بابه ته كانبه شی کوردیمطالب جدید

‌توێژێنه‌وه زانستیه کان‌ ئه‌ڵێن ریش به‌سووده‌ بوو پیاوان

‌توێژێنه‌وه زانستیه کان‌ ئه‌ڵێن ریش به‌سووده‌ بوو پیاوان

له‌نوێترین توێژینه‌وه‌دا زانایان به‌گرنگیه‌وه‌ باس له‌بونی‌ ڕیشی‌ پیاوان ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ڕووی‌ کۆمه‌ڵاتیه‌وه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی‌ ڕیشیان هه‌یه‌، ڕێز‌و ئیحترامێکی‌ زۆریان له‌کۆمه‌ڵگه‌دا بۆداده‌نرێت، هاوکات چه‌ند سودێکی‌ دیکه‌شی‌ هه‌یه‌.

ماڵپه‌ڕی‌ (فۆستا) بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، له‌توێژێنه‌وه‌یه‌کدا، به‌گرنگیه‌وه‌ باس له‌بونی‌ ڕیشی‌ پیاوان ده‌کرێت، به‌وه‌ی‌ پێست له‌تیشکه‌ زیانبه‌خشه‌کان ده‌پارێزێت، هاوکات ته‌مه‌نی‌ خانه‌کانی‌ پێست درێژتر ده‌کات‌و پیربوون دواده‌خات، له‌هه‌مووی‌ گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ پارێزگاریده‌کات له‌توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ پێست.

هه‌ر له‌وتوێژینه‌وه‌یه‌دا باس له‌وه‌کراوه‌، ڕیش سه‌رنجدان به‌هێزده‌کات‌و ده‌تپارێزێت له‌شێ.. به‌ڵام پێش ۱۴۰۰ پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی (محمد – صلی الله‌ علیه‌ وسلم )باسی له‌ حوکمه‌کانی (ڕیش)ی بۆ کردوین و پێمان ده‌فه‌رموێت: ” قصوا الشوارب وأعفوا اللحى خالفوا المشرکین ” متفق علیه. واته‌/ سمێڵتان ببڕن (کورتکردنه‌وه‌ تانه‌گاته‌ سه‌رلێوه‌کان، یاخود ته‌نککردنی به‌شێوه‌یه‌ک پێستی ژێره‌وه‌ی دیار بێت) و ڕیشیشیتان بهێڵنه‌وه‌، پێچه‌وانه‌ی هاوه‌ڵ په‌یداکه‌ران بکه‌ن.

هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: ” جزوا الشوارب وأرخوا اللحى خالفوا المجوس ” رواه أحمد ومسلم. واته‌/ سمێڵه‌کان بقرتێنن و ڕیشه‌کانیش به‌ڕه‌ڵڵا بکه‌ن، پێچه‌وانه‌ی مه‌جوس بکه‌ن.

هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت(صلى الله علیه وسلم) : ” خالفوا المشرکین وفروا اللحى وأحفوا الشوارب خالفوا المشرکین “. واته‌/ پێچه‌وانه‌یی موشریکین بکه‌ن، ڕیشه‌کانتان زۆربکه‌ن(بیهێڵنه‌وه‌) و سمێڵه‌کانتان قه‌راغ بکه‌ن(سنوردار بکه‌ن به‌ بڕینی).

له‌م فه‌رموودانه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ سمێڵ کورتکردنه‌وه‌ و ڕیش هێشتنه‌وه‌و به‌ڕه‌ڵاکردنی واجبه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش تاشینیان حه‌رامه‌و که‌سێک کاری وابکات گوناهبار ده‌بێت و ته‌وبه‌ی له‌سه‌ر پێویست ده‌بێت..

ئیبن حه‌زم ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، کۆده‌نگی زانایان له‌سه‌ر به‌فه‌رزبوونی قرتاندنی سمێڵ و هێشتنه‌وه‌ی ڕیش باس ده‌کات.. فه‌رمووده‌ی: “من لم یأخذ من شاربه فلیس منا” صححه الترمذی به‌به‌ڵگه‌ش ده‌هێنێته‌وه‌ له‌سه‌ر سمێڵ و له‌گه‌ڵ فه‌رمووده‌که‌ی: “خالفوا المشرکین أحفوا الشوارب وأعفوا اللحى” متفق علیه.

ئیبن عه‌بدولبه‌ڕڕیش ده‌فه‌رموێت: (“یحرم حلق اللحیه ولا یفعله إلا المخنثون من الرجال”) واته‌/ حه‌رامه‌ تاشینی ڕیش و که‌سێکیش ئه‌وه‌ نه‌کات مه‌گه‌ر نێره‌مووکه‌کان له‌ پیاوان نه‌بێت. مه‌به‌ستی پێ ئه‌و پیاوانه‌ی که‌ خۆیان به‌ئافره‌ت ده‌چوێنن.

یه‌کێک له‌و حیکمه‌تانه‌ی به‌فه‌رزبوونی ڕیش هێشتنه‌وه‌ش بریتییه‌ له‌ به‌پێچه‌وانه‌ هه‌ڵس وکه‌وتکردنی موسوڵمانان له‌به‌رامبه‌ر جوله‌که‌و گاوران و مه‌جوس، که‌ ئه‌وانه‌ هه‌موویان یان زۆربه‌یان ڕیشیان ده‌تاشی بۆیه‌ ئیسلام فه‌رمانی به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕه‌فتاری ئه‌وان داوه‌و ئێمه‌ش له‌زۆر شوێندا لێمان داواکراوه‌ که‌ خۆمان به‌وان نه‌چوێنین، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: “لیس منا من تشبه بغیرنا، لا تشبهوا بالیهود ولا بالنصارى” رواه الترمذی. واته‌/ له‌ ئێمه‌ نییه‌ ئه‌وه‌ی خۆی ئه‌چوێنێت به‌ غه‌یری خۆمان، خۆتان به‌ جوله‌که‌و گاوران مه‌چوێنن.

ئاماده‌کردنی: حاجی میران/ به خته وه ری

برچسب ها

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا
بستن