له کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. ـه‌وه تا ماڵاوایی
– گوتمان زۆرینه‌ی ئه‌و کۆڕه له‌و به‌ناو ئینقلابیانه پێکهاتبوو؛ له که‌سانی به‌ناو دیموکرات و تووده و کۆمه‌ڵه و چریک و مدعیانی ئینقلابیگهری. دڵی هه‌موان له‌سه‌ر پێ بوو بۆ ته‌قاندنی ئه‌و قسه‌یه. له‌بیرم نییه کێ له‌پێشدا ده‌ستی له په‌له‌پیتکه‌ی زمانی کێشا.
حاجی ره‌حیمی خه‌رازی که کۆبوونه‌وه‌که له ماڵی ئه‌ودا گیراوه ده‌ڵێ ئه‌و مادده‌یه، واته مادده‌ی هه‌شت، پێشنیاری کاک سه‌لاحی موهته‌دی بوو. تۆ ده‌ڵێی چی؟
– کۆبوونه‌وه‌که له ماڵی میرزا ڕه‌حیمی خه‌رازی بوو، کۆبوونه‌وه‌ی خسوسیش بووه، ئه‌و ئاگای له کۆبوونه‌وه خسوسییهکانه، نازانم چۆن وای گوتووه؟
ڕۆڵی مامۆستا شێخ عیزه‌دین له‌م نێوه‌دا چ بوو؟
– مامۆستا شێخ عیزه‌دین نه‌زه‌ری خۆی ده‌دا وا بوو په‌سه‌ند ده‌کرا و وا بوو په‌سه‌ند نه‌ده‌کرا که به‌تایبه‌ت به ته‌رازووی چه‌پی نههاتباوه.
مامۆستا شێخ عیزه‌دین که کرا به به‌رپرسی هه‌یئه‌ته‌که، بۆ ئیجازه‌ی دا مادده‌ی هه‌شت بنووسرێ؟
– مامۆستا شێخ عیزه‌دین له‌و کۆڕه‌دا کرا به ڕه‌هبه‌ری هه‌یئه‌تی وتووێژ و گوتمان که زۆرینه چه‌پی بوون. ئه‌وان یه‌کبوون له دژایه‌تی "قیاده موقت"دا. ئه‌گه‌ر مامۆستا شێخ عیزه‌دین ناڕه‌زایه‌تیشی به مادده‌ی هه‌شته‌م ده‌ربڕیایه، جێی نه‌ده‌گرت چونکه چهپیگهری به‌سه‌ر مه‌سڵه‌حه‌ت و واقیعبینیدا غاڵب بوو و ده‌بێ له خۆیان بپرسن.
کاک سه‌لاح موهته‌دی له چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ مندا ده‌ڵێ ئه‌و مادده‌یه پێشنیاری کاک فواد مسته‌فا سوڵتانییه. ئێوه ده‌ڵێن چی؟
– کاک سه‌لاح له هه‌موو ئه‌و وتووێژه‌دا که له‌گه‌ڵ تۆ کردوویه‌تی باش دواوه. ئه‌گه‌ر شتێکیشی باش له‌بیر نه‌مابێ هه‌رچی بێ مه‌سڵحه‌تی ئه‌مڕۆی له‌به‌رچاو گرتووه. فوادی مسته‌فا سوڵتانی له ۱۳۵۸دا له ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز له تێکگیران له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ڕێژیم‌دا گیانی دا به گیان ئافه‌رین. ماڵی مه‌لا مسته‌فا لێی بووردوون، کای کۆن به با ناکه‌ن، به‌تایبه‌ت دوای شۆڕشی باشووری کوردستان و ئه‌و وه‌زعه‌ی که له هه‌رێمی کوردستاندا پێکهاتووه. ئه‌گه‌ریش پێشنیاره‌که بخرێته ئه‌ستۆی زیندووێکیش قه‌یدی نییه، ماڵی مه‌لا مسته‌فا و پارتی دوای چوان ناچن.
به ڕای تۆ خاڵه لاوازه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و هه‌شت مادده‌یه کامانه‌ن؟
– بۆ ئه‌و شه‌رایته هیچ خاڵێک له خاڵه‌کانی تر به لاواز نابینم.
تۆ خۆت چ ده‌ورێکت هه‌بوو له داڕشتنی هه‌شت مادده‌که؟
– من چی خزمه‌ت به قه‌زیه‌ی کوردستان بوو په‌سه‌ندم بوو.
باشه نه‌تیجه‌ی هه‌شت مادده‌که بوو به چی؟
– جا تۆ ڕاوه‌سته. ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌وه لای ده‌وڵه‌ت هه‌موو کاره‌که‌یان شێواند. ئاغای یوونسییش له‌گه‌ڵ بوو.
ئه‌و وه‌ک چی له‌گه‌ڵ بوو؟
– تووده خۆیان له کۆماری ئیسلامی ئاڵاندبوو که ببن به شت. ئه‌وه‌ڵ که‌سێک که لێم بیست به خومه‌ینی بڵێ ئیمام، ئاغای یوونسی بوو. باوه‌ڕ بکه هه‌ر نه‌مده‌زانی، خه‌ڵک ده‌یانگوت خومه‌ینی، ئه‌و ده‌یگوت ئیمام. ئه‌ویش هه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌فده‌که بوو. له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت نه‌ک ئه‌ندامی لوی جه‌رگه بێ. کورد نه‌بوو؛ له‌گه‌ل ده‌وڵه‌ت بوو. که ئێستا قسه‌ی زلم بۆ ده‌کا. خۆ نه‌هاتبوو له‌گه‌ڵ ئێمه خواست داوا بکا. هاتبوو بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ کورد خواستیان چییه. یانی وه‌ک عه‌جه‌مێک. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه جوان حاڵی بی، ئاغای یوونسی ئه‌وه بوو.
باشه ئه‌م هه‌یئه‌ته به کوێدا چوونه‌وه؟ ده‌گێڕنه‌وه که له‌ڕێگه‌دا کێشه‌شیان بۆ هاتبووه‌پێش و له هه‌مووی گرنگتر گوایه تۆ ئیسکۆرتیان بووی؟
– به‌ڵێ. گوتیان ئه‌مانه ده‌ڕۆنه‌وه، له ڕێگای نه‌غه‌ده‌وه ده‌رۆن بۆ ڕه‌زاییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌کا چه‌کداری کورد ڕێگایان پێ بگرن. ئه‌تۆ ئهفرادت له‌گه‌ڵه به‌ڕێیان بکه تا پردی مه‌مێند.
مامۆستا، تو جگه له‌و دانیشتنه‌ی مه‌هاباد، دانیشتی دیکه‌ت نه‌بووه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کۆماری ئیسلامی؟
– یه‌ک جار هاتوون. ئه‌ویش پیاوێکی زۆر گه‌وره‌تر له‌وه‌ی قاسملوو موزاکیرهی له‌گه‌ڵ کرد. بێ ئیتلاعی پێشوو هات بۆ موسه‌ک، ئه‌مه ساڵی ۱۹۸۳ی زایینی بوو.
کێ بوو و چکاره بوو؟
– سلێمان عه‌بدی بوو که کارگوزاری سیاسی بوو له سنه. هاتن من ده‌عوه‌ت بکه‌ن که بچمه‌وه. بسازێم. پێشتریش هه‌وڵیان دابوو. خه‌ڵخاڵی نامه‌ی نووسیبوو. پێمگوتن ئێمه بۆ حه‌قی میلله‌تی کورد هاتووینه‌ته ده‌رێ. چه‌ند ده‌لیلی دینیم بۆیان هێنایه‌وه.
کێ ئه‌م کاره‌ی به تۆ ئه‌سپارد؟ واته ئیسکۆرتکردنی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت؟
– مامۆستا شیخ عیزه‌دین و هه‌یئه‌تی کورد. ئه‌من ژماره‌یه‌ک چه‌کدارم له‌گه‌ڵ بوون. له مهحمودکان ڕاوه‌ستاین و گوتیان وه‌ڵڵا ته‌قه کراوه له پادگانی مه‌هاباد و سه‌رله‌شکه‌ر مزه‌فه‌ری، ئه‌وه‌ڵ زاوای داریوشی فروهه‌ر، کوژراوه! ئه‌وه هه‌یئه‌ت ده‌وڵه‌ت هاتبوو داوای خواسته‌کانی ئێمه‌یان کردبوو. خۆ ئێمه ده‌بوا ئه‌وه‌نده شعوورمان هه‌بێ بمانزانیبا ئه‌وان جوابی ئه‌و ویستانه‌ی ئێمه چۆن ده‌ده‌نه‌وه. به‌هه‌رحاڵ، به‌هۆی هێندێک که‌سه‌وه له پادگانیان دابوو.
کێ ده‌ستوری هێرشی بۆسه‌ر پادگان دابوو؟
– دیاره ئه‌وه کاری تاکه‌که‌س ناتوانێ ببێ. دیاره حیزبی دێموکرات بوو، دوایی ده‌رکه‌وت. وه‌ڵڵا مه‌جبور گه‌ڕاینه‌وه. داریوش فروهه‌ر گه‌ڕایه‌وه ماڵی مامۆستا شێخ عیزه‌دین، تووڕه و ناڕه‌حه‌ت. ژانی کردبوو. مامۆستا ده‌یگوت وه‌ڵڵا من ئاگام لێ نییه و ئه‌ویش ده‌یگوت با تۆ ئاگاداری. جا غه‌نی بلووریان ده‌یگوت "جه‌نابی ئاغای وه‌زیر، به شه‌ره‌فم ما دخالت نداشتیم". ده‌پاڕایه‌وه. به‌ڵێ داریوش فروهه‌ر تۆرا و ڕۆی. ئه‌وه نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ت هاتبوون بزانن کورد چی ده‌وێ. زۆر عه‌یب بوو. من چووم بۆ پادگانی مه‌هاباد که نه‌هێڵم تاڵان بکرێ. مه‌لا حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی، ژنبرای مه‌لا عه‌وڵای حه‌سه‌نزاده‌ش له‌وێ بوو. ئه‌ویش فه‌قێ بوو، جا پێم ده‌گوت حه‌سه‌ن نه‌هێڵی، حه‌سه‌ن نه‌هێڵی. ئه‌و ته‌قه‌ی به ئاسماندا ده‌کرد و منیش به میکرۆفۆن به خه‌ڵکه‌که‌م ده‌گوت پادگان تاڵان ناکرێ و ده‌بێ ڕاگیردرێ. ئێمه له شیماله‌وه به‌رمان پێ‌گرتبوو له جنووبیشه‌وه ده‌یاندزی. ئێمه دواتر له ماڵی مامۆستا شێخ عیزه‌دین زۆرمان بۆڵاند به‌سه‌ر دوکتۆر قاسملوودا. ئه‌وه عه‌ینی قسه‌ی دوکتۆر قاسملوو بوو که ده‌یگوت: "ئێستا کارێکی خراپمان کردووه بێ شه‌ڕ پادگانێکمان خستۆته ده‌ست میلله‌ته‌وه؟" بۆ پاییزیش ئه‌رته‌شی مه‌کته‌بی مه‌لا حه‌سه‌نی له‌لایه‌ن حیزبی دێموکراته‌وه پێشوازی لێ‌کرا هه‌تا چه‌می مه‌مه‌ندی. ئه‌و چه‌مه‌ی که قه‌رار بوو من داریوش فروهه‌ر و هه‌یئه‌ته‌که به‌ڕێ بکه‌م تا ئه‌وێ. هێنایانه‌وه پادگانی مه‌هاباد.
مه‌لا حه‌سه‌نییان هێنایه‌وه پادگان؟
– به‌ڵێ، ئه‌رته‌شی مهلاحهسهنییان هێنایه‌وه. ده‌بێ ئه‌وه بزانی. ئه‌وه چی و ئه‌مه چی؟ به‌هه‌رحاڵ، پادگان تاڵان کرا بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست شۆڕش که‌وێ.
باشه پێت وایه گرتنی پادگانی مهباهاد هه‌ڵه بوو؟
– له ڕۆژێکی وادا هه‌ڵه نه‌بوو؟ ناکرێ ڕاوه‌ستی تا جوابی ده‌وڵه‌ت بێته‌وه. ده‌وڵه‌ت نوێنه‌ری ناردووه، ده‌ڵێ چیتان ده‌وێ؟ ئه‌نجا چه‌ک نابێ به تاڵان ببرێ. ده‌بێ ده‌ست شۆڕش بکه‌وێ.
له بانه ئه‌و کاره نه‌کرا؟
– نا نه‌مهێشت. من خۆم هه‌مووم دابه‌ش کرد به ئه‌ندازه‌ی یه‌ک. ته‌نانه‌ت موجاهیدینی کوردستان بوون که ئێستا نه‌ماون به‌شی ئه‌وانیشمان دا. به‌شی ده‌فته‌ری مامۆستا و حیزبی دێموکرات و هه‌موویانمان دا. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش. کاتێ برایم خان ئوستاندار بوو له به‌هاری ۱۳۵۸دا من داوای ۴۰۰ تفه‌نگم کرد.
له کێ؟ له برایم خان؟
– له ده‌وڵه‌ت. بانه چه‌کی که‌م تێدا بوو. ویستم که‌مێ چه‌ک دهستخهم.
ئه‌و چه‌کانه‌ت بۆچی بوون؟
– بۆ شۆڕش. بۆ پێشمه‌رگه. داوای ۴۰۰ بڕنۆم کرد. دوکتۆر ئیسماعیلی ئه‌رده‌ڵانیشی له‌گه‌ڵ بوو له ئۆستانداری سنه. گوتیان نایده‌ین. گوتم نه‌یده‌ن ئێستا ده‌چمه‌وه پادگانی بانه و هێرش دهکهمهسهری و هێرش ده‌که‌مه‌سه‌ر پادگانی سه‌قزیش و ئه‌ویش ده‌گرم. به‌خوا نیو سه‌عاتی پێ نه‌چوو ۴۰۰ بڕنۆ به ۴۰۰ هه‌زار فیشه‌که‌وه هات.
له سنه وه‌رتگرت؟
– به‌ڵێ، به‌خوا نه‌خۆشیش بووم، هه‌موومان خسته ماشێن و بۆ سبه‌ینێ بردمن بۆ بانه. ئه‌و کاته یه‌ک فیشه‌کیان ده‌دا به ۴۰ تمه‌ن. دیاره پادگانی بانه به کوردم سپاردبوو و به کورد ئیداره ده‌کرا. تفه‌نگه‌کانم له‌وێ دانان. دوایی هه‌ستم کرد هێندێک حیزب ده‌یانه‌وێ خه‌ڵک هان بده‌ن بۆ تاڵان. شه‌و نه‌خه‌وتم، نوێنه‌ری ناوچه‌کانی بانهم بانگ کرد. ئه‌و شه‌وه تفه‌نگه‌کانم دابه‌ش کردن. به‌خوا تا نوێژی سبه‌ی نه‌خه‌وتم، یه‌ک بڕنۆم نه‌هێشته‌وه و دابه‌شم کردن به‌سه‌رخه‌ڵکی دیهاتدا.
خه‌ڵکی دیهات یان خزم و که‌سی خۆت؟
– خزم و که‌سی چی بێ به‌ڵا بی؟. وه‌ڵڵا هه‌موو خزمه‌کانم به هه‌موویان ده تفه‌نگیان وه‌رگرتبوو. ئێستاش لیستهکهشم ماوه.
مامۆستا، به‌هه‌رحاڵ به‌رهه‌می شۆڕشی ئێران حکومه‌تێکی ئیسلامی بوو. ئه‌مه بۆ تۆ وه‌ک مه‌لایه‌ک هیوایه‌تێک نه‌بوو یان خۆت له بیری ئه‌وه‌دا نه‌بووی کیانێکی ئیسلامی دامه‌زرێنی؟
– حکومه‌تێکی ئیسلامی به نه‌فه‌رێک له کوردستان دانامه‌زرێ. من ئه‌و نفووز و شهخسییهتهم نه‌بوو له کوردستاندا.
به‌ڵام پێت‌خۆش بوو حکومه‌تێکی ئیسلامی دامه‌زرێ؟
– من پێم‌خۆش بوو حکومه‌تێکی ئیسلامیی ئینقلابی دامه‌زرێ. نه‌ک ئیسلامی ئیرتیجاعی. من ده‌مه‌وێ ئوسولی ئیسلام ته‌تبیق ببێ له هه‌موو شه‌رایه‌تێکدا.
تۆ کاریشیت بۆ کرد له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینیی کوردستان له سه‌ره‌تای شۆڕشدا؟
– وه‌ڵڵا به ڕه‌سمی کاری بۆ بکه‌م، نه‌وه‌ڵڵا. ئه‌من کۆمه‌کم به کۆمه‌ڵه‌ش کردووه. کۆمه‌کم به دێموکرات کردووه. ته‌نانه‌ت له هه‌ڵبژاردنێک که کرا مامۆستا شێخ عیزه‌دین لایه‌نی کۆمه‌ڵه‌ی گرت. ئه‌منیش ئه‌وده‌م قوتابیی مامۆستا شیخ عیزه‌دین بووم. به‌ڵام موسڵمانه‌کانیش سهندوقیان هه‌بوو. هێندێک له چه‌په‌کان قه‌راریان وا بوو که نه‌هێڵن موسڵمانه‌کان به‌شدار بن. چووم پێیانم گوت هه‌ر که‌سێک به‌لاتاندا هات گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌ی لێ بده‌ن. وه‌ڵڵا ده‌نگێکی زۆریشیان هێنا.
باشه تۆ و مامۆستا شێخ عیزه‌دین چۆن پشتیوانی‌تان له جه‌ریانێکی مارکسیستی ده‌کرد؟
– ئێمه تێگه‌یشتوانه کارمان ده‌کرد. پێمان وا بووه ئه‌و ته‌یفه فیکره له کوردستاندا هه‌یه. پێمان وا بوو نه که‌س حه‌قی هه‌یه ده‌رگای مزگه‌وتمان لێ دابخا و نه ئێمه‌ش حه‌قمان هه‌یه ده‌رگای هیچ حیزبێک دابخه‌ین.
تو ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک مه‌لا هێندێک شاری کوردستانیش گه‌ڕان. ئه‌و گه‌ڕانه بۆچی بوو؟
– من چوومه سنه بۆ کوردایه‌تی، چوومه کامیاران. چوومه ڕه‌وانسه‌ر و پاوه، نه‌وسوود و دزڵی و بۆ پێشمه‌رگه‌کانی پارتیشم قسه کردووه. گوتوومه نابێ شه‌ڕ و قڕه هه‌بێ. پۆلێک مه‌لام له‌گه‌لدا بوون، نزیکه‌ی ۳۰-۴۰ که‌س بووین. من ته‌بلیغم ده‌کرد.
برایم یوونسی له چاوپێکه‌وتنێکدا ده‌ڵێ که جه‌نابت له بانه "به‌ناوی دینه‌وه" حکومه‌تت ده‌کرد. دواتر ده‌ڵێ "ژنێک بۆ دۆزینه‌وه‌ی مێرده‌که‌ی ڕوو له‌و ده‌کا و ده‌ڵێ له شێخ جه‌لال بپرسه، مێرده‌که‌می چی لێکردووه. منیش به شێخم گوت، ئه‌ویش چاوێکی داگرت و گوتی نادروومه بۆ زیندانی حیزب و له‌کۆڵ خۆمان کردۆته‌وه. واته تۆ کوشتووته.
– هه‌ر شتێکی وا نه‌بووه. هه‌ر نه‌بووه به‌خوا. من له عومری خۆم چوار مارم کوشتووه له‌گه‌ڵ چوار کۆتردا. هه‌ر نه‌بووه درۆ ده‌کا. من هه‌ر هاوکاریی حیزبی دێموکراتم به عه‌مه‌ل نه‌کردووه. ته‌نانه‌ت میتینگێک له به‌هاره‌که‌یدا له بانه بوو. دیم حیزبی دێموکرات لافیته‌یه‌کی دوورودرێژی نووسیوه. گوتم به‌خوا دهیپێچییهوه.
له بانه؟
– ئه‌رێ به‌خوا. ئێستا چۆن خه‌ڵکی ته‌حویلی حیزب ده‌ده‌م. من بۆخۆم حکومه‌تم ده‌کرد. حیزبی دێموکرات نه‌یده‌توانی له به‌رانبه‌ر مندا نه‌فه‌س بکێشێ تا من له کومیته بووم، به‌خوا. هه‌ر نه‌بووه. ڕووی کارخانه‌ی ڕه‌ش بێ بۆ درۆی. شتی وا نه‌بووه. ئه‌ی هاوار!
ئه‌ی پێوندیی تۆ وه‌ک مه‌لایه‌کی ئایینی له‌گه‌ڵ کاک ئه‌حمه‌دی موفتیزاده چۆن بوو؟
– من سێ، چوار ساڵ پێش ئینقلاب کاک ئه‌حمه‌دم دیوه. خهڵخاڵییش که تهبیعید کرا هاتبووه سنه، ئه‌و ناردی بۆ ماڵی من. کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر زوو دژی ده‌وڵه‌ت شتی ده‌نووسی. پیاوێکی به‌غیره‌ت بوو، زانا بوو. هیچ بهشهرێکیش بێ عه‌یب نابێ.
خه‌ڵخاڵی هاته ماڵی تۆ؟
– ئه‌و به کاک ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ من بۆ بانه تهبعیدم، بچمه لای کێ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ بڕۆ بۆلای شێخ جه‌لال. ڕۆژێک نیوه‌ڕۆ بوو دیم هات. هاته ژوورێ. چه‌ند ڕۆژێک له ماڵی من بوو. پاشان ماڵمان بۆ گرت. دیاره شیعه‌یه‌کی زۆر ده‌مارگرژ بوو. من دوو کوڕم هه‌یه یه‌کیان ناوی ئه‌بووبه‌کره، ئه‌وی تریان ناوی عومه‌ره. ناوی ئه‌و دوانه‌ی هه‌ر نه‌برد.
به‌ڵام خه‌ڵخاڵی له کتیبه‌که‌یدا ده‌ڵێ کاک ئه‌حمه‌د نامه‌ی بۆ مه‌لا جه‌لال نووسیوه.
– درۆی کردووه. مه‌لا جه‌لال سه‌ر به ده‌وڵه‌ت بوو. موفتیزاده دانووی له‌گه‌ڵ نه‌ده‌کوڵا. شێخ کاکه حه‌مه‌ش پیاوێک بوو هه‌ر خه‌ریکی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بوو. پێوه‌ندیی به شۆڕش نه‌بوو. موفتیزاده ئه‌وی ناردبوو بۆ ماڵی من. کتیبه‌که‌ی زۆر شتی درۆی تێدایه. نووسیویه شێخ عیزه‌دین له ساواک پاره‌ی وه‌رده‌گرت. مامۆستا شێخ عیزه‌دین ته‌حتی ته‌عقیبی ببوو له‌لایه‌ن ساواکه‌وه.
باشه ئێوه که نیزیک ده‌بن له خه‌ڵخاڵی، بۆ دواتر نه‌تانتوانی ته‌ئسیر بکه‌نه سه‌ری که دهستڕاگرێ له‌و هه‌موو کوشتاره‌ی که له کوردستان کردی؟
– ئه‌و هاوینی ۱۳۵۷ لای ئێمه ڕۆیشتووه. که ده‌وڵه‌ت ده‌ستیکرد به گرتنه‌وه‌ی شاره‌کان، پادگانی بانه هێشتا نه‌گیرابوو. زۆربه‌ی شاره‌کانیش گیرابوون. مامۆستا شێخ عیزه‌دین هاته ماڵی من، هه‌ڵاتبوون چونکه شاره‌کانی خۆین گیرابوون. قاسملووش له‌وێ بوو. فوادی مسته‌فا سوڵتانی له‌وێ بوو. خه‌ڵخاڵی له سه‌قز مه‌لا گه‌وره‌کانی کۆکردبۆوه. ئه‌و کاغه‌زێکی بۆم نووسی. نووسیبووی من زه‌حمه‌تی تۆم له‌به‌رچاوه. خاهیش ده‌که‌م به‌دووی کۆمۆنیسته‌کانی دوکتۆر قاسملوو مه‌که‌وه. پێی وا بوو من دوای دوکتۆر قاسملوو که‌وتووم. منیش جوابێکی توندم بۆ نووسی که چۆن من ده‌عوه‌ت ده‌که‌ی تۆ تا ئه‌نیشکت به خوێنی میلله‌تی کورد سووره؟ به‌خودا جوابێکی ئه‌ونده توندم بۆ نووسی، باوه‌ڕ بکه تا دوو ساڵیش هه‌ر نامه‌ی بۆم ده‌نووسی که تۆ نابێ ئاوا بی! ئه‌و قسه‌ی له خومه‌ینی وه‌رده‌گرت چۆن به قسه‌ی منی ده‌کرد؟
مامۆستا، هه‌بووه له مامۆستایانی ئایینیی کورد له‌و قۆناغه‌دا هاوکاریی خه‌ڵخاڵی بکه‌ن؟
– نه، یه‌ک که‌س نه‌بووه. کاک خالید، خه‌ڵک زۆر سه‌یری له مه‌لای هه‌ڵپێچاوه. نه‌وه‌ڵڵا یه‌ک دانه مه‌لا هاوکاریی خه‌ڵخاڵی نه‌بووه و پشتیوانیی له خه‌ڵخاڵی نه‌کردووه. مه‌لا ئه‌گه‌ر زۆر چاک نه‌بن ئه‌وه جێگای گله‌یین. هه‌ر که‌سێک زه‌ڕه‌یه‌ک ئیمانی هه‌بێ چۆن هاوکاریی ده‌کا؟
له بانه که‌سیان ئیعدام کرد؟
– با، له دواییدا مه‌لا برایم حیکمه‌ت و وه‌ستا ئه‌حمه‌دی میعماریان ئیعدام کرد. له دوایی گله‌یییان لێ‌کرا نه‌ک به ده‌ستوری خه‌ڵخاڵی، دوای خه‌ڵخاڵی.
مامۆستا، وه‌زعیه‌تی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی کورد له ئێران‌دا چۆن ده‌بینی؟
– وه‌ڵڵا ئه‌گه‌ر یهککهوین باشه!
یه‌کده‌که‌ون؟
– ئه‌گه‌ر به‌ره‌یه‌ک ته‌شکیل ببێ و به‌ڕاستی که‌س نه‌ڵێ هه‌ر بۆ خۆم، ئه‌وه باشه. هه‌ر که‌سێک نوێنه‌ری چینێکه و که‌س ناتوانێ نوێنه‌ری هه‌موان بێ.
تۆ ئێستا پێتوایه کوردی ئێران پێویستیان به حیزبێکی ئیسلامی هه‌یه؟
– ئه‌ی هه‌ر پێتوایه ده‌بێ کوفر حوکم بکا؟! من ئه‌و پرسیاره له تۆ ده‌که‌م!
چۆن کوفر؟ مه‌به‌ستت چییه؟
– یانی ئه‌و حیزبه‌ی که دوژمنی ئیسلامه، ده‌بێ هه‌ر ئه‌و حکومه‌ت بکا؟
له کوردستانی ئێران؟
– له هه‌ر جێگایه‌کی عالمی ئیسلامی‌دا. ئیسلام قانوونی هه‌یه. ئیسلام حکومه‌تی کردووه. ئیسلام له هه‌موو بارێک‌دا ڕه‌ئی هه‌یه. له ئوموری ئیجتماعی و کڕین و فرۆشتن و هه‌موو شتێکدا یاسای هه‌یه. یاسای قه‌زایی ئیسلام له هه‌موو یاسایه‌ک کامڵتره.
باشه مامۆستا، پێتـوایه ئه‌م یاسایه‌ی باسی ده‌که‌ی ئێستا ده‌توانرێ له کوردستانی ئێران‌دا پیاده بکرێ؟
– به‌ڵێ. بۆ ده‌کرێ، ئه‌و قانوونه‌ی که دژی باوه‌ڕی خه‌ڵکه دابه‌زێ، بۆ ناکرێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕی خه‌ڵک دێته‌وه دابه‌زێ؟. ئه‌گه‌ر لێی گه‌ڕێن بۆ ناکرێ؟ یاسای ئیسلامی هه‌موو شتێکی هه‌یه. کاتێ ئیسلام ئینسانیه‌تی زانیوه که‌س نه‌یزانیوه.
باشه مامۆستا، پیاده‌نه‌کردنی ئه‌و به‌رنامه‌ی باسی ده‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئه‌حزابی ئیسلامی یان…؟
– نه‌وه‌ڵڵا، بۆ ڕێبه‌رانی ئیسلامی ده‌گه‌ڕێته‌وه. ڕێبه‌رانی ئیسلامی خیانه‌تیان له دین کردووه. من قسه له مه‌کته‌به‌که ده‌که‌م، قسه له من مه‌که. "اسلام به زات خود ندارد عیبی، هه‌ر عیبی که هست از مسلمانی ماست". ئیسلام گه‌وره‌یی داوه به ئینسان.
شه‌ڕی سێ مانگه له کوێ بووی؟
– من له به‌ره‌ی شه‌ڕدا بووم. ده‌ستوورم ده‌دا. ئێمه شه‌ڕمان ڕانه‌گرت. مامه غه‌نی به‌بێ پرسی حیزبه‌که‌ی له ناوچه‌ی مه‌هاباد ئاگربه‌سی ڕاگه‌یاند. له دوایه حوسێن مه‌ده‌نی و موهه‌ندیس ئاریا هاتن بۆ بێژوێ بۆلای مامۆستا که ئه‌ویش شه‌ڕ ڕاگرێ. له‌سه‌ر بانی خانه‌قای بێژوێ مامۆستا به عه‌بدوڵڵای موهته‌دی گوت ئێوه‌ش شه‌ڕ ڕاگرن، ئه‌وه حیزبی دێموکراتیش شه‌ڕی ڕاگرتووه. کاک عه‌بدوڵڵایش بڕێ منه منی کرد. ئه‌وکات ئه‌وان هیچ نه‌بوون، له‌ژێر سێبه‌ری مامۆستادا شت بوون. وه‌ڵڵا من له مامۆستا شێخ عیزه‌دین عاجز بووم و بێ ئه‌ده‌بیم کرد، گوتم بێ به‌ڵا بی یاخوا بۆ ئیستیعفا ناده‌ی؟ تو چ کارت داوه به کاری خه‌ڵک؟ هه‌رچی ده‌رده‌سه‌رییه بۆ تۆیه و جوابیشت ناده‌نه‌وه. دواڕوژیش دوکتۆر قاسملوو به میلله‌تی کورد ده‌ڵێ ئێیمه ئاشتیمان کرد ئه‌وان نه‌یانکرد. کاک عه‌بدوڵڵا گوتی با کۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین. ده‌ی دواییش شه‌ڕی جێژنی قوربان ئێمه کردمان. گوردانی گاردی جاویدان که له سهردهشتـهوه ده‌هات بۆ بانه تارومار کرد.
وه‌ک سازمانی خه‌بات؟
– وه‌ک ده‌فته‌ری مامۆستا. ساڵی ۱۳۵۸ بوو. دوکتۆر قاسملوو دوایه له ڕۆژنامه‌ی کیهاندا موساحبه ده‌کا و ده‌ڵێ ئه‌و جینایه‌ته ئێمه نه‌مانکردووه.
جینایه‌تی کوێ؟
– شه‌ڕی جیژنی قوربانی ئێمه. چونکه ئه‌وان ئاگربڕیان بوو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت.
مامۆستا، شێخ عیزه‌دین پێشمه‌رگه‌ی زۆر بوون؟
– جا زۆر بن یان که‌م پێشمه‌رگه‌کانی پیاو بوون. شه‌ڕیان ده‌کرد.
ئه‌وکات حیزبه کوردییه‌کان پێکه‌وه هاوکارییان هه‌بوو؟
– نه‌یانبوو به‌داخه‌وه. ۳۷ ڕۆژ پادگانی بانه‌مان گه‌مارۆ دا. شاری بانه وێران بوو ئه‌وه‌نده تۆپباران کرا. شه‌وێک جهماعهتێکمان چوونه ناوپادگان دواتر گه‌ڕانه‌وه. گوتم بۆ گه‌ڕانه‌وه. گوتیان وه‌ڵڵا چریکی فیدایی گووتویه بچنه ده‌رێ، مینڕێژمان کردووه با تیانه‌چن. هاتنه ده‌رێ، هه‌ر گوێ مان ڕاگرت هه‌ر ته‌قه نه‌بوو، هه‌ر ته‌قه نه‌بوو. دوای ساڵانێک عه‌بدوڵڵای ئیقدامی که ئه‌وکات چریک بوو، گوتی مامۆستا، ئه‌زانی ئه‌وه چۆن بوو، گوتم چی بوو، گوتی وامانده‌زانی ئه‌گه‌ر پادگان بگیردرێ چریکی فیدایی ڕۆڵێکی نییه و هه‌موو ئیفتخارهکهی بۆ ده‌فته‌ری مامۆستا و کۆمه‌ڵه و حیزبی دێموکرات ده‌بێ. بۆیه ویستمان ئه‌و شانازییه ده‌ست ئێوه نه‌که‌وێ و پادگانه‌که نه‌گیردرێ! جا له‌وه‌ی زه‌ره‌ر زیاتر ده‌بێ؟ ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌مان دا.
حیزبه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌رنامه‌یه‌که‌یان پێ بووه؟
– نه‌وه‌ڵڵا هیچیان بیریان نه‌کردبۆوه که چی بکه‌ن. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان ده‌زانی که لێیده‌ین. جا ئهگهرعهقڵمان بوایه بۆ وامان لێ َئههات؟
مامۆستا، به سه‌رنجدان به‌وه که تۆ مێژوویه‌کت هه‌بووه له خه‌باتی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییدا، چ پێویستت به‌وه هه‌بوو که سازمانی خه‌بات دابمهزێنی؟ ئه‌مه له‌پاڵ ئه‌وه‌دا که چه‌ندین حیزبی دیکه‌ش هه‌بوون له کوردستاندا؟
– کاک خالید، ده‌ته‌وه‌ێ ڕاستی جنۆکانم پێ بڵێی؟! ده‌ته‌وێ فێڵم لێ بکه‌ی و من بڵێم شتی به‌که‌ڵکی لێ َنهبوو، بۆیه داممه‌زراند؟ ئێستاش لێی نییه. حیزبێک ئیددیعای ڕێبه‌ری خه‌ڵک ده‌کا ده‌بێ پاک و پاکدامهن بێ. ده‌بێ ئه‌فراد له کۆنترۆڵیدا بن و له ده‌سه‌ڵات دژی میلله‌ت ئیستفاده نه‌کرێ. زوڵم و سته‌م نه‌که‌ن. من شتی وا نابینم.
ئه‌وده‌م؟
– ئه‌وده‌م و ئێستاش نییه. خراپ تر نه‌بن چاکتر نه‌بوون. جا با پێت بڵێم، ئه‌من خه‌یاڵی سازمانی خه‌باتم نه‌بوو. ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌فته‌ری مامۆستا شێخ عیزه‌دین بووین. ۱۳۵۸ هه‌تا ۱۳۵۹ به‌ته‌ما بووین مامۆستا شێخ عیزه‌دین خه‌تێکی دیاریکراوی ببێ؛ ئیسلامێکی پێشکه‌وتوو، کوردایه‌تی. نه‌یکرد، که نه‌یکرد له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه که‌وت. پشتیوانیی کۆمه‌ڵه‌ی کرد.
باشه بۆ نه‌یکرد؟ ئه‌و که‌سایه‌تییه‌کی گرنگیش بوو. ئێستاش ئه‌مه بۆ خه‌ڵک پرسیاره؟
– باشه باوکه‌که‌م، ڕه‌نگه که‌م که‌س هه‌بێ وه‌ک مامۆستا ئاوا به‌غیره‌ت بێ. تۆپباران هه‌بوو ئاماده نه‌بوو بچێته حه‌شارگه. بێ ئه‌ندازه جه‌سووره. ئه‌مما ڕه‌نگه ئه‌و جۆره‌ی تاوداته کاران و ته‌واوی بکا ئه‌و ئیراده‌ی نه‌بێ. برای گه‌وره‌مه و مامۆستامه و تاجی سه‌رمه. نه‌یده‌وێرا خۆی لێدا له دروستکردنی که‌سانێک به ده‌ورییه‌وه. نه‌ک وه‌ک خه‌تی کاک ئه‌حمه‌دیش توند. سه‌له‌فییه‌کی توند. نه‌ک ئیسلامیش به‌شێکی به‌رنامه‌ی بێ. به‌ڵام جنێوده‌ر به ئیسلام له ڕیزهکهیدا نه‌بێ. دوژمنی ئیسلام له ڕیزهکهیدا نه‌بێ. یانی خه‌تێک بێ ئه‌و میلله‌ته قبووڵی بێ. باوه‌ڕ بکه ئه‌حزابی چه‌پ هه‌یه که ناویان نابه‌م، شه‌ش، حه‌وت ساڵ لهمهوپێش پێشمه‌رگه‌یان گه‌ڕاوه‌ته بۆ کوردستان، خۆیان کردووه به پێشمه‌رگه‌ی خه‌بات تا خه‌ڵک نانیان بداتێ. ئه‌وه من له زه‌مانی قازی محه‌ممه‌ده‌وه حیزبی دێموکراتم ناسیوه. پشتیوانیشم کردوون، به‌ڵام به خه‌ته‌که‌یان ڕازی نه‌بووم. حه‌زم کردووه شۆڕش بکه‌م به‌ڵام له جێگایه‌کدا بیکه‌م که له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه‌که‌م بێته‌وه. من دینه‌که‌م دژی کوردایه‌تی نییه و بۆ کوردایه‌تییش پێویست ناکا دینه‌که‌م به‌جێ بێڵم. ئه‌تۆ ڕه‌نگه به‌بیرت نه‌یه‌ت، زستانی ۱۳۵۷ له قه‌برستانی ساڵح ئاوای سه‌قز من قسه‌م کرد له ناشتنی شه‌هیده‌کاندا. من چوومه‌سه‌ر ماشێنێک قسه‌م کرد، شا مابوو. جنێوم به شا دا. به خوا قه‌برستانه‌که پڕ ببوو له خه‌ڵک، هه‌ر چی ڕێی هه‌بوو هه‌ڵات له‌ترسان. ده‌ی کاکه، من چۆن ده‌چووم دوای دوکتۆر قاسملوو که‌وم و جنێو به دین و خوا و ئیمانم بدرێ له مه‌قه‌ڕه‌کاندا؟ من مهبدهئێکم هه‌یه، ئه‌و مه‌بده‌ئه وێل ناکه‌م. مهبدهئهکهشم دژی زوڵمه. من میلله‌تی کورد به مه‌زوڵم ده‌زانم. واجبه له‌سه‌رم موباریزه‌ی بۆ بکه‌م، به‌ڵام نه به قیمه‌تی دینه‌که‌شم. ئه‌و لێکدانه‌وه‌ی من کردوومه مامۆستا شێخ عیزه‌دین نه‌یکردووه. بڵێم چی…، ئه‌بێ له خۆی پرسی بۆ نه‌یکرد. به‌ڵێ زۆر زۆر به هیوا بووم… تاکو نائۆمید بووین. ئه‌گینا چه‌ندین شه‌ڕمان کردووه هه‌ر له‌ژێر ده‌فته‌ری مامۆستادا. له کامیاران پێشمه‌رگه‌ی ده‌فته‌ری مامۆستا شه‌ڕی کردووه که یه‌کیان کوڕه گه‌وره‌که‌م بوو، شه‌هید بوو. زستانی ۱۳۵۸. گه‌وره‌ترین شه‌ڕی کوردستان که کراوه شه‌ڕی قوربانی پادگانی بانه بوو که ۸۰ ماشێن سووتان. کێ کردی؟ سازمانی خه‌بات و ده‌فته‌ری مامۆستا! ده‌ی مامۆستا هه‌ر نه‌یکرد و هه‌ر نه‌یکرد. بۆخۆمان عیده‌یه‌ک که باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بوو که ده‌کرێ کوردایه‌تی بکه‌ین به دینه‌وه. هێنامان تهشکیلمان دا. زۆریش خه‌ڵک خۆشیی ویستووین. باوه‌ڕ که ئه‌و قاره‌مانیه‌تییه‌ی سازمانی خه‌بات کردوویه‌تی، قه‌سه‌م به‌خوا هیچ لایه‌ک نه‌یکردووه.
باشه مامۆستا، ئێوه که هاتن حیزبێکی ئیسلامیتان دامه‌زراند، به‌ڵام ده‌بینین دوای زیاتر له دوو ده‌یه به ڕه‌سمی له دواکونگرهی خه‌بات، ئیسلامییه‌تی ئه‌م سازمانهتان لابرد؟
– ئا ئه‌وه‌ش ده‌لیلی هه‌یه. ئه‌و ڕۆژه‌ی ئێمه ئه‌وه‌مان ده‌کرد ئیسلامی‌بوون به مارکی تیرۆریسی نه‌ده‌ناسرا. به‌ڕاست تیرۆریست ئابڕووی ئیسلامیان بردووه. ئه‌وان ناتوان بڵێن ئێمه موسڵمانین. که‌ی ئه‌وه ئیسلامه‌تییه ئه‌وان ده‌یکه‌ن؟ ئه‌گینا ئێستاش باوه‌ڕمان هه‌ر ئیسلامییه و یه‌کێک له سه‌رچاه‌کانی ته‌شریع ئیسلامه.
باشه مامۆستا، تۆ خوت وه‌ک دامه‌زرێنه‌ری خه‌بات پێت ناخۆش نییه که ئیسلامییه‌تی سازمان به خه‌باته‌وه نه‌ماوه؟
– جا چۆن پێم ناخۆش نییه؟ ئه‌گه‌ر هه‌بایه زۆر باشتر ده‌بوو.
هه‌وڵت دا که بمێنێ؟
– من پێموابوو ماناکه‌ی بمێنێ، چش له ئارمه‌که‌مان. ئێستاش ئێمه دژی هه‌موو فه‌سادێکین.ئێوه له دامه‌زرانی "خه‌بات" لایه‌نی ئیسلامییه‌که‌تان زۆر بۆ گرنگ بووه. باشه که سازمانی خه‌بات داده‌مه‌زرێنن خۆ جه‌ریانی کاک ئه‌حمه‌دی موفتیزاده و مه‌کته‌بی قۆرئان هه‌بوو، بۆ نه‌بوون به یه‌ک؟ ئێوه ئه‌وتان ق