ڕه‌مه‌زان

شه وی قه در= لیله القدر

شه وی قه در-  لیله القدر

شه وی قه در ی پیرۆز باشترین شه وانی هه موو ساڵێکه، وه واتای قه در ئه وه یه که شه ره فێکی گه وره ی هه یه،موفه سیرین ده ڵێن بۆیه خوای گه وره ناوی لێ ناوه قه در به هۆ ی شه ره ف و گه وره یی و شکۆداریه وه یه تی.

خوای گه وره ش زۆر به گه وره یی باسی ده کات که ده فه رموێت “وما ڕدراک ما لیله‌ القدر  ئه ویش گه وره کردن و قورس کردنێکه بۆ ئه و شه وه،وه ک بڵێیت ئه ی محمد ێلی الله علیه و سلم ئاگادارم نه کردویت که ئه و شه وه چیه، یان نازانیت چی شه وێکی گه وره یه، ئیمامی الخازن ده ڵێت خوای گه وره ئه م شه وه ی به پیرۆز ڕاگرتووه له سێ لایه نه وه

لایه نی یه که م،، خوای گه وره ده فه رموێت “لیله‌ القدر خیر من ڕلف شهر “  که شه ره ف و ڕێزی ئه وه ی هه یه که قورئان تێیدا دابه زیوه ته خوار بۆ مرۆڤ، موفه سیره کان ده ڵێن کاری چاکه له و شه وه دا باشتر و خێرترێکه له کاری چاکه له ۱۰۰۰ هه زار مانگ که شه وی قه دری تیا نه بێت، پێغه مبه ر ێلی الله علیه و سلم  خۆزگه ی خواست که ده فه رموێت ( یارب ، جعلت ڕمتی ڕقێر الڕمم ڕعماراً ، وڕقلها ڕعمالاً )  واتا خوای په روه ردگار ئوممه ته که م ته مه نیان کورته و ته مه نی کورتیش که م کاری چاکه ی پێ ده کرێت، بۆیه خوای گه وره ش ئه م شه وه موباره که ی به خشی به فه خری کائینات ێلی الله علیه و سلم وه به هه موو موسڵمانێک، وه پێی فه رموو ئه م شه وه خێری زیاتره له ۱۰۰۰ هه زار مانگ بۆ خۆت و بۆ ئوممه ته که ت.

لایه نی دوو ه م،، خوای گه وره ده فه رموێت “ تنزل الملائکه‌ والروح فیها بإژن ربهم من کل ڕمر “ که تیایدا مه لائیکه ته کان داده به زنه سه ر زه وی و خێرو ڕه حمه ت ده بارێنن به سه ر موسڵمانان و ئه و که سانه ی که هه وڵی به ده ست هێنانی شه ره فی لیله القدر ده ده ن.

لایه نی سێهه م،، ئه و شه وه پیرۆزه له مانگی ڕه مه زاندایه که ئه م مانگه خۆی پیرۆزه چ جای ئه وه ی که شه وێک تیایدا قورئانی تێداهاتۆته خوار که ئه ویش ئه م شه وه پیرۆزه یه که باسی لێوه ده که ین.

به ڵێ خوشکو برایانی به ڕێز ئه م شه وه پیرۆزه له شه وی بیست و حه وتی مانگی ڕه مه زاندایه که پێغه مبه ری خوا ێلی الله علیه و سلم ده فه رموێت روى ڕحمد عن ابن عمر رچی الله عنهما قال: قال رسول الله ێلى الله علیه وسلم( من کان متحریها فلیتحرها لیله‌السابع والعشرین)  هه روه ها ئیمامی موسلیم ڕیوایه تی کردووه له ابی بن که عب که گوتویه تی  والله الژی لا إله إلا هو ، إنها لفی رمچان ، والله إنی لڕعلم ڕی لیله‌ هی ، هی اللیله‌ التی ڕمرنا الرسول ێلى الله علیه وسلم بقیامها ، هی لیله‌ سبع وعشرین ، واتا سوێند به و خوایه ی که هیچ شتێک نیه شایسته ی په رستن بێت جگه له و، من ده زانم ئه وه ئه وه ڕه مه زانه، سوێند به خوا ده زانم چ شه وێکیشه، ئه وه ئه و شه وه یه که پێغه مبه ر  ێلى الله علیه وسلم ئه مری پێ کردین به هه ستان تێیدا ئه ویش شه وی بیست و حه وته.

وه هه روه ها زانایان ته فسیرو ته حدیدی ئه و شه وه موباره که یان کردووه که ده ڵێن،، سوره تی قدر ۳۰ سی ووشه یه وه ووشه ی (هی) که مه به ست لێی شه وی قه دره له بیست و حه وته مین ووشه یه له سوره ته که دا که خوای گه وره ده فه رموێت (سلام هى حتى مگلع الفجر)

بیرمان نه چێت که بلێین که هه ندێک له زانایان ده ڵێن که شه وی قه در ده که وێتن شه وه تاکه کانی ده ۱۰ شه وی کۆ تایی مانگی ڕه مه زان، وه ده ڵێن که له وانه یه هه ندێ جار له شه وی بیست و یه ک بێت یان بیستو سێ یان بیست و پێنج یان ….هتد. وه به شێک پێیان وایه که هه ندێ جار له وانه یه له شه وه جوته کنیش بێت، به ڵام لێره دا غرنگ ئه وه یه که ئه و شه وه پیرۆزه له ده ۱۰ شه وی کۆتایی ئه و مانگه پڕ میهر و به ره که ته یه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا