له يادي61 ساليادي كوماري مهاباد
له يادي61 ساليادي كوماري مهاباد
د.سه‌لاحه‌دین خه‌دیو
دووی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ 61 ساڵی ته‌واو به سه‌ر ڕووداوی مێژوویی ڕاگه‌یاندنی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد تێپه‌ڕی. زێده‌ڕه‌ویمان نه‌كردووه ئه‌گه‌ر بڵێین، دره‌وشانه‌وه و كووژانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی كۆمار یه‌كێك له هه‌ره ڕووداوه گرینگه‌كانی سه‌ده‌ی بیستی مێژووی كورد بوو كه شوێنه‌واری ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی فراوانی له سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی دوایی، لانیكه‌م كوردستانه‌كانی ئێران و عێراق به‌جێ هێشت. ئه‌مڕۆ 61 ساڵ دوای ئه‌م ئه‌زموونه، زۆر فاكتۆری جیاواز و جۆراوجۆری وه‌ك پچڕانه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ئه‌زموونه سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران له دوای كۆمار و هه‌ژاری و لاوازی فه‌رهه‌نگی مێژوونووسی له كوردستان (كه ته‌نانه‌ت مێژووی هاوچه‌رخیش ده‌گرێته‌وه) و هه‌روه‌ها سیاسهتلێدراوی (سیاستزدگی) زۆربه‌ی ڕه‌هه‌نده‌كانی ژیان له‌م ده‌ڤه‌ره، كۆماری كوردستانیان وه‌ك ده‌قێكی مێژوویی لێكردووه، كه چه‌ندین ڕاڤه و خوێندنه‌وه جیا جیا هه‌ڵده‌گرێ.
له پشتی هه‌ر كام له‌م خوێندنه‌وه تایبهتیانهشدا هێزێك یان لایه‌نێكی سیاسی به‌دی ده‌كرێ. جێی خۆیه‌تی كه ئاماژه به‌م ڕاستییه‌ش بكرێ كه میراتگری سه‌ره‌كی و فه‌رمی كۆمار ئه‌مڕۆكه ئه‌وه‌نده تووشی لاوازی و قه‌یران هاتووه كه نه‌توانێ به ته‌نێ خاوه‌ندارێتی بكا و ته‌نانه‌ت له نێو لیستی به ڕێژه دوور و درێژی داواكاره‌كانی(مدعیان) تا ڕاده‌یه‌كیش بخرێته په‌راوێزه‌وه. وه‌ك دیار بێ، له نێوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه، حیزبێكی گه‌نج به‌ڵام به‌هێز له ڕێی ئامێر و ڕاگه‌یاندنه بهربڵاوهكانییهوه (وه‌ك ڕادیۆ و تلویزیۆن و… كه ئه‌وده‌م حیزبه‌كانی دی خاوه‌نی نه‌بوون)، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر «یادی» كۆماری كوردستانی زیندوو كرده‌وه و به واتایه‌ك بردییه ناو جه‌رگه‌ی كۆمه‌لانی خه‌ڵكه‌وه. ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م حیزبه ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی گوتاری «سه‌ربه‌خۆییخوازی» و «كوردستانی گه‌وره» بوو كه ئه‌وده‌م بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێداویستی زۆری به هێمایه‌كی وه‌ك كۆماری كوردستان هه‌بوو. له لایه‌كی دیكه‌وه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه له لایه‌ن پارتێكی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌ودیو هاتوته ئاراوه، كه تێده‌كۆشێ به زه‌قكردنه‌وه‌ی له راده به ده ری ده‌وری سه‌ركرده‌كه‌ی، كه‌ڵكێكی سیاسی و حیزبی له‌م ئه‌زموونه وه‌رگرێ. دیاره كه له په‌نای ئه‌مانه‌شدا، چه‌ندین وردهههڵوێست و خوێندنه‌وه‌ی دیكه‌ش هه‌ن، كه زۆر شیاوی باس نین.وه‌ک هه وڵی نه‌زۆکی هه‌ندێک که‌س و ره‌وت که تێده‌کۆشن به به‌رزنرخاندن و په‌سند کردنی زیاتری ئه‌زموونی کومه‌ڵه‌ی ژ.کاف ،ئه‌م گومانه به هێز که‌ن که ره‌سه‌نایه‌تی و بایه‌خی کومه‌ڵه له کۆمار و حیزبی دیموکرات زیاتره.وێده‌چی هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م هه‌وڵه شه‌ریک نه‌بوونی ئه‌م که‌س یا ره‌وتانه ،له شانازییه‌کانی کۆمار دابێ.
هه‌ڵبه‌ت هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وته‌ی باسی لێكرا، چه‌ن هه‌وڵێكی به‌رچاویش بۆ ڕووخاندن و پیرۆزیداڕنین له كۆمار هه‌بووه كه گرینگ‌ترینیان، بابه‌ته‌كانی گۆڤاری «چشم‌انداز ایران» و چه‌ند کتێب و نامیلکه‌ی دیکه‌ن ، كه له چوارچێوه‌ی گوتارێكی ئێرانخوازانهدا و له به‌ستێنی نیگه‌رانی له په‌ره‌گرتنی ناسیۆنالیزمی شوناسخوازانه‌ی كورد، كۆماری كوردستان وه‌ك هێمای ئه‌م بزاڤه ده‌كوتن. به‌ڵام ده‌كرێ كۆمار وه‌ك ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو و دیمۆكراسییانهی «خۆ به‌ڕێوه‌بردنی كورد » ببێته، سه‌رچاوه‌ی ته‌ئویل و خوێندنه‌وه‌یه‌كی تازه بۆ ئه‌م بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئێستا و چالاكانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی وه‌ك به‌رچاوترین و گرینگ‌ترین نوێنه‌ره‌كانی. مێژوونووسێكی ئینگلیسی ده‌ڵێ: «ڕووداوه‌كانی ڕابردوو له خودی خۆیاندا گرینگ نین. به‌ڵكوو بایه‌خی ناسینی وان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێمه به‌ره‌و لێكۆڵینه‌وه و نرخاندنی ورد و كۆنكرێتی داهاتوو ڕێنوێنی ده‌كه‌ن. مێژوویه‌ك كه یارمه‌تی ئه‌م ئامانجه نه‌دا، به‌قه‌را بڵیتی ئوتوبۆس بێبایه‌خه.» به داخه‌وه له ئه‌ده‌بیاتی ڕۆشنبیری و ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌مڕۆماندا، هه‌ژاری و دهسكورتێكی گه‌وره‌ی «تاریخی» وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێ، ئێمه ئه‌مڕۆ پێویستمان به گوتارێك هه‌یه كه بتوانێ كاركردێكی «كاربوردی» به مێژوو ببه‌خشێ، خوێندنه‌وه‌ی زانستی و بێلایه‌نانه و وردبینانه‌ی كۆماری كوردستان و باقی ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كانی دیكه، ده‌توانێ به‌ردی بناغه‌ی زۆر قاڵب و ماناكانی ئه‌ندیشه‌ی سیاسیمان پێكبێنێ. ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی ئه‌م شتانه‌ی كه له گۆڤار و ڕۆژنامهكانماندا ده‌نووسرێن چه‌شنێك تیۆریلێدراوی (ئه‌ویش نازانستی و ناشیانه و تهرجهمهیی) په‌ڕگیرانه ده‌بینرێ كه له‌گه‌ڵ ئه‌رزی واقیع و به ده‌سته‌وه‌دانی لێكدانه‌وه‌ی شیكارانه و كۆنكرێت مه‌ودایه‌كی زۆری هه‌یه. ناسینی مێژوو و كاربوردی كردنی، ده‌توانێ ئه‌م مه‌ودا و كه‌لێنه پڕ كاته‌وه. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ناسیاوێكی قووڵی له ڕابردوو و مێژووی خۆی نه‌بێ، له ناسینی ئه‌مڕۆ و داهاتووشیدا، تووشی گرفت ده‌بێ. كه‌وا بوو گه‌ڕانه‌وه‌ی زانستی بۆ مێژوو و به‌تایبه‌تی كۆماری كوردستان وه‌ك ئه‌زموونێكی نموونه، پێداویستێكی حاشاهه‌ڵنه‌گره و پێوه‌ندێكی ئورگانیكیشی هه‌یه له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی ئه‌م بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئێستا بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردنی شارستانیانه و دیموکراتیکی گه‌لی کورد.دیاره که‌س بۆی نییه پیش له ته‌ئویل و خوێندنه‌وه‌ی ئازادانه‌ی خه‌ڵکی دیکه بگرێ.به‌ڵام بۆ سه‌ر لێنهشێوانی زیاتر له‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه ،ده‌کرێ تهئویلهکانمان له کۆماری کوردستان له دوو ته‌وه‌ره‌ی دیاریکراوی «زانستی » و «سیاسی » دا ،جێ بکرێنه‌وه.خوێندنه‌وه‌ی زانستی به‌م مانایه که ئازادی ته‌واو بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی له‌م به‌ستێنه قاییل بین و ده‌مارگرژی سیاسی نه‌بێته ئاسته‌نگ له به‌رده‌م ئازادی ئاکادیمیک دا.«عیلم » له ساده‌ترین پێناسه‌ی خۆی دا،به مانای دووباره نیشاندانی راستییه‌کانی جیهانی کۆنکرێته.خوێندنه‌وه‌ی مێژوویی کۆماری کوردستانیش له‌م بازنه‌یه ناچێته ده‌ر و به بێ پێخوش بوون و یان پێ‌ناخۆش بوونی ئێمه‌مانان گشت ره‌هه‌نده پۆزیتیڤ و نگه‌تیڤه‌کان و یان خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی له خۆ ده‌گری.جگه له‌و ئه‌رکه ئه‌خلاقییه‌ی له سۆنگه‌ی ملکه‌چی له به‌رانبه‌ر زانست دا له سه‌ر شانمانه ،چالاک بوونی ئه‌م مه‌یدانه زۆر قازانجی وه‌ک به‌رگری له چه‌واشه‌کاری و شێواندنی روخساری مێژوو و هه‌روه‌ها کاربوردییکردنی «خوێندنه‌وه‌ی سیاسیانه‌شی» ده‌بێ.جیاوازی ئه‌م خوێندنه‌وه له گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی زانستی له‌مه دایه که به ته‌نیا پشت به راستییه مێژووییه‌کان نابه‌ستێ و جۆرێک «مه‌سڵه‌حه‌تی سیاسی »ش له‌به‌ر چاو ده‌گرێ.به‌ڵام لێره‌دا له‌به‌ر چاوگرتنی دوو مه‌رج گرینگه:
یه‌که‌م: راده‌ی زاوییهگرتن له گه‌ڵ ئه‌سڵی شته‌که نه‌گاته ئاستێک که ئیدی کۆمار نه‌ناسرێته‌وه و ئه‌رزیشی کاربوردی خۆی له ده‌ست بدا.یانی وای لێبێ که له عاله‌می ئیمکاندا ئیدی نه‌کرێ ئیستراتیژی سیاسی لێههڵینجێندرێ.بۆ نموونه وا پێشاندرێ که کۆمار نموونه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆییخوازی ته‌واوی وه‌ک ئه‌مریکای سه‌ده‌ی 18 بووه!
دووهه‌م؛ مه‌رجی دووهه‌م ئه‌وه‌یه که هه‌وڵ بدرێ ، بازنه‌ی ئه‌م مهسڵهحهتهی که باسی لێ کرا هه‌رچی زیاتر بکرێته‌وه و له پاوانی تاقم و حیزب و که‌س بچێته ده‌ر و به ته‌واو مانا گشتی و نه‌ته‌وه‌یی بێ.پێداویستی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌م چاخه لێک‌گرێدانی گونجاو و وه‌ستایانه‌ی ئه‌م دوو ته‌ئویله له کۆماره.
سه رچاوه : نيشتمان




دوست عزيز از حذف نظر شما متأسفم !
اما بهتر است كه بدانيد اين‌جا محل فحاشي و توهين و تكفير ديگران نيست حتي اگر اين عمل به نظر شما صدرصد درست باشد . شما اگر در اين كار صادق و راستگو بوده و نمي ترسيد چرا در سايت خود اين كار را نميكنيد .
خواهشمنديم از ارسال اينگونه نظرات و نوشته ها خودداري كنيد .
در ضمن اگر خيلي دلتان مي خواهد كه مقالات شما در سايت نوگرا قرار بگيرد ( به روي چشم ) ما يك سري مقاله برايتان ارسال مي‌كنيم شما در سايتتان قرار دهيد ما هم مطالب شما را قرار مي دهيم .
با تشكر مديريت سايت نوگرا