برای گه‌نج و لاوی ئازیزم
برای گه‌نج و لاوی ئازیزم
ئاره‌زو و غه‌ریزه‌کان له مرۆڤدا ده‌ستکردی خوان و هیچ خه‌تایه‌ک نیه له بونیاندا ، به‌ڵکو هه‌ڵه و خه‌تا له چۆنیه‌تی به‌کارهێنان دا په‌یدا ئه‌بێ ، غه‌ریزه‌ی سێکس و جنس له مرۆڤدا نێر یا مێ خوا کرده ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و خوا بهدێهێنهره به‌رنامه‌ی چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی ڕه‌وانه کردوه ..
قه‌یران و گرفت له‌وه‌دایه که به‌رنامه‌که فه‌رامۆش بکرێ و مرۆڤه‌کان به‌بێ به‌رنامه‌ی په‌سه‌ند کراوی خوایی موماره‌سه‌ی ئه‌و ئاره‌زووه بکه‌ن .. مه‌سه‌له‌ی جنس له‌به‌رنامه‌ی خوادا چاره‌سه‌رکراوه به دو رێگه ..
یه‌که‌م : هاوسه‌رگیری که ئه‌سڵه و ئه‌ساسه ، وه رێگه‌ی دووه‌م : که ئیستیپنائه و ناچارییه وه بۆ که‌سێکه که بۆی نه‌کراو دواکه‌وت ئه‌وا چاره‌سه‌ری خۆراگری و خۆلادانه ، چونکه ئه‌گه‌ر وای نه‌کرد دوایی که‌ڵکی هاوسه‌رگیری پپَوه نامێنێ و ژیانی هاوسه‌رگیری بۆ نابرێ به‌رێوه و ئه‌گه‌ری خیانه‌ت و رێز نه‌گرتن له‌لانه‌ی خێزانداری زۆره ، ئه‌وسا کۆمه‌ڵگه به پاک و خاوێنی نامێنێ و گه‌نده‌ڵی ڕه‌وشتی تێک ئه‌دا ..
قال رسول الله ێلی الله علیه و سلم یامَعشَرَ الشَباب مَن استَگاعَ مِنکُمُ الباءَه َفَلیتَزَۆج فانَهُ اَغَچُ للبێَر ِۆ احێَنُ للفَرج ۆ مَن لمَ ێستَگع فَعلێه ِبالێَوم فَانَهُ ڵه وِجاء
ێحیح المسلم – (۱۴۰۰)/ کتاب النکاح
واته: پێغه‌مبه‌ر ێلی الله علیه و سلم فه‌رمویه‌تی : ئه‌ی گرۆی لاوان هه‌رکامتان توانای هه‌یه باژن بهێنآ ئه‌وه بۆ پاراستنی چاوو داوێن باشتره ، ئه‌وه‌ش که بۆی ناکرآ با رۆژو بگرآ بۆی ده‌بێته قه‌ڵغان .
* * * *
جا بۆ تۆی گه‌نج به گشتی و تا ئه‌و کاته‌ی ئینشاالله ده‌چینه ژیانی هاوسه‌رگیری به تایبه‌تی ئه‌م چه‌ند ئامۆژگاریه برایانهیهم به دیاری لێ وه‌رگره ، به ئومێدی ئه‌وه‌ی بۆ من پاداشت وئهجرم ده‌ست کهوآ و بۆ تۆیش سود مه‌ند بێ ..
(۱)خۆت به دور بگره له هه‌موو شتێکی خرۆشێنه‌ر و (اپاره) وه‌کو سه‌یرکردنی فلیمی به‌د ره‌وستی و گۆڤاری ناشیرین و ناپه‌سه‌ند و هتد ..
(۲)هه‌وڵ بده له چاو گرتنه‌وه له ته‌ماشای حه‌رام له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌کان دا و خۆت بگره له تێکه‌ڵی بێ جآ و به‌بآ پێویستی له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌م دا و به تایبه‌ت له ته‌نیایی و چۆڵیدا .
(۳)ئه‌گه‌ر توشی فیتنه یه‌ک بویت و خه‌ریک بوو تآ بکه‌وی یه‌کسه‌ر بیری ئه‌وه بکه‌ره‌وه که خوای (بێیر و خبیر و علیم) ئاگای لێته و سزای داناوه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره گوناحانه ، هه‌روه‌ها حه‌زره‌تی یوسف (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ ) به پێشره‌وی خۆت دابنآ که له کاتی پێش هاتنی گرفته‌که‌دا (ژنی مه‌لیکی میسر داوای کاری خراپی لێکرد ) چۆن په‌نای به‌خوا برد و خۆی رزگار کرد و زیندانی به‌باشتر زانی له‌وه‌ی بکه‌وێـته ئه‌و گوناحه‌وه به‌ڵام بینیمان که چۆن خوای گه‌وره پاداشتی ره‌وشت به‌رزیه‌که‌ی دایه‌وه و کردیه پاشای ئه‌و وڵاته ..
(۴)نوێژه‌کانت له کاتی خۆیدا بپارێزه و دڵت به مزگه‌وته‌وه به‌سترابێ و حه‌زت لهوهبآ که نوێژه‌کانت له مزگه‌وت بکه‌یت ، چونکه نوێژ مرۆڤ له گوناح و خراپه‌کاری لا ئه‌دا .
(۵)رۆژانی دووشه‌ممه و پێنج شهممهبهپآی توانا به رۆژوبه ، هه‌روه‌ها (۳) رۆژی ناوه‌راستی مانگی قه‌مه‌ری ( ۱۳و ۱۴و ۱۵) له‌سه‌ر ئامۆژگاری و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ری سه‌ردار( ێلی الله علیه و سلم ) بۆ چاره‌سه‌ری نه‌بونی هاوسه‌ر و هێور کردنه‌وه‌ی ئاره‌زوی جنسی، چونکه ئه‌و ئاره‌زووه به (رۆژو گرتن) کز ئه‌بێ و ئارامی و سره‌وت ڕوو ئه‌کاته مرۆڤی خواناس ..
(۶)به‌یاد کردنه‌وه‌ی خوا خۆت بپارێزه ، چونکه یادی خوا پاراستنی خوای له‌گه‌ڵه ، بۆیه ئه‌وراد و زیکره‌کانی به‌یانی و ئێواره فه‌رامۆش مه‌که و له‌گه‌ڵ هه‌موو حاڵه‌تێکدا ویردی خۆی له یاد مه‌که ، ئه‌وسا ته‌وازن و هاوسه‌نگی که‌سایه‌تیت ده‌پارێزی و ئه‌سیری ده‌ستی خرۆشانی بێجآی ئاره‌زوه‌کان نابی ..
(۷)با ویردی ڕۆژانه‌ی قورئانت له‌ده‌ست دهرنهچآ ، چونکه قورئان قه‌ڵغانی ئیمانداره ..
(۸)ئه‌گه‌ر خوا نه‌کرده جارێک شه‌یتان تۆی خه‌ڵه‌تاند و توشی گوناحێک بوی ، خێرا په‌شیمان به و تۆبه بکه‌و بڕیاری ته‌رکی ئه‌و گوناحه بده و بآ هیوا مه‌به له ڕه‌حمی خوا ، له‌و که‌سانه به که خوای گه‌وره ده‌رباره‌یان ئهفهرموآ :
إِنَ اڵژِینَ اتَقَواْ إِژَا مَسَهُمْ گَائِفٌ
مِنَ الشَیْگَانِ تَژَکَرُواْ فَإِژَا هُم مُبْێِرُونَ
سوره الاعراف (۲۰۱)
واته : به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که پارێزگار و ته‌قوا دار بون ، کاتێک خه‌ته‌ره و خه‌یاڵێک له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه تووشیان ده‌بێت ئه‌وه خێرا بێ‌دار ده‌بنه‌وه و خوای خۆیان بیر ده‌که‌وێته‌وه و هۆشیار ده‌بنه‌وه ، ئیتر ده‌ستبه‌جآ بینا ده‌بن و به‌رچاویان ڕوون ده‌بێت (ڕێبازی ڕاست به دی ده‌که‌ن و لێیان نا شێوێت )..
ته‌فسیری ئاسان /لاپه‌ڕه (۱۷۶)
* * * *
هه‌روه‌ها ئه‌و موژده‌یه‌ت له بیر بێ که
خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ :
ۆاڵژِینَ إِژَا فَعَلُواْ فَاحِشَهً ڕَوْ ڤَڵمُواْ ڕَنْفُسَهُمْ ژَکَرُواْ اللهَ
فَاسْتَغْفَرُواْ لِژُنُوبِهِمْ ۆمَن ێغْفِرُ الژُنُوبَ إِلاَ اللهُ ۆڵمْ یُێِرُواْ
عَڵی مَا فَعَلُواْ ۆهُمْ ێعْڵمُونَ ، ڕُوْڵـئِکَ جَزَآۆُهُم مَغْفِرَهٌ مِن رَبِهِمْ ۆجَنَاتٌ تَجْڕی مِن تَحْتِهَا الڕَنْهَارُ خَالِدِینَ فِیهَا
ۆنِعْمَ ڕَجْرُ الْعَامِلِینَ
سوره آل عمران (۱۳۵-۱۳۶)
واته: ئه‌وانه‌ش که تاوان یان گوناهێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، یاخود سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن (دوایی به خۆیاندا دێنه‌وه‌و سزای) خوا دێته‌وه یادیان ، ئه‌وسا داوای لێخۆشبوو‌ن ده‌که‌ن ، جا کآ هه‌یه که له گوناهان خۆش ببێت جگه له خوا ؟!هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گوناهو تاوانیان به‌رده‌وام نابن ، له کاتێکدا ده‌زانن (ئهوهتاوانه ) .. ئائه‌وانه پاداشتیان لێخۆشبوو‌ن و لێبووردنه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه له‌گه‌ڵ باخه‌کانی به‌هه‌شتدا که چه‌ندان رووبار به ژێر دره‌خت و به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیاندا ده‌ڕوات و ژیانی هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌به‌نه سه‌ر ، ئه‌م به‌هره‌یه پاداشتێکی زۆر چاکی کۆششکارانه (چونکه دوای ته‌وبه‌که‌یان له هه‌وڵ و کۆششی به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندیی خوادا ده‌بن ) ..
ته‌فسیری ئاسان / لاپه‌ڕه (۶۷)
* * * *
(۹)دۆعا و نزای زۆر بکه و به‌رده‌وام بپاڕێره‌وه له خوا که له فیتنه و به‌ڵا لات بدا و دینت پارێزراو بێ و کزی و ناتهواویهکانت چاره‌سه‌ر بکا و گومانت به خوا باش بێ و ڕاست بکه له‌گه‌ڵیدا ئه‌ویش ئه‌بێته په‌نات و ڕاستت له‌گه‌ڵ ئه‌کات و به‌هێزت ئه‌کا له به‌رابه‌ر گشت بێ هێزی و لاوازیه‌کان ..
(۱۰)مه‌هێڵه هه‌رگیز بێ ئیش و بێ کار بی ، هه‌میشه خۆت به کارێکی باشه‌وه خه‌ریک بکه وه‌ک زانست و خوێندن و هونه‌ر و پێش بڕکآی ته‌کنولوژیا و وه‌رزش و هه‌ر شتێک که خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان بکا و توانا هونه‌ری و زانستی و حه‌زه باشه‌کانی مرۆڤ په‌ره پێ بدا ، ئه‌مانه گشت ده‌توانن کاته‌کانت بگرآ و بواری بێ کاری و فه‌راغ نه‌هێڵیته‌وه .
(۱۱)بکۆشه هاورێیه‌تی که‌سانێک بکه‌ی که له مه‌ناخ و که‌ش و هه‌وای برایانه و دڵسۆزانه‌دا گه‌شه بکه‌یت و ئاره‌زوو حه‌زه‌کانت به دور له خراپه و ره‌فتاری نادروست به‌جآ بهێنی و کاته‌کانت به سود به‌ریته سه‌ر ..
(۱۲)دڵنیابه که به‌و خۆڕاگری و کۆششانهت خه‌ریکی جیهادێکی پیرۆزی و پاداشتی فراوانت هه‌یه لای خوا ، هه‌روه‌ها دڵنیابه که به‌وه پاشهڕۆژێکت ده‌ست ئهکهوآ که دینه‌که‌ت پارێزراو ده‌بآ و ، ژیانت ئاسوده ئه‌بێ ولهم جیهانه‌دا سه‌ربه‌رز و سه‌رکه‌وتوو ده‌بی..
—————————————-
سه‌رچاوه : یه‌کگرتوو