بابه ته كان

باخی ئاوات

« ساڵڕۆژی له‌ دایک بوونی پێغه‌مبه‌ر موباره‌ک
بێت»

باخی ئاوات


ح.به هرامی

تیشکی ئاوێنه‌ی
خه‌یاڵم


ده‌یگرمه‌ بیری مێژو
سه‌ربازه‌کانی ئاسمانی
بۆ پاراستن بینای به‌رزی
یه‌ک گرتویی
فێڵ فیله‌وان ده‌ڕوخێنین.

« ئاوێنه‌ی عیبره‌ت »
شه‌ق ده‌با
له‌خه‌وێکی هێجگار گرنگ
راده‌چه‌نێ
میرله‌ڕازی پشتی درگای
خه‌واڵویۆ
کش و ماته‌و
به‌بینینی
تاقی زوڵمی کیش و ماته‌ .

به‌هه‌ڵقوڵین ئاوی ژیان
کڵپه‌ی ئاگری دارستانی سه‌ربه‌رزی

داده‌مرکێ
چاوی خه‌واڵوی بونه‌وه‌ر

به‌زیلله‌ی میهره‌بانی نوور
وه‌کوو نێرگز به‌ره‌و هه‌تاو
ده‌کرێته‌وه‌ و پێ ده‌که‌نێ و
تیشکی هه‌تاو هه‌ڵ ده‌مژێ
ده‌ست ده‌خاته‌ ناو ده‌ستی تیشک
به‌ڵێن ده‌دا
بێته‌ په‌پوله‌ی ده‌وری گوڵ
بێته‌ مانگی ئاسمانی ره‌ش.

ئه‌ستێره‌کان
به‌ره‌و هه‌رشوێن هه‌ڵ ده‌فڕن
به‌ره‌و ئاسۆی کورده‌واری
هه‌نگاوێکی پڕله‌بڕیارو
پڕ له‌ده‌نگ
به‌ده‌نگ شکانی په‌راسووی
وشه‌کانی نامۆیه‌تی و چاره‌ڕه‌شی
له‌ژێر هنگاوی ئه‌ستێران
گوڵان له‌ژێر خاک دێنه‌ده‌ر
به‌فوی شنه‌ی
ده‌م به‌یانان پێ ده‌که‌نن
شیشه‌ی بێ ده‌نگی
ده‌شکێنن
***
ئه‌م جاره‌یان
باڕه‌شی فێڵی فیله‌وانی سه‌ده‌ی ره‌شی
گوڵی باوه‌ڕ ده‌ژاکێنێ

خه‌زان به‌هار ده‌ته‌زێنێ

پرچی ره‌شی دێوه‌زمه‌

ئه‌ستێره‌کان ده‌پۆشێنێ
به‌ئه‌سپایی خه‌و ده‌خزێته‌
ژێر پێڵوی چاو
گه‌له‌که‌مان له‌ژێر ئاڵای ره‌نگاوڕه‌نگا
به‌ش به‌ش ده‌بێ
به‌جۆرێ وا
به‌گورێسکی حه‌وباڵیش
ناگه‌ینۆ یه‌ک
***
له‌دوای چوارده‌سه‌ده‌ی ره‌به‌ق
له‌سوچێکی ئه‌م وڵاته‌
ده‌رکه‌وت شه‌به‌ق
مانگی روونیش
تیشکی خۆری وه‌رگرتووه‌
له‌سه‌ردوو رێیانی ژیندا
مه‌شخه‌ڵێکی هه‌ڵ کردووه‌
له‌گه‌ڵ خۆیدا شنه‌ی به‌یان
دێنێته‌ گه‌شت.

نه‌مامی ساوا هه‌ڵ ده‌چێ و
له‌سه‌رسفره‌ی گوڵ و به‌ردا
داده‌نیشێ
هه‌موداران
له‌ ئاوی که‌وسه‌ری باوه‌ڕ
ده‌خۆنه‌وه‌
لق له‌تیشک ده‌ئاڵێنن
له‌بۆ هه‌ناسه‌ی‌ وه‌رکه‌مه‌ر
ئامێز ده‌گرن.

دیسانه‌وه‌ گوڵاڵه‌کان
ده‌بنه‌وه‌ به‌ ئاوێنه‌ی یه‌ک
شه‌تاوه‌کان پێک و ئه‌ڵێن
سه‌وز هه‌ڵ گه‌ڕه‌ داری ئه‌وین
که‌وا ئه‌مڕۆ باخه‌وانت
پێغه‌مبه‌ره‌و به‌هاره‌که‌ت
نابێ به‌شین
دارستانیش ریزیان گرتووه‌ و
یه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێن
ئاڵای پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵ ده‌گرین
ئاسۆیه‌کی پڕله‌ خه‌بات
به‌دی دێنین
***
له‌چاویلکه‌ی داهاتوو ۆ
که‌ده‌ڕوانم
گوڵزارێکم وه‌به‌رچاودێ
پڕله‌ خۆشی و خۆشه‌ویستی و
دادگه‌رییه‌
ئاڵای هه‌وڵ و تێکۆشان و

سه‌ربه‌رزیه‌

هه‌ڵ کراوه‌

ئه‌م شوێنه‌ رازاوه‌ و جوانه‌
واهه‌ست ده‌که‌م

باخی ئاواتی

سه‌رسه‌وزی

کوردوستانه‌.

کانی دینار – خه‌رمانانی۱۳۷۳

: سه رچاوه : طلوع دوباره http://www.hamedbahramy.blogfa.com/

نمایش بیشتر

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا