جه‌ژنى قوربان
جه‌ژنى
قوربان
ماموستا
حه سه ن پینجوینی
برایان
سڵاوى خواتان لێ بێ
قوربان!
قوربانه‌ن جه‌ژنه‌ن شادییه‌ن ده‌ست له ملانهن رۆى ئازادییه‌ن
ئهمرٿۆ
جه‌ژنى قوربانه, ئه‌و رۆژه‌یه كه باوكى پێغه‌ممه‌ران علیهم السلام ئیبراهیمى خه‌لیل
ویستى جگه‌ر گۆشه‌كه‌ى خۆى بكاته قوربانى له پێناو ره‌زامه‌ندى خوادا, به‌ڵام
خوا نه‌یهێشت و بهرانێكى بۆنارد تا له‌جیاتى ئه‌و بیكاته قوربانى.
به‌ڵێ,
ئیبراهیمێ كه‌خواى له خۆى و ماڵ و منداڵ و باوك و دایك و كه‌س وكارى خۆشتر ده‌وێ
ئاماده‌یه كورٿى تاقانه‌ى سه‌رده‌مى پیریهتى خۆى بكاته قوربانى له پێناوى
خوادا, كاتێ باوك و خزمه‌كانى روو له خوا ناكه‌ن و واز له بت په‌رستى نایه‌نن ئه‌م
روویان لێ وهردهگێرٿێ و وازیان لێ دێنێ و به‌جێیان دێڵێ.
ئێمه‌ى
موسڵمان مادام شوێنكه‌وته‌ى پێغه‌ممه‌رى خواین- صلى الله علیه وسلم- و ئه‌ویش
دینه‌كه‌ى دینى ئیبراهیمى خه‌لیله ده‌با له ربوبییهتدا ته‌نیا ئه‌و به خالیقى
ئه‌م بوونه‌وه‌ره بزانین, ئه‌م هه‌موو یاسا رێك‌و پێكانه, ئه‌م هه‌موو نه‌زم و تهرتیبانه
له‌گیانداران و ته‌واوى بوونه‌وه‌ردا بآخالیقێكى عه‌زیم و بوزورگهوار به‌دى نایه‌ت.
ده‌با له ئولوهییه‌ت و یه‌كتاپه‌رستیدا شوێنى بكه‌وین و له عیبادهتهكانماندا
خوا به‌ته‌نیا بزانین له نوێژ و به‌خشین و قوربانیماندا, با له نزا‌و پارٿانهوهماندا
ته‌نیا داوا له‌و بكه‌ین چونكه ئه‌و له‌هه‌موو كه‌س ده‌وڵمه‌ندتر و ئاگادارتره و
له‌هه‌موو كه‌س لێمانه‌وه نزیكتر و له‌هه‌موو كه‌س به‌ره‌حم تر و سه‌خى تره.
موسوڵمانینه!
له‌م باسىحهزرهتى ئیبراهیمهدا- علیه السلام- ده‌مه‌وێ هه‌ندێ شتتان له‌باره‌ى
ته‌وحیده‌وه یاد بێنمه‌وه, كاتآ پبَغهممهرى خوا-علیه‌السلام- له مه‌ككه‌دا خه‌ڵكى
بۆ ئیسلام بانگ ده‌كرد جه‌ختى له‌سه‌ر یه‌كتا په‌رستى و باوهرٿ به غه‌یبیات و
رۆژى قیامه‌ت ده‌كرد, مه‌سه‌له‌ى خوا به‌یه‌كناسین له دینى ئێمه‌دا بایه‌خێكى
زۆرى پێدراوه, قورئان كاتێ كاٿرهكانى مه‌ككه به موشریك ناو ده‌بات وه‌نه‌بێ ئه‌وان
باوهرٿیان هه‌ر به‌خوا نه‌بووبێ, نه.. نه, به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه بهكاٿر ناوى
بردوون چونكه په‌رستنیان به‌ته‌نیا بۆخوا نه‌بووه, قورئان له‌باره‌یانه‌وه دهٿهرموێ:
” وَلَئٿنْ سَأَلْتَهٿمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتٿ وَالأَرْضَ؟ لَيَقٿولٿنَّ
اللَّهٿ. قٿلْ: أَٿَرَأَيْتٿمْ مَا تَدْعٿونَ مٿنْ دٿونٿ اللَّهٿ إٿنْ أَرَادَنٿي
اللَّهٿ بٿضٿرّٿ هَلْ هٿنَّ كَاشٿٿَاتٿ ضٿرّٿهٿ, أَوْ أَرَادَنٿي بٿرَحْمَةٿ هَلْ
هٿنَّ مٿمْسٿكَاتٿ رَحْمَتٿهٿ؟ قٿلْ: حَسْبٿي اللَّهٿ, عَلَيْهٿ يَتَوَكَّلٿ
الْمٿتَوَكّٿلٿونَ ” (1) واته: ئه‌گه‌ر پرسیارت لێ‌كردن: كێ ئاسمانان و زه‌وى
دروستكردووه؟ ده‌ڵێن: ئه‌ڵلا,- یا موحه‌ممه‌د- پێیان بڵێ: ئه‌وانه‌ى ئێوه جگه
له‌خوا ده‌یانپه‌رستن ئه‌گه‌ر خوا به لاَیهكم به‌سه‌را بدات و زیانێكم پێبگه‌یه‌نێ
ده‌توانن ئه‌و به‌ڵایه‌م له سه‌ر لابه‌رن؟ نه، ئه‌ى ئه‌گه‌ر خوا ره‌حمه‌تێكم له‌گه
ڵا بكات ئایا ده‌توانن نه‌یه‌ڵن ئه‌و رهحمهتهم پێبگات؟ نه .. بڵێ: ته‌نیا
خوام بۆ پشتیوانى به‌سه, و خاوه‌ن تهوهككولهكانیش هه‌ر پشت به‌و ده‌به‌ستن.
ئیتر بۆ غه‌یرى خوا ده په‌رستن و هاواریان لێده‌كه‌ن؟
ده‌بینن
ئه‌وانه نزا‌و داوایان له غه‌یرى خوا بووه بۆیه خوا به موشریك ناویان ده‌بات,
ده‌نا دانیان به‌وه‌دا ناوه كه‌خوا خالیق و به‌دیهێنه‌رى ئاسمانان و زه‌وییه.
”
وَلَئٿنْ سَأَلْتَهٿمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتٿ وَالأَرْضَ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ
وَالْقَمَرَ؟ لَيَقٿولٿنَّ: اللَّهٿ. ٿَأَنَّا يٿؤْٿَكٿونَ؟ ” (2) ”
وَلَئٿنْ سَأَلْتَهٿمْ مَنْ نَزَّلَ مٿنْ السَّمَاءٿ مَاءً ٿَأَحْيَا بٿهٿ
الأَرْضَ مٿنْ بَعْدٿ مَوْتٿهَا؟ لَيَقٿولٿنَّ: اللَّهٿ. قٿلْ: الْحَمْدٿ لٿلَّهٿ،
بَلْ أَكْثَرٿهٿمْ لا يَعْقٿلٿونَ ” (3) “وَلَئٿنْ سَأَلْتَهٿمْ مَنْ
خَلَقَ السَّمَاوَاتٿ وَالأَرْضَ؟ لَيَقٿولٿنَّ: اللَّهٿ. قٿلْ: الْحَمْدٿ
لٿلَّهٿ، بَلْ أَكْثَرٿهٿمْ لا يَعْلَمٿونَ ” (4). ” وَلَئٿنْ
سَأَلْتَهٿمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتٿ وَالأَرْضَ لَيَقٿولٿنَّ: خَلَقَهٿنَّ
الْعَزٿيزٿ الْعَلٿيمٿ ” (5). ” وَلَئٿنْ سَأَلْتَهٿمْ مَنْ خَلَقَهٿمْ؟
لَيَقٿولٿنَّ: اللَّهٿ. ٿَأَنَّى يٿؤْٿَكٿونَ؟َ ” (6).
موسوڵمانان!
ئهمرٿۆ جه‌ژنى قوربانه خواى ته‌عالا ٿهرمان به پێغه‌ممه‌ر- صلى الله علیه
وسلم- ده‌كات و دهٿهرموێ: ” إٿنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ, ٿَصَلّٿ
لٿرَبّٿكَ وَانْحَرْ,إٿنَّ شَانٿئَكَ هٿوَ الأَبْتَرٿ ” (7) واته: بێگومان
ئێمه كهوسهرمان پێ به‌خشیویت, تویش نوێژ بۆ خواى خۆت بكه و قوربانى بكه,
بێگومان ناحه‌زانت دوابرٿاو ترن.
پێغه‌ممه‌ر-
صلى الله علیه وسلم- دهٿهرموێ: له‌رۆژى جه‌ژنى قوربانا ئینسان هه‌ركارێكى خێر
بكات به‌قه‌د ئه‌وه لاى خوا خۆشه‌ویست نییه كه حهیوانێكى تیا سه‌ر ببرٿێ و
بیكاته قوربانى و له پێناوى خوادا بیبه‌خشێته‌وه: ” عَنْ مٿخْنَٿٿ بْنٿ
سٿلَيْمٿ قَالَ: كٿنَّا وَقٿوٿًا عٿنْدَ النَّبٿيّٿ صَلَّى اللَّهٿ عَلَيْهٿ
وَسَلَّمَ بٿعَرَٿَةَ, ٿَقَالَ: يَا أَيّٿهَا النَّاسٿ! إٿنَّ عَلَى كٿلّٿ أَهْلٿ
بَيْتٿ ٿٿي كٿلّٿ عَامٿ أٿضْحٿيَّةً وَعَتٿيرَةً, أَتَدْرٿونَ مَا الْعَتٿيرَةٿ؟
هٿيَ الَّتٿي يٿسَمّٿيهَا النَّاسٿ الرَّجَبٿيَّة ” (8). واته: له‌هه‌موو
ساڵێكدا و له‌سه‌رهه‌موو ماڵێك قوربانى وعهتیره واجبه (9). ئایادهزانن عهتیره
چییه؟ ئه‌وه‌یه كه‌خه‌ڵكى پێى ده‌ڵێن: ره‌جه‌بییه (ره‌جه‌بییه: كاورٿێكهو له‌مانگى
رهجهبا سهربرٿاوه). جا ئێوه‌ش چیتان توانى قسوور مه‌كه‌ن و به پێى تواناتان
قوربانى بكه‌ن و گۆشته‌كه‌ى به‌سه‌ر هه‌ژار و نه‌داردا ببه‌خشنه‌وه, چونكه له
دواى نوێژى جه‌ژنه‌وه كات و بوارى قوربانییه تا ئێواره‌ى سآرۆژهى دواى جه‌ژنى
قوربان.
موسوڵمانان!
ئهمرٿۆ رۆژى پته‌وكردن و قایمكردنى سیله‌ى ره‌حمه, پێغه‌ممه‌رى خوا- صلى الله
علیه وسلم- دهٿهرموێ: ره‌حم له‌ناوى ره‌حمانه‌وه هاتووه و یه‌كێكه له ریشه‌كانى
ناوى ره‌حمان, خواى ته‌عالا روو به ره‌حم دهٿهرموێ: ئایا رازى نابى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى
له‌گه‌ڵ تۆدا كرد منیش په‌یوه‌ندى له ته‌كا بكه‌م, و ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له گه‌ڵ
تۆدا برٿى منیش په‌یوه‌ندى له‌ته‌كا ببرٿم؟ ئه‌ویش گوتى: یارهببى رازیم, ٿهرمووى:
بائه‌وه ماٿی تۆبێ..” عَنْ أَبٿي هٿرَيْرَةَ عَنٿ النَّبٿيّٿ صَلَّى اللَّهٿ
عَلَيْهٿ وَسَلَّمَ قَالَ: إٿنَّ اللَّهَ خَلَقَ الْخَلْقَ حَتَّى إٿذَا ٿَرَغَ
مٿنْ خَلْقٿهٿ, قَالَتٿ الرَّحٿمٿ: هَذَا مَقَامٿ الْعَائٿذٿ بٿكَ مٿنَ
الْقَطٿيعَةٿ, قَالَ: نَعَمْ, أَمَا تَرْضَيْنَ أَنْ أَصٿلَ مَنْ وَصَلَكٿ
وَأَقْطَعَ مَنْ قَطَعَكٿ؟ قَالَتْ:بَلَى, يَا رَبّٿ! قَالَ: ٿَهٿوَ لَكٿ.”
(10).
ده‌ستى
من و دامێنتان خۆتان له كینه و كینه تۆزى بپارێزن، چونكه ئیمانى ئینسان لاواز
ده‌كات, پێغه‌ممه‌ر- صلى الله علیه وسلم- دهٿهرموێ: چون تێغ مووى سه‌رو ریش ده‌تاشێ
ئاوه‌هایش بوغز‌و كینه ئیمانى ئینسان ده‌تاشێ: ” عَنْ أَبٿي هٿرَيْرَةَ أَنَّ
النَّبٿيَّ صَلَّى اللَّهٿ عَلَيْهٿ وَسَلَّمَ قَالَ: إٿيَّاكٿمْ وَسٿوءَ ذَاتٿ
الْبَيْنٿ ٿَإٿنَّهَا الْحَالٿقَةٿ, قَالَ أَبٿو عٿيسَى هَذَا حَدٿيثٌ صَحٿيحٌ
غَرٿيبٌ مٿنْ هَذَا الْوَجْهٿ. وَمَعْنَى قَوْلٿهٿ: وَسٿوءَ ذَاتٿ الْبَيْنٿ
إٿنَّمَا يَعْنٿي الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ, وَقَوْلٿهٿ: الْحَالٿقَةٿ يَقٿولٿ
إٿنَّهَا تَحْلٿقٿ الدّٿينَ. ” (11).
پێغه‌ممه‌ر
صلى الله علیه وسلم ههرٿهشهى گه‌وره‌ى له‌وانه كردووه كه زیاتر له سێ رۆژ
قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكه‌ن و روولهیهكتر وهردهگێرٿن:” عَنْ أَنَسٿ
رَضٿيَ اللَّهٿ عَنْهٿ أَنَّ رَسٿولَ اللَّهٿ صَلَّى اللَّهٿ عَلَيْهٿ وَسَلَّمَ
قَالَ: لا تَبَاغَضٿوا وَلا تَحَاسَدٿوا وَلا تَدَابَرٿوا، وَكٿونٿوا عٿبَادَ
اللَّهٿ إٿخْوَانًا، وَلا يَحٿلّٿ لٿمٿسْلٿمٿ أَنْ يَهْجٿرَ أَخَاهٿ ٿَوْقَ
ثَلاثَةٿ أَيَّامٿ. “(12). واته: بوغز‌و كینه‌تان له‌یه‌كتر نه‌بێ, حه‌سوودى
به یه‌كتر مه‌به‌ن, پشت مه‌كه‌نه یه‌كتر و قسه له‌یه‌كتر دامهبرٿن, ببنه عه‌بدى
خوا‌و براى یه‌كتر,-ئه‌وه بزانن كه- بۆ هیچ موسڵمانێك حه‌ڵاڵ نییه له سێ رۆژ
زیاتر قسه لهبراكهى دا ببرٿێ و سڵاوى لێ نه‌كات.
چاكتریشیان
ئه‌وه‌یه كه له سڵاوكردنا ده‌ست پێشخه‌رى ده‌كات” عَنْ أَبٿي أَيّٿوبَ
الأَنْصَارٿيّٿ أَنَّ رَسٿولَ اللَّهٿ صَلَّى اللَّهٿ عَلَيْهٿ وَسَلَّمَ قَالَ:
لا يَحٿلّٿ لٿرَجٿلٿ أَنْ يَهْجٿرَ أَخَاهٿ ٿَوْقَ ثَلاثٿ لَيَال,ٿ يَلْتَقٿيَانٿ
ٿَيٿعْرٿضٿ هَذَا وَيٿعْرٿضٿ هَذَا, وَخَيْرٿهٿمَا الَّذٿي يَبْدَأٿ بٿالسَّلامٿ.
“(13). ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه تاوانى هه‌ردووى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. [
عَنْ عٿرْوَةَ عَنْ عَائٿشَةَ رَضٿيَ اللَّهٿ عَنْهَا أَنَّ رَسٿولَ اللَّهٿ
صَلَّى اللَّهٿ عَلَيْهٿ وَسَلَّمَ قَالَ: لا يَكٿونٿ لٿمٿسْلٿمٿ أَنْ يَهْجٿرَ
مٿسْلٿمًا ٿَوْقَ ثَلاثَةٿ، ٿَإٿذَا لَقٿيَهٿ سَلَّمَ عَلَيْهٿ ثَلاثَ مٿرَارٿ,
كٿلّٿ ذَلٿكَ لا يَرٿدّٿ عَلَيْهٿ ٿَقَدْ بَاءَ بٿإٿثْمٿهٿ.” (14).
هیواتان
به‌ره‌حمى خوا زۆربێ, له ره‌حمى خوا مه‌ئیووس مه‌بن, له جه‌ژنى پێشوودا باسى ده‌رووى
خواییمان كرد باسى بولگارو موسڵمانانى ئه‌وێمان كرد, وا خه‌ریكه له ئاسۆوه ده‌رووى
ره‌حمى خوایى ده‌رده‌كه‌وێ, ئه‌وه‌ته ئه‌و ئهلجهزایرهى بۆ رزگار بوون له‌ده‌ست
ٿهرهنسهى كاٿر یه‌ك ملیۆن شه‌هیدى دا, پاش رزگاربوون له ٿهرهنسه سه‌ربه‌خۆییان
به‌هۆى دهستنیاكانیانهوه لێ زه‌وتكرا, شه‌ریعه‌تى خوا پشتگوآ خرا, یاسا‌و
قانوون‌یان هه‌ر هه‌مان یاساى كاٿران بوو, رژێمێكیان به‌دیهێنا جیاوازییه‌كى زۆرى
له‌گه‌ڵ ٿهرهنسییهكانا نه‌بوو, دواى سیى سال هه‌وڵى موسلمانان, له‌م دواییه‌شدا
مانگرتن و خۆ پیشاندانیان بووه هۆى گۆرٿان له سیاسه‌تى ده‌وڵه‌تدا, ئه‌وه‌ته خه‌ڵكى
تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ئازادكران له‌هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانى خۆیاندا له‌سه‌دا شه‌ست و
پێنجى رهئىدهرهكان رایان بۆ ئیسلام داوه, وه دانیشتوانى پایته‌خت سه‌د له سه‌د
نوێنه‌رى ئیسلامی‌یان هه‌ڵبژارد.
برایان!
ئه‌مه‌ش پیشانده‌رى ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر زاڵمان و ملهورٿان بارى زوڵمیان له‌سه‌رشانى
میلله‌ت لابه‌رن خه‌ڵكى ته‌نیا ئیسلامیان ده‌وآ. لێتان یه‌قین بێ و به‌ته‌واوى
دڵنیا بن كه‌ئیسلام ده‌بێته دینى خه‌ڵكى دنیا, ئه‌گه‌ر وه‌ك دینیش وه‌رى نه‌گرن
ده‌بێته یاسا‌و ده‌ستوورى ته‌واوى خه‌ڵكى دنیا, به‌ڵام خوا ئه‌وانه خه‌جاڵه‌ت بكا
كه‌به كرده‌وه‌ى ناشیرینىخۆیان ئیسلام له پێشچاو خه‌ڵكیدا ناشیرین ده‌كه‌ن..
برایان
با بۆلاى خوا بگهرٿێینهوه, بائه‌م رۆژه موباره‌كه به‌هه‌ل بزانین و له گوناهه‌كانمان
په‌شیمان ببینه‌وه, و داواى لێخۆشبوو‌ن له‌خوا بكه‌ین, نه‌وه‌ك له‌ناكاودا مردن یه‌خه‌مان
بگرێ و ٿریاى ته‌وبه نه‌كه‌وین, كێ به ته‌ما بوو له‌ماوه‌ى سێ ده‌قیقه‌دا په‌نجا
هه‌زاركه‌س به‌و بوومه‌له‌رزه‌یه تیا بچێت و بكوژرێ؟ كێ چاوهرٿوانى ده‌كرد له‌و
ماوه كه‌مه‌دا نزیكه‌ى سه‌د ملیار دۆلار زیان له‌و خه‌ڵكه بكه‌وێ؟
با
به‌دڵێكى ساٿهوه روبكه‌ینه خوا، و لێى بپارٿێینهوه: خوایه له گوناهى ئێمه‌و
باوك و دایكمان خۆش ببه, خوایه! ره‌حم به ئێمه و مردووه كانمان بكه, خوایه!
ده‌ستى زاڵمان بێهێز بكه, خوایه! كاربه‌ده‌ستان بۆكارى چاكه موهٿٿهق بكه,
خوایه! لهشیركى گه‌وره و بچووك بمانپارێزه, خوایه! مناڵه‌كانمان ساڵح بكه,
خوایه! شیٿاى نه‌خۆشه‌كانمان بده, بهندییهكانمان بهرهڵابكه, خوایه! له
ریا و ریبا بمانپارێزه, هیدایه‌تى سه‌رگه‌ردان و سه‌ر لێشێواوهكان بده.
ئامین
له10-12-1410ه
له‌مزگه‌وتى (خلیل الله) ى خیابانى حهسهناواى شارى سنه خوێنرایه‌وه .
له
2 – 3 -2001 له خانووى 29 شه‌قامى بوَرن, گهرٿهكى مۆرلى , شارى پێرس- ئوسترالیا
پاكنووس كرا.
29-Bourne ST,MORLEY-6062 WA.
په‌راوێزه‌كان:
1-
سورة الزمر/38.
2-
سورة العنكبوت/61.
3-
سورة العنكبوت/63.
4-
سورة لقمان/25.
5-
سورة الزخرٿ/9.
6-
سورة الزخرٿ/87.
7-
سورة الكوثر/1-3.
8-
أخرجه ابن ماجة ٿي سننه كتاب الأضاحي /باب الأضاحي واجبة, برقم:3116-3118.
9-
قوربانى له‌مه‌زه‌بى ئێمه‌ى شاٿیعیدا واجب نییه, به‌ڵكو ته‌نیا سوننه‌ته.
10-
أخرجه البخاري ٿي صحيحه كتاب الأدب/ باب من وصل وصله الله ,برقم: 5528.
11-
أخرجه الترمذي ٿي صحيحه كتاب صٿة القيامة/ (باب ماجاء ٿي صٿة الحوض) باب منه,
برقم: 2432.
12-
أخرجه البخاري ٿي صحيحه كتاب الأدب/ باب ماينهى عن التحاسد,برقم 5605.
13-
أخرجه البخاري ٿي صحيحه كتاب الادب / باب الهجرة برقم: 5613.
14-
أخرجه أبوداود ٿي سننه كتاب/ باب ٿيمن يهجر أخاه برقم: 4267.
سه
رچاوه : پیگه ی ماموستا حسن پینجوینی

.jpg)


از عرش صدای ربنا می آید ، آوای خوش خدا خدا می آید ، فریاد که درهای بهشت باز کنید ، مهمان خدا سوی خدا می آید .
عید سعید قربان تجلی :
پاکی ، انسانیت ، کمال ، عشق ، توحید و اوج معرفت بشری و در یک کلام – آینهی سیقل یافتهی مکتب قرآن مباركباد .
خاک عرفات را آب زمزم را کوه حرارا جرأت ابراهیم را طاقت اسماعیل را وصال معشوق راصاحب کعبه نصیبت گرداند . عید قربان برشما مبارکباد
مدرسه علوم دینی صلاح ا‌لدین ایوبی ارومیه
http://www.m-salah.coo.ir