بیروڕا

پڕۆفیسۆر د. عەلى قەرەداغى بناسه

عەلى قەرەداغى پڕۆفیسۆر د. عەلى قەرەداغى بناسه

پڕۆفیسۆر د. عەلى قەرەداغى زانایەکى ناودار و کەسایەتیەکى سەرکەوتوو لەبوارى ئابوری و فیکرى و سیاسیدا، یەکێک لە ناودارترین زاناکان  بۆ تازەکردنەوەى ئاین لەم سەردەمەدا.

 

ژیاننامەى پرۆفیسۆر دکتۆر عەلى قەرەداغى ئەمیندارى گشتى یەکێتى جیهانى زانایانى مسوڵمان.

 

لە لە کوردستانى عێراق شارۆچکەى (قەرەداغ) سەر بەپارێزگاى سلێمانى لە ساڵی ۱۹۴۹ لە دایک بووە، لە بنەماڵەیەکى ئاین پەروەرو زانست خواز کە بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەر حسێنی کوڕى عەلی (رەزاى خواى لێبێت). هەر لەوێدا فێری خوێندنی قورئان بووە پاشان لەبەرى کردووە، لە دوایدا چوە بۆ شاری سلێمانى بۆ تەواوکردنى زانستە شەرعیەکان لە سەردەستی مامی شێخ نجم الدین قەرەداغی پاشان شێخ و زانای بەناوبانگی مستەفا قەرەداغی و هەروەها ژمارەیەک لە زاناو ناودارەکانى شاری سلێمانى، لە دوایدا دەچێت  بۆ بەغداد و لەسەر دەستی ژمارەیەک لە زانا و ناودار و لەوانەش مامۆستا عبدالکریمى مودەریس و شێخ عبدوالقادر خەتیب درێژە بەخوێندن دەدات.

 

قەرەداغ ژمارەیەک لە زاناو پیاوی خواناسی بەرهەم هێناوە، لەوانەش شێخ عبدوالطیف ی گەورەو شێخ نجیب قەرەداغی و شێخ عمر قەرەداغی و شێخ مستەفا و شێخ بابا رسول و شێخ نوردین و شێخ نجم الدین و چەندانى تر، هەروەها قەرەداغ شوێنی لە دایک بوونى زانای ناودار و خوا ناسی وەک مەولانا خالید نەقشبەندیە.

 

دکتۆر عەلی ئیجازەى زانستی لە چەند گەورە زانایەکى وەک شێخ مستەفاى قەرەداغى وەرگرتوە لەساڵی ۱۹۷۰ ، پاشان چووەتە پەیمانگای ئیسلامی و تەواوى کردووە بە پلەى یەکەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردوستان دواى پەیوەندی کردووە بە کۆلیجی (امام اعظم) لە بەغداد، توانیویەتى بە پلەى ( نایاب )تەواوى بکاتو یەکەمیش بووە لەسەر ئاستی گشتی کۆلێجەکە . لە دوایشدا توانیویەتى پلەى ماستەر و دکتۆرا بە پلەى ( نایاب ) تەواو بکات، پلەى دکتۆراکەى بە پلەى (شەرەفی یەکەم بووە)و، لەهەمان کاتدا بریاردراوە کە نامەى دکتۆراکەى چاپ بکرێت و وەربگێڕدرێت بۆ زمانە جیهانیەکان، ئەوەش لە کۆلێجى شەریعە و یاسا بووە لە زانکۆى ئەزهەر .

 

ناونیشانى نامەى دکتۆراکەى بەناوى ( مبدا الرضا فی الشرعیە الاسلامیە و القانونى المدنى ) ئەم نامەیە هەر هەشت مەزهەبە فیقهیەکەى لە خۆ گرتبوو، هەروەها باسی لە یاساکانى رۆمانى و ئینگلیزی و فەرەنسی و میصری و عێراقی کردبوو.

 

لە ساڵی ۱۹۸۵ ەوە بۆتە ئەندامى دەستەی وانە ووتنەوە لە کۆلێجی شەریعە لە زانکۆى قەتەر، بە پلەکانى گەشەکردندا رۆیشتووە و هەتا ساڵی ۱۹۹۵ پلەى مامۆستایەتى  (الاستاذیە)ى  وەرگرتووە، دکتۆر قەرەداغی خاوەنى زیاتر لە ۳۰ پەرتوک و سەد توێژینەوەیە کە زۆر بەیان لە بوارى کاروبارى دارایی ئیسلامی و بانکی و ئابورى و فیقهی ئیسلامی هەروەها لێکۆڵینەوە لەسەر کتێب، ئەو باسانەى  لە بوارى فیکرى ئیسلامیدان، زۆربەى زانا ناودارەکانی ئەم ئەم سەردەمە شایەتیان بۆ داوە لە روى فیقهى و فراوانى زانستى و دیقەتى زۆر لە ئابورى ئیسلامی، دکتۆر توانیویەتی لە نوسین و توێژینەوەکانیدا بە قوڵی توێژینەوە بکات لەسەر بۆ چونى زانا پێشینەکان بەتایبەتیش لە بوارى ئابورى ئیسلامی هەروەها لەگەڵ تێۆر و بۆچوونە نوێیەکان گرێیان بدات، زاناى بەناوبانگ شێخ (مستەفا الزرقا) لە راپۆرتێکی تایبەتیدا لەکاتى وەرگرتنى پلەى (استاذ) دا نوسیویەتى ( ئێمە ئێستا لەبەردەم فەقیهێکى گەورەداین کە ئاسۆیەکی فراوانى هەیە).

 

دکتۆر یوسف قەرزاویش لەو پێشەکیەدا کە بۆ کتێبی (حکم الاستثمار فی الاسهم) دا نوسیویەتى .

 

ئێستا کۆمەڵێک پرسیار هەیە کە پێویستی بە وەڵامى خێرا و یەکلا کەرەوە هەیە، ئێستاش دکتۆر عەلی قەرەداغی بەرە و روى ئەو وەڵامانە بووەتەوە کە بەڕاستی ئەهلی ئەوەیە و سوارچاکی ئەو مەیدانەیە، سوپاس بۆ خوا ئێستا دکتۆر قەرەداغی بۆتە پسپۆرێک لە بوارى فیقهی مامەڵەی دارایی هاوچەرخ، کە سەرقاڵی بوە و گرنگی پێداوە هەر لەوکاتەوە کە نامەى دکتۆراکەى وەرگرت لە کۆلێژى شەریعە لە ئەزهەزى پیرۆز کە تایبەتە بە فیقهی مامەڵەکردن .

یک دیدگاه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا