بیروڕا

پەیوە ندی مامۆستا ناصر سبحانی لەگەڵ عبدالکریم سروش

پەیوە ندی مامۆستا ناصر لەگەڵ بیریاری ناوداری ئێران عبدالکریم سروش

نوسه ر: عبدالله عبدالعزیز عه بدی

یەکێ لەو کەسایەتیە بیریارو  ڕوناکبیرانەی  کە تا ڕادەیەک سەرنجی مامۆستا ناصری راکێشابوو،دکتۆر عبدالکریم سروش بوو،د.سروش کەسایەتیەکی فکری ڕوناکبیری ئێرانەو ،تا ڕادەیەکی زۆر فکری ئازادە و‍،خاوەنی چەند ڕاو بۆچونێکی تایبەتە لە ڕەھەندەکانی بیری ئیسلامیدا. سەردانی وڵاتانی ئەوروپی کردوەو،ئاشنایه‌تیه‌کی زۆری  بە بەرھەمە ھاوچەرخەکانی بانگێشت کەرانی مۆدیرنیزمی ئەوروپی و عەرەبی ھەیە.ھەرچەند لە زۆر مەسەلەدا تێبینی خۆی لە سەریان ھەیە، بەڵام لە ھزرو نوسراوەکانیدا کاریگەری ئەو مەدرەسەیەی پێوە دیارە..ئێستەش تا ڕادەیه‌ک ڕاوبۆچونی نامۆی بۆ دروست بووە سەبارت بە پێغەمبەرایەتی و (وحی) و ھەندێ مەسەلەی فەلسەفی.

بەھەر حاڵ مامۆستا ناصر لە ڕێی چەند بەرھەمێکی یەوە ئاشنا بوو بە دکتۆر سروش، یەکێ لەو نوسراوانەی کە بایەخی زانستی خۆی ھەیە کتێبی (دانش و ارزش)ە کە بەرھەمێکی فەلسەفی یه‌و کاریگەری زۆری ھەبوو لەسەر شۆڕشگێڕانی سەرەتای شۆڕشی ئێران.ھەروەھا بابەتە فەلسەفی و ئیمانیە کانی لە کتێبی مەنھەجی  مادەی (ئاین) کە بۆ قۆناغی ئامادەیی لە ئێراندا دانراون.

لە ساڵی(۱۹۸۷)دا مامۆستا ناصر نوسخەیەک لە کتێبی خۆی (الولایه والامامه)ی لە ڕێی دۆستێکیەوە کە قوتابی زانکۆی تاران بوو، نارد بۆ دکتۆر سروش.

ئەو دۆستەی مامۆستا ناصر دەڵێ: ئەو کتێبەی مامۆستام برد بۆ زانکۆی تاران- کۆلیجی ماف- و لەوێ چاوم کەوت بە دۆکتور عبدالکریم سروش و ،پێم گوت:«جەنابی مامۆستا ناصر دەیەوێ لەگەڵ جەنابتا پەیوەندی ببەستێ، چونکە ئاشنایە بە نوسینەکانت، حەز ئەکا ھاتوچۆ ھەبێ و ، ناوەڕۆکی ئەم نوسراوە (الولایه والامامه) تاوتوێ بکەن ..ئەگەر بۆ جەنابیشت نەگونجا کە دیداری  ڕاستەوخۆ بکەن ،ئەکڕێ لە ڕێی نامەو نوسراوەوە پەیوەندی درێژە پێ بدەن.»

دکتۆر سروش وتی: «ئیستە لەبەر سەرقالێ نامپەرژێ کە ئەو دیدارانە ساز بکەم، بەڵام ئەم کتێبەی بە وردی ئەخوێنمەوە»

ئەو قوتابی یە ئاشنایەی مامۆستا ناصر دەڵێ؛«پاش چەند مانگێک سەردانی زانکۆی تارانم کردەوە و، کۆلیژی پزیشکی چاوم کەوت بە بەڕێز دکتۆر عبدالکریم(سروش) و لێم پرسی:ئایا کتێبەکەت خوێندەوە؟ وتی: بەڵێ، خوێندمەوە.ھەرچی لەو کتێبەدا ھەیە بابەتێکی ڕاست و دروست و مه‌نطقین، بەڵام خۆشتان ئەزانن کە ھەل و مەرجی ئێستای ئێران ڕێ نادات بە بڵاو کردنەوەی ئاوا کتێبێک‌…

جێی وەبیر ھیێناوەی خوێنەرانی بەڕێزە کە ئەو کتێبە(الولایه والامامه)مامۆستا ناصر لە ھەمان سالێ(۱۹۸۷)دا بە ھەردوو زمانی عەرەبی و فارسی نوسیویەتی و، بە دوور و درێژی باسی مەسەلەی ئیمامەتی ئاینی  و، پێشەوایەتی لە دیدی جەعفەری یەکانەوە شی کردۆتەوە و،بە دەقە قورئانیەکان سەلماندویەتی کە بیرۆکەی دیاری کردنی کەسانێک لە مێژودا بە پێشەوا و ڕابەری(معصوم) لە لایەن خواوە پێچەوانەی بنەما قورئانیەکانە…ھەروەھا لەو ڕوانگەیەوە تیشکی خستۆتە سەر پایە سەرەکی و پێکھێنەرەکانی سیستمی سیاسی ئیسلام..

بە ھەر حاڵ ئەو قوتابیە دۆستەی مامۆستا ناصر دەڵێ: «ئەو ھەواڵ و قسانەی دکتۆر(سروش)م بردەوە بۆ مامۆستا ناصر،پاش چەند رۆژێک نامەیەکی مامۆستا گەیشتە دەستم کە بۆ دکتۆری نوسی بوو. منیش نامەکەم برد بۆ تاران و لە کۆلیژی ھونەری ئەندازیاری دامە دەستی بەرێز دکتۆر سروش..لەوەودوا من ئاگام لەو پەیوەندی و نامە گۆڕینەوەیە نەما…»…

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا