معماری
خانه ---> به شی کوردی ---> بابه ته كان ---> په‌یامی ڕزگاری ژنان له‌ نێوان دوانزه&zwnj

په‌یامی ڕزگاری ژنان له‌ نێوان دوانزه&zwnj

په‌یامی ڕزگاری ژنان له‌ نێوان دوانزه‌ی ڕه‌بیعی
یه‌که‌می571 یان هه‌شتی مارسی1913

نوسینی
: سه‌ردار شه‌مامی s_shamami@yahoo.com

 

حافز
ئیبراهیم : «
دایک ئه‌و زانکۆیه‌یه‌ که‌
ئه‌گه‌ر بتوانی وزه‌کانی بخه‌یه‌ته‌ سه‌رکار ، وزه‌و توانای نه‌ته‌وه‌یه‌کت خستوه‌ته‌
سه‌رکار !
»

پێشه‌کی :

ژن ئه‌و کیانه‌یه‌ که‌ به‌ درێژایی مێژوو چه‌وسێنراوه‌ته‌وه‌‌و
وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی پله‌ دوو سه‌یر کراوه‌.

ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ لاپه‌ڕه‌ی ڕاستی‌و
درووستی مێژوو له‌سه‌ر ژیان‌و به‌سه‌رهاتی ژن هه‌ڵبده‌ینه‌وه،‌ بۆمان ده‌رده‌که‌وێ
که‌ نه‌ ته‌نیا گه‌له‌ دوور له‌ شارستانیه‌تیه‌کان ژنیان چه‌وساندۆ‌ته‌وه،‌ به‌ڵکوو
نه‌ته‌وه‌ پێشکه‌وتوه‌کانیش هاوڕێ له‌گه‌ڵ پیاوانی زاناو بلیمه‌تدا ژنیان وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی
خزمه‌تگوزار به‌ پیاو یان بگره‌ که‌متریش پێناسه‌ کردوه‌؛ بۆ وێنه‌ بلیمه‌تێکی وه‌ک
ئه‌ره‌ستوو ژن به‌ مه‌وجوودێکی ناته‌واو ده‌ناسێنێ‌و پێی وایه‌ سروشت له‌ کاتێکدا
ژن دروست ده‌کات که‌ له‌ خوڵقاندنی پیاو داده‌مێنێ.

یان ئه‌فلاتوون شوکرو سووپاسی خوای ده‌کرد
که‌ وه‌ک پیاو دروستی کردوه‌‌و به‌ ژن نه‌یهێناوه‌ته‌ دنیایه‌وه‌؛ ژان ژاک ڕوسۆش
بڕوای ‌وابوو که‌ ژن ته‌نیا له‌ به‌ر خاتری پیاو دروست کراوه‌، یانی بۆ ئه‌وه‌
درووست کراوه‌ که‌ له‌ خزمه‌ت پیاودا بێ‌‌و به‌س.

ژن له‌ شاره‌ستانیه‌تی ڕۆمدا له‌ هه‌موو
مافێک بێبه‌ش کرابوو‌و مێرد ده‌یتوانی به‌ چه‌ند بوختان ژنه‌که‌ی له‌ سێداره‌ بداو
باوکیش بۆی هه‌بوو مناڵه‌کانی خۆی بکوژێ یان بیانفرۆشێ.

له‌ شاره‌ستانیه‌تی هینددا ژن بۆی نه‌بوو که‌
هاوسه‌ری خۆی هه‌ڵبژێرێ چ بگا به‌وه‌ی که‌ داوای جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاق بکا.

باروودۆخی ژن له‌ نێوان جووله‌که‌کانیشدا له‌
شوێنانی تر باشتر نه‌بوو، ئه‌وان ژنیان وه‌ک ئاژه‌ڵ‌و که‌ره‌سه‌ی ماڵ حسێو ده‌کرد‌و
به‌ هۆکاری سه‌رشۆڕی‌و نه‌هامه‌تی خۆیان ده‌زانی‌و له‌ کاتی نوێژدا ده‌یان وت
خوایه‌ شوکری تۆ ده‌که‌ین که‌ وه‌ک کافر‌و ژن ئێمه‌ت نه‌خوڵقاندوه‌.

له‌ نیوه‌ دووڕگه‌ی عه‌ڕه‌بیشدا ژن وه‌ک
هۆکاری سه‌رشۆڕی‌و شه‌رمه‌زاری‌و ڕووزه‌ردی پیاو ده‌ژمێردرا‌و پیاوان له‌ کاتی له‌دایک
بوونی کچدا بۆ ماوه‌ی چه‌ن ڕۆژ خۆیان حه‌شار ده‌داو نه‌یانده‌ویست که‌س بیانبینێ‌و
بیاندوێنێ‌و ئه‌گه‌ر هه‌لیان بۆ بڕه‌خسایه‌ به‌ زووترین کات کچه‌که‌یان زینده‌ به‌چاڵ
ده‌کرد.

هه‌رچه‌ند که‌ ئه‌مه‌ی باسمان کرد له‌ به‌رامبه‌ر
ڕاستیه‌کانی مێژوودا‌ وه‌ک قه‌تره‌ به‌ ده‌ریا ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ک
بار‌و دۆخی ژنمان له‌ هزری مێژوویی مرۆڤدا پێ‌ده‌ناسێنێ‌و بۆمان ڕوون ده‌کاته‌وه‌
که‌ ژن له‌ به‌ر ده‌ستی بێ بڕوایان به‌ ڕۆژی په‌سڵاندا سته‌م‌و ئازاری زۆری چه‌شتووه‌‌و
ژیانێکی تاڵی به‌سه‌ر بردووه‌.

 

ڕێ خۆش کردن:

جیهان له‌ گێژاوی نه‌فامیدا به‌سه‌ر ده‌با‌و
ئیمپڕاتۆڕه‌ زلهێزه‌کان په‌یتا په‌تا له‌ یه‌ک ده‌کووژن‌و ژن‌و مناڵان به‌ کۆیله
ده‌گرن‌و ده‌یان‌خه‌نه‌ ژێر ڕکێفی خزمه‌ت به‌ پیاوان‌و سه‌ربازه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانه‌وه‌.

ژن به‌ کۆیله‌ بوونی خۆی مۆری نه‌نگی به‌
ناوچاوی هه‌ر باوک‌و برا‌و مێردێکدا ده‌نا که‌ کچه‌که‌ی یان خوشکه‌که‌ی یا خود ژنه‌که‌ی
به‌ بێده‌سه‌ڵاتی له‌ بنده‌ستی دوژمنه‌که‌یدا ده‌بینی.

به‌ کۆیله‌ که‌وتنی ژنان له‌به‌ر ده‌ستی نه‌یاراندا
ده‌ماریی غیره‌تی هه‌ر پیاوێکی ده‌هه‌ژاند‌و هه‌ستی به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌بزواند که‌
به‌ له‌ دایک بوونی کچان خۆیان بشارنه‌وه‌‌و گوێیان له‌ ئاستی هه‌واڵی هاتنه‌ دنیاوه‌ی
کچه‌که‌یان بئاخنن. ئه‌وان وایان لێهاتبوو که‌ کچ وه‌ک خزمه‌تگوزار به‌ دووژمن‌و
کوڕیش وه‌ک پارێزگارێک بۆ خاک‌و نیشتمان‌و ده‌سه‌ڵات پێناسه‌ بکه‌ن.

 

له‌ دایک بوونی کۆرپه‌ی یه‌کسانی خوازی:

له‌ وه‌ها بار‌و دۆخێکدا که‌ پیاوان به‌
بیستنی هه‌واڵی له‌ دایک بوونی کچ ڕه‌ش داده‌گیرسان‌و خۆیان له‌ جه‌ماوه‌ر ده‌شارده‌وه‌
کۆرپه‌یه‌ک چاوی به‌ دنیا هه‌ڵێنا که‌ داهاتوویه‌کی پڕشینگدار بۆ مرۆڤایه‌تی چاوه‌ڕوانی
ده‌کرد.

به‌ڵی له‌ به‌ره‌به‌یانی دوانزه‌ی ڕه‌بیعولئه‌ووه‌لی
ساڵی «571» ی زاینی‌یدا‌ ئافره‌ت توانی کۆرپه‌یه‌ک به‌ دنیا بێنێ که‌ ده‌سته‌به‌ری
(ضامن) ژیانی مێینه‌ ده‌کات‌و ناهێلێ چیتر کچه‌کان زینده‌ به‌ چاڵ بکرێن‌و مافی
ژنه‌کان پێشێل ببن؛ کۆرپه‌یه‌ک که‌ کۆشکی چینایه‌تی ڕه‌گه‌زی ده‌له‌رزێنێ‌و بزه‌ ده‌خاته‌
سه‌ر لێوی کچه‌ زینده‌ به‌چاڵه‌کان‌و ئافره‌ته‌ بێده‌ره‌تانه‌کان.

 

په‌یامی ئه‌م کۆرپه‌ په‌یامی یه‌کسانی ژن‌و
پیاوه‌
:

به‌ڵێ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م کۆرپه‌دا په‌یامی
خوایی داده‌به‌زێ‌‌و ڕوو ئه‌کاتی کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی به‌ گشتی‌و پێیان ده‌ڵێ: یا
ایها الناس انا خلقناکم من ذکر و انثی و جعلناکم شعوبا و قبائل لتعارفوا ان اکرمکم
عندالله‌ اتقاکم ( حجرات /13) ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ – کورد، فارس، تورک، عه‌ره‌ب، ژن،
پیاو – بێگومان ئێمه‌ هه‌مووتانمان له‌ نێرو مێیه‌ک دروستکردووه‌‌و کردوومانن به‌ چه‌نده‌ها
گه‌ل‌و تیره‌‌و هۆزی جۆر به‌ جۆر، تا یه‌کتر بناسن‌و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێ به‌ یه‌که‌وه‌..
به‌ ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌و که‌سانه‌تانه‌ که‌ زۆرتر له‌ خوا ترسه‌‌و فه‌رمانبه‌رداری
خوایه‌.

ئه‌م یاسایه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ که‌ ژن‌و
پیاو یه‌کسانن‌و جیاوازی ته‌نیا له‌ موسڵمانه‌تی ئه‌واندایه‌‌و مێینه‌ بوون‌و نێر
بوونی وان هیچ پله‌و پایه‌یه‌ک به‌وان نابه‌خشێ.

و لقد کرمنا بنی آدم و حملناهم فی البر و
البحر ( اسراء / 70 ) سوێند به‌ خوا به‌ ڕاستی ئێمه‌ ڕێزمان له‌ نه‌وه‌ی ئاده‌م
گرتووه‌‌و به‌ سه‌ر وشکانی‌و ده‌ریادا هه‌ڵمان گرتوون..

نه‌وه‌ی ئاده‌م که‌ داگره‌ بۆ ژن‌و پیاو به‌
شێوه‌یه‌کی یه‌کسان‌و به‌ بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز له‌ لای خوا به‌ڕێز‌و به‌ حوڕمه‌ته‌.

به‌ڵێ ئافره‌تیش وه‌ک پیاو به‌ڕێزه‌ بۆیه‌
هه‌رکات فاتیمه‌ ده‌هاته‌ لای پێغه‌مبه‌ر ( د.خ)، پیغه‌مبه‌ر له‌به‌ری هه‌ڵده‌ستاو
ماچی ده‌کرد‌و له‌ ته‌نیشت خۆیه‌وه‌ دایده‌نا!!

ئه‌و کۆرپه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وێنی یه‌کسانی له‌
ناخی مرۆڤه‌کاندا دروست بکا‌و ڕه‌گی چینایه‌تی ڕه‌گه‌زی وشک بکا، درووشمی ”
النساء شقائق الرجال ( سلسل
ة
الاحادیث الصحیحة / ناصر الدین البانی ) ژنان هاوشانی پیاوانن‌و له‌ یه‌ک ڕه‌گه‌زن”ی
فێر ده‌کردن.

 

ژن‌و پیاو له‌ دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌دا به‌رپرسیارن‌:

یه‌کێکی‌تر له‌ په‌یامه‌کانی ئه‌و کۆرپه‌ ئه‌مه‌
بوو که‌ ژن‌و پیاو به‌ بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز بۆ به‌دی هێنانی چاکه‌‌و بنه‌بڕ کردنی
خراپه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی یه‌کسان هه‌وڵ بده‌ن‌و تێکۆشن، ئه‌و کۆرپه‌ ڕایگه‌یاند که‌ درووستکردنی
کۆمه‌ڵگایه‌کی پڕ له‌ ئاسایش‌و ته‌بایی ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زی نێر‌و
مێیه‌و ده‌بێ وێکڕا به‌ره‌نگاری هه‌موو چه‌شنه‌ خراپه‌کاریه‌ک بده‌نه‌وه‌: و
المؤمنون و المؤمنات بعضهم اولیاء بعض یأمرون بالمعروف و ینهون عن المنکر… (
التوبه‌/ 71 ) ئیمانداران له‌ پیاوان‌و له‌ ئافره‌تان هه‌ندێکیان خۆشه‌ویست‌و
پشتگیرو هاوکاری یه‌کترن( که‌ ئه‌مه‌ش ڕه‌وشتیانه‌ ): فه‌رمان به‌ چاکه‌ ده‌ده‌ن‌و
قه‌ده‌غه‌ له‌ خراپه‌ ده‌که‌ن.

ئه‌مه‌یه‌ په‌یامی ئه‌و کۆرپه‌ بۆیه‌ ئافره‌ت
بوێرانه‌ له‌ پێشه‌وای ئیمانداران ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌و هه‌ڵه‌ی بۆ ڕاست ده‌کاته‌وه‌:

ڕۆژێکیان ئه‌میری ئیمانداران عومه‌ر له‌
وتاره‌که‌یدا وتی: که‌س بۆی نییه‌ ماره‌یی ئافره‌ت له‌ چل ئۆقیه‌ زیاتر بکات، هه‌ر
که‌سێ له‌وه‌ زیاتری وه‌رگرت به‌شه‌ زیاده‌که‌ی ده‌خه‌مه‌( بیت المال) ه‌وه‌.

له‌ ناو قه‌ڵه‌باڵغی مزگه‌وت‌و له‌به‌ر ده‌م
کۆڕی هاوه‌ڵاندا ئافره‌تێک هه‌ڵده‌ستێ‌‌و ده‌ڵێ: ئه‌ی عومه‌ر ئه‌وه‌ به‌ ده‌ستی تۆ
نییه‌ ئافره‌ت چه‌نێ‌ وه‌ربگرێ‌و چه‌نه‌ وه‌رنه‌گرێت!! عومه‌ر پرسی: بۆ چی؟ ئافره‌ته‌که‌
وتی: چونکه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمویه‌تی: و آتیتم احداهن قنطارا فلا تأخذوا منه‌
شیئا… ( النساء/ 20 ) ئه‌گه‌ر ماره‌ییه‌کی زۆرتان دا به‌ هاوسه‌ره‌که‌تان، نابێ
هیچ شتێکی لێ بگێڕنه‌وه‌‌و لێی که‌م بکه‌نه‌وه‌.

عومه‌ر پاش بیستنی یاسا قوڕئانیه‌که‌ فه‌رمووی:
من به‌ هه‌ڵه‌دا چووم‌و تۆ ڕاستت پێکا!!

 

ژن باشترین ڕاوێژکاره‌:

ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که‌ ژنی له‌ پاشه‌وه‌ی هه‌موو
هه‌واڵه‌کان ده‌هێشته‌وه‌و نه‌یده‌هێشت ده‌ست له‌ کاری پیاو وه‌ر بدات‌و ڕاوو
بۆچونه‌کانی به‌ هه‌ڵه‌‌و سه‌هو ده‌زانی، ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڵ کۆرپه‌یه‌کدا ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه‌
که‌ ڕاوێژ کردن له‌گه‌ڵ ژندا به‌ باشترین هۆکار بۆ ڕووخاندنی کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێگه‌
ده‌نا‌سێنێ‌و به‌ سه‌رکه‌وتووترین پڕاتیکی پێناسه‌ ده‌کات.

پاش په‌یمانی حوده‌یبیه‌ که‌ موشریکه‌کان نه‌یانهێشت
پێغه‌مبه‌رو یارانی بچنه‌ ناو شاری مه‌ککه‌و دروشمی حه‌ج به‌جێ بێنن؛ موسوڵمانان
تووشی گرفتێکی ڕووحی‌و بێئۆمێدێکی کوشه‌نده‌ بوون، بۆیه‌ کاتێک، پێغه‌مبه‌ر به‌
یارانی فه‌رموو: هه‌ڵسن قوربانییه‌کان سه‌رببڕن‌و سه‌رتان بتاشن. که‌س هه‌ڵنه‌سا؛ پێغه‌مبه‌ر
تا سێ جار فرمووده‌که‌ی دووپات کرده‌وه‌‌و که‌سی نه‌بینی به‌ قسه‌که‌ی هه‌ڵسێ! که‌
ئه‌مه‌ی بینی، چوو بۆ لای ( ام سلمه‌) ی هاوسه‌ری‌و به‌سه‌رهاته‌که‌ی بۆ گێڕایه‌وه‌،
ئوممو سه‌له‌مه‌یش وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ گه‌ڵ که‌سا مه‌دوێ هه‌تا وشتره‌که‌ت
سه‌رئه‌بڕی‌و به‌ ده‌للاک سه‌رت ده‌تاشی؛ پێغه‌مبه‌ر هات‌و به‌ بێ ده‌نگ وشتره‌که‌ی
به‌ ده‌ستی خۆی سه‌ربڕی‌و سه‌رتاشێکی بانگ کرد‌و سه‌ری تاشی، که‌ یاره‌کانی ئه‌مه‌یان
بینی یه‌کسه‌ر هه‌ڵسان‌و وشتره‌کانیان سه‌ربڕی‌و که‌وتنه‌ سه‌رتاشینی یه‌کتری.

ئه‌م شێوه‌ هه‌ڵسوکه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌
گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیدا بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ یارانی به‌ چاوی ڕێزه‌وه‌ بۆ ئافره‌تان
بڕوانن‌و وه‌ک‌ ڕاوێژکارێک له‌ بار‌و دۆخی ژیاندا راوێژیان پێ بکه‌ن؛ بۆیه‌ حه‌زره‌تی
عومه‌ر دێته‌ لای حه‌فسه‌ی کچی‌و پێی ده‌لێ: به‌ ڕای تۆ ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ده‌یان
نێرم بۆ شه‌ڕ تا چه‌ن مانگ مانه‌وه‌یان مه‌سڵه‌حه‌‌ته‌و ئافره‌تان ده‌توانن دووری
ئه‌وان قه‌بوول بکه‌ن‌و خۆڕاگرن؟ حه‌فسه‌ش فه‌رمووی: هه‌تا چوار مانگ به‌ لایه‌وه‌
ئاسانه‌، به‌ڵام دوای چوار مانگ بێتاقه‌تی ڕووی تێده‌کات. حه‌زره‌تی عومه‌ر فه‌رمانی
دا هیچ سه‌ربازێک زیاتر له‌ چوار مانگ له‌ سنووری شه‌ڕدا نه‌مێنێته‌وه‌‌و ده‌بێ بۆ
ماوه‌یه‌ک بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو خاوو خێزانه‌که‌ی.

حه‌زره‌تی عومه‌ر له‌ سه‌رده‌می خه‌لافه‌تیدا
عائیشه‌ی کردبوو به‌ ڕاوێژکاری خۆی له‌ بواری ئه‌و بابه‌تانی پیوه‌ندیان به‌ ژنانه‌وه‌
هه‌بوو! ئه‌و پیاوه‌ دادوه‌ره‌ هیچ کارێکی به‌ بێ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ عایشه‌دا به‌ڕێوه‌
نه‌ده‌بردو هه‌موو کات ڕاوو بۆچوونی عایشه‌ی له‌باره‌ی بابه‌ته‌ پێوه‌ندیداره‌کان
به‌ ژنانه‌وه‌ داخوازی ده‌کرد.

هه‌ر به‌م پێیه‌ عه‌بدوڕڕه‌حمانی کوڕی عه‌وفیش
له‌ پاش فه‌وتی حه‌زره‌تی عومه‌ر ماڵ به‌ ماڵی مه‌دینه‌ گه‌ڕاو له‌ ژن‌و کچ‌و پیر‌و
منداڵی ده‌پرسی که‌ چ که‌سێک بۆ جێگری عومه‌ر هه‌ڵده‌بژێرن. یانی ده‌نگ ئه‌ده‌ن به‌
چ که‌سێ ببێته‌ ئه‌میری ئیمانداران؟

به‌ڵێ کۆمه‌ڵگای پڕ له‌ ته‌بایی به‌ کۆمه‌ڵگایه‌ک
ده‌وترێ که‌ ژن‌و پیاو له‌ درووستکردنیدا هاوبه‌ش بن‌و هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌ بێ که‌مته‌رخه‌می
ڕاوو بۆچوونی خۆیان بۆ‌ پێکهێنانی ئاسایشت‌و دادوه‌ری وڵات ئاراسته‌ بکه‌ن.

دوا وته‌:

ئه‌و کۆرپه‌ له‌ زۆر بواری تردا ژنانی
هێنایه‌ ڕیزی پیاوانه‌وه‌ بۆ وێنه‌:

ژنان‌و سه‌ربه‌ستی له‌ هه‌ڵبژاردنی ئاییندا

ژنان‌و سه‌ربه‌ستی له‌ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ردا

ژنان‌و فێرکاری

ژنان‌و خه‌باتکاری

ژنان‌و په‌ناده‌ری به‌ کافران

ژنان‌و… به‌ڵام له‌ به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی که‌
خوێنه‌ران شه‌که‌ت‌و ماندوو نه‌که‌م به‌م چه‌ند بڕگه‌یه‌ به‌سه‌نده‌ ده‌که‌م‌و
ڕووده‌که‌م ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌م‌و ده‌ڵێم: ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ گڵی دوورتان
به‌لاوه‌ ده‌رمانه‌و پێتان وایه‌ یه‌که‌م جار له‌ هه‌شتی مارسی 1913 ی زایینی له‌
وڵاتی ڕووسیه‌دا ژنان توانیان مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌ست بخه‌ن! له‌ کاتێکدا که‌ له‌
هه‌شتی مارسدا قه‌یسه‌ری ڕووسیا ته‌نیا ملیدا کرێکاری ژنان وه‌ک پیاوان لێبکا‌و بڕیاریدا
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانیشدا مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ* ئه‌رێ ئه‌و مافه‌ی1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
بۆ ژنان دابه‌زی زیاتر کیانی ژن له‌ کیانی پیاو نزیک ده‌خاته‌وه‌ یان ئه‌و مافه‌ی
که‌ له‌ هه‌شتی مارسدا بۆ ژن پێناسه‌ کرا؟



* سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بڕگه‌یه‌: ‌ماڵپه‌ڕی اسلام اون لاین.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

تلگرام نوگرا »»» مطالب سایت + عکس + کلیپ + نوشته های کوتاه متنوع + با ما همراه باشید . eslahe@

قالب وردپرس