بیروڕا

کۆمەڵەو رێکخراوی سیاسی لە کوردستانی ئێران – ژکاف

کۆمەڵەو رێکخراوی سیاسی لە کوردستانی ئێران (کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد)

نوسه ر: ئەحمەد حەمەئەمین (رەنجیار)

لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا گەلانی ئێران لە ژێر باری باج و خەراجی جۆراوجۆردا دەیاننڵاندوەک باجی مەعاش و دادگاو تاونەی دارایی( الغرامات المالیە) لە  ھەروەھا باجی زەوی وبەروبومی کشتوکاڵیلە سەرەڕای بڵاوبونەوەی بەرتیل وەرگرتن…ھەمو ئەم بارودۆخانە یاتر رێگایان خۆش کردبوو بۆ کاربەدەستانی دەوڵەت بۆ چەوساندنەوە و مژینی خوێنی گەلانی ئیران بە بێ ئەوەی بەرگری بکرێن. ئەم بارودۆخە سەختە پاڵیبە گەلانی ئێرانە وەنالە سالانی پێش شۆڕشی دەستوری ۱۹۰۲/۱۹۰۵ز داوای لابردنی ئەم باجانە بکەن و کاربەدەستان و بەڕێەبەرانی وڵاتیش محاسەبە بکرێن لە گەڵ بە کارھێنانی شەریعەتی ئیسلامی . دامەزراندنی.

دامەزراوی و دادپەروەری لە ھەموو ناوچەو ھەریمەکانی ئیراندا. لە گەڵ چاک کردنی بیرۆی دادگایی و زامن کردنی سەربەخۆیی دادگاکان.

ئەتوانین بڵێین جەماوەر دەورێکی باشی نواند لە داواکردنی دەستوردانان،دەستور بو بەتەوەرەیکێشەی نیشتمانی  لەو سەردەمە دا.دەتوانین بڵێین زبەی دانشتوانی ئێران کەبەشداریان کردبوو لە ڕوداوەکانی ساڵانی ۱۹۰۵-۱۹۱۱ز کە بە شۆڕشی دەستوری نابرابوو داوای راپەڕاندنی دەستوریان دەکرد. داوای بەستنی ئەنجومەنی دامەزرێنەری و ( الجمیعە التاسیسیە) دان نان بە دەستوردا، بارو دۆخی رامیاری گونجاو بوو بۆ پەرەپێدانی رێکخراوەرامێریەکان و رۆژنامەو چاپەمەنیەکان لە گشت ئێراندا بە تایبعتی لە پایتەختە ھەرێمی یەکان ( کۆمەڵەی ھەرێمی) ( جمعات اقلیمیە) دامەزرێنرا بە بێیەک و دوولی کردن و دژ بە بەڕێوەبەران و کار بەدەستانی ھەرێمیەکان و پایتەختی ئێران. لە گۆڕەپانی رامیاری دا زیاتر لە(۳۰) کۆمەڵە و بزاڤی پیشە سازی و کۆمەڵەی نوسەران و خوێنکارانی ئاینی دامەزران کە ھخموو کۆمەڵی پیشەییبوون.  ھەروەھاکۆمەڵی رەگەزی پەیدابوون وەک کۆمەڵی ئازربایجانی و جولەکەو ئەرمەنی و زەردەشتی و ئێرانیە کانی باشوری ئێران. ھەروەھا رۆژنامە کان زۆرکاری گەربوون و زیاتر لە (سەد) ڕۆژنامە دەرچو دوای دامەزراندن و کۆبونەوەی یەکەمی ( ئەنجومەنی دامەزرێنەری) لە ماوەی (۱۰) مانگدا، کە پێش شۆڕشی دەستوری تەنھا شەش رۆژنامە و گۆڤار دەردەچوو لە سەردەمی شۆڕشی دەستوری ( لێژنەی پارێزگاری کردن لە دەستور)لە شاری مەھەباد دانرا.[۱]

لە ساڵە کانی بەرەو کۆتایی سی یەکاندا( مەلای داودی)لە شاری مەھاباد لە دووکانە بچکۆلەکەی خۆیدا مە ھەمیشە لاوانی شار لی ێ کۆدەبونەوەی وردە وردە قسەی خۆش و نوکتە بازی بۆ دائەمەراندن ھەتا سەری قسەی ئەگەیاندە سیاسەت ونیشتمان پەروەری و سۆزی نەتەوایەتی دواتر(کۆمەڵەی ژیان وەی کورد)ی ناوبرد بە (۱۰-۱۲) کەسێکەوە لە سەری پێک ەاتن. ئیتر وردە وردە خەلک لێیان کۆدەبویەوە لە ناو ئەو کەسانەدا ( عەزیز زەند ) ناوێیک کە کابرایەکی ھەندەک رۆشنفکرو جموجوڵکەرو قسەزان بوو ھەستا بە چونە بن کلێشەی ھەندێک  لەو کەسانەی ئومیدی بە توانایی یان لێوە دەبینرا و ھەڵوێستانی بە لای خۆیدا راکێشاو بە جیابونەوە (مەلای داودی)و کۆمەڵەی (حیزبی ئازادی خوازانی کوردستان)بڕیارداو دەستی کرد بە خەڵک کۆکردنەوە لەو مەسەیەلە. کەپاشان بەپیاوی میری دەچوو،لە لایان خەڵکەوە زانرا وەک دەستێکەو بۆحکومەت لێ ێتەنینەوە مامۆستا علاء الدین سجادی دەڵێ: لەو دوکانە بچکۆلەیە دا(مە لای داودی بیروباوەڕی لاوانی روناک کردەوە و وەک قسە کردنی بەرگوێ ئاگردان داستانی کوردایەتی دائەدان.

لە مەوە توانی بەرەبەرە قسەکانی بخاتە شکڵێکی رێک و پێکەوە و ناوی نا ( حیزبی ژیانەوەی کورد)و ھەموو ئەندامانی ئە حیزبە (۲۹؟) کس بوون. لە گەڵ ھەنگاوی رۆژگاردا وردەوردەگۆڕانکاری ئەھاتە ئاراوەو (عیز زەند) باڵێکی لێ جیاکردەوە و دوای ئەوەش مەلای داودی کۆچی دوایی کرد( حسەینی فرۆھەرم) سەرۆکایەتی ئەم رێکخراوەی گرتە دەست و بە جۆرێکی نەێنی کاروباریان بە ڕێوە ئەبرد. ھەتا رۆژگاری ئیران گۆڕاو جەنگی دووەمی جیەانی ھاتە ئاراوە.دوای ھەڵگیرسانی جەنگی دووەمی جیەانی  و داگیرکردنی چەند بەشێک لە خاکی ئێران لە لایەن بەریتانیاو سۆڤیتەوە و شکانی دەستەڵاتی حکومەتی مەرکەزی زیاتر لەو شوێنانەی کە کەوتبونە ژێر دەستە لاتی ھاوپیمانەکانەوە،لە ئەنجامی ئەو پاشاگەردانیە کورد توانی زیاتر دەستەلاتی ساسی خۆی لەو چوارچێوەیەی کە پێشوتر لە ڕێکخراوی (ژی – کاف) دروستی کردبوو. بیەێنێتە ئاراوە [۲]و  ئەو بووبە ماوەیکی کەم پەرەی سەند و لە ناوچەی موکریان و روژئاوای ئازربایجان رەگی داوتاو دەستی کرد بە ئەنجام دانی چالاکیە کانی . لە نیسانی ساڵی ۱۹۴۲ ز کۆمەڵەی (ژێ –کاف)نزیکەی سەد کەس لە ئەندامانی لە دەرەوەی شاری مەھاباد لە سەر گردی( خواپەرست) کۆبوونەوە،ئەم کۆبوونەویە وەک کۆنفرنسی یەکەمی کۆمەڵەبوو،[۳]لەم کۆبونەوەیەدا بەڕێز (میرحاج) کە بە نوێنەری کۆمەڵەی ەیوا لە ( سلێمانی کوردستانی عێراق)ەوە ھاەتبوویە مەزاباد ئامادە بوو ھەرچی مەبەست لە ھەتنی (میرحاج) بۆ کوردستانی ئێران پایوەندی کردن بوو بە سیاسەت مەدارو گەورە پیاوانی میللەتی کوردەوە بە نیازی وەگەڕخستنی جموجوڵی سیاسی و کوردایەتی.[۴]

ئەوە بوو بەھاوکاری میرحاج کۆمەڵەتوانی کۆنگرەی یەکەمی خۆی ببەستێت و لەو کۆنگرەدا کۆمەڵە توانی ئەندامانی لێژنەی ناوەندی ھەڵبژێرن و ئە.ەی راستی بێت لەم کۆنگرەیەدا(عبدالرحمن زەبیحی) بوو بە سکرتێری کۆمەڵە. دوای بەستنی کۆنگرە کۆمەڵی ژیانەوەی کورد لە واقع دا بوو بەیەکەمین رێکخراوی رامیاری نیشتمانی و خۆماڵی کە لە لایەن کوردە نیشتمان پەروەرەکانەوە دامەزرێنراو بوو بە پێشڕەوی جەماوەر لە کوردستانی ئێران.[۵]

کەسایەتی دامەزرێنەرانی (ژێ- کاف)

لەپەیمان نامەی (زەھاو)ی ۱۶۳۹ز دا کە لە نێوان ھەردو دوڵەتی سەفەوی و عوسمانی دا بەسرا لەو پەیمان نامەیەدا  دەسەڵات و داویەتی فەرمانڕوایەتی یەکتریان لە ئاستی زەوی یەوە جیاکردەوەو وەک لە پێشترەوە وتمان خاک و وڵاتی کوردان بەرھەردووک ەرمانڕەوایی سەفەوی و عوسمانی کەوتبو. لە نێوەندەداو بە سنوڕلێک جودا کردنەوە خاکی بوو بە دوو بەشەوە و ھەریەک لەو بە شانەش کەوتنە بەریەک لەو دەڵەتانە. بەشە کوردستانە کەی کە بەر ئێرانکەوت ئێستاشی لەگەڵدا بێت وەک خۆی. واتە (نەبونی قەوارەیەکیسەربەخۆ مانەوە)

بەشەکەی تری کەوەبەر تورکیایی عوسمانی کەوت دوای ھەڵوەشێنرانی قەوەرەی دوڵەتی عوسمانی لە دوای جەنگی یەکەمی جیەانی لە لایەن زلەێزانی دنیا خۆرانەوە. کردیان بەسێ کەرتەوە و ھەر کەرتەشیان دایەدەم – تورکیا- عێراق سوریا – کە ھەریەک لەمانەش دوای ھەڵوەشاندنەوەی قەرارەی دوڵەتی عوسمانی دروستیان کردن.

وەک ھەرلەم پەیڤەدا ووتمان بەشە کوردستانەی کەی ئێرانئیستاشی لە گەڵدا بێت وەک خۆی مایەوە، ئەگەرچی ئەمیش ھەردەم لەم جوڵانەوەو شۆڕش و رێکخراوی سیاسی بێ بەش نەبووە، بەڵام ھەتا ئەم ساڵانەی دوایش بیرو ئایدۆلۆژیای نامۆ بە بیروباوەڕو داب و نەریتی رەسەنایەتی کردەواری نەخزێنرابوویە ناوبەرەی رزگاری خوای کودیەوە. وەک ئەوەی خزێنرابویە ناو بەرەی ڕگاری خوای نیشتمانی بەشەکانی تری کوردستانەوە.

ھەرجوڵانەوەیکی رزگاری کە ھەتبێتە ئاراوە لە کوردستانی ئێران وەک جوڵانەوەو شۆڕشی شێخ عبداللە، جوڵانەوەو شۆڕشی سمکۆیشوکاک لە ساڵانەی دوایەشدا شۆڕشی سابڵاخ کەئاکامەکەشی بەپێکەوەنانی کۆمارێک بۆکورد گەیشت. ئەمانە ھەمووی لە سەر بیروباوەڕو داب و نەریتی کوردەواری واتە لە بیری تێخزێنراوبوون.

ئەگەرچی لەمی دواییاندا بە ھۆی دڵسافی کورد خۆیەوە بەرامبەر بەدەوروبەری لە پێناو گەیشتن بەو ئامانجەی کە بۆی تێ کۆشابوو بێگانە دەستێکی ھاوکارانەی ھێنابوویە ناو کارەکە.بەڵام لە ڕاستیئ دا وە.ە نەبوو بەکێڵگەیەک بۆسەوزەبونی ھیچ جۆرەبیرێکی نامۆ ھەربۆیە لەگەڵ بینا بوونی بەرژەوەندی  زلەێزەکان لە سەر وری ھەمویانەوە رووس لە دوای (دەمانگ)تەمەنێکی پڕ لەسەروەری بۆ کورد کۆتای بە ( فەرمان رەوای کورد بۆخۆی )ھێنرا).

کۆمەڵگەی ژیانەوەی کورد وەک ووتمان لەسەردەستی(مەلا داودی) بوو لە شاری مەھاباد، وردە وردە لە گەڵ چونە پێشەوەی رۆژگارو ھاتنە کایەوەی قۆناغێکی نوێ کەجەنگی دووەمی جیەانی تیادا دروست بوو بوو.لەگەڵ چونە ناو قۆناغی نوێ وە لە ساڵی ۱۹۴۲ بۆجاری دووەم کۆبونەوەی حیزبی خۆی بەست لە شاری مەھایاد و لەو کۆبونەویەدا( عبدالرحمن زەبیحی) بە سکرتێری گشتی حزب ھەڵبژێررا.کەئەم پیاوە گوشکراوێکی ناو حوجرەکانی سابڵاغ و دێەاتە کانی دوروبەری بووه‌(ھەژار) ئەگێڕێتەوە ئەڵێ: لە سەردەمی فەقێیەتیمدا ئاوناوێکی خۆم بوبە ھاوپۆلم کە لاوێکی گورج و گۆڵ  و زیرەک بوو لەوانە کانیدا کە عبدالرحمن زەبیحی بوو.س

دوای قۆناغی دووەمی دروست بونی کۆمەڵە کەوتە مەیدانی کارکردنێکی سەرەکی و توندو تۆڵەوەو وردە وردە پەرەی سەندوکادێرەکانی دەستیان کرد بە بڵاو کردنەوی بیروباوەڕی نیشتمان پەروەریو باس لە سەربەخۆیی کوردستان لە دوای پەرەسەندنی کۆمەڵە و رەگ داکوتین و خۆگرتنی و وەبەرخۆنانی کۆڵە ئامانجێکی ژیرۆز … ئەندامانی کۆمەڵە ھاتنە  سەر ئەوبیری کە کۆمەڵە سەردارێکی لیاقەتدار بۆ بەڕێوەبەرایەتی حیزب ھڵبژێرێت.

ئەوە بوو رای تەواوی ئەندامانی کۆمەڵە ھاتە سە ئەوەی کە بخوازان لە قازی محمد بۆ ھاتنە ئاوەوەی کۆمەڵە و پاشان ھەڵگرتنی ئەو ئەرکە گەورەیە[۶]بهرەی قازیانی مەھاباد زۆر لەمێژە بوو ناو و ناوبانگێکیان ھەبوو لە دڵی خەڵکی مەھاباد و موکریاندا جێ ی خۆیان کردبوویەوە.

 مامۆستا علاالدین سجادی دەڵێ: وڵاتی کوردەواری پابەندی دیانەت و ئاشنای مەلایان و زاناو دانابوون، دەستەی مەلاو عولەما لە ھەموو وڵاتی کوردەواری دا پایە یەکیان ھەبووە.

قازی محمد پایەو مەرکەزی باو باپیری و زانایی و زمانزانی و دوەست رۆیشتووی خۆش بوو، بووە ھوێ ئەوەی پیاوێکی بەڕێزو جێگای چارتێبڕینی خەڵکی بێت لە تەواوی مەھاباد و موکریانیشدا.

دیسان (قازی علی) باوکی کە کوڕی میرزا قاسمی حمەدی کوڕی میرزا قاسمی گەورەبوو. ئەویش لە پێشداشوێن و ئاگرە دانی بۆقازی محمد بە جێ ھێشتبوو بە تایبەت کە قازی عەلی لە ساڵی ۱۹۳۸ز کۆچی دواییکردو قەزاوەت و فتوی گڕیەوەی بۆ(قازی محمد) کە ئەمەش ئەوەتدەی تر پلەی قازی بەر کردەوە.[۷]بە راستی کەسایەتی قازی محمد برەوێکی زۆرداری ئا بە کۆمەڵە. مەڵاکانی وڵاتی موکری لەو رووەوە خزمەتێکیگەورەیان کرد، ھەرمەلایەک لە گوندەکەی خۆی کارێکی وای ئەکرد کەڕاستەو خۆ خەۆکان بچنەژێرکاری گەری کۆمەڵەوە پێ ی دەوتن ئەگەر یەکێک نەچێتە ناو (کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد) ەوە کە وا خزمەتی کوردایەتی و رزگاربوونی کورد ئەکات ئەوە بە گوناەێکی گەورە ئەژمێرێت . ئیتر لەو ئەنجامەوە تەواوی خەڵکی ئەھاتە ریزی کۆمەڵەوە.

 

بیرو باوەڕی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد

ئەو ئایدۆلۆژیەی کەسەرانی دامەزرێنەرانی کۆمەڵەدابینای کارەکەیان لە سەر کردبوو لە کۆنگرەی دووەمی دا دانی پێدانرابوو. لە بەتدێکی مەرامنامەی کۆمەڵەکەدا دەڵێ: کۆمەڵەی (ژی- کاف) لە سەر چوار کۆڵەکەی (ئیسلامی، کوردایەتی، مەدەنیاەتلە  سوڵح و ئاشتی خوازی) دا نراوەە  ھەموو قانون و نزامەکانی لە گەڵ شەریعەتی موقەدەسیئیسلام تەتبیق دەکرێ ئینجا دەخرێتە کار.

لە بەندێکی تر دا دەڵێ: بە بۆنەی موتەدەین بوونی بەشی زۆرینەتەوەی کورد بە دینی ئیسلام کۆمەڵە لە کوردستان تعنیا دینی موقەدەسی ئیسلام بە رەسمی دەناسێ و بۆ تەرویجی شەریعەتی ئایینی ئیسلام و بە جێ گەیشتنی ھەموو رێو شوێنێکی ئیسلامەتی تێ دەکۆشێ و لە گەڵ مونافیقان بەربەرەکانێبەکی بە شیدەت ئەکا.

 بە ئەندام بوون لە ناو (ژێ- کاف) دا

کەسێک کەدەبوویە ئەندامی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد ئەبوایە یەکەم جار بچوایەتە(گەرماو –حمام)لە ڕوانگەی دینە کەیەوە عۆسڵێکی برکدایە و خۆی خاوێن بکردایەتەوەو  دواجار دەھاتە لای سێ کەس لەلایەن ئەو.انەوە حەوت جار بە قورئان سوێندیان پێ دەخوارد بۆ وەبەر چاو گرتنی ئەو شەش مەبەستانە::

۱.       خەیانەت بە نەتەوەی کورد نەکات.

۲.       کۆششی بۆ خودموختاری کورد بکات.

۳.       ەیچ رازێکی کۆمەڵە نەبخزبان نەئ بە قەڵەم نە بە ئیشارە ئاشکرا نەکات.

۴.       ھەتا کۆتایی تەمەنی ھەر ئەندام بێت.

۵.       بە تەواوی پیاوانی کورد بە برای خۆی بزانێت.تەواوی ژنانی کورد بە خۆشکی بزانێت.

۶.       بە بێ ئیزنی کۆمەڵە نەبێتە ئەندامی ەیچ رێکخراوێکی تر وە جگە لە ئەو سێ کەسەش کەسێکی تر نەدەناسی.

ئامانجەکانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد

ئامانجەکانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد وەک گشت گیری یەک بۆ کورد و کوردستان بە پلەی یەکەم رزگار کردنی کوردستانی ئێران بوو لە ژێر دەسەڵاتداریەتی دەرەکی و بونیاد نانی حکومەتی کۆماری لە کورد خۆی ، و ئەمەش لە ڕێگەی ( ئیسلامیەت – کوردایەتی – مەدەنیەت ـ سوڵح و ئاشتی خوازی ) وەک لە بەندێکی مارامنامەکانی کۆمەڵەدا ھاتبوو لە کونگڕەب دووەمیشدا دانی پێدانرابوو.

ئورگان و زمان حاڵی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد

لە تەواوی دونیادا ھەرکۆڕو ژیانەوەی کۆمەڵێک یان رێکخراوێکی سسیاسی دروست بووبێت ھەوڵ دراوە کە زمانحاڵێک لەو کۆمەڵە یان رێکخراوەوە دەربچێت و ئارای خۆی لەڕێگەیەوە بگەیەنێت.

ھەربۆیە کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردلە کۆنگڕەی دووەمی دا بڕیاری بڵاوکردنەوەی گۆڤارێکی دا بە ناوی ( نیشتمان) داو ئەم گۆڤارەبوو بە مینبەری بیرو روا مەبەست و ئامانجەکان کۆمەڵە،لەگەڵئەوەشدا ھەلێکی لە باری ھەڵ خست بۆ پێگەیاندنی دەستە یەک لە نوسەران وشاعیران، ئەمەش یەکەمین ئەمونی کوردە کانی کوردستانی ئێرانبوو. کە گۆڤارێکی تایبەت بە خۆیان ھەبێت و نوسینەکانی خۆیانیان تێدا بڵاوکەنەوە نیشتمان  لە نوسین و شیعرەکانی دا سۆی نەتەوایەتی کوردی ئەبزواند ھانی ئەدان بۆ یەیەتی و یەکگرتن، بۆ خەبات بۆ دەرچون لە ژێردەستەیی بێ ھەوڵ دانی گەیشتن بە ئازادی.

نیشتمان بەسەریەکەوە(۹) ژمارەی لێ دەرچو[۸]ژمارەی یەکەمی ساڵی یەکەمی لە حوزەیرانی ساڵی ۱۹۴۳ز دا دەرچووە.

لە سەرەوەی لاژەڕەی (یەک) دا نوسراوە بژی کوردو کوردستانو ھیوا. لە خواری ئەم دێرەوە لە ناو خۆرێکی خڕدا نوسراوەj-k  و بەدوەری خێرەکەدا ئایەتی بۆ« کَم مِّن فِئَهٍ قَلِیلَهٍ غَلَبَتْ فِئَهً کَثِیرَهً بِإِذْنِ اللّهِ» ( بقرە/۲۴۹)

لەژێر خۆرەکەدا نوسراوە کوردایەتی – کۆمەڵایەتی – ئەدەبی – خوێندوەواری و مانگی کوردی یە.

ژمارەی دووی ساڵی یەکامی لە تشرینی یەکەمی ۱۹۴۳ز دا دەرچووە لە سەر دروشمەکەی (ژێ- کاف) ئایەتی

«مَن یَتَوَکَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ» (طلاق/۳)نوسراوە ژمارە ۳-۴ی ساڵی یەکەک بە یەکەوە لە تشرینی دووە و کانونی یەکەمی ۱۹۴۳ز دا دەرچووە.کەلەسەر دروشمەکەی(ژێ- کاف)ئایەتی«نَصْرٌ مِّنَ اللَّهِ وَفَتْحٌ قَرِیبٌ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِینَ» (صف/۱۳)نوسراوە ژمارەی پێنج ی ساڵی یەک لە کانونی یەکەمی ۱۹۴۳ز دا دەرچووە کە لە سەر دروشمەکەی ئایەتی« وَتَعَاوَنُواْ عَلَى الْبرِّ وَالتَّقْوَى» (مائدە/۲)نوسراوە.

ژمارەی شەشی ساڵی یەکەم ئازاری ۱۹۳۴ز دا دەرچووە کە لە سەر دروشمەکەی ئایەتی:«إِنَّ اللّهَ یَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالإِحْسَانِ» (نحل/۹۰)

ژمارەی ۷-۸-۹ی ساڵی یەکەم پێکەوە لە بەر رگێکداو لە نیسان و مایس و حوزەیران ی ۱۹۴۴ز دەرچووە لە ژێر دروشمەکەیدائایەتی:«کُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَیْهِمْ فَرِحُونَ»(روم/۳۲) نوسراوە، نیشتمان لە ژمارە نۆ بە دواوە لە دەرچوون وەستاوە، بەڵام زەمینەیەکی بۆ زۆر لە گۆڤار رۆژنامە کانی تر لە کاروانەکەیدا خۆش کرد.

 کاریگەری (کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد) بۆ  سەر جەماوەر

کۆمەڵەی (ژێ- کاف) وەک وتمان ھەڵێنجراوی ناوکرۆکی کوردە واری کەسانی دروست کەرو بە ڕێوەبەرانیشی کەسانێکی دەست و دەم پاک و خاوەن نەژاد بوون. بە ھیچ جۆرێکیش بیرو باوەڕی نامۆ. گەندەڵلەو نێوەدا نەبوو، ئامانجی دیارو بەرچاویشی بریتی بوو لە ڕزگاری کورد و کوردستان.

ئەم ئەرکە گەورەیەش بە ھەمیشە پیاوانی دیندار و خاوەن عیزەت توانیویانە ئەوراسپاردەیە ھەڵگرن. ھەربۆ یە وەک باسمان کرد سەرانی (ژێ- کاف)لەو کەسانە بوون کە میللەت متمانەی خۆیان پێبدات.چونکە ھەردینە ئادەمی فێری پاراستن لە ئەمانەت دەکات. ئەرکی گەورەی رابەرایەتی کردنی میللەتێک بەرەو ئامانجی گەورەترین راسپاردەیە (‌ألأمانه)  

خەڵکی موکریان و شاری مەھەباد تەواوی دەنگی خۆیان دابوویە پاڵ(ژێ- کاف)بە تایبەت کە ئەیتندی پیامانی ڕووسپی و عەمامە بە سەرەکان فەرمان بەئەوە ئەفەرموون ھەرکەس لە سەریەتی بێتەئەندام لە ناو کۆمەڵەدائەگینا گوناەباری گەورەیە. دەی ھەرکەسەش دەبوو بە ئەندام یەک لەو داواکاریانەی لە سەری دەکرانابێت لە گەڵ میللەت بکات. لە خاڵێکی تریشدا تەواوی پیامانی کورد بە برای خۆی بزانێت و تەواوی ژنانی کورد بە خوشکی خۆی بزانێت.

دیارە ئەم دوو خاڵەش سەرەکی ترین ھۆیەکانی سەرکەوتنە. چونکە لە خاڵی یەکەمدا بە ھیچ جۆرێک پەیوەندی بە دوژمنەوە ناکات کە لە سەر زیانی میللەتەکەی بێت ئەمە وەک ئاسایشی ناوەکی کەئەمەیان گرنگ ترە پیاوانی کورد بەبرای خۆی دەزانی. ژنانی کورد بە خوشکی خۆوی دەزانێ کە وابێتە ھیچ کات بیر لەزەردان و ناپاکی کردن لە ھاو وڵاتی خۆی ناکاتەوە.

ھەر بۆیە لە سەردەمی بەڕێوەچونی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورددا ئاسایشی ناوەکی پەیدا بوو بوو کەلەمێژزەیووی ساڵانێکی لەوەو بەرو لەوەو پاشیش دووبارە نەبویەوە.

ھەژاری موکریانی دەگێڕێتەوە دەڵێ:دزی و درڵزنی و خیانەت کاری بە گشت جۆرەکانیەوە باری کردبوو… کەس لە سەر خەرمانان نەئەخەوتن چونکە کەس زەرەرلە کەس نادت . وەگەر کەسێک گوریسێک یان شتێکی وون ببوایە کەسی لەسەر خراپ نەدەکرا چونکە دەدۆزرایەوە و دەھێنرایەوە حێگای خۆی.

 ھەر ھەژار دەگێڕێتەوە دەڵێ: جارێک لە زەمبیل بووم خەریک بوو بڕۆم، لەودەمەدا دەستەیک مورید ھاتن ، سەید ووتی راوستە قەسەم ھەیە.سۆفیەک دەستی ماچ کرد سەید لی ێ پرسی (سۆفی تۆش بوویتە کۆمەڵە)؟ گوتی قوربان بە نسیبمانکا، بە خوا من دەستی باپیرتم گڵاو کردووە و بوم بە موریدی باوکت، ئیستاش موریدی تۆم قەت لە خراپە کاری و دزی بەرنەداوە،بەڵام لە سایەی کۆمەڵەوەھەمو خراپەکانم وەلاناوە. زەمان زەمانی محمدی مەھدی یە،ھەژار ئەوەش باس دەکات کە ھیچ پیاوێک بە چاوی خیانەت سەیری ھیچ ئافرەتێکی نەدەکرد بۆ خۆم لاوێکی بیستو دوو ساڵی بووم، لەگەڵ برادەرێکی حیزبی بە ناوی (عبدالقادردەباغی) ڕامدەبواردو زۆر جار دەچومە ماڵیان و دەگەڵ عبدالقادر و خوشکەکانی بەبێ تەقیە یاریمان دەکرد. رۆژێک یەکێک پیێ وتم خۆشی لە خۆت دەگەڵ خوشکەجوانانەی دەباغی دا کەیف دەکەی باوەڕ بکە تاوای نەگوت نەمزانی خوشکەکانی دەباغی جوانن یان ناشیرینن. لەوساوە تەرکی ماڵی دەباغم کرد و ھەرچی کردیان نەچوومەوە نەوەک بە چاوی خیانەت بڕوانمە خوشکی برای حیزبیم [۹].ئەگەر چی من واگومان دەبەم ئەو کەسە ھەژاری بە وە تاقی کردبێتەوە کە ئایا بەندی کشت ژنانی کورد خوشکمن یان راستیەک دەردەخات کە دژی ئەو بەندەبێت.

کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردو حیزبی ھیوا

حیزبی ھیوا لە کوردستانی عێراق لە ساڵی ۱۹۳۹ز ، حیزبی ھیوا بە دیارترین گرنگ ترین حیزبە کوردستانە کان دەژمێررا دامەراندنی لاواز بوو، بەڵام وردە وردە پەرەی سەند بوو بە حیزبێکی گەورە بە تایبەتی پاش شەڕی دووەمی جیەانی و ھەڵبژاردنی رەفیق حلمی بە سەڕوکی حیزب ھێنانە دی مافەکانی نەتەوەی گەڵی کورد لە کوردستانی عێراق و خۆرێبەری ( الحک الذاتی)کوردستانی عێراق لە ئامانجە گرنگە کانی بوو.[۱۰]

لەدوای ئازادبوونی زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستانی ئێران لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی مەرکەزی حیزبی ھیوالە ساڵی ۱۹۴۲ز دا دوو ئەندام بنێرێت بۆ  ئەوەێ ئەم دوو ئەندامەش مەستەفا خۆشناو وڕەئیس میرحاج ئەحمەد بوون، بە مەبەستی پتەوکردی پەیوەندی لە نێوان سەرکردەکانی ئێران و حیزبی ھیواو ئاڵوگۆڕ کردنی زانیاری لە پێناوی کرداری ھاوبەش و رێکخستنی کاروبارە کانیان.[۱۱]بەم جۆرە بارودۆخی گونجاو و زەمینە خۆشکردنی بۆ کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردخۆش بوو کەلە – 16 – ئەیلولی ساڵی ۱۹۴۲ز دا دووەمین کۆنگرەی خۆی ببەستێت کە لە راستی دا ئەم کۆنگرەی دووەمە جۆرێک بوو بە سەر لە نوێ دامەراندنی کۆمەڵەی ژیانەوە کە ئەو دوو بەڕێزە بە تایبەت رەئیس میرحاج  دەوری سەرەکی لە  ئیدارە کردن و بەڕێوەبردنی کارەکانی کۆنگرەو حیزب دا ھەبوو ھەتا ئەوڕادەیەی ھەژاری رەحمەتی لە ناو ەێنانی میرحاج و بڵی [۱۲]، دامەزرێنەری ( ژێ- کاف) ئەوەش بوو لەڕوپەڕی یەکەمی ( نیشتمان ) دا نوسرا بپی سرۆک کورد و کوردستان و ھیوا.

—————————

کتێب:کۆماری کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان / ئامادە کردنی: ئەحمەد حەمەئەمین (رەنجیار) / چاپی ساڵی ۱۹۴۶ز

 

 

 

 

 

 

 

 

 


[۱]عبدالستار طاهر الشریف / الجمیعات والأمنظات والأحزاب الکردیه

[۲]علاء الدین سجادی /شۆرشەکانی کوردو کۆماری عێراق/چاپخانەی معارف بەغداد۱۹۵۹ز

[۳]نەوشیروان مصطفیئەمین/حکومەتی کوردستان.

[۴]نەوشیروان مصطفیئەمین/حکومەتی کوردستان.

[۵]نەوشیروان مصطفیئەمین/حکومەتی کوردستان.

[۶]ھەژرار چێشتی مجێور /چاپی پاریس ۱۹۹۷ز

[۷]علاء الدین سجادی /شۆرشەکانی کوردو کۆماری عێراق/چاپخانەی معارف بەغداد۱۹۵۹ز

[۸]نەوشیروان مصطفیئەمین/حکومەتی کوردستان.

[۹]ھەژرار چێشتی مجێور /چاپی پاریس ۱۹۹۷ز

[۱۰]نەوشیروان مصطفیئەمین/حکومەتی کوردستان.

[۱۱]نەوشیروان مصطفیئەمین/حکومەتی کوردستان.

[۱۲]ھەژرار چێشتی مجێور /چاپی پاریس ۱۹۹۷ز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا