین و تێبگه‌ین چونکه‌ ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین خزمه‌ته‌ ده‌یکه‌ن،(فی‌ سبیل الله‌)ئه‌و بڕێزانه‌ ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌و ده‌زگا ئیسلامیانه‌ زه‌کاتیان پێده‌شێت".

ناوبراو وتیشی‌:"هه‌ندێ‌ که‌س ده‌یانه‌وێت ئه‌و ده‌زگا و لایه‌نانه‌ هیچیان بۆنه‌چێ‌،به‌ڵام بۆ خه‌ڵکانێک که‌وا خزمه‌ت به‌دین ناکه‌ن هه‌مووشتیان بۆبچێ‌،ئه‌و ده‌زگایانه‌ زیاتر خزمه‌ت به‌دین ده‌که‌ن له‌وه‌ی‌ که‌خزمه‌ت به‌حیزب بکه‌ن بۆیه‌ زه‌کاتیان پێده‌شێت".

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌هه‌مان بابه‌ت،مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا چوراتایی‌ زانای ئایینی‌ و قوتابی‌ دکتۆرا و پێشنوێژو و وتارخوێن له‌شاری‌ سلێمانی‌،تایبه‌ت به‌ئاژانسی‌ ده‌نگوباسی‌ (ئیسلام په‌یک)ی‌ راگه‌یاند:هه‌ر که‌س فتوا ده‌دات ده‌بێت بزانێت به‌رهه‌می‌ فتواکه‌ی‌ به‌قازانجی‌ موسڵمانانه‌ یان به‌زه‌ره‌ریانه‌،چونکه‌ خه‌ته‌ر لێره‌یه‌ ئینسان نه‌زانی‌ و فیقهی‌ واقیعی‌ نه‌بێ‌ و هه‌ر له‌خۆیه‌وه‌ هه‌رچی‌ به‌ده‌می‌ هات بیڵێ‌،،ئه‌و وتیشی‌:"له‌قورئاندا هه‌شت چین دیاری‌ کراوه‌ که‌زه‌کات و صه‌ده‌قیان پێده‌شێت،ئه‌و هه‌شت چینه‌ش ئێستا چه‌ندیان ماون یان نه‌ماون ئه‌وه‌ زه‌کاتیان پێده‌شێت،دکتۆر یوسف قه‌رزاوی‌ له‌ کتێبی‌ فیقهو زه‌کات به‌درێژی‌ له‌و هه‌شت چینه‌ دواوه‌ و له‌گه‌ڵ واقیعی‌ ئێستای‌ موسڵمانان جێ‌به‌جێ‌ کردووه‌،ئه‌وانه‌ی‌ ده‌ڵێن ناشێ‌ بابۆخۆیان گوێ‌ بۆخۆیان بگرن".

ناوبراو وتیشی‌:"هه‌ر که‌س ئه‌و هه‌شت چینه‌ بیگرێته‌وه‌ ئه‌وا زه‌کاتیان پێده‌شێت". مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا چوراتایی‌ وتیشی‌:"موسڵمان بۆ خۆی‌ ده‌بێت وردبێ‌ و ته‌ماشای‌ قورئان و فه‌رموده‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر(ص)بکات،هه‌روه‌ها ته‌ماشای‌ وته‌ی‌ زانایانی‌ راسته‌قینه‌ بکات نه‌ک ئاژاوه‌ چییه‌کان،موسڵمان نابێت چاو و گوێ‌ خۆی‌ دابخات".

سه رچاوه : ئیسلام پیک

نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا