بابه ته كان

کێ قازانج یان زه‌ره‌ى کرد له‌ هێرشه&zwn

کێ قازانج یان زه‌ره‌ى کرد له‌ هێرشه‌که‌ى
سوپاى تورکیا؟

سه‌لاحه‌دین بابه‌کر

 چۆن
ده‌ستپێکردنى هێرشی سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر باره‌گاکانى په‌که‌که‌ له‌ناو خاکی هه‌رێمی
کوردستاندا له‌م کاته‌دا – واته‌ پێش هاتنی به‌هار و توانه‌وه‌ى به‌فر – چاوه‌رِوان
نه‌کراو و موفاجه‌ئه‌ بوو، به‌ هه‌مان شێوه‌ش راگرتنی شه‌رِه‌که‌ و کشانه‌وه‌ى
سوپاکه‌ بۆ ناو تورکیا به‌م شێوه‌یه‌ى روویدا، هه‌ر چاوه‌رِواننه‌کراو و موفاجه‌ئه‌
بوو، که‌واته‌ پرسیارى گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئایا چ هۆکارێک له‌پشت ئه‌م موفاجه‌ئه‌تانه‌وه‌
بووه‌؟ ئایا هۆکاره‌کان ناوخۆیی بوون یان ده‌ره‌کی؟ ئایا کێ له‌م شه‌رِه‌دا قازانج
و کێش زه‌ره‌رى کردووه‌؟ حیزبی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار یا سوپا و دامه‌زراوه‌ى
سه‌ربازی یان په‌که‌که‌ و کورد؟  ئایا هه‌رێمی
کوردستان له‌ کوێی قازانج و زه‌ره‌رى ئه‌م شه‌رِدا بوو؟

 

سه‌ره‌تا پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانین که‌ له‌
تورکیا شه‌رِێکی سارد هه‌یه‌ له‌نێوان حیزبی دادو گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار که‌
خاوه‌نى ژێرخانێکی فیکرى ئیسلامییه‌، له‌گه‌ڵ سوپا و دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازی که‌
خۆیان به‌ پارێزه‌رى سیستمی عه‌لمانیى ده‌وڵه‌تى تورکیا ده‌زانن، له‌به‌ر ئه‌وه‌
هه‌ردوو لا حه‌ز به‌ لاوازکردنى یه‌کترى ده‌که‌ن، بۆیه‌ به‌دوور نازانرێ که‌ دادو
گه‌شه‌پێدان حه‌زى کردبێ به‌ کرده‌وه‌ به‌ دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازی بسه‌لمێنێ که‌
کێشه‌ى کورد به‌ رێگاى سه‌ربازی چاره‌سه‌ر نابێت و ئه‌م وه‌ره‌قه‌ گرنگ و سه‌ره‌کییه‌ى
ده‌ستى سوپا بسوتێنێ یان لاوازى بکات، له‌ به‌رامبه‌ردا له‌وانه‌یه‌ سوپا و دامه‌زراوه‌ى
سه‌ربازی به‌م هێرشه‌یان ویستبێتیان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ به‌سه‌ر په‌که‌که‌دا به‌ده‌ست
بهێنن و له‌م رێگایه‌وه‌ خۆیان و ته‌ییاری عه‌لمانى له‌ تورکیادا به‌هێز بکه‌نه‌وه‌.

 

هه‌رچی په‌که‌که‌ و کێشه‌ى کورده‌ له‌
تورکیادا به‌هۆى ئه‌م هێرش و شه‌رِه‌وه‌ جارێکی تر هاتنه‌وه‌ سه‌ر و گیانێکی
نوێیان به‌به‌ردا کرایه‌وه‌ و ئاسۆى چاره‌سه‌رى سیاسییانه‌ى کێشه‌که‌یان له‌به‌رده‌مدا
فراوانتر بوو، ئێمه‌ش له‌ هه‌رێمی کوردستاندا ئاستى پشتگیریی ئه‌مریکا و حکومه‌تى
به‌غدامان بۆ ده‌رکه‌وت و، ده‌بێ ئه‌وه‌ش تێگه‌یشتبین که‌ ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی
خۆى مامه‌ڵه‌ ده‌کات و ئێمه‌ به‌ تورکیا ناگۆرِێته‌وه‌، هه‌روه‌ها حکومه‌تى ئێستای
به‌غداش زۆر له‌ خه‌مى هه‌رێمی کوردستان و ئه‌زموونه‌که‌یدا نییه‌ و مه‌گه‌ر له‌به‌ر
ره‌فعی گله‌یی ورده‌ دیفاعێکمان لێ بکات! که‌واته‌ پێویسته‌ حکومه‌تى هه‌رێمیش له‌ناو
ئه‌م هه‌موو هاوکێشه‌ ئاڵۆزانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان بزانێ چۆن پارێزگارى له‌ خۆى
و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى بکات و کێشه‌ و گرفت و ده‌رده‌سه‌رى له‌ خه‌ڵکی کوردستان
دوور بخاته‌وه‌، به‌ راستى زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م له‌م هێرشه‌ى تورکیادا خه‌ڵکی مه‌ده‌نى
سه‌رسنوره‌کانى هه‌رێم بوون و پێ ناچێ که‌س قه‌ره‌بووى زیانه‌ ماددى و مرۆییه‌کانیان
بکاته‌وه‌.

ده‌رس و عیبره‌تى گرنگیش له‌م هێرشه‌ى
تورکیا ئه‌وه‌یه‌ که‌ تورکیا تێبگات که‌ ناتوانێ ده‌نگ و کێشه‌ى ره‌واى گه‌لێک به‌
زه‌برى چه‌ک خامۆش بکات، به‌ڵکو چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا بچێته‌
سه‌رمێزی گفتوگۆ و مافه‌ ره‌واکانیان بداتێ، چۆن تورکیا دانینا به‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تى
کۆسۆڤا، هه‌رواش دان بنێ به‌ بوونى کورد له‌ وڵاته‌که‌یدا و مافه‌ ره‌واکانیان
بداتێ، ئه‌وکات هه‌موو لایه‌ک له‌ شه‌رِ و ئاژاوه‌ به‌دوور ده‌بن.

سه­رچاوه : مه­لپه­ری یەکگرتووی ئیسلامی
کوردستان

 

نمایش بیشتر

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا