خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ چه‌ند خاڵێکی رو
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ چه‌ند خاڵێکی روونکردنه‌وه‌که‌ی
یه‌کێتی و پارتی
ژیار عومه‌ر/ کۆلیژى یاسا
سه‌رئه‌نجام
دوای که‌متر له دوو هه‌فته له راگه‌یاندنی راپۆرتی چوار حیزبه کوردستانییه‌که
(حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان، یه‌کگرتووی ئیسلامیی
کوردستان و حیزبی سوسیالیستی دیموکراتی کوردستان)، پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستان له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا بۆ رای گشتی وه‌ڵامی ئه‌و چوار حیزبه‌یان
دایه‌وه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه خوێندوه‌یه‌ک
بۆ هه‌ندێک له‌و خاڵ و ئاماژانه‌یه که له روونکردنه‌وه‌که‌دا هاتووه. له‌و
روونکردنه‌وه‌یه‌دا هاتووه که هه‌ر چوار حیزب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارته
سیاسییه‌کانن، ئه‌گه‌ر له پاڵنه‌رێک زیاتر له پشتی نووسینی راپۆرته‌که‌یانه‌وه
نه‌بێت، بۆچی له‌و شوێنه راپۆرته‌که‌یان پێشکه‌ش نه‌ده‌کرد؟
دیاره زیاد له شانزه ساڵه له باشوری
کوردستان و له‌ژێر هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی کوردی‌دا خۆپیشاندانێک، ده‌نگێکی
نارِه‌زایی، بڵاوکردنه‌وه‌ی راپۆرتێک نه‌بووه که ئه‌م دوو حیزبه ده‌ستی تێکده‌ر
و پاڵنه‌ری ده‌ره‌کی و چه‌نده‌ها قسه‌ی پرِوپووچ و بوختانی بێ بنه‌مایان ئه‌ده‌نه
پاڵ، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه پاڵنه‌ری له‌پشته‌وه بێت، ئه‌وا بێگومان جگه له‌وه‌ی که
وه‌ڵامێکی زۆر نامه‌نتیقیانه‌یه، رێگه‌یه‌که بۆ شاردنه‌وه‌ی کۆی عه‌یب و عاره‌کانی
حکومه‌ته‌که‌ی یه‌کێتی و پارتی.
له به‌شێکی تری راپۆرته‌که‌دا هاتووه
“حیزبه‌کان خۆیان له حکومه‌تدا به‌شدارن، خۆیشیان به ئۆپۆزسیۆن نیشان ده‌ده‌ن”.
به بۆچوونی من ئه‌و چوار حیزبه ئه‌و
راپۆرته‌یان له ئێستادا وه‌ک وه‌ڵامی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن بڵاو نه‌کردۆته‌وه، به‌ڵکو
له ئێستادا و به رێگه‌چاره‌یه‌ک خستوویانه‌ته روو بۆ رزگارکردنی ئه‌و حکومه‌ته‌که‌ی
که له زه‌ریای گه‌ڵه‌نده‌ڵیدایه و تا بینه‌قاقای گه‌یشتووه، ره‌نگه هه‌زمکردنی
ئه‌و راپۆرته له ئێستادا بۆ ئێوه‌ی به‌رِێز زه‌حمه‌ت بێت، چونکه ئێوه ده‌تانه‌وێ
ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵتان به ناو به‌شداره له حکومه‌ت به چاک و خراپتان وه‌ک یه‌ک
ببینن و ده‌روێش ئاسا به قه‌د و باڵای حکومه‌ته ساواکه‌تان ـ ئه‌مه‌ی زیاتر له
شازده ساڵه ـ بێته خوار، ئێوه‌یه‌ک که له بۆنه و بێ بۆنه‌دا لاف و گه‌زافی
دیموکراسیه‌ت لێده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یه دیموکراتییه‌که‌تان؟ یان ئه‌و دیموکراتییه‌ی
ئێوه تا ئه‌و سنوره‌یه که له سنوری سه‌ر له‌قاندن و به‌ڵێکردنیانه بۆ ئێوه،
ئه‌و دیموکراتییه‌ی ئێوه هه‌تانه و ده‌تانه‌وێت ئه‌وه‌یه نابێت و نه‌شبووه که
هیچ که‌س و لایه‌نێک حه‌دی ئه‌وه‌ی هه‌بێت داوای ریفۆرم و چاکسازی و پاکسازی بکات
له حکومه‌تدا.
له به‌شێکی تری روونکردنه‌وه‌که‌دا هاتووه
“چۆن دوو حیزبی ئیسلامی و عه‌لمانی له‌رِووی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
وه‌ک یه‌ک بیر و قه‌ناعه‌تیان بۆ دروست بووه؟”.
ره‌نگه ئاراسته‌کردنی ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن
ئه‌و دوو حیزبه‌وه، زۆر جێگه‌ی سه‌رسورِمان بێت، ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه که خه‌ڵکی
کوردستان به درێژایی حوکمرِانی هه‌ردوو حیزب ئاراسته‌یان ده‌کات، ده‌کرێت لێره‌دا
ئێوه‌ی به‌رِێز زۆر ئاسان وه‌ڵامتان ده‌ستبکه‌وێت و وه‌ڵامه‌که‌ش لای خۆتانه،
باشه ئه‌ی ئێوه چۆن له‌گه‌ڵ حیزبی ئیسلامیی عێراقی و حیزبه شیعی و سوننییه‌کانی
عێراقدا هاوپه‌یمان و یه‌ک بیر و قه‌ناعه‌تتان هه‌یه، له کاتێکدا لای هه‌موان
ئاشکرایه که زۆربه‌ی ئه‌و حیزبانه عێراقی نین و هه‌ڵێنجراوی وڵاتانی دراوسێن؟!
یان له زۆر کۆبوونه‌وه‌تاندا له‌گه‌ڵ وڵاته زلهێزه‌کاندا، به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا و
به‌ریتانیا، خۆتان به دۆست و هاوپه‌یمان ده‌زانن! دڵنیام په‌یوه‌ندییه‌ک نییه له‌نێوان
کورد و ئه‌و وڵاتانه‌دا به‌ناوی هاوپه‌یمانی، ئه‌گه‌ر ئێمه له مانا و پرنسیپه‌کانی
هاوپه‌یمانی ورد بینه‌وه، به‌رِاستی له کاتێکدا ئه‌و چوار حیزبه ئه‌گه‌ر له
رووی مه‌بده‌ئو بیروباوه‌رِه‌وه لێک جیاواز بن، ئه‌وا له رووه نه‌ته‌واتیه‌که‌وه
یه‌ک ئامانج و یه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی کۆی کردوونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی میزانیه‌ی حکومه‌ته‌وه که شه‌فاف
بێت، له روونکردنه‌وه‌که‌دا هاتووه که په‌رله‌مانتارانی ئه‌وان وه‌کو هه‌موو په‌رله‌مانتارانی
دیکه بودجه‌ی هه‌رێمیان له‌به‌رده‌ستدا بووه، به‌ڵام پاشان ده‌بوو بۆ رای گشتی
کوردستان سه‌رچاوه‌ی داراییان ئاشکرا کردبا، که هه‌ندێکیان له ده‌ره‌وه وه‌ریده‌گرێ.
گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبێتم لێره‌دا مه‌به‌ست
له میزانیه، میزانیه‌ی هه‌ردوو حیزبه‌که‌یه، که تا ئیستا خوا نه‌بێت و خۆیان،
که‌س نازانێت ئه‌ندازه‌که‌ی چه‌نده، یان ئێوه خۆ حیزب و حکومه‌تتان یه‌کێکه، خۆ
ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ش وه‌ڵام بده‌نه‌وه ئاساییه، جگه له‌و میزانیه زۆره چه‌نده‌ها
سه‌رچاوه‌ی دارایی ترتان هه‌یه، چه‌نده‌ها کۆمپانیای گه‌وره‌ی قۆرخکراو و ماره‌برِاوی
مه‌سئول و په‌رله‌مانتاره‌کانتانن! ئه‌گه‌ر ئێوه کاره‌کانتان شه‌فافه و هیچ
نارِوونییه‌کی تێدا نییه، ئه‌وا بفه‌رموون ئه‌وه مه‌یدان بۆ ئاشکراکردنی میزانیه‌ى
هه‌ردوو مه‌کته‌ب سیاسیی حیزبه‌کانتان و پاشان ئاشکراکردنی سه‌رچاوه‌ی داراییه‌کانی
ترتان، له‌پاڵیدا سه‌رچاوه‌ی دارایی ئه‌و حیزبانه‌ش ئاشکرا بکه‌ن بۆ رای گشتی، که
سه‌رچاوه‌که یان ده‌ره‌وه‌یه.
ئایا به‌رِاست ئه‌و راپۆرته‌ی چوار حیزبه
کوردستانییه‌که بۆ پرِوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه؟
زۆر به دڵنیاییه‌وه نه‌خێر، چونکه هه‌ڵبژاردن
له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه‌دا (سه‌پاندن)ـه، نه‌ک (هه‌ڵبژاردن)، ئه‌ی ئێوه نین که یه‌کترتان
پێ قبوڵ ناکرێت؟ بۆ یه‌که‌مین جار وه‌ک سیسته‌مێکی مۆدێرنی هه‌ڵبژاردن جیاواز له
هه‌موو سیسته‌م و هه‌ڵبژاردنه‌کانی جیهان، سیسته‌می فیفتی به فیفتیتان داهێنا، له
پاشاندا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م سیسته‌مه تا وه‌ک سیسته‌مه‌کانی به چه‌قبه‌ستوویی
نه‌مێنێته‌وه، ئه‌مجاره‌یان سیسته‌می (چل و دوو به چل و دوو)تان هێنایه ئاراوه،
هه‌ر ئێوه‌ن که پێش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن کورسی و پۆسته‌کانتان له کۆبوونه‌وه‌ی
هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسیتاندا له دوکان و مه‌سیف و شه‌قڵاوه دابه‌ش ده‌که‌ن به‌سه‌ر
خۆتاندا، که له هه‌موو دنیادا شتی وا نه‌بووه و ناشبێت، چونکه ناتانه‌وێت
سندوقه‌کانی ده‌نگدان ته‌رازوویه‌ک بێت بۆ کێشانی قورسایی هه‌ریه‌که‌تان له کایه‌ی
سیاسیی کوردستان و ناو جه‌ماوه‌ردا.
هه‌ر ئێوه‌ن کاتێک بزان حیزبێک قورسایی هه‌یه
له‌ناو جه‌ماوه‌ردا، ئه‌گه‌ر به لیستێکی جیاواز به‌شدار بێت له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا،
ئه‌وه به گرتنی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی و گرِتێبه‌ردانی باره‌گاکانیان وه‌ڵامیان
ئه‌ده‌نه‌وه. هه‌ر ئێوه‌ن کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان به هه‌رِه‌شه‌ی فه‌سڵکردن و
برِینی مووچه، خه‌ڵک ناچار ده‌که‌ن ده‌نگتان بۆ بده‌ن، ئێستاش که هه‌موو ئه‌و
دیاردانه هه‌بێت له هه‌ڵبژاردندا، چ پێویست ده‌کات ئه‌و چوار حیزبه پرِوپاگه‌نده‌ی
هه‌ڵبژاردن بکه‌ن، چونکه دڵنیان له‌و رێژه‌ی که بۆیان دیاری کراوه، هیچ ئه‌نجامێکی
تریان نییه، پۆسته باڵاکانی وڵاتیش به‌ده‌ست که‌سانێکه‌وه‌یه که له له‌دایکبوونه‌وه
تا مردن (من المهد الى اللحد) ئه‌مه دروشمی سه‌ر کورسیی هه‌ر کاربه‌ده‌ست و فه‌رمانرِه‌وایه‌کی
ئه‌و دوو حیزبه‌یه، که‌واته چ پێویست به خۆهیلاککردن و ماندووبوون ده‌کات له‌لایه‌ن
ئه‌و چوار حیزبه‌وه.
له رِوونکردنه‌وه‌که‌دا باسکردنی که‌رکوک
له راپۆرته‌که‌دا به موزایه‌ده ناو ده‌برێت..
به‌رِێزان هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار.. ئه‌گه‌ر
باسکردنی که‌رکوک له‌لایه‌ن ئه‌و چوار حیزبه‌وه به موزایه‌ده ناوده‌به‌ن، بڤه
بێت بۆ ئه‌وان، ئه‌وا خۆ ناوهێنانی که‌رکوک خۆی له‌خۆیدا بیرهێنانه‌وه‌یه‌که بۆ
ئێوه، ئێوه به درێَژایی شۆرِشتان ناکۆکیتان له‌سه‌ر که‌رکوک بووه له‌گه‌ڵ
حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراقدا، که‌چی وه‌ک له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی
عێراقدا هاتبوو، ده‌بوایه له کۆتایی ساڵی (۲۰۰۷) ماده‌ی (۱۴۰) جێبه‌جێ بکرایه،
له پاشاندا بێ گه‌رِانه‌وه بۆ رای گشتی جه‌ماوه‌ر و، به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی ناوچه‌کان
ره‌زامه‌ندیتان نواند به درێژکردنه‌وه‌ی شه‌ش مانگ، به‌ڵام ئه‌وه سیازده مانگی
به‌سه‌ردا تێپه‌رِێ، که‌چی ئه‌وه‌ی که به‌بیرتاندا نه‌یه‌ت که‌رکوکه، ئه‌وی باسی
نه‌که‌ن که‌رکوکه، که‌رکوک و ماده‌ی (۱۴۰)تان به جۆرێک کوشت، که هه‌ر له‌م
رۆژانه‌دا وا برِیاره خاڵه مالیکی سه‌ردانتان بکات، ئیمامه‌تی نوێژێکی مردووتان
بۆ بکات و پێکه‌وه له کۆبوونه‌وه داخراوه‌کانتاندا فاتیحه بۆ رۆحی پاکیان
بنێرێ و جه‌نابی مالیکیش به ئاراسته‌کردنی پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌شداریی خه‌فه‌تتان
بکات.
له روونکردنه‌وه‌که‌دا هاتووه که ئه‌و له‌خۆرِادیتنه‌ی
ئه‌و چوار حیزبه له‌کوێوه هاتووه ..؟
پێم وایه له ئێستادا هه‌ریه‌ک له‌و
حیزبانه قورسایی و بنکه‌یه‌کی فراوانی جه‌ماوه‌ریی هه‌یه، له‌م روانگه‌یه‌وه
خۆکردن به وه‌کیلی گه‌ل ئاساییه، ئه‌مه له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی تره‌وه ئاوى ئه‌و
رێگه‌یه ئێوه رشتان، که خۆتان کردۆته‌وه ده‌مرِاست و وه‌کیلی ئه‌م میلله‌ته،
رۆژ به‌رِۆژ ته‌نازول له ده‌ستکه‌وته‌کان و مافه‌کانی گه‌ل ده‌که‌ن، بێ گه‌رِانه‌وه‌تان
بۆ رای ئه‌و گه‌له‌ی که به ده‌نگی ئه‌وان گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه. چه‌نده‌ها ده‌ستکه‌وتمان
له‌ده‌ست داوه، چه‌نده‌ها ترمان له مه‌ترسیدایه، که‌چی ئه‌وه‌ی ئێوه حسابی بۆ
نه‌که‌ن، رای گه‌له.
له کۆتاییدا ده‌ڵێم گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان
له‌وه وشیارتره که تێنه‌گه‌ن، بۆچی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای کوردستان هه‌ڵبژێراوه،
ئه‌وا به زۆر دڵنیاین که زۆر زۆر له‌وه وشیارترن و له مه‌به‌ست و ناوه‌رِۆکی
ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی ئێوه‌ش تێده‌گه‌ن و ویژدانی هه‌رکه‌سێکی هۆشمه‌ند و دڵسۆزیش سه‌نگی
محه‌که و پێویست به روونکردنه‌وه و موجامه‌له‌ی هیچ لایه‌نێک و حیزبێکیش ناکات.
سه رچاوه : یکگرتووی ئیسلامی کوردستان