شعر/ یادی خه‌ونێ
«یادی خه‌ونێ»
سنه ـ عه‌بدولعه‌زیز که‌ره‌می
ئاخۆ بڵێی
ئه‌مشه و په‌نجه‌ی،
له‌ده‌لاقه‌ی دیوه‌که‌م دا،
له‌و کاته‌ی که خه‌ون دێت و
له ئه‌شکه‌وتی چاوم ئه‌نوێ،
له راستهجۆقی مێشکمدا
پێ بخاته‌سه‌ر شینایی
وه‌ک منداڵیم به ئه‌سپایی،
ئه‌وه‌تا … ھه‌ر ھالهبیرم،
که‌تۆ ھاتی
وام ئه‌زانی
ئێستهکهیه…!
سه‌ر کانیاوه‌که‌ی مه‌که‌یه
له‌بیری دێھاتانهمدا
بێڵه‌که‌ت خسته سه‌ر زه‌وی
سه‌رت نایه سه‌ر ئه‌وی،
باڵت کرده سه‌رینم و
به منت ووت :
ده‌ی ناخه‌وی؟
شێوه‌ت ھه‌ر له‌به‌ر چاومه
ئه‌و چۆله‌که‌م
ھاتمه سه‌ر قۆڵی پیرۆزت،
تۆش ئه‌و خه‌ونه‌ی
که ھه‌ر ئاخۆ ئه‌بارێنی،
رومه‌تی من ئهخوسێنی،
ئیتر له حه‌وشه‌ی مێشکمدا
ده‌ستت ناخه‌یته ژێر سه‌رم
خۆشه‌ویستم،
پێغه‌مبه‌رم
سنه ـ عه‌بدولعه‌زیز که‌ره‌می