بنچینه‌کانی باوه‌ڕ ( ئیمان )
بنچینه‌کانی باوه‌ڕ ( ئیمان )
هێمن چۆمانی – سۆران
۱- باوه‌ڕ به خوای گه‌وره
۲- باوه‌ڕ فریشته‌کانی خوا
۳- باوه‌ڕ به په‌رتووکه‌کانی خوا
۴- باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌رانی خوا
۵- باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی
۶- باوه‌ڕ به قه‌زاو قه‌ده‌ر
باوه‌ڕ به‌خوای گه‌وره
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به خوای گه‌وره بێت که یه‌ک خوا هه‌یه و تاک و ته‌نهایه‌و هیچ شه‌ریک و هاوبه‌شی نیه و بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانی پێویستی به که‌س نیه ، به‌ڵکو هه‌موو خه‌ڵک پێویست به‌وه.
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به خوای گه‌وره بێت که خوا دروستکاری مرۆڤ و جنۆکه و هه‌موو گیاندار و ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ڕۆژ و مانگ و ئه‌ستێره و چیا و دۆڵ و گژو گیا و دار‌و دره‌خت و هه‌موو بونه‌وه‌رێکه……
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به خوای گه‌وره بێت که ژیان و مردن ، خۆشی و ناخۆشی ، قازانج و زیان ، ڕزق و ڕۆزی و هه‌موو شتێک له ژێرده‌ستی خوای گه‌وره دایه و هه‌ر ئه‌و ده‌توانێت به‌هه‌موو کارێک هه‌ڵسێت ، خوا هه‌ر کارێکی بوێت ده‌ڵێت ببه و یه‌کسه‌ر ده‌بێت.
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به خوای گه‌وره بێت که خوا هیچ که‌م و کورتیێکی نیه و له هه‌موو خه‌ڵک به ده‌سه‌ڵاتتر و به تواناتر و زاناتره و هه‌موو شتێک ده‌بینێت و هیچ شتێک له خوا وون نابێت و ته‌نها ئه‌و شتی غه‌یب ده‌زانێت ، چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یه‌کی مرۆڤ و بونه‌وه‌ر.
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به خوای گه‌وره بێت که ته‌نها خوا شایه‌نی په‌رستنه و ده‌بێت ته‌نها ئه‌و بپه‌رستین و سوێند ته‌نها به خوای گه‌وره بخۆین و هاوار ته‌نها بۆ خوا به‌رین و هه‌موو کار‌و کردهوهیێکیشمان ته‌ها بۆ خوا بێت.
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به خوای گه‌وره بێت که ته‌نها به‌رنامه‌ی خوا که ( ئیسلامه ) ته‌واو و دروسته‌و هیچ که‌م و کورتیه‌کی تیا نیه و ته‌نها ئه‌و به‌که‌ڵکی هه‌موو سه‌رده‌مێک دێت و هه‌موو به‌رنامه‌کانی تر ده‌سکردی مرۆڤ وه‌ک ( عه‌لمانیه‌ت ، مارکسیه‌ت ،…….. ) درۆ و ناڕاست و ناته‌واون.
باوه‌ڕ به فریشته‌کانی خوا ( ملائیکه )
* ده‌بێت باوه‌ڕێکی ته‌واومان و به هه‌موو فریشته‌کانی خوا هه‌بێت که ژماریان یه‌کجار زۆره و هه‌رگیز بێ فه‌رمانی خوا ناکه‌ن و خوای گه‌وره هه‌ر مهلائیکهتێ کارێکی بۆ داناوه و هه‌ر فه‌رمانێکیان پێ بکات جێ به‌جێی ده‌که‌ن. فریشته‌کان هه‌رگیز ناخه‌ون وه خواردن و خواردنه‌وه ناخۆن وه به‌رده‌وام تاعه‌ت و عیباده‌تی خوا ده‌که‌ن. به فه‌رمانی خوا هه‌یانه باران ده‌بارێنێ یا با هه‌ڵده‌کات یا مرۆڤ ده‌پارێزێت یا ڕووحی خه‌ڵک ده‌کێشێت ، ……هه‌موو مرۆڤێکیش دوو فریشته‌ی (مه‌لائیکه‌ی) له‌سه‌ر شان هه‌یه و چاکه‌و خراپه‌کانی ده‌نووسێت و له‌ڕۆژی دوایدا پیشانی یهکهیهکهمان ده‌درێنه‌وه و هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌کانی خۆمان ده‌بینینه‌وه.
باوه‌ڕ به په‌رتووکه‌کانی خوا
* ده‌بێت باوه‌ڕێکی ته‌واومان و به هه‌موو ئه‌و په‌رتووکانه بێت که خوای گه‌وره ناردوونیهتیه خواره‌وه وه‌ک :
۱- قوڕئانی پیرۆز بۆ پێغه‌مبه‌رمان محمد هاتۆته خواره‌وه
۲- ئینجیل : بۆ پێغه‌مبه‌ر عیسی هاتۆته خواره‌وه
۳- ته‌وڕات : بۆ پێغه‌مبه‌ر موسی هاتۆته خواره‌وه
۴-زه‌بور : بۆ پێغه‌مبه‌ر داود هاتۆته خواره‌وه
۵- صحف : بۆ پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم هاتۆته خواره‌وه…..هتد
به‌ڵام ئێستا ( ئینجیل و ته‌وڕات و زه‌بور و صحف ) هه‌موویان له‌لایه‌ن مرۆڤه‌کانه‌وه ده‌ستکاری کراون و گۆڕدراون به‌که‌ڵکی ژیان نایێن و خوێندنه‌وه‌یان گوناهه. ته‌نها قوڕئان وه‌کو خۆی ماوه‌و که‌س ناتوانێت ده‌ستکاری بکات تا ڕۆژی قیامه‌ت چونکه خوای گه‌وره وه‌عدی پاراستنی داوه.
* ده‌بێت باوه‌ڕێکی ته‌واومان به‌وه هه‌بێت که ته‌نها به‌رنامه‌ی خوا ( قوڕئان ) شایه‌نی ئه‌وه‌یه بکرێته ده‌ستور و به‌رنامه‌ی ژیان و جگه له قوڕئان هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی تری دونیایی ناڕاست و ناته‌واوه و هه‌رکه‌سێ باوه‌ڕیان پێبێنێت و بینکات به به‌رنامه‌ی ژیانی خۆی زۆر گوناه بار ده‌بێت وله بازنه‌ی ئیسلام ده‌چێته ده‌ره‌وه . چونکه خوا ئێمه‌ی دروست کردووه و هه‌ر ئه‌ویش شایه‌نی ئه‌وه‌یه به‌رنامه‌ی ژیانمان بۆ دابنێت.
* ده‌بێت باوه‌ڕێکی ته‌واومان به‌وه هه‌بێت که قوڕئانی پیرۆز ووته و قسه‌ی خوای گه‌وره‌یه و باوه‌ڕمان به‌هه‌موو ئایه‌تێکی قوڕئان هه‌بێت و هه‌ر فه‌رمانێکمان پێ بکات ده‌بێت بڵێین به‌سه‌رچاو و جێبه‌جێی بکه‌ین .
باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌رانی خوا
خوای گه‌وره 124000 پێغه‌مبه‌ری ناردوون بۆ مرۆڤایه‌تی ، پێغه‌مبه‌ران وه‌کو ئێمه مرۆڤ بوونه ، به‌ڵام (مه‌عصوم ) بوونه و هه‌رگیز گوناه و تاوانیان ئه‌نجام نه‌داوه و بێ فه‌رمانی خوایان نه‌کردووه ، ئێمه‌ی موسڵمان ده‌بێت باوه‌ڕێکی ته‌واومان به‌هه‌موو پێغه‌مبه‌ران هه‌بێت به‌بێ جیاوازی و هه‌موو پێغه‌مبه‌رانمان خۆش بوێن هه‌ر له یه‌که‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه که( ئاده‌مه) تا کۆتا پێغه‌مبه‌ر که پێغه‌مبه‌ری ئێمه‌یه ( محمد ) ده‌بێت گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ره‌که‌مان بین و ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانی پێکردووین ده‌بێت هه‌مووی جێ به‌جێ بکه‌ین.
پێغه‌مبه‌ران بۆ ئه‌وه هاتوون :
* تا خه‌ڵک له تاریکی نه‌زانی و کوفره‌وه به‌ره‌و ڕووناکی و خۆری ئیسلام به‌رن.
* بۆ ئه‌وه هاتوون خه‌ڵک فێربکه‌ن چیتر تاعه‌ت و عیبادهت بۆ بت و سه‌نه‌م و قه‌بر و ڕۆژ و مانگ و ئه‌ستێره نه‌که‌ن و سوێندیان پێ نه‌خۆن ، به‌ڵکو ته‌نها خوای تاک و ته‌نها بپه‌رستن و هاوبه‌ش (شیرکی) بۆ په‌یدا نه‌که‌ن.
* پێغه‌مبه‌ران بۆ ئه‌وه هاتوون تا ده‌ستی زوڵملێکراو و هه‌ژاران بگرن و سه‌ریان خه‌ن و مافه‌کانیان بۆ بسێنن ، ئامۆژگاری زاڵمان بکه‌ن تا واز له زوڵم و سته‌م بهێنن و ئه‌گه‌ر وازیش نه‌هێنن ده‌ستیان ببڕن.
* پێغه‌مبه‌ران بۆ ئه‌وه هاتوون ئاشتی و خۆش گوزه‌رانی بڵاوبکه‌نه‌وه و سوڵح و ئاشته‌وایی له‌نێوان خه‌ڵکانی دوژمندار و ناحه‌ز بکه‌ن.
* پێغه‌مبه‌ران بۆ ئه‌وه هاتوون تا به‌د ڕه‌وشتی و بێ ئه‌خلاقی نه‌هێڵن و بنه‌بڕی بکه‌ن و چیتر خه‌ڵک وه‌کو ئاژه‌ڵ نه‌ژیێت و خۆیان به جل و به‌رگی شه‌رعی و شه‌رم و شکۆوه دابپۆشن . پێغه‌مبه‌ران ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی جوانیان له‌نێو خه‌ڵکدا بڵاوکردۆته‌وه.
باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی (قیامه‌ت)
خوای گه‌وره دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ملیۆن ساڵ ژیان و گوزه‌رانی بۆ مرۆڤه‌کان دانا و زه‌وی بۆ ڕاخستوون و ئاسمانی وه‌کو سه‌قف بۆ ڕاگرتن له ئاسمانه‌وه بارانی بۆ باراندوون و هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌کی بۆ ناردوین بۆ ئه‌وه‌یه تاقیمان بکاته‌وه کامه‌مان سوپاس و ستایشی خوا ده‌که‌ین له سه‌ر هه‌موو ناز و نیعمه‌ته‌کانی خوا و ئیمانی پێده‌هێنین کاری چاک ئه‌نجامده‌ده‌ین ، دوای هه‌موو ئه‌مانه ڕۆژێک دادێت خوای گه‌وره کۆتایی به‌و ژیانه ده‌هێنێت و هه‌موو شتێک تێک ده‌دات و به ئاسمان و زه‌ویشه‌وه و هه‌موو مرڤهکانیش ده‌مرن پاشان هه‌موو خه‌ڵک زیندوو ده‌کاته‌وه و یه‌که‌یه‌که‌یان حیسابیان له‌گه‌ڵ ده‌کات و ئه‌وه‌ی گۆێڕایه‌ڵی خوای کردبێت و ئه‌وی په‌رستبێت و کاری چاکه‌ی ئه‌نجام دابێت ئه‌وه باشترین پاداشتی ده‌داته‌وه و به (به‌هه‌شتی) به‌رینی شاد ده‌کات به‌هه‌شتیش خۆشترین شوێنه و هه‌ر شتێک حه‌ز و ئاره‌زوت لێبێ له به‌هه‌شت هه‌یه و هه‌رگیز تووشی ناڕه‌حه‌تی و ناخۆشی ناێیت و هه‌تا هه‌تا هه‌ر به گه‌نجی له به‌هه‌شت ده‌مێنیه‌وه ، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش ، هه‌رکه‌سێ خوای نهپهرستبێت و کاری خراپه‌ی ئه‌نجامدابێت توندترین سزای ده‌دات و ده‌یخاته (جه‌هه‌نه‌م) ، جه‌هه‌نه‌میش ناخۆشترین شوێنه و ئاگرێکی گه‌وره‌ی بڵێسه‌داره و شوێنی هه‌موو ئه‌و که‌سه خراپ و بێ دینانه‌ی تیا ده‌بێته‌وه که له دونیادا بێ فه‌رمانی خوایان کردووه.
باوه‌ڕ به قه‌زاو قه‌ده‌ر
خوای گه‌وره که هه‌موو بونه‌وه‌ری دروستکردووه و هه‌مووی له ژێر ده‌ستی ئه‌وه و به فه‌رمانی ئه‌و ژیان ڕێ ده‌کات ، هیچ گه‌ڵایه‌ک له دارێک به‌ر نابێته‌وه مه‌گه‌ر به فه‌رمانی خوا نه‌بێت ، خوایه‌ک ئه‌وه‌نده به ده‌سه‌ڵات و به‌توانا بێت و هه‌موو شتێک ئه‌و دروستی کردبێت ئه‌وا چاره‌نووسی هه‌موو شتێکیش ده‌زانێت ، ده‌زانێت که‌ی له دایک ده‌بیت و که‌ی ده‌مریت و به‌یانی چیت به‌سه‌ر دێت و چی ده‌که‌یت ژیانت خۆش ده‌بێت و یاخود ژیانت ناخۆش ده‌بییت ، خوا ده‌زانێت ڕزقت چه‌نده ، ته‌مه‌نت چه‌نده ، هه‌مووی لای خوا تۆمارکراوه و نووسراوه ، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ی ناگه‌یێنێت که کاتێک مرۆڤ تاوانێک ئه‌نجام ده‌دات خوای گه‌وره وای له چاره‌نووس نوسیبێت ده‌بێت به‌ڵکو خوا عیلمی پێ هه‌یه چونکه زانست و عیلمی خوا پێش هه‌موو کارێک ده‌که‌وێت ، ده‌بێت باوه‌ڕمان به‌وه بێت جگه له خوا هیچ که‌سێکی تر ئه‌م شتانه نازانێت و ته‌نها خوای گه‌وره پێی ئاگاداره و زانایه.
سه رچاوه : کوردی‌و