دانی زه‌كات به لایه‌نه ئیسلامییه‌كان و كاری بانگه‌واز و فێرخوازانی زانستی
دانی زه‌كات به لایه‌نه ئیسلامییه‌كان و كاری بانگه‌واز و فێرخوازانی زانستی
مامۆستایان و زانایانی ئایینی: زه‌كات به لایه‌نه ئیسلامییه‌كان و كاری بانگه‌واز و فێرخوازانی زانستی شه‌رعی و پڕۆژه‌ی هه‌تیو و ده‌شێ.
دڵشاد هه‌رته‌لی ـــ هه‌ولێر
زانایانی دیاری ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، زه‌كات به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌كانی حیزبه ئیسلامییه‌كان و كارمه‌نده‌كانیان و به‌پڕۆژه‌ی خێرخوازی و كاری بانگه‌واز و فێرخوازانی زانستی شه‌رعی و پڕۆژه‌ی هه‌تیو ده‌شی و دروسته له ئیسلامدا و هیچ رێگرێكی نییه،راشیدهگهێنن ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ناشێ دیعایه‌ی دروستكراوی عه‌لمانییه‌ته بۆ لێدانی رابوونی ئیسلامیی.
هه‌ندێك خه‌ڵك و لایه‌ن وگروپی ئیسلامیی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زه‌كات به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌كانی حیزبه ئیسلامییه‌كان و پڕۆژه‌ی خێرخوازی و بانگه‌واز ناشێ و ته‌نها بهههژران ده‌شێت به‌مه‌ش پیلانی عه‌لمانییه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و ئیسلام پهیكیش ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی مامۆستایانی ئایینیه‌وه ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵه‌یه راست بكاته‌وه
مامۆستا مه‌لا سه‌لیم شوشكه‌یی زانایی ئایینی و پێشنوێژ‌و و وتارخوێن له‌شاری هه‌ولێر،تایبه‌ت به(ئیسلام په‌یك)وتی:"(فی سبیل الله)موجاهیده واته ئه‌وكه‌سانه‌ن كه‌له‌رێگه‌ی خوا ده‌جه‌نگن،زانا نوێیه‌كانی سه‌رده‌م ده‌زگا راگه‌یاندنه ئیسلامییه‌كان واته ئه‌وانه‌ی ئیشی كاری ئیسلامی ده‌كه‌ن به(فی سبیل الله)حساب ده‌كه‌ن،به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆری زاناكان یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌زه‌كات به‌مزگه‌وت و مه‌دره‌سه ناچێ،ئیلا له‌دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هه‌شت جۆره كه‌سه ده‌ست نه‌كه‌وت كهزهكهتیان پێده‌شێت عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز(ره‌زای خوای لێبێت)ته‌وجیهی زه‌كاتی كردوه‌ته سه‌ر پڕۆژه‌ی تر،ئه‌مڕۆ ئێمه پێویستمان به‌وه هه‌یه باردوخی خه‌ڵك باشتر بكه‌ین،ده‌كرێ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ده‌زگاكان ئیش ده‌كه‌ن بۆنموونه كه‌ناڵێكی ئیسلامیی هه‌یه كه بیدعه‌ت و خوارفیات و شتی بیدنی تێدا نه‌بێت و شته‌كانیان ته‌واوبێت دروسته زه‌كات بدرێته كارمهدنهكانیان كه‌له‌وێ ئیش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فه‌قیر نه‌بن".
مامۆستا مه‌لا مهحمودفهقیش زانای ئایینی و پێشنوێژ‌و و وتارخوێن له‌شاری هه‌ولێر،تایبه‌ت به(ئیسلام په‌یك)وتی:"حیزبه ئیسلامییه‌كان و دهزگاراگهیاندنهكانیان و كاری بانگه‌واز ده‌چنه چوارچێوه‌ی(فی سبیل الله) و(فی سبیل الله) ئه‌وان ده‌گرێته‌وه كه‌وته زه‌كاتیان پێده‌شێت".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌هه‌مان بابه‌ت،د.سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنیزانای ئایینی و پێشنوێژ‌و و وتارخوێن له‌شاری هه‌ولێر،تایبه‌ت به(ئیسلام په‌یك)وتی:"به‌ڕاستی ئه‌وه دیعایهێكی دروستكراوه پێچه‌وانی لوب و مه‌قاسیدی شه‌ریعه‌ته،گه‌وره‌ترین روكنی ئیسلام له‌دوای پێنج روكنهكه ئه‌مر به‌چاكه و نه‌هی كردنه له‌خراپه كه ئێمه ته‌ئویلی لیدهدهینهوه به‌بانگه‌وازی خوا،ئه‌وه روكنی دینه،كه‌سه‌كه مه‌عنی بێ،تهكهفولی داعی بێ، تهكهفولی شههیدبێ، تهكهفولی رادیو و ته‌له‌فزیۆنێكی ئیسلامی بێ، تهكهفولی جیهه‌تێك، باره‌گایه‌ك، سیدێك، هه‌ر جیهه‌تێكی تر كه بانگه‌وازی خوا بڵاوده‌كاته‌وه ئه‌وه (فی سبیل الله) بهنهس ده‌یگرێته‌وه نه‌ك به‌قیاس،(فی سبیل الله)عامه و عامهكهش ته‌خسیس نه‌كراوه،له‌شوێنه‌كانی تریش خوای گه‌ره باسی نه‌فه‌قه و سه‌ده‌قه‌ی زۆر ده‌كات،ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه نه‌گرێت ده‌بێت ئایه‌ته‌كه ته‌ئویلێكی باتڵ بكرێ كه هیچ قهواعیدێكی شه‌رع نه‌یگرێته‌وه".
ناوبراو وتیشی"ئه‌وه دیعایهێكی عه‌لمانییه جا ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ریشدار و شه‌رواڵ كورتیش بیكات هه‌ر دیعایه‌یه بۆ عه‌لمانییه‌ت و لێدانی رابوونی ئیسلامیی،تێركردنی خه‌ڵك ئیشی حكومه‌ته،له‌م كاره باشتر نییه و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تێدایه و له بانگه‌واز هه‌موو كه‌س به‌ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار و به‌پیاو ژن و به‌هه‌تیو و پیر سودمه‌ند ده‌بێت،به‌ڵام له‌مه‌سه‌له‌ی فه‌قیره‌كه هه‌ر گروپێك سود وه‌رده‌گیری".
راشیگه‌یاند:زه‌كات به حیزبه ئیسلامییه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندیان و به‌پڕۆژه‌ی خێرخوازی و بانگه‌واز و كه‌سانی بانگه‌وازكار ده‌شی و دروسته له ئیسلامدا و هیچ مانعێكی نییه،وتیشی:"ئه‌وانی ده‌ڵێن ناشێ به‌ته‌ئکید ئه‌وه دژایه‌تی كردنی رابوونی ئیسلامییه".
له‌لایه‌كی تره‌وه مامۆستا نادر كانی كوردیی،زانای ئایینی و پێشنوێژ و وتارخوێن له‌شاری هه‌ولێر،تایبه‌ت به(ئیسلام په‌یك)وتی:"ئه‌و هه‌شت سنفهی كه خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆز باسی كردون كه زه‌كاتیان پێده‌چێ یه‌كێكیان(فی سبیل الله)یه،كاتی خۆی زیاتر بۆ ئه‌وانه به‌كارده‌هات كه قورئان دابه‌زی له به‌ر جیهاد و تێكۆشان له‌پێناوی خوا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئیسلام ئیش و كاریان پێنه‌ده‌كرا به‌رده‌وام له‌غه‌زا بوون ئه‌وانه سنفێكن له‌و هه‌شت جۆره‌ی كه‌زه‌كاتیان پێده‌درا،زانایانی سه‌رده‌م ده‌ڵێن(فی سبیل الله)هه‌موو پڕۆژه‌یه‌كی خێرخوازی ده‌گرێته‌وه وه‌كو پڕۆژه‌ی هه‌تیم و پڕۆژه‌ی زانستی شه‌رعی و خوێندنگه‌ی شه‌رعی و بانگه‌وازی و ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵده‌ستن بهبهنگاواز،هه‌ندێ لهزانایانایی ده‌وڵه‌تانی ئیسلامیی ده‌ڵێن(فی سبیل الله) ئه‌وه‌نده كورت نییه ته‌نها له موجاهید كورت بكرێته‌وه كه واته لهسهررای ئه‌م زانایانه ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌عوه‌و بانگه‌وازی ئیسلامیی ده‌كه‌ن و له علومی شه‌رعی و پڕۆژه یه‌تیم كارده‌كه‌ن".
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ش ئایا زه‌كات به حیزبه ئیسلامیه‌كان ده‌شی؟مامۆستا نادر وتی:"شه‌رت نیه بڵێن هه‌ر حیزبی ئیسلامیی،هه‌ر كه‌سێك ئیش بۆ ئیسلام بكات زه‌كاتی پێده‌شێ".
هه‌روه‌ها مامۆستا مه‌لا خالید گه‌ردی،زانای ئایینی و پێشنوێژ و وتارخوێن له‌شاری هه‌ولێر،تایبه‌ت به(ئیسلام په‌یك)وتی:"زۆرینه‌ی زانایان رایان وایه بینای مزگه‌وت و خێرخوازی زهگاتیان پێ ناشێ،به‌ڵام ئیمامی سه‌نعانی ده‌ڵێ بۆ هه‌مووكارێكی خێرخوازی دروسته پاره‌ی زه‌كات سه‌رف بكرێت واته بۆ مزگه‌وت و بۆ ده‌زگای خێرخوازی و هه‌ر پڕۆژه‌ێكی تر بێ،كۆتا فتوای د.یوسف قه‌رزاویش له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه وایه ئه‌گه‌ر عه‌لمانییه‌كان پاره‌یان به‌كارهێنا بۆ ئه‌و جێگایانه‌ی خۆیان،ئه‌وانه‌ش له‌وه‌ڵامدانه‌وه وه‌كو له‌رووی راگه‌یاندنه‌وه دروسته زه‌كات به‌كاربهێنن و ئاسایه".
مامۆستا مه‌لا عه‌لی هه‌رته‌لی،زانای ئایینی و پێشنوێژ و وتارخوێن له‌شاری هه‌ولێر،تایبه‌ت به(ئیسلام په‌یك)وتی:"مه‌به‌ست له‌جیهاد به‌رزكردنه‌وه‌ی كه‌لیمه‌ی ته‌وحیده،ئه‌مڕۆ ئه‌و رابوونه ئیسلامییه هه‌یه و ئه‌و خزمه‌ته‌ی لهمیدكان و میمبهرهكان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وه(فی سبیل الله)نه‌بێ،مانای جیهادی(فی سبیل الله)نه‌ماوه،مادام ده‌زگا و خه‌ڵكان و حیزبێكی ئیسلامیی واهه‌بێ خزمه‌ت به‌ئایینی ئیسلام بكات ئه‌وانه(فی سبیل الله)ن ئه‌مڕۆ بهقهڵام جیهاد ده‌كه‌ن كه واته زاهكاتیان پێده‌شێت،پێویسته زاناكانیش به‌خۆ بكه‌ون و فتواێك ده‌ربكه‌ن كه ئه‌و خه‌ڵكانه (فی سبیل الله) و هه‌ڵگری ئاڵای ئیسلام و موجاهیدی(فی سبیل الله)ن".
وتیشی:"مادام شته‌كه له‌پێناوی خودا و بۆ هێناوه‌ی حوكمی خوابێ من پێموایه له‌وه‌دا هاوبه‌شن چۆن ئه‌و كه‌سه‌ی كاتێ خۆی له‌جه‌نگی به‌در به‌شداربوون موجاهیدبوون،به‌ڕاستی ئه‌و جیهاده ئه‌مڕۆ گواستراوه‌ته‌وه بۆ خه‌باتی سیاسیی،بۆیه پێویسته هیمه‌تێك بكرێت ئه‌وانه‌ی پارهدارو خواپێداون كه هاوكاری كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی حیزبه ئیسلامییه‌كان بكه‌ن چونكه ده‌سه‌ڵات بودجه و مافی خۆی ناتداتێ ئه‌گه‌ر هاوكریش نه‌كرێن په‌كیان ده‌كه‌وێت،هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی ده‌عوه و بانگه‌واز په‌كی ده‌كه‌وێت بۆیه ئه‌وانه (فی سبیل الله)ن و زه‌كات ده‌یان گرێته‌وه".
مامۆستا مه‌لا عه‌لی هه‌رته‌لی وتیشی:"ئه‌وانه‌ی ئه‌و پڕۆپاگه‌ندانه ده‌كه‌ن كه زه‌كات به‌و لایه‌نانه ناشێت ئه‌وانه به‌كرێگیراوی ده‌ستی عه‌لمانییه‌كانن".
مامۆستا مه‌لا ئیدریس كه‌ریم مه‌ولود زانایی ئایینی و پێشنوێژ‌و و وتارخوێن له‌شاری هه‌ولێر،تایبه‌ت به‌ئاژانسی دهنگوباسی(ئیسلام په‌یك)وتی:"ئه‌گه‌ر كارمه‌نده‌كانی ده‌زگا راگهیاندانه ئیسلامییه‌كان له‌زمنی هه‌ژاره‌كان بن ئه‌وا زه‌كات به‌وانیش ده‌شێت،بۆخودی ده‌زگاكانی راگه‌یاندیش بۆ كڕینی ئامێره‌كان زه‌كاتیان پێده‌شێت چونكه ئه‌و ئامێرانه پێویستن چونكه ئه‌وه‌ش بانگه‌وازه‌و ده‌نگی ئیسلام و قورئان وخوا ده‌گه‌ێنی به خه‌ڵك".
ناوبراو وتیشی:"ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌زگایانه پێویستیان بێت زه‌كاتیان پێده‌شێت چونكه ئه‌ویش(فی سبیل االله)یه و په‌یامی خوا و شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌خه‌ڵك ده‌گه‌ێنن". مامۆستا مه‌لا نامیق شێراوهیی،زانایی ئایینی و پێشنوێژ‌و و وتارخوێن له‌شاری هه‌ولێر،تایبه‌ت به ئاژانسی دهنگوباسی(ئیسلام په‌یك)وتی:"زۆر ته‌بیعی و شه‌رعیه ئه‌وه‌ش(فی سبیل الله)یه بۆیه ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه زه‌كاتیان پێده‌شێت،هه‌رشتێك مادام له‌خزمه‌تی بانگه‌وازی ئیسلامدا بێت زه‌كاتی پێده‌شێت و هیچ مانیعیشی تێدانییه،ئه‌وه‌ی ده‌شلێت پێیان ناشێت ئه‌وه قسه‌یه‌كه لهبهڕكی خۆی ده‌ری ده‌هێنێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێ كه‌س ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ن".
مامۆستا مه‌لا هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی زانای ئایینی و پێشنوێژ‌و و وتارخوێن له‌شاری سلێمانی،تایبه‌ت به ئاژانسی دهنگوباسی(ئیسلام په‌یك)وتی:"مه‌سه‌له‌ی(فی سبیل الله)هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندێكی گشتیی موسڵمانان ده‌گرێته‌وه،به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی بێ نه‌ك شه‌خسی و ده‌توانرێت به‌شێك لهسههمی زه‌كات به‌و ده‌زگایانه بدرێت ته‌نها تایبه‌ت نییه بهجهنگاوهران و غوزافهوه،چونكه ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌مێك موجاهید نه‌بوو شتی تر هه‌بوو بۆ خزمه‌تی ئیسلام ئه‌وه زه‌كاتی پێده‌شێت به‌پێی ره‌ئی ئه‌و زانایانه‌ی كه حه‌سری(فی سبیل الله)له غوزات ناكه‌ن و ده‌ڵێن ده‌زگا ئیسلامیی و راگه‌یاندنه‌كانیان زه‌كاتیان پێده‌شێت".
له‌لایه‌كی تریشه‌وه مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی،زانای ئایینی و وتاربێژی گه‌وره‌ی هه‌واری شار له‌شاری سلێمانی،تایبه‌ت به ئاژانسی دهنگوباسی(ئیسلام په‌یك)وتی:"زه‌كات به هه‌شت چین ده‌شێت یه‌كێك له‌و چینانه(فی سبیل الله)یه ئه‌وانه‌ی كه له‌رێگه‌ی خوا و بۆ دینی خوا ئیش ده‌كه‌ن،ئه‌و ده‌زگا ئیسلامییانه‌ی كه ئیستا ده‌یان بینین و خزمه‌تێكی راسته‌وخۆ به ئیسلام ده‌كه‌ن زه‌كاتیان پێده‌شێت چونكه ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌زگایانه نه‌بێت ئه‌ی ئێمه له‌كوێ راسته‌وخۆ ئیسلام وه‌ربگرین و تێبگه‌ین چونكه ئه‌وه گه‌وره‌ترین خزمه‌ته ده‌یكه‌ن،(فی سبیل الله)ئه‌و بڕێزانه ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌و ده‌زگا ئیسلامیانه زه‌كاتیان پێده‌شێت".
ناوبراو وتیشی:"هه‌ندێ كه‌س ده‌یانه‌وێت ئه‌و ده‌زگا و لایه‌نانه هیچیان بۆنهچێ،به‌ڵام بۆ خه‌ڵكانێك كه‌وا خزمه‌ت به‌دین ناكه‌ن هه‌مووشتیان بۆبچێ،ئه‌و ده‌زگایانه زیاتر خزمه‌ت به‌دین ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه‌خزمه‌ت به‌حیزب بكه‌ن بۆیه زه‌كاتیان پێده‌شێت".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌هه‌مان بابه‌ت،مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا چوراتایی زانای ئایینی و قوتابی دكتۆرا و پێشنوێژ‌و و وتارخوێن له‌شاری سلێمانی،تایبه‌ت به‌ئاژانسی دهنگوباسی (ئیسلام په‌یك)ی راگه‌یاند:هه‌ر كه‌س فتوا ده‌دات ده‌بێت بزانێت به‌رهه‌می فتواكه‌ی به‌قازانجی موسڵمانانه یان بهزهرهریانه،چونكه خه‌ته‌ر لێره‌یه ئینسان نه‌زانی و فیقهی واقیعی نه‌بێ و هه‌ر له‌خۆیه‌وه هه‌رچی به‌ده‌می هات بیڵێ،،ئه‌و وتیشی:"لهقورئاندا هه‌شت چین دیاری كراوه كه‌زه‌كات و صهدهقیان پێده‌شێت،ئه‌و هه‌شت چینه‌ش ئێستا چه‌ندیان ماون یان نه‌ماون ئه‌وه زه‌كاتیان پێده‌شێت،دكتۆر یوسف قه‌رزاوی له كتێبی فیقهو زه‌كات به‌درێژی له‌و هه‌شت چینه دواوه و له‌گه‌ڵ واقیعی ئێستای موسڵمانان جێبه‌جێ كردووه،ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ناشێ بابۆخۆیان گوێ بۆخۆیان بگرن".
ناوبراو وتیشی:"هه‌ر كه‌س ئه‌و هه‌شت چینه بیگرێته‌وه ئه‌وا زه‌كاتیان پێده‌شێت". مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا چوراتایی وتیشی:"موسڵمان بۆ خۆی ده‌بێت وردبێ و ته‌ماشای قورئان و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر(ص)بكات،هه‌روه‌ها ته‌ماشای وته‌ی زانایانی راسته‌قینه بكات نه‌ك ئاژاوه چییه‌كان،موسڵمان نابێت چاو و گوێ خۆی دابخات".
سه رچاوه : ئیسلام پیک