ره‌مه‌زان، شکاندنى عادهتهکانى ژیان
ره‌مه‌زان، شکاندنى عادهتهکانى ژیان …
عبدالعزیز هاشم
ره‌مه‌زان مانگى لهدایکبوونهوهى نوىَ، مانگێک جیاواز، مانگى مه‌عنه‌ویه‌ت و رۆحناسى و خودناسى و خواناسى.. ئه‌و مانگه‌ى مرۆڤه‌کان ده‌بنه مرۆڤێکى دى .. چونکه جیهانى ناخیان گۆرانى به‌سه‌ردادێت و جیهانیان ده‌بێته جیهانێکى دى…جیاواز لهووانانهى له‌م مانگه‌دا وه‌رمانگرتوون،
ئه‌وه لاى مرۆڤه ئاسایى و ساده‌کانه که ژیان دووباره بونه‌وه‌یه، ماناى ژیانکردن و له لایان ده‌رنه‌چوونه له‌و بازنه‌یه‌ى که رۆژه‌کانى تێدا ده‌گوزه‌رێنن وه‌کو ماسیانى ناو ده‌ریان که هێشتاش هه‌ستیان به مه‌زنى ئاو نه‌کردووه. ئاخر هێشتا سه‌فه‌ریان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى ئاو نه‌کردووه بۆیه له یه‌کدى ده‌پرسن " ئاو له کوێیه؟ کىَ هه‌واڵى ئاو ده‌زانێت!؟" بهلاَم مرۆڤه مه‌زنه‌کانى مێژووى ژیانى مرۆڤایه‌تى عاده‌تیان شکاندووه، هه‌موو رۆژه‌کانیان له‌وه‌ش زیاتر هه‌موو ساتێکیان جیاوازه له ساتى پێشووتر(ماناى فه‌رموده پیرۆزه‌که‌ى پێغه‌مبه‌ریش هه‌رئه‌مه‌یه که هه‌رکه‌س دوو رۆژى وه‌ک یه‌ک بێت زه‌ره‌رمه‌نده.) ژیان هه‌میشه نوىَ ده‌بێته‌وه. لێره‌وه هه‌میشه به ئومێده‌وه ده‌ژین، له ژیاندا له دایک ده‌بنه‌وه چونکه مه‌وله‌وى تاوه‌گۆزى گوته‌نى:
هه‌رکه‌س تهوهللود دوباره‌ش نیه‌ن
لابـــد سهعــادهت ستــارهش نیه‌ن
"هه‌رکه‌سێک دووباره له‌دایک نه‌بێته‌وه، ئه‌ستێره‌ى خۆشبه‌ختى نیه و خۆشبه‌خت نابێت."ده‌مه‌وێت له‌م دهروازهیهوهبهرهو باخى ره‌نگاو ره‌نگ و جیهانى گه‌وره‌بوونى رۆحه‌کان برۆین و له‌ده‌رگاى ئه‌م مانگه نوورینه بده‌ین.
ره‌مه‌زان مانگى لهدایکبوونهوهى نوىَ، مانگێک جیاواز، مانگى مه‌عنه‌ویه‌ت و رۆحناسى و خودناسى و خواناسى.. ئه‌و مانگه‌ى مرۆڤه‌کان ده‌بنه مرۆڤێکى دى .. چونکه جیهانى ناخیان گۆرانى به‌سه‌ردادێت و جیهانیان ده‌بێته جیهانێکى دى…جیاواز لهووانانهى له‌م مانگه‌دا وه‌رمانگرتوون، ده‌مه‌وێت چه‌ند گه‌وهه‌رو مرواریهکى دى له ده‌ریاى ناکۆتا بدۆزینه‌وه و چه‌ند میوه‌یه‌کى دى له باخى داره جوانهکانى ئه‌م مانگى بچێنین ئه‌وانیش:
۱- ئه‌م مانگه پیرۆزه سیفه‌تى نوورى هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه نوورى خودا"قورئانى پیرۆزى" تێدا هاتوه‌ته خواره‌وه ئیدى سیفه‌ته‌کانى نووریش وه‌رده‌گرێ که بریتین له‌وه‌ى ناخى مرۆڤه‌کان رووناک ده‌کاته‌وه، جێکه‌وتى له‌سه‌رهه‌موو شوێنه‌کان و کاته‌کان به بىَ جیاوازى ده‌بێت. ئه‌گه‌ر "با" به‌هۆى جولاَنى شته‌کانى دیکه‌وه هه‌ستى پىَ بکرێت ئه‌وا"نوور" به خودى خۆى هه‌ست به بوونى ده‌کرێت و خۆى ده‌سه‌لمێنێت..
۲- ئه‌و شتانه‌ى مرۆڤ له ژیاندا خووى پێوه‌گرتوون لایان ده‌بات. واته ته‌قلید و شته دووبارهبوهکانى ژیان تێک ده‌شکێنێت، مرۆڤه گه‌وره‌کانى مێژووش هه‌میشه ئه‌وانه بوون که"تقلید" یان شکاندوه‌و له ژیاندا وه‌کو خه‌ڵکانى دى له‌سه‌ر خوو و عاده‌ت نه‌رۆیشتوون. ئه‌م مانگه‌ش پیرۆزه‌ش ئه‌و ژیانه‌ى که (۱۱) مانگه خوومان پێوه‌گرتووه، نایهێڵێت و ده‌بێت جۆریکى تێیدا بژین.
۳- مانگى عروجى رۆحه‌کان، شته ئاسمانیه‌کان هه‌میشه به‌ره‌وسه‌ره‌وه سه‌فه‌ر به مرۆڤ ده‌که‌ن" ئه‌وه‌نیه به‌هه‌شت و فیرده‌وس له به‌رزاییدان و چه‌ندین پله‌ن" و شته ماددییه‌کانیش مرۆڤ زیاتر به دایکه زه‌ویه‌وه ده‌نوسێنن"چاڵه ئاگرینه‌کان" ره‌مه‌زانى پیرۆز زیاتر رۆحمان ناسک و گه‌وره ده‌کات و ئاماده‌ى"عروج" ى ده‌کات و زێده‌تر له شته"ماددییه‌کان" دوورمان ده‌خاته‌وه..ئیدى به‌لایه‌نى که‌مه‌وه مرۆڤ ئه‌گه‌ر "عروج" ێکى زۆریش نه‌کات ئه‌وا که‌متر به زه‌ویه‌وه ده‌نوسێت و "سوکتر" ده‌بێت.
۴- ئاوێنه‌ى رۆحى مرۆڤ پاکتر ده‌بێته‌وه و کارى پێغه‌مبه‌رانیش ئه‌وه بووه زیاتر مرۆڤ ئاوێنه‌ى خۆى و پاک بکاته‌وه و ئه‌مه‌ش نهێنى ماناى فه‌رمووده‌ى (ئیماندار ئاوێنه‌ى ئیمانداره) و مه‌ولانا رۆمى گوته‌نى "بێباوه‌ر"یش ئاوێنه‌ى هه‌یه، بهلاَم بۆفهرموودهکه بۆ ئیمانداره چونکه ئاوێنه‌ى بێباوه‌ر لێڵ و پیسه و شته‌کانى پیشان نادات.
۵- دواجار ئه‌م مانگه له نێو خۆماندایه نه‌ک ده‌ره‌وه‌ى خۆمان، ئه‌م گوته‌یه پێویست به ووربونهوهى زۆتردهکات بهلاَم بۆ ئه‌وه‌ى مه‌به‌سته‌که‌م روون بکه‌مه‌وه سه‌رنجى خوێنه‌رى ئازیز بۆ ئه‌م نمونه‌یه راده‌کێشم:( جارێکیان پیاوێک له نزیک ئیمامى عهلیهوهخوداى لىَ رازى بێت قسه به دونیا ده‌ڵێت، ئیمامیش دهفهرموىَ: دونیا چى کردووه قسه‌ى پێده‌ڵێیت. دونیا له نێوخۆماندایهنهک ده‌ره‌وه‌ى خۆمان. دونیا هه‌روه‌ک خۆیه‌تى ئه‌وه ئێمه‌ى مرۆڤین ده‌گۆرێین، جیهانى ناوه‌کیمان ئه‌گه‌ر شادومانى و پر له جوانى بێت دونیا وده‌ره‌وه‌ش له لامان جوان و پر له شادییه وبه پێچه‌وانه‌شه‌وه ههرراسته. سه‌باره‌ت به‌م مانگه پیرۆزه‌ش هه‌ر راسته تاکو زێده‌تر ده‌روازه‌کانى جیهانى ناوه‌کى و ده‌رونمان والاَتر بکه‌ین زیاتر ئیمان و یه‌قین و نوورى ده‌چێته نێومانه‌وه و ناخمان ده‌بێته ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ى که هه‌میشه له فراوانبوون و نوێبوونه‌وه‌و کشان و عروجکردندا ده‌بێت. دوا دڵۆپى نوسینه‌که‌ش به‌م نزا جوانه‌ى عاریفى گه‌وره"محى ا‌لدین عربى" کۆتایى پىَ ده‌هێنم که دهفهرموىَ: ( خودایا: بمانخه‌ره نێو قولاَیى ده‌ریاى یه‌کتایى بىَ سنورتهوه.) ئیلاهى رۆحمان مه‌زن و دڵمان نوورین.
سه رچاوه به خته وری