بابه ته كان

نه‌ورۆز ، جێژنی ئاگر په‌رستی نیه !

نه‌ورۆز ، جێژنی ئاگر په‌رستی نیه !

« هاشم زوورئاوه‌ر» – نه‌غه‌ده

له سه‌ره‌تای به‌هاری هه‌موو ساڵێکدا و کۆتایی
سه‌رما و سۆڵه‌ی زستان و هاتنی وه‌رزی خۆشی و شادی و سه‌رخۆش بوونی ده‌شت و که‌ژ و
کێو ، گه لانی ئاریایی ئاهه‌نگێک ده‌گێڕن که پێی ده‌ڵێن « نه‌ورۆز » ، که به مانای
« ڕۆژی نوێ» یه .« نه ورۆز» بریتی یه له کۆمه ڵێک واتا و ڕه مزێک که ته عبیر له ژیان
و گوزه رانی نوێ وپاڵه وانی یه کی ئاوێته ی بووه ، هه تا بۆ ته ئه فسانه یه ک ، که
هه موو گه لانی ئاریایی شانازی پێوه ده که ن و ئاهه نگی بۆ ده گێڕن . کورده کان له
ڕۆژانی نه ورۆز دابه گه شت و سه یران له داوێنی سروشت دا و په نا بردن بۆ که ژ و کێوانی
کوردستان دا ئه و یاده به رز ڕاده گرن . به ڵام با بزانین نه ورۆز له کوێ ڕا
هاتووه و مێژووی سه رهه ڵدانی ئه و نه ریته دێرینه یه بۆ که ی ده گه ڕێته وه ؟ .

بیرو بۆچوونی جیاواز له مه ڕ هاتنی نه ورۆز هه یه
و هه رکه سێک بۆ یادێک و بۆ ڕوداوێکی گرینگی مێژوویی ده گه ڕێنێته وه ، به ڵام سه
رنج ڕاکێش ئه وه یه که هه ندێک لایه ن ئه و جێژنه به « ئاگرپه رستی» لێک ده ده نه
وه و له و پێناوه دا و له ئاستێکی به ربڵاو و له ڕاگه یه ندراوه کان و ڕێو ڕه سمه
کانی نه ورۆز دا ڕاسته وخۆ یان ناڕاسته وخۆ حه ولی بۆ ده درێت ، له وانه « حیزبه
کان» ، که له بۆنه کانی نه ورۆز دا و زه ق کردنی زۆری« ئاگر » له سه ر شاشه ی ته
له ڤزیۆنه کانیان ، نموونه ی ئه و ڕاستیه ن که بێ گومان به مه به ستێکی دیاریکراوی
سیاسی یه وه ئه نجام ده درێت .

به ڵام ئایا نه ورۆز جێژنی ئاگرپه رستی یه ؟

نه ورۆز ده گه ڕێته وه بۆ سه رده می پێش ده وڵه
تی پێشدادی که سه رده می « نوح» ده گرێته وه که هیچ مێژوونووسێک تا ئێستا بۆی نه
چووه .

« کاوه و زوحاک » یه کێک له به هێزترین و گرینگترین
ئه فسانه کوردیه کانن . ا. زه رده شت پێی وایه له سه رده می شه ش یان حه وته می پێش
زایین دا ڕوویداوه .

به ڵام کامیل به سیر ده ڵێ: له ۲۵ سه ده پێش زایین
زیاتره ….که پێم وایه ئه وه ی دوایی یان له ڕاستی نزیکتره ، ماموستای مێژوونووسی
کورد « حه سه ن مه حموود حه مه که ریم » ده ڵێ : که نه ورۆز له سه رده می حه زره تی
ئیبراهیم کۆنتر بێت ، چوونکه له کاتی خۆی دا ڕۆژی نه ورۆزی هه ڵبژارد بۆ شکاندنی
بته کان ، ئیبراهیم له ساڵی ۱۶۴۱پ.زله دایک بووه .

هه ر میلله تێک یان هه ر نووسه رێک نه ورۆز ده
باته وه بۆ ڕووداوێک یان بۆ ڕه گ و ڕیشه یه کی ئه فسانه یی ، سروشتی ، مێژوویی و
ئایینی وه کوو :

– جێژنی نه مانی سه رماوسۆڵه ی زستان و هاتنی وه
رزی به هار و خێر و خۆشی ژیانه وه .

– یادی سه رکه وتنی هێزی خێر و ڕوناکی به سه ر زۆرداری
و تاریکی دا.

– جێژنی سیاسی و سه رکه وتنی کاوه ی کورد به سه
ر ئه ژده هاک دا.

– مه سعودی و مه قریزی و ته به ری که سێ مێژوونووسن
، ده ڵێن له سه رده می ئه خمینیه کانیش دا ئه و ڕۆژه یان به سه ری ساڵی تازه
داناوه .

ئه حمه دی خانی له مه م و زین دا به جێژنی سروشتی
داناوه .

نه ورۆز له کاوه و زوحاک کۆنتره ، ته نیا ئه وه
نده که شۆڕشی کاوه له نه ورۆز دا ساز بووه و هه ر دوو یاده که یان پێکه وه گرێ
داوه ، ئه و دو جێژنه یان کردوه به یه ک نه ورۆز و ئی هه موو گه لانی ئاریایی یه و
کوردیش تێیدا به شداره به ڵام کاوه ته نیا تایبه ته به کورد!.

له به جێژن کردنی نه ورۆز دا دو لایه نی تر به دی
ده کرێن :

لایه نی سیاسی : که جه مشید یه که م که س بووه
ده زگای پادشایه تی دامه زراندوه و ژیانی سیاسی و کۆمه ڵایه تی ڕێک خستووه ، واته
نه ورۆز جێژنی دامه زراندنی یه که م سیستمی ده وڵه ته ، له نێو به شێک له وڵاتی ئه
و گه لانه دا ، ئه ورۆژی که ده وڵه تی دامه زراند ، خه ڵکی له سه رگه ردانی و بێ یاسایی
رزگار کرد ، به مجۆره ئه و رۆژه یان کرد به جێژن .

لایه نی ئابوری :

که پێوه ندی ڕاسته و خۆی هه بووه به ژیانی
ئابووری و خه ڵکی ئه و کۆمه ڵگایه که به شێکی زۆریان گه ڕۆک بوون و به رامبه ر به
سرووشت لاواز بوون ، به فر و باران و به سته ڵۆک و سه رما و سۆڵه و قاتی و قڕی
زستان گوشاری بۆ هێنابوون و باڵی ڕه شی هه ژاری به سه ریان دا زاڵ ببوو.

ماموستا هێمنی موکریانیش ئه و جێژنه به لایه نی
ئابوری له قه ڵه م ده دات .

پێوه ندی نێوان نه ورۆز و ئیبراهیم

نه ورۆز له سه رده می حه زره تی ئیبراهیم کۆنتره
، حه زره تی ئیبراهیمیش چیڕۆکێکی له گه ڵ نه ورۆز دا هه یه ، ئه و کاته ی که بۆ
شکاندنی بته کان رۆژی نه ورۆزی هه ڵبژارد ، چونکه له و ڕۆژه دا شا‌ر به ته واوی چۆل
ده بێت ، هه ژار و ده وڵه مه ند پێکه وه ده چنه ده ره وه ی شار بۆ پێشه وازی له به
هار خه ریکی گه شت و سه یران ده بن و هه تا ئێوارێ نایه نه وه . له و ده رفه ته دا
حه زره تی ئیبراهیم خۆی نه خۆش خست و له ماڵ مایه وه . له کش و ماتی نیوه ڕۆیه دا
که شا‌ر چۆل و هۆل ببوو ، ته وره که هه ڵده گرێ و ده چێته بتخانه که و بێجگه له بتی
گه وره ، هه موویان ده شکێنێ . کاتێک که ئێوارێ خه ڵک ده گه ڕێنه وه به دیتنی ئه و
دیمه نه ، له ئیبراهیم به دگومان ده بن و ده یگرن و به فه رمانی نمرود ده خرێته
ناو ئاگرێکی گه وره وه که چی پاش چه ند رۆژ له هه ڵگیرساندی ئه و ئاوره ، ئیبراهیم
به سڵامه تی له ئاور دێته ده ره وه و یه کتاپه رستی ئیبڕاهیم ، ئه وی له و ئاگره
به موعجیزه یه ک رزگار کرد . دوای چه ند سه ده یه ک و پاش کۆچی دوایی ئیبڕاهیم ،
ئه و ڕوداوه ده ماوده م بوو به ئه فسانه و ئاگریش بوو به جێژنی سه ره تای به هار و
نه ورۆز کرا و یاده که بوو به سێ یاد:

یه که م : نه ورۆز و به هاری سه ری ساڵ .

دووهه م : ئاگر کردنه وه به بۆنه ی ڕزگاری ئیبراهیم
له و ئاگره که نه یسووتاند.

سێهه م : شۆڕشی کاوه له دژی زوحاک ، که له رۆژی
نه ورۆز دا بووه . ئه وه جگه له وه ی که ئیبراهیم نه ورۆزی هه ڵبژارد بۆ شکاندنی
بته کان ، به و جۆره سێ جێژن و زیاتریش ، له یه ک جێژن دا کۆ کرایه وه .

به مجۆره بۆمان روون بۆوه که نه ورۆز ئاگرپه رستی
نیه ، به ڵکوو له زه رده شتی کۆنتره .

نه ورۆز هێنده گه وره بووه نه ک ئاریایه کان به ڵکوو
زۆر له سامیه کانی هێناوه ته جوڵه و ئه وانیش له هه مان وه رزی به هار دا جێژن ده
گێڕن و له سه رده می کۆنیش دا بۆیان گێڕاوه .. سریانی و که لدانی سه بتیه کان ، پێش
زایین جێژنیان کردووه و له ئاسه واره دێرینه کان دا زۆر باس له و جێژنانه ده کات ،
فیرعه ونه کانیش هه مان جێژنیان گرتووه ، ئێستاش له میسر و تونس جێژنی « شم النسیم
» ده گێرن که هه مان نه ورۆزه .

گه لانی کلدانی و ئاشووری و ئه که دو بابل جێژنی
نه ورۆزیان هه بووه و به گه وره یی سه یریان کردووه .

ته نانه ت که ئایینی ئیسلام هات له سه ره تاوه
خه لیفه ی دووهه م« عومه ری کوڕی خه تاب » مه نعی کرد ، هه تا خه ڵک باوه ڕی ئیسلامیان
وه رگرت ، به ڵام عه لی کوڕی ئه بوتالیب ، رێگای شیرنی به خشینه وه ی دا ، پاشان
له سه رده می ئه مه وی و عه باسی و عوسمانی دا کرایه جێژن و خه لیفه و سوڵتانه کان
خۆیان به شداریان کردووه ، چونکه زانیویانه که جێژنی ئاگرپه رستی نیه و پێوه ندی
به سه رما و سۆڵه ی زستان و هاتنی به هاری خۆشی قۆناغێکی نوێی مرۆڤایه تی هه یه .

ماموستای شاعیری کورد « پیره مێرد» ی نه مر ، له
وه ڵامی ئه و که سانه ی دا که ده یانکووت : « نه ورۆز جێژنی ئاگرپه رستی یه » ده ی
کوت : « ئاگرێ که خۆمان بیکه ینه وه و خۆشمان بیکوژێنینه وه ، ئیتر چۆن ده بێ بیپه
رستین » ؟ .

ماموستای مێژوونووسی کورد« محه مه دئه مین زه کی
» ده ڵێ : « نه ورۆز جێژنی ئاته ش په رستی نیه ، نابێت ته فسیرێکی بێ جێ و رێی بدرێتێ
» . رۆژنامه ی گه لاوێژ ژماره ۱ -۱۹۴۳

له ڕاستی دا نه ورۆز جێژنی ئاگرپه رستی نیه ، جێژنێکی
نه ته وه یی (سه رکه وتنی شۆرشی کاوه ) ، جێژنێکی ئایینی ، ( ڕه مزی ڕزگاربوونی ئیبراهیم)
، جێژنێکی سروشتی ( کۆتایی سه رما و سۆڵه ی زستان و هاتنی وه رزی خۆشی و شادی و ژیا‌نه
وه ی سروشته) .

سه رچاوه کان :

۱- نه ورۆزنامه – محمد عبدالرحمان زه نگه نه .

۲- ئایه تی ژماره ۵۸ سوره تی الانبیای قورئانی پیرۆز
.

۳- کاوه و نه ورۆز له نێوان ئه فسانه و ئایین دا.
حه سه ن مه حمود حه مه که ریم. ۱۹۹۸

۴- رۆژنامه ی گه لاوێژ ژماره ۱ -۱۹۴۳

۵- رۆژنامه ی ژین ژماره ۸۲۰ – ۱۹۴۷

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا