شيعر و ئه ده بمطالب جدید

سەرخۆشیەک لە بارگاکانی ئیخوان و یەکگرتوو

سەرخۆشیەک لە بارگاکانی ئیخوان و یەکگرتوو

حامید بەهرامی

ئێرا بارگا بێ نازەکەی ئیخوانە

ئێرا برای بارگا سوتاوەکەی یەکگرتووە

ئێرا راوستاویمان پێ نیشان دەدات و روو رەشی عیلمانیە کورت بیرەکانی کودتاچی.

ئێرا، ئاسمانێکی پاک و رەشی دڵی نەیارە عیلمانیەکانمان پێ نیشان ئەدات.

هەر لێرەدا بوو عیلمانی و سکۆلارە دزەکان، کەوتنە سوتاندن و بردنی هەموو شتەکانی ئەو بارگایە

هەر لێرەدا بوو جەردەکان، تەنانەت درگاکانیشیان، کێشایەوە و رفاندیان.

هەر لێرەدا بوو، وشک بیرە سکۆلارەکان، عیلمانیە ترۆریستەکان، عیلمانیە سوتێنەرەکان، بارگایان سوتاند و لاوەکانیان شەهید کردن.

ساڵها پێش ئێستا ، یەکگرتوش کەوتنە بەر شەمقاڕی دەس درێژی عیلمانیە بەر چاو تەنگەکانی برا کوژ.

ساڵها پێش ئێشتا، بارگاکەی یەکگرتووش، ئاور درا بۆ ئەوەی حیقد و بوغزی نەیارانی ئیسلام و ئیسلامیەکان دابمرکێ، لە کاتێکا، یەکگرتوو، نە چەکدار بوو نە بکوژ و نە برا کوژ.

لە کاتێکا، یەکگرتوو، دەستی وەکوو ئەوان لە خوێنی کەس سوور نەبوو بوو.

لە کاتێکا ئیخوانیش، وەکوو ئەوان، دەمامکی پەزی لە بەر نەکردبوو بۆ ئەوەی گورگ بوونی خۆیان دابشارن.

ئاوا بڕوات، هەموو ئیسلامیە پاکەکان، با چاوەڕێی ئاگری دڵی گڕاوی ئەم سکۆلارە حاقید و دڵ نەخۆش و مێشک وشک و قاقڕە بن.

سەرخۆشیتان پێ دەڵێم ئەی یەکگرتوو، ئەی ئیخوان، ئەی تەواوی دڵ بێدارەکان و مونسیفەکانی مرۆڤایەتی.

سەرخۆشیتان پێ دەڵێم ئەی بارگا سوتاوە راوەستاوە قارەمانەکەی ئیخوان

ئەی بیرەوەری، بارگا سوتاوەکەی یەکگرتوو، سەرخۆشیتان پێ دەڵێم.

r-5

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا