سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك دهربارهىمه
سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك دهربارهىمهرجهعیهتى ئیسلامیى سوننى
ئه‌حمه‌د وهرتى
یه‌ك : بێ گومان ئه‌سڵ له بوونى موسڵماناندا یه‌كپارچه‌یى و كۆمه‌ڵ بوون و یهكرِیزییه و، په‌رته‌وازه‌یى دابرِاوى و بێ سه‌روبه‌رى شتێكى نه‌خوازراو و نه‌هى لێ كراوه و ناپه‌سنده، بۆیه ده‌بینین ئاینى ئیسلام یه‌كبوونى موسڵمانان و ئوممه‌تى ئیسلامى (یه‌كێتى ده‌وڵه‌ت) ى له مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كان برِیارداوه و بوونى فهرمانرِهوا و رابه‌ر و خه‌لیفه‌ى به واجب داناوه، كه خاوه‌نى زانست و زانیارى و ره‌وشتى به‌رز و ته‌قوا و به ئاگابێ له كاروبارى سیاسه‌ت و بهرٍِێوهبردنى وڵات‌دا هه‌روه‌ها به باشى و دادپه‌روه‌رانه بجوڵێته‌وه‌و هه‌ڵبستێ به رِایى كردنى كاروبارى موسڵمانان و هاووڵاتیان و شهعائیریى دین به‌رپا بكات.
به‌ڵگه‌ى بوونى خه‌لیفه و فهرمانرِهوایهتى قورئانى پیرۆز و فه‌رمووده و كۆرِاى موسڵمانان و سروشتى ئه‌حكامى ئیسلامییه و گوێرایهڵیشى پێویست كراوه: [یاایُّهَا الَّذینَ آمَنُوا اطیعُوا اللَّهَ وَاطیعُوا الرَّسُوڵ وَاوْلِی الأمْرِ مِنْكُمْ] هه‌روه‌ها له رووى ئه‌قڵیشه‌وه بوونى رابه‌ر و فهرمانرِهوایهكى گشتى بۆ موسڵمانان كه مه‌رجه‌ع و هێماى یه‌كێتیان بێت شتێكى پێویسته، فوقه‌ها و بیریاره موسڵمانه‌كانیش ـ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ـ فتواى بوونى قه‌واره و ده‌وڵه‌تیان داوه، له رووى پراكتیكیشه‌وه به درێژایى (13) سه‌ده‌ى مێژووى ئیسلامى، ده‌وڵه‌ت ء ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامى ـ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى ئینحراف ء رووداوگهلێكى خراپ و ناخۆشیش لێره‌و له‌وێ ـ تاكه مه‌رجه‌ع و تاكه فاكته‌رى چاره‌سه‌ركردنى گیروگرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پرسه هه‌مه لایه‌نه‌كان بووه، هه‌روه‌ها له دارِشتنى ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كان و پێگه‌یاندنى خه‌ڵكى زانا و پسپۆرِ له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌ڵام دوابه‌دواى رووخانى دوایین ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامى كه خۆى له خیلافه‌تى عوسمانیه‌كاندا ده‌بینییه‌وه، بۆشاییه‌كى گه‌وره له جیهانى ئیسلامىدا دروست بوو، نه مه‌رجه‌عیه‌تێك ما نه په‌ناگه‌یه‌ك ما موسڵمانان په‌ناى بۆ ببه‌ن و بۆى بگهرِێنهوه، لێره‌وه حیزبى ئیسلامى و كۆمه‌ڵه و رِێكخراوه جۆراوجۆره‌كان هاتنه ئاراوه و كه‌وتنه‌خۆ بۆ دروست كردنه‌وه‌ى مه‌رجه‌عێك ـ كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسلامى شارستانى به سوود وه‌رگرتن له‌و هه‌موو ئه‌زموون و كلتوره‌ى مێژووى موسڵمانان له سه‌ده‌كانى رابردوودا.
به‌ڵام له ئه‌نجامى زۆریى كۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه و ته‌وژمه ئیسلامییه‌كان له گۆرِهپانى كارى ئیسلامی‌دا به بیروبۆچوون و ئیجتیهاد و ئالیه‌تى كارى جۆراوجۆره‌وه (كه زۆر جار دژكاریى و له یهكترخوێندن به‌ڵكو ره‌ت كرددنهوهى یه‌كترى و ته‌نها خۆ به راست زانین و ئه‌ویتر به ناهه‌ق زانینى لێ كه‌وته‌وه)، په‌رش و بڵاویهك دروست بوو و جۆرێك له فه‌وزا و ئاڵۆزى و فرهمهرجهعى هاته ئاراوه.
له سۆنگه‌ى ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه‌دا كه ئاماژه‌مان پێكرد، بوونى مهرجهعیهتێكى ئیسلامى جیهانى به زه‌روره‌ت ده‌زانم بۆ پرِكردنهوهى ئه‌و بۆشاییه‌ى به‌دى ده‌كرێت كه بتوانێ گشت ته‌وژم و باڵه جیاجیاكانى ساحه‌ى ئیسلامى و قوتابخانه‌كان له‌خۆ بگرێت له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ى خواره‌وه:
1-هه‌وڵدان بۆ یه‌كخستنى توانا و ریزى موسڵمانان و زیندووكردنه‌وه‌ى چه‌مكى ئوممه‌تى ئیسلامى و هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتى به‌رامبه‌ر به پرسى ئیسلامى و موسڵمانان به گشتى و هه‌نگاوێكیشه بۆ دروست كردنه‌وه‌ى (یه‌كێتییه‌كى ئیسلامى) راسته‌قینه و هاریكارى و هاوده‌ردى له‌نێوان گه‌لان و پێكهاته‌كانى ئوممه‌تى ئیسلامىدا، كه ئه‌گه‌ر بتوانێ ئه‌م ئه‌ركه به‌دى بێنێ بێ گومان ده‌بێته شتێكى واجب (ما لا یتم الواجب الا به فهو واجب).
2-سروشتى پرۆگرام و به‌رنامه‌ى ئیسلام و كارى ئیسلامى ئه‌وه ده‌خوازێ كه كار به ده‌سته‌جه‌معى و شواریى و رِێكخراو بێت و دوور بێت له تاكرِهوى و هه‌ڵه‌شه‌یى و فه‌وزا و فره سه‌رچاوه‌یى و فره مه‌رجه‌عى و فتوا زۆرى وه‌ك له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌بینین و ده‌بیسین له زۆر حاڵه‌ت ء شوێندا ئاكامى خراپى لێ كه‌وتۆته‌وه و بۆته هۆى مه‌ینه‌تى و سه‌رئێشه بۆ موسڵمانان.
3-واقیعى ئێستاى جیهانى ئیسلامى پاساوێكى تره بۆ دروست بوونى مهرجهعیهتێكى ئیسلامى به‌تایبه‌ت سوننى، چونكه له‌لایه‌كه‌وه نه‌ته‌وه‌ى ئیسلام گه‌یشتۆته حاڵه‌تێك كه ده‌توانین ناوى بنێین به حاڵه‌تى خۆلهبیركردن و له‌ده‌ستدانى كه‌سایه‌تى و ناسنامه‌ى خۆى و له‌لایه‌كى دیكه ونبوونى ئه‌ركى به‌رپرسیارێتى گشتى و هه‌ڵنه‌ستان وه‌ك باشترین نه‌ته‌وه كه خوا دروستى كردووه (كنتم خیر ڕمه..) له ناوه‌ندى ململانێیه‌كى توند، كه خه‌ریكه ناوى ململانێى شارستانێتییهتهكان (ئیسلام و ئه‌وانیتر) به ئاشكرا به‌خۆوه بگرێ، ئه‌مه سه‌ربارى زۆر حاڵهتیترى ویێایه و داگیركارى و پارچه پارچه بوونى نیشتمانى ئیسلامى و بوونى ئه‌و هه‌مووه رِێچكه و رِێباز و بیردۆزه و، ده‌یان ناوه‌ندى فیقهى و فتوادانیش..
4-كارى رِێكخراوهیى و به‌كۆمه‌ڵ و دهزگادارایى (مۆسسات)ى گونجاوه له‌گه‌ڵ واقیعى ئه‌م رۆژگاره‌دا و رِێگه ده‌گرێ له كارى تاكه‌كه‌سى و نابه‌جێ و ده‌توانێ رووبه‌رووى گیروگرفته‌كان و پێشهاته‌كان ببێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوانه، به‌تایبه‌ت گه‌ر بزانین كه سه‌رده‌م سه‌رده‌مى یه‌كگرتنى یه‌كه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانه و ده‌یانه‌وێ جه‌مسه‌رى به‌هێز و سه‌ربه‌خۆ دروست بكه‌ن، بایه‌خى ئه‌م كاره‌مان زیاتر بۆ ده‌رده‌كه‌وێ.
5-هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ى گرنگ و نیازمه‌ندى و پێشهاتى هه‌نووكه‌یى هه‌یه پێویستى به وه‌ڵام و چاره‌سه‌رێكى یه‌كگرتوو هه‌یه و، گه‌ر به چه‌ند شێوه و له فره سه‌رچاوه و مه‌رجه‌عه‌وه سه‌رچاوه بگرێ، ده‌بێته هۆى فه‌وزا و سه‌رلێشێواندن.
بێگومان ئاینى ئیسلام و ئه‌حكامه‌كانى بۆ هه‌موو كات ء شوینێكه و ههلءمهرج و گۆرِانكارییهكانى هه‌ر سهدهمێكى له‌به‌رچاو گرتووه، زانایانى ئیسلامى به‌شێكى گرنگى فیقهى ئیسلامی‌یان به (فیقهى واقیع) ناوزه‌د كردووه، كه تیایدا ره‌چاوى بارودۆخى ژیانى كۆمه‌ڵگه‌كان و ههلءمهرج و پێشهاته‌كان كراوه له‌گه‌ڵ پابه‌ندى به بنه‌ما شه‌رعى و ده‌ستوورییه چه‌سپاوه‌كان، جا بوونى مهرجهعیهتێكى ئیسلامى خاوه‌ن نفوز و یه‌كگرتوو هه‌م ده‌توانێ وه‌ڵامگۆى داخوازى و نیازمهندیهكانى جه‌ماوه‌رى موسڵمانان بێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا و هه‌میش رِێگه بگرێت له ده‌یان مه‌رجه‌ع و مه‌زهه‌بى فیقهى و هه‌یئه‌ى فتواى كه موسڵمانان ئاراسته بكات كه جارى وا هه‌یه له وڵاتێكدا یاخود له شارێك و مزگه‌وت ء(له‌ناو حیزبه ئیسلامیه‌كانیشدا) چه‌ند ئاراسته‌یه‌كى فیقهى و فتواى جیاواز هه‌یه، كه له‌راستیدا ئه‌م دیارده‌یه زۆرجار بووه‌ته هۆى ناشیرین كردنى ئیسلام و لاوازكردنى كارى ئیسلامى و موسڵمانان و به‌هێزكردنى پێگه‌ى چه‌ند كه‌سێك یان لایه‌نێك یان پێگه‌ى حكومه‌ته‌كان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى موسڵمانان و (مقاێد)ى شه‌ریعه‌تى ئیسلام.
دوو : بۆئه‌وه‌ى له‌وه تێبگه‌ین كه ئاخۆ حیزب ء كۆمه‌ڵ و ته‌وژمه ئیسلامییه‌كان جێگه‌ى مهرجهعیهتێكى ئیسلامى یان به‌شێك له مه‌رجه‌عیه‌تى ئیسلامى ده‌گرنه‌وه، پێویسته ئاورِێك له چه‌مكى (حه‌ل و عه‌قد) بده‌ینه‌وه، زۆربه‌ى زانایان و بیریارانى موسڵمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ئه‌هلى حه‌ل و عه‌قد یان (شوراى ئیسلامى) له زانایان و سه‌ركرده و فه‌رمانده ئیسلامییه‌كان پێك دێت و دواى خه‌لیفه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتییان هه‌یه له‌ناو ده‌وڵه‌تدا و ده‌سه‌ڵاتى (یاسادانان و جێبه‌جێكردن)یان هه‌یه، كه ده‌توانن خه‌لیفه و ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامى هه‌ڵبژێرن و لاشى به‌رن (گه‌ر مه‌رجه‌كانى خۆى له‌ده‌ست دا) ، هه‌روا كێشه گرنگه‌كانى موسڵمانان یه‌كلاده‌كاته‌وه.
ئه‌وانه‌ش كه ئه‌ندام ده‌بن له شوراى حه‌ل و عه‌قد ده‌بێ دادگه‌ر و زانا و خاوه‌ن ته‌كبیر و ژیر بن، كه به‌رژه‌وه‌ندى گشتى موسڵمانان ره‌چاو بكه‌ن.
جا گه‌ر بڵێین ئه‌هلى حه‌ل و عه‌قد له فه‌رمانده دڵسۆزه‌كان و خاوه‌ن زانیارییه شه‌رعییه‌كان دروست ده‌بن، ئه‌وا شه‌ریعه‌تى خۆیان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كى فه‌رمى و جێ متمانه‌ى ئوممه‌ت وه‌رده‌گرن. لێره‌وه ده‌توانین بێژین كه حیزب و كۆمه‌ڵ و رِێكخراو و ناوه‌نده ئیسلامییه‌كانیش كه هه‌م زانایان و هه‌م فه‌رمانده و بیریار و دانا دڵسۆزه‌كان له خۆده‌گرن، به‌شێك له بۆشایى ئه‌و (مه‌رجه‌عیه‌ته ئیسلامییه) پرِ ده‌كه‌نه‌وه و ، به فیعلیش تا رِادهیهكى زۆر له سێ چاره‌گه سه‌ده‌ى رابردووى دواى نه‌مان ء له غیابى ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامىدا بوونه‌ته په‌ناگه و مه‌رجه‌عى موسڵمانان ء وه‌ڵامگۆى پرس و داخوازى جه‌ماوه‌رى وڵاته‌كانیان و رِێنمایى و چاوساغى كردنیان ، بهرِاى زۆربه‌ى زانا و رۆشنبیر و بیریارى موسڵمانه‌كانیش ئه‌لته‌رناتیڤى ئه‌و كۆمه‌ڵانه شتێكی‌تر نیه جگه له فه‌وزا و ئاشووب ء په‌رته‌وازه‌یى و دووره‌په‌رێزى..
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێ گومان ناكرێ جێى مهرجهعیهتێكى یه‌كگرتوو و سه‌راپاگیر و خوازراو بگرنه‌وه ، ئه‌و مهرجهعیهتهى كه زه‌رووره‌تێكى هه‌نووكه‌یى جیهانى ئیسلامییه كه هه‌روه‌ك لاى شیعه (مه‌رجه‌عى وه‌لى فه‌قیه) هه‌یه كه له غیابى وه‌لى ئه‌مر (مه‌هدى چاوهرِوانكراو)دا ده‌بێته جێگیر و ده‌بێ هه‌موو شیعه‌كان بۆى بگهرِێنهوه و موخاله‌فه‌ى نه‌كه‌ن ، له كۆمه‌ڵگاى سوننه‌دا له غیابى خیلافه‌تدا وه‌ك وتمان ببێته مهرجهعیهتێكى ره‌سه‌ن ء مولزه‌م بۆ موسڵمانان به گشتى.
سىَ : له راستیدا رٍِێگر و كۆسپى زۆر هه‌ن له به‌رده‌م دروستبوونى ئاوا مهرجهعیهتێكى ئیسلامى جیهانىدا، له‌وانه:
1-سه‌ربارى بوونى رِێكخراوێكى جیهانى ئیسلامى وه‌ك رِێكخراوى (كۆنگره‌ى ئیسلامى) كه ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كان به نوێنه‌رانى خۆیان به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن ، هێشتا حكومه‌ت ء رِژێمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌ناوچه ئیسلامییه‌كاندا نه‌یانتوانییوه له‌نێوان خۆیاندا رِێك بكه‌ون ء گیروگرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له‌یه‌ك حاڵى ببن ء بهرِاستى نوێنه‌رایه‌تى میلله‌ته‌كانیان بكه‌ن ، ئه‌مه‌ش به‌نۆره‌ى خۆى كاریگه‌رى نێگه‌تیڤى بووه له‌سه‌ر كایه‌كانیتر و دابه‌شبوون له هه‌موو ئاسته‌كاندا.
2-گرفتى حكومه‌ته‌كان له جیهانى ئیسلامىدا ، له‌گه‌ڵ گه‌له‌كانیاندا ، كه به‌هۆى ئه‌و بۆشاییه‌ى هه‌یه له‌نێوانیاندا واى كردووه كه جه‌ماوه‌ر و گه‌ل به‌شدارى حكومه‌ته‌كانیان له چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه و گرفتانه‌دا كه رووبه‌رووى حكومه‌ته‌كانیان ده‌بنه‌وه ، واته دروست بوونى به‌ربه‌ست له‌نێوانیاندا رِێگره له گهرِانێكى واقیعى هه‌مه‌لایه‌نه به‌دواى چاره‌سه‌رى پرسه گرنگ ء چاره‌نووسسازه‌كاندا.
3-حكومه‌ته‌كانى جیهانى ئیسلامى تا ئێستا رِێگه به‌و ده‌نگانه ناده‌ن كه جیاوازن لهنیزامى فهرمانرِهوا، با وه‌كو ئه‌و ده‌نگه جیاوازانه نوێنه‌رایه‌تى جه‌ماوه‌ر و توێژێكى به‌رفراوان و به‌رینى كۆمهڵگاكانیشیان بكه‌ن ، یاخود مه‌رجه‌عى ملیۆنان موسڵمان و هاووڵاتى خۆیان بن وه‌ك ته‌وژمه ئیسلامیه‌كان ء زانا دڵسۆزه‌كان ئه‌وانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات چالاكى ده‌نوێنن ء كۆسپ ء له‌مپه‌ر دروستكردن له‌به‌رده‌میاندا ته‌نانه‌ت له بهیهكگهیشتنیان و را و ته‌گبیركردن لهمهرِ پرسه چاره‌نووسسازه‌كانى جیهانى ئیسلامى.
4-پهرشءبڵاوى ء زۆرى كۆمه‌ڵ ء ناوه‌نده ئیسلامییه‌كان و ده‌زگا فیقهى و ههیئاتى قه‌زا و فه‌توا له هه‌ر وڵات ء ده‌ڤه‌رێكى جیهانى ئیسلامىدا ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ست بوونى زۆرێكیان به ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت ء رژێمه فهرمانرِهواكان.
ئه‌مانه واى كردووه یه‌كخستنى هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوه و ده‌سته و ناوه‌ندانه كارێكى ئاسان نه‌بێت كه له دامه‌زراوه یاخود ده‌سته‌یه‌كى ئیسلامى سه‌ربه‌خۆدا كۆبكرێته‌وه و ببنه مهرجهعیهتێكى ناوه‌ندى هه‌موو موسڵمانان.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كۆسپ ء ته‌گه‌ره و گرفتانه‌شدا كه هه‌ن من پێم وایه ده‌كرێ به دوو رِێگه هه‌وڵى دروستكردنى ئه‌م مه‌رجه‌عیه‌ته بدرێ:
یه‌كه‌م/ له‌و سۆنگه‌وه كه ئیسلام چۆنیه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى شوراى ئیسلامى یان ئه‌هلى حه‌ل ء عه‌قدى بۆ موسڵمانان هێشتۆته‌وه كه به دیاریكردن یان به هه‌ڵبژاردن یاخود به هه‌ر شێوازێكیتر بێت ، ده‌كرێ رِێكخراوى كۆنگره‌ى ئیسلامى فراوان بكرێ ، كه نوێنه‌رى هه‌موو گه‌لانى موسڵمانى تێدابێ نه‌ك ته‌نها نوێنه‌رى حكومه‌ته‌كان له‌خۆبگرێ، كه زۆر جار نوێنه‌رایه‌تى میلله‌ته‌كانیان ناكه‌ن ، ئه‌نجومه‌نێكیش لهرِێى رِێكخراوى ناوبراوه‌وه دروست بكرێ له نوێنه‌رى زانایان ء كه‌سایه‌تییه ئیسلامییه ناوداره‌كانى ناو كۆمه‌ڵ ء ته‌وژمه ناسراو و جێ متمانهكانى گه‌لانى ئیسلامى ء ده‌وروبه‌رى ئه‌وان ء زانكۆى ئه‌زهه‌ر ، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه وه‌ك مهرجهعیهتێكى ره‌سمى هه‌موو وڵاته ئیسلامییه‌كان له رِێكخراوى كۆنگره‌ى ئیسلامىدا پشتگیرى لێ بكه‌ن و بیناسێنن ء رِێگه به ده‌زگا و ناوه‌ند ء ههیئاتى تر نه‌ده‌ن و له‌به‌رامبه‌ریدا راستیان نه‌كه‌نه‌وه به‌ڵكو ببنه لقى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ، به‌م شێویه ورده ورده مه‌رجه‌عیه‌تێك دروست ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كى بێ لایه‌نانه و دوور له ده‌ست تێوه‌ردانى حكومه‌ته‌كان ء ده‌ست به چالاكى خۆى ده‌كات ء هه‌ر برِیار و فه‌رمانێك كه ده‌رى ده‌كات هه‌موو لا پێوه‌ى پابه‌نده ده‌بن ء هه‌رچى له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ویش ده‌ربچێت ره‌ت ده‌كرێته‌وه و قبوڵ ناكرێت.
دووه‌م/ ئه‌گه‌ر ئه‌و رِێگایه مومكین نه‌بوو ـ كه له حاڵى حازردا وا دێته به‌رچاو ـ ئه‌وا زانایانى به‌رجه‌سته‌ى جیهانى ئیسلامى و نوێنه‌رى پارت ء كۆمه‌لڕ ء ناوه‌نده ئیسلامییه‌كان له هه‌موو دنیادا په‌یوه‌ندى به‌یه‌كه‌وه بكه‌ن ء رِێ خۆش بكه‌ن بۆ مهرجهعیهتێكى ئیسلامى ره‌سه‌ن له‌و شێوه‌ى باسمان كرد.
ئێستا ئێمه به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌م كاره، ده‌بێ ههلءمهرجى گونجاو بۆ دروستبوونى مهرجهعیهتێكى سوننى یان رابهرایهتیهكى شیاو كه په‌ناگه و جێ برِوا و متمانه‌ى گه‌لانى موسڵمان بێت له‌نه‌زه‌ر بگرین، به رِاى به‌نده‌ش ئه‌و پرِۆژه ئیسلامییه (كه هیوا وایه له داهاتوودا سه‌ربگرێ)، پرِۆژهیهكى گرنگ ء گه‌وره‌یه و هه‌ڵده‌گرێ گفتوگۆیه‌كى چرِوپرِ و به‌رده‌وامى له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئیسلامى و رۆشنبیرى و فیقهییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر بكرێ .
سه‌رچاوه : پيامي راستي



