که‌ی فه‌رمان به‌منداڵ ده‌کرێت بۆ گ
پرسیار/ که‌ی فه‌رمان به‌منداڵ ده‌کرێت بۆ گرتنی ڕۆژوو؟
ئایا وازی لێ ده‌هێنرێت تا بالغ ده‌بێت یا ناچار ده‌کرێت له‌سه‌ر گرتنی ڕۆژوو له منداڵی‌دا؟
وڵام/ گومان له‌وه‌دانیه که‌پێویسته له‌سه‌ر باوکان ودایکان نه‌وه‌کانیان په‌روه‌رده‌بکه‌ن، ئه‌م په‌روه‌رده‌کردنه ئه‌مانه‌تێکه له‌و ئه‌مانه‌تانه‌ی مرۆڤ هه‌ڵیگرتوه‌و پرسیاری لێده‌کرێت ده‌رباره‌ی، جاهه‌ر که‌س به‌وشێوه‌ی خوا پێی ڕازیه هه‌ستا به‌جێبه‌جێَکردنی سه‌رده‌که‌وی، وه‌هه‌ر که‌س که‌م ته‌رخه‌می تێدا کرد له‌دنیاو دواڕۆژدا زه‌ره‌رده‌کات.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ێا ڕَیُهَا اڵژِینَ آمَنُوا قُوا ڕَنْفُسَکُمْ ۆڕَهْلِیکُمْ نَاراً ۆقُودُهَا النَاسُ ۆالْحِجَارَه‌ُ عَڵیْهَا مَلائِکَه‌ٌ غِلاڤٌ شِدَادٌ لا ێعْێُونَ الڵهَ مَا ڕَمَرَهُمْ ۆێفْعَلُونَ مَا یُۆْمَرُونَ) (التحریم:۶) واته: ئه‌ی باوه‌ڕداران خۆتان وخێزانتان له‌ئاگرێک بپارێزن که سوته‌مه‌نیه‌که‌ی مرۆڤ وبه‌رده، پاسه‌وانی ئه‌و دۆزه‌خه کۆمه‌ڵه فریشته‌یه‌کن زۆر دڵ ڕه‌ق وتوندوتیژن، بی فه‌رمانی خوا ناکه‌ن له‌هه‌ر شتێکدا که فه‌رمانیان پی بدات وهه‌رچی کارێکیان پی بسپێردرێت به‌ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نن. له‌م ڕوانگه‌وه له‌سه‌ر مسوڵمان پێویسته که‌سوربێت له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کردنی نه‌وه‌کانی به‌په‌روه‌رده‌یه‌کی ڕاست به‌و شێوه‌ی که خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی فه‌رمانیان پێداوه‌و ڕایان بهێنێت له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی په‌رستشه‌کان . ڕۆژووش یه‌کێکه له‌په‌رستنه‌کان که‌پێویستی به‌ئارام گرتن وخۆگری هه‌یه، پێویسته مناڵ ڕابهێنرێت له‌سه‌ر گرتنی ڕۆژوو به‌و مه‌به‌سته‌ی له‌کاتی گه‌وره‌یدا لای ئاسان بێت، هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کانیان به‌بچوکی ڕۆژوو بگرن پێغه‌مبه‌ریش (ێلى الله علیه وسلم) دانی به‌م ڕۆژووگرتنه‌دا ناوه، له‌ڕه‌بیعی کچی مه‌عوزه‌وه خوا لێی ڕازیبێت ده‌فه‌رموێت: (فکنا بعد ژلک نێومه، ونێوم ێبیاننا الێغار منهم، ونژهب الى المساجد، فنجعل له‌م اللعبه من العهن، فاژا بکی احدهم على الگعام اعگیناه ایاه، حتى یکون عند الافگار، وفی روایه فاژا سڕلونا الگعام اعگیناهم اللعبه نلهیهم حتى یتموا ێومهم). رواه البخاری ۴/۲۰۰؛مسلم ۸/۱۳. واته: له‌دوای هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی ڕۆژووی فه‌ڕز کرد ئێمه به‌ڕۆژوو ده‌بوین، مناڵه بچوکه‌کانیشمان به‌ڕۆژوو ده‌بون و ده‌مان بردن بۆ مزگه‌وت، یاریچه‌مان له خوری بۆ دروست ده‌کردن، ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌مناڵه‌کان بۆ خواردن بگریایه یاریچه‌که‌مان ده‌دایه تا کاتی ڕۆژوو شکاندن ده‌هات، له‌ریوایه‌تێکی تردا هاتوه ئه‌گه‌ر داوای خواردنیان لێ بکردینایه یاریچه‌کانمان ده‌دانی تاخۆیانی پێوه خه‌ریک بکه‌ن تاڕۆژوه‌که‌یان ته‌واو ده‌کرد.
هه‌ر که‌س کوڕێک یان کچێکی هه‌بوو وه‌توانای ڕۆژووگرتنی هه‌بو له‌سه‌ر باوک ودایکه‌که پێویسته ڕۆژووی پی بگرێت هه‌رچه‌نده باڵغیش نه‌بوبێت به‌و مه‌به‌سته‌ی له‌سه‌ر ڕۆژوو گرتن ڕابێت، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمانمان پێده‌کات که نه‌وه‌کانمان به ئه‌نجام دانی خواپه‌رستیه‌کانه‌وه پابه‌ند بکه‌ین له‌کاتێکدا که‌ژیر بوون و توانای ئه‌نجام دانیان هه‌بوو، (ابن عمر) ده‌گێڕێته‌وه پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (مروا ڕبناءکم بالێلاه لسبع سنین، وچربوهم لعشر سنین، وفرقوا بینهم فی المچاجع). رواه احمد ۲/۱۸۰؛ ابو داود ۲/۱۶۲؛الدارقگنی ۱/۲۳۰؛ الحاکم ۱/۱۹۷؛البیهقی ۲/۲۲۹؛البغوی ۴/۴۰۶،ێححه السیوگی. واته: فه‌رمان به‌نه‌وه‌کانتان بکه‌ن به‌نوێژ کردن له‌حه‌وت ساڵیدا، له‌ته‌مه‌نی ده‌ساڵیدا له‌سه‌ر نوێژ نه‌کردن لێیان بده‌ن، وشوێنی خه‌وتنیان لێک جودابکه‌نه‌وه.
ئه‌م فه‌رمانه بۆ ئێمه‌یه که‌نه‌وه‌کانمان له‌حه‌وت ساڵیدا به‌نوێژه‌وه پابه‌ند بکه‌ین وله‌پێش باڵغ بوون له‌سه‌ر نوێژ نه‌کردن لێیان بده‌ین تا کاتێ پێگه‌یشتن له‌سه‌ریان گران نه‌بێت، ڕۆژووش هه‌روه‌هایه ئه‌گه‌ر ئێمه واز له منداڵه بچوکه‌کانمان بێنین وفه‌رمانیان پی نه‌که‌ین به‌نوێژو ڕۆژوو تاپێده‌گه‌ن ئه‌وه له‌سه‌رنه‌کردنی خواپه‌رستی ڕادێن، ئه‌گه‌ر له‌پاش پێگه‌یشتنیان فه‌رمانیان پی بده‌ین به‌نوێژکردن وڕۆژو گرتن بێگومان به‌گوێمان ناکه‌ن وهیچ بایه‌خێک بۆ قسه‌کانمان دانانێن، ئه‌و کاته وه‌کو ئه‌وه‌ی لی دێت که‌بمانه‌وێت له‌دڕک ترێ بچنین.
به‌ڵام هه‌ندێک له دایک وباوکان وا گومان ده‌به‌ن که‌پابه‌ند نه‌کردنی مناڵه‌کانیان به‌خواپه‌رستیه‌وه له‌به‌زه‌یی و سۆزه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌م بۆچونه هه‌ڵه‌یه چونکه هه‌رکه‌س بۆ نه‌وه‌کانی به‌سۆز بێت له‌ڕێگای چونه دۆزه‌خ دوریان ده‌خاته‌وه‌و پابه‌ندیان ده‌کات به‌ڕێگه‌ی چونه به‌هه‌شت، هه‌رچه‌نده له‌وه‌ی باسکرا جۆرێک له‌توندی هه‌یه به‌ڵام پاشه‌ڕۆژی ڕوناک و باشه.
ئامۆژگاری دایک وباوکان ده‌که‌م گرنگی بده‌ن به خۆشه‌ویست کردنی خواپه‌رستی لای نه‌وه‌کانیان و پابه‌ندیان بکه‌ن به‌خواپه‌رستیه‌وه هه‌رکاتێت له‌توانایاندا بوو جارێک له‌ڕێگه‌ی هاندان وجارێک له‌ڕێگه‌ی ترساندن.
ئه‌م بابه‌ته وه‌رگیراوه له کتێبی (به‌ده‌ست هێنانی مه‌به‌سته‌کان له حوکمه‌کانی ڕۆژوو به شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام)، له نووسینی: ڕحمد بن عبدالعزیز الحمدان
سه‌رچاوه :خوشکانی موسڵمان