دروسته زه‌کات سه‌رف بکرێت بۆ ئه‌م جیهه‌ته ئیسلامییانه که خزمه‌تی ئیسلام ئه‌که‌ن
دروسته زه‌کات سه‌رف بکرێت بۆ ئه‌م جیهه‌ته ئیسلامییانه که خزمه‌تی ئیسلام ئه‌که‌ن
دکتۆر علی قه‌ره‌داغی
پرۆفیسۆر دکتۆر قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتیی یه‌کێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان،ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که مه‌سروفی"فی سبیل الله"هه‌موو لایه‌نی ئه‌گرێته‌وه که کار ئه‌که‌ن له‌سه‌ر بانگه‌وازکردنی ئیسلام و بونه‌ته ئامرازێکی خیر وه‌کو ئیعلامی موجه و ئیسلامیی و مه‌راکیزی ئیسلامیی و داکوکی ئه‌که‌ن له ئیسلام و رێگا ئه‌گرن له رێگای گومڕا و چه‌نده‌ها فه‌توای جه‌ماعیش هه‌یه که دروسته زه‌کات سه‌رف بکری بۆ ئه‌م جیههتانه که خزمه‌تی ئایینی به‌زری ئیسلام ئه‌که‌ن،راشیدهگهێنێت ئه‌و فهتاوانهی که رێگه ئه‌گرێ له سه‌رف کردنی زه‌کات بو ئه‌م لایه‌نه خیرخوازییانه ئیعتباریکی نییه،مادام به‌ڵگه‌یه‌کی وه‌هایان به‌ده‌سته‌وه نییه،پێویسته ئێمه هه‌میشه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ خاوه‌ن عیلم و ئه‌وانه‌ی که‌وا قوڵبوونه‌ته‌وه له زانستی ئیسلامیی.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی هه‌ندێک خه‌ڵک و لایه‌ن و گروپ و هه‌ندیک له سه‌له‌فیه‌کان به‌ناوی(مه‌دخه‌لیه‌کان)باس له‌وه ده‌که‌ن که زه‌کات به ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌کانی حیزبه ئیسلامییه‌کان و پڕۆژه‌ی خێرخوازی و بانگه‌واز و ده‌زگای خێرخوازی هه‌تیوان ناشێ و ته‌نها به‌هه‌ژاران ده‌شێت به‌مه‌ش پیلانی عه‌لمانییه‌کان په‌یڕه‌و ده‌که‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات بۆ لاوازکردنی حیزبه ئیسلامییه‌کان ئایا ئه‌مه تاچه‌ند وایه له‌ئیسلامدا؟فی سبیل الله له شه‌ریعه‌تی ئیسلام دا چی ده‌گریته‌وه ؟واته به‌خشینی زه‌کات به‌و که‌سانه‌ی ناوهێنران ده‌شێت؟
پرۆفیسۆر دکتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتیی یه‌کێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان تایبه‌ت به‌ئاژانسی دهنگوباسی(ئیسلام په‌یک)وتی:"گومانی تیا نییه که خوای گه‌وره هه‌شت لایه‌نی داناوه که زه‌کاتی پێ بدرێ،نه‌ک ته‌نیا دوو چین که هه‌ژار و که‌سێکی موحتاج بێت،خوای تعالی ئه‌فه‌رموی:
"انما الصدقات للفقرا‌و والمساکین والعاملین علیها والمۆلفه قلوبهم وفی الرقاب والغارمین وفی سبیل الله وابن السبیل"که‌وابوو ئه‌و لایه‌نانه‌ی که زه‌کاتی پێ ئه‌درێ ۸ جیههتن نه‌وه‌ک ۲ یان ۳ لایه‌ن،و هه‌روه‌ها زانایانی ئایینی به‌رزی ئیسلام له کۆنه‌وه تا ئێستا باسیان کردووه که مه‌سروفی"فی سبیل الله"هه‌موو لایه‌نی ئه‌گرێته‌وه که کار ئه‌کا له‌سه‌ر بانگه‌وازکردن، یان بوه‌ته ئامرازێکی خیر، وه‌کو ئیعلامی موجه،وه‌کو مه‌راکیزی ئیسلامیی که داکوکی ئه‌کا له ئیسلام و رێگا ئه‌گری له رێگای گومڕان.
جا له‌به‌ر ئه‌وا چه‌نده‌ها فه‌توای جه‌ماعی هه‌یه له نهدهوات و کۆنگره‌ی ئیسلامیی و لهمهجامیعی فیقهی که دروسته زه‌کات سه‌رف بکری بۆ ئه‌م جیههتانه که خزمه‌تی ئیسلام ئه‌که‌ن،خزمه‌تێکی ئاشکرا و ئیسلام بڵاو ئه‌که‌ن و داکوکی ئه‌که‌ن له ئایینی به‌زری ئیسلام، جا له‌به‌ر ئه‌وه وائه‌زانم کو ئه‌و فهتاوانهی که رێگه ئه‌گرێ له سه‌رف کردنی زه‌کات بو ئه‌م لایه‌نه خیرخوازییانه ئیعتباریکی نییه، مادام به‌ڵگه‌یه‌کی وه‌هایان به‌ده‌سته‌وه نییه،وه‌پێویسته ئێمه هه‌میشه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ خاوه‌ن عیلم و ئه‌وانه‌ی که‌وا قوڵبوونه‌ته‌وه له زانستی ئیسلامیی وکو ئه‌وه‌ی خوای تعالی ئه‌مری پێکردووین"واسئلوا أهل الژکر ان کنتم لا تعلمون".
فۆتۆ:کۆچه‌ر عه‌لی / ئیسلام په‌یک