بابه ته كانبه شی کوردیمطالب جدید

گەلانی مسوڵمان لە بازنەی مەرجەعیەتە بچوکەکاندا

گەلانی مسوڵمان لە بازنەی مەرجەعیەتە بچوکەکاندا

.پ.د. عەلی قەرەداغی

گرفتی گەورەی ئەم ئوممەتی ئیسلامیە ئەوەیە کە پێشەواو زاناو سەرکردەکانی لە هەڵس و کەوت و مامەڵەیاندا ناگەڕێنەوە بۆ ئیسلام، بەڵکو روکەشێکی ئیسلامیان هەڵگرتوەو لە جەوهەردا شتێکی ترن، بەمەش ئەو وێنەیەی کە بۆ ئیسلامی دروست دەکەن زۆر نەشیاوو شێواو نادروستە .

ئەگەر مسوڵمانیش بەڕاستی خۆی بەشوێن کەوتەی ئیسلام دەزانێت دەبێت مەرجەعیەتی بیرکردنەوەو بڕیاردانی قورئان و فەرمودەو شەریعەت بێت، بەتایبەتیش لەم کاتە دژوارو ئاڵۆزەدا کە فیتنەو شەڕو ئاژاوە ڕوی کردۆتە کۆمەڵگا مسوڵمانەکان، ئەگەر لە ڕووە ئاینیەکەوە سەیری ئەم دۆخە نوێیە بکەین، هەریەکە بەشوێن بەرژەوەندی خۆیدا دەگەرَێت و کەوتۆتە شوێن ئاراستەی ئارەزوەکانی ورگ و جنس و دەسەڵات و سامان، بەبێ ئەوەی ئاوڕێک بدەنەوە بەلای ڕوناکی و ڕاستی و عەقڵ و گەرانەوە بۆ ڕاوێژو عەقڵ و جیهانبینی ئیسلامی .

لە ڕاستیدا ئەمەش سەرەتای لەناو چوونی ئەم ئومەتەیە، هەروەک چۆن شارستانیەتی گەلانی تر بەهۆیەوە لەناوچوون، چونکە شارستانیەتە پێشکەوتوەکان لە مێژوودا لەسەر بنەمای عەقڵ و پشت بەستن بە ڕێنمایی خوایی خۆیان بنیات ناوە، ئەمەش بنەمای گەشە کردنی شارستانیەتی ئیسلامی بووە، بەڵام دەبینین کاتێک ئەم گەلە مسوڵمانانە عەقڵ و سروش پشت گوێ دەخەن و گوێ بەفەرمانەکانی شەرع نادەن، چۆن جارێکی تر دەگەرێنەوە بۆ بازنەی هەرەس و نسکۆو شکست و دوبەرەکی و شەڕو ئاژاوە پەرەدەسەنێت و گەل دەچێتە خراپترین دۆخ و دەبێتە نمونەی دواکەوتوترین گەلانی دنیا، لەکاتێکدا کە ووڵات دەکەوێتە دەست ئەم جۆرە کەسانە هەموو شتێک لەلایان دەبێتە بازاڕو شتێک نامێنێت بەناوی پلان و پرۆژەکانی گەشەپێدان، لەدەرەوەش دەبنە هێزێکی لاوازو پاشکۆو پەڕاوێز بۆ ووڵاتە زلهێزەکان و ئەوانیش وەک مانگای شیردەر مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن، لەم کاتەشدا ئەوەی پێی دەوترێت دامەزراوەی ئاینی و مامۆستایان زۆربەیان دەبنە پاشکۆی دەسەڵاتەکەو ئاین دەکەنە ڕوپۆشی گەندەڵی و ستەمکاری و دەرئەنجامی ئەمەش شەرعیەت دانەبە مرۆڤی گەندەڵو بەکرێگیراوو خۆفرۆش و ناکاراو ناپسپۆڕ و لەبواری ئابوری و سیاسیداو تەنانەت ئەکادیمی و میدیاکارو ڕۆشنبیرەکانیش ویژدانی خۆیان دەفرۆشن .

ئەمانە تەنها ئامانجیان دەبێتە کۆکردنەوەی پارەو پاراستنی دەسەڵاتی مافیاو ستەمکارەکان و بەمەش رێگە نادەن هیچ دامەزراوەیەک لەسەرو خۆیانەوە ببێت و یاسا دەکەنە مەهزەلە و پەرلەمان لاواز دەکەن و ناهێڵن رۆڵی چاودێری ببینێ‌ و بەمەش کۆمەڵگە بەرەو هەرەسێکی گشتگیر دەبەن و دەبنە رەمزی دواکەوتویی و نەفامی و ستەمکاری لەبەردەم هەموو گەلانی جیهاندا.

ئەو نموونە نزیک و بەرچاوەی کە بینیمان بەهاری عەرەبی بوو، بینیمان چۆن کاتێک کە مرۆڤ ئارەزووەکانی و بەرژەوەندیەکانی کردە مەرجەعی بیرکردنەوەی چۆن چاوی کوێر دەبێت لە ئاست بینینی راستەیکاندا، چونکە لە دوای ئەوەوە عەقڵ لەکار دەکەوێت، گوێ‌ لەکەس ناگرێت، نەهامەتیەکانی گەلەکەی نابینێ‌، تەنها خەیاڵی لەلای حسابە بانکیەکانیەتی و رۆژانە ئاستی پارە دزراوەکان دەژمێرێت، لە جیهان و واقیع دادەبڕێت، ئەوانەش کە لە دەوروبەریدان زۆرتر هانی دەدەن و سورتری دەکەن لە برەودان بەو جۆرە بیرکردنەوەیە هەتا دەکەوێتە ئەو چاڵەی کە رزگاربوونی نیە.

دەرئەنجامی ئەو جۆرە بیرکردنەوەیەبوو کە رژێمە ستەمکار و تاکڕەوەکانی عەرەبی روخاند، (زین العابدین)ی تونس دەیوت لە چەند رۆژێکدا دەتوانم دەرسی گەورەیان دابدەم و سەرکوتی خەڵک بکەم، (حوسنی موبارەک) دەیوت میسر تونس نیە وا بە ئاسانی بڕوخێت، (قەزافی) و ئەوانی تریش هەمان بیرکردنەوەیان هەبوو، لە هەرێمی کوردستانیشدا هەندێک سەرکردە هەبوون کە چووبوونە سەر هەمان بیرکردنەوەو گوێیان بۆکەس نەدەگرت و رۆژبەڕۆژ خەڵکیان برسی دەکرد و دیموکراسیان لاواز دەکرد و رۆڵی دامەزراوە شەرعیەکانیان سنوردار دەکرد و تاکە مەرجەعیەتی بیرکردنەوەیان بوبووە بەرژەوەندی و ئارەزووەکانی خۆیان، بەڵام دواجار ئەوانیش تووشی کارەساتی چاوەڕوان نەکراو دەبن.کە هاوشێوەی ئەوانەی پێش خۆیانە .

لە ئیسلامدا گەڕانەوەی دەسەڵات بۆ خەڵک و راوێژوو گەشەپێدانی کۆمەڵگە جۆرێکە لە عیبادەت و رێگەی چوونە بەهەشتە، خوای گەورەش لە قورئاندا بەردەوام هانی مرۆڤ بەتایبەتیش دەسەڵاتداران  دەدات کە بگەڕێنەوە بۆ مەرجەعیەتی گەردوونی و واز لە مەرجەعیەتە بچووکەکان بهێنن.

چونکە ئەوانەی کە بەدەوری مەرجعیەتی بچوکی وەک بەرژەوەندی تاکەکەس و خێڵ و کەسەنزیکەکاندا دەخوڵێنەوە، ئەمانە بەرەو ئاگری دۆزەخ دەچن،سەرە تاش بە دۆزەخی دنیادا تێپەر دەبن ،دواجاریش بۆ دۆزەخی دواڕۆژ، بەڵام ئەوانەی کە شوێن مەرجەعیەتە گەردونیەکان وەک وەحی و شارستانیەت و ئامانجە مرۆییە گەورەکان دەکەون، لەسەر ڕێگەی بەهەشت و بەرەو فیردەوس دەچن .

خوای گەورەش رودەکاتە یەکێک لە پێغەمبەرەکانی و ئەوڕاستیەیان بۆ ڕون دەکاتەوە، وەک دەفەرموێت : (ێا دَاوُودُ إِنَّا جَعَلْنَاکَ خَلِیفَەً فِی الْأَرْض فَاحْکُمْ بَیْنَ النَّاسِ بِالْحَقِّ ۆڵا تَتَّبِعِ الْهَۆی فَیُضلَّکَ عَنْ سَبِیلِ اللَّهِ إِنَّ الَّذینَ ێضلُّونَ عَنْ سَبِیلِ اللَّهِ ڵهُمْ عَذابٌ شَدِیدٌ بِمَا نَسُوا ێوْمَ الْحِسَابِ) .

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا