یه‌كگرتوو خزمه‌تگوزاری میلله‌ته&z
یه‌كگرتوو خزمه‌تگوزاری میلله‌ته
هیوا ره‌سوڵ
كاتێ باس له كار‌و به‌رنامه‌ی هه‌ر حیزب
و رێكخراوێك ده‌كرێت , پێویسته مێژوو ئێش و كاره‌كانی ئه‌و حیزبه له ناو ژیانی
كۆمه‌ڵگاكه‌ی به شێوازێكی راست و دروستی ئهكادیمیانهو ,به دیراسه‌یه‌كی
وورد هه‌ڵسه‌نگێنرێت , نه‌ك له سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆجی فكری دژ به‌و حیزبه ,به‌ڵكو بزانیت پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و
ئه‌و حیزبه چه‌نده گونجاوه له‌گه‌ڵ
داخوازییه‌كانی ئه‌و میلله‌ته , چه‌نده له خه‌می ئه‌وه‌دایه به‌ها به‌نرخ
و ره‌وشته جوانه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵدێر نه‌رۆن
, چه‌نده له خه‌می ئه‌وه‌دابێت
ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه نه‌روات
,هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه به‌شداری كردنی یه‌كگرتوو له كۆنگره‌ی قاهیره , وه‌ك
حیزبێكی بنكه جه‌ماوه‌ری به‌هێز له كوردستان
, له زۆرێك له سایت و رۆژنامه
كوردییه‌كان بابه‌تی باش و خراپیان له سه‌ر ئه‌م حیزبه نووسی , هه‌موو كه‌سێ
ئازاده چی ده‌نووسێت و چۆن بیرده‌كاته‌وه , به‌ڵام شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان له لایه‌ن هه‌ر نووسه‌رێكه‌وه خیانه‌تێكی
مێژووییه .
به‌شداری
كردنی یه‌كگرتوو له كۆنگره‌ی قاهیره به پرس و راوێژی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رێز
كاك نێچرهڤان به‌رزانی و كاك كۆسهرهت و كاك دكتۆر به‌رهه‌م بووه , هه‌ر له‌و
كاته‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی سكرتێری یه‌كگرتووی كردوه هه‌ردوولا پێكه‌وه باس له كۆنگره‌كه‌یان
كردوه‌و ( وه خۆشحاڵی خۆی دهربرییوه كه به‌شداری كۆنگره‌كه بكات), وه
كاتێكیش گه‌راوه‌ته‌وه ئاكام و ورده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی
ههرێًم باس كردووه ,وه هه‌ر( له ناو كۆنگره‌كه به توندی داكۆكیان له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
گه‌لی كورد و پرسی فیدرالیه‌ت كردووه ), كه ئه‌مه‌ش جوانترین هه‌ڵوێستی
نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی وه‌فدی یه‌كگرتوو بووه , وه به سه‌رپه‌رشتیارانی
كۆنگره‌كه‌یان ووتووه به‌بێ به‌شداری
كردنی هێزێكی سه‌ره‌كی وه‌كو هاوپه‌یمانی كوردستان هیچ گۆرانكارییه‌كی چاكسازی و ئیجابی له عێراق دروست نابێت ,
هه‌موو
لایه‌ك باش ده‌زانێت كۆنگره‌ی قاهیره بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و ململانێی خوێناویی
و شه‌ره تاییفهگهریه كه عێراقی
گرتۆته‌وه , وه ئه‌ركێكی ئاینی و ئینسانیی هه‌موو لایه‌كه كه بتوانێ
ئه‌و بارودۆخه خوێناوییه‌ی
عێراق كه رۆژانه خه‌ڵكانی سڤیل ده‌بنه
قوربانی ئارام بكاته‌وه ,
” یه‌كگرتوو چ خیانه‌تێكی كردووه له
كاتێكا سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاگاداری به‌شداری كردنی یهكگرتووو
بوون له كۆنگره‌كه ؟
”
ئه‌گه‌ر ئه‌مه خیانه‌ت بێت كه‌واته ئه‌وانیش پشكیان هه‌یه چونكه پرس و
راوێژیان پێكراوه ,
”
به پێی راپرسی چه‌ند رۆژنامه‌و پێگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ , زۆرینه‌ی رای خه‌ڵكی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون كه به‌شداری یه‌كگرتوو
ئیجابیاتی زۆرتره‌و وه له خانه‌ی ئازادیی سیاسییی ده‌یبینین .
”
ئه‌گه‌ر له په‌راوێزی كۆنگره‌كه دوو جاشی كوردی تێدا بووبێت , خه‌تای یه‌كگرتوو
چییه ؟ خۆ یه‌كگرتوو داواتی نه‌كردوون ,
” هه‌ر
عه‌لاوی و حاجم الحوسنی تاریق
هاشمی وساڵح موتله‌گ نه‌بون كه ده‌یان
جار فه‌رشی سووریا‌ن بۆ رائهخرا له كوردستان ؟ به جوانترین شێوه پێشوازیان
لێده‌كرا له‌لایه سه‌ركردایه‌تی كورد ؟ به‌ڵام بۆچی بۆ یه‌كگرتوو نابێت په‌یوه‌ندی هه‌بێت له‌گه‌ڵیان
….
” ئه‌و هه‌موو په‌یمان به‌ستن و رێكه‌وتنامه
دوو قۆڵییه‌ی نێوان سه‌ركردایه‌تی كورد و لایه‌نه شیعه‌و سوونه‌كان بۆ ئاسایی
بێت به‌ڵام بۆ یه‌كگرتوو بڤه بێت ؟
” ئه‌و 300 موسته‌شاره‌ی كه به‌شداری ئه‌نفالكردنی
كوردستانیان كرد , ئێستا له ژێر سێبه‌رو چه‌تری هه‌ردوو لایه‌نی كوردی نین ؟
”
ئه‌وه خیانه‌تی پێده‌ڵێن كه پرس و راوێژ به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكه‌ی له كۆنگره‌ی قاهیره ؟ یان ئه‌م خاڵانه
” یه‌كگرتووی ئیسلامی له به‌ر كورسی و
سامان سوپای داگیركه‌رانی هێنایه سه‌ر خاكی كوردستان ؟
”
یه‌كگرتوو ی ئیسلامی بوو شه‌ری برا كوژی هه‌ڵگیرساند له سه‌ر ده‌سه‌ڵات ؟
”
یه‌كگرتووی ئیسلامیه داهات و سامانی ئه‌م میلله‌ته‌ی پاوانكردووه بۆ خۆیان ؟
“ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه پاره‌و سامانی
خه‌ڵكی كورد ره‌وانه‌ی بانكه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌كات ؟
”
مه‌شعان جبووری و وه‌فیق سامه‌رائیی و هاوشێوه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌یپارێزێت
؟
“ ئه‌و ڤیلاو كۆشكانه‌ی به‌رپرسانی كورد كه وه‌ك
كۆشكی فیرعه‌ون بهرزكرانهتهوه له
كوردستان یه‌كگرتوو دروستی كردوون ؟
ئه‌رێ ئه‌م خاڵانه له‌ناو حیزبێكی وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی جێگه‌ی ده‌بێته‌وه
؟ بێگومان نه‌خێر به شاهێدی دۆست و دوژمن , جا كه‌واته یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان جوانترین نموونه‌ی
كوردایه‌تی و سۆزی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی
پێشكه‌ش به میلله‌ته‌كه‌ی كردوه له مێژووی كاری حیزبایه‌تی , ئه‌گه‌ر نه‌یارنی به‌ردو ئاگر و دوكه‌ڵیان
بۆ هاوێشتبێ ئه‌مان له برییدا گوڵیان تێگرتوون , وه جوانترین شانازییه‌ك كه بۆ مێژووی ئه‌م حیزبه ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه
كه دڵۆپێك خوێنی میلله‌تی نهرشتووهو شار‌و شارۆچكه‌ی كوردستان نه‌ماوه پشكی
خزمه‌تگوزاری رابیته‌ی ئیسلامی سه‌ر به یه‌كگرتووی پینهگهشتبێت له هه‌موو
بواره‌كان , هه‌رچه‌ند كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان ئه‌ركی حكومه‌ته , به‌ڵام به‌شی خێرخوازی یه‌كگرتوو به ئه‌ركێكی
ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌زانێ خزمه‌تكردن به جه‌ماوه‌ر ,خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی
فراوانی هه‌بوایه له حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وا زۆرێك له خه‌مه‌كانی هاوڵاتی
چاره‌سه‌رده‌كرا .
سه
رچاوه : ئیسلام په یک



