به شی کوردیبیروڕاکۆ مەڵایەتی کلتووری سیاسیمطالب جدید

چه ند هه‌ڵه ی سیاسی یه‌کگرتوو

چه ند هه‌ڵه ی سیاسی یه‌کگرتوو

نوسه ر : ئەبوبەکر عەلی

هه‌ڵه‌ی یه‌کگرتوو له‌ سیاسه‌تکردنیدا له‌م ڕوداوه‌وه‌ و چه‌ندین ڕووداوی تردا له‌وه‌دایه‌ وه‌ک خێرخواز و گروپێک سیاسه‌ت ده‌کات، که‌ نه‌ ده‌نگی ده‌نگده‌ر و ، نه‌ ڕای گشتی و، نه‌ جه‌زربه‌ و ئازار چه‌شتنی رووحی ئه‌ندامه‌کانی خۆی به‌ لایه‌وه‌ گرنگ نه‌بێت. که‌ دیاره‌ ئه‌وه‌ش لۆژیکی ده‌عه‌وی و خێرخوازانه‌یه‌. هه‌ڵه‌یه‌ به‌ نیمچه‌ به‌رده‌وامی (هه‌روه‌ک واقیعی چه‌ند ساڵی پێشوو پێمان ده‌ڵێت) به‌رده‌وام ڕێکخستنه‌کانت له‌ پێگه‌ی تۆمه‌تبار و به‌رگری له‌ خۆکرندا ڕابگری، له‌ کاتێکدا له‌و نیشتیمانه‌دا له‌وان پاکتر و په‌راوێز خاوێنتری تیانیه‌.

هه‌ڵه‌یه‌ به‌ ناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌وه‌ وێنای خۆت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هێزدا تێکه‌ڵ بکه‌ی که‌ لێپرسراوی یه‌که‌می دۆخی (۲۵) ساڵی ڕابردووی هه‌رێمن و ،به‌وه‌ش به‌شێ له‌ ڕقی دژ به‌وان به‌سه‌ر خۆتدا بڕێژی و خه‌ڵکی خۆت بخه‌یته‌ به‌رده‌م ئه‌و په‌لاماره‌ نا ڕه‌واو فاشستیه‌ی له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌ستمان پێکرد.

هه‌ڵه‌یه‌ له‌ کاتێدا ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ری تۆڵه‌ ڕیزی بێ به‌شکراوترین توێژه‌کانی قۆناغی ڕابردووی کۆمه‌ڵگادا بن، که‌چی نه‌توانی له‌ ڕێ ی هه‌ڵوێستی بوێری سیاسیه‌وه‌ قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌ویان بۆ بکه‌یته‌وه‌ و هه‌ست به‌ شانازیه‌کی قوڵیان له‌ ناخدا بڕوێنی هه‌ست به‌ حه‌سره‌ت نه‌که‌ن.

هه‌ڵه‌یه‌ وێنایه‌ک له‌خۆت نیشان بده‌ی و به‌ زمانێ قسه‌ بکه‌ی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ قه‌وما یاخود هه‌رێم که‌رت بوونه‌که‌ی خه‌ست بۆوه‌ ، نۆباڵه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆی هێزێکی به‌ش مه‌نیه‌تی وه‌ک یه‌کگرتوودایه‌.

هه‌ڵه‌یه‌ به‌ قسه‌ و وه‌سفی دانیشتنه‌ سیاسیه‌کان دڵی خۆت خۆشکه‌ی و له‌ولاوه‌ له‌ ناو خه‌ڵکی ساده‌دا خرابیته‌ ژێر پرسیار و وێنه‌ت شێوێنرابێت.

هه‌ڵه‌یه‌ له‌ ڕوانگه‌ی وێنه‌ی له‌به‌رگیراوی واقیع سیاسه‌ت بکه‌ی نه‌ک واقیع خۆی.

هه‌ڵه‌یه‌ پێوه‌ری ڕاست و ناڕاستی سیاسه‌ت کردنی حیزبێک بکرێت به‌وه‌ی لێره‌ باره‌گایه‌ک شتێکی لێ دێت ، و له‌وێ چه‌ند یه‌کگرتوویه‌ک وایان لێ به‌سه‌ردێت.

له‌ کاتێکدا به‌رژه‌وه‌ندی کوردستان و ئێمه‌ش وا له‌ شکاندنی به‌ربه‌سته‌کانی ترس و سوتاندنی وه‌ره‌قه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ده‌ستی ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی پێ ده‌کات.

هه‌ڵه‌یه‌ به‌ نیمچه‌ به‌رده‌وامی ببینه‌ قوربانی گه‌مه‌ سیاسیه‌که‌ و هونه‌ری خۆقوتارکردنت نه‌بێ و داره‌که‌ له‌سه‌ری ڕێکخستنه‌کانی تۆدا بشکێته‌وه‌، ئه‌مانه‌ و زۆر شتی ترهه‌ڵه‌ن .ئه‌م شتانه‌مان له‌مه‌و پێش له‌ ئۆرگانه‌کاندا زۆر باسکردووه‌ مه‌به‌ستم‌ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌شی له‌ په‌یجه‌که‌دا بۆ ئه‌وه‌یه‌ ببێته‌ بابه‌تی گفتوگۆی نێو یه‌کگرتووه‌کان له‌ سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا ، چو‌نکه‌ کۆنگره‌ زۆری نه‌ماوه گه‌ر بمانه‌وێت کاری سیاسی درێژه‌ پێبده‌ین ده‌بێت فۆڕم و شێوازێک له‌ کاری حیزبی و سه‌رکرده‌ و سه‌رکردایه‌تی په‌ره‌پێبده‌ین که‌ له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌کانی کێ بڕکێ و ململانێ و ڕێسا و گه‌شه‌کردنه‌کانی سیاسه‌ت و کاری سیاسیدا گونجاو بن.

http://bzavpress.com/Article_Detail.aspx?Articleid=3440&AuthorID=31

نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا