بابه ته كانبه شی کوردی

چه‌ند په‌یڤێک بۆئاوه‌دانی دڵان …

چه‌ند په‌یڤێک بۆئاوه‌دانی دڵان ..

نوسه ر: حاجی کاروان

حه‌سه‌نی به‌سری ره‌حمه‌تی خوای لێبێت که‌به‌گه‌وره‌ی تابعین ناسراوه‌، توانی له‌ته‌مه‌نه‌ پڕفه‌ڕو پیرۆزه‌که‌یدا شۆڕشی ئیمان و ته‌قوا به‌رپابکات به‌رامبه‌ر به‌مادده‌ گه‌ری و سه‌رلێشێوان ودنیاپه‌رستی .. به‌پێویستم زانی له‌م چه‌ند دێڕه‌دا به‌زمانی شیرینی کوردی په‌یڤه‌ جوانه‌کانی ئه‌و که‌ڵه‌پیاوه‌ بنووسم و بیکه‌مه‌ مه‌رهه‌می زامی دڵه‌کان:

– گه‌رتوانای شه‌ونوێژو رۆژووگرتنی رۆژانه‌ت نییه‌ ئه‌وا باش بزانه‌ گوناهه‌کانت کۆتی کردووی .

– نه‌فس و هه‌وا پاڵنه‌ری به‌رده‌وامن بۆهه‌وه‌سبازی و رووکردن له‌تاوان و گوناه‌، گه‌رنه‌فست به‌گوێت نه‌کا بۆگوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ .. ئه‌واتۆش به‌گوێی مه‌که‌ بۆمه‌عسییه‌تی خوای میهره‌بان .

– به‌ده‌مه‌وه‌چوون و خزمه‌تکردنی که‌سێک به‌لاته‌وه‌ خۆشه‌ویستتربێ‌ له‌خه‌ڵوه‌تی مانگێک له‌عیباده‌ته‌کانت .

– ژیانی تۆ بریتی یه‌ له‌چه‌ند رۆژێک .. هه‌ر رۆژێکت له‌ده‌ست بڕوات ئه‌وا به‌شێک له‌ژیانت رۆیشتووه‌ .

– ئه‌گه‌ر که‌سێک کێبڕکێی له‌گه‌ڵ کردی له‌سه‌ردنیا، ئه‌وا گۆڕه‌پانی بۆ جێبهێڵه‌ .. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دین کێبڕکێی له‌گه‌ڵ کردی ئه‌واتۆش کێبڕکێی له‌گه‌ڵ بکه‌ .

– هه‌رکه‌سێک ره‌وشتی جوان نه‌بێ‌، خۆی ئازار ده‌دات .

– هیچ کاتێک سه‌یرکردنێکم، وتنی قسه‌یه‌کی سه‌رزمانم، یاخود هه‌نگاونانم بۆکارێک نه‌بووه‌، له‌خۆم پرسیوه‌ ئاخۆ بۆگوێڕایه‌ڵی خودایه‌ یاخود له‌مه‌عسیه‌تکـــردنیه‌تی .

– دنیا سه‌ره‌تاکه‌ی ماندووبوونه‌و کۆتاییه‌که‌شی له‌ده‌ستچوونه‌ ..! له‌سه‌ر حه‌ڵاڵی لێپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌کرێ‌ وله‌سه‌ر حه‌رامه‌که‌یشی سزا ده‌درێیت.

– گه‌ر بۆهه‌ق نه‌ژیت ……. ئه‌وا ناهه‌قی سه‌رقاڵت ده‌کات .

نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا