له كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. ـه‌وه تا ماڵاوایی
– گوتمان زۆرینه‌ی ئه‌و كۆڕه له‌و به‌ناو ئینقلابیانه پێكهاتبوو؛ له كه‌سانی به‌ناو دیموكرات و تووده و كۆمه‌ڵه و چریك و مدعیانی ئینقلابیگهری. دڵی هه‌موان له‌سه‌ر پێ بوو بۆ ته‌قاندنی ئه‌و قسه‌یه. له‌بیرم نییه كێ له‌پێشدا ده‌ستی له په‌له‌پیتكه‌ی زمانی كێشا.
حاجی ره‌حیمی خه‌رازی كه كۆبوونه‌وه‌كه له ماڵی ئه‌ودا گیراوه ده‌ڵێ ئه‌و مادده‌یه، واته مادده‌ی هه‌شت، پێشنیاری كاك سه‌لاحی موهته‌دی بوو. تۆ ده‌ڵێی چی؟
– كۆبوونه‌وه‌كه له ماڵی میرزا ڕه‌حیمی خه‌رازی بوو، كۆبوونه‌وه‌ی خسوسیش بووه، ئه‌و ئاگای له كۆبوونه‌وه خسوسییهكانه، نازانم چۆن وای گوتووه؟
ڕۆڵی مامۆستا شێخ عیزه‌دین له‌م نێوه‌دا چ بوو؟
– مامۆستا شێخ عیزه‌دین نه‌زه‌ری خۆی ده‌دا وا بوو په‌سه‌ند ده‌كرا و وا بوو په‌سه‌ند نه‌ده‌كرا كه به‌تایبه‌ت به ته‌رازووی چه‌پی نههاتباوه.
مامۆستا شێخ عیزه‌دین كه كرا به به‌رپرسی هه‌یئه‌ته‌كه، بۆ ئیجازه‌ی دا مادده‌ی هه‌شت بنووسرێ؟
– مامۆستا شێخ عیزه‌دین له‌و كۆڕه‌دا كرا به ڕه‌هبه‌ری هه‌یئه‌تی وتووێژ و گوتمان كه زۆرینه چه‌پی بوون. ئه‌وان یه‌كبوون له دژایه‌تی "قیاده موقت"دا. ئه‌گه‌ر مامۆستا شێخ عیزه‌دین ناڕه‌زایه‌تیشی به مادده‌ی هه‌شته‌م ده‌ربڕیایه، جێی نه‌ده‌گرت چونكه چهپیگهری به‌سه‌ر مه‌سڵه‌حه‌ت و واقیعبینیدا غاڵب بوو و ده‌بێ له خۆیان بپرسن.
كاك سه‌لاح موهته‌دی له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ مندا ده‌ڵێ ئه‌و مادده‌یه پێشنیاری كاك فواد مسته‌فا سوڵتانییه. ئێوه ده‌ڵێن چی؟
– كاك سه‌لاح له هه‌موو ئه‌و وتووێژه‌دا كه له‌گه‌ڵ تۆ كردوویه‌تی باش دواوه. ئه‌گه‌ر شتێكیشی باش له‌بیر نه‌مابێ هه‌رچی بێ مه‌سڵحه‌تی ئه‌مڕۆی له‌به‌رچاو گرتووه. فوادی مسته‌فا سوڵتانی له 1358دا له ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز له تێكگیران له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕێژیم‌دا گیانی دا به گیان ئافه‌رین. ماڵی مه‌لا مسته‌فا لێی بووردوون، كای كۆن به با ناكه‌ن، به‌تایبه‌ت دوای شۆڕشی باشووری كوردستان و ئه‌و وه‌زعه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا پێكهاتووه. ئه‌گه‌ریش پێشنیاره‌كه بخرێته ئه‌ستۆی زیندووێكیش قه‌یدی نییه، ماڵی مه‌لا مسته‌فا و پارتی دوای چوان ناچن.
به ڕای تۆ خاڵه لاوازه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و هه‌شت مادده‌یه كامانه‌ن؟
– بۆ ئه‌و شه‌رایته هیچ خاڵێك له خاڵه‌كانی تر به لاواز نابینم.
تۆ خۆت چ دهورێكت هه‌بوو له داڕشتنی هه‌شت مادده‌كه؟
– من چی خزمه‌ت به قه‌زیه‌ی كوردستان بوو په‌سه‌ندم بوو.
باشه نه‌تیجه‌ی هه‌شت مادده‌كه بوو به چی؟
– جا تۆ ڕاوه‌سته. ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌وه لای ده‌وڵه‌ت هه‌موو كاره‌كه‌یان شێواند. ئاغای یوونسییش له‌گه‌ڵ بوو.
ئه‌و وه‌ك چی له‌گه‌ڵ بوو؟
– تووده خۆیان له كۆماری ئیسلامی ئاڵاندبوو كه ببن به شت. ئه‌وه‌ڵ كه‌سێك كه لێم بیست به خومه‌ینی بڵێ ئیمام، ئاغای یوونسی بوو. باوه‌ڕ بكه هه‌ر نه‌مده‌زانی، خه‌ڵك ده‌یانگوت خومه‌ینی، ئه‌و ده‌یگوت ئیمام. ئه‌ویش هه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه بوو. له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت نه‌ك ئه‌ندامی لوی جه‌رگه بێ. كورد نه‌بوو؛ له‌گه‌ل ده‌وڵه‌ت بوو. كه ئێستا قسه‌ی زلم بۆ ده‌كا. خۆ نه‌هاتبوو له‌گه‌ڵ ئێمه خواست داوا بكا. هاتبوو بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ كورد خواستیان چییه. یانی وه‌ك عه‌جه‌مێك. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه جوان حاڵی بی، ئاغای یوونسی ئه‌وه بوو.
باشه ئه‌م هه‌یئه‌ته به كوێدا چوونه‌وه؟ ده‌گێڕنه‌وه كه له‌ڕێگه‌دا كێشه‌شیان بۆ هاتبووه‌پێش و له هه‌مووی گرنگتر گوایه تۆ ئیسكۆرتیان بووی؟
– به‌ڵێ. گوتیان ئه‌مانه ده‌ڕۆنه‌وه، له ڕێگای نه‌غه‌ده‌وه ده‌رۆن بۆ ڕه‌زاییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌كا چه‌كداری كورد ڕێگایان پێ بگرن. ئه‌تۆ ئهفرادت له‌گه‌ڵه به‌ڕێیان بكه تا پردی مه‌مێند.
مامۆستا، تو جگه له‌و دانیشتنه‌ی مه‌هاباد، دانیشتی دیكه‌ت نه‌بووه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی؟
– یه‌ك جار هاتوون. ئه‌ویش پیاوێكی زۆر گه‌وره‌تر له‌وه‌ی قاسملوو موزاكیرهی له‌گه‌ڵ كرد. بێ ئیتلاعی پێشوو هات بۆ موسه‌ك، ئه‌مه ساڵی 1983ی زایینی بوو.
كێ بوو و چكاره بوو؟
– سلێمان عه‌بدی بوو كه كارگوزاری سیاسی بوو له سنه. هاتن من ده‌عوه‌ت بكه‌ن كه بچمه‌وه. بسازێم. پێشتریش هه‌وڵیان دابوو. خه‌ڵخاڵی نامه‌ی نووسیبوو. پێمگوتن ئێمه بۆ حه‌قی میلله‌تی كورد هاتووینه‌ته ده‌رێ. چه‌ند ده‌لیلی دینیم بۆیان هێنایه‌وه.
كێ ئه‌م كاره‌ی به تۆ ئه‌سپارد؟ واته ئیسكۆرتكردنی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت؟
– مامۆستا شیخ عیزه‌دین و هه‌یئه‌تی كورد. ئه‌من ژماره‌یه‌ك چه‌كدارم له‌گه‌ڵ بوون. له مه‌حمودكان ڕاوه‌ستاین و گوتیان وه‌ڵڵا ته‌قه كراوه له پادگانی مه‌هاباد و سه‌رله‌شكه‌ر مزه‌فه‌ری، ئه‌وه‌ڵ زاوای داریوشی فروهه‌ر، كوژراوه! ئه‌وه هه‌یئه‌ت ده‌وڵه‌ت هاتبوو داوای خواسته‌كانی ئێمه‌یان كردبوو. خۆ ئێمه ده‌بوا ئه‌وه‌نده شعوورمان هه‌بێ بمانزانیبا ئه‌وان جوابی ئه‌و ویستانه‌ی ئێمه چۆن ده‌ده‌نه‌وه. به‌هه‌رحاڵ، به‌هۆی هێندێك كه‌سه‌وه له پادگانیان دابوو.
كێ ده‌ستوری هێرشی بۆسه‌ر پادگان دابوو؟
– دیاره ئه‌وه كاری تاكه‌كه‌س ناتوانێ ببێ. دیاره حیزبی دێموكرات بوو، دوایی ده‌ركه‌وت. وه‌ڵڵا مه‌جبور گه‌ڕاینه‌وه. داریوش فروهه‌ر گه‌ڕایه‌وه ماڵی مامۆستا شێخ عیزه‌دین، تووڕه و ناڕه‌حه‌ت. ژانی كردبوو. مامۆستا ده‌یگوت وه‌ڵڵا من ئاگام لێ نییه و ئه‌ویش ده‌یگوت با تۆ ئاگاداری. جا غه‌نی بلووریان ده‌یگوت "جه‌نابی ئاغای وه‌زیر، به شه‌ره‌فم ما دخالت نداشتیم". ده‌پاڕایه‌وه. به‌ڵێ داریوش فروهه‌ر تۆرا و ڕۆی. ئه‌وه نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ت هاتبوون بزانن كورد چی ده‌وێ. زۆر عه‌یب بوو. من چووم بۆ پادگانی مه‌هاباد كه نه‌هێڵم تاڵان بكرێ. مه‌لا حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی، ژنبرای مه‌لا عه‌وڵای حه‌سه‌نزاده‌ش له‌وێ بوو. ئه‌ویش فه‌قێ بوو، جا پێم ده‌گوت حه‌سه‌ن نه‌هێڵی، حه‌سه‌ن نه‌هێڵی. ئه‌و ته‌قه‌ی به ئاسماندا ده‌كرد و منیش به میكرۆفۆن به خه‌ڵكه‌كه‌م ده‌گوت پادگان تاڵان ناكرێ و ده‌بێ ڕاگیردرێ. ئێمه له شیماله‌وه به‌رمان پێ‌گرتبوو له جنووبیشه‌وه ده‌یاندزی. ئێمه دواتر له ماڵی مامۆستا شێخ عیزه‌دین زۆرمان بۆڵاند به‌سه‌ر دوكتۆر قاسملوودا. ئه‌وه عه‌ینی قسه‌ی دوكتۆر قاسملوو بوو كه ده‌یگوت: "ئێستا كارێكی خراپمان كردووه بێ شه‌ڕ پادگانێكمان خستۆته ده‌ست میلله‌ته‌وه؟" بۆ پاییزیش ئه‌رته‌شی مه‌كته‌بی مه‌لا حه‌سه‌نی له‌لایه‌ن حیزبی دێموكراته‌وه پێشوازی لێكرا هه‌تا چه‌می مه‌مه‌ندی. ئه‌و چه‌مه‌ی كه قه‌رار بوو من داریوش فروهه‌ر و هه‌یئه‌ته‌كه به‌ڕێ بكه‌م تا ئه‌وێ. هێنایانه‌وه پادگانی مه‌هاباد.
مه‌لا حه‌سه‌نییان هێنایه‌وه پادگان؟
– به‌ڵێ، ئه‌رته‌شی مهلاحهسهنییان هێنایه‌وه. ده‌بێ ئه‌وه بزانی. ئه‌وه چی و ئه‌مه چی؟ به‌هه‌رحاڵ، پادگان تاڵان كرا بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست شۆڕش كه‌وێ.
باشه پێت وایه گرتنی پادگانی مهباهاد هه‌ڵه بوو؟
– له ڕۆژێكی وادا هه‌ڵه نه‌بوو؟ ناكرێ ڕاوه‌ستی تا جوابی ده‌وڵه‌ت بێته‌وه. ده‌وڵه‌ت نوێنه‌ری ناردووه، ده‌ڵێ چیتان ده‌وێ؟ ئه‌نجا چه‌ك نابێ به تاڵان ببرێ. ده‌بێ ده‌ست شۆڕش بكه‌وێ.
له بانه ئه‌و كاره نه‌كرا؟
– نا نه‌مهێشت. من خۆم هه‌مووم دابه‌ش كرد به ئه‌ندازه‌ی یه‌ك. ته‌نانه‌ت موجاهیدینی كوردستان بوون كه ئێستا نه‌ماون به‌شی ئه‌وانیشمان دا. به‌شی ده‌فته‌ری مامۆستا و حیزبی دێموكرات و هه‌موویانمان دا. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش. كاتێ برایم خان ئوستاندار بوو له به‌هاری 1358دا من داوای 400 تفه‌نگم كرد.
له كێ؟ له برایم خان؟
– له ده‌وڵه‌ت. بانه چه‌كی كه‌م تێدا بوو. ویستم كه‌مێ چه‌ك دهستخهم.
ئه‌و چهكانهت بۆچی بوون؟
– بۆ شۆڕش. بۆ پێشمه‌رگه. داوای 400 بڕنۆم كرد. دوكتۆر ئیسماعیلی ئه‌رده‌ڵانیشی له‌گه‌ڵ بوو له ئۆستانداری سنه. گوتیان نایده‌ین. گوتم نه‌یده‌ن ئێستا ده‌چمه‌وه پادگانی بانه و هێرش دهكهمهسهری و هێرش ده‌كه‌مه‌سه‌ر پادگانی سه‌قزیش و ئه‌ویش ده‌گرم. به‌خوا نیو سه‌عاتی پێ نه‌چوو 400 بڕنۆ به 400 هه‌زار فیشه‌كه‌وه هات.
له سنه وه‌رتگرت؟
– به‌ڵێ، به‌خوا نه‌خۆشیش بووم، هه‌موومان خسته ماشێن و بۆ سبه‌ینێ بردمن بۆ بانه. ئه‌و كاته یه‌ك فیشه‌كیان ده‌دا به 40 تمه‌ن. دیاره پادگانی بانه به كوردم سپاردبوو و به كورد ئیداره ده‌كرا. تفهنگهكانم له‌وێ دانان. دوایی هه‌ستم كرد هێندێك حیزب ده‌یانه‌وێ خه‌ڵك هان بده‌ن بۆ تاڵان. شه‌و نه‌خه‌وتم، نوێنه‌ری ناوچه‌كانی بانهم بانگ كرد. ئه‌و شه‌وه تفهنگهكانم دابه‌ش كردن. به‌خوا تا نوێژی سبه‌ی نه‌خه‌وتم، یه‌ك بڕنۆم نه‌هێشته‌وه و دابه‌شم كردن به‌سه‌رخه‌ڵكی دیهاتدا.
خه‌ڵكی دیهات یان خزم و كه‌سی خۆت؟
– خزم و كه‌سی چی بێ به‌ڵا بی؟. وه‌ڵڵا هه‌موو خزمه‌كانم به هه‌موویان ده تفه‌نگیان وه‌رگرتبوو. ئێستاش لیستهكهشم ماوه.
مامۆستا، به‌هه‌رحاڵ به‌رهه‌می شۆڕشی ئێران حكومه‌تێكی ئیسلامی بوو. ئه‌مه بۆ تۆ وه‌ك مه‌لایه‌ك هیوایه‌تێك نه‌بوو یان خۆت له بیری ئه‌وه‌دا نه‌بووی كیانێكی ئیسلامی دامه‌زرێنی؟
– حكومه‌تێكی ئیسلامی به نه‌فه‌رێك له كوردستان دانامه‌زرێ. من ئه‌و نفووز و شهخسییهتهم نه‌بوو له كوردستاندا.
به‌ڵام پێت‌خۆش بوو حكومه‌تێكی ئیسلامی دامه‌زرێ؟
– من پێم‌خۆش بوو حكومه‌تێكی ئیسلامیی ئینقلابی دامه‌زرێ. نه‌ك ئیسلامی ئیرتیجاعی. من ده‌مه‌وێ ئوسولی ئیسلام ته‌تبیق ببێ له هه‌موو شهرایهتێكدا.
تۆ كاریشیت بۆ كرد له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینیی كوردستان له سه‌ره‌تای شۆڕشدا؟
– وه‌ڵڵا به ڕه‌سمی كاری بۆ بكه‌م، نه‌وه‌ڵڵا. ئه‌من كۆمه‌كم به كۆمه‌ڵه‌ش كردووه. كۆمه‌كم به دێموكرات كردووه. ته‌نانه‌ت له هه‌ڵبژاردنێك كه كرا مامۆستا شێخ عیزه‌دین لایه‌نی كۆمه‌ڵه‌ی گرت. ئه‌منیش ئه‌وده‌م قوتابیی مامۆستا شیخ عیزه‌دین بووم. به‌ڵام موسڵمانه‌كانیش سهندوقیان هه‌بوو. هێندێك له چه‌په‌كان قه‌راریان وا بوو كه نه‌هێڵن موسڵمانه‌كان به‌شدار بن. چووم پێیانم گوت هه‌ر كه‌سێك به‌لاتاندا هات گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌ی لێ بده‌ن. وه‌ڵڵا ده‌نگێكی زۆریشیان هێنا.
باشه تۆ و مامۆستا شێخ عیزه‌دین چۆن پشتیوانی‌تان له جه‌ریانێكی ماركسیستی ده‌كرد؟
– ئێمه تێگه‌یشتوانه كارمان ده‌كرد. پێمان وا بووه ئه‌و ته‌یفه فیكره له كوردستاندا هه‌یه. پێمان وا بوو نه كه‌س حه‌قی هه‌یه ده‌رگای مزگه‌وتمان لێ دابخا و نه ئێمه‌ش حه‌قمان هه‌یه ده‌رگای هیچ حیزبێك دابخه‌ین.
تو ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك مه‌لا هێندێك شاری كوردستانیش گه‌ڕان. ئه‌و گه‌ڕانه بۆچی بوو؟
– من چوومه سنه بۆ كوردایه‌تی، چوومه كامیاران. چوومه ڕه‌وانسه‌ر و پاوه، نه‌وسوود و دزڵی و بۆ پێشمه‌رگه‌كانی پارتیشم قسه كردووه. گوتوومه نابێ شه‌ڕ و قڕه هه‌بێ. پۆلێك مه‌لام له‌گه‌لدا بوون، نزیكه‌ی 30-40 كه‌س بووین. من ته‌بلیغم ده‌كرد.
برایم یوونسی له چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌ڵێ كه جه‌نابت له بانه "به‌ناوی دینه‌وه" حكومه‌تت ده‌كرد. دواتر ده‌ڵێ "ژنێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی ڕوو له‌و ده‌كا و ده‌ڵێ له شێخ جه‌لال بپرسه، مێرده‌كه‌می چی لێكردووه. منیش به شێخم گوت، ئه‌ویش چاوێكی داگرت و گوتی نادروومه بۆ زیندانی حیزب و له‌كۆڵ خۆمان كردۆته‌وه. واته تۆ كوشتووته.
– هه‌ر شتێكی وا نه‌بووه. هه‌ر نه‌بووه به‌خوا. من له عومری خۆم چوار مارم كوشتووه له‌گه‌ڵ چوار كۆتردا. هه‌ر نه‌بووه درۆ ده‌كا. من هه‌ر هاوكاریی حیزبی دێموكراتم به عه‌مه‌ل نه‌كردووه. ته‌نانه‌ت میتینگێك له بههارهكهیدا له بانه بوو. دیم حیزبی دێموكرات لافیته‌یه‌كی دوورودرێژی نووسیوه. گوتم به‌خوا دهیپێچییهوه.
له بانه؟
– ئه‌رێ به‌خوا. ئێستا چۆن خه‌ڵكی ته‌حویلی حیزب ده‌ده‌م. من بۆخۆم حكومه‌تم ده‌كرد. حیزبی دێموكرات نه‌یده‌توانی له به‌رانبه‌ر مندا نه‌فه‌س بكێشێ تا من له كومیته بووم، به‌خوا. هه‌ر نه‌بووه. ڕووی كارخانه‌ی ڕه‌ش بێ بۆ درۆی. شتی وا نه‌بووه. ئه‌ی هاوار!
ئه‌ی پێوندیی تۆ وه‌ك مه‌لایه‌كی ئایینی له‌گه‌ڵ كاك ئه‌حمه‌دی موفتیزاده چۆن بوو؟
– من سێ، چوار ساڵ پێش ئینقلاب كاك ئه‌حمه‌دم دیوه. خهڵخاڵییش كه تهبیعید كرا هاتبووه سنه، ئه‌و ناردی بۆ ماڵی من. كاك ئه‌حمه‌د هه‌ر زوو دژی ده‌وڵه‌ت شتی ده‌نووسی. پیاوێكی به‌غیره‌ت بوو، زانا بوو. هیچ بهشهرێكیش بێ عه‌یب نابێ.
خه‌ڵخاڵی هاته ماڵی تۆ؟
– ئه‌و به كاك ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ من بۆ بانه تهبعیدم، بچمه لای كێ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ بڕۆ بۆلای شێخ جه‌لال. ڕۆژێك نیوه‌ڕۆ بوو دیم هات. هاته ژوورێ. چه‌ند ڕۆژێك له ماڵی من بوو. پاشان ماڵمان بۆ گرت. دیاره شیعه‌یه‌كی زۆر ده‌مارگرژ بوو. من دوو كوڕم هه‌یه یه‌كیان ناوی ئه‌بووبه‌كره، ئه‌وی تریان ناوی عومه‌ره. ناوی ئه‌و دوانه‌ی هه‌ر نه‌برد.
به‌ڵام خه‌ڵخاڵی له كتیبه‌كه‌یدا ده‌ڵێ كاك ئه‌حمه‌د نامه‌ی بۆ مه‌لا جه‌لال نووسیوه.
– درۆی كردووه. مه‌لا جه‌لال سه‌ر به ده‌وڵه‌ت بوو. موفتیزاده دانووی له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كوڵا. شێخ كاكه حه‌مه‌ش پیاوێك بوو هه‌ر خه‌ریكی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بوو. پێوه‌ندیی به شۆڕش نه‌بوو. موفتیزاده ئه‌وی ناردبوو بۆ ماڵی من. كتیبه‌كه‌ی زۆر شتی درۆی تێدایه. نووسیویه شێخ عیزه‌دین له ساواك پاره‌ی وه‌رده‌گرت. مامۆستا شێخ عیزه‌دین ته‌حتی ته‌عقیبی ببوو له‌لایه‌ن ساواكه‌وه.
باشه ئێوه كه نیزیك ده‌بن له خه‌ڵخاڵی، بۆ دواتر نه‌تانتوانی ته‌ئسیر بكه‌نه سه‌ری كه دهستڕاگرێ له‌و هه‌موو كوشتاره‌ی كه له كوردستان كردی؟
– ئه‌و هاوینی 1357 لای ئێمه ڕۆیشتووه. كه ده‌وڵه‌ت ده‌ستیكرد به گرتنه‌وه‌ی شاره‌كان، پادگانی بانه هێشتا نه‌گیرابوو. زۆربه‌ی شاره‌كانیش گیرابوون. مامۆستا شێخ عیزه‌دین هاته ماڵی من، هه‌ڵاتبوون چونكه شاره‌كانی خۆین گیرابوون. قاسملووش له‌وێ بوو. فوادی مسته‌فا سوڵتانی له‌وێ بوو. خه‌ڵخاڵی له سه‌قز مه‌لا گه‌وره‌كانی كۆكردبۆوه. ئه‌و كاغه‌زێكی بۆم نووسی. نووسیبووی من زه‌حمه‌تی تۆم له‌به‌رچاوه. خاهیش ده‌كه‌م به‌دووی كۆمۆنیسته‌كانی دوكتۆر قاسملوو مه‌كه‌وه. پێی وا بوو من دوای دوكتۆر قاسملوو كه‌وتووم. منیش جوابێكی توندم بۆ نووسی كه چۆن من ده‌عوه‌ت ده‌كه‌ی تۆ تا ئهنیشكت به خوێنی میلله‌تی كورد سووره؟ به‌خودا جوابێكی ئه‌ونده توندم بۆ نووسی، باوه‌ڕ بكه تا دوو ساڵیش هه‌ر نامه‌ی بۆم ده‌نووسی كه تۆ نابێ ئاوا بی! ئه‌و قسه‌ی له خومه‌ینی وه‌رده‌گرت چۆن به قسه‌ی منی ده‌كرد؟
مامۆستا، هه‌بووه له مامۆستایانی ئایینیی كورد له‌و قۆناغه‌دا هاوكاریی خه‌ڵخاڵی بكه‌ن؟
– نه، یه‌ك كه‌س نه‌بووه. كاك خالید، خه‌ڵك زۆر سه‌یری له مه‌لای هه‌ڵپێچاوه. نه‌وه‌ڵڵا یه‌ك دانه مه‌لا هاوكاریی خه‌ڵخاڵی نه‌بووه و پشتیوانیی له خه‌ڵخاڵی نه‌كردووه. مه‌لا ئه‌گه‌ر زۆر چاك نه‌بن ئه‌وه جێگای گله‌یین. هه‌ر كه‌سێك زه‌ڕه‌یه‌ك ئیمانی هه‌بێ چۆن هاوكاریی ده‌كا؟
له بانه كه‌سیان ئیعدام كرد؟
– با، له دواییدا مه‌لا برایم حیكمه‌ت و وه‌ستا ئه‌حمه‌دی میعماریان ئیعدام كرد. له دوایی گله‌یییان لێكرا نه‌ك به ده‌ستوری خه‌ڵخاڵی، دوای خه‌ڵخاڵی.
مامۆستا، وه‌زعیه‌تی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی كورد له ئێران‌دا چۆن ده‌بینی؟
– وه‌ڵڵا ئه‌گه‌ر یهككهوین باشه!
یه‌كده‌كه‌ون؟
– ئه‌گه‌ر به‌ره‌یه‌ك ته‌شكیل ببێ و به‌ڕاستی كه‌س نه‌ڵێ هه‌ر بۆ خۆم، ئه‌وه باشه. هه‌ر كه‌سێك نوێنه‌ری چینێكه و كه‌س ناتوانێ نوێنه‌ری هه‌موان بێ.
تۆ ئێستا پێتوایه كوردی ئێران پێویستیان به حیزبێكی ئیسلامی هه‌یه؟
– ئه‌ی هه‌ر پێتوایه ده‌بێ كوفر حوكم بكا؟! من ئه‌و پرسیاره له تۆ ده‌كه‌م!
چۆن كوفر؟ مه‌به‌ستت چییه؟
– یانی ئه‌و حیزبه‌ی كه دوژمنی ئیسلامه، ده‌بێ هه‌ر ئه‌و حكومه‌ت بكا؟
له كوردستانی ئێران؟
– له هه‌ر جێگایه‌كی عالمی ئیسلامی‌دا. ئیسلام قانوونی هه‌یه. ئیسلام حكومه‌تی كردووه. ئیسلام له هه‌موو بارێكدا ڕه‌ئی هه‌یه. له ئوموری ئیجتماعی و كڕین و فرۆشتن و هه‌موو شتێك‌دا یاسای هه‌یه. یاسای قه‌زایی ئیسلام له هه‌موو یاسایه‌ك كامڵتره.
باشه مامۆستا، پێتـوایه ئه‌م یاسایه‌ی باسی ده‌كه‌ی ئێستا ده‌توانرێ له كوردستانی ئێران‌دا پیاده بكرێ؟
– به‌ڵێ. بۆ ده‌كرێ، ئه‌و قانوونه‌ی كه دژی باوه‌ڕی خه‌ڵكه دابه‌زێ، بۆ ناكرێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕی خه‌ڵك دێته‌وه دابه‌زێ؟. ئه‌گه‌ر لێی گه‌ڕێن بۆ ناكرێ؟ یاسای ئیسلامی هه‌موو شتێكی هه‌یه. كاتێ ئیسلام ئینسانیه‌تی زانیوه كه‌س نه‌یزانیوه.
باشه مامۆستا، پیاده‌نه‌كردنی ئه‌و به‌رنامه‌ی باسی ده‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئه‌حزابی ئیسلامی یان…؟
– نه‌وه‌ڵڵا، بۆ ڕێبه‌رانی ئیسلامی ده‌گه‌ڕێته‌وه. ڕێبه‌رانی ئیسلامی خیانه‌تیان له دین كردووه. من قسه له مه‌كته‌به‌كه ده‌كه‌م، قسه له من مه‌كه. "اسلام به زات خود ندارد عیبی، هه‌ر عیبی كه هست از مسلمانی ماست". ئیسلام گه‌وره‌یی داوه به ئینسان.
شه‌ڕی سێ مانگه له كوێ بووی؟
– من له به‌ره‌ی شه‌ڕدا بووم. ده‌ستوورم ده‌دا. ئێمه شه‌ڕمان ڕانه‌گرت. مامه غه‌نی به‌بێ پرسی حیزبه‌كه‌ی له ناوچه‌ی مه‌هاباد ئاگربه‌سی ڕاگه‌یاند. له دوایه حوسێن مه‌ده‌نی و موهه‌ندیس ئاریا هاتن بۆ بێژوێ بۆلای مامۆستا كه ئه‌ویش شه‌ڕ ڕاگرێ. له‌سه‌ر بانی خانه‌قای بێژوێ مامۆستا به عه‌بدوڵڵای موهته‌دی گوت ئێوه‌ش شه‌ڕ ڕاگرن، ئه‌وه حیزبی دێموكراتیش شه‌ڕی ڕاگرتووه. كاك عه‌بدوڵڵایش بڕێ منه منی كرد. ئه‌وكات ئه‌وان هیچ نه‌بوون، له‌ژێر سێبه‌ری مامۆستادا شت بوون. وه‌ڵڵا من له مامۆستا شێخ عیزه‌دین عاجز بووم و بێ ئه‌ده‌بیم كرد، گوتم بێ به‌ڵا بی یاخوا بۆ ئیستیعفا ناده‌ی؟ تو چ كارت داوه به كاری خه‌ڵك؟ هه‌رچی ده‌رده‌سه‌رییه بۆ تۆیه و جوابیشت ناده‌نه‌وه. دواڕوژیش دوكتۆر قاسملوو به میلله‌تی كورد ده‌ڵێ ئێیمه ئاشتیمان كرد ئه‌وان نه‌یانكرد. كاك عه‌بدوڵڵا گوتی با كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین. ده‌ی دواییش شه‌ڕی جێژنی قوربان ئێمه كردمان. گوردانی گاردی جاویدان كه له سهردهشتـهوه ده‌هات بۆ بانه تارومار كرد.
وه‌ك سازمانی خه‌بات؟
– وه‌ك ده‌فته‌ری مامۆستا. ساڵی 1358 بوو. دوكتۆر قاسملوو دوایه له ڕۆژنامه‌ی كیهاندا موساحبه ده‌كا و ده‌ڵێ ئه‌و جینایه‌ته ئێمه نهمانكردووه.
جینایه‌تی كوێ؟
– شه‌ڕی جیژنی قوربانی ئێمه. چونكه ئه‌وان ئاگربڕیان بوو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت.
مامۆستا، شێخ عیزه‌دین پێشمه‌رگه‌ی زۆر بوون؟
– جا زۆر بن یان كه‌م پێشمه‌رگه‌كانی پیاو بوون. شه‌ڕیان ده‌كرد.
ئه‌وكات حیزبه كوردییه‌كان پێكه‌وه هاوكارییان هه‌بوو؟
– نه‌یانبوو به‌داخه‌وه. 37 ڕۆژ پادگانی بانه‌مان گه‌مارۆ دا. شاری بانه وێران بوو ئه‌وه‌نده تۆپباران كرا. شه‌وێك جهماعهتێكمان چوونه ناوپادگان دواتر گه‌ڕانه‌وه. گوتم بۆ گه‌ڕانه‌وه. گوتیان وه‌ڵڵا چریكی فیدایی گووتویه بچنه ده‌رێ، مینڕێژمان كردووه با تیانه‌چن. هاتنه ده‌رێ، هه‌ر گوێ مان ڕاگرت هه‌ر ته‌قه نه‌بوو، هه‌ر ته‌قه نه‌بوو. دوای ساڵانێك عه‌بدوڵڵای ئیقدامی كه ئه‌وكات چریك بوو، گوتی مامۆستا، ئه‌زانی ئه‌وه چۆن بوو، گوتم چی بوو، گوتی وامانده‌زانی ئه‌گه‌ر پادگان بگیردرێ چریكی فیدایی ڕۆڵێكی نییه و هه‌موو ئیفتخارهكهی بۆ ده‌فته‌ری مامۆستا و كۆمه‌ڵه و حیزبی دێموكرات ده‌بێ. بۆیه ویستمان ئه‌و شانازییه ده‌ست ئێوه نه‌كه‌وێ و پادگانهكه نه‌گیردرێ! جا له‌وه‌ی زه‌ره‌ر زیاتر ده‌بێ؟ ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌مان دا.
حیزبه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا بهرنامهیهكهیان پێ بووه؟
– نه‌وه‌ڵڵا هیچیان بیریان نه‌كردبۆوه كه چی بكه‌ن. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان ده‌زانی كه لێیده‌ین. جا ئهگهرعهقڵمان بوایه بۆ وامان لێ َئههات؟
مامۆستا، به سه‌رنجدان به‌وه كه تۆ مێژوویهكت هه‌بووه له خه‌باتی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییدا، چ پێویستت به‌وه هه‌بوو كه سازمانی خه‌بات دابمهزێنی؟ ئه‌مه له‌پاڵ ئه‌وه‌دا كه چه‌ندین حیزبی دیكه‌ش هه‌بوون له كوردستاندا؟
– كاك خالید، ده‌ته‌وه‌ێ ڕاستی جنۆكانم پێ بڵێی؟! ده‌ته‌وێ فێڵم لێ بكه‌ی و من بڵێم شتی به‌كه‌ڵكی لێ َنهبوو، بۆیه داممه‌زراند؟ ئێستاش لێی نییه. حیزبێك ئیددیعای ڕێبه‌ری خه‌ڵك ده‌كا ده‌بێ پاك و پاكدامهن بێ. ده‌بێ ئه‌فراد له كۆنترۆڵیدا بن و له ده‌سه‌ڵات دژی میلله‌ت ئیستفاده نه‌كرێ. زوڵم و سته‌م نه‌كه‌ن. من شتی وا نابینم.
ئه‌وده‌م؟
– ئه‌وده‌م و ئێستاش نییه. خراپ تر نه‌بن چاكتر نه‌بوون. جا با پێت بڵێم، ئه‌من خه‌یاڵی سازمانی خه‌باتم نه‌بوو. ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌فته‌ری مامۆستا شێخ عیزه‌دین بووین. 1358 هه‌تا 1359 به‌ته‌ما بووین مامۆستا شێخ عیزه‌دین خه‌تێكی دیاریكراوی ببێ؛ ئیسلامێكی پێشكه‌وتوو، كوردایه‌تی. نه‌یكرد، كه نه‌یكرد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه كه‌وت. پشتیوانیی كۆمه‌ڵه‌ی كرد.
باشه بۆ نه‌یكرد؟ ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگیش بوو. ئێستاش ئه‌مه بۆ خه‌ڵك پرسیاره؟
– باشه باوكه‌كه‌م، ڕه‌نگه كه‌م كه‌س هه‌بێ وه‌ك مامۆستا ئاوا به‌غیره‌ت بێ. تۆپباران هه‌بوو ئاماده نه‌بوو بچێته حه‌شارگه. بێ ئه‌ندازه جه‌سووره. ئه‌مما ڕه‌نگه ئه‌و جۆره‌ی تاوداته كاران و ته‌واوی بكا ئه‌و ئیراده‌ی نه‌بێ. برای گه‌وره‌مه و مامۆستامه و تاجی سه‌رمه. نه‌یده‌وێرا خۆی لێدا له دروستكردنی كه‌سانێك به ده‌ورییه‌وه. نه‌ك وه‌ك خه‌تی كاك ئه‌حمه‌دیش توند. سه‌له‌فییه‌كی توند. نه‌ك ئیسلامیش به‌شێكی به‌رنامه‌ی بێ. به‌ڵام جنێوده‌ر به ئیسلام له ڕیزهكهیدا نه‌بێ. دوژمنی ئیسلام له ڕیزهكهیدا نه‌بێ. یانی خه‌تێك بێ ئه‌و میلله‌ته قبووڵی بێ. باوه‌ڕ بكه ئه‌حزابی چه‌پ هه‌یه كه ناویان نابه‌م، شه‌ش، حه‌وت ساڵ لهمهوپێش پێشمه‌رگه‌یان گه‌ڕاوه‌ته بۆ كوردستان، خۆیان كردووه به پێشمه‌رگه‌ی خه‌بات تا خه‌ڵك نانیان بداتێ. ئه‌وه من له زه‌مانی قازی محه‌ممه‌ده‌وه حیزبی دێموكراتم ناسیوه. پشتیوانیشم كردوون، به‌ڵام به خهتهكهیان ڕازی نه‌بووم. حه‌زم كردووه شۆڕش بكه‌م به‌ڵام له جێگایه‌كدا بیكه‌م كه له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه‌كه‌م بێته‌وه. من دینه‌كه‌م دژی كوردایه‌تی نییه و بۆ كوردایهتییش پێویست ناكا دینه‌كه‌م به‌جێ بێڵم. ئه‌تۆ ڕه‌نگه به‌بیرت نه‌یه‌ت، زستانی 1357 له قه‌برستانی ساڵح ئاوای سه‌قز من قسه‌م كرد له ناشتنی شه‌هیده‌كاندا. من چوومه‌سه‌ر ماشێنێك قسه‌م كرد، شا مابوو. جنێوم به شا دا. به خوا قه‌برستانه‌كه پڕ ببوو له خه‌ڵك، هه‌ر چی ڕێی هه‌بوو هه‌ڵات له‌ترسان. ده‌ی كاكه، من چۆن ده‌چووم دوای دوكتۆر قاسملوو كه‌وم و جنێو به دین و خوا و ئیمانم بدرێ له مهقهڕهكاندا؟ من مهبدهئێكم هه‌یه، ئه‌و مه‌بده‌ئه وێل ناكه‌م. مهبدهئهكهشم دژی زوڵمه. من میلله‌تی كورد به مه‌زوڵم ده‌زانم. واجبه له‌سه‌رم موباریزه‌ی بۆ بكه‌م، به‌ڵام نه به قیمه‌تی دینهكهشم. ئه‌و لێكدانه‌وه‌ی من كردوومه مامۆستا شێخ عیزه‌دین نه‌یكردووه. بڵێم چی…، ئه‌بێ له خۆی پرسی بۆ نه‌یكرد. به‌ڵێ زۆر زۆر به هیوا بووم… تاكو نائۆمید بووین. ئه‌گینا چه‌ندین شه‌ڕمان كردووه هه‌ر له‌ژێر ده‌فته‌ری مامۆستادا. له كامیاران پێشمه‌رگه‌ی ده‌فته‌ری مامۆستا شه‌ڕی كردووه كه یه‌كیان كوڕه گه‌وره‌كه‌م بوو، شه‌هید بوو. زستانی 1358. گه‌وره‌ترین شه‌ڕی كوردستان كه كراوه شه‌ڕی قوربانی پادگانی بانه بوو كه 80 ماشێن سووتان. كێ كردی؟ سازمانی خه‌بات و ده‌فته‌ری مامۆستا! ده‌ی مامۆستا هه‌ر نه‌یكرد و هه‌ر نه‌یكرد. بۆخۆمان عیدهیهك كه باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بوو كه ده‌كرێ كوردایه‌تی بكه‌ین به دینه‌وه. هێنامان تهشكیلمان دا. زۆریش خه‌ڵك خۆشیی ویستووین. باوه‌ڕ كه ئه‌و قاره‌مانیه‌تییه‌ی سازمانی خه‌بات كردوویه‌تی، قه‌سه‌م به‌خوا هیچ لایه‌ك نه‌یكردووه.
باشه مامۆستا، ئێوه كه هاتن حیزبێكی ئیسلامیتان دامه‌زراند، به‌ڵام ده‌بینین دوای زیاتر له دوو ده‌یه به ڕه‌سمی له دواكونگرهی خه‌بات، ئیسلامییه‌تی ئه‌م سازمانهتان لابرد؟
– ئا ئه‌وه‌ش ده‌لیلی هه‌یه. ئه‌و ڕۆژه‌ی ئێمه ئه‌وه‌مان ده‌كرد ئیسلامی‌بوون به ماركی تیرۆریسی نه‌ده‌ناسرا. به‌ڕاست تیرۆریست ئابڕووی ئیسلامیان بردووه. ئه‌وان ناتوان بڵێن ئێمه موسڵمانین. كه‌ی ئه‌وه ئیسلامه‌تییه ئه‌وان ده‌یكه‌ن؟ ئه‌گینا ئێستاش باوه‌ڕمان هه‌ر ئیسلامییه و یه‌كێك له سهرچاهكانی ته‌شریع ئیسلامه.
باشه مامۆستا، تۆ خوت وه‌ك دامه‌زرێنه‌ری خه‌بات پێت ناخۆش نییه كه ئیسلامییه‌تی سازمان به خه‌باته‌وه نه‌ماوه؟
– جا چۆن پێم ناخۆش نییه؟ ئه‌گه‌ر هه‌بایه زۆر باشتر ده‌بوو.
هه‌وڵت دا كه بمێنێ؟
– من پێموابوو ماناكه‌ی بمێنێ، چش له ئارمهكهمان. ئێستاش ئێمه دژی هه‌موو فهسادێكین.ئێوه له دامه‌زرانی "خه‌بات" لایه‌نی ئیسلامییهكهتان زۆر بۆ گرنگ بووه. باشه كه سازمانی خه‌بات داده‌مه‌زرێنن خۆ جه‌ریانی كاك ئه‌حمه‌دی موفتیزاده و مه‌كته‌بی قۆرئان هه‌بوو، بۆ نه‌بوون به یه‌ك؟ ئێوه ئه‌وتان ق



