یه‌کگرتوو خزمه‌تگوزاری میلله‌ته&z
یه‌کگرتوو خزمه‌تگوزاری میلله‌ته
هیوا ره‌سوڵ
کاتێ باس له کار‌و به‌رنامه‌ی هه‌ر حیزب
و رێکخراوێک ده‌کرێت , پێویسته مێژوو ئێش و کاره‌کانی ئه‌و حیزبه له ناو ژیانی
کۆمه‌ڵگاکه‌ی به شێوازێکی راست و دروستی ئه‌کادیمیانه‌و ,به دیراسه‌یه‌کی
وورد هه‌ڵسه‌نگێنرێت , نه‌ک له سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆجی فکری دژ به‌و حیزبه ,به‌ڵکو بزانیت پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئه‌و حیزبه چه‌نده گونجاوه له‌گه‌ڵ
داخوازییه‌کانی ئه‌و میلله‌ته , چه‌نده له خه‌می ئه‌وه‌دایه به‌ها به‌نرخ
و ره‌وشته جوانه‌کان به‌ره‌و هه‌ڵدێر نه‌رۆن
, چه‌نده له خه‌می ئه‌وه‌دابێت
ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی وڵاته‌که‌ی به‌ره‌و کاڵبوونه‌وه نه‌روات
,هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه به‌شداری کردنی یه‌کگرتوو له کۆنگره‌ی قاهیره , وه‌ک
حیزبێکی بنکه جه‌ماوه‌ری به‌هێز له کوردستان
, له زۆرێک له سایت و رۆژنامه
کوردییه‌کان بابه‌تی باش و خراپیان له سه‌ر ئه‌م حیزبه نووسی , هه‌موو که‌سێ
ئازاده چی ده‌نووسێت و چۆن بیرده‌کاته‌وه , به‌ڵام شاردنه‌وه‌ی راستییه‌کان له لایه‌ن هه‌ر نووسه‌رێکه‌وه خیانه‌تێکی
مێژووییه .
به‌شداری
کردنی یه‌کگرتوو له کۆنگره‌ی قاهیره به پرس و راوێژی سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌رێز
کاک نێچره‌ڤان به‌رزانی و کاک کۆسه‌ره‌ت و کاک دکتۆر به‌رهه‌م بووه , هه‌ر له‌و
کاته‌دا سه‌رۆکی حکومه‌ت سه‌ردانی سکرتێری یه‌کگرتووی کردوه هه‌ردوولا پێکه‌وه باس له کۆنگره‌که‌یان
کردوه‌و ( وه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربرییوه که به‌شداری کۆنگره‌که بکات), وه
کاتێکیش گه‌راوه‌ته‌وه ئاکام و ورده‌کارییه‌کانی کۆنگره‌ی بۆ سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێًم باس کردووه ,وه هه‌ر( له ناو کۆنگره‌که به توندی داکۆکیان له جێبه‌جێکردنی ماده‌ی ۱۴۰و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
گه‌لی کورد و پرسی فیدرالیه‌ت کردووه ), که ئه‌مه‌ش جوانترین هه‌ڵوێستی
نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی وه‌فدی یه‌کگرتوو بووه , وه به سه‌رپه‌رشتیارانی
کۆنگره‌که‌یان ووتووه به‌بێ به‌شداری
کردنی هێزێکی سه‌ره‌کی وه‌کو هاوپه‌یمانی کوردستان هیچ گۆرانکارییه‌کی چاکسازی و ئیجابی له عێراق دروست نابێت ,
هه‌موو
لایه‌ک باش ده‌زانێت کۆنگره‌ی قاهیره بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ئه‌و ململانێی خوێناویی
و شه‌ره تاییفه‌گه‌ریه که عێراقی
گرتۆته‌وه , وه ئه‌رکێکی ئاینی و ئینسانیی هه‌موو لایه‌که که بتوانێ
ئه‌و بارودۆخه خوێناوییه‌ی
عێراق که رۆژانه خه‌ڵکانی سڤیل ده‌بنه
قوربانی ئارام بکاته‌وه ,
” یه‌کگرتوو چ خیانه‌تێکی کردووه له
کاتێکا سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئاگاداری به‌شداری کردنی یه‌کگرتووو
بوون له کۆنگره‌که ؟
”
ئه‌گه‌ر ئه‌مه خیانه‌ت بێت که‌واته ئه‌وانیش پشکیان هه‌یه چونکه پرس و
راوێژیان پێکراوه ,
”
به پێی راپرسی چه‌ند رۆژنامه‌و پێگه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ , زۆرینه‌ی رای خه‌ڵکی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون که به‌شداری یه‌کگرتوو
ئیجابیاتی زۆرتره‌و وه له خانه‌ی ئازادیی سیاسییی ده‌یبینین .
”
ئه‌گه‌ر له په‌راوێزی کۆنگره‌که دوو جاشی کوردی تێدا بووبێت , خه‌تای یه‌کگرتوو
چییه ؟ خۆ یه‌کگرتوو داواتی نه‌کردوون ,
” هه‌ر
عه‌لاوی و حاجم الحوسنی تاریق
هاشمی وساڵح موتله‌گ نه‌بون که ده‌یان
جار فه‌رشی سووریا‌ن بۆ رائه‌خرا له کوردستان ؟ به جوانترین شێوه پێشوازیان
لێده‌کرا له‌لایه سه‌رکردایه‌تی کورد ؟ به‌ڵام بۆچی بۆ یه‌کگرتوو نابێت په‌یوه‌ندی هه‌بێت له‌گه‌ڵیان
….
” ئه‌و هه‌موو په‌یمان به‌ستن و رێکه‌وتنامه
دوو قۆڵییه‌ی نێوان سه‌رکردایه‌تی کورد و لایه‌نه شیعه‌و سوونه‌کان بۆ ئاسایی
بێت به‌ڵام بۆ یه‌کگرتوو بڤه بێت ؟
” ئه‌و ۳۰۰ موسته‌شاره‌ی که به‌شداری ئه‌نفالکردنی
کوردستانیان کرد , ئێستا له ژێر سێبه‌رو چه‌تری هه‌ردوو لایه‌نی کوردی نین ؟
”
ئه‌وه خیانه‌تی پێده‌ڵێن که پرس و راوێژ به سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بکه‌ی له کۆنگره‌ی قاهیره ؟ یان ئه‌م خاڵانه
” یه‌کگرتووی ئیسلامی له به‌ر کورسی و
سامان سوپای داگیرکه‌رانی هێنایه سه‌ر خاکی کوردستان ؟
”
یه‌کگرتوو ی ئیسلامی بوو شه‌ری برا کوژی هه‌ڵگیرساند له سه‌ر ده‌سه‌ڵات ؟
”
یه‌کگرتووی ئیسلامیه داهات و سامانی ئه‌م میلله‌ته‌ی پاوانکردووه بۆ خۆیان ؟
“ یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستانه پاره‌و سامانی
خه‌ڵکی کورد ره‌وانه‌ی بانکه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا ده‌کات ؟
”
مه‌شعان جبووری و وه‌فیق سامه‌رائیی و هاوشێوه‌کانی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌یپارێزێت
؟
“ ئه‌و ڤیلاو کۆشکانه‌ی به‌رپرسانی کورد که وه‌ک
کۆشکی فیرعه‌ون بهرزکرانهتهوه له
کوردستان یه‌کگرتوو دروستی کردوون ؟
ئه‌رێ ئه‌م خاڵانه له‌ناو حیزبێکی وه‌ک یه‌کگرتووی ئیسلامی جێگه‌ی ده‌بێته‌وه
؟ بێگومان نه‌خێر به شاهێدی دۆست و دوژمن , جا که‌واته یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان جوانترین نموونه‌ی
کوردایه‌تی و سۆزی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی
پێشکه‌ش به میلله‌ته‌که‌ی کردوه له مێژووی کاری حیزبایه‌تی , ئه‌گه‌ر نه‌یارنی به‌ردو ئاگر و دوکه‌ڵیان
بۆ هاوێشتبێ ئه‌مان له برییدا گوڵیان تێگرتوون , وه جوانترین شانازییه‌ک که بۆ مێژووی ئه‌م حیزبه ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه
که دڵۆپێک خوێنی میلله‌تی نه‌رشتووه‌و شار‌و شارۆچکه‌ی کوردستان نه‌ماوه پشکی
خزمه‌تگوزاری رابیته‌ی ئیسلامی سه‌ر به یه‌کگرتووی پینه‌گه‌شتبێت له هه‌موو
بواره‌کان , هه‌رچه‌ند کاره خزمه‌تگوزارییه‌کان ئه‌رکی حکومه‌ته , به‌ڵام به‌شی خێرخوازی یه‌کگرتوو به ئه‌رکێکی
ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌زانێ خزمه‌تکردن به جه‌ماوه‌ر ,خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی
فراوانی هه‌بوایه له حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌وا زۆرێک له خه‌مه‌کانی هاوڵاتی
چاره‌سه‌رده‌کرا .
سه
رچاوه : ئیسلام په یک