معماری
خانه ---> به شی کوردی ---> بابه ته كان ---> ڕۆڵی زانایانی ئایینی له دامه زراندن و به ڕێوه بردنی کۆماری کوردستان دا

ڕۆڵی زانایانی ئایینی له دامه زراندن و به ڕێوه بردنی کۆماری کوردستان دا

ڕۆڵی زانایانی ئایینی له دامه زراندن و به ڕێوه بردنی کۆماری کوردستان دا
هاشم زوورئاوه ر/ نه غه ده
نه ته وه ی موسڵمانی کوردستان به درێژایی مێژووی یه ک سه ده ی ڕابردووی دا وله پاش رووخانی ئیمپراتوریه تی عوسمانی و هاتنه سه رکاری ده سه ڵاتی ڕه گه زپه رستی که ماڵ ئاتاتورک و له ئێرانیش دا رێژیمی شۆنیزمی ره زاشا ، تووشی زوڵم و زۆردارێکی بێ وێنه بووه . پاش ئه وه ی که په یمانی لۆزان له ساڵی 1923 و له کۆنفڕانسێکدا له نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوایی وه ک ئینگلیس و فه ڕانسه و ئیتالیا و ڕووسیا به دژی نه ته وه ی موسڵمانی کورد به په سه ند گه یشت ، خاکی کوردستان له نێوان وڵاتانی ئێران و تورکیا و ئێڕاق و سوریا و هه روه ها یه کێتی سۆفیه ته وه دابه ش کرا. به م جۆره بوو که ئه و داگیرکه رانه به پشتیوانی وڵاتانی سۆفیه ت و ڕۆژئاواییه وه ده ستیان کرد به ژێنۆسایدی کورد و تاڵانی کانزا و سه روه ت وسامانی کوردستان که به ناوی (تجدد) یان نوێخوازیه وه ئه نجام ده درا .
به ڵام له و نێوه دا ئاسایی بوو که گه لی کورد دژکرده وه ی ئه و چه وسانه وه یه بێت و بۆ به رگری له مافی خاک و نیشتمانه که ی دا قۆڵی هیممه ت هه ڵماڵێت .
زانایانی ئایینی که خاوه نی ڕێز و نفووزێکی بێ وێنه له نێو کۆمه ڵگای کوردستان دا بوون ، ده وری سه ره کییان بۆ خه بات دژی زوڵم و زۆرداری داگیرکه ران گێڕا . ئه وه ش ئه رکێک بوو که ئایینی پیرۆزی ئیسلام خستبوویه سه رشانیان ، هه روه کوو خوای مه زن له قورئانی پیرۆزدا ئاماژه ی پێده کات و ده فه رموێ : « ‎‎‎‎‎‎‎‎فَمَن اعْتَدَي عَلَيْكمْ فَاعْتَدُوا عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَي عَلَيْكمْ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ » بقره١٩٤
« هه رکه س ده سرێژی بۆکردن ، ئێوه ش وه کوو ئه و ده ست درێژی بۆ بکه ن و تۆڵه ی لێ بستێننه وه و له خوا بترسن و بزانن که خوا له گه ڵ پارێزگارانه » .
ئه و ئایه ته پیرۆزه ی قورئان ، هانده ر و رێنوێنی ده ری سه ره کی بوو بۆ ئه وه ی که به رپه رچی زوڵم و سته می چه وسێنه ران بدرێته وه .
گه وره پیاوانی ئایینی له ئاست سیاسه تی جیاوازی دانان و نابه رامبه ری ده سه ڵاتدارانی ئه و کاتی فارس و تورک و عه ره ب که گوێڕایه ڵی ئینگلیس و یه کێتی سۆفیه ت و ئامریکا بوون ، ڕاپه ڕینێکی مه زنیان هه ڵگیرساند ، ئه و‌ه ش به و هۆیه بوو که ئیسلام دژی ره گه زپه رستی و نایه کسانی یه . هه روه ها خوای مه زن به پێی ئه و ئایه ته پیرۆزه ئه و مه سه له یه روون ده کاته وه و ده فه رموێ :
« يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ » (13) حجرات.
« ئه ی خه ڵکینه به ڕاستی ئێمه ئێوه مان له پیاو و ژنێک خولقاندووه و ئێوه مان کرده نه ته وه نه ته وه و هۆز هۆز تا یه کتر بناسن به ڕاستی به ڕێزترینتان لای خوا خۆپارێزترینتانه » .
زانایانی ئایینی وه کوو شێخ سه عیدی پیران و شێخ سه عیدی نوورسی و و شێخ مه حموودی حه فید پێشه وا قازی محه مه د و شێخانی بارزان و نه هری ومه لا خه لیلی مه نگور و …. له مێژووی خه باتی نه ته وایه تی کورد دا شانازیه کی گه وره یان تۆمارکردووه . هه روه ک« کڕیس کۆچیرا» له سه ر ئه و بڕوایه یه که : ئه و ڕێبه رانه شیاوی گه شه پێدانی ئه وه ڵین مانیفیستی ناسیونالیستی کوردبوون که تێیدا ڕاده گه یه نن : نه ته وه ی کورد گه لێکی جیاوازه و ئێمه ده مانه وێ بۆ خۆمان کاروباری خۆمان به ڕێوه به رین(1) . له کوردستانی ئێران ، له پاش سه رکه وتنی شۆڕشی گه لانی ئێران له ساڵی 1357دا ڕه وتی ئیسلامی کوردی به ڕێبه رایه تی گه وره پیاوان و دڵسۆزانی وه کوو خوالێخۆشبوو کاک ئه حمه دی موفتی زاده و شه هید مامۆستا ناسری سوبحانی به ڕێگای ئاشتیانه حه ولی چاره سه ری کێشه ی کوردی دا .
له ژێره وه ئاوڕێک ده ده ینه سه ر ڕۆڵی سه ره کی زانایانی ئایینی له دامه زراندن و به ڕێوه بردنی کۆماری کوردستان :
کۆماری کوردستان له 2 ی رێبه ندانی 1324 له شاری مه هاباد و به به شداری هه موو چین و توێژه کانی کۆمه ڵگای کوردستان و هێندێ له گه وره پیاوان له پارچه کانی تری کوردستان دامه زرا . ده وری سه ره کی دامه زراندنی کۆمار گه وره پیاوی ئایینی و قازی شاری مه هاباد پێشه وا« قازی محه مه د» بوو که بنه ماڵه که ی به چه ند پشت کاروباری دادوه ری و کۆمه ڵایه تی و ئایینی ناوچه ی موکریانیان ده گێڕا . به هۆی ئه وه ی که که سێکی شیاو و جێی متمانه ی خه ڵکیش بوو ، به دامه زراندنی کۆمار بوو به سه رۆک کۆماری کوردستان . پێش دامه زراندنی کۆماری کوردستان ، کۆمه ڵه ی ژیانه وه ی کوردستان (ژکاف) له لایان تاقمێک له لاوانی رۆشنبیری مه هابادی و هه روه ها مامۆستایانی ئایینی وه کوو مامۆستا« مه لاقادرموده ڕڕه سی » و « مه لا عه بدووڵڵای داوودی » ناسراو به( مه لای حه جۆکی ) دامه زرابوو . مه لا عه بدوڵڵای داوودی به رپرسی کۆمیته ی کۆمه ڵه ی ژکاف له مه هاباد بوو و هه ر‌وه ها ناوبراو به ڕێوبه ری خوێندنگای کوردی( گه لاوێژ ) بوو که له ماڵی حاجی ئه حمه دی گادانی و له پاشان ماڵی سه ید عه بدووڵڵای ته هازاده به ڕێوه ده چوو (2). یه کێک له مه رجه کانی ئه ندام بوون له کۆمه ڵه ی ژکاف سوێندخواردن به قورئانی پیرۆز بوو که به وپێ یه غایه ن به گه ل و نیشتمان و کۆمه ڵه ی ژکاف نه بێت . کۆمه ڵه ی ژکاف پێکهاته یه کی نه ته وه یی و ئایینی بوو ، هه روه کوو به ڕێز( مه ناف که ریمی ) وه زیری فه رهه نگی کۆماری کوردستان له وتووێژێکدا دانی پێداده نێت و ده ڵێت : ژکاف کۆمه ڵه یه کی ئایینی – نه ته وه یی بوو که له ساڵی 1321 تا 1324 کاروباری مه هابادی به ڕێوه ده برد و له وماوه یه دا پاکی و ڕاست و دروستی له نێو کۆمه ڵگای خه ڵکه وه دامه زرا که له دونیا دا هاوتای نه بوو . بۆ نموونه قوماربازی شه ڕابخواردنه وه سه یرکردنی نامه حڕه م به گشتی له نێو خه ڵک دا باوی نه ما و له جێی ئه و پاکی و یه کڕه نگی و دۆستایه تی شوێنی گرته وه(3) .
 
کۆمه ڵه ی ژکاف له 25 ی گه لاوێژی 1321 له باغی حاجی داوودی دا و له دانێشتنێکدا بڕیاری کۆبوونه وه و پێوه ندی گرتن له گه ڵ کوردی پارچه کانی تر ی دا . بۆیه ش له کوردستانی ئێران قاسم قادری و شێخ عوبیدوڵڵای زینوێ له کوردستانی عێڕاق و مه لا وه هاب له کوردستانی تورکیا له کۆبوونه وه یه کدا له شوێنێک له نێوان سنووری ئێران و عێڕاق و تورکیا(داڵامپه ر) بڕیارێکیان به نێوی په یمانی « سێ سنوور» به مه به ستی پێوه ندی گرتن له گه ڵ یه ک په سه ند کرد(4) . شایانی باسه که له و کۆڕه دا مامۆستا هه ژار و زه بیحیش له گه ڵ قاسم قادری له به شی کوردستانی ئێران دا حازر ببوون . له و په یمانه دا ده وری که سایه تیه کانی ئایینی له کوردستانی ئێراق و تورکیا زه ق و به رچاوه .
 
له سه ره تای دامه زرانی کۆمه ڵه ی ژکاف ، قازی محه مه د ئه ندامی ئه و کۆمه ڵه یه نه بوو، به ڵام له به ر ئه وه ی که که سێتی سه ره کی ناوچه قازی محه مه د بوو له نێو عه شایر و شارنشینه کان دا ڕێز و نفووزێکی زۆری هه بوو . سه رانی ژکاف جێگای به رپرس و که سێتی یه که می کۆ مه ڵه یان به تاڵ هێشتبۆوه بۆ ئه وه ی ڕۆژێک قازی محه مه د بێته نێو ڕیزه کانی ژکاف . سه ره نجام دوای ماوه یه ک هاتووچۆ که له وان دا ئه ندامانی ژکاف پرس و ڕایان به قازی ده کرد قازی محه مه دیان بۆ ئه ندامه تی ژکاف بانگهێشتن کرد .
به چوونی قازی محه مه د بۆ نێو ڕیزه کانی ژکاف و له ماوه ی تێکۆشانی دا رۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر په ره ی ده گرت شانه کانی حیزبی له ئاراراته وه تا کرماشان بڵاو ببوونه وه . به هاتنی قازی محه مه د بۆ نێو ڕیزه کانی چالاکیه کان ڕواڵه تێکی ئاشکراتریان به خۆوه گرت و گه شه یه کی زیاتریان ئه ستاند .(5)
لێره دا بۆمان ده رده که وێ که دامه زرێنه رانی کۆماری کوردستان هه مان ئه ندامانی کۆ مه ڵه ی ژکاف بوون که به وته ی وه زیری فه رهه نگی ئه و کۆماره به پێناسه یه کی نه ته وه یی و ئایینی وه دامه زرا بوو که شوێن دانه رترین یان پێشه وا قازی محه مه د بوو .
 
قازی محه مه د هیچکات له بیروباوه ڕی خۆی دا دوودڵ نه بوو و له به جێهێنانی ئه رکه کانی دینی و له هه ر هه ل ومه رجێک دا په ڵپی نه ده گرت تا ئه و جێگایه ی که له یه کێک له کۆڕه کانی باس و ڕاوێژ له باکو هاوڕێ له گه ڵ (میر جه عفه ر باقرۆف ) سه رۆک وه زیری ئازه ربایجان و حیزبی کۆمۆنیستی ئه و وڵاته کۆبوونه وه که بۆ چه ند ساتێک به مه به ستی به جێهێنانی نوێژ جێ ده هێڵێ . ڕێزگرتن له داب و نه ریتی ئیسلامی له سه روی هه موو بابه ته کان بوو که قازی و هاوڕێیانی به دوای داده چوون . پێشه وا قازی محه مه د به رده وام مێزه ری سپی مه لایه تی له سه ر بوو، ته نانه ت له ڕێوڕه سمه کانی فه رمیش سه ره ڕای ئه وه ی که جل و به رگی نیزامی له به ر دابوو له سه ری نه ده کرد(6) .
له کاتی حکومه تی ره زاشا دا ئه وده مه ی که سه ید مه هدی فه روخ پارێزگاری ئازه ربایجان بۆ تاوتۆکردنی بارودۆخی ناوچه که هاته مه هاباد و گه وره پیاوان و سه رۆکی ئیداره کان پێشه وازییان لێکرد ئه ویش بۆ نواندن و چاوترسێن کردنی خه ڵک و مه ئموره کانی بانگی قازی محه مه د ده کا و ده ڵێ : بۆچی جل و به رگی یۆنیفۆرمت له به رنه کردووه ؟ قازی به وپه ڕی بوێریه وه وه ڵامی ده داته وه و ده ڵێ : من قازی شار و ناوچه م و مافی دادوه ری و شه رعیم هه یه و ئازادم له پۆشینی جل و به رگی مه لایه تی دا . ئیدی هه ڵده ستێ و به جێیان دێڵێ هه رچی فه رمانداری و به رپرسی ئیداره کان تکای لێده که ن حازر نابێ بچێته وه پارێزگار .
بێجگه له قازی محه مه د له نێو توێژی مامۆستایانی ئایینی دا که سانی تر هه بوون که خزمه تگوزاری گه ل و کۆماری کوردستان بوون و تادوا هه ناسه ی ژیان له پێناو ئه و ڕێبازه دا مانه وه . خوالێخۆشبوو « مه لامسته فای بارزانی» یه کی تر له و که سایه تیانه یه که له بنه ماڵه یه کی ئایینی و نیشتمانپه روه ری شێخانی بارزان سه ری هه ڵدا که زۆرتر مێزه ری مه لایه تی له سه رده نا . به درێژایی خه باتی سیاسی دا شانازیه کی زۆری خولقاند ته واوی ته مه نی له چیا سه رکه شه کانی کوردستان خه ریکی شه ڕ و خه بات و تێکۆشان بوو . له ساڵی 1945 بۆ خۆی و 35 هه زارکه س بارزانی له ڕێگای کێله شین سنووری دابه زاند و تێکه ڵ به بزووتنه وه که ی قازی محه مه د واته کۆماری کوردستان بوو . هێزه کانی زۆر ئازا و دلێر بوون ، ته نانه ت به رپرسی ستادی ئه ر ته شی ئێران« ره زم ئارا » له و پێوه ندیه دا گووتبووی : ئه گه ر په نجا هه زار که س له پیاوانی بارزانیم هه بووایه هه مووی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاستم دێنایه ژێر ڕکێفی خۆمه وه(7) . مه لامسته فای بارزانی پیاوێکی دیندار وخاوه نی ژیانێکی ساده و ساکار و به دوور له ئه ریستۆکڕاسی و دونیا په رستی بوو . له به شی کاروباری نیزامی دا پشتیوان و پارێزه ری کۆ ماری کوردستان بوو . ته نانه ت له دوای رووخانی کۆماریش دا مل که چی ڕێژیمی ئێران نه بۆوه له هه ل و مه رجێکدا که له لایان ده وڵه تی شاهه نشای ئێران چه ند جار داوای هاوکاری لێکرا ، به ڵام ئه و ژیانێکی سه ربه رزانه ی هه ڵبژارد و بۆ خۆی و هه واڵانی به زستانی سارد و سڕه وه ، وێڕای شه ڕو پێکدادانێکی زۆر له گه ڵ هێزه کانی ئێران که به رده وام به دوایاندا بوون ، سنووره کانی نێوان ئێران و ئێڕاق و تورکیای به هه زار چه رمه سه ریه وه به زاند تا گه یشته ڕووسیا ، له وێنده رێش له خه بات وچانی نه ده دا و هه میشه به چاوی ڕێبه رانی سۆفیه تی داده دا وه که ئێوه خه یانه تتان به کۆماری کوردستان و نه ته وه ی کورد کرد ، نه ته وه ی کوردتان کرده قوربانی سه وداسه ری بازرگانی و چه ند بۆشکه نه وتێک . ئه وه ش نموونه یه ک بوو له ئازایه تی و بوێری گه وره پیاوی ئایینی و پشت و په نای کۆماری کوردستان .
له کۆماری کوردستان دا زانایانی ئایینی وه کوو« مه لا حوسێن مه جدی » به وه زیری دادی کۆماری کوردستان هه ڵبژێردرا که وێڕای به جێهێنانی ئه و ئه رکه پیرۆزه له گه ڵ« شێخ حه سه نی شه مسی بورهان » ئه ندامی سه رۆکایه تی حیزبیش بوون . مه لا حوسێن مه جدی مامۆستای ئایینی قوتابخانه کانی مزگه وتی بازار و مزگه وتی سوور بوو که له ڕێگای گه شه پێدانی زانست خزمه تی به نه ته وه که ی ده کرد .
به رنامه و بڕیارنامه کانی حیزب و کۆمار به « بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَن الرَّحِيمِ » ده ستی پێده کرد و یه کێک له مه رجه کانی ئه ندامبوون له کۆمه ڵه ی ژکاف سوێندخواردن به قورئانی پیرۆز بوو . هه روه ها( خوایه وه ته ن ئاوا که ی…) وه کوو سروودێکی نه ته وه یی سه رده می کۆمار ببووه وێردی زمانی مناڵانی قوتابخانه کانی کۆماری کوردستان .
ئه مانه هه موو ئه و تایبه تمه ندیه ئایینی یانه بوون که کۆماری کوردستان و کۆمه ڵه ی ژکاف و حیزبی دێموکراتی له کاتی خۆی دا خاوه نی بوون .
زانایانی ئایینی بێگومان له هه ر قۆناغێک دا ئه رکه کانی خۆیان به پێی ڕێنوێنیه کانی ئیسلام له ئاست نه ته وه ی خۆیان به جێگه یاندووه و له بوواری زانستیش دا خزمه تێکی بێ وێنه یان به گه لی موسڵمانی کورد کردووه که له و باسه ی ئێمه دا به ده ره .
به م جۆره کۆماری کوردستان به پێناسه یه کی نه ته وه یی و ئایینی وه که دامه زرا ، مافی هه مووی گه لی کورده که به مڵکی خۆی بزانێت و ته نیا له پاوانی هیچ حیزب و ڕێکخراوه یه کی سیاسی دانیه .
 
 
نفووز و ڕه خنه ی بیرۆکه ی چه پ له نێو حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له پاش رووخانی کۆماردا :
له پاش رووخان و جوانه مه رگ بوونی کۆمار ، حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له لایان هێندێک له لاوانی دڵسۆز و تینووی ئازادی ، سه ر له نوێ بووژایه وه که ده وری به رچاویان سه ید عه بدووڵڵای ئیسحاقی ناسراو به« ئه حمه د تۆفیق» بوو . به ڵام له گه ڵ ژیانه وه ی سه ر له نوێی حیزب دا ، بیرۆکه ی چه پی توده یی به زووترین کات ڕه خنه ی کرده نێو هێندێک له ئه ندامانی ئه و حیزبه که زه برێک بوو بۆ ڕێبازی پیرۆزی پێشه وا قازی محه مه د و هاوڕێیانی ، وێڕای ئه وه ی که پاشه کشه به خه باتی نه ته وایه تی کورد بدات ، حیزبی دێموکڕاتیش به کرده وه بکاته به شێک له خۆی و له پێناو ئامانجه کانی خۆی به کاری بهێنێت که له گه ڵ وشیاری و دژکرده وه ی ڕێبه ری ئه وکاتی حیزب شه هید ئه حمه د تۆفیق به ره وڕوو بۆوه . ناوبراو دژایه تێکی توندی له گه ڵ حیزبی توده دا هه بوو . هه روه ک غه نی بلووریان له بیره وه ریه کانی خۆی دا(ئاڵه کۆک) ده ڵێ : ئه حمه د تۆفیق له ڕووی ئیدۆلۆژیه وه ئه وه نده پابه ند نه بوو به بیری تووده یی . به مجۆره ئه حمه د تۆفیق ده ستی کرد به دژایه تی کردن له گه ڵ ئه و ئه ندامانه ی که له نێو حیزبی دێموکڕات دا که وتببوونه ژێر کاریگه ریه تی بیرۆکه ی چه پی تووده یی و به کرده وه لایه نگری ئه و حیزبه بوون و سیاسه ته کانی حیزبی توده یان له ناو حیزبی دێموکڕات و ئه ندامانی دا پیاده ده کرد که سه ره کی ترینیان دوکتوور عه بدولڕه حمانی قاسملوو بوو. و دواتریش که ریمی حیسامی و سه عید کاوه و حوسێن مه ده نی و حه سه نی ڕه ستگار و….. به شوێن ئه و ڕێبازه که وتبوون . له وباره وه« مام جه لالی تاڵه بانی » له وتووێژێکدا ده ڵێ : ئه و وه خته خیلاف هه بوو له نێوان ئه حمه د تۆفیق و قاسملوو یه کتریان ئیتهام ده کرد . یه کێک له و تۆمه تانه ی که ئه حمه د تۆفیق له سه ری بوو ئه وه بوو که ده یگووت : قاسملوو توده ییه . هه روه ها مام جه لال بۆ خۆی ئه و ڕاستیه ناشارێته وه و ده ڵێ : دکتوور قاسملو له گه ڵ توده ییه کان بوو جگه له وه ی که له گه ڵ توده ییه کان بوو له گه ڵ حیزبی شیوعی بوو یه عنی له گه ڵ ئێمه ئه سله ن مه رعه باشی نه بوو(8) . به مجۆره له پاش شه هیدبوونی ئه حمه د تۆفیقیش سه ره ڕای ئه وه ی که زۆری نه خایاند ئه و حیزبه خۆی له به ستراوه بوون به حیزبی توده و ده ست و پێوه ندیه کانی به تایبه تی له کۆنگره ی چواره می دا قوتار بدات ، به ڵام بیرۆکه ی چه پ ، گوتاری زاڵ به سه ر ڕێباز و به رنامه و ئیدۆلۆژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هه ر به کاریگه ری مایه وه و هه نوکه ش ئه و حیزبه به هه ردوو باڵیه وه له ژێر سێبه ری ئه و هزره دا که له گه ڵ کلتوور و داب و نه ریت نه ته وه یی و ئایینی خه ڵکی کوردستان دا ناته بایه ، به رنامه و سیاسه ته کانی ڕه چاو ده کات .
سه رچاوه کان :
1)      جنبش ملت کرد و خواست استقلال: کریس کوچیرا – مترجم عزیزماملی – چاپ فرانسه 2000.
2)      جه لیل گادانی – 50 سال خه بات – به رگی 1 ل 21.
3)      گۆواری ڕوانگه – جمهوری کردستان ازنگاه وزیرفرهنگ آن 1382. ژماره 15 ل 22 دا.
4)      خاطرات غنی بلوریان (ئاڵه کۆک- برگ سبز) ترجمه رضاخیری مطلق. ص 44.
5)      گۆواری ڕوانگه – وتووێژ له گه ڵ کاک سه عیدی هومایوون. ژماره 9 ل 40 .
6)      تاریخ مشاهیر کرد – ج 3 – ص601 .
7)      تاریخ مشاهیر کرد- ص539 .
8)      دوکتووریاسین سه رده شتی . ژیان و تێکۆشانی سیاسی ئه حمه د تۆفیق . ل 44-55 .

یک نظر:

  1. ناشناس

    ده س خوش و ماندو نه بی دیاره برای به ریزم به داخه وه میژوی گه لی کورد که پره له شانازی ئازایه تی گه وره پیاوانی موسلمانی کورد له لایه ن هیندیک نه یارانی دینی یه وه به سه قه تی که وایه کی سیکولاری بو درواوه که له هه مو لایه که وه ناته رازه به هیوای وه ی که که س مافی که س زه و ت نه کات و هه مو شتیک له جیی خوی دابنری.

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

تلگرام نوگرا »»» مطالب سایت + عکس + کلیپ + نوشته های کوتاه متنوع + با ما همراه باشید . eslahe@

قالب وردپرس