به‌رنامه‌ی پێشوازی کردن له مانگی پڕ
به‌رنامه‌ی پێشوازی کردن له مانگی پڕ خێر‌و به‌ره‌که‌تی ڕه‌مه‌زان
حه‌مزه به‌رزنجی
با له‌م مانگه‌دا بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی بده‌ین چونکه ته‌وبه‌ی راست هه‌موو تاوانه‌کانی پێشوو ده‌سڕێته‌وه, نوێژه‌کان به گه‌رم و گوڕی ده‌ست پێبکه‌ینه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بمرین و نوێژمان له‌سه‌ر بکرێت, بێینه مزگه‌وت پێش ئه‌وه‌ی بمرین و بهێنرێینه مزگه‌وت, خۆمان بشۆین و روو له قیبله بکه‌ین..
ره‌مه‌زان مانگی به‌خۆداچوونه‌وه‌و سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌کانه, مانگی پاککردنه‌وه‌ی دڵ و لابردنی ژه‌نگی که‌ڵه‌که‌بووی خراپه‌یه, هه‌لێکی زێڕینه بۆ ته‌وبه‌کاران چونکه له‌م مانگه‌دا نه‌فسه‌کان دێنه‌وه سه‌ر فیتره‌ته پاکه‌که‌یان و حه‌ز به چاکه کردن ده‌که‌ن, مانگێکه قورئانی تێدا دابه‌زیووه, شه‌یتانه‌کان کۆت ده‌کرێن و ده‌رگاکانی به‌هه‌شت واڵا ده‌کرێن و ده‌رگاکانی دۆزه‌خیش داده‌خرێن, له‌م مانگه‌دا شار سیمای نه‌فامی داده‌ماڵێت و خوشکان خۆیان داده‌پۆشن و مزگه‌وته‌کان جمه‌یان دێت له گه‌نج و پیرو منداڵ و لاو, مانگی چاکهکاریو قه‌بوڵ بوونی دوعایه, له هه‌موو شه‌وو رۆژێکیدا خه‌ڵکانێک ئازاد ده‌کرێن له ئاگری دۆزه‌خ و بڕیاری رزگارییان بۆ ده‌رده‌چێت, جا مانگێک ئه‌مه مشتێک بێت له خه‌رواری فه‌زڵ و گه‌وره‌یییه‌که‌ی ئایا ره‌وایه موسڵمان به به‌رنامه‌وه پێشوازی لێ نه‌کات و وه‌ک میوانێکی زۆر رووح سووک و شیرین نهینێته سه‌ر گلێنه‌ی چاوی؟؟!!
خوشک و برای به‌رێزم: ئه‌مه‌ی به‌رده‌ستت چه‌ند خاڵێکه بۆ جێ به‌جێکردن, کۆمه‌ڵه رێنمایییهکه بۆ هه‌موو لایه‌کمان تا به هۆیه‌وه کارێک بکه‌ین له‌م ره‌مه‌زانه‌دا زیاتر‌و زیاتر چێژ له عیباده‌ته‌کانمان وه‌ربگرین و ئه‌م فرسه‌ته خوایییه له ده‌ست نه‌ده‌ین, نه‌بادا ساڵێکی تر نه‌توانین بگه‌ینه‌وه به خزمهتیو ته‌مه‌نی دیاری کراوی په‌نهانمان بڕ نه‌کات, له خوای گه‌وره داواکارین بتوانین زۆر به جوانی به‌ره‌و پیری ئه‌م مانگه پیرۆزه‌وه بچین و قۆڵی مه‌ردانه‌ی لێ ههڵمانین و ئه‌م خاڵانه بخه‌ینه سه‌ر ئه‌رزی واقیع, تا به هۆیه‌وه ره‌مه‌زانێکی پڕ له خێر‌و چاکه‌و چاکهکاریو ئهمینیو جوانی به‌سه‌ر به‌رین:
چه‌ند رێنماییه‌ک بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز
۱- با له‌م مانگه‌دا بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی بده‌ین چونکه ته‌وبه‌ی راست هه‌موو تاوانه‌کانی پێشوو ده‌سڕێته‌وه, نوێژه‌کان به گه‌رم و گوڕی ده‌ست پێبکه‌ینه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بمرین و نوێژمان له‌سه‌ر بکرێت, بێینه مزگه‌وت پێش ئه‌وه‌ی بمرین و بهێنرێینه مزگه‌وت, خۆمان بشۆین و روو له قیبله بکه‌ین, پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تاته‌شۆر بشۆردرێین و به تۆبزی له گۆڕدا روومان پێبکرێته قیبله..
۲-ووریابه شه‌یتان هه‌ڵت نه‌خه‌ڵه‌تێنێت به ناوی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ گه‌رمه‌و رۆژووناگیرێت, چونکه بیرت بێت چێژ‌و تامی به رۆژووبوون زۆر له‌وه گه‌وره‌تره گه‌رماو سه‌رما ببێته رێگری‌و بتوانێ چۆکت پێ دابدات, ئاگری دۆزه‌خیش زۆر گه‌رمتره ئه‌گه‌ر بزانیت, چه‌ندان منداڵ و نه‌وجه‌وانیش به رۆژوون و به‌سه‌ر نه‌فسیاندا زاڵ بوون. ئه‌مه ته‌نها بیانووی نه‌فام و روخاوهکانهو تۆش له‌وانه نیت.
۳- خوشکانی به‌رێزمان ئه‌م مانگه گه‌وره‌ترین فرسه‌ت و هه‌له بۆ خۆداپۆشین و به‌رگی رێز له‌به‌ر کردن, چونکه حیجاب تاجه به‌سه‌ر سه‌ری هه‌موو که‌س ناشێ, ئاڵای ده‌وڵه‌تی ره‌وشته نه‌ک ته‌نها پارچه قوماشێ, له‌به‌ر ئه‌وه ده‌خیله سه‌د ده‌خیل ئه‌و بڕیاره بوێرانه‌یه‌ی خۆت بده‌و چیتر مه‌به‌ره ئامرازی خه‌ڵکی به‌ره‌و تاوان و دۆزه‌خ بردن.
۴- با له‌م مانگه‌دا مزگه‌وته‌کان ئاوه‌دان بکه‌ینه‌وه, وه زۆربه‌ی کاته‌کانمان له میوانداری ماڵی خوای په‌روه‌ردگاردا بین, چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: ((ما تواطن رجل مسلم المساجد للصلاه والذکر, إلا تبشبش الله له من حیث یخرج من بیته کما یتبشبش أهل الغائب بغائبهم إذا قدم علیهم)). رواه ابن ماجه والحاکم وحسنه الألبانی فی صحیح الجامع(۵۴۸۰).
واته: هیچ موسڵمانێک نییه که زۆر له مزگه‌وته‌کاندا بمێنێته‌وه بۆ نوێژ‌و یادی خوای گه‌وره ئیلا له‌و کاته‌وه که له ماڵ ده‌رده‌چێت خوای گه‌وره شادومان ده‌بێت پێی هه‌روه‌ک چۆن خێزانێک کامه‌ران و شادومان ده‌بن کاتێک که‌سێکی نادیاریان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
۵- دابه‌ش کردنی کاته‌کانمان بۆ دوو به‌ش:
أ-به‌شێکی سه‌ره‌کی ته‌رخان بکه‌ین بۆ ته‌قواو زیادکردنی عیباده‌ته‌کان و پاک کردنه‌وه‌ی نه‌فسی خۆمان.
ب-گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌ره‌و لای خوای په‌روه‌ردگار به ئاکار‌و ره‌فتارو ره‌وشتی جوان و فێر کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی تازه گه‌ڕاونه‌ته‌وه له شێوازی نوێژ‌و عیباده‌ته‌کان.
۶- گرنگی دانی زۆر به خوێندنه‌وه‌ی قورئان و کتێب و نامیلکه‌ی به‌سوودو گوێگرتن له ووتاری مامۆستایان, وه دانانی خشته‌یه‌کی وورد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
۷- خوێندنی ویرده‌کانی رۆژانه به گشتی هه‌ر له چوونه ده‌ره‌وه له ماڵ و گه‌ڕانه‌وه‌و پێش نووستن و …هتد. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نامیلکه‌ی زیکره‌کان ده‌ست بخه.
۸- گرنگی دانی زیاتر به نزا‌و داوای لێخۆشبوو‌ن کردن و پاڕانه‌وه‌ی زۆر‌و له ده‌ست خۆنهدانی کاته‌کانی گیرا بوونی دوعا, به تایبه‌ت کاتی پارشێو که خوای گه‌وره داده‌به‌زێته ئاسمانی دونیا‌و ده‌فه‌رموێت: (کێ هه‌یه دا ده‌کات تا پێی ببه‌خشم, کێ هه‌یه داوای لێخۆشبوونم لێ بکات تا لێی خۆش ببم), وه کاتی به‌ربانگ کردنه‌وه‌و پاڕانه‌وه تیایدا بۆ خۆت و که‌س و کار‌و سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان.
۹- گرنگی دان به پڕکردنه‌وه‌ی کاته‌کانی شه‌وو رۆژی ئه‌م مانگه به چاکه‌و خێرکردن و سه‌ردانی کردنی خه‌ڵک و یارمه‌تی دان و قسه‌ی خێر کردن, نه‌ک وه‌ک هه‌ندێک خۆیان به قسه‌ی نادروست و یاری و خه‌وتن و باسی خه‌ڵکه‌وه خه‌ریک ده‌که‌ن.
۱۰- گرنگی دانی زۆر به خێر کردن, چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) له‌م مانگه‌دا زۆر خێری کردووه‌و ماڵی سه‌رف کردووه. ئێمه‌ش ههکهسهو له‌لای خۆی به پێی ئه‌و توانایه‌ی خوا پێی به‌خشیوه, چیت لێ که‌م ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر خاوه‌ن کرێچیت و ئه‌م مانگه له‌به‌ر خوا کرێچییهکهت ببه‌خشیت و کرێی لێ نهسهنیو کامه‌رانی بخه‌یته دڵی خێزانێکه‌وه.
۱۱- ئه‌نجامدانی نوێژه‌کان به جه‌ماعه‌ت و له مزگه‌وتدا,هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی نوێژی ته‌راویح, چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((من قام رمضان إیمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه)). رواه البخاری۴/۲۱۸, ۲۱۷ ومسلم ۷۵۹
واته: هه‌رکه‌سێک شه‌وانی ره‌مه‌زان شه‌و نوێژ‌و ته‌راویح ئه‌نجام بدات به ئیمان و ئومێدی پاداشت ئه‌وا خوای گه‌وره له گوناهه‌کانی له‌وه‌و پێشی خۆش ده‌بێت.
۱۲- دانانی خشته‌یه‌ک بۆ خه‌تم کردنی قورئانی پیرۆز, به‌وه‌ی به لایه‌نی که‌مه‌وه هه‌ر رۆژێک جوزئێک له قورئان بخوێنرێته‌وه, چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) له‌م مانگه‌دا جوبرائیل دیراسه‌ی قورئانی پێ کردووه.
۱۳- دروست کردنی که‌شێکی پڕ له ئیمان و برایهتیو رێز‌و خۆشه‌ویستی له ناو ماڵ و له مزگه‌وته‌کاندا, چونکه بێ دروست بوونی ئه‌م که‌شه تام له عیباده‌ته‌کان ناکه‌ین.
۱۴- رێزگرتن له پیرو به ته‌مه‌نه‌کان و ڕێ نه‌دان به دروست بوونی خیلاف و کێشه له‌گه‌ڵیاندا.
۱۵- رێزگرتن له مامۆستایانی پێش نوێژی مزگه‌وته‌کان و دروست کردنی پردی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان.
۱۶- دروست کردنی په‌یوه‌ندی رێز‌و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ هه‌موو که‌سێکدا, به تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی تازه ته‌وبه‌یان کردووه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه مزگه‌وت. چونکه ئه‌وان له هه‌موو که‌س زیاتر پێویستیان به دڵنهواییو هاورێیه‌تی هه‌یه.
۱۷- هێنانی براو که‌س و به‌ڵکو منداڵانیش بۆ مزگه‌وت و هاوکاری کردنیان بۆ نوێژکردن به کۆمه‌ڵ و گوێگرتن له ووتارو ئامۆژگارییه پڕ سووده‌کان.
۱۸-سڵاوی گه‌رم و قسه‌ی شیرین و مامه‌ڵه‌ی نه‌رم و نیان به‌خشینه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا له‌م مانگه‌دا به تایبه‌تی, که ئه‌مه‌ش زۆر کاریگه‌ری زیاتره له شیرینی به‌خشینه‌وه, چونکه پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((الکلمه الطیبه صدقه))واته: هه‌موو ووشه‌یه‌کی باش و جوان چاکه‌یه‌و پاداشتی هه‌یه.
۱۹- پاراستنی هێمنیو پاک و خاوێنی ناو مزگه‌وته‌کان و رێز گرتن له هه‌یبه‌ت و مه‌نزیله‌ی مزگه‌وت, وه ده‌نگ هه‌ڵنه‌بڕین و نه‌خواردنی سیر‌و پیازو شتی بۆن ناخۆش کاتی چوون بۆ مزگه‌وت, به‌ڵکو خۆ بۆنخۆش کردن و جلی پاک و جوان و تازه له‌به‌ر کردن, وه زۆر نه‌خواردن له کاتی به‌ربانگدا بۆ به چالاکی ئه‌نجامدانی عیباده‌ته‌کان.
۲۰- گرنگی دان به کڕینی نامیلکه‌و کاسێت وشریتی به‌سوودو له‌چک به‌خشین به دیاری به‌و که‌سانه‌ی تازه بڕیاری پابه‌ند بوونیان داوه.
۲۱- قسه‌ی چاک کردن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی پێشتر گه‌رم و گوڕ بوون و هاتوچۆی مزگه‌وتیان کردووه‌و دواتر وازیان هێناوه‌و ئه‌مساڵ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و پێشوازی گه‌رم لێ کردنیان.
۲۲- ئاماده بوون له هه‌ر کۆڕێکی زیکرو ووتارێکدا, چونکه نموونه‌ی ئه‌و دانیشتنانه وه‌ک باخی به‌هه‌شته, مه‌لائیکه‌ته‌کانی خوای په‌روه‌ردگار ده‌وریان داون و که ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای خوای په‌روه‌ردگار باسی ئاماده‌بوانی ئه‌و مه‌جلیسه ده‌که‌ن.
۲۳- زیندوو کردنه‌وه‌ی سوننه‌ته‌کان به پێی توانا, به تایبه‌تی سوننه‌تی رۆژوو شکاندن به خورمای ته‌ڕ, ئه‌گه‌ر نه‌بوو به خورمای ووشک, یان ئاو, وه پارشێو کردن, وه نوێژه سوننه‌ته‌کان به گشتی.
خوای گه‌وره یارمه‌تیمان بدات که به سهلامهتیو له‌ش ساغییهوه پێشوازی له‌م مانگه بکه‌ین و مافی خۆی بده‌ینێ.
سه رچاوه : به خته وری