کاک ئه‌حمه‌دى ؛ دڵسۆزى کورد و کوردست
سه‌ره‌تاى
ژیانى
کاک ئه‌حمه‌د
له‌نێو خێزانێکى دینــدار و خــوانـاسـدا له ساڵى ۱۹۳۶ى زاینی‌دا [له
شاری سنه] هاتۆته‌دنیاوه ، له ته‌مه‌نى منداڵی‌دا لاى باوکى فێرى خوێنده‌وارى
بووه‌و تێکه‌ڵى فهقێکانى “حوجره” ى کردووه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ مزگه‌وتى
دار الاحسان ى سنه‌دا گه‌رم و گوڕ بووه، به‌تایبه‌تى چونکه باوکى زانایه‌کى به‌ناوبانگ
بووه و به‌رده‌وام له په‌نجا فه‌قێ که‌مترى نه‌بووه.
هه‌ر
له ته‌مه‌نى هه‌رزه‌کاریدا که‌سایه‌تییه‌کى هه‌ستیار بووه و زۆر به‌زه‌یى به
چینى هه‌ژاران و چه‌وساواندا هاتۆته‌وه ، به‌تایبه‌تى له ماڵیان چاپه‌ز و ئاشپه‌ز
و خزمه‌تگوزار هه‌بووه ، باوکى له زانا ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان بووه.
خۆى بۆى
گێرِامهوه: کاتێ که یه‌کێک له‌و خه‌ڵکه مه‌حرومه
شتێکى ده‌شکاند، من پێم ده‌وت: هه‌رکه‌سێک سه‌ر و دڵى گرتى بڵێ ئه‌حمه‌د
شکاندوویهتى.. ئیتر به‌و ره‌فتاره سه‌رسام بوون و زۆر خۆشیان ده‌ویستم..هه‌روه‌ها
به سروشت سوپاس بۆ خوا هه‌رچى فیز و خۆ به‌گه‌وره‌زانینه له دڵ و ده‌روونمدا
جێى نه‌ده‌بۆوه.. له‌به‌رئه‌وه به گشتى خۆشه‌ویست بووم لاى هه‌موو ئه‌وانه‌ى که
به‌رخوردم له ته‌کیاندا هه‌بوو.
خۆى بۆى
گێرِامهوه :جارێکیان
ئه‌فسه‌رێکى پایه‌به‌رز کرابوو به فه‌رمانده‌ى بنکه‌ى سه‌ربازى سنه، رۆژێکیان
باوکم په‌یوه‌ندى پێوه‌کرد و بۆ نێوڕۆخوانێک داوه‌تى کرد.
سه‌ره‌نجام حاڵه‌تى نائاسایى له ماڵه‌وه
به‌ڕێ ده‌چێت ، جۆره‌ها خۆراک ئاماده ده‌کرێت “اسراف و تبذیر” که
خۆشیم لێى نه‌ده‌هات به ئاشکرا دیاربوو، به‌تایبه‌ت که بیر ده‌که‌مه‌وه
له‌و خه‌ڵکه مه‌حروم و بێ به‌شه‌ى که به‌زه‌حمه‌ت به نانهسکى ده‌ژین.
سه‌رنجم دا سفره‌که زۆر به‌دیققه‌ت
رێک ده‌خه‌ن، پێنج جۆر گۆشت به جۆره‌ها شێوه ئاماده کرابوو، پێنج جۆر برنج
لێنرابوو، جگه له جۆره‌ها شله و جۆره‌ها زه‌ڵاته و سه‌وزه و..شتى تر. هه‌ربۆیه
له ناخى خۆمدا بڕیارمدا: شه‌رتبێ ده‌مى لێ نه‌ده‌م.
سه‌یر له‌وه‌دابوو کاتێ ئه‌فسه‌ره‌که
و هاوهڵانى هاتن سه‌رسام بوون و دیاربوو سفره‌ى وایان نه‌دیبوو ، بۆیه که‌س ده‌مى
لێ نه‌دا ، تا وێنه‌گرێک دێت و وێنه‌یه‌ک له سفره و خوانه‌که ده‌گرێت.
ئیتر له‌ناخمدا ده‌کوڵام و
بڕیارمدا هه‌ر که سنه به‌جێبێڵم و به‌شوێن زانستى شه‌رعیدا بگه‌ڕێم..!!
له
کوردستانى باشووردا:له
سه‌ره‌تاى په‌نجاکاندا کاک ئه‌حمه‌د سنوورى به‌زاند و له کوردستانى خۆرهه‌ڵاته‌وه
رووى کرده کوردستانى باشوور و لێره به خزمه‌ت هه‌ندێ له زانایانى ته‌وێڵه و
بیاره و هه‌ڵه‌بجه شاد بوو، که به‌ناوبانگترینیان مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمى
مودهرِیس بوو، هه‌روه‌ها سه‌ردانى ژماره‌یه‌ک له دێهاته‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى
کردووه به مه‌به‌ستى خوێندن یان سه‌ردانى دۆستان و هاوهڵانى.
له رهمهزانهکانیشدا ده‌بووه مه‌لاى
ره‌مه‌زان و هه‌ر ساڵه‌ى له ئاواییهکى شاره‌زوردا ره‌مه‌زانى به‌سه‌ر ده‌برد و
جه‌ژنى بۆ خه‌ڵکه‌که ساز ده‌دا.
ساڵێکیان رێى ده‌که‌وێته یه‌کێک له‌و
دێهاتانه و له وتارى جه‌ژندا کورته بابه‌تێکى قیامه‌ت پێشکه‌ش ده‌کات و هانى خه‌ڵکه‌که
ده‌دات بۆ ده‌ستپاکى و دوره‌په‌رێزى له حه‌رامخۆرى. نمونه‌یه‌ک ده‌هینێته‌وه و
ده‌ڵێت:
ئه‌ى موسڵمانینه.. که‌س له قیامه‌تدا
له‌به‌رده‌م دادگاى پڕِ له دادى خواییدا ناتوانێت نکوڵى له هیچ کام له کرده‌وه‌کانى
بکات، چونکه ده‌ست و چاو و قاچ و پێست … هه‌موو دێنه زمان، شته دزراوه‌کان
دێنه مه‌یدان و شایه‌تى له‌سه‌ر دزه‌که ده‌ده‌ن.. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر که‌سێک بزنێکى دزى
بێت بزنه‌که دێته مه‌یدان و شایه‌تى له دزه‌که ده‌دات!!
جا فه‌رمووى: هه‌رکه ئه‌مه‌م وت ،
کابرایه‌ک وتاره‌که‌ى پێبڕیم و وتى: مامۆستا.. مامۆستا.. به‌ڕاست خوای ته‌عالا
بزنه‌که زیندوو ده‌کاته‌وه و ئاوا ده‌یهێنێته مه‌یدان..؟! وتم: به‌ڵێ:
دڵنیابه ، کابرا وتى: سا به‌خوا شتێکى باشه، منیش ڕیشى ده‌گرم و ده‌یده‌مه‌وه
ده‌ست خاوه‌نى!!
ئیتر خه‌ڵکه‌که هه‌موو دایانه قاقاى
پێکه‌نین، جا که پێکه‌نینه‌که‌یان نیشته‌وه تێم گه‌یاندن، قیامه‌ت شوێنى لێپرسینه‌وه‌یه
هیچ کرده‌وه‌یه‌ک له خواى گه‌وره په‌نهان نیه، چى بچێنیت ئه‌وه ده‌دوریته‌وه.
که‌وا
و سهڵتهکهى
دواى دوو سێ ساڵ هه‌واڵ ده‌چێته‌وه
بۆ ماڵى باوکى کاک ئه‌حمه‌د ده‌رباره‌ى که‌وا و سه‌ڵته‌ى شڕ و پێناویهکهى ئه‌وانیش
سه‌ریان سوڕ ده‌مێنێ، چونکه به‌رده‌وام پاره و پووڵى بۆ ده‌نێرن که خزمه‌تى خۆى
پێ بکات، به‌ڵام کاکه ئه‌حمه‌د که‌سایه‌تییه‌کى به‌خشنده و هاوهڵدۆست بوو،
ئاسووده نه‌ده‌بوو پۆشاکى تازه‌ى له‌به‌ردابێت و هاوه‌ڵه‌کانى گیرفانیان به‌تاڵ
بێ ، بۆیه ده‌یبه‌خشییه‌وه به‌سه‌ریاندا.
تا سه‌ره‌نجام باوکى یه‌کێک له
خزمانى به‌تایبه‌تى نارد به هه‌ندێ پاره‌وه تا له سلێمانى که‌واو سه‌ڵته‌ى تازه‌ى
بۆ بکرِێت.. خۆى ده‌ڵێت:
ئیتر خزمه‌که له‌کۆڵم نه‌بۆوه ده‌ستى
به‌رنه‌دام تا کردمى به شارى سلێمانیدا و که‌وا و سه‌ڵته‌ى تازه‌ى بۆ کرِیم.
گهرِانهوه
بۆ شارى سنه
کاک ئه‌حمه‌د
ده‌ڵێت: دواى چه‌ند ساڵێک هه‌ستم کرد شتێک له زانسته شه‌رعییه‌کان شاره‌زابووم
بڕِیارمدا بگهرِێمهوه بۆ شارى سنه، که گه‌یشتمه ئه‌وێ دایک و باوک و
خزمان پێشوازییه‌کى گه‌رمیان لێ کردم..
دواى چه‌ند رۆژێ له خزمه‌ت باوکمدا
چووین بۆ مزگه‌وتى دار الاحسان نزیکه‌ى په‌نجا فه‌قێیه‌ک ئاماده‌بوون که باوکم
رۆژانه ده‌رسى پێ ده‌وتن، دیاربوو ده‌یویست تاقیم بکاته‌وه بۆیه وتى: ئه‌مه ئه‌حمه‌دى
کوڕِمه و چه‌ند ساڵێکه له کوردستانى عێراقه، له‌وه ده‌چێت به زانستێکى فره‌وه
گهڕِابێتهوه،حه‌ز ده‌که‌م له‌مه‌ولا له‌باتى من ئه‌و وانه‌تان پێ بڵێت ، پێم
باشه هه‌ر ئێستا ناوى خواى لێ بێنێ و رووى تێ کردم و وتى: فه‌رموو ئه‌حمه‌د بزانم..
کاک ئه‌حمه‌د فه‌رمووى: منیش ناوى
خوام لێ هێنا و زۆر به جوانى و رِێکوپێکى وانه‌کانم وته‌وه، هه‌ستم ده‌کرد که
هه‌ر هه‌موو “ته‌وفیقاتى ئیلاهى” بوو، چونکه
من خۆم ئاماده نه‌کردبوو بابه‌ته‌که‌ش قورس بوو، ژماره‌ى فه‌قێکانیش زۆر بوون و
هه‌موو له ئاستێکى به‌رزدا بوون.
جا
وه‌کو شێوازێکى نوێ وتم: جا ئێسته کێ شتێک تێنه‌گه‌یشتووه، یان پرسیارێکى هه‌یه،
با بفه‌رموێ!!
به‌و شێوه‌یه وانه‌که تا نزیکى نیوهرِۆى
خایاند دوور له بێزارى و ماندوو بوون و بێ تاقه‌تى.
پاشان سه‌رنجى باوکم دا ره‌نگى گه‌شابۆوه
هه‌ر سوپاسى خواى ده‌کرد، دوایى وتى پێم: ئه‌حمه‌د گیان له راستیدا من ویستم
تاقیت بکه‌مه‌وه و برِوام وا نه‌بوو ئه‌وه‌نده زانستى شه‌رعیت به‌ده‌ست هێنابێت،
ئیتر له‌مه‌ودوا له‌م کاره پیرۆزه‌دا ده‌بێ به‌رده‌وام بیت.
ئه‌ندامێتى
حیزبى دیموکراتی کوردستان
کاکه ئه‌حمه‌د جگه له‌وه‌ى که‌سایه‌تییه‌کى
زاناى لێ ده‌رچوو ، هه‌ست و سۆزێکى نهتهوایهتیشى بۆ دروست بوو، چونکه گه‌لى
کوردى ده‌بینى چه‌وساوه و به‌ش مه‌ینه‌ته، خوێندن و نووسینى به زمانى خۆى لێ قه‌ده‌غه
کراوه، هه‌ر بۆیه په‌یوه‌ندى کرد به پارتى دیموکراته‌وه و بوویه ئه‌ندامێکى
چالاک له نێو ریزه‌کانیدا و وه‌کو نوسه‌رێک به‌شدارى ده‌کرد له بڵاوکراوه‌کانیدا.
هه‌ر بۆیه داى ماوه‌یه‌ک زانرا و ده‌ستگیرکرا
و له گرتووخانه‌یه‌ک له تاران به‌ندکرا.
له
گرتوخانه‌دا
له‌نێو به‌ندیخانه‌دا کاک ئه‌حمه‌د ره‌وشت
به‌رزى و دیندارى پێوه دیاربوو، ئه‌وانه‌ى ئاشت ده‌کرده‌وه که ده‌بووه
کێشه‌یان، به‌رخودانى هه‌بوو زۆرجار به‌شه خۆراکه‌که‌ى خۆى ده‌به‌خشى به که‌سێک
که به‌شى که‌م بوو یان تێرى نه‌ده‌خوارد ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ندێ که‌سایه‌تى
ئاشنایه‌تى په‌یدا کرد، وه‌کو “حجه الاسلام باهنر” که دواتر بوو به
سه‌ره‌ک وه‌زیران.. پرسیم له کاک ئه‌حمه‌د: ئه‌ى ئه‌م
رِێبازى ئێستات چۆن گرته‌به‌ر..
فه‌رمووى: له
کاتى زیندانى کردندا بووم شه‌وێک خه‌ونێکى سه‌یرم بینى: به خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر
-درودو سڵاوى خواى له‌سه‌ر- گه‌یشتم، ئه‌و ته‌شریفى دانیشتبوو، منیش وه‌کوو
منداڵێکى ته‌مه‌ن حه‌وت هه‌شت ساڵان ده‌ستم خستبووه سه‌ر شانى پیرۆزى، ئه‌ویش
قورئانێکى به ده‌سته‌وه بوو، هه‌وڵى ده‌دا قورئانم به وردى فێر بکات.. چه‌ند
ئایه‌ت و سوره‌تێکى پێ وتم، کتوپرِ خه‌به‌رم بووه‌وه، خه‌وم زرِا، هه‌ستم به
گۆرِانێکى زۆر ده‌کرد له دڵ و ده‌رونمدا، ئه‌سرین له چاوانم بارى، له دڵى خۆمدا
ده‌موت: ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که من شاره‌زاییم له قورئان کاڵ و
کرچ و که‌مه، ده‌بێ له‌مه‌ودوا به وردى سه‌رنجى بده‌م و بیکه‌مه په‌یامى رزگارى
بۆ گه‌له‌که‌م.
ئه‌و شه‌وه‌م به شه‌ونوێژ به‌سه‌ربرد
و دیمه‌نى پێغه‌مبه‌ر -درود وسڵاوى خواى له‌سه‌ر- هه‌ر له‌به‌ر چاوان بوو، کاتێ
قورئانم ده‌خوێند له نوێژه‌کاندا ده‌توت تازه ده‌یخوێنم و نهم خوێندووه‌ته‌وه
و نهم بیستووه، دوایى که رۆژ بۆوه هه‌وڵمدا قورئانێکم په‌یدا کرد و ده‌ستم
کرده ده‌ورکردنه‌وه و تێفکرین و رامان له ئایه‌ته‌کان، ده‌مخوێنده‌وه، بیرم ده‌کرده‌وه
له فه‌رمانه‌کان تا چ ئاستێک من و ئه‌و خه‌ڵکه پابه‌ندین پێوه‌ى!!
هه‌ستم کرد له شوێنى ئایه‌ته‌کاندا
که مرۆڤایه‌تى به درێژایى مێژوو گیرۆده‌ى ده‌ستى سته‌مکار و ملهورِهکانه.
مرۆڤایه‌تى
دوو ده‌سته‌ى سه‌ره‌کیه له‌لایه‌که‌وه..
هه‌یانه ئیماندار و ده‌ست و دڵ پاک و
خواناسه. هه‌شیانه بێ ئیمان و درِنده و خوێنرِێژ و ناپاک، له‌لایه‌کىتریشه‌وه
ده‌سته‌یه‌کیان “مستکبر” و زاڵم و سته‌مکار ، ده‌سته‌یه‌کیش
“مستضعف” و چه‌وساوه و لاواز و گه‌له‌که‌ى منیش له‌م ده‌سته دوانییه
ده‌هاته به‌رچاو بۆیه برِیارمدا هه‌ر که ئازاد کرام هه‌وڵ بده‌م به‌م قورئانه
گه‌له‌که‌م رزگار بکه‌م.. ئه‌وسا ئیتر شێوازى گفتوگۆم گۆرِى، سه‌ره‌تا ژماره‌یه‌کى
که‌مم له خزمان و دۆستان کۆکرده‌وه به ده‌ورى خۆمدا ده‌ستمان کرد به
خوێندنى قورئان و لێکدانه‌وه‌ى واتاکانى.. دواى یه‌ک دوو ساڵ که زۆر بووین بینایه‌کمان
به‌کرێ گرت و ناومان نا “مه‌دره‌سه قورئانى سنه” هه‌فته‌ى جارێک بۆ
برایان و جارێکیشیان بۆ خوشکان، دواى نوێژى عه‌سر تێیدا کۆده‌بووینه‌وه، سه‌ره‌تا
ده‌ستم کرد به وتنه‌وه‌ى پێشه‌کی ته‌فسیرى”فی ظلال القرآ‌ن”ى سه‌ید قوتب
له چه‌ند وانه‌یه‌کدا، له‌وه‌ودوا هه‌ر له روانگه‌ى قورئانه‌وه، باسى کێشه
کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسى و ئابوورییه‌کان هاتنه نێو دهرسهکانهوه..
له‌لایه‌ن ده‌زگاى ساواکه‌وه پێمان
زانرا، چه‌ند جار بانگیان کردم.. جارجار به ته‌ماعى ماددى هه‌وڵیان له‌گه‌ڵدا
ده‌دام که یان وازبێنم، یان هاوکاریان بکه‌م!! پاشان که سوودى نه‌بوو که‌وتنه
ههرِهشه و گورِهشه… له‌و رۆژگاره‌دا هاوسه‌ره‌که‌م توشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه
بووبوو، وتیان ده‌یبه‌ین بۆ ئیسرائیل بۆ چاره‌سه‌رى به‌مه‌رجێ تۆ یان وازبێنى یان
هاوکاریمان بکه‌یت ..
به‌ڵام من هه‌میشه پێم ده‌وتن من
وانه‌ى قورئان ده‌ڵێمه‌وه ئێوه‌ش وه‌رن قورئان فێربن!
دواى ماوه‌یه‌ک زانیم که بزوتنه‌وه‌یه‌کى
رزگارى خوازى له‌نێو شیعه مه‌زهه‌به‌کاندا هه‌یه بۆ به‌رپاکردنى حکومه‌تێکى
ئیسلامى له‌ئێراندا که به رابه‌رى ئایهتوڵڵاى خومهینىیه، بۆیه منیش په‌یوه‌ندیم
پێوه کرد و نامه‌م بۆ نارد و پشتیوانى گه‌لى کوردى موسڵمانم بۆ باس کرد له‌گه‌ڵ
بارودۆخى ئێستادا.
سه‌ره‌نجام چه‌ند قوتابخانه‌یه‌کى
ترمان له مه‌ریوان و چه‌ند شارێکی‌تر کرده‌وه و چه‌ندین مامۆستا و قووتابى و
رۆشنبیر به‌ده‌وریدا کۆبوونه‌وه.
سه‌ره‌تاى
شۆرِش
له کۆتایى ساڵى ۱۹۷۸ دا سه‌ره‌تاى
شۆرِش ده‌ستى پێ کرد، له تاران و ته‌برێز و ئه‌سفه‌هان، خه‌ڵکێکى زۆر بوونه
قوربانى ، له کوردستانیش هه‌ندێ جموجوڵ ده‌ستى پێ کرد و شریتێکى زۆر که دژى
رژێمى شا بوو بڵاوکرایه‌وه..
سه‌ره‌نجام شۆرِش سه‌رى گرت و ئایه‌توڵڵا
خومه‌ینى گهرِایهوه بۆ تاران، له گۆرستانى به‌هه‌شتى زه‌هرا وتارێکیدا، یه‌کسه‌ر
دوا به‌دواى ئه‌و کاک ئه‌حمه‌دى موفتى زاده، وتارێکى پێشکه‌ش کرد، به‌ڵام به‌هه‌ر
هۆیه‌ک بوو په‌رده‌یه‌کیان هێنا به‌روویدا و هه‌ر ده‌نگه‌که‌ى ده‌بیسرا.
له
کوردستاندا
دواى چه‌ند مانگێک له‌سه‌رانسه‌رى
ئێران‌دا ریفراندۆمێک ئه‌نجامدرا بۆ به‌ده‌ست هێنانى راى جه‌ماوه‌ر بۆ کۆمارى
ئیسلامى ، له کوردستانیشدا رایهکى زۆرى بۆ کۆکرایه‌وه..
شایانى باسه له‌و رۆژگاره‌دا حکومه‌ت
متمانه‌ى به لایه‌نگرانى کاک ئه‌حمه‌د هه‌بوو، بۆیه پۆستى فه‌رماندارى (قائیقام)
و پۆستى (شهردارى) و په‌روه‌رده و فێرکردن( آموزش و پرورش)ى به‌وان سپارد و
دواتریش پارێزگارى (استاندار) ى کوردستان یه‌کێک له‌لایه‌نگرانى مه‌دره‌سه‌که‌ى
کاک ئه‌حمه‌د بوو له هه‌مانکاتدا گروپه مارکسییه‌کان ره‌شبین بوون و چاویان به
ئیسلامدا به‌گشتى هه‌ڵنه‌ده‌هات، هه‌ر بۆیه له هاوینى ۱۹۷۹ز په‌لامارى بنکه‌یه‌کیان
دان و ۱۳ که‌سى تێدابوو ۱۱ى شه‌هید کراو یه‌کێک که به سه‌ختى برینداربوو پاشان
رزگارى بوو له‌گه‌ڵ یه‌کێکى تریاندا.
له هه‌ندێ له شارهکانىتریش یاخى
بوون له ده‌وڵه‌ت به‌رپابوو “ئایه‌توڵڵا خومه‌ینى” په‌یامێکى ده‌رکرد و
داواى له سوپا و سوپاى پاسداران و جه‌ماوه‌ر کرد هه‌ڵمه‌ت به‌رن بۆ رزگارکردنى
کوردستان له چنگى له‌خوا بێ خه‌به‌ران: ئیتر ئه‌وه‌بوو له ماوه‌یه‌کى که‌مدا هه‌موو
چه‌کداره‌کان به ناچارى په‌نایان برد بۆ حکومه‌تى به‌عس که دوژمنى سه‌رسه‌ختى گه‌لى
کوردى عێراق بوو..
به‌ڵام دواى چه‌ند مانگێک که‌وته
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌یارانه‌دا و سه‌ره‌نجام رِێکهوتن له‌سه‌رئه‌وه‌ى که به‌شێک
له کوردستانیان پێ بسپێرن.
ئه‌وانیش دژ به ئیسلام بوون به‌گشتى
و شوێنکه‌وتووانى کاک ئه‌حمه‌د به‌تایبه‌تى، هه‌ر بۆیه لایه‌نگرانى کاکه ئه‌حمه‌د
ئه‌وه‌یان که ناسراو بوون ناچارى کۆچ کردن بوون بۆ کرماشان و هه‌ندێ شوێنی‌تر.
یه‌که‌م
دیدارم له‌گه‌ڵ کاک ئه‌حمه‌ددا
نووسه‌رى ئه‌م بیره‌وه‌رییانه له
16/۹/۱۹۷۹ داواى زه‌حمه‌تێکى زۆر گه‌یشته مه‌ریوان و له‌وێ ده‌رفه‌تم بۆ ره‌خسا که
هه‌ندێ چالاکى ئه‌نجام بده‌م له “مه‌دره‌سه‌ى قورئان” ى مه‌ریوان و
رادیۆدا، به‌ڵام دواى مانگێک که ئه‌و رِێککهوتنهى باسمان کرد روویدا، بۆ ئه‌وه‌ى
جارێکى تر خوێنرِێژى روو نه‌دات، برِیار درا روو بکه‌نه کرماشان.
جا له‌وێ له‌گه‌ڵ چه‌ند برایه‌کدا
چووین بۆ سه‌ردانى کاک ئه‌حمه‌د.
شایانى باسه به‌نده نامه‌یه‌کى
“مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین ئه‌مینداری ئێستای یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان”م
پێ بوو که تێیدا هه‌ندێ پێشنیارى نووسیبوو بۆ کاک ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ پێناسینى به‌نده‌دا،
سه‌ره‌تا زۆر به گه‌رمى به‌خێرهاتنى هه‌موومانى کرد.. پاشان که نامه‌که‌ى خوێنده‌وه
زیاتر به‌خێرهاتنى کردم و فه‌رمووى:”له ئهیامێکى پڕ له تقلبات و سه‌یردا
هاتوون ان شاءالله به‌خێر و سه‌ربه‌رزى هه‌موولایه‌ک ده‌گوزه‌رێ”
پاشان که زانى برایان برِیاریان داوه
بچن بۆ تاران بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى مافه‌کانى میلله‌ت و مانگرتن له شوراى ئیسلامى
و دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تى شۆرِشدا بیرێکى قووڵى کرده‌وه و فه‌رمووى: کارێکى
چاک و به‌ره‌که‌تداره انشاءالله، به‌ڵام وریابن با کاره‌کانتان هه‌میشه به مه‌شوره‌ت
و پرس و را بێت، رۆژنامه‌نووسان دێن بۆ سه‌ردانتان دوو که‌سى قسه‌زان دیارى بکه‌ن
بۆ گفتوگۆ و وه‌ڵامدانه‌وه..
ئیتر له‌وێ داخوازییه‌کان له نامه‌یه‌کدا
رِێکخرا و بۆ پۆسته‌ریش خاڵه گرنگه‌کانى نووسرا و له‌سه‌ر دیوارى هۆڵى پشودان له
ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵواسرا که گرنگترینان:
• چاک کردنى ماده‌ى ۱۲ بوو که مهزههبگهرایى
تێدا نه‌هێڵرێ.
• لابردنى سته‌مى میللى، مهزههبىو ته‌به‌قاتى.
• گرنگیدان به ئاوه‌دانى کوردستان له
رووى به‌رپاکردنى کارخانه، ته‌ندروستى و خوێندنه‌وه.
• داننان به مافى خودموختاری بۆ
کوردستان.
به‌ڵام
دواى یه‌ک مانگ مانگرتن و رۆژانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رانى حکومه‌تدا، هیچ وه‌ڵامێک
نه‌دراینه‌وه، ناچار روومان کرده چه‌ند شارێک، به مه‌رجێک له یه‌کترى دانهبرِێین،
ئێمه که گروپێکى ۱۵ که‌سى بووین روومان کرده شارى ئیسفه‌هان و له‌وێ هه‌ندێ له
برایان چه‌ند نامیلکه‌یه‌کیان ئاماده کرد به‌ناوى “یه‌کێتى لاوانى موسڵمانى کوردستان“، هه‌روه‌ها هه‌ندێ
وانه‌ى رۆژانه و ئه‌نجام دانى نوێژه‌کان به کۆمه‌ڵ و وتار و نوێژ له رۆژانى هه‌ینیدا
رێکخرا.
ئه‌وسا
له جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا به سه‌ردان گهرِاینهوه بۆ کرماشان به‌تایبه‌ت چونکه
زۆر تامهزۆرى دیدارى کاک ئه‌حمه‌د بووین، که گه‌یشتینه ئه‌وێ دیاربوو ئه‌ویش
تامه‌زرۆى دیدارى ئێمه بوو، بۆیه پێشوازییه‌کى گه‌رمى لێ کردین و هه‌ندێ بابه‌تى
ئیمانى له روانگه‌ى قورئان و ژیاننامه‌ى پێغه‌مبه‌رى-درود و سڵاوى خواى له‌سه‌ر-
له‌کاتى جیاجیادا بۆ باس کردین، خانوویه‌کى کۆنى جوله‌که‌یه‌کیان گرتبوو به‌کرێ،
هه‌ندێ شوێنى نهێنى سه‌یرى تێدا بوو که دواى چه‌ند مانگێک پێى زانرا… له‌وێ له‌کاتى
خۆیدا بانگ ده‌درا و نوێژه‌کان هه‌ندێ جار به ئیمامه‌تى کاک ئه‌حمه‌د و هه‌ندێ
جاریش به ئیمامه‌تى به‌نده ئه‌نجام ده‌درا.
شه‌وێکیان له
خزمه‌تیدا چووین بۆ سه‌ردانى کۆمه‌ڵێک له لایه‌نگرانى له بنکه‌یه‌کدا.. زۆربه‌یان
قوتابى دانشگا و مامۆستا بوون. دیاربوو وانه‌یه‌کى حه‌فتانه‌ى هه‌بوو، بابه‌تێکى
به‌پێزى ئاماده کردبوو، له‌ژێر ناونیشانى “دین و ئینسان” له کۆتاییدا
عه‌رزم کرد ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت بده‌ن حه‌ز ده‌که‌م له‌نێو ئه‌م برایانه‌دا بمێنمه‌وه..ئه‌ویش
بێ وه‌ستان و دوو دڵى فه‌رمووى : ئه‌مه فڵانه که‌سه و له کوردستانى
عێراقه‌وه هاتووه واى دانێن که خۆمم و به‌رده‌وام له خزمه‌تتان دام ، سودى لێ
وه‌ربگرن و گوێ بیستى رێنموییهکانى بن .
له
تاران
دواى چه‌ند مانگێک له‌نێو ئه‌و
برایانه‌دا فرسه‌تم هێنا نامیلکه‌یه‌کم ئاماده کرد ده‌رباره‌ى ژیاننامه‌ى پێشه‌واى
شه‌هید حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌ننا و بردم بۆ تاران بۆ به‌چاپ گه‌یاندنى.
کاک ئه‌حمه‌دیش له تاران بوو، چووین
بۆ خزمه‌تى و کاتێکى پرِ به‌ره‌که‌تمان پێکه‌وه برده سه‌ر، هه‌ندێ بابه‌تى
ئاماده کردبوو ده‌رباره‌ى هه‌وڵ و کۆششه‌کانى بۆ چاکسازى له کۆمارى
ئیسلامی‌دا بۆ ته‌رجومه کردن بۆ عه‌ره‌بى و ناردمان بۆ چه‌ند گۆڤارێکى ئیسلامى ده‌ره‌وه..
هه‌روه‌ها نامیلکهکانى پێشه‌واى شه‌هیدم
به دیارى بۆ برد جگه له چه‌ند وتارێکى رۆژانى هه‌ینى خوالێخۆشبوو عه‌بدولحه‌مید
کوشک.
به‌رپا
کردنى کۆنفرانسێک بۆ ئه‌هلى سوننه
کاک ئه‌حمه‌د هه‌میشه له بیرى ئه‌هلى
سوننه‌دا بوو به گشتى و گه‌لى کوردى موسڵمان به‌تایبه‌تى، زۆر هه‌وڵى دا که
رِێرهوى ده‌وڵه‌ت مه‌زهه‌بى ته‌سک نه‌بێت و ئیسلامییهکى پرِ له داد و خه‌مخۆرى
چه‌وساوان بێت، هه‌میشه دوپاتى ده‌کرده‌وه که ئاینى ئیسلام له مه‌زهه‌ب گه‌وره‌تره.
کۆتا وتارى له”حوسهینییهى
ئیرِشاد” که مزگه‌وتێکى گه‌وره‌یه له‌ناو جه‌رگه‌ى تاران‌دا پێشکه‌ش کرد و
له هه‌وڵه‌کانى بۆ چاکسازى دواو له کۆتاییدا نائومێدى خۆى راگه‌یاند.
له‌وه‌ودوا
کاک ئه‌حمه‌د په‌یوه‌ندى کرد به که‌سایه‌تییه ناوداره‌کانى ئه‌هلى سوننه‌وه له
کوردستان و سیستان و بلوچستان .
پاشان له تاران کۆبوونه‌وه‌یه‌کى چه‌ند
رۆژه‌ى ئه‌نجامدا، سه‌ره‌تاکه‌ى خۆى له ماوه‌ى چوار کاتژمێردا له هه‌وڵه‌کانى
خۆى دواو هه‌ڵوێستى حکومه‌تیشى باس کرد.
پاشان گه‌لێک بابه‌ت تاوتوێ کران و شه‌هید
ناسرى سوبحانى په‌سه‌ند کرا به هاوکارى کاک ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکى تردا.
شایانى باسه ئاگادارى وه‌زاره‌تى
کێشوه‌ر (ناوخۆ) کرابوو دوو نوێنه‌ریان وه‌کو چاو‌دێر ئاماده بوون..له
کۆتایی کۆنفرانسه‌که‌دا به‌یاننامه‌یه‌کیان ئاراسته‌ى حکومه‌ت کرد و له‌توێیدا نیه‌ت
پاکى و دڵسۆزى خۆیان دووپات کرده‌وه له‌گه‌ڵ جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر داواکارییه‌کانى
ئه‌هلى سوننه به گشتى و لابردنى سته‌م له‌سه‌ر سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کان به‌تایبه‌تى.
هه‌ڵوێستى
کاک ئه‌حمه‌د ده‌رباره‌ى جیهاد
له‌و رۆژگاره‌دا
که کۆمه‌ڵه مارکسییه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو به‌سه‌ر هه‌ندێ شار و شارۆچکه‌ى
کوردستاندا ده‌ستیان کرد به دژایه‌تى ئیسلام و ره‌وشته به‌رزه‌کان به گشتى و
لایه‌نگرانى کاکه ئه‌حمه‌د به‌تایبه‌تى، هه‌ردوو خانهوادى شبلى و نمکى که هه‌ر
یه‌که‌یان ژماره‌یه‌کیان له ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دا لێ شه‌هیدکرا، جگه له شه‌هیدکردنى
چهندههاى تر به‌شێوه‌یه‌کى درِندانه.بێ گومان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى مارکسییه‌کان
بوو به هۆى جۆش و خرۆشى ده‌روونى لاوانى لایه‌نگرانى کاک ئه‌حمه‌د به‌تایبه‌تى
چه‌کیش ئاسان به‌ده‌ست ده‌هات، تا ئه‌وانیش تۆڵه‌ى شه‌هیدان بکه‌نه‌وه و سنورێک
دابنێن بۆ سه‌رکه‌شى مارکسییه‌کان.
دیار بوو کاک ئه‌حمه‌د ئه‌و کاردانه‌وه‌یه‌ى
به هیچ شێوه‌یه‌ک لا په‌سند نه‌بوو، هه‌تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ى که هه‌ندێکیان
هاتن بۆ لاى به‌نده و دواى باسکردنى بارودۆخه‌که داوایان له به‌نده کرد که په‌یامه‌که‌یان
بگه‌یه‌نم، چونکه ده‌یانزانى کاک ئه‌حمه‌د رِێزى تایبه‌تى هه‌یه بۆمان و ره‌نگه
گوێ بیست ببێ.شایانى باسه منیش رام هه‌روه‌ک راى کاک ئه‌حمه‌د وابوو به‌ڵام
له‌به‌ر دڵى براکان پهیامهکهیانم گه‌یاند..
کاک ئه‌حمه‌د به هه‌ندێ گرژییه‌وه
فه‌رمووى: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر دانه دانه بمانکوژن، به ره‌واى نازانم ده‌ست
بده‌ینه چه‌ک، با شه‌هید بکرێین و سینگمان خوێناوى بێت باشتره له‌وه‌ى ده‌ستمان
خوێناوى بێت به خوێنى خه‌ڵکانێک که نامانناسن و نازانن ئێمه چه‌نده دڵسۆزى ئه‌وان
و گه‌لى کوردستانین، جیهادى ئهمرِۆى ئێمه جیهادى خۆگرى و ئارامگرتنه.
درێژدان
به خه‌باتى سیاسى
له هاوینى
ساڵى ۱۹۸۲ کاک ئه‌حمه‌د و ئه‌ندامانى شوراکهى برِیاریاندا که درێژه بده‌ن به
خه‌باتى سیاسى، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کۆنگره‌یه‌کى فراوانیان به ئاشکرا له کرماشان
سازدا و سه‌رله‌نوێ زانایان و که‌سایه‌تییه خهمخۆرهکانى کوردستان و ناوچه
سوننى نشینه‌کانیان کۆکرده‌وه که ژماره‌یان له ۲۰۰ که‌س زیاتر بوو. سه‌ره‌تا
کاک ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر کۆڵنه‌دان و خه‌باتى سیاسى ره‌خنه‌ى ئاشکراى له سه‌رانى
ده‌وڵه‌ت و هه‌ڵوێستیان گرت.
کۆنگره‌که چه‌ند رۆژێکى خایاند و، ده‌وڵه‌ت
به پیلانگێرِ و گێره‌شێوێن ناوزه‌دى کردن و برِیارى گرتنى زانا و که‌سایه‌تییه
ناوداره‌کانى دا.
کاک ئه‌حمه‌دیش سه‌فه‌رى کرد بۆ تاران
تا له نزیکه‌وه سه‌رانى حکومه‌ت تێبگه‌یه‌نێ که ئێمه پیلانگێرِ نین و داواى
مافى ره‌واى خۆمان ده‌که‌ین، به‌ڵام دواى چه‌ند رۆژێک له گرتووخانه‌دا توندکرا!!
له
به‌ندیخانه‌دا
کاک ئه‌حمه‌د له به‌ندیخانه‌دا نمونه‌ى
خۆگرى و ئارامگرى بوو، هه‌رکه هه‌لى بۆ برِهخسایه ئامۆژگارى پاسه‌وانان و
پاسدارانى ده‌کرد، هه‌رچه‌نده فه‌رمان وابوو که له شوێنى ناشایسته‌دا به‌ند
بکرێ.. ئیتر ئه‌وه‌بوو سه‌رماى زستان و گه‌رماى هاوین و بێ خزمه‌تى کارى تێ کرد و
له کۆتا ساڵى ته‌مه‌نیدا به ته‌واوى ته‌ندروستى خراپ بوو.. کاک ئه‌حمه‌د نزیکه‌ى ۱۰
دانه ساڵ له زینداندا مایه‌وه زۆر که‌م ده‌یانهێشت سه‌ردانى بکرێت، سه‌ردانه‌کانیش
له پشتى په‌نجه‌ره‌وه بوو هه‌روه‌ها ده‌بوایه به ته‌له‌فۆن و به فارسى قسه
بکه‌ن و بۆ ماوه‌ى چه‌ند خوله‌کێک و چاودێریش به دیارییه‌وه ده‌وه‌ستا!.
شێعره‌کانى
له زینداندا
له زینداندا دوور له برا و هاوهڵانى،
دوور له خزم و خوێشانى فرسه‌تێکى فراوانى هه‌بوو بۆ بیرکردنه‌وه و تێفکرین، هه‌ر
بۆیه چه‌ند نامیلکه شیعرێکى نووسى له خۆشه‌ویستى خوا گه‌وره و پێغه‌مبه‌رى
ئازیز‌و هاوهڵانى، که هه‌ندێکى دواى وه‌فاتى بوونه سروودى پرِ جۆش و خرۆش و
تۆمار کران و په‌خش کرانه‌وه له کوردستانى رۆژهه‌ڵات و باشووردا.
هه‌روه‌ها
شیعره‌کان له زه‌م کردنى سته‌مکاران و زۆردارانى تێدابوو جگه له به‌زه‌یى و سۆز
بۆ هه‌ژاران و نه‌داران و چه‌وساوه‌کان.
شیاوى
باسه شاکارى شیعره‌کانى: ئه‌و نامیلکه‌یه‌یه که به‌ناوى مهولودنامهوه هه‌ندێکى
گه‌یشته ده‌ست لایه‌نگرانى و به‌داخه‌وه زۆر به‌شى فه‌وتا، که بهرِاستى
ژیاننامهیهکى پرِ سۆز و جۆش و خرۆش و به ده‌نگى یه‌کێک له شاگردانى تۆمارکراوه
و ژماره‌یه‌کى زۆرى لێ کۆپى کراوه.
مۆڵه‌ت
پێدانى
له ساڵانى کۆتایى ته‌مه‌نیدا که ته‌ندروستى
روو له خراپى بوو جارجارێک بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێک مۆڵه‌تیان پێ ده‌دا و له ماڵى
خزمانى له تاران‌دا بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌حه‌وایه‌وه، جا هه‌ر که برا و دۆستان و
شاگردان و لایه‌نگرانى پێیان ده‌زانى ده‌سته ده‌سته و پۆل پۆل ده‌چوون بۆ سه‌ردانى،
ئه‌ویش به‌و حاڵه‌وه چه‌ند بیتوانیایه گفتوگۆى بۆ ده‌کردن، وه‌ڵامى پرسیاره‌کانى
ده‌دانه‌وه، هانى ده‌دان بۆ ته‌قوا و دیندارى، بۆ پابه‌ندبوون به نوێژ و رۆژووه
فه‌رزه‌کان ، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى سوننه‌ته‌کان..
جا سه‌یر له‌وه‌دابوو ئا له‌و فرسهتانهدا
که‌سانێکى گۆشکراو به بیروباوهرِى مارکسى له کوردستانى ئێران و عێراقه‌وه سه‌ردانیان
ده‌کرد، ئه‌ویش به باس و خواسى پرِ له زانستى و زانیارى قه‌ناعه‌تى پێ کردن و
پێى ده‌سه‌لماندن که ئیسلام ئاینى رزگارى و سه‌رفرازى و پێکه‌وه ژیان و به‌خته‌وه‌رییه
بۆ هه‌ردوو ژیان، بۆ دنیا پێش قیامه‌ت.
یه‌کێک له‌وانه بۆى گێرِامهوه که
من ته‌نها دوو سه‌عات به خزمه‌تى کاک ئه‌حمه‌د گه‌یشتم، هه‌رچى بیروبۆچوونه به‌شێوه‌یه‌کى
حه‌کیمانه هه‌ڵیوه‌شانده‌وه و ئاینى پیرۆزى ئیسلامى له‌جێ دانا.
نووسینه‌کانى
کاک ئه‌حمه‌د
کاک ئه‌حمه‌د له سه‌ره‌تاى شۆرِشى
ئیسلامى ئێران‌دا نامیلکه‌یه‌کى نووسى به‌ناوى “دیالێکتیکی ئیسلامى” که
رۆڵێکى سه‌ره‌کى بینى له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بیروباوهرِى ماددى (ماتریالیستى) و
چه‌سپاندنى عه‌قیده‌ى ئیسلامى.
هه‌روه‌ها چه‌ند نامیلکه‌یه‌کى تریش
به چاپ گه‌یه‌نرا به تایبه‌ت ئه‌و نامه و به‌یاننامانه‌ى که ئاراسته‌ى سه‌رانى
ده‌وڵه‌تى کردبوو ده‌رباره‌ى کێشه‌ى گه‌لى کورد و ناونرا “دربارهى
کردستان” که ژماره‌یه‌کى زۆرى به چاپ گه‌یه‌نرا و بڵاوکرایه‌وه له سه‌رانسه‌رى
ئێران‌دا و له توێیدا خه‌مخۆرى کاک ئه‌حمه‌د زۆر به‌دى ده‌کرێت ده‌رباره‌ى کێشه‌ى
ره‌واى گه‌لى کوردستانى رۆژهه‌ڵات، جگه له‌وانه‌ش کاک ئه‌حمه‌د نزیکه‌ى ۴۰۰ ـ ۵۰۰
کاسێتى تۆمارکراوى ماوه جگه له ژماره‌یه‌کى زۆرى تر‌ى که فه‌وتاون و له‌ناوچوون
یان باش تۆمار نه‌کراون، هه‌موویشى به هه‌ردوو زمانى کوردى و فارسى، هه‌روه‌ها هه‌ندێ
ئایه‌ت یان فه‌رمووده‌ى هه‌ڵده‌بژارد و ته‌رجه‌مه‌ى کوردى و فارسى له
ژێریاندا نووسى و فه‌رمانى ده‌دا ببێته پۆسکارت و بڵاو بکرێته‌وه: بۆ
نموونه ئایه‌تى: [تِلْکَ الدَّارُ الآخِرَهُ نَجْعَلُهَا لِلَّذینَ لاَ
یُرِیدُونَ عُلُوًّا فِی الارض وَلاَ فَسَادًا وَالْعَاقِبَهُ لِلْمُتَّقِینَ]
سوره‌تى(القصص) ئایه‌تى(۸۳).
هه‌روه‌ها
فه‌رمووده‌ى “لایدخل الجنه من کان فی قلبه مثقال ذره من کبر”
زوهد
و دنیانه‌ویستى کاک ئه‌حمه‌د
کاک ئه‌حمه‌د
تا له سنه‌دا بوو ماڵه‌که‌ى که به میراتى بۆى مابۆوه، باره‌گایه‌ک بوو بۆ
کۆبوونه‌وه و وانه خوێندن و چاره‌سه‌رکردنى کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، هه‌ندێ
ماڵه خزمى هه‌ژارى له ده‌ورى خۆى کۆکردبۆوه.. پاشان که کۆچى کرد بۆ کرماشان و
هه‌مه‌دان ئه‌وى تریشى به‌خشى به یه‌ک دوو ماڵى تر..
براکان هه‌وڵیاندا قهمهرهیهکى پهیکانى
نوێى بۆ بێنن، به‌ڵام ئه‌و ده‌یفه‌رموو: ئه‌م په‌یکانه عه‌یبى چییه، ئه‌وه‌ته
دهرِوا بهرِێوه، ئه‌گه‌ر پوڵتان فره‌س بیده‌ن به هه‌ژاران!!
کاک ئه‌حمه‌د له خواردن و خواردنه‌وه‌شدا
زۆر ده‌ستى پێوه ده‌گرت و ده‌یوت: ئێسته خه‌ڵکانێکى زۆر له‌م سه‌ر زه‌مینه‌دا هه‌ن
نانه رِهقیان به زه‌حمه‌ت ده‌ست ده‌که‌وێت، جا ئێمه که ناتوانین به هانایانه‌وه
بچین، هیچ نه‌بێ با ئیسراف و زێدهرِۆیى تێدا نه‌که‌ین.
له‌به‌رئه‌وه که‌م جار سێ جۆر خۆراکى
ده‌خوارد، نان و چاو ماشى پێکه‌وه نه‌ده‌خوارد و شاگردانیشى له‌سه‌ر په‌روه‌رده
ده‌کرد.
میوه‌ى گرانبه‌هاشى نهدهکرِى و
دیارى به ده‌گمه‌ن وه‌رده‌گرت.
کاک
ئه‌حمه‌د و کۆمه‌ڵى (اخوان المسلمین)
کاک ئه‌حمه‌د “برایان“ى زۆر خۆش ده‌ویست، هه‌رکه‌سێک له‌وان
سه‌ردانى بکردایه رِێزى زۆرى بۆ دهردهبرِین و هه‌میشه له‌نێو لایه‌نگرانیدا به
قه‌در و رِێزهوه ناوى ده‌بردن و به مه‌دره‌سه‌یه‌کى سه‌رکه‌وتووى ده‌زانى له
په‌روه‌رده‌کردندا و هانى ده‌دان که ئه‌وانیش قه‌در و رِێزیان بزانن.
کاک
ئه‌حمه‌د و سه‌فه‌رى حه‌ج
کاک ئه‌حمه‌د له حه‌فتاکاندا ئه‌و سهرفهرهى
کردووه و چاوى رووناک بووه‌وه به دیدارى که‌عبه‌ى پیرۆز و شوێنى هاتنه دنیاى
“محمد”.. بێگومان جارجار له که‌عبه‌ى پیرۆز
راده‌ما و به قوڵایى مێژوودا روودهچوو و به‌سه‌رهاتى ئیبراهیم و ئیسماعیلى ده‌هاته‌وه
بیر- سه‌لامى خوایان له‌سه‌ربێ- ئه‌سرینى رِێز و خۆشه‌ویستى بۆ دهردهبرِین.. سه‌فا
و مهروهشى به شه‌وقه‌وه ئه‌نجام ده‌دا و نزاى خێرى بۆ هاجه‌ره خاتوون (دایکى
ئیسماعیل) ده‌کرد و ده‌چووه ئه‌و جیهانه‌ى که چۆڵه‌وانییه‌ک بوو ئافره‌تێکى باوهرِدار
و منداڵێکى ساوا.. پاشان له مینا یادى تاقى کردنه‌وه سه‌خته‌که‌ى ئیبراهیم و
ئیسماعیل و هاجه‌ره خاتوونى ده‌کرده‌وه و نه‌فرینى له شه‌یتان ده‌کرد.. جا که
گهرِایهوه بۆ مه‌ککه بیرى له رۆژگارى هه‌تیوى و بێ نازى محه‌ممه‌د ده‌کرده‌وه
و ورده ورده له خزمه‌تیدا سیره‌تى موباره‌کى ده‌هێنایه‌وه یاد هه‌تا هاتنه
خواره‌وه‌ى”وه‌حى” و پێغه‌مبه‌رایه‌تى و هه‌ڵوێستى ملهورِهکانى مه‌ککه
و تائیف و ئیسرا و میعراج…پاشان له چوونى بۆ مه‌دینه‌دا بیرى
کرده‌وه به چ زه‌حمه‌تێک ئه‌و ئازیزه و هاوهڵانى بهرِێزى ئه‌و ماوه‌یه‌یان
برِیوه تا ئاینیان سه‌لامه‌ت بێ و به سه‌لامه‌تى بیگه‌یه‌نن به نه‌وه‌ى دواى
خۆیان.. کاتێ که گه‌یشته مزگه‌وتى مه‌دینه و به به‌ر ئارامگاى سه‌ردارى
مرۆڤایه‌تیدا گوزه‌رى کرد ئه‌سرینى له دیده‌ى ده‌بارى و نه‌یده‌زانى چۆن رِێز و
خۆشه‌ویستى خۆى بۆ ئه‌و زاته و ئه‌بوبه‌کر و عومه‌رى یاوه‌رى دهرببرِێت..
کاک
ئه‌حمه‌د و رادیۆی سنه:له سه‌ره‌تاى حه‌فتاکاندا کاک ئه‌حمه‌د دواى قورئانى به‌یانى
به‌رنامه‌یه‌کى هه‌بوو له رادیۆى سنه و په‌خش ده‌کرا، که هه‌موو جارێک بریتى
بوو له په‌خشانێکى جوان و پرِ مانا که له ناخى ده‌روونى پرِ له ئیمانیه‌وه هه‌ڵده‌قوڵا
و ناخى گوێ بیستى ده‌هه‌ژان و نهێنى خۆى و بوونه‌وه‌رى وه‌بیر ده‌هێنایه‌وه:
بۆ نموونه ده‌یفه‌رموو:دیسان
وا به‌رى به‌یان روبهندى له‌سه‌ر رومه‌تى هه‌ستى لادا.هه‌ستى سه‌رى خه‌وان، تا
جارێکى تریش سه‌رپۆشى تاریکى له دیمه‌نى هه‌بوو لادا و هه‌بوو ره‌نگى ژیان وه‌رگرێته‌وه..
دیسان ته‌لیسمى حه‌یات، ئه‌و ته‌لیسمه
، که نه تیشکى عه‌قڵى ده‌گاتێ، نه باڵى بهرزهفرِهى زانست شه‌پۆلى سیحراوى
خۆى کشان له‌سه‌ره گیانله‌به‌ران، له دێ له بێستان، له شار و له ده‌شت و ده‌ران،
که له خه‌وى قورس راچه‌نن بکه‌ونه جموجۆڵ و هاتوچۆ به‌شى خۆ له سفره‌ى راخراوى
نیعمه‌تى جۆراوجۆر وه‌رگرن، قافڵه‌ى ژیان تا ئه‌و شوێنه‌ى بۆى دیارى کراوه وهپێشخهن.خودایه،
حیکمه‌تى تۆ بوو که له ره‌حمه‌تى تۆ به گیاندارێک بهشێکىدا، ده‌نا هه‌موو هه‌ر
له‌م ئاو و خاکه‌ن و هه‌ر به‌م ئاو و خاکه زیندوون.خودایه، ئه‌گه‌ر ره‌حمه‌تى تۆ نه‌با،
نه ئاو و گڵ ده‌سه‌ڵاتى گرتن و دانى حه‌یاتى هه‌بوو نه ته‌بیعه‌ت و حه‌یات هێزى
دروستکردنى ئه‌نواع.
ئه‌ى
ئینسان:تۆش هه‌ر له‌م ئاو و گڵهیت و هه‌ر به‌م
حه‌یاته‌وه، تۆ که به‌شێکى له گیاندارانى خاکى بیر له ده‌سه‌ڵاتى خاوه‌نى هه‌بوو
که‌وه که تۆى هه‌ر له‌م ته‌بیعه‌ت و حه‌یاته دروست کردووه، با وه‌کو نهباڵى
په‌له‌وه‌ر و نه پهرِى ماسى پێداوى، دیسان تواناى پێداویى که له ئه‌سیران به‌رزتر
ههڵدهفرِێت، و له ماسیان توندتر و توندتر مه‌له ده‌که‌یت..
کۆتایى
ژیانى ئه‌م شێره پیاوه:له رۆژگارى کۆتایى ته‌مه‌نیدا نه‌خۆشى زۆرى بۆ هێنا گه‌یه‌نرایه
یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانى تاران، یاران زۆر بۆى به‌په‌رۆش بوون، به‌ڵام ویستى
خوا وایه که ده‌بێ هه‌موومان یه‌که یه‌که بگهرِێینهوه بۆ لاى ، هه‌ر بۆیه
له ساتێکى دیاریکراودا گیانى پاکى به‌رزبۆوه بۆ لاى په‌روه‌ردگارى مه‌زن، بۆ لاى
پێغه‌مبه‌ران و راستگۆیان و شه‌هیدان و چاکان، که بێگومان ئه‌وانه چاکترین یار و
یاوه‌رن.
پاشان جه‌نازه‌ى پیرۆزى هێنرایه‌وه
بۆ شارى سنه و ویسترا به دزییه‌وه ئه‌سپه‌رده بکرێت.. به‌ڵام جه‌ماوه‌رى
موسڵمانى شارى سنه و ده‌وروبه‌رى پێیان زانى و خه‌ڵکێکى زۆر کۆبوونه‌وه و به
رِێز و قهدرێکى زۆره‌وه به ده‌م ئه‌سرینى سارێژهوه له دیده‌ى برایان و خۆشه‌ویستانه‌وه
له گۆرِستانى حه‌مه باقر له‌ناو جه‌رگه‌ى شارى سنه‌دا ئه‌سپارده کرا.
به‌نده دواى ۲۴ ساڵ له دابرِان له
دیدارى سه‌ردانى ئارامگهکهیم کرد.. ئارامگهیهکى ساده و ساکار ماوه‌یه‌ک
دانیشتم له ژوورى سه‌رى یادگاریى و بیره‌وه‌رى زۆر هات به یادمدا، ئه‌سرینى رِێز
و خۆشه‌ویستیم هه‌ڵوه‌ران بۆ براى گه‌وره‌و بێ نازم بۆ براى خه‌مخۆر و نه‌حه‌ساوه
له دنیاى فانیدا..
به
ئومێدى ئه‌وه‌ى له سایه‌ى ره‌حمه‌تى خوادا..
به‌نده‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و و نموونه‌ى ئه‌ودا
کۆبینه‌وه انشاء الله، چونکه دڵم خۆشه به‌وه‌ى که ئێمه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى
خوا کۆبووینه‌وه و که جیاش بووینه‌وه هه‌ر سۆز و خۆشه‌ویستیمان بۆ یه‌کترى هه‌بوو
، فه‌رمووده‌ى :”رجلان تحابّا فی الله اجتمعا علیه و
تفرقا علیه” مژده‌یه بۆ ئێمه‌مانان.سا خوایه له براى گه‌وره و ئازیزم
خۆش ببیت و پله به‌رزه‌کانى فیرده‌وسى پێ ببه‌خشیت و یارمه‌تى پهیرِهوانیشى بده‌یت
بۆ پابه‌ند بوون به ئاینه‌که‌ت و یه‌ک دڵى و یه‌ک ریزى بکه‌یته کاڵاى باڵایان.شایانى
باسه کاک ئه‌حمه‌دى دواى وه‌فاتى هاوسه‌رى به وه‌فاى له حه‌فتاکاندا، ژنى نه‌هێنا
و هه‌ندێ جار هه‌ڵوێستى جوانى ئه‌وه‌ى باس ده‌کرد له رۆژگارى نه‌هاتنى و نه‌هامه‌تیدا،تاقه
یادگارییه‌ک که بۆى مابۆوه کورِێکى ژیره به ناوى “حه‌مه ژیان”.
تێبینییه‌کى
گرنگ :ئه‌م
چه‌ند دێره له ژیانى کاک ئه‌حمه‌د له روانگه‌ى دید و بۆچوونى به‌نده‌وه ره‌نگه
دهها هه‌ڵوێستى ئیمانى و دڵسۆزى مه‌ردانه‌ى تر‌ى هه‌بێ که له‌لاى دۆستان و لایه‌نگرانى
هه‌بێ و ئێمه نه‌مانبیستبێ.
له راستیدا ژیاننامه‌ى تێر و ته‌واوى
ره‌نگه له چه‌ند بهرگێگدا ئه‌گه‌ر بنوسرێت ئه‌وسا له‌وانه‌یه مافى خۆى
بده‌ینێ .
سه‌رچاوه:نیشتمان