به شی کوردیڕه‌مه‌زان

ڕۆژو گرتن ڕۆژو ڕه‌مه‌زان رِۆح ِۆژوو ئیراده

رِۆژوو وێستگه‌یه‌ک بۆ رِزگاربوون له‌ قه‌یرانه‌کانى رِۆح!

د.ئاراس محمد صالح

رِۆژوو تاقیکردنه‌وه‌یه‌که‌ له‌به‌رده‌م حه‌زو ئاره‌زووه‌کانى مرۆڤدا به‌زمانی حاڵ پێده‌ڵێت، بزانم چه‌نده‌ ئیراده‌ت به‌ه‌هێزه‌و له‌به‌رده‌م حه‌زو ئاره‌زووه‌کانتا ده‌وه‌ستیت و ته‌سلیم به‌هه‌واو هه‌ڵپه‌کانى نابیت و خواستى عه‌قڵ و ئیراده‌ سه‌رده‌که‌وێت به‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ بێسنووروسه‌رکه‌شه‌کانى ئاره‌زووه‌ تێرنه‌بووه‌کانى مرۆڤدا؟ له‌تازه‌ترین تاقیکردنه‌وه‌ زانستیه‌کاندا شتێکى سه‌لمێنراو که‌ مرۆڤى تووشى شۆک کردوه‌ ته‌قینه‌وه‌ى حه‌زو شه‌هوه‌ته‌ مادى وجه‌سته‌یه‌کانى مرۆڤه‌ به‌شێوه‌یه‌کى وه‌ها مرۆڤ قوده‌رت و تواناو ئیراده‌ى خۆى له‌ده‌ستداوه‌ له‌به‌رزۆرى پێویستیه‌ مادیه‌ زۆره‌کانیداو له‌ده‌ستدانى کۆنترۆڵى خۆى له‌به‌رامبه‌ر غه‌ریزه‌ى خاوه‌ندارێتى(التملک) و پێویستیه‌ مادییه‌کانیدا.

 

هه‌رکاتێک مرۆڤ تواناى به‌سه‌ر خواسته‌کانیدا نه‌ماو که‌وته‌ شوێن هه‌ڵپه‌ مادییه‌ دنیاییه‌ تێرنه‌بووه‌کانى زیاتر هه‌ست به‌ نادڵنیایی ده‌کات و هه‌موو کات ماندووه‌و خۆشى نازانێت بۆچى وایه‌و له‌ کوێدا هه‌ست به‌ دڵنیایى ده‌کات و بۆ ساتێک ده‌روونى ده‌حه‌سێته‌وه‌، له‌م کاته‌دا رِۆژوو مرۆڤ فێری جڵه‌وگیرى حه‌زه‌ مادییه‌ سه‌رکه‌شه‌ تێرنه‌بووه‌کانى ده‌کات و پێده‌ڵێت فه‌لسه‌فه‌ى ژیان ته‌نها رِاکردن نییه‌ به‌دواى ماده‌داو به‌خته‌وه‌رى ته‌نها له‌ ماده‌دا به‌ده‌ست نایه‌ت، به‌شى سه‌ره‌کى و سه‌نته‌رى مرۆڤ رِۆحه‌و له‌ جیهانى رِۆحدا تێرده‌کرێت خۆشى وشادى مرۆڤ له‌ جیهانى رِۆحدا فه‌راهه‌م دێت و ته‌نها له‌و جیهانه‌دایه‌ مرۆڤ هه‌ست به‌ خۆشنوودى و رِاحه‌ى دڵ و گیان ده‌روون ده‌کات و پشووى شاده‌ ده‌دات و له‌جه‌نجاڵى جیهانى مادیه‌ت دوور ده‌که‌وێته‌وه‌.

 

له‌م رِۆژگاره‌ى ئه‌مرِۆدا کىَ ده‌بینیت شادى له‌سه‌ر رِووى بیت و دڵى خۆش بێت هه‌موو ئه‌وانه‌ى که‌ لایه‌نى مادى ومالییان باشه‌و له‌و رِووه‌وه‌ گرفتیان نییه‌ له‌هه‌موو که‌س نائارام ترو ده‌روون ماندووترن، له‌ زۆربه‌مان زیاتر پرته‌و بۆڵه‌یانه‌و سکالاَ له‌ده‌ست ئه‌م ژیانه‌ ده‌که‌ن بۆچى؟ رِه‌نگه‌ خۆشیان نه‌زانن بۆ واشه‌که‌ت و ماندوون له‌بارێکى ده‌روونى ناله‌باردان، ئه‌وان نازانن گرىَ کوێره‌ى ده‌رده‌کانیان له‌کوێدایه‌و به‌شوێن به‌خته‌وه‌ریدا وێڵن، له‌م کاته‌دا رِۆژوو ده‌ستیان ده‌گرێت و رِێگرییان ده‌کات ده‌ست بۆ جیهانى حه‌زو ئاره‌زووه‌ مادى و دنیاییه‌ حه‌لاَڵه‌کانیش به‌رن، له‌م کاته‌دا جیهانى رِۆژوو بۆ ئه‌ودیوى ماده‌ به‌ کێشیان ده‌کات، له‌وێدا مرۆڤ هه‌ست به‌ساده‌یى ژیان و ناسکى رِۆح و چاودێرى خوا ده‌کات، وه‌ته‌واو هه‌ست ده‌کات ژیان زۆرله‌وه‌ فراوانترو گه‌ورتره‌ که‌ ئه‌م وێناى کردوه‌ هه‌ست ده‌کات جیهانى مرۆڤ جیهانێکى ئاڵۆزه‌و خواسته‌کانى رِۆح لاى ئه‌و هیچ حسابێکیان بۆ نه‌کراوه‌و پشت گوىَ خراون زۆرێک له‌ ماندووییه‌ ده‌رووونیه‌کانى له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌؟.

 

رِۆژوو هه‌ستى مرۆڤ ناسک ده‌کاته‌وه‌و فێرى ئارام گرتن و سنووردانان بۆ ئاره‌زووه‌کانى ده‌کات و هه‌ستى لێبوردن و گیانى خۆنه‌ویستى له‌مرۆڤدا به‌هێز ده‌کات، مرۆڤ زۆرجار له‌ پێناوى حه‌زێکیدا زۆر کێشه‌و ده‌رده‌سه‌رى بۆ خۆى ده‌سازێنىَ، به‌لاَم رِۆژوو فێرى ده‌کات ئه‌گه‌ر که‌سێک گێچه‌ڵى پێکرد یان جنێوى پێدا بڵێت: من به‌رِۆژووم من به‌رِۆژووم، واته‌ رِۆژوو فێرى له‌سه‌رخۆیی وهه‌ڵوێستى دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ڵشاخان به‌خه‌ڵکیدا ده‌کات با که‌سانى به‌رامبه‌ر نه‌زان و هه‌ڵه‌ش بن! ئازایى مرۆڤ هه‌ر له‌تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ و هه‌ڵوێستى فیشه‌که‌ شێتانه‌دا نییه‌، زۆر کات ئازایى و گه‌وره‌یی مرۆڤ ئه‌وه‌یه‌ تواناى خۆکۆنترۆڵکردن و گیانى لێبووردنى تێدا به‌هێز بێت، زۆر لێبوردن هه‌یه‌ له‌ سه‌دان تۆڵه‌ کردنه‌وه‌ گه‌وره‌ترو پیرۆزترو ئازایه‌تى تره‌.

 

گه‌وره‌ترین خاڵى به‌هێزى مرۆڤ ئه‌وه‌یه‌ ئیراده‌ى به‌هێزبێت، مرۆڤ ئه‌گه‌ر ئیراده‌ى به‌هێز بوو ئه‌وه‌گه‌وره‌ترین خاڵى به‌هێزیه‌تى ده‌توانێت به‌سه‌ر هه‌موو کۆسپ وله‌مپه‌ره‌کانى ژیانیدا سه‌رکه‌وێت و دووربێت له‌ شکست و لاوازىن مرۆڤ کاتێک له‌هه‌نگاوکاره‌کانیدا شکست ده‌هێنێت ئیراده‌ى لاوازه‌، مرۆڤ کاتێک زه‌لیل ده‌بێت به‌ده‌ست حه‌زو ئاره‌زووه‌کانیه‌وه‌ ئیراده‌ى لاوازه‌، چه‌ندین مرۆڤ هه‌یه‌ به‌ده‌ست جگه‌ره‌ کێشانه‌وه‌ گیرۆده‌ بووه‌و ناتوانێت خۆى لێى رِزگار بکات، هه‌ر ئه‌و که‌سه‌ له‌ رِه‌مه‌زاندا به‌ رِۆژووه‌و زاڵده‌بێت به‌سه‌ر حه‌زه‌که‌یدا، ئه‌مه‌ ئه‌و ئیراده‌ به‌هێزه‌یه‌ که‌ رِۆژوو له‌مرۆڤدا سه‌وزى ده‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ به‌رده‌وام خاوه‌نى ئه‌و ئیراده‌یه‌ بێت ده‌توانێت خۆى له‌هه‌موو ئاره‌زووه‌ زیانبه‌خشه‌کانى رِزگار بکات و ببێته‌ که‌سێکى به‌هێز، ئه‌و مرۆڤه‌ى له‌کاتى به‌رِۆژووبووندا دانبه‌خۆیدا ده‌گرێت و به‌خه‌ڵکیدا هه‌ڵناشاخىَ ده‌توانێت رِۆژوو بکاته‌ قوتابخانه‌یه‌کى په‌روه‌رده‌یى خۆیى تێدا سازو ئاماده‌ بکات بۆ ناو جه‌نجاڵى و کۆسپه‌کانى ژیان، مرۆڤ وه‌ک دروستکراوێکى خواى گه‌وره‌ به‌درێژایى مێژوو پێویستى به‌ رِۆژوو هه‌بووه‌ هه‌تا پارێزراوبێت له‌ شکست و لاوازى ده‌رچوون له‌ رِێگاى رِاستى خوا: [ ێا ڕَیُّهَا الَّژِینَ آمَنُواْ کُتِبَ عَڵیْکُمُ الێِّێامُ کَمَا کُتِبَ عَڵى الَّژِینَ مِن قَبْلِکُمْ ڵعَلَّکُمْ تَتَّقُونَ] البقره‌ : ۱۸۳. رِۆژووفه‌رزکراوه‌ له‌سه‌ر موسڵمانان هه‌تا ببنه‌ ئه‌هلى ته‌قوا، ته‌قوا له‌ وێناکردنى عومه‌رى کورِى خه‌تابدا رِۆیشتنه‌ به‌ رِێگایه‌کى درِکاویداو ته‌قواکردن خۆهه‌ڵکردن و بینینى به‌رپێى خۆته‌ زۆر به‌وریایى هه‌تا له‌درِک وداڵى رِێگا پارێزراو بیت، رِێگاى ژیانى مرۆڤ له‌هه‌موو رِووه‌کانه‌وه‌ پرِه‌ له‌ هه‌ڵدێرو درِک و به‌رزو نزمى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانیت رِێگاکه‌ ببرِیِت پێویستت به‌ وردی و ئیراده‌یه‌کى گه‌وره‌ هه‌یه‌ هه‌تا بتوانیت بگه‌یته‌ کۆتاو سه‌رکه‌وتوو بیت.

یه کگرتووی ئیسلامی

نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا