بابه ته كانبه شی کوردیمطالب جدید

یادئاوه­ ریه­ کی باوکانه ی ماموستا عه­ لی ره­ حمانی بۆ کچه ­که ی له­ رۆژی زه ­ماوه­ نه­ که­ یا

 یادئاوه­ ریه­ کی باوکانه ی ماموستا عه­ لی ره­ حمانی بۆ کچه ­که ی له­ رۆژی زه ­ماوه­ نه­ که­ یا

 

یادئاوه­ ریه ­کی دڵسۆزانه و باوکانه بۆ کچی خۆشه ­ویستم سومه­ ییه­ گیان، له­ رۆژی زه­ ماوه ­نه­ که ­یا

عه ­لی ره­ حمانی

 سنه، ره­ زبه­ ری۱۳۹۳

 

 دانلود نسخه pdf  برای کسانی که فوت کوردی برایشان ناخوانا می باشد .

Ali-rahmani-somaia

ته­نیا به­ ناوی خوای گه­وره

 

کچی خۆشه­ویست­­ و زۆر ئازیزم سومه­ییه­گیان

 

له پاش سه­لام و ئیحترام و رێزێکی باوکانه که پڕیه­تی له­ دڵسۆزی و سۆز و به­زه­یی و خۆه­شه­ویستی بۆ ئێوه­ی به­نی دڵم. ئه­و دڵه­ی که ئێسته خه­ریکی نووسینی ئه­م نامه­مه، ته­نیا خوا ئه­زانێ که چه­نده که­یله­و گشتی که­ڵه­که­ بووه­ته سه­ریه­کوو جماوجمه له تۆماری ژیانی تۆی خۆشه­ویست.­له­یه­ک هه­ڵپێکراوه­و ئاڵاوه به یه­کاو تنراوه له سه­ر یه­ک.

هه­ر له­ سه­ره­تای له­دایک بوونته­وه تا ده­ورانی گڕوگاڵتو شنه­شنتوو زه­رده­خه­نه­ت و پێکه­نینه­کانت له کاتی دواندناو سه­ره­تای چوونه   مه­دره­سه­تو ته­واوکردنی ده­رسی مه­دره­سه و چوونت بۆ دانشگاو، وه هه­موو ئه­مانه­و زیاد له­مانه­و به­کورتی سه­راسه­ر ژیانت وه­کوو فیلم تێ­ئه­په­ڕێ به بیرو مه­غزماو لێ ­ئه­درێته­وه.‌­ تا گه­یشتیته ئه­مڕۆ که   ئه­چیته ماڵی به­خت. هیوادارم به­خت یارت بێت.

من پێم خۆشبوو کاتێکی زۆر به­رمه­ سه­ر بۆ نووسینی ئه­م نامه، به­ڵام به­ڕاستی نه­متوانی. به­هه­رحاڵ هاتمه­سه­ر ئه­وه وه­کوو تیتر بازێ یادئاوه­ریت پێ بده­م. به­هیوای ئه­وه­م که به­وردی بیانخوێنیته­وه، بیانگریته گوێ. بیده­ی به­یه­کاو بیریان لێ که­یته­وه. ئه­گه­ر شتی باشی تیا بوو بیانگره پێش چاو. ئه­گه­ر باشیش نه­بوون، ماڵی قه­ڵب سه­ره­و خاوه­نی، تۆ زه­ره­رێکت نه­کردووه، من ماندوو بووم پێانه­وه.

  1. داوات لێ­ ئه­که­م خواو پاشه­ڕۆژت له­بیر بێ. ئه­وه­ بزانه دونیا هه­روا رۆشن نابێ. ئه­م چیخوچه­ڵانه ئه­پێچرێته­وه­و هه­موو لایه­کمان کۆچی دوایی ئه­که­ین، وه ئه­م دونیایشه به­ هه­ڕه­مه­کی دروس نه­بووه­و   قه­تعه­ن باسوخواستی هه­یه­و، هه­موو عه­مه­لێ عه­کسولعه­مه­لێکی هه­یه. که­وایه ئه­بێ له­بیریا بین.

  1. هه­وڵ بده ویقارو سه­نگینی ده­روونت که ئاوه­دانه به بیروباوه­ڕ به خوا و پاشه­رۆژ، له­ ره­فتار و هه­ڵسووکه­وت و کردار و گوفتارتا دیار بێ پێتۆ، وه هیچ کاتێ عه­قڵ و ئاوه­زت نه­ده­ی به ده­س بازێ حه­ز و ئاره­زووی زووگوزه­ره­وه­ که­ ئاده­میزاد سووک ئه­که­ن و ئه­یخه­نه به­ر پێ.

  1. هه­وڵ بده­ن هه­ر چوارتان که خوشک و برا و مناڵی ئێمه­ن و   سه­رمایه­ی ژیانمانن. ئه­و خۆشه­ویستی و محه­به­ت و سۆزه که له­خوا­ به­زیاد بێ، له­نێوانتانا بووه­و له ­ناختانا جێگه­ی گرتوه، هه­ر به­رده­وام بێ و کزی و کاڵبوونه­وه رووی ­تێ نه­کات، و منیش هیوادارم که زیاتر و به­رده­وام­تری کات.

  1. رۆڵه­گیانه­که­م، ئه­وه بزانه تۆ له پاش کاکه­ت، سه­رمه­شقی چاکی بۆ ئومێد و سروه. هه­وڵ بده ئه­و سه­رمه­شق بوونه­ت باشتر و چاکتر که­ی، پێتو دیار بێ و رازاوه­تر بێ. به ره­وشتی چاک و ره­فتاری شیرین هه­ڵسوکه­ت که­ن. بۆ ئه­وه ئه­وان چاوتان لێ­که­ن.

  1. گیانه­که­م، ئاده­میزاد مه­وجوودێکی ئیجتیماعییه، وا دروس بووه. تۆیش ئێسته پێت ناوه­ته ناو بنه­ماڵه­یه­که­وه، جیا له بنه­ماڵه­ی خۆمان. قه­تعه­ن بازێ تایبه­تمه­ندی خۆیان هه­یه. ئه­وه بزانه ئیحترام و رێز له­و بنه­ماڵه­یه، وه­کوو ئه­رک بزانه له­سه­ر شانت. ئاده­میزاد ناتوانێ به ته­نیا بژی و خۆی کات به­ژێر قووڵینه­یه­که­وه. ئاده­میزاد ئیحترامی خۆی به ده­ستی خۆیه­تی. ئیحترام له خه­ڵک بگرێ، رێزی لێ ئه­گرن.

  1. رۆڵه­گیان، ئه­وه بزانه ئێسته پێت ناوه­ته ناو ژیانێکی تازه­وه له زۆر لایه­نه­وه. ئه­بێ زۆر وریا بی و ئاگات له خۆت بێ، دایکت نییه هه­موو نازه­کانت بکه­ی به سه­ریا و نازت بکێشن. ئه­بێ به عه­قڵ و فکر و دیقه­ته­وه کاره­کانت رووبه­ڕا که­ی. ئێسته تۆ ده­س ئه­که­ی به ژیانێکی نوێ، ئه­بێ له­سه­ر پێی خۆت بو­ستی و هاوکارێکی چاک به بۆ هاوسه­ره­که­ت و رێز و ئیحترامی لێ­ بگره. با ئه­ویش دڵگه­رم بێ به­م خزمایه­تیه، وه داوا له­ویش ئه­که­م که رێز و ئیحترام له ئێوه بگرێ. هه­ر که ئیحترامی خۆی به ده­ستی خۆیه­تی.

  1. رۆڵه­گیان، له­ ژیانی هاوبه­شدا، گوزه­شت زۆر ده­ور ئه­بینێ بۆ ئارامی ناو ماڵ. چونکه له ناو ماڵا شت روو ئه­دات، نابێ وابزانین له هه­موو شتێکا وه­کوو یه­ک بیر ئه­که­ینه­وه و سه­لیقه­مان وه­کوو یه­که. به­ڵام نابێ گوزه­شتیش گاته  راده­یه­ک ته­ره­ف خراپ ئیستیفاده­ی لێ بکات و وابزانێ بۆ خزمه­ت به ئه­و خه­لق بووه و ئه­بێ کۆیله­ی بێ.

  1. گیانه­که­م، په­یوه­ندیه کۆمه­ڵایه­تیه­کان و رێزدانان بۆیان، به­ڕاستی ئینسان ماندوو ئه­کات. به­ڵام شیرینی زۆریشی هه­یه. من خۆم به بۆنه­ی ئه­و په­یوه­ندیانه­وه زۆر که­ڵکم وه­رگرتووه. زۆر ته­جره­به­م   که­سب کردووه. زۆر ره­فێق و دۆست و که­سی چاکم په­یدا کردووه و له گه­لیان ژیاوم و ژیانم بردوه­ته­سه­ر، که ئێسته به هیچ پله و پایه­یه­کی دونیایی ناگۆرمه­وه. که­وایه داواتان لێ ئه­که­م ئه­و لایه­نه کز نه­بێ تیاتانا، کاڵ نه­بێته­وه.

ئاده­میزاد ئه­گه­ر لایه­نی کۆمه­ڵایه­تی نه­پارێزێ، له­وانه­یه بمرێ که­س پێی نه­زانێ و که­س هه­واڵی نه­پرسێ و که­سێ نه­بێ قه­بری بۆ بکه­نن، بیخه­نه ناوی. و مه­حروومیش ئه­بێ له زۆرێ ته­جاریبی به­شه­ری. ئه­م کاریشه له­تمه به که­سیه­تی ئینسان ئه­گه­یه­نێ، هه­م له دونیادا، هه­م له پاشه­رۆژا.­ چه­مکه کۆمه­ڵایه­تیه­کان و لایه­نی کۆمه­ڵایه­تی له ئیسلامدا زۆر جه­خت کراوه­ته سه­ری و داوای پاراستنیان کراوه.

  1. هه­ر دایک و باوکێ که خوا زیاتر ره­حم و سۆزی خستوه­ته دڵیانه­وه و موسڵمان و ئیماندار بن، ئاواتیان ئه­وه­یه که هه­م له دونیادا و هه­م له پاشه­ڕۆژا چاویان له مناڵه­کانیانه­وه بێ و سه­ربه­رزی و رووسوورییان ببینن، به­تایبه­تی له پاشه­رۆژا، که ماوه­یه­کی نه­بڕاوه­یه. ئێمه­ش هه­ر دایک و باوکین و له­م قانوونه جیا نین. ئه­و سۆزو به­زه­یی و دڵسۆزیه­مان هه­یه. له سه­ر ئه­و ئه­ساسه­ی که بڕوامان هه­یه به یه­کتایی خواو پێغه­مبه­ریه­تی ره­سووڵ الله و پاشه­ڕۆژ.

هه­رچه­ن زۆر تاوانبارم به­ش به­حاڵی خۆم، به­ڵام زۆریش ئومێدوارم به ره­حمه­تی خوا و هه­میشه له نێوان خه­وف و رجادام، به­شی هیوام زیاتره. که­وابوو زۆر هیوادارم که  هه­مووتان ببینمه­وه له ژێر سێبه­ری ره­حمه­تی خواداو یه­کترمان چاو پێ­که­وێته­وه. به­ڕاستی له زۆر مێژه­وه ئه­ترسم که له گه­ڵ مناڵه­کانم پێکه­وه نه­بین، و له یه­ک جێگادا نه­بین و دوور له یه­ک و ماڵه­کانمان جیا بێ له یه­ک. که ئه­میشه سه­ختترین و دژوارترین شته بۆ دایک و باوک.

رۆڵه ئازیزه­که­م، به هیوای رۆژێک که هه­موولایه­کمان به سه­ربه­رزی بگه­ین به خزمه­تی خوای گه­وره و له­وێ شاد بینه­وه به­یه­ک. به­ڵام ئه­میشه مه­رجی هه­یه. ئه­ویش ئه­مه­یه که لێره خوامان له­بیر بێ و چاودێری خوا ببینین به سه­ر خۆمانه­وه­و ئاگامان له هه­ڵسووکه­وتی خۆمان بێ. وانه­زانین ئه­م جیهانه هه­ڕه­مه­کی و بێ به­رنامه­یه و هه­روا ئه­ڕۆین و ئه­چین.

  1. رۆڵه­گیانه­که­م: وه­خت و کات زۆر گرنگه و له هه­ر چیه گرنگه­کان، گرنگتره، به­نرختره. نرخی نیه و که­س ناتوانێ قیمه­تێکی بۆ دیاری کات یان بیکڕێ، جگه له­و که­سه­ی نرخی وه­خت ئه­زانێ. له وه­خت و کاتایه ئه­توانی چاک و پاک بی. خزمه­ت بکه­ی، بخوێنیتوو خوێنه­وار بی. ناوی باش بۆ خۆت دیاری که­یت، لای خه­ڵک و خوا. جێگه­ی هه­وڵ و ته­قالایه، له­ وه­ختایه ئه­توانی ته­واوی پله­کانی به­نرخی ژیان، به سه­ربه­رزی و به­خته­وه­ری ببڕی.

تۆخوا رۆڵه­گیان بێ هووده به فێڕۆی مه­ده. کار و بارت له وه­خت و کاته­کانتا، یه­ک له دوای یه­ک ریز که­و دیارییان که. هه­ر یه­ک له جێگه­ی خۆیاندا ئه­نجام بده. هه­ر یه­که به ئه­ندازه­ی خۆی وه­ختیان بۆ دیاری بکه. به­ڕاستی ئه­گه­ر نرخ بۆ وه­خت دانه­نی، له کاروان دوا   ئه­که­وی، پاشان دانیشتن ده­سته­ئه­ژنۆ، به هه­ناسه هه­ڵکێشانه­وه دایه­ک نادات و فریات ناکه­وێ. به­تایبه­تی بۆ ئێسته که مه­سئوولییه­ت و لێپرسراوی زیاترت هه­یه.

تۆخوا رۆڵه­گیان، باشترین کاتت دیاری که بۆ عیباده­ت و راز و نیاز و په­یوه­ندیه­کانت له گه­ڵ خوای عاله­میاندا. بۆ غه­زای گیان و رۆح. بۆ عه­لاقه بوون به قورئان و ئه­و کتێبانه­ی که ده­ستان ئه­گرێ بۆ ناو دونیای قورئان، بۆ سه­ربه­رزی پاشه­ڕۆژتان، بۆ جیاکردنه­وه­ی ئیسلامی واقعی و راستی له ئیسلامی ناشیرین و درۆو ده­له­سه­و خه­رافات. بۆ جیاکردنه­وه­ی ئیسلامی ره­حمه­ت له ئیسلامی نه­گبه­ت. بۆ جیاکردنه­وه­ی ئیسلامی سازگار له عه­قڵا له ئیسلامی شێت و شوێر و جنۆکه     ده­رکردن. وه بۆ زۆر شتی­تر.

  1. رۆڵه ئازیزه­که­م، ئه­وه­ی بزانم و له یادم بێ، هه­وڵم داوه باوکێ خراپ نه­بم بۆتان. له­سه­ر ئه­و ئه­ساسه چاوه­ڕوانی ئه­وه­م دڵسۆزیه­کانم وه­کوو په­ڕۆشڕه نه­ده­نه­وه به رووما و له ناو خه­ڵکا به کرده­وه­تان به­ درۆم نه­خه­نه­وه. خۆتان ئه­زانن زۆر ئارام دواوم له گه­ڵتان.     خوانه­خواسته ئازارم نه­داون. رێزم لێ گرتوون وه به گوێره­ی توانایی زه­مینه­ی پێشکه­وتنتانم فه­راهه­م کردوه. وه به کرده­وه کارێکم کردوه به­ ئه­ده­ب بار بێن. ئه­ده­بم لێ کردوون. ئه­مانیشه بۆ ئه­وه ناڵێم منه­ت که­م به سه­رتانا، خۆتان چاک ئه­مناسن. که­وایه نازم هه­یه و زۆرم نیه و نه­مبوه.

به­ڵام ئه­و کاته­ی خۆم به سه­ربه­رز ئه­زانم که چاوم پێتان که­وێ، چاک و پاک و راست و دروست و هه­ڵسووکه­وت شیرین بن. به گوێی خوا که­ن و خزمه­ت به خه­ڵک بکه­ن. وه له ناو کۆمه­ڵگادا به رێزه­وه ناوتان لێبه­رن و خاوه­ن رێز بن و سه­رمه­شقی چاک بن. ناوی چاک که­وێته دواتان، و مایه­ی چاوڕۆشنی بن بۆ قیامه­تمان و له دونیاشدا به بیستنی ناوی چاکتان چاوو دڵمان روون بێته­وه و جێگه­ی شانازی بن بۆمان.

به هیوای ئه­و رۆژه­ی که هه­موو لایه­کمان سه­ربه­رزی دیوانی خوا بین.

له کۆتاییدا، داوات لێ ئه­که­م ئه­م نامه و نامه­یه­کی­ترم بۆ نووسیبووی، له­و کاته­ی که وه­رگێرای له دانشگا، هه­ر دوو نامه­که به وردی بخوێنیته­وه و ئه­مه نوسخه­یه­ک له نامه پێشوه­که­یش ئه­ده­مه خزمه­تتان که هه­ردووکیان ته­واوکه­ری یه­کن.

ئه­تسپێرم به­و که­سه­ی که سپارده زایه ناکات.

باوکی خۆت، عه­لی ره­حمانی، سنه

دووشه­ممه ۲۱ / ۷ / ۱۳۹۳

سلاو و ریزی تایبه ت بو ماموستای خوشه ویست و به ریز که ئه م نوسراوه یه ئاراسته یی مه لپه ریی ” نوگرا ” کرد … هه ر وه ها پیروز بایی ده که ین له خوشکه سومه­ییه­.

 دانلود نسخه pdf  برای کسانی که فوت کوردی برایشان ناخوانا می باشد .

Ali-rahmani-somaia

‫۲ دیدگاه ها

  1. متن تایپ شده همه اش به هم چسبیده وبی معنی شده تایپیست بد نوشته از دکمه فاصله انداز استفاده ننمود ه است

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا