بابه ته كان

نــــــــــــامه‌ بۆگه‌نجان

نــــــــــــامه‌
بۆگه‌نجان

 باوکى دلزار / ئهلمانیا   

پێغه‌مبه‌رصلى
الله علیه وسلم فه‌رموویهتى :لاتزول قدما عبد یوم القیامه حتى یُسال عن
أربع…..وذکر منها…وعن شبابه فیماأبلاه.واته‌: دووپێی هیچ به‌نده‌یه‌ک رِۆژى
قیامه‌ت ناجووڵى هه‌تا پرسیارى چوارشتى لێ نه‌کرێت…له‌وانه‌ باسى کرد….وه‌گه‌نجیی
که‌له‌چیدا تاقیکرده‌وه‌وسه‌رفى کرد،وه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ئه‌م
قۆناغه‌ى له‌قۆناغه‌کانى ترى ته‌مه‌ن تایبه‌تمه‌ندتر نه‌کردووه‌ ئیللا له‌به‌ر
گرنگى یه‌ زۆره‌که‌ى و کاریگه‌ر یه‌ خێراکه‌ى.

به‌ڵى
قۆناغى گه‌نجێتى هه‌لێکى ئاڵتوونى یه‌ که‌به‌ژیانى موسوڵماناندا ده‌رِوات به‌ڵام
زۆربه‌ى خه‌ڵک گوێ ناداته‌ ئه‌م هه‌له‌ هه‌تا بزانێ که‌له‌ده‌ستى داوه‌، وه‌هه‌رگیز
هیچ رِێگه‌یه‌ک بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى نیه‌ .

گه‌نجان
رِه‌مزى گه‌شه‌و رِێگه‌ى نمان، وه‌باشترین که‌سن که‌گه‌ل و نیشتمانه‌کان پشتیان پێ
به‌ستوون،گه‌نجان سه‌رچاوه‌ى هێزن، کانگاى خێرن،پرۆژه‌ى پێشکه‌وتنن،پانتایى
فراوانن بۆ به‌خشین.

گه‌نجان
به‌رگرین له‌دین،وه‌سه‌ربه‌رزیه‌کن هه‌موو کاتێ ئاڵا هه‌ڵده‌که‌ن،وه‌شمشێرێکى زاڵن
به‌سه‌رلاده‌راندا.

وه‌له‌پێناوى
ئه‌مانه‌ هه‌مووى ئه‌بێ کۆمه‌ڵێ گه‌نجى پێشکه‌وتوو هه‌بن که‌له‌سه‌ره‌تایاندا به‌توانا
بن، مه‌به‌ستیان رِوون بێت، ئاشکرابن له‌بیرو بۆچوون و ئارِاسته‌کانیاندا.

گه‌نجانێکمان
ئه‌وێت مێژوو و واقیع بگۆرِن،کۆمه‌ڵێ ده‌رگا رِۆشن بکه‌نه‌وه‌ که‌به‌به‌رده‌وامى
کات تاریک بوون

گه‌نجانێکمان
ئه‌وێت هیمه‌تیان بدات له‌ئاسمان،هیواکانیان وه‌ک مانگ به‌رز بێته‌وه‌، ئاره‌زوه‌کانیشیان
پاک و چاک و خاوێن و پاڵاوته‌ بێت..

گه‌نجانێکمان
ئه‌وێت په‌یوه‌ست بن به‌خواوه‌، شوێن که‌وته‌ى پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى (صلى الله علیه
وسلم) بن، رِێ بکه‌ن له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانى پیاوچاک و هه‌ڵبژێرراوه‌ یه‌که‌مینه‌کان.

وه‌بۆ
گه‌شتن به‌مه‌ به‌ئیزنى خوا(سبحانه وتعالى)ئه‌م نامانه‌ وه‌رگرن که‌ده‌رچووه‌ له‌دڵى
خۆشه‌ویستێکى برا گه‌نجه‌کان.

نــــــــــــــامه‌ى
یه‌کــــــــه‌م:_

بگه‌رِێوه‌
بۆلاى خوا،ته‌وبه‌که‌ت ئاشکرابکه‌،بگه‌رِێوه‌ سه‌ر رِێگاى رِاست، وه‌بزانه‌ که‌خواى
گه‌وره‌ به‌نده‌ ته‌وبه‌ کاره‌ پاکه‌کانى خۆش ده‌وێت،وه‌رِێگه‌یه‌ک نى یه‌ بۆ سه‌رفرازى
جگه‌ له‌ته‌وبه‌، وه‌سه‌رکه‌وتن نیه‌ ته‌نها به‌پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ نه‌بێت،وه‌رِزگاربوون
نى یه‌ ئیللا به‌رِزگاربوون له‌سه‌رمه‌ستکه‌رو قێزه‌ونه‌کان نه‌بێت، له‌گه‌ڵ یه‌کتا
په‌رستى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتى به‌توانا.

بگه‌رِێوه‌و
ئاشکراى که‌ به‌هاوارێکى به‌رز…….به‌رِاستى ئێستا ته‌وبه‌م کرد….وه‌ئێستا
کاتى هه‌وڵدان هاتووه‌، وه‌کاتى ئه‌و کاتانه‌ هاتووه‌ که‌خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
حه‌زى لێ یه‌.

بگه‌رِێوه‌
لاى په‌روه‌ردگار”عَسَى رَبُّکُمْ أَن یُکَفِّرَ عَنکُمْ سَیِّئَاتِکُمْ
وَیُدْخِلَکُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِی مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ..”

نـــــــــــــــــــامه‌ى
دووه‌مـــــــــــــــ:_

شوێن
که‌وتنى تۆ بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) له‌کوێ یه‌؟ ئایا نیعمه‌تێکى چاک و
رِه‌حمه‌تێکى پێشکه‌ش کراو نى یه‌؟واز ئه‌هێنرێ له‌سوننه‌تى به‌بێ ده‌نگى ناجووڵێ
ى، گاڵته‌ى پێ ئه‌کرێت له‌نامووسى باسى ئه‌کرێ به‌خراپى له‌لایه‌ن پیس و چه‌په‌ڵه‌کان
و تۆش له‌نێوان ئاره‌زووه‌کانا سه‌رمه‌ستیت.

ژیاننامه‌ى
پێغه‌مبه‌ره‌که‌ت محمد (صلى الله علیه وسلم) بخوێنه‌ره‌وه‌، هه‌ست به‌خۆشه‌ویستى
بکه‌ هه‌میشه‌بۆئه‌وه‌ى خۆشه‌ویستیت بۆ جێ به‌جێ بێت وه‌دواى چاکه‌ى خوا چاکه‌ى ئه‌ویش
باس بکه‌ که‌ئه‌و ئوممه‌تى فێرى رِیگه‌ى به‌هه‌شت کردو پیشانى دان، وه‌ له‌بیرت نه‌چێ
هه‌تا زیندووى هه‌میشه‌ صڵاواتى له‌سه‌ر بده‌.

نامه‌ى
سێ یه‌م:_

ژیاننامه‌ى
پێشینه‌ چاکه‌کان بخوێنه‌وه‌،وه‌هه‌ڵگۆزه‌ له‌ژیانیان بۆ خۆت،وفێربه‌ له‌ژیان
وتاقیکردنه‌وه‌کانیان،کاتێ ئه‌گه‌ین به‌وه‌ى که‌چۆن گه‌نجێتیان ته‌رخان کردبووبۆ
گوێ رِایه‌ڵى و خواپه‌رستى، وه‌چۆن گرنگى یان دا به‌ته‌مه‌نیان به‌وه‌ى که‌
کردبوویانه‌ وه‌قف بۆ دروستکاری گه‌وره‌یان،وه‌چۆن گرنگى یان دا به‌کاته‌کانیان به‌وه‌ى
که‌ته‌رخانیان کربوو بۆ خوێندنى قورئان و فێربوونى فه‌رمووده‌و ئاماده‌بوونى کۆرِى
زیکرو دانیشتن له‌گه‌ڵ پیاوچاکاندا،ئائه‌وه‌ عه‌لی یه‌ رضی الله عنه به‌شدارى هه‌موو
جه‌نگه‌کان ئه‌کا جگه‌ له‌ته‌بووک له‌کاتێکا که‌یه‌که‌م منداڵ بوو که‌ئیسلام
بوو،وه‌ئوه‌ موعازى کورِى جه‌به‌له‌(رضی الله عنه) زاناترین که‌سه‌ له‌ئوممه‌تدا
به‌حه ڵا ڵ و حه‌رام،وپێشى زانایان ئه‌که‌وێ رِۆژى قیامه‌ت،وه‌نێرراوى پێغه‌مبه‌ره‌(صلى
الله علیه وسلم) بۆ یه‌مه‌ن کاتێ مرد (۳۲) ساڵ ته‌مه‌نى بوو.وه‌ئه‌وه‌ش شافیعیه‌
رِه‌حمه‌تى خواى لێبێت قورئان له‌به‌ر ئه‌کا له‌ته‌مه‌نى (۷) ساڵیدا، وه‌فه‌توا بۆ
خه‌ڵک ئه‌دات و ته‌مه‌نى له‌خوار (۲۰) ساڵیه‌وه‌یه‌،وه‌ ابن حجر کتێبى نایابى(فتح
البارى شرح صحیح البخارى) دائه‌نا له‌کاتێکا ته‌مه‌نى (۳۲) ساڵه‌. جا تۆ له‌کوێ ى
براکه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌م لاوه‌ خوێنگه‌رمانه‌ى که‌وێنه‌ى سه‌ربه‌ستى ئوممه‌ته‌که‌یان
کێشا له‌نێوان ئوممه‌ته‌کانى دونیادا.

نــــامه‌ى
چـــــواره‌م:_

بیرى
ئه‌و نیعمه‌ته‌ به‌دواى یه‌کا هاتووانه‌ى خواى گه‌وره‌ بکه‌ره‌وه‌ له‌سه‌رت، به‌وه‌ى
که‌کردویتى به‌گه‌نجێکى ته‌ندروست وه‌عه‌قڵێکى پێت داوه‌ که‌بیرى پێ بکه‌یته‌وه‌،وه‌به‌به‌خشیشه‌کانى
رِزقى داویت که‌سوودت پێ بگه‌یه‌نێ،،وه‌یارمه‌تیت ئه‌دا له‌سه‌ر خواپه‌رستى، که‌چى
تۆ کردووته‌ یارمه‌تیه‌ک بۆ شوێنکه‌وتنى رِێبازى شه‌یتان،وه‌یارمه‌تى شه‌یتان ئه‌ده‌یت
له‌سه‌ر نه‌فسى خۆت، پاشان به‌رِاستى وورد به‌ره‌وه‌ له‌گه‌نجێتیت که‌به‌هێزترین
قۆناغه‌ له‌ته‌مه‌نتا،ده‌بینى که‌ده‌توانى هه‌ستیت به‌کۆمه‌ڵه‌کارێکى گرنگ خواى گه‌وره‌
سوننه‌تى کردووه‌ که‌ناتوانى بیکه‌یت له‌قۆناغه‌کانى تردا.که‌له‌و قۆناغانه‌
ناتوانى نوێژى چێشته‌نگاو شه‌و نوێژو سوننه‌ته‌ته‌کانى تربکه‌یت و ناتوانى به‌رِۆژوو
بیت جگه‌ له‌رِه‌مه‌زان، وه‌ناتوانى فێرى زانستى شه‌رعى بیت، وه‌گرنگى ناده‌یت به‌دایک
وباوکت،وه‌ناتوانى به‌ره‌نگارى نه‌فس و هه‌واو شه‌یتان بیته‌وه‌، به‌ڵام عاقڵى
رِاستى پرسیار له‌خۆى ئه‌کات ئه‌گه‌ر له‌گه‌نجیدا هه‌وڵى کارى چاکه‌نه‌ده‌م ئه‌ى
که‌ى هه‌وڵى بۆ بده‌م؟؟

نــــــامه‌ى
پێنجــــــه‌م:_

له‌و
ئاره‌زووانه‌ ووریابه‌ که‌خاوه‌نه‌که‌ى ئه‌خه‌ن،وه‌وازبێنه‌ لێیان،وه‌بزانه‌ که‌زۆرترین
که‌س که‌رِووبه‌رِووى ده‌بێته‌وه‌ گه‌نجانن،وه‌دڵت پاک بکه‌ره‌وه‌ له‌شته‌ قێزه‌ونه‌کانى،وه‌سووربه‌
له‌سه‌رپارستنى چاوو گوێ و هه‌موو ئه‌ندامه‌کانت له‌حه‌رام،وه‌وا له‌خۆت بکه‌
ببیته‌ مناره‌یه‌ک خه‌ڵکى تر به‌هۆى تۆوه‌ بێته‌ سه‌ر رِێ ى رِاست،وه‌ببه‌ به‌پێشه‌نگى
چاک بۆ کۆمه‌ڵگه‌که‌ت که‌چاوت لێ بکه‌ن ئه‌وانه‌ى خۆشت ئه‌وێن وخۆشیان ئه‌وێیت.وه‌بزانه‌
ئه‌م ئاره‌زووانه‌ هه‌وڵى گه‌نجانى موسوڵمانى به‌نج کردووه‌ له‌هه‌مووشوێنێک،وه‌سه‌ربه‌رزیه‌کانیانى
خه‌واندووه‌.جائه‌و گه‌نجانه‌ بوونه‌ته‌ تیکه‌یه‌کى نه‌رم بۆ ئه‌وانه‌ى نه‌خشه‌ئه‌کێشن
بۆ شه‌رِکردنیان و هه‌وڵى کوشتنى ئیسلامى پاک ئه‌ده‌ن له‌دڵه‌کانیان.

نــــــامه‌ى
شــــه‌شــــه‌م:_

ووریاى
گومانه‌کان به‌ له‌دین،وه‌له‌وانه‌ى که‌جێگیریه‌کانى دین تێک ئه‌ده‌ن و بناغه‌کانى
له‌که‌دار ئه‌که‌ن،وه‌ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌فێربوونى زانستى شه‌رعى ئه‌بێت،پرسیار
کردن له‌و شتانه‌ى لات شاراوه‌یه‌،وه‌هه‌ستان و دانیشتن له‌گه‌ڵ زانا چاکه‌کان،وبانگه‌وازکاره‌
هیدایه‌ت دراوه‌کان،هه‌وڵ بده‌ که‌سوودبه‌خۆت بگه‌یه‌نى،مه‌خه‌ڵه‌تێ به‌و
ناونیشانه‌ رِووخێنه‌رانه‌و بانگه‌شه‌ سه‌ر زاره‌کیانه‌، قورئان به‌توندى بگره‌
چونکه‌ دینه‌که‌ت دینى جێگیرى ودامه‌زراویه‌و حه‌زى له‌نه‌زانین و په‌له‌کردن نیه‌،وه‌یه‌که‌م
شت که‌له‌سه‌رت پێویسته‌ فێربوونى قورئانه‌ ” خیرکم من تعلم القرآن
وعلمه”

نـــــامه‌ى
حـــه‌وتــــه‌م:_

یارمه‌تى
برا موسوڵمانه‌کانت بده‌ له‌هه‌موو شوێنێک به‌دوعاکردن بۆیان،رِه‌نگه‌ دوعایه‌ک له‌شه‌وێکى
دره‌نگدا بێ تاقه‌تیه‌ک ده‌رکا یا نارِه‌حه‌تیه‌ک لابات، براى وات هه‌یه‌ له‌رِۆژهه‌ڵات
به‌ده‌ستى بومه‌له‌رزه‌و لافاو ئه‌ناڵێنێ، وبرایه‌کى ترت هه‌یه‌ له‌رِۆژئاوا به‌ده‌ستى
فه‌قیرى و برسێتى ئه‌ناڵێنێ،وه‌ براى سێ یه‌مت به‌ده‌ست داگیرکارى وسته‌مه‌وه‌. تۆ
له‌کوێی بۆ یارمه‌تى دانیان؟!بۆ وازت هێناوه‌ له‌خۆیان ویارمه‌تى دانیان.ئه‌وان
هیچیان له‌تۆ ناوێت جگه‌ له‌وه‌ى که‌هه‌ست به‌نارِه‌حه‌تیه‌کانیان بکه‌یت.هه‌ست به‌
غه‌مباریه‌کانیان بکه‌ت…دوعایان بۆ بکه‌یت به‌سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دوژمنه‌کانیاندا…ده‌رچوون
له‌و نارِه‌حه‌تیه‌ى که‌داى پۆشیون.. له‌وته‌نگانه‌یه‌ى که‌تووشى بوون….

نـــــامه‌ى
هـــه‌شتــــه‌م:_

بۆ
پاراستنى خۆت کاته‌کانت بپارێزه‌، وه‌بزانه‌ که‌لێپرسراوى ده‌رباره‌ى و پاداشتت ئه‌درێته‌وه‌
به‌چاک و خراپ له‌سه‌رى..

 الـوقــت أنفــس مــاعنـتیت بــه *** وأراه
أســـهل ماعلیــک یضـــیع

وه‌من
پرسیارت لێ ئه‌که‌م بۆچى کاته‌کانت زایه‌ ئه‌که‌ى به‌یارى و گاڵته‌ى نابه‌جێ؟؟وه‌سه‌عاته‌کانت
به‌فیرِۆئه‌ده‌ى له‌شتى خراپ و وێنه‌ى خراپ؟؟ بۆ سوود نابینى له‌و ژیانه‌ت که‌ده‌بینى
ده‌رِوا له‌به‌رده‌ستت رِۆژ له‌دواى رِۆژ؟؟

به‌رِاستى
دینه‌که‌مان دینى کارو به‌رهه‌مه‌، دان نانێت به‌ده‌ست به‌تاڵى.حه‌زى له‌بێ کارى
نیه‌.حه‌زى له‌وموسوڵمانانه‌ نیه‌ که‌له‌سه‌ر خه‌ڵکى تر ئه‌ژین.جائێستا هه‌سته‌و
قۆڵى لێ هه‌ڵماڵه‌ به‌وه‌ى که‌کاته‌کانت هه‌مووى بۆ خوابێت.وه‌ببه‌ یه‌کێک له‌وانه‌ى
که‌له‌ژیان و مردندا سه‌رکه‌وتن تۆمارئه‌که‌ن.( فالذکر بعد الموت عمر ثان).

نــامه‌ى
نــۆیـــه‌م:_

دڵنیابه‌
براى گه‌نجم به‌وه‌ى که‌مردن دێت، وه‌ناپرسێته‌وه‌ له‌گه‌وره‌و بچووک و له‌ش ساغ و
نه‌خۆش . ووریابه‌ که‌مردنت به‌سه‌رابێت و تۆش له‌سه‌ر تاوان وسه‌رپێچى بیت.وه‌ووریابه‌
له‌مردن له‌ناکاو تۆش له‌نێوان تاوان و گوناهدا بیت.وه‌کارێکى وابکه‌ که‌هه‌میشه‌
باسى مردن له‌خه‌یاڵتدا بێت. خۆشه‌ویسته‌که‌ت محمد(صلى الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رمێ:أکثروا
من ذکر هادم اللذات.زۆر بیرى له‌ناوبه‌رى خۆشیه‌کان بکه‌نه‌وه‌ (واته‌:مردن) وه‌ئامۆژگارى
وه‌ربگره‌له‌وانه‌ى که‌له‌ده‌ورتدان و زیندوون و له‌خۆشى و کامه‌رانیدا ئه‌ژین و
ئێستا به‌قه‌ده‌رى خوا مردوون. خوا ئه‌زانێ ئێستا له‌ژێر خاک و گڵدا چیان به‌سه‌ر
دێت. به‌ڵى براى گه‌نجم به‌دڵنیایه‌وه‌ ئه‌مریت، هیچت بۆ نامێنێته‌وه‌ جگه‌له‌وه‌ى
که‌پێشت خستووه‌. جا خوات له‌بیرنه‌چێت بۆ ئه‌م ئاماده‌کارى و پێش هاته‌.
(أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاکُمْ عَبَثًا وَأَنَّکُمْ إِلَیْنَا لَا
تُرْجَعُونَ(۱۱۵)فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِکُ الْحَقُّ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ
رَبُّ الْعَرْشِ الْکَرِیمِ) (۱۱۶) المؤمنون

نـــــامــــه‌ى
ده‌یــــــــــــــه‌م:_

گوێ
بۆ ئامۆژگارى له‌خۆت شاره‌زاتر بگره‌ بابچوکیش بێت، وه‌ووریابه‌ ئامۆژگارى نه‌زان
و شاره‌زا بابه‌ته‌منیش بێت.وه‌وانه‌زانى ئه‌وه‌ى ئامۆژگارى کردیت رِقى لێته‌ به‌ڵکو
ئه‌وه‌ى قسه‌ى خۆشت بۆ ئه‌کات بۆ ئه‌وه‌ى پێبکه‌نى ئه‌و هه‌ڵت ئه‌خلیسکێنێ به‌نارِاسته‌وخۆو
ئه‌ت دا به‌زه‌ویدا.

سه
رچاوه : پیگه ی ماموستا جمیل

نمایش بیشتر

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا