یه‌که‌مین ئافره‌ت سه‌رۆکایه‌تى
یه‌که‌مین ئافره‌ت سه‌رۆکایه‌تى گه‌وره‌ترین ڕێکخراوى ئیسلامى ده‌کات له ئه‌مه‌ریکا
ئینگرید ماتیسۆن یه‌که‌م ئافره‌تێکى ئه‌مریکاییه که سه‌رۆکایه‌تى
گه‌وره‌ترین ڕێکخراوى ئیسلامى بکات له ئه‌مریکادا.له هاوینى ساڵى (۱۹۸۶) ماتیسۆن
په‌یوه‌ندى کرد به به‌رنامه‌یه‌کى خوێندن بۆ فێربوونى زمانى عه‌ره‌بی، که ئه‌و
کاته ته‌مه‌نى (۲۳) ساڵان بوو. ماتیسۆن تا ئه‌و کاته‌ش له نێوه‌ندى ژیانى هاوته‌مه‌نانى
خۆیدا ده‌ژیا و نه‌بووبووه موسڵمان، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌کى که‌م له به‌رده‌م مه‌کینه‌یه‌کى
درووماندا خۆى بینییه‌وه که‌وا لهچکهى (چه‌فیه) داپۆشینى سه‌ر بۆ ئافره‌تانى
موسڵمان ده‌دوورێت بووه هۆى تێڕامان و پرسیارکردنى. ماتیسۆن له وه‌رزى به‌هارى
هه‌مان ساڵدا کۆمه‌ڵێ له هاوڕێ و دۆستانى خۆى کۆکرده‌وه و ئیسلامه‌تى خۆى ئاشکرا کرد و بووه موسڵمان.
موسڵمان بوونى ئه‌م ئافره‌ته که‌نه‌دییه کاسۆلیکیه شتێکى ساده و خوو پێوه‌گیراو
نه‌بوو، به‌ڵکوو خستیه پێگه‌یه‌که‌وه که
ڕێگه‌ى دۆزییه‌وه و به‌ره‌و ئاسۆیه‌کى
نوێی ژیان هه‌نگاوى نا.
نزیکه‌ى (۶۰۰۰۰) هه‌زار موسڵمان له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانى
ئه‌مریکاو که‌نه‌دا ماتیسۆنیان به سه‌رۆکى گه‌وره‌ترین ڕێکخراوى ئیسلامى له‌و
کیشوه‌ره‌دا هه‌ڵبژارد، که بریتیه له په‌یوه‌ندییه‌کى پیشه‌یی په‌روه‌رده‌یی له
ژێر ناوى (کۆمه‌ڵه‌ى ئیسلامى بۆ ئه‌مریکاى
سه‌روو) (الجمعیه الاسلامیه لامیرکا الشمالیه) تاکوو ببێته یه‌که‌م ئافره‌تى
ناکۆچبهر که سه‌رۆکایه‌تى ئه‌و ڕێکخراوه
بکات.
هه‌ڵبژاردنى ئینگرید ماتیسۆن له کاتێکى قورس و ناهه‌مواردا
هات سه‌باره‌ت به شه‌ش ملیۆن موسڵمان که له‌و ووڵاته‌دا ده‌ژین، ئه‌وه‌ته ده‌ره‌نجامى
ڕاپرسیه‌کان که له‌م دواییه‌دا هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ى (یوو ئێس ئه‌ى توده‌ى) و
(گاڵۆپ) بڵاویان کردووه، که نزیکه‌ى (۴۰%)ى ئه‌مریکاییه‌کان دانیان ناوه به‌وه‌ى
که به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت دژی موسڵمانه‌کان هه‌ڵوێستیان بووه، وه ڕێژه‌یه‌کى
هاووێنه‌ى ئه‌وه‌ش پاڵپشتی بوونى پێناسێکى تایبه‌تى ئیجبارى به‌سه‌ر موسڵمانه‌کاندا
ده‌که‌ن، هه‌روه‌ک له هه‌ر پێنج که‌س یه‌کێک ووتوویه‌تى که حه‌ز ناکات دراوسێی
موسڵمانى هه‌بێت، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه زۆرێک له موسڵمانه‌کان هیوادارن که بوونى
ئافره‌تێکى ئه‌مریکایی له پێگه‌یه‌کى وه‌هادا ببێته هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى دیارده‌ى
ترس له ئیسلام و موسڵمانان.
سه رچاوه : خوشکانی