چه‌ند به‌سەر هاتی خوش له زمانی مامۆستا حه‌مه یوسف و حه‌سه‌نی پێنجوێنی
چه‌ند به‌سەر هاتی خوش له زمانی مامۆستا حه‌مه یوسف و حه‌سه‌نی پێنجوێنی
لەوانەیە شتێکتان پێ ناخۆشبێ و خێربێ بۆتان:
رۆژی شەممە ٢٢/٣/٢٠١۴ پاش نوێژی عه‌سر مامۆستا حه‌مه یوسف ته‌له‌فونی کرد که نیازمان وایه له‌ته‌ک مامۆستا شێخ ئیبراهیمی مەردۆخیدا بێین سه‌رت لێ بده‌ین.. گوتم: یاخودا به‌خێر بێن.. ئیتر من نوێژه‌که‌ی عه‌سرم کرد و ئه‌وانیش گەیشتن..
من هه‌ندێ قسه‌ی خۆشم بۆ باسکردن که بانگخواز چ ده‌ورێکی ئیجابی هه‌یه، چۆن سوود به‌خه‌ڵکی ده‌گه‌یه‌نن بۆ دنیا‌و قیامه‌تیان، و دوونموونه‌م بۆ هێنانه‌وه: نموونه‌ی یه‌که‌م باسی کابرای ده‌وڵه‌مه‌ند که ده‌چێت بۆ ئه‌زمر و ده‌یه‌وێ خۆی بکوژێت و گوێی له باسیکی شێخ فاتیحی درود ده‌بێت به‌وهۆیه‌وه لە خۆکوشتن په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و دێت سوپاسی دەکات..
نموونه‌ی دووه‌م مه‌لای بلجیکی و کوڕه‌که‌ی چۆن له‌و رۆژه سارده‌ا فریای ئه‌و پیره ژنه ده‌که‌ون که خۆی نه‌خنکێنێ و بۆ جومعه‌ی داهاتوو دێت ئیعلانی موسوڵمانبوونی خۆی ده‌کات؟!
مامۆستا حه‌مه یوسفیش رووداوێکی بۆ گێڕامه‌وه شتێکی که‌متر نه‌بوو له‌وانەی من باسم کردن به‌ڵام ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی جیاواز بوو ئه‌م به‌هۆی بانگخوازه‌وه نه‌بووه.. گو
مه‌لا مه‌حمودی ئاسنه‌وه‌یی بۆی گێڕامه‌وه که ناسراوێکمان له‌راوگان بۆی گێڕامه‌وه و گوتی: له‌ناو بێستان و کشتوکاڵه‌که‌مدا که‌پرێکم کردبوو، من به کشته‌که‌ی خۆمه‌وه خه‌ریک بووم ژن و پیاوێک هاتنه که‌پره‌که‌و گوتیان: ئیجازه هه‌یه که‌مێ پشووبده‌ین و دانیشین؟!
منیش گوتم: فه‌رموون.. به‌خێربێن ماڵی خۆتانه.. دانیشن ئێستا منیش هه‌ندێ میوه‌تان بۆدێنم ودێم.. به‌ڵێ، منیش هه‌ندێ کاڵه‌ک و شوتیم بۆ بردن و به‌خێرهاتنم کردن و له‌خۆوه دڵم خه‌ته‌ره‌یه‌کی پیا هات بەرامبه‌ر به‌و دوانه..! ئینجا رووم کرده پیاوه‌که‌و گوتم: ئه‌م ئافره‌ته چیته؟ گوتی: خێزانمه.. بۆچ ئەو پرسیاره‌ت کرد؟
گوتم: هه‌ر له‌خۆوه هات به‌خه‌یاڵمدا که هه‌ڵت گرتبێ!!
ئه‌ویش بزه‌یه‌ک گرتی و گوتی نه‌وه‌ڵلا هه‌ڵم نه‌گرتووه هه‌ر ژنی شه‌رعیمه‌و با به‌سەر هاته‌که‌ت بۆ بگێڕمه‌وه..
گوتم: فه‌رموو..
گوتی: من رێبوارم ولەم ماوەیەدا گەشتەکەمم ته‌واو کرد و کۆڵم دا به‌کۆڵمدا وکەوتمەرێ بۆ ئەوەی بگەڕێمه‌وه، له‌رێگه‌دا که ده‌ڕۆیشتم له‌دێیه‌کدا شه‌وم به‌سه‌ردا هات وگوتم به‌م شه‌وه که‌ڵکی رۆیشتنی نییه، له‌سه‌ر ئاوێک که له‌به‌رده‌م چه‌ند ماڵێکدا بوو ئافره‌تێک جلی ئاو پیاده‌هێشت، و منیش سڵاوم لێکرد و گوتم: خوشکم! ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئینسان لێره خانه خوێی نه‌بێ چی بکات باشه؟ ئه‌ویش گوتی: خۆت بکه به‌و ماڵه‌دا که ده‌رگاکه‌ی کراوه‌ته‌وه.. ئه‌ڵێ منیش خۆم کرد به‌ماڵدا .. به‌ڵام ماڵ که‌سی تیا نه‌بوو، پاش ماوه‌یه‌ک ئافره‌ته‌که هاته‌وه‌و بەخێرهاتنێکی باشی کردم و نان وخۆراکی بۆدانام و پاش ئه‌وه شه‌وبه‌سه‌ردا هات و که‌س دیارنه‌بوو،گوتم: خوشکم! که‌سێک دیار نه‌بوو، پیاوێک برایه‌ک؟!.. گوتی: شه‌ش مانگه من مێرده‌که‌م مردووه، و ماڵ باوکم و براکانیشم له‌م ده‌ورو به‌ره‌مدان به‌ڵام من ماڵه‌که‌ی خۆم تێک نه‌داوه.. شه‌وانه براکانم ناو به‌ناو سه‌رم لێ ده‌ده‌ن..
ده‌ڵێ: کاتی خه‌وتن هات و جێگه‌ی له‌سووچێکی ژووره‌که‌وه بۆ من راخست و له‌و په‌ڕه‌که‌یشیه‌وه جێی بۆخۆی راخست وهه‌ریه‌که‌مان له‌شوێنی خۆیدا دور به‌دوور راکشاین.
ده‌ڵێ: شه‌وێ خه‌وم لێ نەدە‌که‌وت هه‌رچی شه‌یتانی دنیا هه‌یه هاتن بۆ گیانم.. ته‌ماحم لێ نیشت که بچمه سه‌ر جێی ئافره‌ته‌که!! هه‌رچی سه‌رزه‌نشتی خۆمم ده‌کرد و به‌خۆم ده‌گوت: که ئه‌مه کاری نه‌شیاوه‌و شتی وانابێ.. بێ سوود بوو، شه‌یتان و ده‌روونی به‌دکارم وازیان لێ نه‌ده‌هێنام.. ئاخری له‌نیوه شه‌ودا هه‌ستام و رۆیشتم بۆلای جێگه‌ی ئافره‌ته‌که‌و ئه‌ویش خه‌به‌ری بوه‌وه‌و گوتی: له‌وه ده‌چێ پێویستت به‌سه‌ر ئاو هه‌بێ.. ئه‌وه سه‌ر ئاوه.. رێنوێنی کردم بۆ شوێنی ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندن..
ده‌ڵێ: پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستم به‌ئاو گه‌یاند هاتمه‌وه دووباره شه‌یتانه‌که‌م زاڵبوو به‌سه‌رمداو ویستم بڕۆمه سه‌ر جێگه‌که‌ی، هه‌ر له‌گه‌ڵ نزیکی که‌وتمه‌وه خه‌به‌ری بووه‌وه‌و گوتی: ئه‌وه ده‌ته‌وێ چی بکه‌یت؟
منیش پێم گوت: که شه‌یتانه‌که‌م وازم لێ ناهێنێ و خه‌وم لێ ناکه‌وێت..
ئه‌ویش گوتی: ئاخر من پێم گوتی: ماڵ باوک و براکانم له‌م ده‌ورو به‌ره‌ن و شه‌وانه سه‌رده‌ده‌ن و وا هات ئێمه وه‌ها کارێکمان کرد و ئه‌وان هاتن ده‌زانی چی روو ده‌دات؟!
ده‌ڵێ: من هه‌ر سوور بووم له‌سه‌ر داخوازی خۆم و نه‌فس و شه‌یتانم ئه‌ویش پێی گوتم: ده بڕۆره ده‌ره‌وه هه‌ندێ بگه‌ڕێ به‌ڵکو له‌و خه‌یاڵه‌ت په‌شیمان ببیته‌وه..
ده‌ڵێ: منیش رۆیشتمه ده‌روه‌و هه‌ر له‌گه‌ڵ رۆیشتمه ده‌ره‌وه ژنه ده‌رگای داخست و منیش تکام لێ کرد که بیکاته‌وه .. ئه‌ویش پێی گوتم: هه‌ی نانه‌جیبه‌ی نمه‌ک به حه‌رامه‌ی خیانه‌ت کاره، بڕۆ بۆ کوێ ده‌چی. بچۆ.. ده‌لێ: منیش پێم گوت: مه‌ردی خوابه! جل و به‌رگ و کۆڵه‌که‌م با هه‌ڵ بگرم.. گوتی: به خودا نای بینیته‌وه.. بڕۆ ملت بشکێنه..
ده‌ڵێ منیش به‌و نیوه‌شه‌وه به‌کۆڵێ خه‌مه‌وه رۆیشتم، ئه‌ی خودایە! ئێستا روو له‌کوێ بکەم؟ به‌و خه‌م وخه‌فه‌ته‌وه ده‌ڕۆیشتم له‌پڕ که‌وتمه ناو کونی کڵاو رۆژنه‌یه‌که‌وه، کایه‌نێک بوو، ژنێک ده‌ستی خستبووه بینی پیاوێکه‌وەو خه‌ریک بوو ده‌یخنکاند، که منی چاو پێکه‌وت هه‌زار جنێوی ناشیرینی پێدام و گوتی: ئه‌وه بۆ هاتوویت بۆ ئێره؟ مێرده‌که‌مت خنکاندووه‌و ده‌ته‌وێ ده‌ست بۆ خۆیشم درێژ بکه‌یت؟! هاواری لێ به‌رز بووه‌وه‌و خه‌ڵکی ئاوایی داڕژاند به‌سه‌رمدا، خه‌ڵکەکە هاتن ئه‌وەنده‌یان تێهه‌ڵدام شه‌ق به‌شه‌قی ده‌گوت: بڕۆ به‌ولاوه!! هه‌رچی منیش هاوارم ده‌کرد وه‌ڵڵاهی درۆ ده‌کات.. من ئاگام له‌وه نه‌بوه‌و له‌سه‌ر بانه‌که که‌وتومه‌ته‌خوار .. بێ سوود بوو، هه‌تا توانییان بیرازیان کردم ، گوتی: کابرایش که ژنه‌کە ده‌ستی خستبوه بینی وادیارە مابووی بەتەواوی بخنکێ بۆیە زیندوو بووه‌وه‌و دەنگی لێ بەرزبوەوە و گوتی: ئەو پیاوە راست ده‌کات لێی مه‌ده‌ن، ئه‌و هیچ ئازاری منی نه‌داوه، ژنه سەڵیتەکەم بوو ویستی بمخنکێنێ، نازانم خوا چۆن ئه‌م فریشته‌یه‌ی بۆمن نارد و له‌ده‌ستی رزگاری کردم؟! خۆ ئه‌گه‌ر چه‌ند چرکه‌یه‌کی تر ئه‌مه نەهاتبا به‌ته‌واوی ئه‌و بێ ویژدانه ده‌یخنکاندم!!
ئینجا خه‌ڵکه‌که‌ش زۆر ته‌ریق بونه‌وه‌و په‌شیمان بوون له‌و هه‌موو تێهه‌ڵدانه‌ی من و منیان دانا‌و گوتیان: تۆ چۆن که‌وتیته خواره‌ووه‌و له‌کوێوه هاتوویت؟
ده‌ڵێ منیش به‌سەرهاته‌که‌ی خۆمم بۆ گێڕانه‌وه، ئینجا کابرای که خه‌ریک بو بخنکێ گوتی: وه‌ڵلا ئه‌وه‌ی ده‌یویست بم خنکێنێ ئه‌وه ژنی دووهه‌مم بوو، ژنه پێشوه‌که‌م مردووه خوا عه‌فووی بکات.. ئه‌و ئافره‌ته‌ش که تۆ باسی ده‌که‌یت ده‌ری کردوویت ئه‌وه کچی منه، هه‌ر ئێستا لێت ماره ده‌که‌م، چونکە تۆ منت لە مردنی حەتمی رزگار کرد.. و هه‌ر له‌ویا لێی ماره کردم..
ئه‌مه‌ی له‌ته‌کمایه ئه‌و ئافره‌ته‌یه!!
ئەم رووداوە کۆمەڵێ پەندی گەورەی لێ وەردگیرێت.. بەجێی دێڵم بۆ خوێنەران.. ئەگەر ئەوان نەیان نووسی ئینشائەڵڵا خۆم دەینووسم.. بزانم ئێوە چ دەڵێن؟!
سه رچاه: مه لپه ری حه‌سه‌ن پێنجوێنی