موسڵمانبونی یووسف کۆهین خاخامێکی جووله‌که‌و ئه‌ندامی حیزبی شاسی
خاخامه موسڵمانبووهکهی بزووتنه‌وه‌ی شاسی تووندڕه‌و ئێستا بۆته یه‌کێک له بانگخوازه ئیسلامییه‌کان
(یووسف کۆهین) که خخامێکی جووله‌که‌و ئه‌ندامی حیزبی شاسی تووندڕه‌وبوو، دوای ئه‌وه مسوڵمانبوونی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، له نێو جووله‌که‌کانی قه‌واره‌ی زایۆنی وه‌ک بانگخوازێکی ئیسلامیی بانگی جووله‌که‌کان ئه‌کات بۆ موسڵمان بوون!
یووسف کۆهین به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریکییه له‌م دوا دوایییانه دێته فه‌له‌ستین، وه خۆشی ئه‌ندامێکی کارای بزووتنه‌وه‌ی شاسی تووندڕه‌وی جووله‌که بوو، کۆهین له ڕێی په‌یوه‌ندی کردنیی به‌یه‌کێک له بانگخوازه ئیسلامییه‌کانی کوێتی له ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه موسڵمان ده‌بێت، دوای موسڵمانبوونی مامۆستا کوێتییه‌که‌ی داوای لێ ده‌کات که په‌یوه‌ندی بکات به یه‌کێک له‌و زانا بانگخوازانه‌ی فه‌له‌ستین بۆ ئه‌وه فێری قورئانی بکات، دوای ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له قورئان خوێندن و ته‌فسیره‌که‌ی به زمانی ئینگلیزی.
شایه‌نی باسه ئه‌و نه‌ک به ته‌نها خۆی به‌ڵکوو ته‌واوی خێزانه‌که‌شی موسڵمان ده‌بن.. ئه‌و ناوی خۆی (یووسف کۆهین) بوو، به‌ڵام دوای مسوڵمان بوونه‌که‌ی ناوی خۆی ده‌گۆڕێت به موحه‌ممه‌د خه‌تتاب.
BY: parviz