چه‌ند په‌یڤێک بۆئاوه‌دانی دڵان …
چه‌ند په‌یڤێک بۆئاوه‌دانی دڵان ..
نوسه ر: حاجی کاروان
حه‌سه‌نی به‌سری ره‌حمه‌تی خوای لێبێت کهبهگهورهی تابعین ناسراوه، توانی له‌ته‌مه‌نه پڕفهڕو پیرۆزه‌که‌یدا شۆڕشی ئیمان و ته‌قوا به‌رپابکات به‌رامبه‌ر به‌مادده گه‌ری و سه‌رلێشێوان ودنیاپهرستی .. به‌پێویستم زانی له‌م چه‌ند دێڕه‌دا به‌زمانی شیرینی کوردی په‌یڤه جوانه‌کانی ئه‌و که‌ڵه‌پیاوه بنووسم و بیکه‌مه مه‌رهه‌می زامی دڵه‌کان:
– گهرتوانای شه‌ونوێژو رۆژووگرتنی رۆژانه‌ت نییه ئه‌وا باش بزانه گوناهه‌کانت کۆتی کردووی .
– نه‌فس و هه‌وا پاڵنه‌ری به‌رده‌وامن بۆههوهسبازی و رووکردن له‌تاوان و گوناه، گهرنهفست به‌گوێت نه‌کا بۆگوێڕایهڵی خوای گه‌وره .. ئهواتۆش به‌گوێی مه‌که بۆمهعسییهتی خوای میهره‌بان .
– به‌ده‌مه‌وه‌چوون و خزمه‌تکردنی که‌سێک به‌لاته‌وه خۆشه‌ویستتربێ له‌خه‌ڵوه‌تی مانگێک له‌عیباده‌ته‌کانت .
– ژیانی تۆ بریتی یه له‌چه‌ند رۆژێک .. هه‌ر رۆژێکت له‌ده‌ست بڕوات ئه‌وا به‌شێک له‌ژیانت رۆیشتووه .
– ئه‌گه‌ر که‌سێک کێبڕکێی له‌گه‌ڵ کردی لهسهردنیا، ئه‌وا گۆڕه‌پانی بۆ جێبهێڵه .. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دین کێبڕکێی له‌گه‌ڵ کردی ئهواتۆش کێبڕکێی له‌گه‌ڵ بکه .
– هه‌رکه‌سێک ره‌وشتی جوان نه‌بێ، خۆی ئازار ده‌دات .
– هیچ کاتێک سهیرکردنێکم، وتنی قسه‌یه‌کی سه‌رزمانم، یاخود ههنگاونانم بۆکارێک نه‌بووه، له‌خۆم پرسیوه ئاخۆ بۆگوێڕایهڵی خودایه یاخود لهمهعسیهتکـــردنیهتی .
– دنیا سه‌ره‌تاکه‌ی ماندووبوونه‌و کۆتاییه‌که‌شی له‌ده‌ستچوونه ..! له‌سه‌ر حه‌ڵاڵی لێپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌کرێ وله‌سه‌ر حهرامهکهیشی سزا ده‌درێیت.
– گه‌ر بۆههق نه‌ژیت ……. ئه‌وا ناهه‌قی سه‌رقاڵت ده‌کات .